پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,312
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیسلام کەی و چۆن و بۆ بەسیاسی کرا؟ (بەشی یەکەم)
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسلام کەی و چۆن و بۆ بەسیاسی کرا؟ (بەشی یەکەم)

ئیسلام کەی و چۆن و بۆ بەسیاسی کرا؟ (بەشی یەکەم)
$ئیسلام کەی و چۆن و بۆ بەسیاسی کرا؟ (بەشی یەکەم)$
نووسینی: #شێرکۆ کرمانج#
$بەشی یەکەم$
بڵاوبوونەوە و تەشەنەی ئیسلام و پێویستیی دەوڵەت
لەگەڵ هاتنەسەر حوکمی عومەری کوڕی خەتاب (ف. 634-644)، دەسەڵات و قەڵەمڕەوی ئیسلام گەشەیەکی ‏بێوێنەی ‏بەخۆوەدیت و ژمارەی ئەو کەسانەی‎‎‏ عارەب و غەیرەعارەب، بە خۆشی یان بەزۆر، هاتنەسەر دینی ئیسلام ‏یەکجار زۆر ‏زیادیکردو قەڵەمڕەوی ئیسلامیش بۆ باکووری ئەفریقیاو باکووری شام و ناوەڕاستی ئاسیا درێژ ببووەوە.
ئەو ‏پێشهاتە ‏بارودۆخێکی ئابووری-کۆمەڵایەتی-سیاسیی لەگەڵ خۆی هێنایە گۆڕێ کە فەرمانڕەواو دەسەڵاتدارانی ئیسلامی ‏ڕووبەڕووی ‏کۆمەڵێک کێشەی نەک هەر ئەمنی و ئاساییشی بگرە داراییش کردەوە.‏‎ ‎سەردارە سەربازیەکانی ‏موسڵمانان ‏بە سەرداری باوەڕداران (أمیر المٶمنین) یشەوە لە شەڕوشۆڕ و هێرشەکانیاندا‎‎‏ لە غەزوەکان دەسکەوتی زۆریان ‏‏بەدەستدەهێنا ، بەمەش سەروسامانیان هێندە زیادی کردبوو لە ئەژمار نەدەهات. بە گۆتەی ئیبن خەلدون دەستکەوتەکان ‏‏گەیشتنە ئەو ڕادەیەی سەرداری واهەبوو، تەنیا لە یەک شەڕدا دەستی بەسەر 3000 لیرەی زێڕدا دەگرت. ئیبن ‏خەلدون لە ‏زاری مەسعودی (مێژوونووسێکی بەناوبانگی ئیسلام) دەگێڕێتەوەو دەڵێت لە ڕۆژگاری عوسمانی کوڕی ‏عەففان (ف. ‏‏644-656) خەلیفەی سێیەم:‏
‏یاوەرانی پێغەمبەری موسڵمانان ببوونە خاوەنی موڵک و پارەیەکی زۆر. عوسمان کە کوژرا 150000 ‏دینار و ‏‏1000000درهەم لای ژمێریارەکەی هەبوو. بەهای ئەو موڵکانەی لە وادی قورا (وادی ‏القری) و حونەییا هەیبوو، ‏دەگەیشتە 200000 دینار، ئەو چەندان حوشتر و ئەسپیشی لەدواجێما. ‏هەشتیەکی موڵکی زوبێر پاش مردنی عوسمان ‏دەگەیشتە 50000 دینار. ئەو دوای مردنیشی 1000 ‏ئەسپ و 1000 خزمەتکاری ژنی لەدواجێما. داهاتی تەڵحە لە ‏ئێڕاق لە ڕۆژێکدا 1000 دینار بوو و لە ‏ناوچەی ئەلشەرەحیش لەوە زیاتر بوو.
تەویلەکەی عەبدولرەحمانی کوڕی ‏عەوف 1000 ئەسپ و ‏‏1000 حوشتر و 10000 مەڕی تێدا بوو. دوای مردنی تەنیا چواریەکی موڵکی دەگەیشتە ‏‏84000 دینار. ‏زەیدی کوڕی سابت جگە لە موڵک‎‎‏ هێندەی پارچە زێڕو زیو لەدوای خۆی بەجێهێشت کە بەهاکەی ‏‏دەگەیشتە 100000 دینار. زوبێر خانوی نیشتەنی (إقامە) لە بەسرە، میسر، کوفە و ئەسکەندەریە ‏درووستکردبوو. ‏تەڵحە دانەیەکی لە کوفە درووستکردو خانوەکۆنەکەی مەدینەشی بەبەکارهێنانی ‏پلاستەر و کەرپوچ و دارساج نۆژەن ‏کردبۆوە. سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس خانوێکی لە ئەلئەقیق ‏‏(گەڕەکێکی مەدینە) درووستکرد. بەبەکارهێنانی کاریتە ‏لەسەرەوە خانوەکەی زۆر بەرزو فراوان ‏کردبوو. میقداد خانوەکی لە مەدینە درووست کرد دەرەوە و ناوەوەی لە پلاستەر ‏بوو. یەعلای کوڕی ‏مونەییە 50000 دینار و بایی 300000 درهەم موڵکی لەدواجێما‏.
