پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,464
پەرتووک PDF 19,113
فایلی پەیوەندیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد لە ململانێی پەیڕەوانی شیعە و بنەماڵەی ئومەویدا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد لە ململانێی پەیڕەوانی شیعە و بنەماڵەی ئومەویدا

کورد لە ململانێی پەیڕەوانی شیعە و بنەماڵەی ئومەویدا
$کورد لە ململانێی پەیڕەوانی شیعە و بنەماڵەی ئومەویدا$
نووسینی: #کەیوان ئازاد ئەنوەر#
$کورد لە ململانێی پەیڕەوانی شیعە و بنەماڵەی ئومەویدا$
(پەیڕەوانی شیعە) کۆمەڵەیەکی دیکەی نەیار بە دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی بوون، کە وەک کۆمەڵەیەکی ئایینی بە کاری سیاسی هاتنە مەیدان و دژایەتیی خۆیان بۆ بنەماڵە و دەوڵەتەکە ڕاگەیاند. بەو پێیەشی کوردەکان وەک پێکهاتەیەکی نێو ئەو دەوڵەتە، بەهۆی دۆخی سیاسی و سەربازی و تەنانەت باوەڕ و دیدگای ئایینییان، بەسەر چەندین بەرەی جیاوازدا دابەش بوون، بۆیە یەکێک لەو بەرانەی پشتیوانییان لێ کرد (کۆمەڵی شیعەکان) بوون، ئەوەش کاتێک وەک ڕەوتێکی جیای سیاسی بە بیرکردنەوەیەکی ئایینی هاتنە مەیدان.
بەتایبەت دوای ئەوەی (حسێن کوڕی عەلی - ڕ.خ) وەک سێیەم پێشەوای شیعەکان لەسەر دەستی (شەمری کوڕی زی جەوشەن) یەکێک لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانی لایەنگری بنەماڵەی ئومەوی لە (10ی موحەڕمی61ک) بەرانبەر بە (12ی ئۆکتۆبەری680ز) و لە بیابانی کەربەلا و لەگەڵ (72) لە یارانی کوژرا. بەو ڕووداوەش لایەنگرانی زۆر توندتر لە پێشوو هاتنە مەیدان و دەستیان دایە زنجیرەیەک ڕاپەڕین، کە دیارترینیان ڕاپەڕینەکەی (موختار کوڕی ئەبی عوبەیدەی سەقەفی) بوو لە ساڵی (66ک/685ز).
ئەو، وەک کەسایەتییەکی دیاری شیعەکان و سەرقافڵەی ئەو ڕەوتە ئایینییە، دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەت ڕاپەڕی و شاری (کووفە)ی کردە بنکەی جووڵانەوەکەی. سەرەتاش وەک لایەنگری (عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر)ی نەیار بە دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی دەرکەوت و بۆ ویلایەتی کووفە دیاری کرا، بەڵام قبووڵی نەکرد و لێی هەڵگەڕایەوە. هۆیەکەش ئەوە بوو کە (عەبدوڵڵای کوڕی زوبێر) لە شاری (مەککە)ەوە ڕەتی کردەوە، پشتیوانیی لە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی (حسێنی کوڕی عەلی) بکات، هەر بۆیە پەنای بۆ (محەمەد کوڕی حەنیفە) برد و بەیعەتی پێ دا.
بەو پشتیوانییە ئایینییەشەوە دەستی دایە ڕاپەڕین و شارەکانی (کووفە، ئامەد، جزیرە) و چەند ناوچەیەکی ئێڕاق و هەرێمی چیای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی. دواتر فەرمانڕەوای بۆ هەریەک لەو مەڵبەند و شارانە دانا، تا کاروبارەکانی بە شاری (کووفە)ی مەڵبەندی جووڵانەوەکەوە ببەستێتەوە. لەنێو ئەوانەشدا (عەبدوڵڵای کوڕی حارس)ی کردە فەرمانڕەوای ناوچەکانی (هەمەدان، نەهاوەند، دینەوەر). هەروەها (ئیبراهیم ئەلئەشتەر)ی کردە فەرمانڕەوای جزیرە، (عەبدوڵڵای کوڕی مساور)یشی کردە فەرمانڕەوای (ئامەد و میافارقین) کۆی ئەو ناوچانەش زۆرینەی دانیشتوانەکەی کورد بوون، بۆیە بەشێکیان شوێن جووڵانەوەکەی کەوتن و بوونە پشتیوانی.
