پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,763
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,620
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
بە عەقڵانیکردنی خۆشەویستیی نیشتمان
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمە سەعید حەسەن

حەمە سەعید حەسەن
نووسەر:#حەمەسەعید حەسەن#

کۆچی باڵندە زادەی خۆشەویستییە بۆ نیشتمان، ئەوە نییە کە دەگەڕێتەوە، هەمان جێ دەکاتەوە بە هێلانە؟ ڕووەک لە زێدی خۆی دووری بخەیەوە، وەک پێویست گەشە ناکات و ڕەنگە نەک هەر سیس ببێت، بەڵکوو وشکیش هەڵبگەڕێت. ئاژەڵ هەیە، مردن هەڵدەبژێرێت و وەتەنی خۆی جێ ناهێڵێت، ئاخر دەزانێت، ئەگەر لە ژینگەی خۆی دوور بکەوێتەوە، ڕەنگە نووستالژیا بیکوژێت. ئینسانیش وەک گەلێک زیندەوەری دیکە، بە سەلیقە و خۆڕسکانە نیشتمانی خۆش دەوێت، بەڵام خۆشویستنی نیشتمان لای ئینسان، پێویستە لە هۆشیارییەوە سەرچاوە بگرێت.

بەشێک لە بەرهەمی ئەدەبی، بە ئەفسوونی خۆشەویستیی نیشتمان نووسراوە، ئاخر هەموو نیشتمانێک خۆشەویستە، با بیابانێکی قاقڕی بەرینیش بێت. بەشێک لە ئەدەبی باڵا، زادەی خۆشەویستیی نیشتمانە، بەڵام هەر بەرهەمێک بە پاڵنەری قین لە نیشتمانێک یان میللەتێک نووسرابێت، ناکەوێتە خانەی ئەدەبی باڵاوە. هیرمان هیسە دەڵێت: (ڕەنگە ئەدیبێک پەیدا نەبێت، شانازی بەو بەرهەمانەیەوە بکات، کە بە زەبری قین نووسیونی.) هەندێک بە پاساوی ئەوەی، نە سروودی بۆ نیشتمان نووسیوە و نە هەستێکی گەرموگوڕی بەرانبەر بە وەتەن نیشان داوە، دەیانگوت گۆتە، نیشتمانپەروەر نەبووە، هەرچەندە ڕاستییەکەی ڕەنگە کەس هێندەی ئەو شاعیرە مەزنە، ئەڵمانیای خۆش نەویستبێت، بەڵام خۆشویستنی مرۆڤایەتی لە کنی، لەسەروو خۆشویستنی گەلی ئەڵمانەوە بووە.

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن. خۆشەویستیی نیشتمانیش هەر لە عیشق دەچێت، بە لۆگیک لێک نادرێتەوە، ئەگەر نا بیاباننشینان و ئاسکیمۆ هێندە هۆگر و شەیدای زێدی خۆیان نەدەبوون.

دەڵێن مەسیح بۆ ئورشەلیم گریاوە، بەڵام زێدەڕۆیی لە خۆشویستنی نیشتماندا و بە عەقڵانی نەکردنی، ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە، ئاخر ڕەنگە ئەو هەستە پاکژە، بگۆڕێت بۆ قینبوونەوە لە نیشتمانی میللەتانی دیکە و شەڕی نێوان دوو نەتەوەی لێ بکەوێتەوە، هەر شەڕێکیش لەنێوان دوو نەتەوەدا ڕووی دابێت، شەڕێکی ناڕەوا بووە و جۆرێکیش بووە لە بەدئاکاری. ئەوانەی گەوجانە نیشتمانیان خۆش بوێت، گەوجانەیش داکۆکیی لێ دەکەن و نیشتمان بەرەو ڕووی کارەسات دەکەنەوە، بۆیە هەمیشە دەبێت ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە هۆشیارانە شەیدای وەتەن ببین. سەرەتاکانی خۆشویستنی نیشتمان، لە خۆشویستنی ماڵ و ئەو ژینگەیەوە دەست پێ دەکات کە تێیدا پەروەردە دەبین، لە خۆشویستنی ئەو دیمەن و بۆن و بەرامە خۆشانەوە دەست پێ دەکات کە هۆگریان دەبین و لە خۆشویستنی ئەو گوند، شارۆچکە یان شارەوە دەست پێ دەکات کە لێی لە دایک دەبین و تێیدا گەشە دەکەین.

