پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,711
Kuvat 106,320
Kirjat 19,217
Liittyvät tiedostot 96,803
Video 1,358
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوک.. پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە 2/1
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
نووسەر: دکتۆر #عادل باخەوان#

کامەیە سرووشتی ئەو پەیوەندیە ئەفسوناویەی کە لە سەدەی نوێدا دیموکراسی و ئەنتەرنێت پێکەوە دەبەستێتەوە؟ لە سەردەمی هەژموونی ئەنتەرنێتدا چۆن و بەچ ڕێگایەک دیموکراسی دەتوانێت خۆی بەدیبێنێت؟ چۆن و کەی و لەکوێدا ئەنتەرنێت دێت و ڕووبەرەکانی چاودێریی دیموکراسی بینا دەکات؟ کامانەن ئەو بنەمایانەی کە ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان، لەچرکەساتی بەکارهێنانی ئەنتەرنێتدا، بەکاریان دەهێنن و کاریان لەسەردەکەن؟...
بەسنووری درێژبوونەوەی لیستی پرسیارەکان و دەرکەوتنیان لە ئاستی جیاوازدا، لیستی وەڵامەکانیش درێژ دەبێتەوە و لە ئاستی جیاوازدا دەردەکەون. چەند پرسیارەکان هەڵگری لێکدژی بن، هێندەش وەڵامەکان هەڵگری هەمان ئاست و جۆری لێک دژین.
ئەنتەرنێت بەتەنیا (شتێک) لە شتەکان نییە تا وەک یەکەیەکی گونجاوی گونجاوکار مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بەڵکوو لەیەک کاتدا چەند شتێکە: ئەنتەرنێت کەرەسەیەکی تەکنیکیە، میدیایە، پانتایی گشتیە، چەکێکی سیاسیە، پەیوەندی کۆمەڵایەتیە، درووستکەر و هەڵوەشێنەرەوەی خێزانە، ڕووبەری پەروەردەی بەرزە، ڕووبەری بەیەک گەیشتنی فرۆشیار و کڕیارانی سێکسە، بازاڕێکی نوێی گەورەی ناوخۆی و ناوچەیی و جیهانییە، ...، بەکورتی ئەنتەرنێت هەموو ئەو شتە لێک دژە بێ سنوورانەیە کە کۆمەڵگەکان بەگشتی و نەوەی نوێ بەتایبەتی بە گۆشت و ئێسقانەوە تێکەڵی دەبێت.
بێگومان ئەوەی لێرەدا ئیشکالیەتی ئێمەیە، هەموو ئەو ڕووبەرە لێک دژانە نین کە نیشتمانی نوێی ئەنتەرنێت پێکدەهێنن. هەرچەند ئەمە دەکرێت وەربگێڕدرێتە سەر توێژینەوەیەکی وردی سۆسیۆلۆژی، بەڵام ئەوەی کە ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین، پەیوەندی ئەنتەرنێتە بە دیموکراسیەوە. ئەنتەرنێت پێش ئەوەی هەرشتێک بێت، پێش ئەوەی هەر کارێک بکات، پێش ئەوەی هەر ڕووبەرێک درووستبکات، دەتوانین وەک بەڵگە نەویستێک بڵێین: گەدەی هەرسکردنی کۆدەکانی سیاسەتە، درووستکردنی کەرەسەکانی چاودێریکردنی دیموکراسیە، چوارچێوەی کۆنترۆڵکردنی نوخبەی دەسەڵاتە، کردنەوەی زمانی هاووڵاتی بێزمانە و هەموو ئەمانەش وامان لێدەکات کە ئەستەم بێت لە ئێستا و ئێرەدا بتوانین وێنای کۆمەڵگەیەکی سیاسی و دیموکراتیک بەبێ ئەنتەرنێت بکەین.
لەنێو هەموو ئەم پراکتیکە فرە، جیاواز، لێک دژەی کە ئەنتەرنێت و سیاسەت، ئەنتەرنێت و دیموکراسی پێکەوە دەبەستێتەوە، ئێمە چوار بنەمای سەرەکی بۆ تێگەشتن لە سرووشتی ئەم پەیوەندیە، لە ستراکتۆرەکەی، لە چۆنییەتی کارکردنی، لە دەرەنجامەکانی پێشنیار دەکەین. بێگومان هەریەکێک لەم چوار بنەمایە دەکرێت ژێرە-بنەمایان هەبێت، بەڵام بۆ درووستکردنی چوارچێوەیەکی (کۆنسێپتیول/چەمگەرا)ی گشتی، ئێمە لە سنووری هێڵە گشتیەکاندا دەمێنینەوە. بنەما گشتیەکانیش بریتین لە: بنەمای یەکسانی، بنەمای خودگەرایی، بنەمای خوارەوەی کۆمەڵگە، بنەمای خێڵە نوێیەکان.
