پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,541
وێنە 106,154
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئێستا و مێژووی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئێستا و مێژووی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کورتەباس

ئێستا و مێژووی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کورتەباس

$ئێستا و مێژوی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
نووسین و لێکۆڵینەوە: تینا خەڵیفەیی
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم کە هۆکاری لێکۆڵینەوەو نووسینی ئەم بابەتە لەلایەن منەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خوێنەر بتوانێت لەدوای خوێندنەوەی ئەم بابەتە باشتر ڕەوتی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسێت و ڵەگەڵ چۆنیەتی ڕیشە دانانی ئەم ڕەوتە لە ژئۆپۆلتیکی کوردستان تێبگات و هەروەها مەترسیەکانی ڕەوتی ئیسلامی جیهادی لە سەر کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات هەتا ڕادەیەک کە لەم بابەتە دەگونجێت شرۆڤە بکەم.
سەلەفیەت بابەتێکە کە بە دەیان لێکۆڵەر و خاوەن نەزەرەی بواری فەلسەفەی ئایین ناسی باس و لێکۆڵینەوەیان لە سەر کردووە، ئەوەی کە جێگای سەرنجە لە ناو هەموو ڕاوبۆچوونەکاندا دوو جۆری بیرکردنەوە لە سەر مەبەست و کاتی درووست بوونی ڕەوتی سەلەفیەت هەیە.بەشێکیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەلەفیەت دیاردەیەکی مێژووییە کەبۆ سەدەکانی سەرەتای ئیسلامو درووستبوونی مەکتەبی کەلامی دەگەڕێتەوە.
لەنیوەی دووهەمی سەدەی یەکەمی ئیسلام بە تایبەتی لە کاتی حکومەتی ئۆمەویەکان بە زەقی ناکۆکیەکی زۆر لەنێو زانایانی فێقهی ئەو کات لەسەر چەند بابەت دەبینرێت کە یەکێکیان ئیلاهی بوون یان نەبوونی قورئانە کە دەبێتە هۆی درووست بوونی ناکۆکی قوول و لە دەرئەنجامی ئەو ناکۆکیانە دوو بەرەی جیاواز بەرانبەر بە یەک درووست دەبێت.بەرەی یەکەم بە ناوی موعتەزلە بە ڕێبەری ئەبوحەزیفەی واسڵ بوو کە داوای ئەوەیان دەکرد چەن باوەڕی باوی ئەو کاتە کە دواتر ئاماژەیان پێ ئەدەم بگۆڕدرێت.یەکەمئاسمانی نەبوونی قورئان، دووهەم پشت بەستن بە ژیری نەک ئەحادیس و سێهەمیان بڕیار دان لە سەر چۆنیەتی ژیانیخەڵک لە کۆبوونەوەی زانایانی ئایینی بە پێی بارودۆخی کۆمەڵگە، نەک لە سەر ئەساسی ئەحادیس و قورئان بوو.
بەگشتی موعتەزیلەکان بنەماکانی ئایینیان هەڵدەسەنگاند و هەر کام لەوبنەمایانە کە لەگەڵ عەقڵی ئەمڕۆی مرۆڤەکان نەدەگونجا دەیانگۆڕی.لە بەرانبەری ئەوان دا چەند زانایەکی ئایینی دەوەستێن کە بە جەماعەتی ئەهلی سونەت و جەماعەت ناو دەبرێن بۆیە ئەو ناوەشیان لەسەر نرا کە خۆیان بە پەیڕەوی سونەتەکانی محەمەد پەیامبەری ئیسلام و خەڵیفەکانی دوای ئەو دەزانی و دەیانوت ئەگەر بابەتێکی نوێ بێتە نێو ژیانی مرۆڤەکان کە لە قورئان و حەدیس دا باسی لە سەر نەکرابێت، زانایانی ئایینی لە ئیجماع بە واتای کۆبوونەوە، ئەو شتە یان بە حەرام دابنن یان بە پێ ئایاتی قورئان بڕیاری لەسەر بدەن نەک بە پێی بارودۆخ و پێویستی کۆمەڵگە.
بەو جۆرەی کە ئاماژەم پێدا زانایانی ئایینی لە بەرانبەر موعتەزێلەکان وەستانەوە بەڵام هیچ گرووپێکی یەکگرتوو کە خۆی وەکوو ڕەوتێکی ئاشکرا و ناکۆک لەگەڵ موعتەزێلە پێناسە بکات بوونی نەبوو تا ئەوکاتەی کە ئەشاعیرەکانبە ڕیبەری ئەبۆلحەسەن کوڕی ئیسماعیل ئەشعەری دەست بە بانگەشە دەکەن. ئەشاعێرەکان بڕوایان بەوە بوو کە دەبێت تەواوی لایەنەکانی ژیانی مرۆڤەکان بە پێ هەر ئەو یاسایانەی کە لەنێو قورئان و ئەحادیس هاتوون بڕیاری لە سەر بدرێت و مرۆڤەکان خۆیان هیچ دەسەڵاتێکیان لە هەڵبژاردنی ئەو شتانەی کە لەنێو ئیسلام دا پێشتر لە قورئان وئەحادیس بڕیاری لە سەر دراوە، نییە.