قەبارە و زۆریی دەسکەوتەکان خەلیفەو سەردارانی موسڵمانی ناچارکرد بەدوای ڕێگە چارەیەک بۆ چاودێری و ‏‏بەڕێوەبردنی ئەو سامانە لەژمارنەهاتووە بدۆزنەوە.
ئا لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوەش بکرێت، کە لەو قۆناغەدا وەک ئیبن ‏‏خەلدون دەڵێت، نەخوێندەواری زەقترینی ئەو سیفەتانەبوون کە عارەبی پێدەناسرایەوە، نەک هەر ئەوە عارەبەکان لە ‏‏ژیانی ڕۆژانەشیاندا زۆر سادە بوون. بۆنموونە‏ ئەبوموسا کە‎‎‏ موسڵمانێکی دیاری سەردەمی بەرایی ئیسلامە، خواردنی ‏‏مریشکی ڕەتکردۆتەوە، چونکە عارەبەکان قەت مریشکیان نەدیتبوو. عارەبەکان گەنمیان بە قڵچغەوە دەخوارد، ‏چونکە ‏بێژینگیان هەرنەبوو. لەبەرئەوە پێویستیان بە بەهانا هاتن و یارمەتی ناعارەبەکان بوو، ‏تاوەکو کاروبارەکانیان ‏بۆ جۆر بکەن و ئەو دامودەزگایانەشیان بۆبەڕێوەبەرن کە پێویستیەکانی ڕۆژانە دەیهێنانە پێش. ‏
دەبێت ئەوەش بگوترێت بۆ سەرکوتکردنی ئەو یاخیبوانەی هەر لەگەڵ مردنی پێغەمبەری موسڵمانان سەریانبزوت، ‏‏پێویستیی دەسەڵات و دەزگای سەربازی (المٶسسە العسکریە) لەپێش هەموو دامودەزگا دەوڵەتیەکانی دیکە هات. ‏ڕاستی ‏ئەمە لە گۆڕینی نازناوی عومەری کوڕی خەتاب لە خەلیفەوە بۆ ئەمیرلموئمنین دەردەکەوێت. چونکە ڕابەری ‏هێزە ‏سەربازیەکان لەناو عارەبان بە سەردار (أمیر) ناو دەبردرا.‏
لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئیسلام هیچ بەڵگەیەکی وا لەبەردەستدا نیە، کە نیشانەی بوونی فۆرمێکی سیستیماتیکی باج ‏‏کۆکردنەوەو نامەو نامەگۆڕینەوە هەبووبێت، تەنانەت پڕۆسەی بەڕێوەچوونی کاروبارێکی سیاسیی ئەوتۆش ‏بەدیناکرێت، ‏کە پێویستیی بە بوونی سکرتاریەت بووبێت. مەبەست لە سکرتاریەت ئەو کەس و دەزگایانەن کە ‏‏کارئاسانیان بۆ خەلیفە کردبێت، ئەمەش لەبەرئەوە بووە کە سەرەتا خەلیفە سەرقاڵی کاروبارە دینییەکان بوو زیاتر لە ‏‏کاروبارە سیاسییەکان. دیارە ناکرێت هەرئەمانە بە هۆکار دابنرێن، چونکە ‏هۆیەکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ‏عارەبەکان لە سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدین و قۆناغە سەرەتاییەکانی دەوڵەتی ئەمەوی، ‏بەڕادەیەکی زۆر بۆ ‏بەڕێوەبردنی دەوڵەتە ساواکەیان پابەندی فۆرم و نەریت و چەمک و پراکتیزە خێڵەکیە باوەکانی ‏عارەبان بوون. لەگەڵ ‏تەشەنە و بڵاوبوونەوەی ئیسلام‎‎‏، چەمک و فۆرم و پراکتیزە عارەبییەکان ناکامڵی و کەمتواناییان بۆ ‏بەڕێوەبردنی ‏ئیمپراتۆریەتە ڕۆژبەڕۆژ فراوانبووەکەی ئیسلامی لەخۆنیشاندەد‏ا. لەبەرئەوە سوودوەرگرتن لە فۆرمی باڵاو ‏‏گەشەکردوی بەڕێوەبردن بوو بە پێویستیی ڕۆژ.‏
