پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئامینە کاکەباوە لە کەناری دیموکراسیەتی سویدەوە چیمان پێدەڵێت!
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامینە کاکەباوە لە کەناری دیموکراسیەتی سویدەوە چیمان پێدەڵێت!

ئامینە کاکەباوە لە کەناری دیموکراسیەتی سویدەوە چیمان پێدەڵێت!
$ئامینە کاکەباوە لە کەناری دیموکراسیەتی سویدەوە چیمان پێدەڵێت!$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
لە مانگی پێنچی ڕابردووەوە تاکو سەرەتای مانگی ڕابردوودا ئامینە کاکەباوە بوو بە ئەستێرەیەک و لە هەموو تۆرە کۆمەڵایەتی و نێوەندە سیاسی و ڕۆشنبیریەکانی ئێمەدا دەدروشایەوە سەبارەت بەو هەڵوێستەی لە پەڕڵەمانی سوید هەیبوو دەربارەی کورد و دۆزەکەی بەتایبت کوردانی ڕۆژاڤا و باکوور. ئەم نووسینەی منیش بۆ ئەو دەمە دەگەڕێتەوە بەڵام ڕامگرت. گوتم با جارێ بەردەوام بن لەو دەسخۆشیەی لێی دەکەن و نەبادا هاوڕیێیان و دۆستان و خەڵکانی تریش بە هەڵە لەم نووسینەم تێبگەن ئیدی چ بە ناحەزی ئامینە کاکەباوە لە قەلەم بدرێم یاخود بڵێن ئەم کابرایە دڵی بە هێچ شتێکی ئەم قەومەی خۆی خۆش نیە. دیارە، وەک هەر کەسێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست ئەوپەڕی ڕێز و پیزانینم هەیە کە ئامینە کاکەباوە وەک ئەندام پەڕڵەمانێکی سویدی کوردزوبان لەسەر کورسیەکەی خۆیەوە داکۆکی لە کورد و دۆزەکەی کردووە. بەدەر لەمە ئایا ئامینە کاکەباوە ئەو کەسە ئازادیخواز و فیمینیست و سۆسیالیستەیە کە خۆی وادەناسێنێ یاخود ئاوها بانگەشەی بۆ دەکرێت؟ لە 2ی مانگی شەشی ڕابردوو دەنگی ئەمریکا بەشی کوردییەکەی دیمانەیەکی لەگەڵ ئامینە کاکەباوە ئەنجامدا و ئەم ونووسینەی من لەسەر ئەو چاوپێکەوتنەیە و لینکی چاوپێکەوتنەکەشم داناوە لەگەڵ ئەم نووسینەدا. لەوێد ائامینە کاکەباوە باسی لە دیموکراتیەتی سوید و دکتاتۆریەت و ڕاسیستی تورکیا دەکات، پاشان بە قوەتی سوید وەک وڵاتێکی سەربازی بەرمابەر ڕوسیا و نەتوانینی ڕوسیا لەوەی دەرەقەتی سوید بێت و ترسنۆکی پیاوی سوید و...هتد. لە باسەکەمدا هەندێ لەو قسانەی کاکەباوە دەخەمە نێو کەوانەوە کە ئەو وادەڵێت نەک من ئاوها باسی بکەم.
