Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  519,506
Bilder  106,555
PDF-Buch 19,263
verwandte Ordner 97,082
Video 1,384
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muh...
نازری، سوارچاکی ئاوازی کوردی
Unsere Informationen sind von und für alle Zeiten und Orte!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نازری، سوارچاکی ئاوازی کوردی

نازری، سوارچاکی ئاوازی کوردی
نازری، سوارچاکی ئاوازی کوردی
ئامادەکردنی: جەواد حەیدەری

کاتێک خوێنەران ئەم دۆسێ تایبەتە لەسەر ژیان، بەرهەم، پەروەردە و کۆششی هونەرمەند شەهرامی نازری دەخوێننەوە و ڕۆدەچنە ناو ئەو هەموو بەخشش و کۆششەوە، جگەلەوەی شانازیی دەکەن کە بلیمەتی وەک نازریی لە نەتەوەکەی ئەواندا هەڵکەوتووە، هاوکات هەستێکیشیان لەلا درووست دەبێت کە مانشێتی دۆسێکە غەدرێکە لەو هونەرمەندە مەزنە و پڕ بە پێگە و مەقامی ئەم شۆڕەسوارە نییە، چونکە نەک ئێمە، بەڵکوو ئەوە موزیسیان و شاعیران و ئاوازدانەرانی غەیرە کوردن ئەو شایەتییەی بۆ دەدەن کە نازری سومبولی موزیکی ئێرانە و پاشای ئەدەب و هونەری عیرفانییە.
ئەوە تەنیا ئێمەی کورد و فارس و گەلانی ئێران نین کە لەگەڵ دەنگە ژێکانی نازریدا هەموو گیانمان مچوڕکی پێدا دێت، بەڵکوو خەڵاتی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان ئەو پێگەو مەقامەی بەرزدەنرخێنن ئەگەرچی لە زمانە کوردی یان فارسییەکەی گۆرانی و مەقامەکانیشی حاڵی نابن، بەڵام لەو هەست و نەستە هونەرییە پڕو پاراوە تێدەگەن کە تەژییە لە بەهرە و داهێنان و ئەفراندن.
ئەوەی زیاتریش ئەم هونەرمەندە مەزنە لای ئێمەی هاوزمانی گەورەتر دەکات، ئەو هەستە نەتەوەییە بەرزەیە کە خەڵاتەکەی باشووری کوردستان لە هەموو خەڵاتە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان بە گەورە و گرنگتر دەبینێت، نەک لە سۆنگەی ڕەگەزپەرستییەوە، بەڵکوو لە سۆنگەی شانازیکردن بە بنەچە و ڕەسەنی خۆیەوە، کە زۆربەی ئاوازدانەر و موزسیانە فارسەکانیش ئاماژەیان بەوە داوە کە گەنجینەی موزیک و کەلتوری کوردی لەپشت داهێنانەکانی مامۆستا نازرییەوەیە.

شەهرام نازری هونەرمەندی ناوداری کورد، هونەرمەندێک کە هەندێک کەس بە سوارچاکی ئاوازی کوردی ناوی دەبەن. خاوەنی دەنگێکی پڕ سۆز و ئەفسانەییە، دەنگێک لە سەرزەمینی #کرماشان#، خاکی پاڵەوانانی کورد. سەرزەمینی شیرین و فەرهاد، شاری گەورەی کوردنشین، شاری فەرهادی کێوشکێن، شاری تاق بوستان، سەرزەمینی شانامە. دەنگێک لەسەر زەمینی یارسان و ئەهلی حەق.

$شەهرام بەمشێوەیە باس لە خۆی دەکات$
هەمیشە وتوومە و ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە، دایکم یەکەم کەس بوو کە منی بۆ لای هونەر پەلکێش کرد. دایکم ئەهلی ئەدەب و موزیک بوو. ژنێکی جددی و ڕێکوپێک بوو. لە سێ ساڵییەوە لەگەڵ من کاری شیعر و موزیکی دەکرد. باوکم سازی لێدەدا و گۆرانی دەچڕی. بە گشتی بنەماڵەی باوکم هەموویان ئەهلی ئەدەب و موزیک بوون. ماڵی نازرییەکان یەکەمین شوێن بوو کە بۆ موزیک لە کرماشان دامەزرا. دایکم جگە لە ئەرکی دایکاتی زۆر بە جددی کاری موزیکی دەکرد و حەزی زۆر لە موزیک بوو، هەر ئەوەش وایکرد کە ئەو حەزە بۆ من بگوازێتەوە و هەر واشی کرد. مەشق و ڕاهێنان و پرۆڤەکانی دایکم لەگەڵ من لەسەر ویست و حەز بوو، نەک بە زۆری. شیرینترین کاتەکانی منداڵیم، ئەو کاتانە بوو کە دایکم لەلام دادەنیشت و شیعری بۆ دەخوێندمەوە، پوورەکانیشم چیرۆکەکانی شانامەیان بۆ دەگێڕامەوە.

