پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,616
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,200
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چارەنووسی کوردانی فیرووزە
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چارەنووسی کوردانی فیرووزە

چارەنووسی کوردانی فیرووزە
$چارەنووسی کوردانی فیرووزە$.
ئەو شارەی شای ئێران ڕادەستی ڕووسیای کرد و کورد 12 ساڵ بەرگری لێکرد.
لە سەردەمی ڕووسیای قەیسەریدا کاتێک پادشای قاجار، دەسەڵاتی لە ناوچەکانی باکووری ئێران لاواز دەبێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای قەیسەری نابێ، مل دەدات بە پەیمانێک کە بە پەیمانی (ئاخال) ناسراوە و بەپێی ئەو پەیمانە، شارۆچکەی کوردنشینی فیرۆزە، ڕادەستی ڕووسیا دەکرێت.
فیرووزە یەکێک لە شارۆچکەکانی باکووری خوراسانی ئێران بوو، کە لە سەردەمی شاعەبباسی سەفەویدا خێڵی کوردی کۆچپێکراوی جەلالی تێدا نیشتەجێ کرابوو.
خێڵی جەلالییەکان بە سەرۆکایەتی عێوەزخان، دژی ئەو پەیمانە بوون و زۆر هەوڵیان دا ڕێگری لە جێبەجێکردنی بکەن و ماوەی 12 ساڵ شەڕیان بۆ کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بە هێرشی سەربازی هاوئاهەنگی ڕووسیا و ئێران، کوشت و بڕ کران و لکێندران بە تورکمانستانەوە.
$فیرووزە$
شارۆچکەی فیرووزە تا پێش پەیمانی ئاخال، واتە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم، بەشێک بوو لە خاکی پارێزگای خوراسانی ئێران، لە داوێنی چیای کەپە داغ و لە سنوورەکانی باکووری شیروان کە بە مەودای 20 کیلۆمەتر لە باشووری عیشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان، هەڵکەوتبوو.
فیرووزە هاوینە هەوارێکی سەرسەوز و بە پیت و پێزە، کە جگە لەوەی بە سەرچاوەی ئاو دەوڵەمەندە و بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری زۆر لەبار و پڕ سوودە، وەک ناوچەیەکی سنووریش پێگە و تایبەتمەندی ستراتیژی خۆی هەیە.
لە کاتی گواستنەوەی خێڵ و عێڵە کرمانجەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پارێزگای خوراسان کە بە فەرمانی شاعەباسی سەفەوی کرا، ئەو ناوچەیە بەشێکی بەرچاو لە خێڵی جەلالییەکانی تیادا نیشتەجێ کرا و ئاوەدانیان کردەوە.
$کوردە جەلالییەکان$
زێدی سەرەکی کوردانی جەلالی ناوچەی ورمێی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لە شار و گوندەکانی ماکۆ، شوت، خۆی، سەڵماس، چالدوران، چایپارە و پول دەشت نیشتەجێن. جەلالییەکان لە دوو قۆناغی دەسەڵادارێتی سەفەوی و پەهلەویدا کۆچی زۆرە ملێیان بۆ خوراسان و قەزوێن پێ کراوە. هەرچەند ژمارەیەکیان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی باو و باپیرانیان، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆریان لە خوراسان و قەزوێنی ئێران و وڵاتی تورکمانستان دەژین.
$پەیمانی ئاخال$
پەیمانی ئاخال، پەیمانێک بوو، لەنێوان ڕووسیای قەیسەری و پادشایی ئێراندا لە 21ی سێپتەمبەری 1881واژۆ کرا. بە پێی ئەو پەیمانە بەشێک لە سنوورەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران سەر لە نوێ داڕێژرانەوە.
