پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کوردستان و کورد لە قۆناغی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا 10
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان و کورد لە قۆناغی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا 10

کوردستان و کورد لە قۆناغی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا 10
$کوردستان و کورد لە قۆناغی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا 10$
نووسینی: #کەیوان ئازاد#
$هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام لە کوردستاندا$
$هۆکارە ئابوورییەکان$
هۆکارە ئابوورییەکانیش یەکێکی دیکە بوون لەو هۆکارانەی، زەمینەی بڵابوونەوەی ئایینی ئیسلامیان لە کوردستان ڕەخساند. هۆیەکەش ئەوە بوو، بەرلەوەی ئەو ئایینە لەلایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە بگاتە کوردستان، دەسەڵاتدارانی ساسانی و بێزەنتی، لە (سێ) لایەنەوە خاک و خەڵکی کوردستانیان دووچاری نائومێدی و ماڵوێرانی کردبوو.
لایەنی یەکەم: سەپاندنی باجی زۆر بوو بەسەر هاووڵاتییەکانیاندا، کە کورد یەکێک بوون لە پێکهاتەکانی. باجەکانیش سەرباری بڕەکەی، ژمارەشیان زۆر و کاتەکانی جیاواز بوون. لەوانە، باج لەسەر کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و پیشەکان و کاڵا بازرگانییەکان، تا بە باجی کەسی دەگات. بڕی ئەو باجانەش سەرباری ئەوەی بە یاسا کرابوو، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت و ئەوانەی باجیان کۆدەکردەوە، دوور لە یاسا و بەپێی مەزندە و بۆچوونی خۆیان باجەکەیان دیاری دەکرد و لەو توێژانەیان دەسەند، کە بەسەریاندا سەپابوو.
لە کاتی سەرپێچیی ئەو توێژانەش، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبوونەوە، باجی کەسییش (سەرانە)، باجێکی دیکە بوو، کە لە سەردەمی (خەسرەو نەوشیروانی ساسانی/532-579ز) داهێنرا و بەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگاکانی ساسانیدا سەپێنرا. بڕی باجەکەش بۆ هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەست (12) درهەم و بۆ هاووڵاتییانی مامناوەند، کە پیشەوەر و بازرگان و کاسبکاران بوون (24) درهەم و بۆ توێژە خاوەن موڵک و دەوڵەمەندەکانیش (48) درهەم بوو.
ئەم باجەش خرابووە سەر تاک، لە بەرانبەر پاراستنی مافەکانی لەناو ئیمپراتۆریی ساسانیدا. هەر بۆیە دەبوا هەر تاکێک لە ساڵدا بیدات و ئەرکەکەش کەوتبووە سەر سەرۆکی خێزان کە پەیداکەری دارایی ماڵ و خێزانەکەی بوو. هەمان باج لە سەردەمی (جوستنیانی یەکەم/ 527-565ز) لەنێو ئیمپراتۆریی بێزەنتی بە یاسایی کرا و لەسەر هەر تاکێکی نێو سنووری ئیمپراتۆرییەکە سەپێنرا.
بەمەش هەر خێزانە و ڕووبەڕووی (دوو) باجی یاسایی دەوڵەتی کرابووەوە، کە دەبوا ساڵانە سەرۆکی خێزانەکان بیدەن. وەک ئاماژەشمان پێ دا، جگە لە شاری (تەیسەفون)ی پایتەختی ئیمپراتۆریی ساسانی و شاری (قوستەنتینینە)ی ئیمپراتۆریی بێزەنتی و شارە گەورەکانی ئەو دوو دەوڵەتە نەبێت، باجەکان دوور لە پێوەرە یاساییەکان وەردەگیران و لێپرسراوی کۆکەکەرەوەی باجەکە بڕەکەی دیاری دەکرد، نەک یاساکە. ئاساییش بڕەکەی لە بڕی یاساییەکەی دەوڵەت زیاتر بوو.