$دایکم بۆ من قوتابخانە بوو$
هەموو ڕۆژێ لەگەڵ دایکم پڕۆڤەی موزیکم دەکرد و ئەمەش چێژی پێدەبەخشین و هەستم بە ماندووێتی نەدەکرد، هەر ئەمەش وایکردبوو کە دایکم دڵنیابێت کە من ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەسەر شیعر و موسیقا سوورترم و پێداگری دەکەم، هەر ئەوەش وایکردبوو کە هەموو ڕۆژێک دایکم هەوڵم لەگەڵدا بدات.
بە منداڵی شیعرم دەوت، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کاتێک کە پوورەکانم شیعری شانامەیان بۆ دەخوێندمەوە، دواتر خۆم بە شێوەیەکی دیکە شیعرەکانم دادەڕشتەوە و بۆ ئەوانم دەخوێندەوە.

$هەر لە منداڵییەوە دەستم بە گۆرانی وتن کرد$
من لە گەڕەکی بەرزە دەماغ لە کرماشان لە دایکبووم. کۆڵانێک هەبوو ناوی (یەخچاڵ (بەفرگر) ئەو کاتە هەموو ماڵەکان بەفرگریان نەبوو، ماڵی ئێمە بەفرگرمان هەبوو، بە باوکمیان دەوت (ئەبو یەخچاڵ). لە خوار ئەو کۆڵانەوە قوتابخایەکی لێ بوو کە ناوی قوتابخانەی (کووروش) بوو. شانسم هێنای کە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە مامۆستایەک بوو بەناوی (نیکڕەوش) (ئاکارخاس) کە خۆی ئەهلی ئەدەب و دەستی نووسینی هەبوو. جێگری بەڕێوەبەکەش مامۆستایەک بوو بە ناوی ئاغای هیمەتی کە ئەویش شیعری دەنووسی و سەنتووری لێدەدا و ئاوازدانەربوو. لە ڕادیۆ کرماشانیش بەرنامەی موزیکی هەبوو. ئەمەش وایکرد کە ئەو قوتابخانە شەوق و زەوق و بەهرەی من پەروەردە بکەن و هاندەرم بن.
لە بنەماڵەی ئێمەدا هونەرمەند زۆر هەبوو، من بە جددی حەزم لێ بوو و بیرم دەکردەوە کە منیش وەک ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەم ببم بە هونەرمەند، حەزێکی زۆرم بۆ هونەر هەبوو و ئەمەش سەرقاڵی دەکردم و ڕێگەی ژیانی منی گۆڕی.
چونکە بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەم ئەهلی ئەدەب و موزیک بوون و لە هونەر تێدەگەیشتن، ئەوە بۆ من هاندەرێکی باش بوو، چونکە بەیانیان لە قوتابخانە بەر لەوەی بچینە پۆلەکانەوە، بانگیان دەکردم و لەبەردەم قوتابییەکاندا گۆرانیم دەوت. هەندێک جار کە لەناو پۆلدا بووم، بەڕێوەبەری قوتابخانە یان جێگرەکەی دەهاتە ژوورەوە و منیان بانگ دەکرد بۆ لای تەختەکە و داوایان دەکرد کە گۆرانیان بۆ بڵێم. بەلایانەوە سەیر بوو کە قوتابییەک بە و تەمەنەوە گۆرانی بڵێت.
بۆ هونەرمەندێک کە لە منداڵییەوە هونەر فێرببێت و هونەر لە خوێن و دەماریدابێت، بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی کارەکانی زۆر گرنگە، وەک موعجیزەیەکی گەورە وایە. بەڕای من کاریگەریی ئەو فیربوونە زۆر لەوە زیاترە کە کەسێک لە تەمەنی گەورەییدا بەنیازی ئەوە بێت کە هونەر فێرببێت.
بە موزیکی کوردی شیعری ئەدەبیاتی ئێرانم دەخوێندەوە، هەرچەندە ڕاستە ڕەنگە لە و دەمەدا لە مانای قووڵی ئەو شیعرانە تێنەگەیشتبێتم، بەڵام وردە وردە خووم پێوە گرتن و توانیم دواتر بە باشی لەگەڵ مانا و ناوەرۆکی شیعرەکاندا پەیوەندی درووست بکەم.
دایکم لە بواری دەروونناسی دەیزانی کە چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ مندا بکات و هان و دنەم بدات کە چۆن کاریگەرییان لەسەرم هەبێت. بەیانییەک لەخە و هەستام ویستم لە هۆڵەکە بچمە دەرەوە تا لە حەوشە نانی بەیانی بخۆم، بینیم لەناوەڕاستی ژوورەکەدا پەڕتووکێک بە کراوەیی دانراوە، سەیرمکرد دیوانێکی کۆنی شیعری حافزی شیرازییە. لە دایکم پرسی ئەم پەڕتووکە لەکوێوە هاتووە؟ چونکە سەیری هەموو پەڕتووکی پەڕتووکخانەکەی ماڵەوەم کردبوو ئەو پەڕتووکەی حافزم نەبینیبوو، دایکم بە سەرسووڕمانەوە وتی: (نازانم، لەوانەیە ئەم پەڕتووکە ئاسمانی بێت و لە ئاسمانەوە هاتبێتە خوارەوە.) هەر ئەو قسەیەی دایکم بووە هۆی ئەوەی کە من ئەو پەڕتووکە وەک گەنجینەیەکی بەنرخ بپارێزم و هیچ کات لە خۆمی دوور ناخەمەوە. هەڵسوکەوت و کردارەکانی دایکم وایان کرد من هۆگری پەڕتووک ببم و بە تامەزرۆییەوە پەڕتووک بخوێنمەوە و دیوانەکەی حافز بۆ من وەک دیارییەکی خودایی و ئاسمانی بوو.