لەنێو ئەو دۆخە سیاسییەشدا دانیشتوانی شاری (حولوان)ی کوردنشین ئەو هەلەیان قۆستەوە و دژ بە دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی ڕاپەڕین، بەڵام (موختار) هەوڵەکەی ئەوانی قبووڵ نەکرد و هێزێکی (هەزار) کەسی بە سەرکردایەتیی (سەعد کوڕی حوزەیفەی کوڕی یەمان) ناردە سەریان، تا بە دەسەڵاتەکەیەوە گرێیان بدات، چونکە بە مەترسی بۆ جووڵانەوەکەی دەزانی. ئەوەبوو (سەعد) دوای شەڕێکی سەخت شارەکەی لە ساڵی (67ک/686ز) داگیر کرد. خاڵی سەرنجی ئەو ڕووداوەش ئەوە بوو، کە بەشێک لە لایەنگرانی جووڵانەوەکەی (موختار) کورد بوون، لەکاتێکدا دانیشتوانی ئەو شارەشی شەڕی کردن هەر کورد بوون!
لە لایەکی دیکەوە (عوبەیدوڵای کوڕی زیاد)ی والیی ئێڕاقی دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە، فرمانی بە چەندین فەرماندەی سنووری دەسەڵاتی خۆی کرد، لەوانە (عومەر کوڕی سەعد کوڕی ئەبی وەقاس و شەمری کوڕی زی ئەلجوشن) لە هەموو ئەوانە بدەن، کە دژ بە دەوڵەت دەوەستن. هەروەها پێی ڕاگەیاندن، کە سەر و ماڵی هەموو ئەوانە بە خۆیان ڕەوایە، بەوەش ئەو (دوو) سەرکردەیە زیانێکی زۆریان بە ماڵ و سامانی لایەنگرانی (موختار) گەیاند و تاڵانیان کردن.
لەم کارەشدا ماڵی چەندین خێزانی کوردی لایەنگری ئەو سەرکردەیەی شیعە تاڵان کرا و سووتا. لە بەرانبەر ئەو کاردانەوانەیەشدا (موختار) سوپایەکی ناردە سەریان و هەردووکیانی کوشت. دواتر هێزێکی بە سەرکردایەتیی (ئیبراهیم کوڕی ئەشتەر) ناردە سەر (عوبەیدوڵای کوڕی زیاد) و دوای شەڕێکی سەخت کە بە شەڕی (مەزار) ناسرا، سوپای ئومەوییەکانی تێکشکاند. تەنانەت (عوبەیدوڵای کوڕی زیاد)یش لە شەڕەکەدا کوژرا.
دوای ئەو ڕووداوەش (موختار) ڕووبەڕووی (موسعەب کوڕی زوبێر) بووەوە، کە لەلایەن براکەیەوە (عەبدوڵڵا کوڕی زوبێر) کرابووە والیی بەسڕە. ئەوەش شەڕی (موختار و موسعەب)ی لێ کەوتەوە و دوای زنجیرەیەک ڕووبەڕووبوونەوە، دواجار هێزەکەی (موسعەب) بەسەر هێزەکەی (موختار)دا سەر کەوت و دەستی گەیشتە شەش هەزار کەس لە لایەنگرانی و هەموویانی کوشت. لەنێو کوژراوەکانیش، ژمارەیەکی بەرچاو کورد هەبوون. دواتر ناوچەکانی سەر بە جووڵانەوەکەی (موختار)یش کەوتە دەست (موسعەب) و تا ساڵی (71ک/688ز) فەرمانڕەوایەتیی کرد. دوای ئەو ڕووداوەش سەرجەم ناوچەکەکان کەوتنە دەست دەوڵەتی خەلافەتی ئومەوی، کە سەردەمی دەسەڵاتی خەلیفە (عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان) بوو.