جیاواز لەم (دوو) باجە، لەنێو سنووری ئیمپراتۆریی ساسانی (دوو) باجی دیکە وەردەگیران، ئەوانیش باجەکانی (نەورۆزانە) و (میهرەگان) بوون. (باجی نەورۆزانە) لە (1ی فەروەردین) واتە (یەکەم ڕۆژی مانگی نەورۆز) تا کۆتایی مانگەکە لە هاووڵاتییان وەردەگیرا. هەرچی (باجی میهرەگان)ە لە (1ی میهر) واتە (1ی ڕەزبەر) تا کۆتایی مانگ وەردەگیرا و بڕەکەشی دیاریکراو نەبوو.
واتە کۆکەرەوەی باجەکە بڕەکەی دیاری دەکرد، لەکاتێکدا پێویست بوو سەرۆکی خێزان، بەپێی ویست و حەز و توانای خۆی ئەو باجە بدات. هۆیەکەش ئەوە بوو، خودی باجەکە وەک دیاری و پاداشت پێشکەش بە پادشاکانی ساسانی دەکرا، نەک بەزۆر، بەڵام ئەوانەی باجەکەیان کۆدەکردەوە، بەشی خۆیان و بەرپرسەکانیشیان لەسەر زیاد دەکرد. بەمەش باری سەر شانی تاک و خێزانەکانی قورس کردبوو.
سەرباری ئەو باجانەش، مووغ و پیاوانی ئایینی زەردەشتی، تا بە قەشە و پیاوانی ئایینی کریستیان دەگات، لە سنووری هەردوو دەوڵەتەکە، بڕی باجی خۆیان بە ناوی ئایینەوە لە هاووڵاتییان وەردەگرت، وەک (لە کاتی منداڵبوون، ناونانی منداڵ و پیرۆزکردنی، پڕۆسەی هاوسەرگیری و مردن و پرسەکان، تا بە سەردانی ئاتشکەدە و کڵێسە و دێرەکان) دەگات. ئەمەو جگە لەو کاتانەی هاووڵاتییان پێویستیان بە سەردانی مووغ و قەشە و پیاوانی ئایینیی زەردەشتی و کریستیان هەبوو، بۆ خستەڕووی کێشەیەک، یان داواکارییەکی ئایینی، کە ئەوەش بەبێ پێدانی باج و دیاری تێپەڕ نەدەبوو.
لەگەڵ ئەو دۆخەدا، کە باری سەرشانی هاووڵاتییانیان لەنێو سنووری ئەو (دوو) دەوڵەتە قورس کردبوو، لایەنێکی دیکە ئەوەندەی تر بارگرانی بۆ تاک و خێزانەکان درووست کردبوو، ئەویش شەڕی بەردەوامی (ساسانی و بێزەنتی) و (ساسانی و دەوڵەتی ئەرمەنستان) بوو لەسەر هەژموونی دەسەڵاتداریی ناوچەکە، کە زیانی زۆری بە خاک و خەڵکی کوردستان گەیاندبوو. هۆیەکەش ئەوەبوو، زۆرینەی شەڕەکان کەوتبوونە خاکی کوردستان. بەتایبەت بەشەکانی (باکوور، باشوور، خۆراوا)، کە ناوچە و خاڵی یەکلاکەرەوەی ئەو (سێ) دەوڵەتە بوون.
هەربۆیە شەڕە بەردەوامەکانیان هۆکاری وێرانبوونی هەزاران دۆنم زەوی و ڕەز و باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان بوو، تا بە زیان دەگات بۆ ئاژەڵەکانیان و وێرانبوونی شار و شارۆچکە و گوندەکانیان. ئەمەو سەرباری زیان بە بازاڕ و پیشە و کاسبکار و بازرگانان. لەوانەش سەختتر، تێچووی بەشێکی شەڕەکان بوو لەسەر خەڵکی کوردستان. وەک خزمەتکردنی سوپاکان و دابینکردنی خۆراک و پێداویستیی جەنگی بۆ سەرباز و ئەفسەرەکان و ئالیک بۆ ڕەشەوڵاخەکان.
واتە هەموو ئەوانەش لە ئەستۆی دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا بوو کە کەوتبوونە سەر ڕێگای شەڕەکان.