ستیڤن هاوکینگ، زانا لە زانستی فیزیا و فەلەکدا، دەڵێ گەورەترین دوژمنی مەعریفە جەهل نیە، بەڵکوو وەهمی مەعریفەیە. ئەم گوتەیە وەک مانا لە لایەن سوکرات و ئەفلاتونەوە بەشێوەی تر گووتاروە بەڵام هیچیان هێندەی ستیڤن هاوکینگ وشەکان و ماناکەیان چڕوپڕ نەکردۆتەوە چونکە ئەم گوتە بۆ تەواوی بوارەکانی تری ژیان وەک ڕامیاری و وێژەیی و هزری دەست دەدات بۆیە لێرەدا وەک گوڵەوانەی باسەکەم دەیهێنمەوە. ئێمە وەک کورد بەو پێودانگەی هەمیشە دەنگمان نەگەیشتووە بەو دنیایەی تێیداین بۆیە کاتێک دەنگێکی کوردی لە شوێنێکەوە بەتایبەت لە دنیای ڕۆژاوا دەبیستین بە تایبەتتر لە جێگەیەی گرنگ وهەستیاری سیاسی وڵاتەکەدا وەک پەڕڵەمان ئەوا نەک هەر دڵخۆش دەبین بەڵکوو شاگەشکەش دەبین. ئێمە جاهلین گەر ئاگامان لە دنیای دەوربەرمان و کەسان و کاراکتەر و قەوارە نێودەولەتیەکان نەبێت، بەڵام جاهیترین گەر بێتو وەهمێک بەو دەوربەرە درووست بکەین کە هیچی وای پێ نی ەبۆ ئێمە یاخود بەدیوێکیدا ڕێک پێچەوانەی ئەو بانگەشەیانەیە کە بۆ خۆیانی دەکەن. وەهمی ئێمە هەر لەوەدا نەوەستاوە کە کوردێک ئەندام پەڕڵەمانی وڵاتێکی ئەوروپیە بگرە، بەوەش دلخۆش دەبین کاتێک دەبینین کوردێک بۆتە پاسەوانی شاهانەی بەڕیتانیا یان هۆڵەندا یا بەلجیکا..هتد. لەمەش واوەتر بەڵامانەوە گرنگە مافیا گەورەکانی ئەوروپا کوردێک ڕابەرێتی دەکات هەر وەک چۆن دڵمان خۆش دەبوو کاتێک سەرکردە حزبیە کوردەکانی باشوور دەجوونە حزوری سەرکردەیەکی وڵاتێکی غەربی یاخود چەند دڵمان خۆش دەبێ کوردێک پەڕتووکەکەی تەرجەمەی زمانێکی بێگانە دەکرێت لە کاتێکدا ئێمە دەزانین ماهیەتی نووسەرەکە و نووسینەکەی هەڵقولاوی هەمان دۆخی گەندەڵی و نادادی و شێوواوی وڵاتەکەی خۆمانە. بەڵێ ئەو وەهمە گەورەترین دوژمنی مەعریفەیە. ئەو وەهمە کارێک دەکات کە بە ئەندامبوونی کوردان لە پەڕڵەمانی وڵاتانی دەرەوە بە دەسکەوتێکی ئێجگار گەورە دادەنرێت، بە ڕادەیەک ئەو کەسە بەشێوەیەکی تر تەماشا دەکرێ بەتایبەت گەر قسەیەک لەسەر کورد بکات ئیدی دەبێ بەو پاڵەوانە بێ بەرانبەرەی کە هیچ کەس ناتوانێ بەرانبەری بکۆکێ؛ بەتایبتتر گەر دژی تورکیا یا ئێران وشەیەک بڵێ یا هەڵویستێکی هەبێ. لێرەدا مەبەستم لە کەمکردنەوەی دەوری ئامینە کاکەباوە نییە بەڵکوو من ئەوەی مەبەستمە و دەیڵێمەوە ئایا ئامینە کاکەباوە ئەو کەسە ئازادیخواز و فیمینیست و سۆسیالیستەیە کە خۆی وادەناسێنێ یاخود ئاوها بانگەشەی بۆ دەکرێت؟ ئایا تەنیا لەبەرئەوەی کوردە تاکو شایەنی ئەو هەموو ستایش و پیاهەڵدانە بێت؟ چونکە کاتێک سەیری ئەو دیمانەیەی دەکەی ئامینە کاکەباوە دەکەوێت ژێر هەندێ پرسیارەوە کە پێچەوانەی ئەوەیە کە نێوەندی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی لێی تیگەیشتوون و پێچەوانەی ئەوەشە کە خۆی بانگەشەی بۆ دەکات. باسەکەم لەسەر سێ تەوەرە: بوون بە ئەندام بوون لە پەڕڵەمانەکانی وڵاتانی دەرەوە و، دیدی سیاسی ئامینە کاکەباوە، لەگەڵ دیدە سۆسیالیستی و فیمینیستیەکەی.