$دەروێشێک دنیای بیر و هزری منی گۆڕی$
لەگەڵ دەروێشێک بە ناوی نیعمەت عەلی خراباتی ناسیاوییم پەیداکرد، وتی: ئەم منداڵە لە داهاتوودا دەبێت بە شتێک، ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئەودا ژیام. ئەو دەروێشە وەک فەرهەنگێک وابوو. فەرهەنگێک پڕ لە ئەدەبیات و موزیک و مێژووی ئەدەب، زۆر شتی لێ فێر بووم. ئەو تۆوەی کە دایکم لەبارەی ئەدەبیاتەوە لە مندا چاندی، دەروێش پەروەردەی کرد، تا بووم بەوەی کە ئێستا هەم. دەروێش ئەدەبی کلاسیک و ئەدەبی عیرفانی و ئەدەبی حەماسیی فێرکردم. دواتر کە گەورە بووم لەگەڵ گەورەترین مامۆستای ئەدەبی کرماشان، مامۆستا بەهزاد کرماشانی ئاشنابووم. ئەو هاوڕێی خاڵم بوو. لەڕاستیدا من ئەدەبیات بە گشتی لەلای ئەو بە تەواوەتی فێربووم. پێگەیەکی مەزن و بەرزی هەبوو.

$بنەماڵەی نازرییەکان$
مەنوچەهرخان مامم بوو، فەیلەسوفێکی گەورە بوو، پیاوێکی مەند و ڕەند بوو. نووسرەتوڵڵاخان مامم بوو، تاری لێدەدا. حاجی خانی نازری گەورەی بنەماڵەی نازری هەم لە بواری موزیکدا شارەزا بوو، هەم تاریشی دەژەند. کەیخوسرە و پوور نازری یەکێک لە گەورەترین مامۆستاکانی موزیکی نیشتمانی ئێران بوو. زۆربەی خزم و کەسوکارمان و تەنانەت دۆست و هاوڕێکانیشمان ئەهلی ئەدەب و موزیک بوون و هەموو ئەوانە بۆ من هاندەر و یارمەتیدەر بوون و هەر ئەوانیش وایان کرد کە لەنێوان من و موزیکدا پەیوەندییەکی پتە و و نەپچڕاو درووست ببێت.

$لە شەش ساڵییەوە گۆرانی دەڵێم$
لە تەمەنی شەش ساڵییەوە ئەوکاتەی کە لە قوتابخانە بووم بە جددی گۆرانیم دەوت. بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکە گۆرانییەکانی منیان تۆمار دەکرد و پاشان لە ڕادیۆ کرماشان بڵاودەبوونەوە. لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە کاتی کردنەوەی تەلەڤزیۆنی شاری تاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ گۆرانیم وت، کە بووە جێی سەرسووڕمانی زۆربەی موزیکژەنەکان و مامۆستایانی موزیک، بەلایانەوە سەیر بوو لە و تەمەنەدا من خاوەنی ئەو دەنگە بم. هەر بۆیە داوایان لە باوکم کرد کە لە تاران بمێنمەوە و بچم بۆ پەیمانگەی باڵای موزیک، بەڵام باوکم ڕازی نەبوو، تا ئەوەی کە خوشکم بۆ بەشی پزیشکی تاران وەرگیرا و ئێمە بە ماڵ و منداڵەوە ڕوومان کردە تاران.