پێویستبوونی دامودەزگا فەڕمیەکانی دەوڵەت، پێش هەمووشتێک لە دامەزراندنی دیوان دەرکەوت. دیوان وشەیەکە ‏‏ئەسڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک (هیندی و ئێرانی)، بەمانای تۆمارکردن یان بەشی دارایی ‏دێت. ‏ئیبن خەلدون لە پەڕتووکی المقدمە (پێشەکی) ئاماژە بەوە دەکات کە دیوان لە ئەسڵا نە عارەبیە و نە ئیسلامی، ‏تەنیا لەو ‏وڵاتانە هەیە کە دەسەڵاتی دنیایی تیایدا زاڵە. دیوان بوو بەدەزگای کۆکردنەوەی باج و ‏سەرانەکان ، بۆ ‏دابینکردنی خەرجیەکانی هێزە سەربازیەکان و پێداویستیە لۆجیستیکەکانی دیکەی شەڕ وشۆڕەکان، لەوانە ‏هێرشەکان ‏بۆ فراوانکردنی سەرزەوی ئیسلام لەگەڵ ئەو هێرشانەش کە دەکرانەسەر یاخیبوان، وەک زەندیقەکان. ‏
عومەری کوڕی خەتاب لەناو موسڵمانان بە یەکەم دامەزرێنەری دیوان دادەنرێت، ئەو دیوانی لەسەر پێشنیازێکی ‏خالیدی ‏کوڕی وەلید (سەرداری بەرەی شامی هێزی موسڵمانان) دانا. گوایە خالید بە عومەری گوتوە من دیومە ‏فەرمانڕەوایانی ‏شام دیوانیان هەیەو عومەریش پێشنیازەکەی قبوڵکردووە. هەندێکی دیکە دەڵێن ئەلهورموزان ‏‏(سەرداری بەرەی ئەهوازی ‏هێزی موسڵمانان) بیرۆکەی دیوانی خستۆتەپێش عومەر بەمەبەستی ڕێگرتن لە دزینی ‏پارەو خۆدزینەوە لە لەشکری ‏موسڵمانان. هەرچۆنێک بێت، تاسەردەمی عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان (ف. ‏‏685-‏‏705)ی خەلیفەی ئەمەوی، زمانی سەرەکی لە دیوان، نووسین بەتایبەتی‏‏، لە هەرێمەکانی ئێڕاق بە فارسی و لە شام ‏‏یۆنانی بووە، ئەمەش هێندەی دیکە ناڕەسەنیەتی ئەم چەمک و دامەزراوەی دیوانە لە کەلتورو پراکتیزە عارەبیە-‏‏ئیسلامییەکان دەردەخات. ‏
هاوشێوەی دامەزراوەی دیوان، نووسینگەی وەزیر (دەزگای ڕاپەڕاندنی کارەکان) وەک دامەزراوەیەک لە قۆناغە ‏‏سەرەتاییەکانی حوکمی عەباسیەکان دەستبەکاربوو، کە بە میرات لە ئێرانیەکانەوە بۆیان بەجێمابوو. دەبێت ئەوەش ‏بگوترێت کە وەزیر وشەیەکی ئێرانیی پەهلەویەو بە مانای دادوەر (قازی) دێت.‏
هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوەدەکەن، گوایە پێغەمبەری موسڵمانان کەسانێکی لە یاوەرانی وەک قازی بۆ هەندێک ‏ناوچە ‏ناردوە، بەڵام سەرچاوەکان کۆک نین لەسەر ئەم قسەیە. بۆنموونە‏ هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە پێغەمبەری ‏موسڵمانان عەلی ‏کوڕی ئەبی تاڵیبی بۆ یەمەن ڕەوانەکرد، تاوەکو ببێت بە قازی؛ یەکێکی دیکە دەڵێت تاوەکو زەکات و ‏پێنجیەکانەیان ‏‏(خومسیان) لێوەرگرێت؛ هەندێکیش دەڵێن مەعازی کوڕی جەبەل بۆ یەمەن ڕەوانەکرا، نەک عەلی ‏کوڕی ئەبی تاڵیب، ‏یەک دەڵێت بۆ ئەوەی ببێت بە قازی و یەک دەڵێت بۆ داگیرکردن، یەکێکی دیکەش دەڵێ وەک ‏ڕێنیشاندەرو‎‎‏ مامۆستا‎‎‏ ‏ڕەوانەکرابوو. کۆی ئەم قسانە ئەوە دەردەخات کە لە سەردەمی پێغەمبەری موسڵمانان پێناچێت ‏‏دامەزراوەیەکی فەڕمی دادگا هەبووبێت، کە یەکێک لە سەرەکیترین دامەزراوەی دەوڵەتە، هەر چەند دەوڵەتەکە ‏ساواش ‏بێت. ‏