ئەمەو سەرباری ئەوەی زۆرینەی شەڕەکان کەوتبوونە خاکی کوردستان، کاتی شەڕەکانیش کەوتبوونە وەرزەکانی بەهار و هاوین، کە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بوو، کە بەهۆی ئەو شەڕانەشەوە، بەرهەمی ساڵێکی خاوەن موڵک و جووتیاران بەهەدەر دەچوو. بەو دۆخەشەوە، کە خاکی کوردستان و کوردی پێدا تێپەڕ دەبوو، شەڕی دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدییشی هاتە سەر، بۆیە ئاسایی بوو، خەڵکەکەی لەو ژیانە بێزار بن و بۆ دەرفەت و هێزێکی نوێ بگەڕێن، تا لەو دۆخە ڕزگاریان بکات. ئیتر گرنگ نەبوو ئەو هێزە کێیە و چۆنە و لەداهاتوودا چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات؟ گرنک ئەوەبوو دەربازیان بێت و ماوەیەک بە ئاسوودەیی بژین.
لەنێو ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەدا، کاتێک سوپای عەرەبی ئیسلامی، گەیشتنە سنوورەکانی خاکی کوردستان، وەک ڕزگارکەر و گەیاندنی پەیامێکی ئاسمانیی نوێ خۆیان پیشان دا. هەر بۆیە بەشێک لەو کوردانەی لە دۆخی پێشووی خۆیان بێزار بوون و لە ڕووی ئابوورییەوە تێکشکابوون، پێشوازییان لەو هێزە نوێیە کرد و دەرگای شار و قەڵاکانیان بۆ کردنەوە، بەڵام ئەوانەیشی بەرژەوەندی و داهات و سامانەکانیان بە هەردوو ئیمپراتۆریی ساسانی و بێزەنتییەوە گرێ درابوو، پێویست بوو تا کۆتایی لەگەڵیاندا بن و لە دژی سوپای عەرەبی ئیسلامی و دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدی بوەستن و شەڕی مان و نەمانیان لەگەڵدا بکەن.ۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام لە کوردستاندا
هۆکارە ئابوورییەکان
هۆکارە ئابوورییەکانیش یەکێکی دیکە بوون لەو هۆکارانەی، زەمینەی بڵابوونەوەی ئایینی ئیسلامیان لە کوردستان ڕەخساند. هۆیەکەش ئەوە بوو، بەرلەوەی ئەو ئایینە لەلایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە بگاتە کوردستان، دەسەڵاتدارانی ساسانی و بێزەنتی، لە (سێ) لایەنەوە خاک و خەڵکی کوردستانیان دووچاری نائومێدی و ماڵوێرانی کردبوو.
لایەنی یەکەم: سەپاندنی باجی زۆر بوو بەسەر هاووڵاتییەکانیاندا، کە کورد یەکێک بوون لە پێکهاتەکانی. باجەکانیش سەرباری بڕەکەی، ژمارەشیان زۆر و کاتەکانی جیاواز بوون. لەوانە، باج لەسەر کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و پیشەکان و کاڵا بازرگانییەکان، تا بە باجی کەسی دەگات. بڕی ئەو باجانەش سەرباری ئەوەی بە یاسا کرابوو، بەڵام بەرپرسانی دەوڵەت و ئەوانەی باجیان کۆدەکردەوە، دوور لە یاسا و بەپێی مەزندە و بۆچوونی خۆیان باجەکەیان دیاری دەکرد و لەو توێژانەیان دەسەند، کە بەسەریاندا سەپابوو.
لە کاتی سەرپێچیی ئەو توێژانەش، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبوونەوە، باجی کەسییش (سەرانە)، باجێکی دیکە بوو، کە لە سەردەمی (خەسرەو نەوشیروانی ساسانی/532-579ز) داهێنرا و بەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگاکانی ساسانیدا سەپێنرا. بڕی باجەکەش بۆ هاووڵاتییانی هەژار و کەمدەست (12) درهەم و بۆ هاووڵاتییانی مامناوەند، کە پیشەوەر و بازرگان و کاسبکاران بوون (24) درهەم و بۆ توێژە خاوەن موڵک و دەوڵەمەندەکانیش (48) درهەم بوو.