$تاران مەیلی منی بۆ گۆرانی زیاد کرد$
مامەکانم زۆربەیان لە شەقامی مەجددەولە لە گەڕەکی نیاوەران لە تاران دەژیان، هاوینان یان ئێمە دەچووین بۆ تاران و هەندێکجار دوو مانگ لەوێ دەماینەوە. من تارانم زۆر پێخۆش بوو (هەڵبەت ئەو سەردەمانە). شارێکی ئارام و خۆش بوو، بە تایبەتی کە دەچووین بۆ سەر پردی (تەجریش)، ئەوەندە خۆش و دڵگیربوو هەر نەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا وا نییە. کە چوومە تاران مەیل و حەزم بۆ موزیک زیاتر پەرەی سەند، بەڵام نەگۆڕام و هەر پابەندی موزیک مامەوە.
چوار ساڵ چوومە پەیمانگەی موزیک و لە بواری ساز و ئاواز مەشق و ڕاهێنانێکی زۆرم بینی و بە شێوەی زانستی خوێندم.
هەمیشە بڕوام بەوە بووە کە مرۆڤ دەبێت لە سفرەوە دەستپێبکات بۆئەوەی بە باشی فێر ببێت، ئەم تایبەتمەندییە (فێرخوازبوون) ئێستاش لە مندا هەر ماوە. ئەگەر کارەکانم تام و بۆن و ڕەنگی خۆیان هەیە، ئەگەر دەنگم هەست و سۆزی هەیە، ئەگەر ناودار و بەناوبانگم، تەنیا لەبەر ئەوەیە کە من کەسێکی لاسایی کەرەوە نیم و ئەهلی داهێنان و خوڵقاندنم و خۆڕسکانە کاردەکەم و داهێنانەکانیشم ئاشکرا و دیارن. ئەوەش بزانن کە بە لاسایی کردنەوە ناتوانین داهێنان بکەین و شتەکان بدۆزینەوە. ئێستاش هەر خۆم بە قوتابی و فێرخواز دەزانم و هیچ کات نەمویستووە وەک مامۆستایەک لەسەر کورسی دابنیشم و هەمیشە وەک قوتابی خۆم دەبینم.
ساڵی 1974 مامۆستا نوور عەلی برومەند هانیدام بچمە ڕادیۆی ئێران و چووم، یەکەمین کاری خۆم کە بەرهەمێک بوو لە شیعری هەردوو شاعیری ئێرانی مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی و شێخ بەهایی بوو کە محەمەد ڕەزا لوتفی تاری بۆ لێدام و پاشان بەرهەمەکە بڵاوکرایەوە و لە یەکەمین تاقیکردنەوەکانی موزیکی ئێران بە یەکەم دەرچووم. دواتر لەلایەن مامۆستا نوور عەلی برومەند بۆ فێستیڤاڵی جیهانی تووس لە ساڵی 1978 هەڵبژێردرام و پاشان لە فێستیڤاڵی هونەری شیراز لە ساڵی 1979 بەشداریم کرد و بەشداریکردنم لە و دوو فێستیڤاڵە بۆ منێکی گەنجی تەمەن 23 ساڵان دوو ڕووداوی گرنگ بوو.
لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی جیهانی تووس هەندێک لە ڕەخنەگران ڕەخنەیان گرت کە بۆچی بۆ ئەو فێستیڤاڵە کەسانی بە ئەزموون دەستنیشان نەکراون، هۆشەنگ ئیبتیهاج و مامۆستا برومەند وتیان: ئەم گەنجە (مەبەست شەهرام نازری) لەگەڵ هەموو ئەوانی دیکە جیاوازیی هەیە. مامۆستا برومەند هەموو جارێک دەیوت کە حەزی لە دەنگی منە و ئاماژەی بەوە دەکرد کە دەنگی من زیاتر بۆنی ئێرانی لێدێت. لەپاڵ مامۆستا برومەند، مامۆستا داریوش سەفوەت کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناودارەکانی موزیکی ئێران و دامەزرێنەری ناوەندی پاراستن و پەرەپێدانی موزیک، زۆر هانی منی دەدا و منی فێرکرد کە دەنگی خۆم بناسم و خۆم بدۆزمەوە.
مامۆستا داریوش سەفوەت دەیوت: (دەنگی شەهرام فەزایەکی حەماسی هەیە و ئەو جۆرە دەنگە مێژوویەکی دێرینی هەیە کە بۆ چەند سەدە لەمەوپێش دەگەڕێتەوە).
من لە هەموو بوارە جیاوازەکانی موزیک و گۆرانی کارم کردووە و ئەگەر بە دوای هەر کارێکی موزیکدا ڕۆیشتبێتم بە شێوەیەکی بنەڕەتی و ڕیشەیی کارم کردووە. بۆ نموونە بۆ یەکەمین جار من لە بەرهەمەکانی خۆمدا تەنبوورم بەکارهێناوە، لەکاتێکدا تا ئەوکاتە کەس تەنبووری نەدەناسی. چونکە تەنبوور تەنیا یەک ئامێر نییە، یەک ساز نییە، بەڵکوو پەیوەندیی بە کەلتورێکەوە هەیە کە ئەویش هی نەتەوەیەکە بە ناوی (یارسان) کە تایبەتە بە ناوچەی کرماشان و کورد.
من تائێستا خاوەنی کۆمپانیایەک یان نووسینگەیەک نیم و بەڕێوەبەری بەرنامەم نییە، بۆیە هەموو ئەو بەرهەمانەی کە بڵاوبوونەتەوە نەمتوانیوە کۆیان بکەمەوە و بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لای خۆم هەڵیان بگرم و بییانپارێزم، ئەوەش تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاشقانە کارم کردووە و هیچ مەبەستێکی دیکەم نەبووە.
بە دەگمەن هەڵدەکەوێت کە گوێم لە شیعرێک بێت و دەستبەجێ ئاوازی بۆ دابنێم، بەڵکوو جاری وا هەیە شیعرێک بۆ ماوەی 10 ساڵ هەر لە مێشکی خۆمدا دەیهێنم و دەیبەم و هێشتا ئاوازم بۆ دانەناوە. لەماڵەوەش تەنیا نیم بە بەردەوامی خوێندکاران یان هۆگرانی دەنگم یان ڕۆژنامەنووسان سەردانم دەکەن. گەورەترین ئارەزووی من ئەوەیە بۆ چەند ساتێک لە ژوورەکەی خۆمدا بتوانم لە ئارامی و ئاسوودەییدا بم. ماوەیەکی زۆرە کە کاتم نییە، هەربۆیە ئارەزوومە بچم بۆ شوێنێکی دوورە دەست، بەشێوەیەک دوور بم لە تەلەفۆن و ئامڕازەکانی پەیوەندی و بۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵ سرووشتدا بژیم. هەمووان سەبارەت بە من ڕێز و لوتفیان هەیە، بەتایبەتی بەخشینی ئەم هەموو خەڵاتە ئەرک و بەرپرسیارێتی منیان زیاترکردووە. هەرچی بەرەو پێشەوە دەچم هەست دەکەم بەرپرسیارێتیم قورستر دەبێت و دەبێت کاری گەورەتر و مەزنتر بکەم. من تەنیا ئاواز و گۆرانیم نەوتووە، بەڵکوو هەوڵم داوە کە ژیانم، هەڵسوکەوتم و جوانپەرستیم هەمووی بەشێوەیەک بێت لەپێناوی خزمەتکردن.
ئەگەر بڕیار بێت لەگەڵ کەسێک گەشت بکەم، پێمخۆشە لەگەڵ حافزی کوڕم سەفەر بکەم، چونکە حافز زۆر هۆگری موزیکە و پیانۆ و سێ تار و دەف دەژەنێت و تیۆری موزیکی لای چەند مامۆستایەکی شارەزا خوێندووە و دەیەوێت شارەزایی لە هەموو جۆرە موزیکێکی جیهانی هەبێت.

