پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,583
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیسلامی سیاسی چییە و چۆن سەریهەڵدا؟ لەکوردستاندا مەترسی دروست دەکات؟
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسلامی سیاسی چییە و چۆن سەریهەڵدا؟ لەکوردستاندا مەترسی دروست دەکات؟

ئیسلامی سیاسی چییە و چۆن سەریهەڵدا؟ لەکوردستاندا مەترسی دروست دەکات؟
$ئیسلامی سیاسی چییە و چۆن سەریهەڵدا؟ لەکوردستاندا مەترسی درووست دەکات؟$
نووسینی: #ئاریان سەلیم خدر#
$دەروازەیەکی سادە بۆ چەمکی ئیسلامی سیاسی و مێژووەکەی$
ئایینی ئیسلام لەو ڕۆژەوەی دەرکەوتووە تا ئێستا بە کۆمەڵێک قۆناغی جۆراوجۆردا ڕۆیشتووە، بەپێی هەر هەلومەرج و بارودۆخێکیش پێگەی ئەو ئایینە لە کۆمەڵگە و کایەکانی بواری مرۆیی ڕەنگی داوەتەوە. هەرچی سەبارەت بە ئیسلامی سیاسییە، بابەتێکی هەنووکەیی و زۆر گرنگە. لەم بابەتەدا دەمانەوێ دەریبخەین ڕیشەکانی درووستبوونی ئیسلامی سیاسی بۆ چی و کەی دەگەڕێتەوە. هۆکاری سەرهەڵدانی لە وڵاتە جیاجیاکاندا و لە کوردستاندا بە چ شێوەیەکە. گرنگی بابەتێکی وا لەوەدایە کە لەئێستادا لە چواردەوری کوردان و بە گشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی ئەو وڵاتانەی دەیانبینین پارتە ئیسلامییەکان لە دەسەڵاتن و دواجار کۆی تان و پۆی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و تاد.. پەیوەست دەبێ بە شێوازی ئەم دەسەڵاتانەوە. هەروەها جیا لەمەش ئیسلامی سیاسی لە کوردستانیش مێژوویەکی هەیە و بۆی هەیە ئەم هێزانە لە هەر بارودۆخێکدا بە دەسەڵات بگەن و پێویستە لە مەترسی بەدەسەڵات گەیشتنی ئەوان ئاگاداربین.
گەر بگەرێینەوە بۆ مێژووی درووستبوونی ئیسلامی سیاسی، ئەوا ڕەنگە بەشێکی زۆر لە نووسەرانی هەم بواری ئیسلامی و هەم غەیرە ئیسلامی باوەڕیان وایە ئیسلامی سیاسی سەرەتای درووستبوونی بۆ ئیخوان موسلمین دەگەڕێتەوە، کە لە لایەن حەسەن بەنا ساڵی 1928 لە وڵاتی میسر هاتۆتە درووستکردن. بەڵام شایەنی باسکردنە بە چاوتێبرین و تێڕامانی وردی مێژووی ئیسلام، پاشخانی ئەمڕووداوانە کەمێک قووڵترن و ڕیشەکانیان لە شوێنی ترە. عەلی وەردی لە پەڕتووکی لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیای ئیسلام باس لەوەدەکات کە ئایینی ئیسلام تا ئەوکاتەی لە شاری مەککە بووە ئایینەکە پەیامێکی مرۆیی بووە، بەڵام بە چوونی پەیامبەر محەمەد بۆ شاری مەدینە و درووستکردنی دەوڵەتی ئیسلام، لەوێوە گۆڕان لە گوتار و هزری پەیامبەرڕوودەدات و ئایینەکە لە ئایینێکی مرۆیی وەردەچەرخێ بۆ ئایینێکی سیاسی. کەواتە ئیسلام هەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە لەهەوڵی ئەوەبووە بە دەسەڵاتی سیاسی بگات. وەک دیارە دوای کۆچی دوایی پەیامبەریش، ئیسلام بەهۆی خەلافەتەوە هەر لە دەسەڵاتدا بووە، بەڵام لە سەدەی 20 شێوازی دەسەڵاتەکەی وەک دیارە لە خەلافەتەوە بۆ پارتی سیاسی مۆدێرن گۆڕانی بەسەردادێت، ئەمەش بەپێی پێشکەوتن و گۆڕان لە سیستەمە سیاسییەکان ئیسلامیش وا پێویستی دەکرد خۆی بگونجێنێت لەگەڵ هەلومەرجەکاندا.