بنەمای یەکسانی
یەکێک لە دروشمە مێژوییەکانی دیموکراسی مۆدێرن بریتییە لە بنەمای یەکسانی لەنێوان هاووڵاتیاندا. دیموکراسی هەمیشە خۆی وەک سیستەمی هەموو ئەو کەسانە خستووەتە سەر شانۆ کە شانسی قسەکردنیان لە پانتاییە گشتیەکاندا لە ئاستێکی نزمدایە. گەر لەم گۆشەنیگایەوە بۆ ئەنتەرنێت بڕوانین، دەتوانین بە ئاسانی تێبینی ئەوە بکەین کە ئەم دروشمە مێژووییەی دیموکراسی، ئەم ئایدیالەی دیموکراسی لە نیشتمانی ئەنتەرنێتدا گەشتووەتە لوتکە. واتە ئەنتەرنێت نەک هەر بەیەکسانی مافی قسەکردن بە کۆی هاووڵاتیان دەبەخشێت، بەڵکوو مافی چاودێریکردنی دیموکراسی و ڕەخنەلێگرتنی و پاشان سزادانیشی وەک یەک بە کۆی هاووڵاتیان دەبەخشێت. وەک چۆن لەبەردەم خوادا هەموو مرۆڤەکان یەکسانن، ئاواش لەبەردەم ئەنتەرنێتدا سۆسیۆلۆگێک و شوانێک، سەرۆکی کۆمار و تەماتە فرۆشێک، ژەنەراڵی سوپا و شاعیرێکی هەست ناسک، ئیپیستیمۆلۆگێک و گاوانێک یەکسانن.
بەڵام یەکسانی مانای یەک ئاستی نییە، یەکسانی مانای یەک پێگەیی نییە! ڕاستە لەسەرەتاوە و کاتێک هەموومان لە سەر سنووری نیشتمانی ئەنتەرنێتین، هیچ ئەرزشێک بۆ پێگە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و ئایینییەکانمان دانانرێت، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە، لەڕێگای ئەوەی کە دواتر لە نیشتمانی ئەنتەرنێتدا دەینووسین، ئەنجامیدەدەین و بەرهەمیدەهێنین، بەشێوەیەکی خۆڕسکیانە، جۆرێک لە پلەبەندی درووست دەبێت. ئەم پلەبەندیە پەیوەندی بەوەوە نییە کە تۆ چیت، بەڵکوو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تۆ چیدەکەیت! واتە، بۆئەوەی ئەرزشت بۆدابنێت ئەنتەرنێت پرسیاری ئەوە لەتۆ ناکات کە تۆ چیت، بەڵکوو پرسیاری ئەوەت لێدەکات کە تۆ چیدەکەیت.
لێرەوە، هەموو ئەوانەی کە ئەنتەرنێت بەکاردەهێنن لە هۆڵی تاقیکردنەوەی بەردەوامی خودی ئەنتەرنێتدان؛ بەو مانایەی کە هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانێت تواناییەکانی خۆی تاقیبکاتەوە و خۆی وەک ئەکتەری یەکەمی ژیانی خۆی بسەلمێنێت و پاشان ببێت بە (رەقیب)ێکی هەمیشەیی بەسەر دنیای دەورووبەریەوە، بەتایبەتی دەورووبەری سیاسی. ڕەقیبێک کە خاوەنی دەسەڵاتی ڕەدکردنەوەی سیفەتەکانی وەک باوک، براگەورە، زانا، ڕاعی، سەرۆکە و هەموو چاودێریکراوەکان تەنیا وەک هاووڵاتی و لە ئاستی خۆیدا دەبینێت. بۆئەوەی گوزارشت لەخۆی بکات، ئەویتر وەک پێگە نابینێت، بەڵکوو وەک کەسێک کە پێیدەوترێت مرۆڤێکی یەکسان بە هەموو ئەوانیتر!