$هونەرمەندی ڕاستەقینە، بەخشندە و دلۆڤانە$
هونەرمەندی ڕاستەقینە بە دوور لە سزا و سەرکوتکردن درێژە بە کاری خۆی دەدات، چونکە هۆگری کارەکەی خۆیەتی و بڕوای بە کاری خۆی هەیە، هەر ئەمەش وادەکات کە کەند و کۆسپ و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای خۆی لاببات. هەربۆیە ژمارەی ئەو هونەرمەندانەی کە دەمێننەوە زۆر کەمن، بەڵام هەر ئەو ژمارە کەمە توانیویانە مانا و واتایەکی تایبەت بە جیهان و مرۆڤایەتی ببەخشن.
بە وتەی میلان کۆندێرا، تەنیا ئەو کەسانە بە نەمری دەمێننەوە کە لە بیری مانەوەدا نین. من ئەو خەڵاتانەی کە وەرمگرتوون لەبەر دەنگەکەم نەبووە، بەڵکوو بەگشتی ئەو خەڵاتانەم لەبەر شێوازی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتکردن و چۆنێتی ژیانی خۆم بووە. هونەرمەند دەبێت بتوانێت بە ڕۆحی بەخشندەیی و ئاوێنەئاسا درێژە بە کاری خۆی لە هونەردا بدات، چونکە لە ڕاستیدا هونەرمەند دەبێت بەخشندە و دلۆڤان و عاشق بێت، بۆئەوەی بگات بە جێگایەک. لەبەرئەوەی بە ڕای من هونەر دیارییەکی ئاسمانییە و لوتفی خودایە بۆ هونەرمەندان. ئەگەر هونەرمەندێک شایستەی ئەوە نەبێت کە ئەو دیارییە بپارێزێت ئەوە لێی دەسەندرێتەوە.
جێگری سەرۆکی فەرەنسا بە منی وت: لەم ساڵانەی دواییدا کۆنسێرتەکانی تۆم لە ئەوروپا بینیوە و بە دڵی بووە. موزیک زمانێکی نیودەوڵەتییە و پێویستی بە هیچ شتێکی دیکە نییە، موزیکی زۆربەی نەتەوەکانی جیهان، گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، تەنیا موزیکی کوردییە کە بە جوانی و دەست لێنەدراوی وەک خۆی ماوەتەوە. موزیکی کوردی پەیوەندیی بە ناخ و نەتەوە و ڕەچەڵەکی منەوە هەیە. تەنانەت بەرهەمە فارسییەکانیشم لەژێر کاریگەریی موزیکی کوردیدایە.