هەروەها قورئان ئاسمانیەو پێش ئیسلام بوونی هەبووە و تایبەت بە ئیسلام نییە، لە ساڵی 942ی زایینیئەبولحەسەن ئەشعەری بە ڕوونی و لە پەڕتووکێک بە ناوی ڕسالە فی استحسان الخوض فی علم الکلام باس دەکات کەبڕوای بە هێنانەوەی ئێستدلال لە ئایین دا هەبووە. لە دوای ئەم هەڵوێستەئەهلی حەدیس یان ئەهلی سونەت و جەماعەت بە سەر دوو بەرە دابەش بوون یەکێکیان ئەشاعرە کە خۆیان بە پەیڕەوی ئەبولحەسەن ئەشعەری دەزانی و ڕەوتێکی دیکە بە ناوی حنابلە کە پەیڕەوی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بوون کە تا ئەو کات نەوەکوو بەرەیک لە دژی موعتەزێلە بەڵکوو وەکوو زانایەکی ئەهلی حەدیس لە دژی ئەوان پەڕتووکی دەنووسی و بانگەشەی دەکرد. ئەحمەد بن حەنبەلی شەیبانی کە چوارەمین ئیمامی فێقهی ئەهلی سونەت و هەروەها ئاڵا هەڵگریدژایەتی لەگەڵ ئەهلی کەلامبوو. یەکێک لەو کەسانە بوو کە بە ڕاستەوخۆ وەکوو فتوایەک لە پەڕتووکی الاصول السنه باس لە پشت بەستن بە حەدیس بە تەنیایی و دوور گرتن لە هەر شتێک کە ژیانی مرۆڤەکاندەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوەدەکات.
ئەحمەدی کوڕی حەنبەل لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە بۆ وەڵام دانەوە بە هەر پرسیارێک چە تایبەت بێت بە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان و یان هەر بوارێکی دیکە ژیان، بەتەنیا وڵامێک هەیە ئەویش گەڕانەوە بۆ ئایاتی قورئان و ئەحادیسێکە کە بە پێ باوەڕی ئیسلام بە درووست(صحیح) ناو دەبرێت.ئەم ناکۆکیانە لە سەدەکانی دوایی ئیسلام تەنانەت نەک کەم نەبوون بەڵکوو قووڵتر بوونەوە و وەکوو بابەتێکی سەرەکی لەنێو زانایانی ئیسلام خۆی دەرخست، تەنانەت بەر لەوەی ناکۆکیەکانی ساڵەکانی 670ی زایینی دەست پێ بکات دەبینین کە لە کاتی خەلیفەکانی ئیسلامیش دا ناکۆکیەکی زۆر لە سەر بابەتە فیکریەکان بوونی هەبووە، بەتایبەتی دوا بە دوای کوژرانی عوسمان خەلیفەی سێهەمی موسڵمانەکان ناکۆکیەکی زۆر لە ناو جیهانی ئیسلام دا پەیدا دەبێتو خەڵک بە سەر دوو بەرەیعەلەویەکانپەیرەوەکانی خەڵیفەی چوارەمی موسەڵمانان واتە عەلی و عوسمانیەکانپەیڕەوی خەڵیفەی سێهەمی موسەڵمانان واتە عوسمان دابەش دەبن، ئەم دوو بەرەکیەی کە باسمان لێکردو تەنانەت بەر لەکوژرانی عوسمان بەدیدەکرا قوڵتر دەبێتەوەو ئەبێتە هۆی ئەوەی کە وردە وردە ئەو شتەی کە ناوی دەنرێت داڕمانی یەکێتی ئیسلامڕوو بدات، ئەو داڕمانە نەک تەنیا لە بواری هێز و یەکێتی سەربازی، بەڵکوو لەسەر بیروباوەڕی شوێنکەوتووانی ئیسلام و زانایانی سەرتاسەری وڵاتە ئیسلامیەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی دانا.
ئاشکرا بوونی ئەم بابەتە بوو هۆی ئەوەی کە زۆربەی زانایانی فێقهیبێنە سەر ئەو باوەڕەیکە ئەم ناکۆکیە لە ناو ئیسلام پەیوەندی بەوە هەیە کە خەڵک لە حەدیس و قورئان و شێوەی ژیانی دەیەکانی سەرەتای ئیسلام دوور کەوتوونەتەوە.
بەشی دووهەم لە سەر ئەو باوەڕەن کە نەکتەنیا سەلەفیەت ڕیشەی لە مێژوودا نییە بەڵکوو دیاردەیەکی تازە و سیاسیە کە بە مەبەستی مەشروعیەتدان بەو باوەڕە مەکتەبیانەی کە خۆیان وەکوو پەیڕەوی فتواکانیئەحمەدی کوڕی حەنبەل لە بەرانبەر ئەوانەی لە ئیسلام لایان داوە پێناسە دەکەن، داهێنراوە. یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییە سەلەفیەکانی چەن سەدەی ڕابردوو زانایەکی فێقهی بەناویمحەمەد بن عەبدولوەهابەکە بەتوندی لە ژێر کاریگەری باوەڕەکانی ئەحمەد کوڕی حەنبەل بوو.
ئەوکاتە کە عەرەبستان لە لایەن عوسمانیەکانەوە داگیر کرابووزۆربەی زانایانی ئەهلی سونەت بە تایبەتی ئەوانەی کە پەیڕەی فیرقەی حەنبەلی بوون شێوەی ژیان و حوکمڕانی عوسمانیەکانیان بە لاوە نادرووست بوو و بە لادان لە ئایینی ئیسلامپێناسەیان دەکردو ئەم بۆچوونە لە لایەن زانایانی ئایینیەوە بە بەربڵاوی لەنێو خەڵک دا بانگەشەی بۆ دەکرا.عەبدولوەهابکە هەر لە منداڵییەوە لە ژێر کاریگەری فێقهی حەنبەلی گەروە بوو هەتا ساڵی 1740ی زایینیبیرو باوەڕی خۆی لە بەر ئەوی دەیزانی کە بە توندی باوەڕەکانی لە لایەن خەڵکەوە ڕەتدەکرێتەوە ئاشکرانەکرد.