$یەکەم: بوون بە ئەندام بوون لە پەڕڵەمانەکانی وڵاتانی دەرەوە$
ئەندام پەڕڵەمانی بوون لە دنیای ڕۆژاوا زۆر پەیوەندی بە مەسەلەی مەبدەئی سیاسی و بیروباوەڕەوە نییە بەڵکوو بریتییە لە ئیشێک کە مووچەیەکی باشی هەیە لەگەڵ دەرکەوتنێکی سیاسی، ئەمە جگە لە مانا چینایەتیە شاراوەکەی کە مەبەست لێی خەفەبوون و مراندنی هەر جوڵە و ناڕەزایەتیەکی جەماوەریە بەرانبەر بە سیستەمەکە و ئەمەش کرۆکی پەڕڵەمان و سیستەمی سیاسی پەڕڵەمانیە. لە سیستەمی پەڕڵەمانی ڕۆژاواییدا ئەندامەکان زۆر بە ئاسانی حزبەکان و بەرەکانیان دەگۆڕن و چەندان ئەندام پەڕڵەمان و تەنانەت سەرۆک وەزیرانیش هەن کە لە لیبراڵەوە بوون بە کۆنسەرڤەیتیڤ و بە پێچەوانەشەوە. بۆ پەنابەرێکی وەک ئێمە و مانان مەسەلەکە تەنیا گەڕانە بە دوای ژیانێکی باش لە لایەک و حەزکردن بە دەرکەوتنی سیاسیش لە لایەکی تر. ئەمە جگە لەوەی هەندێ فیلتەر هەن دەبێ ئە وکەسەی پیدا بروات ئەگەرنا ئەستەمە ببێ بهێڵن ببێ بە ئەندام پەڕڵەمان. یەکیک لەو فیلتەرانەی پیش بە ئەندام بوون فیلتەری ئاساییشی ناوخۆی وڵاتەکەی ەلە لایەن دەزگا نهێنیەکانیەوە: پاشان تۆ نابێ ڕەخنەگری سیاسی وڵاتە و بەشداریە سیاسیە نێودەولەتیەکان واتە کۆڵۆنیاڵی و پاوانخوازیەکانی بیت بە تایبەت نابێ ڕەخنەگری سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتەکە بیت وەک دەوڵەت نەک پارتی دەسەڵاتدار؛ چونکە ئاساییە ڕەخنە لە حزبی دەسەڵاتدار بگرێت بەڵام ئەوەندەی پەیوەندی بە سیاسەتە ستراتیجیە دەرەکیەکانی وڵاتەکەوە هەیە کە ئەوان ناوی دەنێن بەرژەوەندی وڵات نابێ بچی بەلایدا.
پێدەچێ بۆ هاووڵاتیانی خۆیان یاخود ئەو نەوانەی لەوێ لە دایکبوون ئەم خاڵە فیلتەریانە کەمتر دەوری هەبێ جونکە سرووشتی ئەوان ئاوها گەورە دەبن کە سیستەمەکە دەیخوازێ بەڵام بۆ خەڵکانی وەک ئێمە کە لە تەمەنێکی کامڵەوە دێینە ئەم وڵاتانە بە پاشخانێکی جیاوازەوە ئەوا ئەوەندە ئاسان نییە و مەسەلەکەش پەیوەندی بە توانای سیاسی و فکری و زیرەکی کەسەکەوە نییە ئەوەندەی پەیوەندی بە خۆگونجان و ڕیاکاری سیاسی بۆ پارتەکەت و سیاسەتەکەیەوە هەیە. دیارە فیلتەری تر زۆر هەن پێدەچێ لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازیەکی ڕێژەیی هەبێ بەڵام هێڵ و خاڵە ستراتیجیەکان هەمان شتن. نەک هەر لە کاری پەڕڵەمانیدا بەڵکوو گەر بتەوێ لە دەزگایەکی ڕەسمی دەوڵەتی کار بکەیت یاخود هەر دەزگایەکی سیاسی و ئیداری حکومی تەنانەت میدیاییش بێت ئەوا دەبێ بەو فیلتەرانەدا بچیت. بە کوردی و بە کورتی نابێ کەسێکی ئازاد و سەربەخۆ بیت کاتێک دەچیتە بوارێکی ئیشکردنی ئاوهاوە بگرە دەبێ دەستبەرداری هەندێ بەهای گرنگی سیاسی و ئینسانی و تەنانەت مۆراڵی خۆتیش بیت؛ چونکە دەبێ ئەو هەنگاو و سیاسەتە دەرکیانەی وڵاتەکە قبوڵ بکات یان بێدەنگی لێ بکات چ لە دەستتێوەردانی وڵاتەکەی یاخود بازرگانی چەکی و..هتد.
