پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,299
وێنە 105,621
پەرتوک PDF 19,137
فایلێن پەیوەندیدار 96,327
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پڕۆژەکانی تورکیا لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات لێکەوتە یاسایی و ئاسەوارە نەرێنییەکانیان
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پ.د. كامەران ساڵحی

پ.د. كامەران ساڵحی
پ.د. کامەران ساڵحی

ڕەهەندە ڕاستییەکانی پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا- #GAP#:

پڕۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە تورکیا کە بە(GAP) ناو دەبرێت، سێزدە پڕۆژە لەسەر هەردوو ڕووباری #دیجلە# و #فورات# لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە 22 بەنداو و 19 وێستگەی کارۆئاویی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، لەگەڵ پڕۆژەگەلێکی تەواوی ئاودێری و چەند بینایەی دیکەی مەدەنی، حەوت پڕۆژەیان دەکەونە سەر ڕووباری فورات کە 14 بەنداو و پاشکۆکان و چەند پڕۆژەیەکی ئاودێری و تونێلی ئاو لەخۆ دەگرێت، جگە لە شەش پڕۆژە کە 8 بەنداو لەسەر ڕووباری دیجلە، لەگەڵ پڕۆژەکانی تەواوی ئاودێری.

تا ئێستا حەوت بەنداوی گەورە لەسەر ڕووباری فورات تەواو کراون، لەوانەش بەنداوی گەورەی ئەتاتورک، کە چوارەمین گەورە بەنداوە لە جیهاندا، ئەم بەنداوانە بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی زۆری قەبارەی ئاو لە سووریا و ئێڕاق، کە ئەگەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیGAP بەکۆتا هات، تورکیا دەتوانێت دوو لەسەر سێی ئاوی هاتووی ساڵانەی فورات گل بداتەوە، کە کۆی گشتی دەکاتە (31.8)ملیار مەتر سێجا.

سەرەڕای ئەوەی کە ناوەندی ساڵانەی ئاوی هاتووی فورات لەسەر سنووری ئێڕاق و سووریا پێش درووستکردنی بەنداوەکانی تورکیا لە دەیەی هەشتاکاندا، لە 28 ملیار مەتر سێجا کەمتر نەبوو، بەڵام ئێستا کەم بووەتەوە و لە باشترین دۆخدا ساڵانە لە 9 ملیار مەتر سێجا زیاتر نییە، تەنانەت ئەو بڕە ئاوەش لەوەتەی ساڵی 2010 کەم بووەتەوە و لە ساڵانی ئاییندەشدا هێشتا کەمتر دەبێتەوە، لە ئەنجامدا کوردستان و ئێڕاق ڕووبەڕووی کارەساتێکی ڕاستەقینەی بەبیابانبوون دەبنەوە.

سەبارەت بە ڕووباری دیجلەش تا ئێستا تورکیا سێ بەنداوی تەواو کردووە، ئێستاش بە نیازە بەنداوی ئەلیسۆ درووست بکات، هەروەها پڕۆژە تەواوکەرەکانیان کە بریتین لە سیزار بە بەهای 840 ملیۆن و 750 دۆلار بۆ هەر یەکێکیان یەک لەدوای یەک، بە بەرزایی (135) مەتر بۆ یەکەم و (51)مەتر بۆ دووەم، کۆمپانیای (بلفۆر بتیی)ی بەریتانی بە نیازە بەنداوی ئەلیسۆی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی حکومەتی بەریتانیا درووست بکات.

هەردوو بەنداوی ئەلیسۆ و سیزار ئاو بۆ زیاتر لە پەنجا گوند و کۆمەڵگەی نیشەجێبوون دابین دەکەن، هاوکات دەبێتە هۆی ڕاگواستن و دەربەدەرکردنی زیاتر لە (30) هەزار کەس لە دانیشتووانی کورد لە زێدی خۆیان، بەو هیوایەی حکومەتی تورکیا لە ئاییندەدا شوێنێکی حەوانەوەیان بۆ بدۆزێتەوە.