عەبدولوەهابدوای مردنی باوکی و لە ساڵی1741ی زایینیباوەڕەکانی خۆی ئاشکرا دەکات، بەڵام لە گەڵ دژایەتی تەواوی بنەماڵەکەی و ئەمیری ناوچەکە ڕووبەڕوو دەبێتەوە و تەنانەت وەک سزایەک لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بۆ ناوچەی دەرعیەدووردەخرێتەوە کە ئەو کات ئەمیرەکەی محەمەدی کوڕی سعود بوو. بە پێچەوانەی ئەوانی تر محەمەد کوڕی سعود پێشوازی لەعەبدولوەهاب کرد، بەو شەرتەی کە خۆی ببێت بە ڕێبەریسیاسی ئەو ڕەوتە و محەمەد عەبدولوەهابیش وەکڕێبەریئایینی بمێنێتەوە، خاڵێکی دیکەی ڕێکەوتنەکەیانبانگەشە بۆ باوەڕی عەبدولوەهاببوو کە دوایی بە ناوی وەهابیەت(پەیڕەوەکانی عەبدولوەهاب) ناوبانگی دەرکرد و دەناسرێتەوە.
ئێستا کە کورتەیەکمان لە سەر مێژوویچۆنیەتی درووستبوونی باوەڕی سەلەفیەت باس کرد سەرنج ئەخەینە سەر کوردستان وچۆنیەتیسەرهەڵدانی باوەڕی سەلەفیەت لە کوردستان.
لە سەرەتادا دەبێت ئەو ڕەوتە فیکریانەی کە بیری سەلەفەتیان لەنێو ئێران بڵاو کردەوە باس بکەم. یەکێک لەو ڕەوتانە کە بووە هۆی گەشە کردنی ئەم فیکریەتە لەنێو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڕیتەوە بۆ بەر لە شۆڕشی ئێران و درووست بوونی یەکەمین ڕێکخراوییەکگرتووی ئیسلامی سونە لە ئێران، بە ناوی مەکتەبی قورئان بە ڕێبەری ئەحمەدی موفتە زادە کە چالاکییەکانی خۆی بە شێوەی نهێنی و لە ساڵی 1976ی زایینیدەست کرد.
دواتر لەگەڵ هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە سەرەتادا مەکتەبی قورئان کەوتە دۆستایەتی لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەم دوستایەتیە زۆری نەخایاند و ئەحمەدی موفتە زادە لە ساڵی 1980ی زایینیدەخرێتە زیندان و لە دوای ماوەی 10 ساڵ بەندکران لە زیندان ئازاد دەکرێت و پاش 3مانگ لە ئازاد بوونی گیانی لە دەست ئەدات.مەکتەبی قورئان چالاکییەکانی لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بیری ئیسلامی سونە، شرۆڤە و لێکۆڵینەوە لە سەر چالاکییەکانی ڕێکخراوە ئیسلامیەکان، بانگەشە بۆ بیروکەی سەلەفی ساڵەح، پشتیوانی کردن لە ئیمامەکانی جومعە و ڕێبەرە مەزهەبیەکانی سونە و پشتیوانی لەو بیرۆکانەی کە بە فتوایبیدعە و شێرک لە ناوەندەکانی پەروەردەی مەزهەبی سونە دەناسرێتەوە، دەست پێکرد.
ئەو کات کە دەوڵەتی ئێران لە ساڵی 1980ی زایینی لەنێو شەڕیکی قورس لەگەڵ دەوڵەتی ئێڕاق بوو و هەتا ئاستێکی زۆر پێویستی بە پاڵپشتی هەموو لایەنەکان بوو بۆ ئەوەی کە خەڵک لە شەڕدا بەشداری بکەن پەیویستی بە یەکێتیەکی سەرانسەری هەبوو بەتایبەتی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو کاتە دا زۆربەیان لایەنگر و ئەندامی حیزبەکانی کۆمەڵە و دیموکرات بوون و کۆماری ئیسلامی لە زۆربەی شارەکانی ئێران هیچ پاڵپشتیەکی لە لایەن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نەبوو. بۆیە پێویستی بە جەریانێک بوو کە بتوانێت تا ڕادەیەک خەڵک بەرەو کۆماری ئیسلامی ڕابکێشێت. بەڵام دوایی کە هەستی بە مەترسیەکانی گەشەی مەکتەبی قورئانکرد بە تەواوەتی چالاکییەکانی ئەو جەریانەی ڕاگرت و ڕێبەرەکەشی خستە بەندیخانە.
شایانی باسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوتیمەکتەبی قورئان بە سەلەفیە تەبلیغیەکانیش ناو دەبرێن، سەلەفی تەبلیغی بەو واتایە کە لە ڕیگای بانگەشە و ڕێکخستن لەنێو خەڵکدا پەرە بە باوەڕی سەلەفیەت دەدەن و مەیدانی بانگەشەیان مینبەری مزگەوتەکانە.