ڕەنگە هەندێک پێیانوابێت بنەمای یەکسانی بریتییە لە درووستکردنی هەلومەرجی گەڕەلاوژەیی بێ مانا! ڕەنگە ئەمە تا ڕادەیەک ڕاستبێت، هەر بۆیە لەهەر بستێکدا یەکسانی ئامادەبێت، کارکردنیش بۆ نرخاندنی گیانی (بەرپرسیاری) لای تاکەکان ئامادەیە. بارودۆخی ئایدیالی ئەنتەرنێت بریتییە لە تاکی یەکسان، کە دەمانبات بۆ تاکی بەرپرسیار، کە دەمانبات بۆ تاکی هەڵوێستدار. بێهودەنییە کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەنگێکی هەمیشەیی لەنێوان دەنگدار و بێدەنگەکان، هەڵوێستدار و بێهەڵوێستەکان، بەرپرسیار و نابەرپرسیارەکاندا لەئارادایە. بێهودەنییە کە چالاکەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام سەرگەرمی بێ بەهاکردنی مرۆڤە نەرمەکانن.
ئایا بنەمای یەکسانی مرۆڤەکان لەبەردەم ئەنتەرنێتدا ڕەنگدانەوەی واقیعێکی کۆنکرێتی کۆمەڵایەتیە؟ بێگومان نەخێر. ئەم بنەمایە ڕەنگدانەوەی ئایدیالێکە کە (مونەزیرەکان/تیۆریسیانەکان)ی ئەنتەرنێت، لەسەر هەمان میتۆدۆلۆژیای ڤێبەری، دەستنیشانیدەکەن. گەرنا لە ساتەوەختی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا، بۆنموونە فەیسبووک، تەواوی نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان، کە سەرمایەی ڕەمزی هەر تاکێک بە میتۆدۆلۆژیە بۆردیۆیەکەی پێکدەهێنن، خۆیان دەخەنە بەر خۆر و بەروونی تێبینی دەکرێن. مامەڵەی کچێک لەگەڵ فەیسبووکدا کە بەکلۆریای تەواونەکردووە، باوک و دایکێکی نەخوێنەواری هەیە، لە گەڕەکێکی داڕزاودا دەژی، سنووری جووڵانەوەی سێ کۆڵان تێناپەڕێنێت، بەهیچ شێوەیەک هەمان مامەڵەی کچێکی دیکە نییە کە دکتۆرای لە ئەدەبی ئینگلیزیدا هێناوە، باوکی پارێزەرە، دایکی مامۆستایە، لەگەڕەکێکی ڕاقی شاردا دەژی و هەڵگری هەردوو جنسیەی ئێڕاقی و هۆڵەندیە و تێکۆشان لەپێناوی بەدیهێنانی دروشمە فێمێنیستەکاندا هەموو ژیانی داگیرکردووە. ڕاستە کە لەبەرانبەر ئەنتەرنێتدا ئەم دوو کچە یەکسانن، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە تەواوی نایەکسانییە کۆمەڵایەتییەکان، تەواوی نایەکسانی سەرمایە ڕەمزیەکانیان، لە چرکەساتی چاودێریکردنی دیموکراسیدا (وریایی، ڕەخنەگرتن، نمرەبەخشین) خۆیان دەردەخەن. ئێمە دەتوانین گوزارشتێکی دیکە بەکاربێنین کە دەکرێت بەمشێوەیە دایڕێژین:
یەکسانی لەبەردەم ئەنتەرنێتدا تەواوی نایەکسانییە شاراوە کۆمەڵایەتییەکانی پێ لەنێو نابرێت، بەڵام لەڕێگای بەشداریکردنی چرکەساتیی هەمووانەوە، دەتوانێت تا ئاستێکی بەرز کەمیان بکاتەوە. چەمکی هاوبەشیکردن دوو فەرمانی هەنوکەیی دەسەپێنێت. فەرمانی یەکەم پەیوەندی بە سەرمایەی ڕەمزی بەهێزەوە هەیە و داوای لێدەکرێت، لە کاتی گوزارشتکردن لەخۆیدا لە عەرشی زمانە سەختە زانستیەکان بێتە خوارەوە و بەجۆرێک بدوێت کە هەموو لایەک تێبگەن. فەرمانی دووهەمیش پەیوەندی بە سەرمایە ڕەمزیە لاوازەکانەوە هەیە و داوای لێدەکرێت کە لە کاتی گوزارشتکردن لە خۆیدا زمانە بازاڕیەکەی بەجێبێڵێت و خۆی بۆ ئاستێکی قبوڵکراو بەرزبکاتەوە. دەکرێت لە ڕێگای ئەم دوو فەرمانەوە، بەشێوەیەکی ڕێژەیی، دەستکاری هەردوو سەرمایە ڕەمزیەکە بکرێت و نزیکبوونەوە لە بنەمای یەکسانی ببێت بە گریمانەیەکی (مومکین).