دوای مردنی پێغەمبەری موسڵمانان عومەری کوڕی خەتاب یەکەمین کەس بوو کە دادوەر (قازی) دابمەزرێنێت. ‏پێویستیی ‏دانانی دادوەر لە ئاکامی زیاد لە پێویست سەرقاڵبوونی عومەر بوو بە کاروباری موسڵمانانەوەو بە کێشە ‏‏دادوەریەکانیشەوە.‏‎‎‏ بۆیە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی و پێڕانەگەیشتنی بە یەکلاکردنەوەی هەموو ئەو ‏‏کێشانەی کە دەخرانە پێشی بڕیاریدا دەسەڵاتی دادوەری بە کەسانێکی دیکە بدرێت. یەکەم نامە کە عومەر نووسیبێتی ‏بۆ ‏دەستنیشانکردنی قازی نامەیەکە، کە بۆ ئەبوموسا ئەلئەشعەری ناردوە، کە والی بەسرە بووە، داوای لێکردووە کە بە ‏کاری ‏قازی هەڵبستێت.
واپێدەچێت کە لە سەردەمی عومەر دەزگای جێبەجێکاری و دادگا ‏لێکجیانەکرابێتنەوە، چونکە ‏ئەو کەسەی کە عومەر داوای لێکردووە ڕۆڵی قازی ببینێت، لەهەمان کاتدا والی بەسرە بووە. ‏لەڕاستیدا‎‎‏ یەکەمین ‏نووسینگەی فەڕمی دادگا لە سەردەمی ئەمەویەکان دامەزرا. لەسەرەتا دادوەرەکان هەرکەس لەلای ‏خۆی و بەپێی‏ ‏تێگەیشتنی خۆی بە کێشەکان ڕادەگەیشت چونکە تا ئەوکات شەریعە لەلایەن چوار ئیمامە سوننییە ‏بەناوبانگەکانەوە ‏دانەڕێژرابوو.‏‎‎‏ بەواتایەکی دیکە جگە لە قورئان و سوننە، سەرچاوەیەکی بنچینەیی بۆ قەزاوەت بوونی ‏نەبوو تا بۆ ‏چارەسەری کێشەی نێوان موسڵمانان بۆی بگەڕێنەوە. ‏
تەشەنە و بەرفراوانبوونی سەرزەوی ئیسلام بووە مایەی هێنانەگۆڕێی بارودۆخێکی نوێی وا کە پێویستیی ‏لەدایکبوونی ‏دامەزراوەکانی دەوڵەتی کرد بە پێویستیەکی حەتمی، بەڵام لەبەرئەوەی ئەزموونی عارەبە-موسڵمانەکان ‏لەم بوارەدا زۆر ‏لاواز بوو، هەرزوو پەنا برایەبەر ئەزموون و پراکتیزە ئێرانی و بێزەنتیەکان لەبواری فەرمانڕەوایی. ‏ئەمەش لە ‏دامەزراندنی دیوان و نووسینگەی وەزیر بەئاشکرا دەبیندرێن. واچاکە ئەوەش وەبیربهێنرێتەوە، کە ‏گواستنەوەی پایتەختی ‏موسڵمانان لە مەدینەوە بۆ دیمەشق و دواتریش بۆ بەغدا، کاریگەریی کەلتورو نەریت و پراکتیزە ‏ئێرانی و بێزەنتیەکانی ‏بەسەر موسڵمانان هێندەی دیکە زیاتر و کاریگەرتر کرد.‏
لە دوو بەشی داهاتوودا باس ڕۆڵی ململانێی دەسەڵات و‎‎‏ ئارگیومێنتە سیاسیی-دینییەکان و لەگەڵ تیوری خەلافەت ‏دەکەین.‏ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 493 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان 11-05-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 06-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 07-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 493 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,312
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.562 چرکە!