لە ناو خودی ئەو پارتەی تییدا هەڵبژێردراویت دەبێ پابەند بیت بەو سیاسەت و پڕۆژە یاسا و بڕیارانەی کە پارتەکەت دەیهێنیتە ناو پەڕڵەمانەوە بۆ قبوڵ بوون. لە هەندێ پڕۆژە بڕیاری گرنگدا پارتەکە هەڕەشە لە ئەندام پەڕڵەمانەکانی خۆی دەکات کە نابێ موخالیفی ببن و بگرە گەر بێتو دەنگی پێ نەدەن ئەوا لە حزب دەردەکرێ و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێ وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆت هەڵبژێریت.
$دووەم: دیدی سیاسی ئامینە کاکەباوە$
ئامینە کاکەباوە و پ ک ک: لەو دیمانەیەدا ئامینە کاکە باوە وەک خۆی دەڵێ سوسیالیستە و پرەنسیپەکەی دژی شەڕە و خۆشی یەکێکە لە قوربانیانی شەڕ و دیموکراسیەتی ڕۆژاوا. یەکەمین پرسیارێک کە دێتە پێش لە ئامینە کاکەباوە ئەوەیە: گەر ئەو خۆی بە کەسێکی بە پرەنسیپی خوازی سۆسیالیست و کورد دادەنێ و لەوێیە تاکو داکۆکی لە کوردان بکات بە تایبەت داکۆکیکردن لە کوردانی ڕۆژاوا و باکوور ئایا بۆچی تێکەڵ بە پڕۆسەی سیاسی وڵاتێک بوو لە ڕێگەی پارتی سیاسی سویدیەوە کە ئەوانە ئەو هێزەی ئەو پێی ناسراوە و کە تا سەر ئێسقان داکۆکی لیدەکات (پ ک ک) بە تیرۆرست لە قەلەم دراوە و ئێستاش هەر لە لیستی تیرۆردایە لە سوید. بگرە کاتێکیش سەرۆکەکەی (ئۆج ئالان)، ئەو سویدەی کاکەباوە بە وڵاتێکی دیموکراسی و مافی مرۆڤ وەسفی دەکات هیچ بایەخێکی ئینسانی و حەقانی سیاسی نەبەخشی بە ئۆج ئالان و بگرە وەک دەوڵەتەکانی تر دەرگای داخست بە ڕوویدا لە کاتێکدا سوید دەیتوانی جێگەی بکاتەوە گەر بۆ کاتیش بوایە چونکە جێگە و ڕێگەی سوید لەو دەمەدا کە نە ئەندمای ناتۆ بوو نە یەکێتی ئەوروپا بوو وە بە وڵاتێکی هەمیشە لاشەڕ و داڵدەدری بێ نەوایانی سیاسی بوو ئەو دەرفەتەی پێ دەدات لایەک لە سەرۆکی پ ک ک بکاتەوە بەڵام چونکە سوید لە ساڵی 1984 ەوە پەکەکەی وەک تیرۆرست ناساندووە. پرسیار ئەوەیە ئایا ئامینە کاکەباوە بەو هەموو پرەنسیپ و ڕوحە کوردایەتیەوەی چۆن خۆی هاویشتە ناو پڕۆسەی سیاسی وڵاتێکی ئاوهاوە ئەگەر مەسەلەکە مەرامی شەخسی ئابووری و سیاسی لە دواوە نەبێ. من لێرەدا ئەوە ڕەت ناکەمەوە کە کوردانی تاراوگە کارێکی باش دەکەن کە بێنە نێو ئەونێوەندە سیاسیانەوە بەڵام ئایا هیچ لەمەسەلەکە دەگۆڕێ گەر کوردێک ببێتە وەزیرێک یان سەرۆک وەزیرانێک. ئایا وەزیرێکی بە ڕەگەز کوردی بەڕیتانیایی چ دەکات بۆ کورد؟ ئایا فڵان وەزیر و گزیری عەرەب چی لە مەسەلەی فەلەستین و عەرەب گۆڕی؛ ئایا کەسێکی کەنەدی بە ڕەگەز هندی کاتێک دەبێتە وەزیری بەرگری چی لە هندی بوونەکەی دەگۆڕێ بەرانبەر بە هندستان؛ بێگومان نەخێر. بۆیە ئەوە وەهمە گەر بێتو دڵی خۆمان بەوە خۆش بکەین کە کوردێک دەبێتە وەزیرێک یا کاربەدەستێکی گەورە لە وڵاتێکی تر چونکە ئەو کەسە لە هەموو ڕوویەکەوە خزمەت بەو وڵاتە دەکات کە لێ ژیاوە یا لێی لە دایک بووە ئەمە جگە لە ڕووی مۆراڵی و ئیلتیزامی قانونی و سیاسیەوە ئەو کەسە پابەندە بەوە بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە لەەبرجاو بگرێ کە نوێنەرایەتیەکەی دەکات. ئایا کوردبوونی عیسمەت کەتانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەنێووان ساڵانی 1981-1982 چ خێرێکی بۆ کورد تیدا بوو. دیارە ئەو هەندە لە هەڵوێست و وشانە کەم نین کە ئامینە کاکەباوە لەو شوێنەی خۆیەوە دەیانکات بەڵام دڵخۆش بوونی ڕەها بەوەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتی و میدیاکانەوە دەمبینی ئەوە درووستکردنی وەهمێکە هەر وەک ئەو وەهمانەی هەبوون بۆ سەرکردە حزبی و سیاسیەکانی وڵاتەکەمان. گرنگە ئەوە لەبەرچاو بگرین ئایا یەکەمین هەنگاو دەبێ حسابی بۆ بکەی کاتێک دەچیتە نێو پڕۆسەی سیاسی وڵاتێکەوە، ئایا چەک و تەقەمنیەکانی ئەو وڵاتە نییە کە هاووڵاتیانی منی پێ دەکوژرێ و وڵاتەکەمی پێ وێران دەکرێ؟ ئایا ئەو وڵاتە چ هەڵویستێکی سیاسی لەمەڕ قەوارە سیاسیە سەربەستیخوازەکانی وڵاتەکەی منەوە چییە و ئەمانە و چەندان پرسیاری تر. بۆیە دەڵێم وەهمە گەر ئەمانە نەزانین بەڵام لە وەهم خراپتر تێنەگەیشتنە لە جێگە و ڕێگەی کەسەکان و بەها و دیدە سیاسیەکانیان.
جولیان ئاسانج یەکێکە لەو نموونانەی کە هەموو بەهای لیبراڵ دیموکراسی غەرب و بە تایبەت سویدی خستە ژێر مەنگەنەوە بەوەی تەنیا لەبەرئەوەی هەندێ بەڵگەی ئاشکرا کردووە لەسەر ئەمریکا و غەرب کە چۆن وڵاتان وێران دەکەن و خەڵک بە دەرزەن دەکوژن و چۆن بەهای مرۆڤ نرخی سەلکە تورێکی نییە لە لایان؛ کەچی لە ڕێگەی سویدەوە هاتن تۆمەتێکی ئەخلاقی سەکسییان بۆ درووست کرد و لە بەڕیتانیا دەستگیرکرا و ئێستاش وا بەتەسەلیم بە ئەمریکا دەکرێتەوە لە کاتێکدا هاووڵاتیەکی ئوسترالیە. ئایا ئەمە ئەو وڵاتە دیموکراتیەیە کە ئامینە کاکەباوە لە دیمانەکەیدا باسی دەکات. ئا لێرەدا ئامینە کاکەباوە بە دیموکراتیەتی سوید پشت ئەستوورە کاتێک پێی دەڵێن لەوەناترسی تەسەلیم بە تورکیا بکرێیتەوە، کەچی پێی وانیە و دەڵێ من هاووڵاتیەکی تورکی نیم و ئێرانیم و پاشان سوید وڵاتی قانونە. هەر لەم چەند سالای دواییدا چەندان کەسانی وڵاتانی تر تەسەلیم بە وڵاتانی تر کران بەتایبەت ئەمریکا. جولیان ئەساناج لە پەنا دەستی خودی ئامینەکاکەباوەیە و دەبوو ئەو نموونەیەی بدیتبا. ئەو کەسانەی بە ناوی گرووپی تیرۆرستی و ئۆزۆسیۆنەوە لە لایەن وڵاتانی دووەم و سێهەمەوە تەسەلیم بە وڵاتانی خۆیان یان دووەم و سێیەم و چوارم کران کەم نین. بگرە تیرۆریش کرانبە ئاشکرا وەک تیرۆرکردنی سەرکردە ئیسلامیە توندرەوەکان لە لایەن ئەمریکاوە بە هاوکاری ئەو وڵاتی دووەم و سێهەمی لێی نیشتەجێ بووە. تورکیا لە سێ و چوار ساڵ ڕابردووەوە تاکو ئێستا چەندان سیاسی هەلاتووی ئوزگورە تورکەکانی چاینای تەسەلیم بە چین کردۆتەوە. هەندێکیان ڕاستەوخۆ و هەندێکیان لە ڕێگەی وڵاتی سێهمەوە.