ئەم باجەش خرابووە سەر تاک، لە بەرانبەر پاراستنی مافەکانی لەناو ئیمپراتۆریی ساسانیدا. هەر بۆیە دەبوا هەر تاکێک لە ساڵدا بیدات و ئەرکەکەش کەوتبووە سەر سەرۆکی خێزان کە پەیداکەری دارایی ماڵ و خێزانەکەی بوو. هەمان باج لە سەردەمی (جوستنیانی یەکەم/ 527-565ز) لەنێو ئیمپراتۆریی بێزەنتی بە یاسایی کرا و لەسەر هەر تاکێکی نێو سنووری ئیمپراتۆرییەکە سەپێنرا.
بەمەش هەر خێزانە و ڕووبەڕووی (دوو) باجی یاسایی دەوڵەتی کرابووەوە، کە دەبوا ساڵانە سەرۆکی خێزانەکان بیدەن. وەک ئاماژەشمان پێ دا، جگە لە شاری (تەیسەفون)ی پایتەختی ئیمپراتۆریی ساسانی و شاری (قوستەنتینینە)ی ئیمپراتۆریی بێزەنتی و شارە گەورەکانی ئەو دوو دەوڵەتە نەبێت، باجەکان دوور لە پێوەرە یاساییەکان وەردەگیران و لێپرسراوی کۆکەکەرەوەی باجەکە بڕەکەی دیاری دەکرد، نەک یاساکە. ئاساییش بڕەکەی لە بڕی یاساییەکەی دەوڵەت زیاتر بوو.
جیاواز لەم (دوو) باجە، لەنێو سنووری ئیمپراتۆریی ساسانی (دوو) باجی دیکە وەردەگیران، ئەوانیش باجەکانی (نەورۆزانە) و (میهرەگان) بوون. (باجی نەورۆزانە) لە (1ی فەروەردین) واتە (یەکەم ڕۆژی مانگی نەورۆز) تا کۆتایی مانگەکە لە هاووڵاتییان وەردەگیرا. هەرچی (باجی میهرەگان)ە لە (1ی میهر) واتە (1ی ڕەزبەر) تا کۆتایی مانگ وەردەگیرا و بڕەکەشی دیاریکراو نەبوو.
واتە کۆکەرەوەی باجەکە بڕەکەی دیاری دەکرد، لەکاتێکدا پێویست بوو سەرۆکی خێزان، بەپێی ویست و حەز و توانای خۆی ئەو باجە بدات. هۆیەکەش ئەوە بوو، خودی باجەکە وەک دیاری و پاداشت پێشکەش بە پادشاکانی ساسانی دەکرا، نەک بەزۆر، بەڵام ئەوانەی باجەکەیان کۆدەکردەوە، بەشی خۆیان و بەرپرسەکانیشیان لەسەر زیاد دەکرد. بەمەش باری سەر شانی تاک و خێزانەکانی قورس کردبوو.
سەرباری ئەو باجانەش، مووغ و پیاوانی ئایینی زەردەشتی، تا بە قەشە و پیاوانی ئایینی کریستیان دەگات، لە سنووری هەردوو دەوڵەتەکە، بڕی باجی خۆیان بە ناوی ئایینەوە لە هاووڵاتییان وەردەگرت، وەک (لە کاتی منداڵبوون، ناونانی منداڵ و پیرۆزکردنی، پڕۆسەی هاوسەرگیری و مردن و پرسەکان، تا بە سەردانی ئاتشکەدە و کڵێسە و دێرەکان) دەگات. ئەمەو جگە لەو کاتانەی هاووڵاتییان پێویستیان بە سەردانی مووغ و قەشە و پیاوانی ئایینیی زەردەشتی و کریستیان هەبوو، بۆ خستەڕووی کێشەیەک، یان داواکارییەکی ئایینی، کە ئەوەش بەبێ پێدانی باج و دیاری تێپەڕ نەدەبوو.
