ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,445
画像 106,099
書籍 19,162
関連ファイル 96,492
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە عێراق
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە عێراق

کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە عێراق
$کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە ئێڕاق$
نووسینی: #شادی نەوزاد وەهاب#
ژنانی ئێڕاق بەدەست چەندین ستەمەوە دەناڵێنن، کە لە هەموو جومگە کلتوری و یاسای و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکاندا ڕوبەڕوویان دەبنەوە. ئەم گوتارە گفتوگۆی ئەوە دەکات کە چۆن سیستمی یاسایی ئێڕاق ناتوانێت دان بە توندوتیژی دژی ژناندا بنێت، بەتایبەتی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە، لە کاتێکدا توندوتیژی دژی ژنان بە ڕوونی لە بەندەکانی مافی مرۆڤدا هاتوون، ئەوەش نیشان دەدات کە چۆن یاسای سزادانی ئێڕاقی ئەگەرەکانی ئەو جیاکارییە لەخۆ دەگرێت.
کوشتن بە ناوی شەرەفەوە زیاتر مەبەست لێی کوشتنی ژنێکە کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ پیاوێکدا، بەبێ ئەوەی هاوسەرگیرییان کردبێت. ئەم کوشتنە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی شەرەفی خێران یاخود عەشرەت پاکبکرێتەوە. زۆر جار ئەم کوشتنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە پەیوەندی سێکسی یاخود لەدەستدانی پەردەی کچێنی تێدا ڕووبدات. ئەم کوشتنەش لەلایەن ئەندامە نێرینەکانی خێزانی کچەکەوە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام هۆکاری دیکەش هەن بۆ کوشتن بە ناوی شەرەفەوە وەک؛ ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراو، هەوڵدان بۆ وەرگرتنی تەڵاقنامە، شوناسی جێندەری، مامەڵەی جێندەری و دەربڕینی ویستە جێندەرییەکان، کاراکتەرە سێکسییەکان، قوربانییانی لاقەکردن. شێوازەکانی کوشتنەکە بریتین لە؛ بەردبارانکردن، کوشتن بە چەقۆ، لێدان تا مردن، سووتاندن، سەربڕین، بڕینی بۆری هەناسە، هەڵواسین، پێداکردنی تێزابی کوشندە، کوشتن بە فیشەک و خنکاندن.
هەندێجار کوشتنی ژنەکە بەبەرچاو خەڵکەوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی نیشانی هەموو تاکەکانی بدەن سزای تێوەگلان لە کاری شەرمەزارکەرەوە چییە، لە کاتێکدا هەندێک جار نێرینەکانیش قوربانی ئەم توندوتیژییەن لە ئێڕاق. تاوانەکانی شەرەف زۆربەی کات فۆڕمی کوشتن وەردەگرن، بەڵام دەشێت شێوازەکانی دیکەی توندوتیژی تێدا بێت وەک، توندوتیژی جەستەیی، زیندانیکردن لە ماڵەوە، کۆنترۆڵکردنی جوڵە، دەرهێنان لەبەر خوێندن، هاوسەرگیری زۆرەملە، زۆرلێکردن بۆ خۆکوشتن، شەرمەزارکردن لە شوێنی گشتیدا.