بنەمای خودگەرایی
پێش سەرهەڵدانی ئەنتەرنێت، کەرەسە گشتیەکانی گەیاندنی وەک ڕۆژنامە، پەڕتووک، ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن، لە ئاستی جیاوازدا پانتایی جیاکردنەوەی مرۆڤەکان بوون. هەر یەکێک لەو کەرەسانە سیستەمێکی تایبەت بە خەتهێنان بە ژێر ناوەکاندا هەبوو! بێگومان خەتهێنان بەژێر ناودا ڕاستەوخۆ دەمانباتەوە سەر چەمکی پەراوێزخستن، چونکە پێماندەڵێت: کێ مافی ئەوەی هەیە لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان، لەنێو ڕۆژنامەکاندا، لەسەر ئەنتێنی ڕادیۆکان دەرکەوێت و قسەبکات و کێش ئەو مافەی نییە. کێن ئەوانەی شایستەی نمایشکردنن و کێن ئەوانەش کە دەبێت پەردەپۆشبکرێن. کێن ئەوانەی دەزانن زمانی گوزارشت لە خۆیان بەکاربێنن و کێن ئەوانەش کە ئەم زمانەیان نییە. لە هەلومەرجێکی ئاوادا بەتەنیا نوخبەیەکی کورتکراوە دێن و کۆنترۆڵی هەموو کەرەسەکانی ڕاگەیاندن دەکەن. نوخبەیەکی بچووکی قسەکەر و جەماوەرێکی گەورەی گوێگر، نوخبەیەکی کەمینەی بینراو و جەماوەرێکی زۆرینەی شاراوە! نوخبەیەکی چاودێر بەسەر دیموکراسیەوە و جەماوەرێکی خەوتوو لەنێو دیموکراسیدا!
ئەوەی ئەنتەرنێت دەیکات کۆتاییهێنانە بەم مێژووە، بەم پڕۆژەیە، بەم نوخبەیەی کە بەدرێژایی تەمەنی کاری لەسەر دوورخستنەوە و پەراوێزکردن کردووە. کۆتاییهێنان بەم مێژووە لەهەمانکاتدا سەرەتای دامەزراندنی شتێکی دیکەیە کە دەکرێت ناوی بنێین (ئازادکردنی خود)ەکان و پێنانە نێو ڕووبەرەکانی خودگەراییەوە. ئەنتەرنێت دەرگا دەکاتەوە لەسەر هەموو ئەکتەرەکان، هەموو خودە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکان تا وەک ئەوەی کە هەن گوزارشت لە تاقانەیی، لە تاکێتی، لە خودگەرایی خۆیان بکەن. تۆڕەکانی سەر ئەنتەرنێت مەیدانی بەریەککەوتن و تێکەڵبوون و جیابوونەوەی خودە جیاوازەکانە، پانتایی دەرکەوتنی ئەو زۆرینەیەیە کە میدیا کلاسیکیەکان دەیانشاردەوە وەک ئەوەی شەرمبکەن لە قسەکردنیان، لە زمانیان، لە دەربڕینەکانیان! لێرە بەدواوە بەتەنیا ڕۆژنامەوانێک، نووسەرێک، ڕۆشنبیرێک، هونەرمەندێک قسە لەسەر پراکتیکە جیاوازەکانی نوخبەی دەسەڵات ناکات، بەتەنیا ئەم ئەکتەرە چاودێر نییە بەسەر نوخبەی دەسەڵاتەوە، بەڵکوو تەواوی کۆمەڵگەی سەر ئەنتەرنێت ئەم ڕۆڵە دەبینێت. لەوەش زیاتر، ئەو پەراوێزخراوەی کە تا دوێنێ مافی ئەوەی نەبوو لە دوا لاپەڕەی ڕۆژنامەیەکیشدا ستوونێک لەسەر بابەتی نووسەرێک یان پراکتیکی سیاسیەک بنووسێت، لە ئێستای ئەنتەرنێتدا، نەک هەر دەنووسێت، بەڵکوو دەتوانێت ڕاستەوخۆ گفتوگۆشیان لەگەڵدا بکات.