ئەو پەیمانە لە بارودۆخێکدا واژۆ کرا کە سوپای قەیسەری توانیبووی ناوچەکانی ئارال، سەمەرقەند، تاشکەند، بوخارا و خارەزم بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. شای ئێران کە ئەو سەرکەوتنانەی بینیبوو و خۆی لە بەرانبەر خانە تورکمانەکاندا لاواز دەبینی ملی بە هەژمۆنی ڕووسیا داو پەیمانەکەی واژۆ کرد.
لەو پەیمانەدا هێڵە سنوورییەکان لە بەرژەوەندی ڕووسیا داڕێژرابوونەوە، بەشێکی بەرچاو و گرنگ لە خاکی ئێران (وەک فیرووزە و دەوروپشتی) لکێندرا بە ئیمپراتۆرییەتی قەیسەرییەوە. واتە هەموو سەرچاوە ئاوییەکان کەوتنە ناو خاکی ڕووسیا و ڕووسەکان دەسەڵاتی ئەوەیان پەیدا کرد هەرکات بیانەوێ بە ئاسانی ئەو سەرچاوە دەوڵەمەندە ئاوییانە لە ئێران بگرنەوە و کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و ئاوەدانی ناوچەکانی خوراسان پەک بخەن.
پەیمانەکە بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی ئاخال لەنێوان موئتەمینولمولک وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیڤان زینۆویڤ نێڕدەی ڕووسیا واژۆ کرا بە (پەیمانی ئاخال) ناو نرا.
$ڕاپەڕینی عێوەزخان$
پەیمانی ئاخال زیانێکی گەورەی بە کوردە کۆچپێکراوەکانی فیرووزە دەگەیاند، جگە لەوەی ژیان و ڕەنجی ساڵانیان لە ناوچەکە بە فیڕۆ دەچوو، بەرەوڕووی داهاتوویەکی نادیاریش دەبوونەوە، چونکە فەرمانیان پێ کرابوو کۆچ بکەن بۆ ناوچەکانی دیکەی خوراسان.
کاتێک عێوەزخانی گەورەی خێڵی جەلالی، فەرمانی نەسرەدین شای قاجاری بۆ چۆڵکردنی شارۆچکەی فیرووزە پێ گەیشت، دەستبەجێ لەگەڵ گەورە پیاوانی دیکەی خێڵ چوونە لای شوجاعولدەولەی فەرمانڕەوای خوراسان و لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتی توندی خۆیان پێ ڕاگەیاند، دڵنیایان کرد لەوەی کە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نابن فیرووزە بەجێ بێڵن.
فەرمانڕەوای خوراسان ئاگاداری کردن کە ئەوە پەیمانێکە لەنێوان شا و ڕووسیادا واژۆ کراوە و کەس هیچی لە دەست نایەت، بۆیە باشترە بچنە ئەو ناوچانەی لە باکووری خوراسان لەنێوان چناران و قووچان بۆیان دەستنیشان کراو، لەوێ زەوی و خانوویان پێ دەدرێت.
عێوەزخان بەو وەڵامە ڕازی نەبوو و چووە لای سەهامولدولەی بجنووردی کاربەدەستی باڵای شا، سەهامولدەولە پێی گوتن، چەند ڕۆژێکی دیکە شا دەچێتە شاری مەشهەد و بۆیان ڕێک دەخات بیبینن و قسەی خۆیانی لەگەڵ بکەن. کاتێک لە مەشهەد عێوەزخان و هاوڕێیانی ناڕەزایەتی خۆیان بە نەسرەدین شا گەیاند، شا ڕاشکاوانە پێی گوتنپەیمانێکە واژۆکراوە و دەبێت فیرووزە بەجێ بهێڵن.
بە پێی گێڕانەوەیەک، یەکێک لە پیاوانی جەلالی لەو کاتەدا ویستوویەتی بە خەنجەر هێرش بکاتە سەر شا و بیکوژێت، بەڵام عێوەزخان بەری پێ گرتووە. بەو شێوەیە جەلالییەکان دوای بێهیوابوون لە شا، بڕیاردەدەن بەو چەک و چۆڵە کەمەی هەیانە بەرەوڕووی ڕووسەکان ببنەوە و تا بۆیان دەکرێ بەرگری لە ناوچەکەیان بکەن.