$شەهرامی نازری$
شەهرامی نازری لە لایەن حکومەتی فەرەنساوە نازناوی شەوالیەی پێبەخشراوە کە بەرزترین پلەی ڕێزلێنانە لە و وڵاتە. یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی شەهرام نازری گۆرانی (خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم
وە زوانی کوردی قەزات لە گیانم)-ە.

$گرنگترین ئەو خەڵاتانەی کە وەریگرتووە$
شوالیەی وەک هاووڵاتییەکی فەخری لە فەرەنسا.
خەڵاتی ڕێزلێنان لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.
خەڵاتی ڕێزلێنان لە پەڕڵەمانی کەنەدا.
وەرگرتنی خەڵاتی (باشترین موزیکی عیرفانی جیهان) لە فێستیڤاڵی فاس لە مەغەریب.
وەرگرتنی خەڵاتی یەکەم دیداری مەولانا لە شاری ڤییەننا لە نەمسا.
وەرگرتنی خەڵات وەک باشترین هونەرمەندی ئاسیا کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو و لە و ڕێوڕەسمەدا بان کی موون سکرتێری ئەو کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێزێکی تایبەتی لە نازری گرت.
خەڵاتی (بولبولی فارسی) لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز.
وەرگرتنی میدالیا و کلیلی زێڕینی #سنە#.
وەرگرتنی کلیلی زێڕینی شاری (خۆی) لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەمسی تەبرێزی.
وەرگرتنی نیشانەی سەمای زێڕین لە تورکیا.
هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی فەخری بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەولانا لە زانکۆی سلجوق لە تورکیا.
وەرگرتنی نیشانەی تایبەتی دەروێشەکانی مەولەوییە، لە شاری قونیەی تورکیا.
وەرگرتنی نازناوی لۆژیان دۆنۆر لە لایەن دەوڵەتی فەرەنساوە.
خەڵاتی ئەفسانەی زیندوو لە زانکۆی (UCLA)
ڕێزلێنان لەلایەن زانکۆی هارڤارد بەهۆی ڕۆڵی نازری لە ناساندنی مەولانا بە دنیای خۆراوا و تازەگەریی لە میوزیکدا.
هەرچەند تائێستا نازری بە سەدان خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی وەرگرتووە، بەڵام بەلای ئەوەوە هیچیان هێندەی خەڵاتەکەی کوردستان بەلایەوە شیرین نەبووە و خۆی لەوبارەیەوە دەڵێت: خەڵاتی کوردستان گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریمە.
لەلای کۆمەڵێک لە موزیسیانی وەک عەبدوڵڵاخانی دەوامی، مەحمودی کەریمی، عەبدولعەلی وەزیری و حسێنی قەوانی ئەزموونی وەرگرتووە، پاشان لەژێر دەستی مامۆستایانی وەک ئەحمەدی عەبادی، مەحمودی تاجبەخش، مەحمودی هاشمی فێری ئامێری سێ تار بووە. زیاتر لە 60 ئەلبوومی گۆرانیی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بە ناوی هەندێکیان بکەین لەوانە، دەنگی قسەی عەشق، لەیلی و مەجنوون، سازی نوێ، ئاوازی نوێ، ئاوازی ئۆستوورەکان، خەمی جوان، یادگاری دۆست، گوڵی سەد پەڕ، مەسنەوی موسا و شوان نەورۆز، بەهارانی ئاویەر، زستان، ساقی نامەی 1 و ساقی نامەی 2، کۆنسێرتێکی دیکە، ئەمیر کەبیر، ڕەقاسانە، چاو لەڕێ. و... هتد.

$نامەوێ شەهرام نازری جاران بم$
شەهرام نازری دەڵێت: ڕۆژانە خەڵک داوام لێدەکەن وەک جاران بم و شەهرامی 20 ساڵ لەمەوپێش بم، ناتوانم وا بم، من بەرلەوەی گۆرانیبێژ بم، میوزیکژەنم و ڕۆژانە سەرقاڵی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەم و گەرەکمە شتی نوێ فێربم و من ناتوانم شەهرامەکەی جاران بم. پێمخۆشە بەردەوام گۆڕانکاری لە کارەکانمدا بکەم و فێری شتی نوێ ببم.