ڕەوتی دووهەم کە پێش مەکتەبی قورئان دەستی بە چالاکی کرد سپای ڕزگاری کوردستان بە ڕێبەری شێخ عوسمانی نەقشبەندی پێشڕۆی تەریقەتی نەقشبەندی بوو، کە چالاکی خۆی پێش شۆڕشی ئێران دەست پێکرد و وەکوو ڕەوتێکی نزیک لە حکومەتی شای ئێران کاری دەکرد. لە دوای شۆڕشی سەراسەری ئێران، سپای ڕزگاری وەکوو هێزێکی چەکدار هاتە ناو مەیدانی شەڕ لەگەڵ گرووپە ئازادی خوازەکان و هەروەها بانگەشەیبۆ بیری توندڕەوانە لەنێو ئەو گوندانەی کە دەسەڵاتیان هەبوو یان بۆ ماوەیەکی کورت نیشتەجێ دەبوون (بەتایبەتی لە شارەکانی پاوە و #مەریوان#)دەکرد. سپای ڕزگاری دوای ماوەیەکی کورت لە دەستپێکردنی خەباتی چەکداری لە مانگی فوریەی ساڵی 1979ی زایینی لە لایەن کۆمەڵە بە تەواوی شکستی پێدەهێنرێت و چالاکییەکانی ڕادەگیرێت.
ئەگەر بمانەوێت بە تەواوەتی لە مێژووی سەلەفیەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێبگەین دەبێت ڕیشەی سەلەفیەت لە باشووری کوردستانیشبە باشی بناسین.سەلەفیەت و ڕەوتی ئیسلامی جیهادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی نەک وەکوو حیزبێکی سیاسی بەڵکوو وەکوو جووڵانەوەیەکی ئایدۆلۆژی خۆی نیشان بدات و هەر ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە جووڵانەوەیەکی یەک پارچەی ئیسلامی و یەکگرتوو لە کورت ماوەدا درووست بێت کە هەر کەسێک یان گرووپێک خۆی بە ئیسلامی سونەوە گرێدەدات لەژێر ئالای ئەو جووڵانەوە ئیسلامیە لەباشووری کوردستان کۆببێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە لە ساڵی 1954ی زایینی و لە کاتی چالاکیە بەربڵاوەکانی ئیخوان لە میسر و ڕاگەیاندنی جیهاد بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی سەردەمی ئیسلام، شێخ عەبدولعەزیز وەکوو باڵی ئێڕاقی ئیخوان کار و چالاکییەکانی دەست پێکرد. شێخ عەبدولعەزیز و کوڕەکانی بەهۆی ئەوەی کە ڕۆڵیان لە کودەتا لە دژی حکوومەتی ئەو کاتی ئێڕاقبوو لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانبۆ پارێزگای ناسریە دوور دەخرێنەوە و لە دوای ئەوەی کە دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان لە پارتی دێمۆکراتی کوردستان چالاکییەکانی خۆیان لە ژێرناوی هەیئەتی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی باشووری کوردستان دەست پێ دەکەن و لە ئاکامدا لە ساڵی 1975 زایینی لە دوای ڕووداوی ئەیلوول لە پارتی دیمۆکرات کوردستان جیا دەبنەوە و لە ساڵی 1979ی زایینیدا دووبارە وەکوو باڵی ئێڕاقی ئیخوان چالاکییەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
بەهۆی ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکان لە دژی ڕژیمی بەعس لە ساڵی1987 ڕوو دەکەنە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. حکوومەتی ئەو کاتی ئێرانیش لەبەر ئەوەی وەکوو کارتێکی گوشار لە دژی ڕژیمی بەعس بەکاریان بێنێت زۆر ڕێگری لە بانگەشەی فیکری و چالاکییەکانیان ناکات و تەنانەت لە ساڵی 1987 زایینیشێخ عوسمان عەبدولعەزیزچاوی دەکەوێتەڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئێران و دانیشتنی لەگەڵ دەکات و دواترلە بەر دەست ڕۆییشتوویان لە ئێران، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بیرۆکەی سەلەفیەت لە ناو خەڵک بڵاو دەبێتەوە و دەتواننبەڕێژەیەکی بەرچاو سەرنجی لاوان بە لای خۆیان ڕابکێشن.
لە گەڵ ڕاگەیاندنی ئیمارەتی ئیسلامی لە لایەنالقاعدە و بانگەشەی جیهاد لە دژی شەورەوی (سۆفیەت، القاعدە شەڕێکی 10 ساڵە لە گەڵ شەورەوی ڕادەگەینێت و ئەم شەڕە و ئەزموونەکانی بووە هۆی زۆرتر گەشە کردنی بیری جیهادی و سەلەفیەتلە ناوچەکە و درووست بوونی چەند ڕەوتێکی سیاسی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ئاکامدامەیدان بۆ گەشە کردنی جەریانە ئیسلامیەکان زۆرتر کرایەوە.