$12 ساڵ شەڕ و بەرگری$
گەرووی مارکۆ تەنیا ڕێگەیەک بوو کە ڕووسەکان دەیانتوانی لێیەوە هێرش بکەنە سەر فیرووزە و داگیری بکەن. عێوەزخان و هاوڕێیانی ماوەی 12 ساڵ لەو گەرووە شەڕ و بەرگرییان کرد و سوپای قەیسەرییان لە پشت گەرووی مارکۆ هێشتەوە.
کاتێک ڕووسیا چیدی دڵنیا بوو لەوەی سوپاکەی بە تەنیا ناتوانێ لە گەرووی مارکۆ بپەڕێتەوە، تەتەری تایبەتی ناردە لای نەسرەدین شا و بەفەڕمی داوای لێکرد هاوکارییان بێت بۆ داگیر کردنی فیرووزە.
بەو شێوەیە سوپای ڕووسیا و ئێران ڕێککەوتن لە پێش و پشتەوە و بە هاوئاهەنگی، عێوەزخان و چەکدارەکانی گەمارۆ بدەن و هێرش بکەنە سەریان و شکستیان پێ بێنن.
پێش ئەوەی هێرشی هاوئاهەنگی ڕووسیا و ئێران دەست پێ بکات، دەستەیەکی چەند کەسی هێزی جەلالییەکان کە بە هەڵە پێیانوابووە سوپای ڕووسیا بە فەرماندەیی کافمەن پاشەکشەی کردووە، دەکەونە بۆسەوە و دەکوژرێن، ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزەکە چەک و تەقەمەنی زۆر کەمیان پێبووە و بڕیاری کشانەوەیان تاوتوێ دەکرد.
بڕیارەکە وا تاوتوێ دەکرێت، کە خەڵکی شارۆچکەکە بە شێوەیەکی کاتی شار چۆڵ بکەن و هێزەکانی عێوەزخان بکشێنەوە بۆ ناو شارۆچکە و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەگەڵ ڕووسەکان بکەن، لەگەڵ ئەوەی بەشێکیان لە چیاکان و بەرزاییەکانی پشت شارۆچکە جێگیر بن بۆ هێرشکردنی لەناکاو.
عێوەزخان دەبینێ شەکەتی بە ڕووخساری هێزەکەیەوە دیارە، بەڵام هێشتا ورەیان بۆ شەڕ و بەرگری بەهێزە، پێیان ڕادەگەیەنێت کە چەک و فیشەکیان کەم بووە و ئەگەر گەرووی مارکۆ بەجێ نەهێڵن لە چەند کاتژمێرێک زیاتر توانای بەرگریکردنیان نابێ و هەموویان دەکوژرێن، بۆیە لە نیوەی شەودا ژن و منداڵەکان لە شار دەگوازنەوە بۆ چیا و خۆیان لە ناو شاردا جیگیر دەبن و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەکەن، چونکە بەو شێوەیە هەم زیانی کەمتریان پێ دەگات هەم ئەگەری شکستدانی دوژمن زیاتر دەبێت.
بەڵام لەگەڵ خۆرهەڵاتن و پێش خۆرێکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکانی عێوەزخان لە ناو فیرووزە، سوپای ڕووسیا لە گەرووی مارکۆ دەپەڕنەوە و هێرشێکی سەختیان دەکەنە سەر، هاوکات هەواڵیان پێ دەگات کە هێزەکانی نەسرەدین شا نزیک بوونەتەوە و دەیانەوێ لە پشتەوە پەلاماریان بدەن.