لەوانەی دایکێکی دیاری سیاسی ئوزگیورەکانی خاوەن دوو منداڵ بە ناوی ئاڵموزی کوانهان ساڵی ڕابردووکاتێک چین بلیۆنێک دۆلار قەرز بە تورکیا دەدات و بیستوپێنچ بلیۆنی تریش بەرهەمهێنان دەکات لە بەرانبەر ئەوەیە کە تورکیا یەک نە یەک سەرکردە و کەسە ئاساییەکانی تری ئوزگیورەکان ڕادەستی دەکاتەوە. ڕۆژاوا کە تارکیترین تۆماری هەیە لەم بوارەدا ئایا ئەوە ناکات کە تورکیا دەیکات. بێگومان دەیکات هەر کات دۆخەکەیان گەیشتە سەر ئێسقان دەستبەرداری داک و بابی خۆیان دەبنئەو لیبرال دیمراسیانە.. دیارە لەوە دژە ئینسانی تر نییە کەسانی داڵدەدراو ڕادەست بکرێتەوە بە وڵاتەکانیان بەڵام وەهمی ئامیە کاکەباوە بە دیموکارتیەتی سوید و نەبینی نموونەکانی دەوروبەر ناکامڵی بوونی سیاسی ئەو دەردەخات.
لەو دوو سێ دێڕەدا کە من لێرەدا دەینووسمەوە، ئامینە کاکەباوە دەکەوێتە بەشێکی تر لەو دونیایەی کە ئەو و ئیمەی کوردی کرد بە قوربانی لە مێژووی سەد سالی ڕابردووەوە تاکو ئێستا. ئەو لە وەڵامی یەکەم پرسیاردا کە ئایا ڕوسیا وەک ئۆکرانیا هێرش دەکاتە سەر سوید یان نا دەڵێت: (سوید وەک ئۆکرانیا نیە، ئاومان لە بەیندا هەیە، سوید وڵاتێکە لە دوای ئەمریکا جبەخانەی چەک و ئەسلیحە و تەقەمەنی ئەوەندە بە قوەتی هەیە، ئەوەندە مۆدێرنی هەیە هەروا وڵاتێکی تر پێی ناوێرێ.) ئەم وشانە بەشێوەیەکی زۆر پڕ لە هەستی سویدیانەوە دەڵی کە لە سیمایدا دیارە و بە دەنگ و تۆنی قسەکردنیدا دەردەکەوێت کە ئەو وشانە زۆر بە شۆڕ و شەوقەوە دەردەبڕێ و بە هەستێکی بەهێزەوە دەڵێ سوید وڵاتێکی ئەوەندە بە قوەت ەکە ڕوسیا پێ ناوێرێ. لەم هەست دەربڕینەوە هەست دەکەی سویدی بوون و دژە ڕوسیاییەکەی کاکەباوە وەک هەر هاووڵاتیەکی سویدی یا ئەوروپاییە کە تەسەلیمی سیاسەتی وڵاتەکەی بووە کە دژە ڕوسیایی بوون ئەرکێکە و ناسنامەیەکە لەم دەورەیەدا. بە خوێنەران دەڵێم تکایە تەنیا سەیری خولەکی دووی ئەو چاوپێکەوتنە بکەنەوە تاکو بزانن من ئەوەی دەیڵێم وایە یان نا. پاشان کاکەباوە بەردەوام دەبێت و ڕایدەگەێنێت کە: وەک پرەنسیپ دژی شەڕە واتە دژی شەڕی ڕوسیایە بەتایبەت تورکیا لەپاڵیدایە چونکە تورکیا وڵاتێکی فەندەمێنتاڵی ئیسلامی ڕاسیست و دژە کوردە لە کاتێکدا ئەم وڵاتە، واتە سوید، وڵاتێکی دیموکرات و مۆدێرنە و لەگەڵ وڵاتێکی دکتاتۆری وەک تورکیا بەراورد ناکرێ.