$شەجەریان بە دەنگی نازری سەرسام دەبێت$
نازری دەڵێت: ساڵی 1975 تەمەنم 24 ساڵ بوو کە بە پێشنیازی نوور عەلی برومەند بۆ یەکەمجار بۆ ڕادیۆی ئێران بانگهێشت کرام. لە کۆبوونەوەیەکدا من گۆرانیم وت: هەموویان دەنگی منیان پێخۆش بوو. دواتر منیان برد بۆ ژوورەکەی محەمەد ڕەزا شەجەریان، چەند کاتژمێرێک پێکەوە قسە و گفتوگۆمان کرد، پاشان من گۆرانیم وت، شەجەریان زۆر سەرسام بوو بە دەنگی من و وتی: ئەوە تۆ لە کوێ فێری ئەم جۆرە لە گۆرانی وتن بوویت، چونکە تا ئێستا دەنگی وام نەبیستووه؟ ئەوەندەمان قسە کرد هەستمان بە تێپەڕبوونی کات نەدەکرد، تا دواجار کارگوزارەکە هات و وتی: کات تەواو بووە و ئێوە بە نیازی ڕۆیشتن نین؟ شەجەریان لە کاتی ڕۆیشتندا پێی وتم: ئۆتۆمبێلت پێیە؟ وتم بەڵێ. وتی واز لە ئۆتۆمبێلەکەت بهێنە، با بچین بۆ ماڵی ئێمە. منیش بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنەکەی مامۆستا شەجەریانم قبوڵ کرد و بۆ یەکەمجار چووم بۆ ماڵەکەی و ماوەی دوو ڕۆژ لە ماڵی شەجەریان مامەوە. بەردەوام گۆرانیمان دەوت و لەبارەی میوزیک و گۆرانی بیروڕامان دەگۆڕییەوە. دوای دوو ڕۆژ چوومەوە بە دوای ئۆتۆمبێلەکەمدا و لە و کاتەوە بووین بە هاوڕێی یەکتر. زۆر جار پێکەوە دەگەڕاین و پیاسەمان دەکرد و هاتوچۆی ماڵی یەکترمان دەکرد و هاوڕێیەتیمان بەردەوام بوو.