دیاردەی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە زۆر وڵاتی دونیادا ڕەگی ڕۆچووە، هەندێک دیاردە هەن کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕێژەی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە بە گوێرەی کلتورەکان، ئایینەکان، کەشوهەوای سیاسی لە شوێنەکە، جێبەجێکارەکانی ئەم تاوانە ڕوبەڕوی شەرمەزاری و شەرم نابنەوە لە کۆمەڵگەکانیاندا، چونکە تاوانەکەیان وەک عەدالەت دەبینرێت. لەنێو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی ناو ئێڕاقدا، هەڕەشەی کوشتن بۆ پاککردنەوەی پەڵەی ناپاکی بەکاردەهێنرێت، وەک ڕێگەیەک بەکاردەهێنرێت بۆ وەستاندنی ژنان لە کردنی هەر کارێک کە زیان بە ناوبانگی خێزان و عەشرەتەکەیان بگەیەنێت، دیاردەکە ڕێگە دەدات ژنەکە بەدەستی برا، مێرد، باوک یان خزمێکی بکوژرێت، بۆ ئەوەی ئەو ناپاکییە پاکبکەنەوە، ئەمە تاوانێکە زیاتر لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکاندا بەدی دەکرێت، لەو کەیسانەدا کە ژنەکە بە ویستی خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکدا کردووە، بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی خێزان و عەشیرەتەکەی، مامەڵەی ژنەکە حوکمی بەسەردا دەدرێت لەسەر ئەو بنەما ستانداردە کۆمەڵایەتییانەی کە پەیوەندیدارن بە کلتورە بۆماوەییەکانەوە، ئەو کلتورەی کە لەلایەن عادەت و تەقالیدەوە نوێنەرایەتی دەکرێت. ئەم پیرۆزی کلتورەش کە لای هەموو ئێڕاقییەکان هاوبەشە، ژن وەک کەم و ژێردەستە و موڵکی پیاو دەبینێت، ئەم وێنەیەی ژن گەورەبووە، سەرەڕای گۆڕانی کۆمەڵگە و پێگەی ژن، هێشتا ژنان وادەبینرێن کە کامڵ نین، ئەمەش وادەکات وەک مرۆڤی تەواو نەبینرێن. بەڵام کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە یاساکانی حامۆرابیدا بوونی هەبووە، یەکەمین یاسادانەری دۆکیومێنت لە مێژوودا، کە تێیدا ژنێک پەیوەندی سێکسی ناشەرعی ببەستایە سزاکەی خنکاندنی بوو لە ئاودا.
مێژووی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە ئێڕاق و هەرێمی کوردستان ڕوون نییە، مێژووی کۆنترۆڵکردنی ویستی سێکسی مێ و بەرهەڵستی بەرانبەری، نزیکی سەدەیەکە لە ستەمی کلتوریدا بوونی هەیە، کە تێیدا درووستکردنی سنوور و هێشتنەوەی کۆمەڵەگە لە دەووری سیاسییەکاندا گرنگترین بنەما بووە. لەم پڕۆسەی چەوساندنەوە و بەرەنگارییەدا، ژن-وەک ڕەمزی بەرجەستەبووی نەتەوە و خاک و پێکەوە ژیان-و جەستەیان، ویستی سێکس و توانای منداڵبوونیان بووبوو بە گۆڕەپانی جەنگ کە تێیدا کلتور و جێندەر و چینایەتی و نەوەکانی ستەم پێکیاندا دەدا.
بە گشتی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە ئێڕاق و هەرێمی کوردستان بەربڵاوە، ڕێژەی تاوانی شەرەف لە هەندێک شوێنی جوگرافیدا کەمی کردووە، بۆ نموونە ناو شارەکان، بەڵام لەو ناوچانەی دیکەدا کە ئیسلامی کۆنسەرڤەتیڤن، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە بەربڵاوە. وەک هەڵهاتنێک، چەند ڕێگەیەک هەیە کە ئەو ژنەی لە ژێر مەترسی کوشتندابێت دەیگرێتە بەر بۆ هەڵهاتن لەو مەترسی کوشتنی، یەکەمین شت؛ ئەو ژنەی کە وادادەنرێت پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکدا هەیە لەدەرەوەی هاوسەرگیری، پەنا بۆ خۆسووتاندن دەبات وەک ڕێگەیەک بۆ پاککردنەی شەرەفی خێزانەکەی، هەندێک جار لە ئەنجامی شەرمەزارکردن و زەم و قسەی خەڵک، دووەم؛ خێزانی هەردوولا کۆدەبنەوە و ڕێکدەکەون لەسەر هاوسەرگیری ژن و پیاوەکە، سێهەم؛ ژنەکە لە خێزانەکەی هەڵدێت و پەنا بۆ شێڵتەرەکانی حوکمەت دەبات کە تایبەت بە داڵدەدانی ئەو ژنانە درووستکراون کە لە ژێر هەڕەشەی مەترسی شەرەفدان، چوارەم: هەندێک ژن لە ئێڕاق و هەرێمی کوردستان هەڵدێن و دەڕۆنە دەرەوە.
$کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە بەندەکانی مافی مرۆڤدا$
ئاکتی کوشتن [تاوان] بە ناوی شەرەفەوە بە مەترسییەکی جددی دادەنرێت دەرهەق بە مافەکانی ژنان و کچان، و بە تایبەتی پێشێلکارییە دژی مافی ئاساییشی تاک، پاریزراوی لە ئەشکەنجە و دڵڕەقیی، مامەڵەی نامرۆڤانە، مامەڵەی شەرمەزارکەرانە، مافی یەکسانی لەبەردەم یاسادا، ئەگەرچی ژنان ئامانجی سەرەکین، بەڵام دەشێت هەموو ڕەگەزەکان ڕووبەڕووی ئەمە ببنەوە، هەروەها زۆر کات بۆ لادان لە نۆرمە جێندەرییەکان یاخود مامەڵە سێکسییەکان، لە ناویاندا بەڕاستی یاخود گریمانەی چالاکی سێکسی لەگەڵ هاوڕەگەزدا. دەسەڵاتداران ناچارن کاری جددی بکەن بۆ ڕێگریلێکردن و لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی بە ناوەی شەرەفەوە دەکرێن، لەگەڵ دابینکردنی ئاساییش بۆ قوربانییەکان. حوکمەتەکان دەبێت هەر پێگەیەکی پراکتیزەکردنی کلتوری و نەریتی ئایینی ڕەت بکەنەوە وەک فاکتەرێکی کەمکردنەوەی کەیسەکانی شەرەف، هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو تاوانانە ڕاستەوخۆ وەک تاوان بناسرێت و بچێتە دادگاوە. کوشتن بە ناوی شەرەفەوە بە ڕوونی لە بەندەکانی مافی مرۆڤدا دەستنیشان نەکراوە، بەڵام تاوانێکی هێندە ئاشکرایە دژی مرۆڤەکان، دەتوانێرێت بە ئاسانی ببینرێت وەک کردارێک دژی مافی ژیان، دەتوانرێت لە چەندین بەندی مافی مرۆڤدا بدۆزرێتەوە، و بەندەکان داوا لە حوکمەتەکان دەکەن هەرچی هەنگاوی پێویستە بینێن بۆ ڕێگریکردن لە هەموو فۆڕمەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لە جاڕنامەی مافی مرۆڤدا هاتووە:
بەندی 1 هەموو مرۆڤەکان بە یەکسانی و ئازاد لەدایکبوونە لە شکۆ و مافدا...
بەندی 3 هەموو کەس مافی ژیانی هەیە...
بەندی 7 هەموو بێ جیاوازی لەلایەن یاساوە پاریزراون...
لە پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی مەدەنی و سیاسیدا هاتووە:
بەندی6.1 هەموو مرۆڤێک مافی ژیانی هەیە...
بەندی 26 هەموو بێ جیاوازی یەکسانن و لەلایەن یاساوە پارێزراون. یاسا دەبێت ڕێگربێت لە هەر جیاکارییەک لەسەر بنەمای نەژاد و ڕەگەز...
لە پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوریدا هاتووە:
بەندی 22 مافەکان... بەیەکسانی جێبەجێ دەبن بەبێ هیچ جیاوازییەکی نەژاد، ڕەنگ، ڕەگەز...