خۆشویستنی خێزان، هەنگاوی یەکەمە بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆپەرستی و نزیکبوونەوە لە خۆشویستنی هاوشاری و ئینجا میللەت. خۆشویستنی میللەت، لە خۆشویستنی هاوڕێیان و ئەو ڕووخسارانەوە پێیان ئاشنا بووین، دەست پێ دەکات. ئەوی هاوشارییەکانی خۆی خۆش نەوێت، زەحمەتە میللەتی خۆش بوێت، ئەوی میللەتی خۆی خۆش نەوێت، ئەستەمە میللەتانی دیکەی خۆش بوێت. ئەوی گەل و نیشتمانی خۆی خۆش بوێت، نە قینی لە هیچ گەلێکی دیکە دەبێتەوە، نە دوژمنکارانە پێ دەنێتە خاکی نیشتمانی هیچ گەلێکی دیکەوە، ئاخر هەمیشە بیری لای ئەوە دەبێت، گەلانی دیکەیش مافی ڕەوای خۆیانە، نیشتمانی خۆیان خۆش بوێت و داکۆکیی لێ بکەن. هەرچەندە هیچ نیشتمانێک بەهەشت نییە، بەڵام هیچ نیشتمانێکیش هاووێنەی نییە، ئەوە بۆیە میللەت نییە، نیشتمانی خۆی پێ جوان نەبێت.

بەشێک لە خۆشەویستیی ئێمە بۆ نیشتمان، زادەی ڕابردووی پرشنگداری میللەتە، ئەو ڕابردووەی هۆش و هەستمانی داگیر کردووە و لەو نەبەردە مەزنانەدا خۆی دەبینێتەوە، گەلەکەمان بە خوێن تۆماری کردوون، وەک خۆپیشاندانەکەی #بەردەکی سەرای سلێمانی# لە شەشی ئەیلوولی 1930دا، وەک مانگرتنەکەی #گاورباغی# لە 12ی تەمووزی 1946دا و وەک ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە لە ڕانیەوە سەری هەڵدا و هەموو باشووری کوردستانی گرتەوە. کە بیر لەو دیرۆکە ڕۆشنە دەکەینەوە، گەلی خۆمان زیاتر خۆش دەوێت و زیاتر شەیدای نیشتمان دەبین، بەڵام ئەگەر وا بیر بکەینەوە، نیشتمانی ئێمە لە هەموو وڵاتانی دیکە جوانترە و میللەتی ئێمە لە هەموو میللەتانی دیکە ئازاترە، ئەوە مەرج نییە بەڵگە بێت بۆ ڕاسیستیبوونی ئێمە، بەڵام لای کەم نیشانەیە بۆ خۆشەویستییەکی ناعەقڵانی.

نە هیچ میللەتێک هەڵبژادەیە و نە هیچ نیشتمانێک تاقە بەهەشتی دونیایە. دایک بە چاوپۆشین لەوەی منداڵەکەی جوانە یان نا؟ دلۆڤانە یان نا؟ هەر خۆشی دەوێت. کەسێکیش نیشتمانی خۆش بوێت، لە تەنگانەدا جێی ناهێڵێت و لە سەرکەوتن و لە تێکشکانیشدا هەمان خۆشەویستیی بۆی دەبێت. ئەوی نیشتمانی خۆش بوێت، هەمیشە داکۆکی لە کێشە ڕەواکانی گەلەکەی دەکات، بەڵام هەرگیز بە پاساوی داکۆکیکردنەوە لە نیشتمان، ناچێتە شەڕێکەوە لەگەڵ ڕەوشتی جوان و بەها باڵاکانی مرۆڤایەتیدا ناکۆک بێت.