لە سەرەتای درووستبوونی ئیخوان موسلیمین بەشێکی زۆر لە نووسەران باوەڕیان وابوو ئەم گروپە گروپێکی فەندەمێنتاڵیستین و لە هەوڵی دووبارە گەڕانەوەن بۆ بنەما سەرەکییەکانی ئایین، بەڵام هەر زوو دەرکەوت ئەم گروپە لە هەوڵی ئەوەن کۆی کۆمەڵگە و ژیانی کۆمەڵایەتی بە سیاسی-دینی بکەن. ئەمەش بەپێی ئەوەی حەسەن بەنا باوەڕی وابوو ئایین دەوڵەتە، ئەم تێکەڵکردنەی ئایین و دەوڵەت وایکرد کۆی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکەش لەنێو گوشاری ئایدۆلۆژیای حیزبی دینی بتوێنێتەوە. واتا هەر لە سەرەتاوە ئەوە بەدیدەکرا کە ئەم گروپە مامەڵەیەکی تۆتالیتارییانە لەگەڵ کۆی واقیعی کۆمەڵگە عەرەبییەکان دەکات، بەمەش لەبری فەندەمێنتاڵ و ئوسوڵی، ئەم گروپانە بە گروپی (ئیسلامییە توندڕەوەکان) ناودەبران. کاتێک توندوتیژی ئەم گروپانە هەر لە زیادبووندا بوو ناوی گروپی تیرۆریستییان بەسەردا بڕا. سەبارەت بە هەوڵ و ئامانجی ئەم گروپانە ئەوە بەدیدەکرێت لە سەرەتادا ئەوان کەمتر دژایەتی خۆراوایان دەکرد، بەڵکوو زیاتر لەپێناو ئەوەبوو کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو شێوە ژیان و بەڕێوەبردنەی لەسەردەمی پێغەمبەردا هەبووە. بەڵام گرفتەکە لەوەدایە ئەو گروپانە ناحاڵین لەوەی کە واقیعی کۆمەڵایەتی لە سەردەمێکەوە جیاوازە بۆ سەردەمێکی تر. کارکردن بەڕێسا و یاساکانی ئیسلام لەو وڵاتانەدا کارێکی زەحمەتە، بەهۆکاری ئەوەی زۆربەی دەوڵەتانڕووەو کۆمار و سیستەمی پەڕڵەمانی وەرچەرخاون. هەرچی فیکری ئەو گروپانە بوو لەهەوڵی ئەوەدابوون دەسەڵات هەم دەسەڵاتێکی سیاسی و هەم دەسەڵاتێکی دینی بێت، کاتێکیش دووچاری دژایەتی کردنی خەڵک و حکومەت دەبوونەوە، پەنایان بۆ کاریتوندڕەوی و تیرۆریستی دەبرد بەپێی دەقی قورئان و نووسینی ئەو نووسەرە ئیسلامیانەی کە لەو کاتەدا برەویان هەبووە.
یەکێک لەو نووسەرانەی سەرمەشقی ئەوانە سەید قوتب بوو، سەید ساڵی 1951 دوای کوژرانی حەسەن بەنا لە 1948 پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمین دەکات. ئەو ماوەیە بەماوەی زێڕینی سەردەمی ئیخوان دادەنرێت و فیکری دینی گروپەکە بەرەو توندڕەوترین خاڵی خۆی پەرەدەسێنێت. هەریەک لە حەسەن بەننا و سەید قوتب جەختی زۆریان لەسەر مەسەلەی توندوتیژی دەکردەوە، حەسەن بەنا دەڵێت: قورئان شمشێرە، ئیسلام نیشتیمان و ڕەگەزنامەیە.هەرچی سەید قوتبیشە جەخت لەسەر تەکفیر و جیهاد دەکاتەوە، شایەنی باسە هەوڵەکانی ئەوان تەنانەت دەگاتە هەوڵی کوشتنی جەمال عەبدولناسریش، ئەم گروپە هەرچەندە دواتر لە زۆربەی وڵاتاندا لقی لێ درووستبوو، بەڵام خۆی لە میسر نەیتوانیوە بگات بە دەسەڵات.