بەنداوی ئەلیسۆ دەبێتە هۆی خاپوورکردنی شارێکی گەورەی شوێنەواری جیهانی (حەسەن کیف) کە ڕێکخراوی یۆنسکۆ بە شاکارەکانی شوێنەواریی جیهانی داناوە و مێژووەکەیشی بۆ حەوت سەدە بەر لە زایین دەگەڕێتەوە، شوێنەواری چەندین شارستانی وەک ئاشووری و ڕۆمانی و فارسی بووە، هێمایەکی دیاری شارستانیی ئیسلامی بووە.

کێشە گەورە و سەرەکییەکەی ئەم بەنداوە و بەنداوی تەنیشتی لە مەترسییەکەیدایە، کە ئێڕاق دوچاری کارەساتێکی ئاو بکاتەوە، بە گلدانەوەی ئاوی دیجلە کە (10، 5)ملیار مەتر سێجا واتا نیوەی ئاوی هاتووی ڕووباری دیجلە گل دەداتەوە.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر تورکیا ئەو بەنداوانەی سەر ڕووباری دیجلەی تەواوکردن، ئەوا دەتوانێت 80 لە سەدای ئاوی هاتووی ساڵانەی دیجلە گل بداتەوە، بۆیە ناوەندی ساڵانەی ئاوی هاتووی دیجلە لەسەر سنووری ئێڕاق و تورکیا کە لە (21) ملیار مەتر سێجا کەمتر نەبوو، دەبێتە بڕێکی کەم، تەنانەت بەشی بەهەڵمبوون و نیشتەنی ناکات کاتێک دەڕژێتە نێو سنووری ئێڕاقەوە، لەو حاڵەتەدا ئێڕاق لە ڕووی ئاوەوە بە تەواوی پشت بە لقەکانی ناو ئێڕاق دەبەستێت، کە ئەوانیش ڕووبەڕووی کەمبوونەوە هاتوون، بەهۆی ئەوەی ئێرانیش چەندین بەنداوی لەسەر ئەو بەشانەی ناو سنوورەکەی دامەزراندووە، بۆیە ئێڕاق لە ئاییندەدا دووچاری کارەساتێکی ئاو دەبێتەوە لە ماوەی چەند ساڵێکی ئەم دەیەدا، کە دەبینین ئێستا دوورگەکان بە ئاشکرا دەرکەوتوون بە درێژایی ڕێڕەوی ڕووباری دیجلە لە ئێڕاق.

وێڕای ئەمانە، مەترسیگەلی دیکە هەن لە ئەنجامی پیسبوونی ئاو بەو خوێیەی کە لە زەویوزاری کشتوکاڵ لە تورکیا پەیدا بووە، هەروەها پاشماوەی ماددە کیمیاوییەکان کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانی قڕکەر و پەیینی کیمیاوی هاتووەتە ئاراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانی زۆر لەو دەوڵەتانەی ئاوەکەیان بۆ دەچێت، ئەمە جگە لە مەترسیگەلی لاوەکیی ئەم بەنداوانە بە لێکبڕینی پشتێنەی جیۆلۆجی لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و ئەگەر ئەم بەنداوە زەبەلاحانە، تووشی تەقین و لێکترازان ببن بەهۆی قورسایی و قەبارەی ئاوەکە و ئەو ڕووبەرەی بۆی دەچێت و، لە ئەنجامی نزیکیی ئەم بەنداوانە لە سنووری سووریا و ئێڕاق، ئەمەش هۆکارە کە ئەو دوو دەوڵەتە ڕووبەڕووی دەرئەنجامی کارەساتبار ببنەوە.