یەکێک لەو ڕێکخراوانە کە لە باشووری کوردستان دامەزراو کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئیسلامیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو جەماعەتی جندالاسلامبوو کە لەئاکامی یەکگرتنەوەی سێڕێکخراوی حەماس، تەوحیدی ئیسلامی و بەشێک لەسوپای دووهەمی #سۆران# بە ڕیبەری ئەبوعەبدوڵڵا شافعی لە سپتامبری ساڵی 2001 پێکدێت. جندالاسلام لەژێر کاریگەری ڕاستەوخۆی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان دەبێت و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لە گەڵ القاعدە دەبێت و لەنێوان سنووری ئێران و ئێڕاق لەنزیک گوندێکی حەلەبچە بەناوی بیارە دەستی بە چالاکی کرد.لە دوای ڕووخانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان گرووپە ئیسلامیەکانی ئێڕاق بەرەو یەکگرتوویی ڕۆشتن و ڕەوتە جیاوازەکان هەوڵیان ئەدا لە ژێر ناوی یەک ڕێکخراو کۆ ببنەوە.
لە دێسامبری ساڵی 2001ی زایینی گروپی ئیسڵاح بە ڕێبەرایەتی نەجمەدین فەرەج ناسرراو بە مەلا کرێکار لە گەڵ جندالاسلام یەکدەگرن و لە ئاکامدا ڕێکخراوێکبە ناوی انصارالاسلام بە ڕێبەری مەلا کرێکار دادەمەزرێت و لە گوندی بیارەی #هەڵەبجە# ئیمارەتی بیارەڕادەگەینێت.
انصارالاسلام بە درووست کردنی چارتێکی ئایینی و کەتیبەی سەربازی لەنێو ڕێکخراوەکەداچالاکییەکانی خۆی پەرە پێدەدات.دوو کەتیبە بە گشتی کاریگەریەکی زۆریان لە سەر ڕێکخستنەکانینێو ئێراندا هەبوو یەکەمیان کەتیبەی فەتح بە ڕێبەرایەتی هێمن بانی شارانی بوو کە دەسەڵاتێکی زۆری هەبوو بەتایبەتی کە لە بواری سەربازی هێزێکی زۆر لە ژێر فەرمانی ئەو لە دژی لایەنەکانی بەرانبەری لەنێو خاکی ئێڕاق و باشووری کوردستان چالاکیان ئەنجام ئەداو لەبەرئەوەی توانای پەروەردەیکردنی سەربازیان هەبوو بەڕێژەیەکی زۆر توانی کاریگەریەکی لەسەر ئیسلامیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابنێت.
دووهەم کەتیبەی الاقصا ء کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و عەرەبەکان تێدا بەشدار بوون توانی لە ڕێگای ناردنەوەی ئەو ئەندامەکانی بۆ ناوخۆی ئێران کاریگەریەکی زۆر لە سەر ئیسلامیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابنێت و بانگەشەی فیکری جیهادیلە شارەکاندا پەرە پێبدات.
سەلەفیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ڕووخانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان وەکوو هیوایەکی نوێ سەیری انصارالاسلام و ئیمارەتی بیارەیان دەکرد.بۆیە پەیوەندیەکی پتەویان لەگەڵ ئەو ئیمارەتەبۆنیاد نا و ئەو کاتە دوو گروپ لە سەلەفیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یارمەتی انصاروالسلامیان ئەدا؛ گرووپی یەکەم پێکهاتبوون لەئەوکەسانەی کە پێشتر لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوی جیهاد بەشداری شەڕی ئەفغانستانیان کردبوو و دواتر گەڕابوونەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
گرووپی دووهەم ئەندامانی ڕیکخراوێک بەناو حەرەکەتی ئیسلامیلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لەو کاتەدا تەنیا ڕێکخراوی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بە بێ ئەوەی کە لەگەڵ انصارالاسلام بەیعەت بکات لە خولی ڕاهێنانی سەربازی کەتیبەی فەتح بەشداریان دەکرد و پاشان وەکوو باڵێکی سەربازی لە سەربازگەیەک بەناوی سەید سەلام لە باشووری کوردستان نیشتەجێ کران و چالاکی چەکداریان ئەنجام ئەدا.
بەشداری سەلەفیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو شەڕانە نەک تەنانەت سەلەفیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری شەڕی پارتیزانیەوەبەئەزموون کرد بەڵکوو توانی لە ڕووی سیاسیشەوە پەیوندیەکی پتەو لەنێوان ئەوان و ڕێبەرەکانی دیکەی گرووپە ئیسلامیە گەورەکانی جیهان درووست بکات ولە کۆتاییدا بووە هۆی گەشەیەکی بێ وێنەی باوەری سەلەفیەت لە ئێران.
سەلەفیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێجگە لە بەشداری لە شەڕی چەکداری، لە ڕووی خۆراک، پۆشاک و دەرمانیشەوە یارمەتی ئیمارەتی ئیسلامی بیارەیان ئەدا و تەنانەت لە ڕێکخستن و یارمەتی پەنابەرە جیهادیەکان کە عەرەب-ئەفغان بوون ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو. بەهۆی هێرشی ئەمریکیەکان لە ساڵی 2003ی زایینیەوە ئیمارەتی بیارە بەتەواوەتی لە ناو چوو و سەردەمی کۆچی ئەندامانی ئەو ئیمارەتە دەستیپێکرد.
لە ئاکامی هێرشی ئەمریکیەکان ئەندامانی ئیمارەتی بیارە لە پانتاییەکی 9 کیلۆمەتری کە تەنیا ڕیگای دەربازبوونیانپەنا بردن بۆ نێو خاکی ئێران بوو، گیریان خواردبوو. بۆیە هیچ ڕێگایەکی دیکەیان بێجگە لە پاشەکشە بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەما و بەناچاری پەنایان بۆ نێو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان برد.