لە ڕێککەوتننامەی بنەبڕکردنی هەموو فۆڕمەکانی جیاکاری دژی ژناندا، لە زۆربەی بەندەکاندا باسی مافەکانی ژنان و پێویستی پاراستنیان و دابینکردنی مافەکانیان لەلایەن حوکمەتەوە کراوە، پێناسەی جیاکاری دژی ژنانیش کراوە، هەروەها هاتووە پارتەکانی ناو حوکمەت دەبێت، دابینردنی یەکێتی بۆ یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاواندا بە پێی یاسا، لەوەش زیاتر، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە دڕندانەترین فۆڕمی ئازاری جەستەییە، فۆڕمێکی توندوتیژییە کە لە ناو خێزاندا ڕوودەدات و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنانە، لەبەر ئەوە بە ڕوونی، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە فۆڕمێکی توندوتیژییە دژی ژنان لە ناو خێزاندا. کوشتن بە ناو شەرەفەوە دەتوانێت بە شێوەیەکی حاشاهەڵنەگرانە توندوتیژی بێت دژی مافەکانی دیکەی وەک ئازادبوون لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە کە لە ڕێککەوتننامەی دژی ئەشکەنجە و مامەڵە یاخود سزای دڵڕەقانە و نامرۆڤانە و سوکایەتیدا هاتووە.
$کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لە یاسای ئێڕاقدا$
دەستووری ئێڕاق لە سەرانسەری وڵاتدا جێبەجێ دەکرێت، بە پێی ئەو دەستوورە: بەندی 2.1 هاتووە کە نابێت هیچ یاسایەک پێچەوانەی شەریعەت دەربکرێت ئیسلام ئایینی فەڕمی وڵاتە و بنەمای هەموو یاساکانە:
ا؛ نابێت هیچ یاسایەک پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام دەربکرێت.
ب؛ هیچ یاسایەک نابێت دەربچێت پێچەوانی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ.
ج؛ نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت پێچەوانەی ئەو ماف و بنەمایانەی لە دەستوردا هاتوون.
ئەم مادانە ناڕوونن، هیچ ڕوون نییە کێ خاوەنی دەسەڵاتە بۆ پێناسەکردنی یاسای شەریعەت، هەندێک مەزهەبی ئیسلامی ئەو تێگەیشتنەیان هەیە کە مێردەکان مافیان هەیە ژنەکانیان ئاقڵ بکەن، ئەم بەندە یەکێکە لە ڕێگرەکان لە جێبەجێکردنی یاسای ئێڕاق بە پابەندبوونی بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە. ئەو یاسا ئاساییانەی یاسادانەرە ناوخۆییەکان دەری دەکەن، وەک یاسا باش دەگونجێت لەگەڵ ڕێککەوتننامە و پەیماننامە جیهانییەکاندا کە ئێڕاق پەسەندی کردوون یاخود دەنگی پێداون، لە ژێر بەندی 19؛ یاسای معاهەدە ژمارە 35 ساڵی 2015، پەیماننامەکان لە ڕۆژی پەسەندکردنیانەوە دەچنە بواری کارپێکردنەوە لە کۆماری ئێڕاق، بەو جۆرەش، دەبن بە بەشێک لە یاسای ناوخۆ، دەبێت لە یاسا داناندا جێبەجێ بکرێن. بەشێکی زۆری ئەم بەیاننامە و ڕێکەوتنانەی ئێڕاق واژۆی کردووە، پەیوەندییان بە مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤەوە هەیە. لە ژێر بەندی 8 ی دەستوری ئێڕاقدا، ئێڕاق پابەندە ڕێککەتننامە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات، بەپێی مادەی 19 لە یاسای معاهادە ژمارە 35 ی 2015 کە ڕێککەوتننامەی معاهەدە بەیاننامە یاخود ڕیککەوتنەکە بەسەر کۆماری ئێڕاقدا دەسەپێ، بەڵام هێشتا ئێڕاق ئەو بەندانەی مافەکانی مرۆڤی جێبەجێ نەکردووە.