نەک بۆ ئەوەی لە سیاسەتدا زانستی سیاسەتت خوێندبێ بەڵکوو پلەیەک لە کەماڵی بوون لە سیاسەت ئەوەت پیدەڵێ کە لە دنیای ململانێ سەربازیەکانی ئێستادا جوگرافیا هەر بە تەنیا کێشەکان ساغ ناکاتەوە بەڵکوو چەکی دوورهاوێژی وێرانکەر ململانێکان حەسم دەکات. ئە وچەکە نوێیانەی کە بە چەکی دەنگی و چەکی خۆری دەناسرێ جگە لە چەکە ئەتۆمیەکان کە ڕوسیا هەیەتی دەتوانێ نەک سوید بەڵکوو بە پێنچ دەقە بگاتە نیویۆرک و واشنگیتۆن، لەندەن دوو دەقەی نیو، ئاخۆ ستۆکهۆڵم دەبێ چەندی پێ بچی کە لەپاڵ ڕوسیادایە. دوورگەی سفالبارد کە سنووری ناکۆکی نێوان ڕوسیا و نەرویجە واخەریکە دەبێتەوە کێشە لەنێوان ڕوسیا ونەرویجدا لە کاتێکدا دوانزە ساڵ پێش ئێستا ڕێەکوتننامەیەک لە نیوانیاندا مۆرکرا کە هەندێ خلافاتی حەل کرد؛ بەڵام ڕوسیا وا تیدەچێتەوە لەو کێشەیەدا و هەڕەشەی داگیرکردنی ئەو دوورگەیە دەکات کە جوگرافیاکەی لە پشت سویدەوەیە، واتە ڕوسیا بە تەمایە شوینێک داگیربکات کە بە پشتەوەی سویددا دەڕوات و بێئەوەی سوید بتوانێ یەک قسەی هەبێ لەو بارەیەوە. بۆیە چەمکی بوونی ئاو لە نیوان دوو وڵاتی وەک ڕوسیا و سوید بۆ شەڕ تێگەیشتنێکی ئێجگار سادە و ساکاری سیاسیە بەتایبتە چەکە دەریایی و ژێر دەریاییەکان سنووری ئاوی نازانن و بە چەند خولەکێک هەر شوێنێکیان بوێ زەرەری لێدەدەن. ئاو لە بەیندا هەبێ یان چەک و ململانێ سەربازیەکانی ناوچەکانی تری دنیا کێشەکان یەکلایی دەکەنەوە. ئەو شەڕانەی کە پێی دەتورێ ئەپرۆکسی وار ئەو گرفتانەی ساغ دەکەنەوە کە هیزە گەورەکانی وەک ئەمریکا و ڕوسیا و چین بڕیاری لەسەر دەدەن. سوید و فینلەند و بەلجیکا و هۆڵەندا بگرە ئەوروپا هەمووی لە پەراویزی ئەو کێشە و ململانێیانەدایە کە لە نیوان ئەو سێ قوتبەدا دەچێتە پێشەوە.