ئەندامە جیهادیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامەکانی دیکەیان لە شوێنی تایبەت حەشار ئەدا و هەوڵیان ئەدا ژیانێکی ئاسوودەیان بۆ دابین کەن هەتا بتوانن لەنێو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست بە چالاکی بکەنەوە. ئەبوعەبدۆڵا شافعی یەکێک لەو کەسانە بوو کە بۆ ئێرانکۆچی کرد.
شکست هێنانی ئیمارەتی ئیسلامی بیارەو کۆچی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ نێو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریەکی زۆری لە سەر گرووپە پەرتەوازەکانی نێو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانا و لە ئاکام دا چەندین گرووپی نوێ لە ژێر ناوی جۆراوجۆرەوە سەریان هەڵدا ودووبارە دەستیان بە چالاکی کردەوە.
یەکێک لەو ڕێکخراوانە کە کاریگەریەکی زۆر بەرچاوی هەبووکەتیبەیالقاعدە بە ڕێبەریهێمن بانی شاری خەڵکی باشووری کوردستان بوو کە لە دوای جیا بوونەوە لە انصارالاسلام و تێکەڵبوون لەگەڵ سپای دووهەمی سۆراندامەزراندنی ڕێکخراوی تەوحید و جیهادیان ڕاگەیاند.کەتیبەی القاعدە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ القاعدەی ئێڕاق پەیوەندی هەبوو و تەنانەت لە دامەزراندنیمەجلسی شۆرای موجاهدین بەشداریەکی کاریگەر و بەرچاویان هەبوو ئەم ڕێکخراوە نوێیەبووە هۆی درووست کردنی ناوەندێک بۆ کۆ کردنەوەیڕەوتە ئیسلامیەکان.دوای کوژرانی هێمن بانی شاری، ئەبو ئەسما دەبێت بەئەمیری کەتیبە ی القاعدە کە بە دانانی کەمپی ڕاهێنانی سەربازی-ئایدۆلۆژیی لە سنوورەکانی پارێزگای #کرماشان# لەگەڵ باشووری کوردستان، زۆربەی لاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو کەمپانە لە بواری بیرو باوەڕ و کار و باری سەربازیەوە بۆ خزمەت کردن بەڕەوتی جیهادی ئامادە بکات.
ئەوان بە ئەنجام دانی چالاکی خۆ تەقاندنەوە لەنێو شارەکانی باشووری کوردستان و بڵاو کردنەوەی ویدیۆی شەڕەکان و سەر بڕینی نەیارەکانیان توانیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەشە بکەن و ئەندامانیان ڕوو لە زیاد بوون بکات و هاوکاتترس و دڵەڕاوکەیەکی زۆر لەنێو خەڵکی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانبڵاو بکەنەوە. ڕیبەرایەتیڕێکخراویکەتیبەیالقاعدە هەر چەند بە دەست کوردانی باشووری کوردستان بوو، بەڵام بەڕێژەیەکی بەرچاو ئەندامانی ئەم ڕێکخراوەیە لەکوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتبوون.
دواتر ئەندامانی ڕۆژهەڵاتی کەتیبەی القاعدە کە ڕاهێنانیان پێکرابوو گەڕانەوە بۆنێو شارەکانی ڕۆژهەڵات و بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی لەشارەکاندا بڵاوبوونەوەو دەستیانکرد بەبانگەشەی بۆ ئەو باوەڕەی کە لەکەمپەکانی سنووری نێوان ئێڕاق و ئێران فێرکرابوون، لەدوای چەند ساڵێک زۆربەی ئەو ئەندامانە بوون بەڕێبەرەکانی داهاتووی ڕەوتە جیهادیەکان لەئێران و لەوڵاتە ئیسلامیەکانی ناوچەکە.
لەدوای ڕێکخراوی کەتیبەی القاعدەو جیابوون لە انصارالاسلامڕێکخراوێکی دیکە کە توانی کاریگەریەکی زۆری لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت انصارال#سنە# بوو کە لە ساڵی 2003ی زایینیەوە لە دوای هێرشی سپای ئەمریکا و ڕووخاندنی ئیمارەتی بیارە ناوی خۆیان لە ڕێکخراوەیی انصارالاسلامبۆ انصارالسنە گۆڕێ.
ئەو ڕێکخراوە لەدوای دوو دەیە چالاکی بەدەست کەسێک بەناویعبدوالقادری موەحیدی نوێکرایەوەو توانی جیهادیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەژێر ناوی جەریانی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیان دەکرد بەدەوری خۆی کۆبکاتەوە.
لەدوای ئەم نوێبوونەوە دەستیانکرد بەدامەزراندنی باڵیانصارالسنە لەئێران کە دوایی لە ساڵی 2007ی زایینیەوە دووبارە ناوی ئەو ڕیکخراوەیان بۆانصارالاسلام گۆڕی. باڵی ڕۆژهەڵاتی انصارالاسلام لە سەرەتادا وەکوو ڕێکخراوێککە تەنیا لە شارە کوردنشینەکان چالاکیدەکرد دەستی بە چالاکییەکانی کرد.بەڵام دواتر وردە وردە لەنێو سونیەکانی شارەکانی دیکەی ئێران لایەنگرێکی زۆریان کۆکردەوەو بەخێرایی گەشەیان کرد.