$بۆچوونی هونەرمەند و میوزیکژەنانی فارس لەبارەی نازرییەوە$
داود گەنجەیی میوزیکژەن و شارەزای میوزیکی ئێران سەبارەت بە نازری دەڵێت: شەهرام کەسێکی زۆر تێگەیشتووە و دەنگێکی زوڵاڵی هەیە و پێگەیەکی مەزنی لەناو میوزیکی ئێرانیدا هەیە، دەنگی شەهرام وایکرد کە شیعرەکانی مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی بچنە ناو دڵی خەڵکییەوە.
سەید ئەبو حەسەن موختاباد هونەرمەندی فارس دەڵێت: شەهرام لە مێژووی ئاوازی ئێراندا تاقانەیە و وێنەی نییە، خوا دەنگێکی سەیری پێبەخشیووە، دەنگێک کە شێوەی نییە.
محەمەد عەلی موحەد شاعیری ئێرانی دەڵێت: ئێمە سەبارەت بە ناساندنی مەولانای ڕۆمی قەرزداری دوو کەسین، یەکیان مامۆستا فروزان فەڕ و ئەوی تریان شەهرام نازرییە، فروزان فەڕ شیعرەکانی شیکردەوە و نازریش بە دەنگەکەی شیعرەکانی بەخەڵک ناساند. نازری لەبواری شیعر و میوزیک لێهاتووە، مرۆڤ لێی تێناگات هەتا ئەوکاتەی کە دەبێت هەستی پێبکەیت. من هەستی پێدەکەم بەڵام ناتوانم شرۆڤە و ڕاڤە و شی بکەمەوە.
حامی نیکبەخت عەبدولمەلیکی دەڵێت: ئاواز و گۆرانی نازری، ڕۆحێکی کوردانەی تێدایە و تایبەتمەندییەکی مێژوویی و کەلتووری کوردی هەیە و بووە بە ئۆ قیانووسێکی نائارام کە بەردەوام شەپۆل دەدات و ئۆقرە ناگرێت. تایبەمەندییەکی دیکەی نازری ئەوەیە کە ئاوازەکانی بەر لەوەی ڕیشەی لە میوزیکدا هەبێت، ڕیشەی لە ئەدەبیاتدایە. نازری کەڵکی لە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی وەرگرتووە و لە بەرهەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. هەموو شتێکی نازری کوردییە.
شەهاب نیکمان هونەرمەند و میوزیکژەنی ئێران دەڵێت: نازری کوڕی فەرهەنگی پڕ لە شانازی کوردە و میراتگ ڕی شیرین و خەسرەوە، غیرەتی فەرهاد کیۆشکێنی هەیە و لە کرماشانەوە، سەر زەمینی ئەفسانەکانەوە هاتووە.
سیاوەش ڕەزوان بێهبەهانی هونەرمەندی ئێران سەبارەت بە نازری دەڵێت: نازری کەسێکی نوێخواز و پرسیارکەرە و ستایلی تایبەت بە خۆی هەیە و هەر ئەوەش وایکردووە کە کەس ناتوانێت لاسایی ئەو بکاتەوە.
محەمەد ڕەزا شەفیعی کەدکەنی شاعیری ناوداری ئێران سەبارەت بە شەهرام نازری دەڵێت: شەهرام نازری نوێنەری میوزیکی عیرفانییە و گەنجییەکی دەوڵەمەندە بۆ هونەری ئێرانی.
حسێن عەلیزادە میوزیکژەنی ناوداری ئێران لەبارەی شەهرامی نازرییەوە دەڵێت: شەهرام پشتیوانێکی دەوڵەمەندی لە میوزیکی کوردی لە پشتە. کە گوێ لە ئاوازی شەهرام نازری دەگرم، ژیان دەبینم، ژیانی دوێنێ و ژیانی ئەمڕۆ و ژیانی سبەی.
شەهرام نازری تا ئێستا چەندین گروپی میوزیکی درووستکردووە، گروپی سێ تار لەگەڵ جەلالی زولفنوون، ڕەزا قاسمی، بیژەنی کامکار، کاوە دلێر ئازەر، محەمەد حەسەن مەهدیان، ئەمیر هۆشەنگی کامکار، هەروەها گروپی تەنبووری شەمس، لەگەڵ کەیخەسرە و پوورنازری، سەید خەلیلی عالی نەژاد، عەلی ئەکبەری مورادی. گوڵنەزەر عەزیزی، عەبدولڕەزا ڕەهنەما، سیاوەش نورپوور، سەید فەرامەرزی ڕەعنایی، گروپی مامۆستایان، لەگەڵ مامۆستا فەرامەرز پاپوور، جەلیلی شەهناز، عەلی ئەسغەر بەهاری، محەمەد موسەوی، محەمەد ئیسماعیلی.
جێی باسە کە شەهرام نازی بە سەدان کۆنسێرتی ناوخۆیی و دەرەوەی هەبووە و تائێستا چەندین بەرهەمی بڵاونەکراوەی هەیە کە دەرفەتی بڵاوکرانەوەی بۆ نەڕە خساوە.
لە شارەکانی توکیۆی ژاپۆن، لۆس ئەنجلسی ئەمریکا، لەندەن، بەیروت، نیویۆرک، ڕۆما، ساوپاولۆ بەرازیل، فاسی مەغەریب، فلۆرانس ئیتالیا، ڤێنیزی ئیتاڵیا، بارسالۆنای ئیسپانیا، جنێڤ، برۆکسێڵ، ئەمستردام-ی هۆڵەندا، ئۆسلۆ، کوپنهاگنی دانیمارک و... هتد کۆنسێرتی بەڕێوە بردووە و سەدان خەڵاتی وەرگرتووە.
شەهرام نازری ڕۆژی 18-2-1950 لە شاری کرماشان لەناو بنەماڵەیەکی هونەرمەند و ئەدیب لە دایکبووە، هاندەری سەرەکی بۆ میوزیک و شیعر دایکی بووە و باوکی و مامەکانی ڕۆڵیان هەبووە لە پەروەردەکردنی بواری میوزیک و شیعر و هونەر.
شارام تەنیا یەک کوڕی هەیە و ناوی حافزە، موزیکژەنێکی سەرکەوتووە. [1]

$سەرچاوەکان$
سایتی (موسیقی نو)
گۆڤاری (بخارا)
سایتی (همشهری ئونلاین)
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 519 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 08-11-2022
Verlinkte Artikel: 2
Biografie
Geschichte und Ereignisse
Gruppe: Artikel
Publication date: 08-11-2022 (2 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Künstlerisch
Inhaltskategorie: Report
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 97%
97%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 11-12-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 11-12-2022
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( زریان سەرچناری ) am 11-12-2022 aktualisiert
URL
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 519 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Ismail Küpeli
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Artikel
Von 1992 bis heute: „Die PDK greift von hinten an“
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Kenan Engin
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND

Actual
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  519,506
Bilder  106,555
PDF-Buch 19,263
verwandte Ordner 97,082
Video 1,384
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Ismail Küpeli
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Fevzi Özmen
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Artikel
Von 1992 bis heute: „Die PDK greift von hinten an“
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Kenan Engin
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.375 Sekunde(n)!