$سێیەم: ئامینە کاکەباوە سۆسیالیستە یان ژنسالارە$
ئەوەی جێگەی سەرنجی منە لەو دیمانەیەدا دەڵێ: پیاوی سویدی زۆر ترسنۆکن. ئەم دێرە بە گاڵتەجاڕی و تەڵفیسیەکەوە دەڵێ کە پێت سەیرە ئەم کەسە چۆن باس لە سوشیالیستبوونی خۆی دەکات و چۆن ژنسالاریانە بیر دەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی زانیاریەکەی پرە لە چەوت و چێڵی. یەعنی چی پیاوی سویدی ترسنۆکن! ئەی پیاوانی وڵاتانی تر ئازان بەڵام سویدی ترسنۆکن. خودی ئەم قسەیە دژە بەو ستایشەی خۆیەتی کە دەڵێ سوید وڵاتێکی بە قوەتە و ڕوسیا بە ئاسانی پێی ناوێرێ و...هتد. جگە لەمە لە ڕووی فکریەوە ئەو قسەیە زۆر بەخەوشە چونکە لە ڕووی ئەخلاقیەوە شتێکی جوان نییە پیاوی وڵاتێک بدەیتە بەر توانج و وشەی دەرەوەی پرۆتۆکۆڵاتی سیاسی و ئەدەبی بەکاربهێنیت لە کاێکدا ئامینە کاکەباوە لە حەرەمی ئەو پەڕڵەمانەدا دانیشتووە کە پیاوەکانی دەورێکی سەرەکیان لە درووستکردنیدا هەبووە و بە ترسنۆک ناوزەدیان دەکات. گوایە لە هەرەشەکانی ڕوسیا ترساون. باشە ئەمریکا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا کە بەهێزترین وڵاتانی ئەوروپا و دنیاشن لە بواری سەربازی و ئابووریدا زەندەقیان چووە لە هەڕەشەکانی ڕوسیا چونکە دەزانن ئەم شەرە بۆ ڕوسیا شەڕی مان و نەمانە گەر بدۆڕێ. گەر ئەمانە بترسن ئەی وڵاتێکی وەک سوید بۆ نەترسێ. ئایا پیاوە سویدیەکان دەبێ زیلینسکی بن کە بهێڵن وڵاتەکەیان وێران بێ و هیچیشیان لە دەست نەیات بیکەن. پاشان، هەر ئەو پیاوە سویدیانەی ئامینە کاکەباوە بە ترسنۆکیان لە قەلەم دەدا لە مێژوودا خاوەن ئیمبراتۆریەت و پاوانخوازی خۆیان بوون و ئێستاش وڵاتێکی وەهایان بنیاتناوە کە هەزارانی وەک ئامینە کاکەباوە ڕوویان تێکردووە و لێی نیشتەجێ بوون. ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە ئەو قسەیە دەچێتە خانیە بیری پیاوسالاریشەوە چونکە ئەو تەنیا پیاو بە ڕەگەزی داکۆکیکەر و شەڕکەری وڵات دادەنێ و ژنی لێ دەردەکات کاتێک دەڵێ پیاوی سویدی ترسنۆکن. ئەی ژنی سویدی ئازان گەر ئازانین ئایا ئەوانیش ترسنۆکن وەک پیاوەکانیان یاخود ژن لە ئاست توانایی پیاودا نییە بۆ جەنگی سەربازی و بەکارهێنانی چەک. نازانم ژن و پیاوی سوید لە کوێی ئەم قسەیە ژنسالاری و پیاوسالاریەی ئامینە کاکەباوەدان و خۆیشی لە کام کەناری دیموکراسیەتی سویدەوە ئەم قسانەمان پیدەڵێ.
لینکی چاوپێکەوتنەکە: https://www.dengiamerika.com/a/6600534.html?fbclid=IwAR2BbfXlNT8CaJsdXJLNFiFCcBO3g-OFl1LNgFAb0AUVJoi9W9FU_EYYZ7s
[1]
ئەم بابەتە 629 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 629 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عەونی یوسف

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عەونی یوسف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!