هەر لەم سەروەختانەدا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی، بە دیاریکراوی لە سەروەختی درووستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیل و دابەشبوونی جیهان بەسەر بلۆکی خۆرهەڵات و خۆراوا، گروپە ئیسلامییەکان توانیان ئەمە بە هەلێک بزانن. بەهۆکاری ئەوەی گوایە ئیسرائیل توانی دەوڵەتێک لەسەر خاکی عەرەب دابمەزرێنێت، ئەم گروپانە دەیانویست خەڵکی عەرەب بە دژی ئیسرائیلیەکان هانبدەن و ڕیزەکانی خۆیانیان پێ بەهێز بکەن. بە باوەڕی کریس هارمەن لە پەڕتووکی پێغەمبەر و پڕۆلیتاریا باس لەوە دەکات کە گەشەی گروپە ئیسلامییەکان و گەیشتن بە دەسەڵاتیان هاوکات بووە لەگەڵ گەشەی گروپە چەپ و مارکسیستەکان لە جیهاندا، ئەمەش بەو هۆکارەی ئەمریکا لە ترسی بڵاوبوونەوەی سۆسیالیزم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیارمەتییەکی زۆری گروپە ئیسلامییەکانی دەدا. گرفتەکە ئەوەبوو سەربارییارمەتیدانی ئەو گروپانە لەلایەن ئەمریکاوە فاشیزمی ئەم گروپانە بەرانبەر بە دەوڵەت بوو، و لە زۆربەی بارەکانیشدا دروشمی دژە خۆراوایی و دژە ئیمپریالیزمیان بەرزدەکردەوە، هەروەک لە جەزائیر و میسر دیارە. یاخود ئەو نموونەی لە ئێران هەبوو لە کاتی گەشتنە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، کە دواتر بوون بە دژبەری ئەمریکا. ئیسلامی سیاسی لە سەدەی 20 ئیترگۆڕانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت کاتێک لەگەڵ ئادیۆلۆژیای ناسیۆنالیستیش لە ئێڕاق و سووریا تێکەڵ دەبێت.
لەدوایڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە باشووری کوردستان فەزای سیاسی کرانەوەی باشی بەخۆیەوە دیت، بەم پێیەش گروپ و لایەنەکان لەیەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی دەیانویست کورسی پەڕڵەمان بۆخۆیان مسۆگەر بکەن. پارتە ئیسلامیەکانیش وەک پارتەکانی تر درووستبوون و لە مەجالی سیاسی کوردیی شوێنی خۆیان کردەوە، هەر لەو کاتەوە تا ئێستا لە گەشەی فراواندان. شایەنی سەرنجە دەگوترێ زۆرینەی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان موسوڵمانی سونەن، کەواتە پێویستیان بەوە نییە بە موسوڵمان بکرێن. بەڵام ئەم گروپانە بەردەوام لە هەوڵی تەکفیکردن و بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوین لە کۆمەڵگەدا، ئەمە لەکاتێکدایە کە دیموکراسیەتی هەرێمکە وای کردووە کە هەزاران مزگەوت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام ئیسلامی سیاسی لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی زۆر توندڕەوی کاردەکات و مەترسیەکانیشی وەک لەو گەنجانە بەدەرکەوت کە چوونە نێوڕیزەکانی داعش.