بەپێی یاسای سزادانی ئێڕاق ماددەی 409، هەر کەس کە ژنەکەی لە کاتی سێکسدا لە ناو جێخەودا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ببینێت و یەکسەر بیانکوژێت، یاخود یەکێکیان بکوژێت، یان هێرش بکاتە سەر یەکێکیان کە دواتر ببێتە هۆی مردنی یاخود بۆ هەتا هەتایە پەککەوتە ببێت، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن کە لە 3 ساڵ زیاتر نەبێت. ڕێگە نادرێت مافی یاسایی بۆ بەرگریکردن پیادەبکرێت دژی هەر کەسێک کە ئەم بەهانەیە بەکاردەهێنێت، نە یاساکانی دۆخی تورەبوونیش دژی جێبەجێ ناکرێت. ئەمە واتا کوشتن بە ناوی شەرەفەوە وەک کوشتنێکی ئاسایی هەژمار ناکرێت وەک قانونی قعوبات لە ماددەی 405 دا ئاماژەی پێدەکات، هەر کەسێک بە ئەنقەست کەسێکی دیکە بکوژێت سزادەدرێت بە زیندانیکردنی هەتاهەیایی یاخود بۆ ماوەی 15 ساڵ. کە تێیدا تاوانبار سزا دەدرێت بە زیندانیکردن لەنێوان 15 ساڵ بۆ هەتا هەتایە، بەبێ کەمکردنەوە.
لە پەڕڵەمانی لە هەرێمی کوردستان بە پێی ماددەی 3ی ساڵی 2015، ماددەی 409ی سزادانی ئێڕاقی هەڵوەشێنرایەوە، ئەوە واتا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لەلایەن کەسوکاری ژنەکەوە وەک تاوانێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، وەک چۆن لە مادەی 405دا هاتووە، بەڵام هێشتا بەرگریکردن لە خود لە یاساکەدا هەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر ژن و پیاوێک لە کاتی ئەو خیانەتدا بگیرێن و هەوڵی کوشتنیان بدرێت، بەڵام لەو کاتەدا ئەو ژن و پیاوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە دەستی مێردی کچەکە یاخود کەسوکارەکەی تاوانێک ئەنجام بدەن، ئەوا دواتر داکۆکیکردن لە مافی خۆیان لێ وەرناگیڕیت و پەسەند ناکرێت، بەڵام بەرگریکردن لە خۆد لە ماددەی 405 دا هەیە لە تاوانە ئاساییەکاندا، یاخود تاوانی لائیرادی بۆ پاڵنەرەکان، لە مادەی 128، 130، 131دا، کە ڕێگە بە ئەنجامدەر دەدات بەرگری لە خۆی بکات لە هەموو جۆرە تاوانەکاندا نەک یەک جۆر تاوانی دیاریکراو.