ڕاپەڕینی دووەم، کە مۆرکێکی شیعەی پێوە بوو، بزووتنەوەکەی (عەبدولڕەحمان کوڕی محەمەد کوڕی ئەشعەس) بوو، کاتێک لە ساڵی (81ک/700ز) دژی بە سیاسەتەکانی (حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی) و دەوڵەت و بنەماڵە ئومەوی ڕاپەڕی. لەو بزووتنەوەیەشدا چەندین پێکهاتەی جیاجیا بەشدارییان تێدا کرد، کە یەکێک لەوان کورد بوون. لەوانە کوردەکانی هەرێمی چیا لە شارەکانی (زەنجان و هەمەدان)، بەڵام (حەجاج) سوپایەکی لە خەڵکانی شام و ئێڕاق بە سەرکردایەتیی (عومرۆ کوڕی هانی ئەلعەبەسی) ناردە سەریان و ژمارەیەکی زۆری لێ کوشتن.
ئەمەو سوپایەکی دیکەی بە سەرکردایەتیی (محەمەد کوڕی قاسمی سەقەفی) ناردە سەر پشتیوانانی جووڵانەوەکە و فرمانی کوشتنی سەرجەم لایەنگر و هەوادارانی و بەتاڵانبردنی سەر و ماڵیانی و مەڵبەندەکانیشی پێ دا. بەو کاردانەوە توندانەی (حەجاج)یش کە ڕەزامەندیی خەلیفە (عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان)ی لەسەر بوو، توانیی کۆتایی بە بزووتنەوەکە بهێنێت، لەکاتێکدا نەیتوانی چۆک بەو کوردانە دابدات کە دژ بە دەوڵەتی خەلافەت وەستان.
بزووتنەوەیەکی دیکەی شیعەکان بە سەرکردایەتیی (زەیدی کوڕی عەلی) یەکێک لە گەورە کەسایەتییەکانی شیعە بوو لە ساڵی (122ک/739ز). ئەوەش کاتێک بانگەشەی بۆ ئەوە کرد، کە ئومەوییەکان دەسەڵاتیان لە خاوەن ماف زەوت کردووە، بۆیە پێویستە ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە. بەم بانگەشەیەش کۆمەڵێک لە دانیشتوانی ناوچەکانی (مەدائین، بەسڕە، واسیت، مووسڵ، خۆراسان)، لەپاڵ بەشێکی کوردەکانی هەرێمی جزیرە و ناوچەی شارەزوور شوێنی کەوتن و بوونە پشتیوانی. تەنانەت دانیشتوانی شاری (پیر)ی ناوچەی شارەزوور لەسەر دەستی ئەو بوونە موسڵمان، بەڵام دواتر ئەو سەرکردە شیعەیە لەلایەن (یوسف کوڕی عومەر)ی سەرکردەی ئومەوییەوە کوژرا و بەوەش کۆتایی بە ڕاپەڕینەکە هات.
دوا بزووتنەوەی شیعەکان بە سەرکردایەتیی (عەبدوڵڵای کوڕی موعاویەی کوڕی جەعفەری کوڕی ئەبی تاڵیب) بوو، کاتێک لە ساڵی (127ک/745ز)و لە شاری (کووفە) دژ بە سیاسەتی دەوڵەت ڕاپەڕی. دواتر ڕووی کردە (هەرێمی چیا) و بۆ ماوەی دوو ساڵیش بەرانبەر هەریەک لە ئومەوییەکان و بانگەشەی عەباسییەکان وەستا. لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لە کوردەکانی هەرێمەکە پشتیوانییان لێ کرد. تەنانەت ئەگەر کوردی ئەو ناوچە کوردنشینە پشتیوانییان نەکردایە، نەیدەتوانی بۆ ماوەی (دوو) ساڵ بزووتنەوەکەی بەڕێوە ببات و بەرانبەر (دوو) هێزی دژ بە یەک بوەستێت. کۆتاییەکەشی لەسەر دەستی ئومەوییەکان نەبوو، بەڵکوو لەلایەن (ئەبوو موسلیمی خۆراسانی) لێ درا، کە سەرکردەیەکی دیاری بانگەشەی عەباسییەکان و کوردێکی هەرێمی خۆراسان و دژ بە دەوڵەت و بنەماڵەی ئومەوی بوو. [1]
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پلاتفۆڕمی دابڕان - 22-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 10-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,464
پەرتووک PDF 19,113
فایلی پەیوەندیدار 96,126
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!