ئەم ڕێکخراوە بە پێچەوانەی ڕێکخراوەکانی دیکەیکەتیبەیالقاعدە زۆربەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی خۆی لەنێو کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردبوو و سەرەنجی خۆی خستە بووە سەر بە ئەندام گرتنی کەسانێکی خوێنەوار، خاوەن بڕوانامە، دەسەڵاتدار و دەست ڕۆیشتوو کە لەلایەن خەڵکەوە بە کەسانی خاوەن کەسایەتی دەناسران و خۆشەویست بوون. جێگای ئاماژەیە لەدوای مردنی فوئاد قادر کەرمی کە خەڵکی باشووری کوردستان بوو هەموو ئەمیرەکانی دیکەی انصارالاسلام خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
دەتوانین بەدەیان ڕێکخراوی جیهادی لەئێران ناوببەین کە کاریگەریی و ڕۆڵێکی زۆریان لەگەشەی بیری سەلەفیەتبووە، بەڵام باسکردنی هەموویان لەتاقەتی ئەم بابەتەبە دوورە. بەگشتی تەواوی ئەو ڕێکخراوانەی کە دواتر درووستدەبن لەژێر کاریگەی یان لەئەنجامی جیابوونەوە لەڕێکخراوەکانی پێشووتری خۆیان دامەزراون و لەبەرئەو هۆکارە ناوی تەواوی ئەو ڕێکخراوانە لەم بابەتەدا نەبراوە، بەڵام کاریگەرترینەکانیان کە توانیان ڕۆڵێکی بێوێنە بگێڕن باسیان لێکراوەو وەکوو ڕیشەی فیکریی و پەروەردەیی سەربازی ڕێکخراوە جیهادیەکانی دوای خۆیان دەناسرێنەوە.
یەکێک لەو ڕێکخراوانە کە لە دەیەی ڕابردوو بە زەقی چالاکییەکانیان دەبینرێت دوو ڕەوتی سەرەکین؛ یەکێکیان ئەو کوردانەی ڕۆژهەڵاتن کە لەگەڵ #داعش# بەیعەتیان کرد. ئەم دەستەیە زۆربەیان لەنێو کەتیبەیالقاعدە و جبهەالنصرەڕاهێنانیان پێکرابوو و لە شەڕەکانی ئەفغانستان، ئێڕاق و پاکستان بەشداریان کردبوو کە لە دوای گەڕانەوە بۆ نێو خاکی ئێران دەستیان کرد بە چالاکی نهێنی، یەکێک لەو کەسایەتیانە کە دەتوانم ناوی بێنم ولە لای زۆربەی ئیسلامیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە کەسێک بە ناوی محەمەد ئەمینی #مەهاباد#یە کە لە پاکستان و ئەفغانستان ڕاهێنانی پێکرابوو و لە زۆربەی شەڕەکان بەشداریەکی چالاکی هەبوو.
محەمەد مەهابادی توانی ڕیکخستنی داعش لە نیو ئێران بە ڕیژەیەکی بەرچاو گەورە بکاتەوە. یەکێکی تر لەو کەسانەی کە لە کاتی باس کردنی چالاکییەکانی داعش لەنێو ئێران ناوی دەهێنرێت ئیسماعیل محەمەدە کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕێکخستنەکانی نێو ئێران و هەروەها ڕێبەری بەشیک لە هێزەکانی داعش لە ناوچەی حەویجەیئێڕاق بووە و تەنانەت دەوترێت ڕووداوەکانی مانگی جۆزەردانی2018یزایینی پارلەمانی تاران لە لایەن ئەو پیلانی بۆ داڕێژراوە و ڕیبەری کراوە.
وەک پێشتر باسمان کرد کەتیبەیالقاعدە لە ڕێکخراویانصارالاسلام جیابوویەوە و لە گەڵسپای دووهەمی سۆراندامەزراندنی ڕێکخراوێک بە ناویتەوحید و جیهادیان ڕاگەیاند. تەوحید و جیهاد لە ساڵی 2009ی زایینیەوە توانی چالاکییەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە پێ بدات وەک نموونە 14 ڕۆژ بەر لە سەفەری خامنەیی بۆ شاری سنە27 ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی هێزیئینتزامی ئەو شارە و کونتڕۆلیان کرد.هەرچەندە لە دوای ساڵی 2011ی زایینیەوە 6 کەس لە سەرکردەکانی تەوحید و جیهادلە سێدارە دران و سەرکردایەتی ئەم ڕەوتە بە تەواوەتی لە ناو چوو بەڵام لە ماوەی چالاکی خۆی دا توانی کاریگەریەکی زۆر لە سەر جیهادیەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابنێت، بە جۆرێک کە هەر ئێستاش زۆربەی زۆری ڕەوتەجیهادیە چالاکەکانیڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بە پەیڕەوی بەرنامە و شێوەکاری خەباتی ئەوان دەزانن.
شایانی باسە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە دەیەی ڕابردوو نە تەنیا کەم ڕەنگ نەبووەتەوە بەڵکوو تەنانەت بە زەق تریش دەبینرێت، وەک نموونەیەکدەتوانم سووڕانەوەی چەند ئۆتۆمۆبێلێک لەنێو شاری #جوانڕۆ# ناو ببەم کە لە ساڵی 2013ی زایینیەوە بە ئالای ڕەش و شکاندنی شوشەی دوکانی کاسبکاران و هێرش کردنە سەر خەڵک بەقەمە و شەمشیڕ، ترس و دڵەڕاوکێیان لەنێو خەڵکی ئەو شارە بڵاوکربوویەوە و دوایین چالاکیشیان هەڕەشەی لە ناو بردن و کوشتنی خەڵکی گوندی دارسەیرانی مەریوان ناو ببەم.