ئیسلامی سیاسی لە کوردستاندا زۆر نوێیە و ڕیشەیەکی درێژی نییە، تا ڕادەیەکی زۆر تا دوای درووستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەڕی ئێڕاق و ئێران لە کوردستان هەستیپێنەکراوە، بەڵام لەدوای هەشتاکانەوە وردە وردە جێی خۆی دەکاتەوە. ئەوەی جێی سەرنجی زۆریشە لەنێو هەر چوار پارچەکەی کوردستان لە باشوور ئیسلامی سیاسی زۆر بەهێزە بەراورد بە پارچەکانی تر. لە ئێستادا گەشەی ئیسلامی سیاسی بەم خێراییە هەمان گەشەی حەماس لە فەلەستین و داد و گەشەپێدانە لە تورکیا. کەم کەس باوەڕی دەکرد ئەوان بگەن بە دەسەڵات، لەڕاستیدا کۆمەڵێک وەهمی فیکری درووستکراو هەن کە دەڵێن سرووشتی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان ئیسلامییە، بەڵکوو ئەوەی ئەوانی بەهێزکردووە ئەو کێشانەن لە سیاسەتی حکومەتی کوردی و ناعەدالەتی و گەندەڵی هەیە، واتە کەم و کورتیەکان لە سەروەختی شەڕی ناوخۆ و قەیرانە قوڵەکانەوە ئیسلامی سیاسی لە باشووریکوردستان بەهێزکردووە نەک بزووتنەوەیەکی خۆڕسکی خۆوشیارکەرەوە بێت.
ئەو هەلومەرجەی لە باشووری کوردستان هەیە گرفتی زۆرە، چونکە سەرباری ئەوەی حیزبە سیاسییەکان لە زۆربەیڕووەکان ئازادن، بەڵام زۆربەی کات دەستوەردەدەنە نێو بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریان لەسەر هزری خەڵکیش هەیە. گرفتێکی تریش ئەوەیە توندڕەوی ئەوان دژی هەموو هزرێکی بەرانبەرە، بە هەموو شێوەیەک بەرانبەرەکەیڕەتدەکاتەوە. بەردەوام حکومەتی هەرێم بە عەلمانی و سیکۆلار ناودەبەن و دژی ئەو دیموکراسیەتەیە کە هەیە، بەپێی ئەوەی بنەمای دیموکراسی ئازادیڕادەربڕین و ئازادییە لە هەڵبژاردنی ئایین و چەندین مافی تر. ئەوان گرفتیانلەگەڵ ئەم جۆرە دەسەڵاتە هەیە و لە هەوڵی لەباربردنی حوکمڕانیەکی وان و دەیانەوی خەلافەتێکی ئیسلامی لە هەرێمەکە بونیاد بنێن لە کاتێکدا هیچڕۆڵێکیشیان لە درووستبوونی ئەم هەرێمە و ئازادکردنیدا نەبووە.
ساڵی 2011 لە بەشێکی وڵاتانی عەرەبی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی سیستەم و دەسەڵات دەستیپێکرد، هۆکاری ناڕەزایەتییەکان بۆ خراپی بژێوی ژیان و گەندەڵی حکومەتەکان دەگەڕایەوە و گەنجەکان بەوپەڕی ئومێدەوە هاتنە شەقامەکان، بەڵام لەم نێوانەدا لە میسڕ و تونس ئیخوانەکان گەیشتنە دەسەڵات هەروەک هاشم ساڵح نووسەری عەرەب دەڵێت دەکرێ ئەمە بە بەهارێکی ئیخوانی ناوببەین.مەترسی ئەم ناڕەزاییانە زۆربەی وڵاتانی تەنییەوە، سەبارەت بە ئێڕاق لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شاری موسڵی داگیرکرد و لە مانگی هەشتدا هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان. ئەوەی بەدیدەکرا لەو کاتەدا بەشێک لە گەنجانی کورد ڕوویان کردە نێو داعش، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی بەشێک لەو مەلایانەی لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە وتار دەدەن دژ بە داعش قسە ناکەن، بەڵکوو بەشێکیان بەشێوەی نهێنی خەڵکیان دەناردە نێو ئەم گروپە، ئەمەش پێمان دەڵێت شانە نووستووەکانی گروپە ئیسلامیەکان و تەنانەت ئەو پارتانەشی کە لە پەڕڵەماندا کورسیان هەیە، بۆی هەیە لە هەر هەلومەرجێکدا بارودۆخەکە بقۆزنەوە و دەسەڵات بگرنەدەست. هەروەک لەو کاتیشدا مەلایەکی پەڕڵەمانتار گومانی ئەوەی لەسەربوو کە خەڵکی ناردبێتە نێوڕیزەکانیڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کەواتە نکوڵی لەوەناکرێت کە ئەم گروپانە پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ناوەوەیشی.