فەیلەسووفێکی چیک کە یان کولار بوو، لە سەدەی حەڤدەیەمدا دەژیا، دەیگوت: خۆشویستنی گەل، باڵاترە لە خۆشویستنی نیشتمان، بەو پاساوەی ئێمە ڕەنگە نیشتمانی خۆمان لە کیس بچێت و نیشتمانێکی دیکە ببینینەوە، بەڵام ئەگەر گەل و زمانی خۆمان لە دەست بدەین، هەرگیز و لە هیچ کوێیەک نایانبینینەوە، نیشتمان خاکێکە مردوو، بەڵام گەل و زمان، بە زیندوویی لە خوێنماندا دەمێننەوە و خودی ئێمە پێک دەهێنن.

ئەی وڵاتی خۆشەویستم!
من دەمارێکی گچکەی تۆم
هێندە بە تۆوە پەیوەستم
ئەوەندە لە تۆ تێ دەگەم
هەر ئازارێکت پێ بگا
دەستبەجێ هەستی پێ دەکەم.()

کولار دەیگوت: (خۆشویستنی نیشتمان، خۆشویستنی ئەو جێیانەیە لێیان ژیاوین، ئەم هەستە، تایبەت نییە بە ئینسان، ئاژەڵ و ڕووەکیش، هەمان هەستیان هەیە، وەلێ خۆشویستنی گەل یان زمانی دایک، پێوەندییان بە ژیری یان کولتوورەوە هەیە.) کە کوردستان #ئەنفال# کرا، سەگ بە گژ ئەنفالچییەکاندا دەچووەوە و گوندی خاپوور و چۆڵکراوی جێ نەدەهێشت. ڕەحمانینۆفی مۆسیقار، ئەو ساڵانەی لە گوندێکی سویس دەژیا، کە هەر لەو گوندە دەچوو لە ڕووسیا لێی ژیابوو، هێندەی تامەزرۆیی بۆ زێدی خۆی هەبوو، جارێکیان گوتبووی: ئەمانەی ئێرە کەی مێشوولەن؟ ئەوانەی لای خۆمان ئەگەر بتگەزن، بە ڕۆژی ڕووناک توانای بینینت نامێنێت.

لە سنووری نیشتماندا
دژایەتیی یەکدی دەکەین،
ڕەنگە لەگەڵ یەکتریدا
بە شەڕیش بێین،
بەڵام ئەگەر بکەوینە
بەر پەلاماری دەرەکی
چی ناکۆکیی نێوانمانە
هەر هەمووی دەخەینە لاوە و
وەها لە دوژمن دێینە دەنگ
لە ترساندا
پەڕ و تووکی هەڵبوەرێ.

ئەدمیراڵ (کۆڵچاک)ی (1873 _ 1920) فەرمانڕەوای سەربازیی ڕووسیا، دەبێژێت: (بە گوێرەی ئەو ئەرکەی پێم سپێردرا بوو، دەبوو تا دوا تنۆکی توانام، شەڕی بەلشەفییەکان بکەم، کە لەشکرەکەم تێکشکا، هەر چی یەدەکی زێڕی ڕووسیا هەبوو، لە کن من بوو. گوتم دەبێت ئەم سامانە بکەوێتە دەست بەلشەفیکەکان، نەک چیکەکان، ئاخر هیچ نەبێت، بەلشەفییەکان ڕووسن.) ئەوە کارێکی زۆر خراپە، ئینسان کەسێک لە میحنەتدا جێ بهێڵێت، یان ناپاکیی لێ بکات، بەڵام ئەگەر ئینسان نیشتمان لە تەنگانەدا جێ بهێڵێت، یان لەوە خراپتریش، ناپاکیی لێ بکات، ئەوە تاوانێکی هێندە گەورەیە، نە بە زەبری زەمان پاک دەبێتەوە، نە بە پەشیمانبوونەوە و نە بە لێبوردنی گشتی. (سەردەمی خۆشەویستیی نابینایانە بەسەرچوو، من بە چاوی نووقاو و سەری شۆڕ و دەمی داخراوەوە، نیشتمانم خۆش ناوێت، ئینسان بۆ ئەوەی سوودی بۆ نیشتمان هەبێت، دەبێت حەقیقەتی نیشتمان چۆنە، وەهای ببینێت و وەهای باس بکات، ) لەسەر ئەو قسە ڕاست و درووستە، هەم نووسین لە چەداییف قەدەغە کرا و هەم بە شێتیش ناوزەد کرا.