لەگەڵ ئەو دۆخەدا، کە باری سەرشانی هاووڵاتییانیان لەنێو سنووری ئەو (دوو) دەوڵەتە قورس کردبوو، لایەنێکی دیکە ئەوەندەی تر بارگرانی بۆ تاک و خێزانەکان درووست کردبوو، ئەویش شەڕی بەردەوامی (ساسانی و بێزەنتی) و (ساسانی و دەوڵەتی ئەرمەنستان) بوو لەسەر هەژموونی دەسەڵاتداریی ناوچەکە، کە زیانی زۆری بە خاک و خەڵکی کوردستان گەیاندبوو. هۆیەکەش ئەوەبوو، زۆرینەی شەڕەکان کەوتبوونە خاکی کوردستان. بەتایبەت بەشەکانی (باکوور، باشوور، خۆراوا)، کە ناوچە و خاڵی یەکلاکەرەوەی ئەو (سێ) دەوڵەتە بوون.
هەربۆیە شەڕە بەردەوامەکانیان هۆکاری وێرانبوونی هەزاران دۆنم زەوی و ڕەز و باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان بوو، تا بە زیان دەگات بۆ ئاژەڵەکانیان و وێرانبوونی شار و شارۆچکە و گوندەکانیان. ئەمەو سەرباری زیان بە بازاڕ و پیشە و کاسبکار و بازرگانان. لەوانەش سەختتر، تێچووی بەشێکی شەڕەکان بوو لەسەر خەڵکی کوردستان. وەک خزمەتکردنی سوپاکان و دابینکردنی خۆراک و پێداویستیی جەنگی بۆ سەرباز و ئەفسەرەکان و ئالیک بۆ ڕەشەوڵاخەکان.
واتە هەموو ئەوانەش لە ئەستۆی دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا بوو کە کەوتبوونە سەر ڕێگای شەڕەکان.
ئەمەو سەرباری ئەوەی زۆرینەی شەڕەکان کەوتبوونە خاکی کوردستان، کاتی شەڕەکانیش کەوتبوونە وەرزەکانی بەهار و هاوین، کە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بوو، کە بەهۆی ئەو شەڕانەشەوە، بەرهەمی ساڵێکی خاوەن موڵک و جووتیاران بەهەدەر دەچوو. بەو دۆخەشەوە، کە خاکی کوردستان و کوردی پێدا تێپەڕ دەبوو، شەڕی دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدییشی هاتە سەر، بۆیە ئاسایی بوو، خەڵکەکەی لەو ژیانە بێزار بن و بۆ دەرفەت و هێزێکی نوێ بگەڕێن، تا لەو دۆخە ڕزگاریان بکات. ئیتر گرنگ نەبوو ئەو هێزە کێیە و چۆنە و لەداهاتوودا چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات؟ گرنک ئەوەبوو دەربازیان بێت و ماوەیەک بە ئاسوودەیی بژین.
لەنێو ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەدا، کاتێک سوپای عەرەبی ئیسلامی، گەیشتنە سنوورەکانی خاکی کوردستان، وەک ڕزگارکەر و گەیاندنی پەیامێکی ئاسمانیی نوێ خۆیان پیشان دا. هەر بۆیە بەشێک لەو کوردانەی لە دۆخی پێشووی خۆیان بێزار بوون و لە ڕووی ئابوورییەوە تێکشکابوون، پێشوازییان لەو هێزە نوێیە کرد و دەرگای شار و قەڵاکانیان بۆ کردنەوە، بەڵام ئەوانەیشی بەرژەوەندی و داهات و سامانەکانیان بە هەردوو ئیمپراتۆریی ساسانی و بێزەنتییەوە گرێ درابوو، پێویست بوو تا کۆتایی لەگەڵیاندا بن و لە دژی سوپای عەرەبی ئیسلامی و دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدی بوەستن و شەڕی مان و نەمانیان لەگەڵدا بکەن. [1]
ئەم بابەتە 598 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پلاتفۆڕمی دابڕان - 11-06-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 06-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 598 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وێنەو کاریکاتێر و تایپۆگرافیاو بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەگەریی کوردی دا؛ بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خنگە ملانێ
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وێنەو کاریکاتێر و تایپۆگرافیاو بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەگەریی کوردی دا؛ بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خنگە ملانێ
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!