هەروەک مێژوو دەیسەلمێنێت لە هەموو ئەو وڵاتانەی ئیسلامی سیاسی لە دەسەڵاتە، چەمکی دیموکراسی و ماف و ئازدیەکانی خەڵک خراونەتە ژێر پێ. لە کوردستاندا کە حیزبی سەر بە ئیخوان و سەلەفیزم و چەندین ڕێکخراوی تر لە ژێر ناوی تر هەن و کۆمەڵێ و ڕێکخراو ومیدیا و کەناڵ و سەکۆی تایبەت بەخۆیان هەیە. هەروەها هەریەکەشیان سەر بەوڵاتێکن و لەپێناو حیزبی ئیسلامی وڵاتانی تردا تێکۆشان دەکەن. مەترسییە گەورەکەی ئیسلامی سیاسی لەسەر ئاییندەی کوردستان ئەوەیە ئەو حیزبانە نە لە خزمەتی ئاییندان، نە لە خزمەتی وڵات و نیشتیمان، نە لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش، بەڵکوو ئامانجی ئەوان ئەوەیە بگەن بە دەسەڵات و ئەجێندای ئەوان لە ئێستادا زۆر ئاشکرایە کە خەڵکی هاندەدەن دژی هونەر، میوزیک، دەسەڵات و هەموو ئەو شتانە بوەستێتەوە و پەروەدەیەکی دینیان بۆ خستوونەتە پێش پەروەردەی نەتەوەیی، مرۆڤانە و ژیاندۆستی لە باشووری کوردستان.
ئیسلام وەک ئایین نا، بەڵکوو تێکەڵاوبوونی لەگەڵ سیاسەت دەبێتە هۆی درووستبوونی مۆدێلێکی حوکمڕانی کە بە ئیسلامی سیاسی ناسراوە. ئیسلامی سیاسی چەندین شکڵ و شێوە و ڕەوتی جیاوازی هەیە. هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە لە میسڕ، و تەشەنەکردنی لە وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵی گەیشتن بە دەسەڵات بووە، و کۆی واقیعی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدایە ڕەتیدەکاتەوە. مێژوو نیشانی داوە کە ئەو گروپانە کاتێک بە دەسەڵات دەگەن کۆی ژیانی خەڵک تووشی نەهامەتی دەکەن و دواجار سیستەمێکی سیاسی تۆتالیتار و سەرکەوتکار دادەمەزرێنن. وەک ئەوەی لە جەزائیر، تونس، تورکیا، ئێران و چەندین وڵاتی دیکە بەدیدەکرێت. لەدوایڕووداوەکانی 11ی سێپتێمبەرەوە بە تەواوی چەمکی ئیسلامی سیاسی ئەو دەلالەتەی وەرگرت و لە پێشوودا بە گروپە توندڕەوەکان ناسراوبوون. لە هەرێمی کوردستانیشدا ئیسلامی سیاسی لە دوایڕاپەڕینەوەڕۆچۆتە نێو زۆربەی لایەنەکان و بوارەکانی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان کە ئەگەر بەم شێوەیە بارودۆخەکە بەردەوام بێت، بۆی هەیە لە داهاتوودا ئیسلامی سیاسی بەهاوکاری وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەریی ئیسلامی، دەسەڵاتی کوردی قۆرخ بکەن و کارەساتی گەورە بخوڵقێنێت و کۆی ئەزموون و کولتوور و پەروەردەی کوردی لە باشوور تووشی گرفت بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 620 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پلاتفۆڕمی دابڕان - 11-03-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-03-2022 (2 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 10-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 620 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,608
وێنە 106,171
پەرتوک PDF 19,171
فایلێن پەیوەندیدار 96,583
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
شاعرەکی نەنیاس و دوو هوزان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!