پێویستە لەبەر تیشکی عەقڵی ڕەخنەگرانەدا نیشتمانمان خۆش بوێت، ئاخر دەربڕینی ئەوین بۆ نیشتمان، نابێت لە ستایشی ڕیاکار بچێت، لە سەروەختی دیتنی دەسەڵاتداردا. جارێکیان گۆگۆڵ لە داخی ئەو ڕیاکارانە، گوتبووی: تف لە ڕووسیا، ئەگەر ئەوانەی پێ دڵسۆزتر بێت لە من. ڕەنگە کەم کەس هێندەی ساڵتیکۆڤ شیدرین، ڕووسیای خۆش ویستبێت، بەڵام چاوی لە خەوشەکانی نەدەپۆشی. بێڵنیسکی دەیگوت: خۆشویستنی نیشتمان، دەبێت هاوزەمان نیشاندانی خۆشەویستی بێت، بۆ هەموو مرۆڤایەتیش. خۆسیە ئۆرتیگا دەڵێت: (ئینسان ئەگەر تەنیا ئینگلیز، ئەڵمان یان فەرەنسایی بێت، ئەوە گوندییە.) خۆشەویستیی نێوان گەلانیش، وەک خۆشەویستیی نێوان ئەوینداران وایە، کاتێک خۆشەویستییەکی ڕاستەقینەیە، هەر لایەک ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی لایەکی دیکە بگرێت.

نەتەوایەتی، لەسەر بناغەی زمان و خوێن و سرووشتی نەتەوەییی هاوبەش دادەمەزرێت، پێوەستبوون بە نەتەوەوە، ڕێزگرتنە لە ڕووپەلە گەشەکانی دیرۆکەکەی و نیشاندانی خۆشەویستییە بۆ لایەنە ڕووناکەکانی کولتوورەکەی. ئەگەر میللەتێک دیرۆک و کولتووری خۆی نەپارێزێت، وەک ئینسانێکی لێ دێت، تووشی لە دەستدانی یادەوەری بووبێت. نووسەری فەرەنسایی ڕینان (1823 _ 1892) دەڵێت: نەتەوە، بەرنامەیەکی هاوبەشە بۆ داهاتوو، بە دەنگدانی ڕۆژانە، دادەڕێژرێت، ڕابردوو کۆمەکی دەکات، بەڵام بە چاوبڕینە داهاتوو، بەرەو پێشەوە دەچێت. خۆسیە ئۆرتیگایش پێی وایە، (ئەگەر نەتەوە هەر بریتیبێت لە ئێستا و ڕابردوو، لە داهاتوودا کەسی دەست ناکەوێت، داکۆکیی لێ بکات، ) ئاخر خۆشویستنی نەتەوەیەک، گیرخواردن نییە لە دیرۆکیدا، کارکردنە بۆ داهاتووی و هەر میللەتێک هەمیشە هەر ڕووی لە ڕابردووی بێت، هیچی دەستگیر نابێت بۆ داهاتووی.


(1) یان کولار، حول التبادل الثقافي.
(2) هیرمان هیسە، ڕسائل الی الجمیع.
(3) کلایف ستیبلز لویس، الحب.
(4) فلسفة الحب، مجموعة من المٶلفین، ترجمة: هیثم صعب، الجزء الثاني، دار المدی للثقافة والنشر 2010 دمشق. () ئەندریە ڤیزنیسینسکی.[1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-02-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەرهەنگ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 11-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,763
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,620
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.484 چرکە!