لەپەنای دەرکەوتنی ڕوتوقوتی خودەکاندا، ئەنتەرنێت چەندین ڕووبەری دیکەی لاستیکی، ناشەفاف، ئاڵۆز، ماسکگەرا دەخاتە بەردەم تاکەکان، بەڕادەیەک کە هەر کەسێک دەتوانێت لەیەککاتدا هەڵگری زیاتر لە شوناسێکبێت. گەر لەپانتاییە گشتیە کلاسیکیەکاندا ئێمە بەتەنیا هەڵگری شوناسێکی فیزیکی بووبین، لەپانتاییە گشتیە ڤیرتیوڵەکانی ئەنتەرنێتدا دەتوانین ئەو شوناسە فیزیکیە بکەین بە چەندین پارچەوە. ڕاستە ئەم پارچە پارچەبوونەی شوناس جۆرێک لە نا شەفافی درووستدەکات، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە دەسەڵاتی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی دیموکراسی و نوخبەی دەسەڵات لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بەهێزتر و کاراتر دەکات. بێهودەنییە کە نوخبەی دەسەڵات، پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێت، چاوێکی لەسەر فەیسبووک و تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. بێهودەنییە کە لەژێر کارایی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییدا و دەستاودەستپێکردنی لەسەر تۆڕی فەیسبووک، بەرپرسێکی باڵای حکومەت ئامادەیە نەک هەر پێشوازی لەو هاووڵاتیە بکات کە بووە بە بابەتی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، بەڵکوو ئامادەشە بە کاروانی ئۆتۆمۆبێلەکانیشەوە، سەردانی ماڵەکەشی بکات.
یەکێک لەو تەڵەزگانەی کە دەبێت خۆمانی لێبپارێزین بریتییە لە وەرگرتنی ئەم تێزانە بەشێوەیەکی ڕەها. ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت ڕووناکی بخەینە سەر دەسەڵاتی ئەنتەرنێتە لە فراوانکردنی ڕووبەری دەرکەوتنی خودێک کە خودگەرایی خۆی وەک مێکانیسمێکی کارا بۆ چاودێریکردنی دیموکراسی و نوخبەی دەسەڵات بەکاردەهێنێت؛ مێکانیسمێک کە بە پلەی یەکەم بایەخ بە بابەتە گشتیەکان دەدات و گوزارشت لە هەڵوێستە زاتیەکانی خۆی لەسەر هەر یەکێک لەو بابەتانە دەکات. بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەنتەرنێت دەرگاناکاتەوە لەسەر چەندین ئاستی نزم لە (مومارەسە)کردنی خود؟ ئایا ئەنتەرنێت هەلومەرجی سوککردنی خود ئامادەناکات؟ ئایا تاکەکانی کۆمەڵگەیەک توانایی ئەوەیان نییە کە ئەنتەرنێت بکەن بە ڕووبەری شتە هەرە (شەخسی)ەکانی کەسێک یان خێزانێک، بەڕادەیەک کە کەسێک دەچێتە ئاودەست و وێنەی خۆیدەگرێت و دەیخاتە سەر فەیسبووک و دەنووسێت: من ئێستا لە ئاودەستم؟ ئایا ئەم جۆرە ڕەفتارانە لەگەڵ ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نامانبەنەوە سەر ئیشکالیەتی بێهەڵوێستی و بێبەهاکردنی گرفتە سیاسیە باڵاکان و چاودێریکردنی دیموکراسی و نوخبەی دەسەڵات؟
ئێمە بەسەلماندن وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە دەدەینەوە، بۆیە خوێنەر دەخەینە بەردەم مەترسی وەرگرتنی شتەکان بەشێوەیەکی ڕەها. ڕاستە ئەنتەرنێت شانسی دەرکەوتن بەم جۆرە ئەکتەرە کۆمەڵایەتیانە دەدات، بەڵام گرەوی ئێمە لەسەر ئەم جۆرە ئەکتەرانە نییە، بەڵکوو لەسەر ئەوانەیە کە خودگەرایی خۆیان وەک تاقیکردنەوە دەبینن و بە وشیاریەوە خودی خۆیان بەدیدەهێنن. گرەوەی ئێمە لەسەر ئەو ئەکتەرانەیە کە سنووری شتە تایبەتەکان لە سنووری شتە گشتیەکان جیادەکەنەوە و هەوڵدەدەن خودگەرایی خۆیان وەک (ئیلتیزام) لەبەرانبەر چاودێریکردنی ڕەوتی ڕووداوەکاندا وێنابکەن. گرەوی ئێمە لەسەر ئەم خودە بەرپرسیار و وشیارانەیە نەک ئەوانەی کە ئەنتەرنێت تەنیا وەک ئەلبومی وێنەی سەروپێ و کفتەی ئامادەکراو لەلایەن خێزانەکانیانەوە دەبینن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 371 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-04-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 11-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 371 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
محەمەد موکری
17-06-2010
هاوڕێ باخەوان
محەمەد موکری
ژیاننامە
شێخ غەریبی باساک
04-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
شێخ غەریبی باساک
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,711
Kuvat 106,320
Kirjat 19,217
Liittyvät tiedostot 96,803
Video 1,358
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.312 toinen!