لە ئێستا دا ڕەوتی سەلەفیەت لە ئێران بە سەر دوو بەرە دابەش بووە، یەکەمیان لە ئێستادا بڕوای بە بانگەشەی فیکری هەیە و خۆی لە توندوتیژی بە دوور دەگرێت، ڕەوتی دووهەم بە سەلەفی جیهادی دەناسرێن و بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانیان بڕوایان بە شەڕ و جیهاد هەیە.هەر دوو ڕەوتەکە لەئێستادا لە ژێر ناوی چەندین گرووپ چالاکی دەکەن.ئەو گروپانەی کە بە سەلەفی تەبلیغی دەناسرێن و لەنێو شارەکانی ڕۆژهەڵات دا چالاکیەکی بەربڵاویان هەیە چوار مەکتەبی سەرەکین بە ناوەکانی، 1(جەماعەتی تەبلیغ)، 2(مەکتەبی قورئان)، 3(دەعوەت و ئیسڵاح)، 4(شەورای شەمس).ڕەوتە سەلەفیە جیهادیەکانیش لە ژێر ناوی یازدە گرووپ لە سەرانسەری ئێران بڵاو بوونەوەتە و خەرێک چالاکی نهێنین، لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، 1(انصارالاسلام)، 2(تەوحید و جیهاد)، 3(انصاروالسنە)، 4(ابنا ء سەڵاحەدین).لەبەشی باشووری ڕۆژاوای ئێران 1(حەرەکەتی فەزڵ).لە بەشی باشووری ئێرانیش 1(گرووپی دیوبەندی)، 2(گرووپی فورقان)، 3(حەرەکەی ئەنسار)، 4(جەیشی ئەلنەسر)، 5(جونداللە)، 6(جەیشوالعەدڵ).
بە گشتی لە ئێستادا ڕەوتە سەلەفیەکان لە زۆربەی شارە کوردنشینەکاندا چالاکیەکی بەربڵاویان نییە بەڵام هەرچەند مانگ جارێک بە بڵاو کردنەوەی ترس و ئەنجام دانی چالاکی لەنێو شارە کوردنشینەکان خۆیان ڕێکخراوە و بە هێز نیشان دەدەن. بە پێی ئامارو داتاکان لە پارێزگاکانی مەریوان، جوانڕۆ و سنە لەنێوان 14 بۆ 16 هەزاریسونەکان لەگەڵ ڕەوتە سەلەفیەکان پەیوەندی ڕاستەخۆ یان ناڕاستەخۆیان هەیە و پەیڕەوی بیری مەکتەبی سەلەفین، هەروەها بە شێوەی ئاشکرا و نهێنی و لە ژێر ناوی جۆراوجۆرە لە مێنبەری مزگەوتەکان هەتا تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کەناڵە سەتەلایتیەکان بانگەشەی باوەڕە فیکریەکانیان دەکەن و ڕێکخستنیان لەنێو خوێندکارانو زانکۆکان داهەیە.
لە کۆتاییدا بۆ هۆکاری سەرهەڵدان و گەشەی ڕەوتە ئیسلامیەکان و بە تایبەت سەلەفیەکان لەم ساڵانەی دواییدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی گرینگ بکەین، بەڵام شیکردنەوەی زیاتری بۆ کاتی دیکە و خۆێنەر دادەنێن.
یەکەم: ئیستیبدادی سیاسی یان دیکتاتۆری دەسەڵات. ئەم شێوازە لە دەسەڵات بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە داپڵۆسینی دەسەڵاتی سەرەرۆ و دیکتاتۆری درووست دەکات.لە بۆشای هێزی چەپ و سوسیالیستەکان، لە نەبوونی دەرفەت بۆ چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی پێشکەوتنخوازانە، ڕەوتە کۆنەپەرەستە ئیسلامیەکان بە تایبەت سەلەفیەکان، لەنێو خەڵکی دیندار و بە تایبەتی گەنجان، جێگاو پێگە پیدا دەکەن.
دووهەم: چەوسانەوەی بێ بەزەییانە و هەژاری و نەداری کە جەماوەری ناڕازی بەرەو ئەو لایەنانە پاڵ پێوە دەنێت کە بەڵێنی گۆڕینی ژیان و ئیمکاناتی ماڵییان پێ ئەدەن هەر وەک ئێخوانیەکان کە سەلەفیەکانیش لەوان لە دایک دەبن، یان بەڵێنی ئەو دونیا و بەهەشتی خیالی دەدەن کە لە دونیای ئەمڕۆ و واقعیدا لێی بێبەشن. سەرچاوی دارایی سەلەفیگەری و بونیادگرایی ئیسلامی چ سونە و چ شێعە، کە دەوڵەتانی دەوڵەمەند و سەرکوتگەری ناوچەکە، لە سەر دۆلاری نەوتی خەوتوون، دەبێ لەبەر چاو بگرین کە هاوکات شەری دژ بە یەک و بەرژەوەندی جیاوازی ئەو دەوڵەتانە، بەو گروپانە دەکەن.
گەشەکردنی ڕەوتی سوسیالیستی و سکۆلار یەکێک لەو هۆکارانەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی و پەرەسەندنی چالاکی ئەو گرووپانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 315 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 16-12-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-12-2021 (3 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 05-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 315 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,541
وێنە 106,154
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.329 چرکە!