کێشەیەکی دیکەی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە، لە درێژکراوەی مادەی 407 دا هاتووە هەر دایکێک کە لەو پەیوەندییەدا دووگیان بوو و وەک پاککردنەوەی شەرەف، منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بکوژێت، لە شەرمدا، سزاکەی زیندانیکردنە کە زیاتر نەبێت لە 10 ساڵ و کەمتر نەبێت لە ساڵێک. ساڵی 2011 پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە 8ی تێپەڕاند دژی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان، ئەمە بنەمایەکی یاسایی دابینکرد بۆ شێوازێکی فراوانتری ئاکتی توندوتیژی بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت و وەک تاوان بناسێنرێت بە کوشتنی شەرەفیشەوە. ئێڕاق تا ئێستا حەوت ڕاپۆرتی خولی جیهانیی (UPR) پێشکەش بە لیژنەی CEDAW کردووە، ئاماژە بە هەموو پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان کراوە بە کوشتن بە ناوی شەرەفیشەوە. توندوتیژییەکانی دژی ژنان و بارودۆخی بەردەوامیان ڕوونکراونەتەوە، وەک نەریت، نۆرم، کلتور، کردارەکان، لە وەڵامدا لیژنەکە پێشنیازی هەندێک هەموارکردنەوەی کرد کە چاکسازی یاسای و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی لە خۆ دەگرت کە ئێڕاق دەبێت، ستراتیژییەکی گشتگیر پەیڕەو بکرێت بۆ نەهێشتنی هەموو کردارە ئازاربەخشەکان، بەتایبەتی هاوسەرگیری منداڵ و هاوسەرگیری کاتیی و ئەو تاوانانەی بە بەهانەی شەرەفەوە ئەنجام دەدرێتن بە گونجاندن لەگەڵ بڕگەی 2 و 5 ی CEDAW، کە بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەخۆدەگرێت بۆ کۆمەڵگە، میدیا و ئایین و پێشەواکانی کۆمەڵگە، بە هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ژنانەکان، و لیژنەکە پێشنیازی کرد هەڵوەشاندنەوەی مادەی 128، 130، 131 بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەنجامدەرانی تاوانەکە لە ژێر ناوی شەرەفدا ناتوانن داکۆکی لە خۆیان بکەن لە ژێر بەهانەی تاوانی لائیرادیدا. هیومان ڕایتس ۆچ لە ڕاپۆرتەکەیدا بۆ ڕەشنووسی یاسای توندوتیژی خێزانی کە دەسەڵاتدارانی ئێڕاق کاریان لەسەر دەرکردنی دەکرد، پێشنیازی ئەوەی کرد، چەند سزایەک بۆ تاوانەکانی توندوتیژی ناو خێزان دیاری بکرێن و دڵنیابنەوە لەوەی لەگەڵ قانونی سزاداندا دەگونجێن بە پێی مادەی 41، کە پەسەندی بەکارهێنانی توندوتیژی ناو خێزان دەکات؛ لابردنی بەندەکانی یاسای سزادان ڕێگە بە کەمکردنەوەی سزاکان دەدات بۆ ئەنجامدەرانی تاوانەکانی شەرەف، و ڕێگریکردن لە بەرگری تاوانەکانی ناو خێزان پەیوەندیدار بە گرتنی ژن یاخود مێینە لە کاتی سێکسکردندا لەدەرەوەی هاوسەرگیری؛ لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرجانەی کە ڕێگە بە ئەنجامدەرانەی دەستدڕێژی سێکسی یاخود لاقەکردن، یاخود لە سزاکانیان هەڵبێن کاتێک لەگەڵ قوربانییەکاندا هاوسەرگیری دەکەن.
$ئامارەکان:$
هیچ ئامارێکی ورد نییە سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە ئێڕاق یاخود هەرێمی کوردستان، ئەمە وادەکات مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا قورسبێت، وێڕای کەمی داتا، هەموو هاوڕان کە ئەم جۆرەی توندوتیژی بەربڵاوە، هەندێک شیکەرەوە ڕایدەگەیەنن، بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان، کە ساڵانە بە لایەنی کەمەوە 400 کوشتن ڕوودەدات بە ناوی شەرەفەوە؛ بەڵام زۆر کوشتن بە ناوی شەرەفەوە، خۆکوشن، لەگەڵ تاوانەکانی دیکەی دژی ژنان ڕیپۆرت ناکرێت و سکاڵا تۆمارناکرێت [واتە لەدەرەوەی داتاکانن]، لە ڕاستیدا، لە پاش هۆکارە سرووشتییەکان، وادەدنرێت کوشتن بە ناوی شەرەفەوە یەکێک بێت لە زۆرترین هۆکارەکانی گیان لەدەست دانی ژنان لە ئێڕاق و هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی 2003 و لە پاش نەمانی ڕژێمی سەدام، بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و ململانێی چەکدارییەوە توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە، بێجگە لە کەیسە ڕیپۆرت نەکراوەکان، ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ژمارەی کوشتنەکان بە ناوی شەرەفەوە بێ ئەندازە زۆرن، لە ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێڕاقدا، لەنێوان 2003 بۆ 2009، 233 ژن بە ناوی شەرەفەوە کوژراون. لە هەرێمی کوردستان، لەنێوان کانونی دووەمی 2014 و حوزەیرانی 2015، بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان 11.157 ڕاپۆرتی توندوتیژی دژی ژنانی پێگەیشتووە لە هەموو ئۆفیسەکانییەوە، لە ناویاندا 7.192 ڕاپۆرتەکان بۆ ساڵی 2014 و 3.965 بۆ یەکەم شەش مانگی 2015، کۆی گشتی 11.157 لە ناویاندا 66 کەیسی کوشتن، 85 کەیسی خۆکوشتن، 314 کەیسی سووتاندن، 160 کەیسی خۆسووتاندن، 10.319 سکاڵای گشتی و 214 کەیسی توندوتیژی سێکسی.