کاریگەرییە ژینگەییەکانی پڕۆژەکانی تورکیا

کەمیی سەرچاوەکانی ئاو لەژێر کاریگەریی چڕی پڕۆژەکانی بینا و بەنداوەکانی تورکیا، نیگەرانییەکی زۆری لە ڕووی ژینگەوە ناوەتەوە، ئەمەش تا ڕاددەیەک گۆڕانکاریی فاکتەرەکانی کەشوهەوای لێ دەکەوێتەوە، وەکوو زیادبوونی ڕێژەی بەهەڵمبوون و وشکەساڵی لە ناوچەکە، هەروەها هەڵکردنی ڕەشەبا و گەردەلوول و داخوڕانی زەویی کشتوکاڵی، ئەم گۆڕنکارییانەش کاریگەریی خراپیان دەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمیدا، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددییانەش پێویستی بە تێچوو و خەرجییەکی زۆر دەبێت.

پڕۆژەکانی ئاوی تورکیا ئاستی هاتنی ئاو بۆ ناو ئێڕاق بە ڕێژەی 60% کەم دەکەنەوە، ئەمەش بە واتای گۆڕینی نەخشەی ئاو و کەشوهەواو ڕەوشی کۆمەڵایەتی، بۆیە ئەگەر ئاماژە بۆ زۆنگاوەکانی ئێڕاق بکەین کە 50%ی پێویستیی ئاویان بۆ ئێڕاق دابین کردبوو، ئەوجا ئەو کاتە قەبارەی کارەساتەکە لە ناوچەکە ڕوون دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام دیاردەی گەرمبوونی هەرێمی لە هەردوو حەوزی دیجلە و فورات لە گۆڕانکارییە هەرێمی و ناوخۆییەکانی ڕووبەرە ئاوییەکان جودا ناکرێتەوە، زیادبوونی گەرمیی کەشوهەوای ناوخۆ، دەبێتە هۆی خێرایی ماددە ئۆرگانییەکان کە لە ناو خۆڵدان شی ببنەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادکردنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میتان لە بەرگەهەوادا، کە ئەمەش بە بەرهەمهێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و گازی میتان و گازی دیکەش بەهێزتر دەبێت و، دواجار گەرمی لە هەوادا زیاتر دەکات.

ئەگەر سەیری سەرچاوەکانی ئاوی ڕووبارە گەورەکان بکەین لە ئێڕاق و دەوڵەتانی عەرەبیدا، کە دەکەونە چوارچێوەی ناوچە خولگەیی و فێنکەکان، دەبینین کە گۆڕانگاریی کەشوهەوا کاریگەریی دەبێت لەسەر گۆڕینی سیستمی هایدرۆلۆجیی وڵاتانی حەوزەکانی دیجلە و فورات و نیل و زۆر ڕووباری دیکەی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو گۆڕانکارییانە لەگەڵ چەند فاکتەرێکی دیکە دەبنە هۆی گۆڕینی بڕی ئاو کە دەگاتە ئەو حەوزانە، کە دواتر شێوازی وەرزیی هەڵقووڵانی ئاو دەگۆڕێت، ڕەنگە قەبارەی لافاو زیاد بکات، یان هەندێ جار وشکەساڵیی درێژخایەنی لێ بکەوێتەوە، کە کاریگەرییەکەی توندتر دەبێت تا دەگاتە ئەوەی گۆڕانکاری ڕووبدات لە ئاستی چڕیی بارانی ناو وڵات و شێوازی بارین.

دیارەی بەرزبوونەوەی گەرما کاریگەریی دەبێت بۆ سەر پلەکان و سنووری درووستبوونی شەونم (خوناو) کە ڕووەک و گژوگیای بیابان سوودی لێ دەبینن و سەرچاوەی شێیە بۆ مانەوەیان، چونکە هەر کەمبوونەوەیەکی شەونم دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوونی ئەم گژوگیایانە، ئەمەش دواجار ئێڕاق و ناوچەکە تووشی بەبیابانبوون دەکات.