عێوەزخان ڕاسپێردراوێک دەنێرێتە لای فەرماندەی هێزەکانی شا و داوای لێ دەکات لە هێرشکردن بۆ سەریان پاشگەز بێتەوە، بەڵام عەلائولدەولەی فەرماندە لە وەڵامدا دەڵێت چونکە سەرپێچیتان لە فەرمانی شا کردووە ناتوانین پاشگەز ببینەوە و بۆ کوشتنتان هاتووین و چاوەڕێی شکست بن.
شەڕ بە تۆپهاوێژەکانی سوپای ڕووسیاوە دەست پێ دەکات و یەک بە یەک سەنگەرەکانی چەکدارانی عێوەزخان دەپێکرێن، پاشان تفەنگچییەکانی ڕووس پێشڕەوی دەکەن و کوشت و بڕێکی زۆریان لێ دەکەن بە ڕادەیەک کە نزیک 30 چەکدارێکیان لێ دەمێنێتەوە.
ئەو چەکدارانەیش بە فەرمانی عێوەزخان پەنا دەبەنە بەر چیاکانی پشت فیرووزە کە هێزەکانی شا لەوێ چاوەڕێیان دەکەن و لە پشتەوە هورووژمیان دەکەنە سەر، بەو جۆرە لە پێش و پشتەوە فیشەکیان بە سەردا دەبارێ و لە ماوەیەکی کەمدا هەموویان دەکوژرێن.
عێوەزخان کە بە چاوی خۆی کوژرانی یەک بە یەکی چەکدارانی دەبینی، خۆیشی لە کاتی بەهاناوەچوونی یەکێک لە چەکدارەکاندا دەپێکرێ و دەستبەجێ گیانی لە دەست دەدات.
بەو شێوەیە شارۆچکەی فیرووزە دوای 12ساڵ بەرگری دەکەوێتە ژێردەسەڵاتی ڕووسیا و لە خاکی ئێران جیا دەکرێتەوە.
بابەتێکی مایەی سەرنج ئەوەیە کە دوای کوژرانی عێوەزخان و لەناوچوونی چەکدارانی، خوشکەکەی بە ناوی تیفەگوڵ چەک هەڵدەگرێ و درێژە بە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی فیرووزە دەدات و لە تۆڵەی قوربانیانی خێڵەکەی گورزی قورسیان لێ دەوەشێنێت.
$فیرووزەی تورکمانستان$
ئێستا فیرووزە ناوی گۆڕاوە بە ئارچابیل، دانیشتووانەکەی کە بەگشتی کوردی کرمانج بوون، هەندێکیان گوزراونەتەوە بۆ ناوچەی دیکەی تورکمانستان.
لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی کۆمۆنیستەکاندا ڤێلای تایبەتی بۆ حەوانەوەی سەرکردە گەورەکانیان تیادا درووست کرا. ئێستاش خەڵکانی ساماندار پشووی هەفتانەیان دەبەنە هاوینەهەواری فیرووزە و گەشت و سەیرانی لێ دەکەن، بەڵام ئێرانییەکان تەنیا لە بەرزاییەکانی شیراونەوە بە کامێرا دەتوانن جوانییەکانی فیرووزە ببینن. کوردانی جەلالیش هێشتا بە حەسرەتەوە بیری دەکەن و لە بۆنە جیاجیاکانیاندا بە سروودێکی تایبەت یادی قارمانێتییەکانی عێوەزخان دەکەنەوە.
$سەڕداران سیاربوون دانەوەر چییان
هەڕدوو زەنگووین سەردیر بزدیان
گولیک لیکەت ژەناڤ پیل، یێک ژەپیچییان
گو پسمامی ئاراز شەوتیم ژەتییان
ناموراد و پرئەرمان سەردار عیوەزخان$
ئامادەکردنی ماڵپەڕی (پەیسەر)، 16.05.2019. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 659 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | peyserpress.com 16.05.2019
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 16-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 17-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 17-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 659 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.244 KB 17-12-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلا وێنەیی 1.0.1155 KB 16-12-2022 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,616
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,200
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.406 چرکە!