لە وەڵامی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس ۆچ لە ئێڕاق، پەیمانی هاریکاری نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردەوە بۆ ئێڕاق لە مانگی تەموز تا تشرینی 2013، پۆلیس و دادوەر 2.353 تۆمەتی توندوتیژی دژی ژنانیان پێگەیشتووە کە بەرزترین ڕێژە لە هەولێر بوو کە 699 کەیس بوو، پاشان دهۆک 664، دواتر سلێمانی 534 کەیس. تێیاندا 2.141 کەیسی توندوتیژی جەستەیی، 132 کەیسی خۆسووتاندن و 42 کەیسی دەستدرێژی سێکسی. لەگەڵیاندا 23 ژن کوژراون. ئامارەکان ناکۆکییان لەسەرە بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارەوە. دەسەڵاتێکی دیکە کە بەرپرسە لە تۆمارکردنی سکاڵای پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی مافی مرۆڤە، لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی 2013یدا هاتووە کە 38 ژن کوژراون، 24 ژن خۆیان کوشتووە، 184 ژن سووتاون، 101 ژن خۆیان سووتاندووە. لە ڕاپۆرتەکەی 2014یدا ڕایگەیاندووە کە 32 ژن کوژراون، 46 ژن خۆیان کوشتووە، 188 ژن سووتاون، 96 ژن خۆیان سووتاندووە. لە ڕاپۆرتەکەی 2015 یدا هاتووە کە 55 ژن کوژراون، 64 ژن خۆیان کوشتووە، 198 ژن سووتاون، 125 ژن خۆیان سووتاندووە، ڕاپۆرتی 2016یش دەڵێت کە 43 ژن کوژراون، 74 ژن خۆیان کوشتووە، 220 ژن سووتاون، 96 ژن خۆیان سووتاندووە.