ئاوڕدانەوەیەکی خێرای بەراوردی ئاستەکانی گەرما و شێ لەنێوان چاخە کۆنەکان و ئێستادا، دەری دەخات کە تێکڕای گەرمیی ساڵانەی شاری بەغدا (بۆ نموونە) بە نزیکەی پێنج پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، بەڵام گەرمیی مانگی ئاب بە نزیکەی هەشت پلە بەرزبووتەوە، لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە زۆرەی لە کەشوهەوای ناوچەکە زۆر بە خێرایی هاتووەتە ئاراوە.

پەرەسەندنەکانی تازەی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلەکانی با زۆر بووە لەسەر ئێڕاق و وڵاتانی دەوروبەر، بە تایبەتیش لە مانگەکانی هاوین (گەرمای پڕوکێنەر)، چونکە زۆربەی بایەکان لە جۆری گەردەلوولن، کە بە شێوەی نەرێنی کاردەکەنە سەر سەقامگیریی ژینگە و، چالاکیی ڕووتەنیی هەوا بەهێز دەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ پیسبوون بە تۆز و با، کە ڕەنگە وردە لمیشی لەگەڵدا دەبێت، ئەمەش لە ڕووی تەندرووستییەوە مەترسیدارە، جگە لەمەش، ڕووبەرە ئاوییەکانی ئێڕاق بەدەر نین لە توندیی شەپۆلەکانی با و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، چونکە ئاو ڕۆڵی پاڵاوتگە دەبینێت بۆ پاککردنەوەی با و کەمکردنەوەی ئاستی گەرما و گڕەی تیشکی خۆر.

پەیوەندیی نێوان گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو بە لایەنی زیاتری پشتگوێخستنی ژینگە دادەنرێت، ئەم پشتگوێخستنەش بۆ لاوازیی لێکدانەوەی حکومەت و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار دەگەڕێتەوە لە هەمبەر مەترسییەکانی کەمیی ئاو و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆسەر تێکڕای کۆمەڵگە، هەروەها زیاتر پشتبەستن بە هاوردەکردنی کەلوپەلی خۆراک لە ڕێی داهاتەکانی نەوت و، نەبوونی پلان بۆ هەر ستراتیژیەتێکی پەرەپێدان و پاراستنی ئاساییشی خۆراک و ئاو.

پەرەسەندنی کێشەی سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی، هەروەها سیاسەتەکانی دامەزراندنی بەنداوە زەبەلاحەکانی تورکیا و گرتنەوەی ئاوی ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان و، گۆڕانکاریی کەشوهەوا، ئەمانە خەریکە دەبنە مەترسیی زۆر گەورە بۆ سەر هەموو کایەکانی ژیان، کە خۆی لە خۆیدا پێویستی بە چارەسەری واقعبینانە و ڕەوا هەیە، هاوکات پێویستە بڕیاری یەکلاکەرەوەی بۆ دەربچێت، تاکو ژیانی مرۆڤایەتیی ملیۆنان خەڵک لە دانیشتووانی ئێڕاق و ناوچەکە بەردەوام بێت.

ئاو گوزارشت لە تێکەڵەیەکی گرنگ دەکات لە تەندرووستی و کۆمەڵ و مێژوو و سیاسەت و ئابووری و گەشەپێدان و ژینگە و کەشوهەوا، واتا پێکهاتەکانی مانەوەی ژیان بە هەموو شێوەکانیەوە، هەروەها گرنگیی ئاو سەبارەت بە دیجلەو فورات بابەتێکی ژیارییە، بۆیە ناکرێت بە بێ دیجلە و فورات وێنای ئێڕاق بکرێت، وەک چۆن بە هەمان شێوەیە بۆ میسر بە بێ ڕووباری نیل.

لایەنە یاساییەکان

پێویستیی زیاتر بۆ ئاو لەبەر فراوانیی بەکارهێنانی، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی سەرەتاکانی دەستەوەسان و پەککەوتن لە ڕووی ئاوەوە، کە هەڕەشەیە بۆ سەر گەشەپێدان بە هەموو ڕەهەندەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵییەوە، بۆیە بەرژەوەندیی ئەو دەوڵەتانەی کەوتوونەتە قەراخ ڕووبارە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان، ئاڵۆز بوون، بەهۆی ناکۆکی لەسەر دابەشبوون و خراپ بەکارهێنانی و پیسبوونی ئاو، لێرەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگیی زۆری داوە بە دانانی ڕێسای تازە بۆ توندکردنی دەستگرتن و دابەشکردنی ئاو و چۆنێتیی بەکارهێنان. لەوەتەی نیوەی سەدەی ڕابردوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستپێشخەری کردووە بۆ بەستنی چەندین کۆنگرەی جیهانی بۆ گەیشتن بە ڕێساگەلێک، تا مافی دەوڵەتانی سەر ڕووبارەکان بچەسپێنێت لە بەکارهێنان، بێ ئەوەی دەست بۆ مافی تەواوی دەوڵەتان بەرێت لە بەکارهێناندا، لەو ڕێسایانەی کە ئەمانە دایانناوە و بڕیاریان لێ داوە، بریتین لە:

1. دەزگای یاسای نێودەوڵەتی لە سالزبێرگ ساڵی 1961.

2. ڕێساکانی هلسنکی ساڵی 1966.

3. پڕۆژەی ڕێککەوتننامەکانی نیودەلهی ساڵی 1973.

4. ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی ماردل بلانا ساڵی 1977.

5. ڕێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە یاسای بەکارهێنانی ڕێڕەوەکانی ئاوی نێودەوڵەتی لە مەبەستەکانی نادەریاوانی ساڵی 1997.

بەقەد ئەوەی کە بابەتەکە پەیوەستە بە لێکدانەوە و بۆچوونەکانی تورکیا لەمەڕ هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، کە گوایە دوو ڕووبارن سنوور دەبڕن نەک نێودەوڵەتین، چونکە لە ناو خاکی تورکیا هەڵدەقوڵێن، بۆیە تورکیا ئازادە چۆنی بوێت هەڵسوکەوت بە ئاوەکەوە دەکات تا دوا خاڵی سنووری وڵاتەکەی، ئەو گومانە بێبنەمایە ناکۆکە لەگەڵ هەموو لۆژیک، یان بەڵگەنامەیەکی یاساییدا، ماددەی دوو لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەق و بە ڕاشکاوی دەڵێت: کە مەبەست لە ڕێڕەوی ئاویی نێودەوڵەتی بریتییە لە هەر ڕێڕەوێک بەشەکانی بکەونە نێو دەوڵەتانی جودا، هیچ ناکۆکییەکی جەوهەری نییە لەنێوان ئەو ڕووبارانەی سنوور دەبڕن لەگەڵ ئەوانەی نێودەوڵەتین، ئەمەش بە دەق لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها ڕەتکردنەوەی سیفەتی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو دوو ڕووبارە ناکۆکە لەگەڵ هەموو ئەو پەیماننامە و پرۆتۆکۆلانەی کە تورکیا لەگەڵ سووریا و ئێڕاق واژۆی کردوون، کە تا ئێستاش پەیڕەو دەکرێن و بەردەوامن، لەوانە:

ڕێککەوتننامەی ئەنکەرە ساڵی 1921(ماددەی 12)، پەیماننامەی لۆزان ساڵی 1923(ماددەی 109)، ڕێککەوتننامەی دۆستایەتی و دراوسێتیی نێوان سووریا و تورکیا ساڵی 1926(ماددەی 13)، پرۆتۆکۆلی حەلەب ساڵی 1930، پەیماننامەی دۆستایەتیی نێوان ئێڕاق و تورکیا ساڵی 1946، پرۆتۆکۆلی هونەری و ئابووریی نێوان ئێڕاق و تورکیا ساڵی 1980 کە لە 1983 سووریاش هاتە ناویەوە، پرۆتۆکۆلی هونەری و ئابووریی نێوان سووریا و تورکیا ساڵی 1987، ڕێککەوتنی ئێڕاق و سووریا ساڵی 1989، بەیاننامەی دیمەشق ساڵی 1992 دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەیاننامەی هاوبەش کە لە تورکیا دەرچوو دوای سەردانی سەرۆکی تورکیا سلێمان دیمیریل بۆ دیمەشق ساڵی 1993، کە دووپاتی کردەوە پێویستە ڕێککەوتننامەیەک واژۆ بکرێت، بۆ دابەشکردنی ئاو لەنێوان ئێڕاق و سووریا و تورکیادا.