$ئەنجام$
ئەم گوتارە لە پێگەی کوشتن بە ناوی شەرەفی کۆڵییەوە لە بەندە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا جیهانییەکاندا، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە بە ئاشکرا لە پەیماننامەکاندا ناو نەهێنراوە، بەڵام دەتوانرێت وەک یەکێک لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ ببینرێت دەرهەق بە مافی ژیان و مافە سەرتاییەکانی ئەوانی دیکە، هەروەها ئەم لێکۆڵینەوەیە لەو یاسایانەی ئێڕاق و هەرێمی کوردستانی کۆڵییەوە کە پەیوەندیدارن بە کوشتن بە ناوی شەرەفەوە، ئەوەی نیشان دا چۆن یاسا ناوخۆییەکان ڕێ بۆ پێشێلکارییەکانی دژی ژنان خۆشدەکەن بەتایبەتی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە. بە هەمان شێوەی ئەو ئامارانەی تاوانەکان کە ئەنجام دراون، ئەو ئامارانەش نیشانی دەدەن کە چۆن ئەو باسە بەکلتوری کراوە، ئەوە ئاشکرایە کە ئەو ژمارەی کوشتنەی بە ناوی شەرەفەوە نیشان درا، گەورە و جێی سەرەنجە، جگە لە کەمی دامەزراوەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیاری، و میکانیزمی هەمەجۆر بۆ ئەنجامدانی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە کە ئەستەمە بۆ بەدواداچوونی هەموو لایەنەکانی تاوانەکە، هەندێک جار تاوانبارەکان هەڵدەستن بە درووستکردنی کەیسی بەلاڕێدابەر و ناڕاست بۆ ئەوەی لە یاسا هەڵبێن، سیستمی یاسایی لە ئێڕاق ناتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات. لە وەڵامدا بۆ ئەم دۆخە، سیستمی یاسادانان پەیڕەوی نۆرمە کلتور و دابونەریتییەکان دەکات، پاساوی کلتوری دەداتە ئەنجامدەران وەک ئامرازێکی بەرگری لە یاسا ئێڕاقییەکان و بڕیارەکانی دادگا بەبی ڕەچاوکردنی پاندییەکانی بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە. لە دەرئەنجامدا؛ شەڕکردن دژی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە پێویستی بە پەیڕەوکردنی چەندین هەنگاوە، پێش هەموو شتێک ئێڕاق پێویستە هەموو ئەو مافانە بە دەستوری و بە نێودەوڵەتی بکات کە لە بەیاننامە و ڕێکەوتننامە جیهانییەکاندا هاتوون، نابێت ڕێگە بدرێت تاوانی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە ئاسایی بکرێتەوە لە ژێر ناوی کلتور و ئایین و چارەسەرە دابونەریتییەکاندا، دەبێت ئەولەوییەت بدرێت بە بەرنامەی خێرا بۆ شەڕکردنی دژی پێشێلکارییەکانی دژی ژنان، و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێڕاقەوە جێبەجێ بکرێت، هەرچەندە پەسەندکردنی پەیماننامەکانی دیکەی تایبەت بە مافەکان کە ئێڕاق هێشتا بەشێک نییە لێیان، گرتنەبەری پڕۆگرامی خێرای فرەڕەهەند بۆ شەڕکردن دژی پێشێلکارییەکانی دژی ژنان، ناساندنی سەکۆی نوێ لە ڕووی کلتورییەوە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری وەک دانانی یەکسانی و دادپەروەری و مافەکانی ژنان لە بەرنامەکانی خوێندندا، دەبێت لە ڕووی سیاسیشەوە کەشوهەوایەکی سیاسی نەرم درووستبکرێت بۆ دابینکردنی هەلی یەکسان بۆ هەمووان تا ژنان بتوانن دەنگیان ببیسترێت لە ستەیجەکانی سیاسەتدا بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی؛ ئێڕاق پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانە هەیە کە مافی ژنان پێشێل دەکەن، سەرەتا هەڵوەشاندنەوەی کوشتن بە ناوی شەرەفەوە لائیرادییەن لە مادەی 409، 128، 130، 131 لە قانونی سزاداندا. دەبێت ئێڕاق و هەرێمی کوردستان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە بەرنامەیەک پەیڕەو بکەن دژ بە سیستمی بەهێزی پیاو و پیاو سالاری و ژێردەستەیی ژن، بەهەمان شێوەی نەدانی توانج و تانە لەو ژنانەی داوای مافەکانیان دەکەن. [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは449表示された回数
HashTag
ソース
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 24-05-2022 (2 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 統計
ブック: 調査
ブック: リーガル
ブック: 女性
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هومام تاهیر 06-12-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 07-12-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 07-04-2024
URL
このアイテムは449表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,445
画像 106,099
書籍 19,162
関連ファイル 96,492
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.39 秒(秒) !