هەموو ئەو ڕێککەوتننامەو پرۆتۆکۆلانە بریتین لە وەقائعی یاسایی نێودەوڵەتی کە ددانپێدانانی تورکیایان تێدایە بەوەی دیجلە و فورات ڕووباری نێودەوڵەتین، جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی کە ئاو بە دادپەروەرییانە دابەش بکرێت، بێ ئەوەی زیان بەو دەوڵەتانە بگات کە ئاوەکەیان بۆ دەچێت.

هەروەها ڕاست نییە کە تورکیا پێی وایە ئاوی دیجلە و فورات بە تەنیا سەرچاوەیەکی سرووشتیی خۆیەتی وەک نەوت، چونکە ڕەگەزی بنەڕەتی لە ئاودا ئەوەیە کە دەجووڵێت و ناوەستێت و هەمیشە لە جووڵەدایە، لە پەیماننامەی ئاوی ئەوروپادا هاتووە لە ساڵی 1967(ماددەی 12) کە ئاو سنوور ناناسێت، واتا سەرچاوەیەکی هاوبەشە، پێویستە دەوڵەتان لەم ڕووەوە هاوکاریی یەکدی بکەن، پرەنسیپی دەسەڵاتی سەر ڕووباری نێودەوڵەتی مافی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە لەسەری هاوبەشن، بە یەکسانی دابەشی دەکەن.

بۆ جێبەجێکردنی دەقە یاساییەکان کە تورکیا و سووریا و ئێڕاق لەسەری ڕێککەوتوون، بۆ پەیڕەوکردنی پرەنسیپە شەرعییەکانی نێودەوڵەتی کە خۆی لە یاسای بەکارهێنانی ڕێڕەوەکانی ئاوی نێودەوڵەتیدا دەبینێتەوە بۆ مەبەستی نادەریاوانی کە لە ساڵی 1997 دەرچووە، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ داوا لە تورکیا دەکرێت بگاتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە دابەشکردنی ئاوی دیجلە و فورات وەک پاراستنێکی بەرژەوەندییەکانی هەر سێ دەوڵەت، هەروەها بۆ بەجێهێنانی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و دراوسێتی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و، زیان نەگەیاندن بە بەرانبەر و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتییانە.

ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و ڕێکخراوە پیشەییەکانە کە بە هەموو شێوازەکانی سیاسی و یاسایی و هونەری و ئابووری، فشاری ئامانجدار و بنیاتنەر بکەن، بەتایبەتی لە ڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شەراکەتی ئەوروپییەوە، هاوکات لە ڕێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بۆ ناچارکردنی تورکیا کە واز لە پڕۆژەکانی ئاو بهێنێت لەسەر هەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات، بە تایبەتیش پڕۆژەیGAP، هاوکات داوای لێ بکرێت کە ڕێککەوتنێک لەگەڵ سووریا و ئێڕاق واژۆ بکات، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی ئاشتییانە، بۆ دابەشکردنی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە، بۆ پاراستنی مافی گەلانی ناوچەکە و وەدیهێنانی ئاساییشی ئاو و خۆراک و، دابینکردنی ئاساییش و ئاشتیی بەردەوام و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە تارمایی شەڕ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 735 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-07-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
وەڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاسایی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 16-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 26-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 735 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,299
وێنە 105,621
پەرتوک PDF 19,137
فایلێن پەیوەندیدار 96,327
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!