图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,165
书籍 19,170
相关文件 96,571
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟

سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟
$سپێنۆزا یان هیگڵ لە کوردستان؟$
نووسینی: #نەوزاد جەمال#
ئەگەر ئەم ناونیشانە لەناو زمان و نووسینی کوردییدا بە دیوێکدا کەمێک سەیر بێت، ئەوا بە دیوەکەی تردا دەکرێت جێگەی پرسیار و سەرنج و وردە کۆمێنتی خوێنەرێکی ئاسایی هەتا بیرمەندێکی گەورەش بیت. ئەمە فاکتێکی بەڵگەنەویستە، کە کوردستانی ئێمە بە حوکمی جیۆپۆلۆتیکی، نووسەر و وەرگێرەکانمان زۆربەی جار بە کۆمەڵ! دەکەونە ژێر تەوژمی هەژموونی نووسەرانی تورک و فارس، عەرەب .
خاڵی نەرێنی ئەم مۆدێلە ئەوەیە، ئەمان لە ڕێگەی هەندێک فیگەری دیاری بواری نووسین، بە جۆرێک ویستی بادانەوە بەلای ئەم فەیلەسوفە و یان ئەوی تر هەیە. وەکچۆن لەسەر پرسی کورد و چەوسانە و “ڕۆژهەڵاتناسی هەندێک بەلای “کەنعان مەکیە” و ئەوی تر “ئیدوار سەعید ، ئاوەهاش ساڵانێکە ناڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەری “ژیژەک ئاڕاستەکاندا بە جۆرێک هیگڵ دەبێتە مۆدەیەک. پێت سەیر نەبێت، بچیتە پەڕتووکخانەیەک کۆی بەرهەمەکانی “ژیژەک بە ئینگلیزی ببینیت وەک ئەوەی نووسەرێکی خۆماڵی بێت!
لێرەوە، دۆزینەوەی سەرەداوەکانی ئەو بایەخدان و خۆدانەپاڵ فەیلەسوفێک، ڕووناکبیرێکی دەرەکی، دیوێکی نووسەرانی ئێمە دەردەخات. وەکچۆن دیاردەی لێدان لە باوکی مەعریفی نووسەرێکی دیار، دەرخەری جۆرە مشتومڕ و جەنگێکە، دەکرێت بە “جەنگی بە وەکالەت” دابنرێت.
سەیر نییە، کاتێ هاوڕا نیت لەگەڵ نووسەرێکی تردا، بێیت لێرە ڕەخنە لە ژیژەک یان ئیدوارد سەعید بگریت. لە کاتێکدا ئامانجەکە گەنگەشەیەکی ئەکادیمی و ڕەخنەسازی ئەو نووسەرانە نییە لەخۆیدا، بەڵکوو لێدانە لە نووسەری تر کە یەکێک لەو فیگەرانە بە باوک و سەرچاوەی مەعریفی خۆی دەزانێت.
بەش بە حاڵی خۆم، ڕەخنە و سەرنجم لەسەر ژیژەک هەبووە کە بە وتارێک بە ناونیشانی “سلاڤۆ ژیژەکی فەیلەسوف و وێنەی کورد” (2015) بڵاوبۆتەوە. بەڵام هەرگیز بە ئامانجی لێدان و پەلاماردانی هیچ هەوادارێکی ئەو فەیلەسوفە نەبووە. خۆشبەختانە، لە ماوەی خوێندن و وانەوتنەوە و توێژینەوەی فەلسەفییدا، هەرگیز خۆم بە فەیلەسوفێکی دیاریکراوەوە نەبەستۆتەوە. سەرسام بوونم بە فەیلەسوفێک نەیخستوومەتە داوی بیرکردنەوەی کە چوارچێویەکی بۆ بڕیار و جیهانبینی فەلسەفیم دابنێت.
ئەوەی نووسینەکانم بخوێنێتەوە، دەزانێ کە هەرگیز خۆم نە لە کلاسیک نە لە مۆدێرن و نە پاشمۆدێرن، یان نە ئاڕاستەیەکی دیاریکرای چەپ و ڕاستدا چەقاندوە. ئێستا، کە سەرقاڵی لە چاپدانی پەڕتووکێکم سەبارەت بە “کانت لەنێوان سپینۆزا و هیگڵ”دا، بەجۆرێک لایەنگیرم نەکردووە.
$1. خۆدانەپاڵ باوکێکی مەعریفی ساختە$
لە “چیرۆکی هەڵاتنی زۆڵەکانی مۆدێرنە لە تۆڕەکاندا کە بەشێکە لە پەڕتووکی “فەلسەفە و فەیسبووک” (2019) ئاماژەم کردووە بەوەی “ڕووناکبیر و ڕۆشنبیری” ئێمە دەرهاویشتەیەکی مۆدێرنن بۆیە بە “زۆڵەکانی مۆدێرنە” ناوم بردوون چونکە، باوانیان دەچێتەوە سەر دەرەوەیان. لەوێوە شتێک دەهێننە کایەی نووسینی کوردییەوە، بێ ئەوەی پرسیار بکات لەبارەی پێویستی و گرنگییەکەی، بەم هۆیەوە خۆیان دەکەنە خاوەنی و دەبنە باوکێکی مەعریفی لە پانتایی ڕووناکبیریدا. بە ئامانجی خۆیی کە دەکرێت خوازیاری هەژموون و پێگە و هێز و دەسەڵاتیان هەبێت، لە خەمی کۆکردنەوە دەروێشن-خوێنەر- و ڕکابەری یەکترن لە ڕووی دەروونییەوە. گرفتەکانیان لەگەڵ یەکتردا دژ بەیەک دەفەلسەفێنن، بۆ شاردنەوەی گرفتەکانی ناخی خۆیان لە بەرانبەر یەکتردا دەیڕۆشنبیرێنن.
فەلسەفەی هیگل بە دوو باردا لە لایەن مارکسیزمەوە بایەخی هەبووە؛ لەلایەک ڕەخنەکردنی ئایدیالیزم کە لە جیهانی ئەبستراکتدا بیری کردۆتەوە، لەلایەکی ترەوە دیالێکتیک
$2. ئایا هیگڵ سپینۆزاییە یان هیگڵێ؟$
لە “چەند وانەیەک لەبارەی مێژووی فەلسەفە دا هیگل دەپرسێت: یان سپینۆزایی دەفەلسەفیت یان هەر فەیلەسوف نیت. بەڵام، ئایا خودی هیگڵ خۆی وایە؟ ئەگەر بۆ دید و بۆچوونی جیاوازی هەردووکیان لە بەرانبەر یەکتر دادەنریت و هەندیک بەلای سپیۆنزا و ئەوی تر بە لای هیگلدا دەرۆن؟
فەلسەفەی هیگل بە دوو باردا لە لایەن مارکسیزمەوە بایەخی هەبووە؛ لەلایەک ڕەخنەکردنی ئایدیالیزم کە لە جیهانی ئەبستراکتدا بیری کردۆتەوە، لەلایەکی ترەوە دیالێکتیک. چونکە، کلیلی شۆڕشیان لە دیالێکتیکەیدا دۆزییەوە و “مارکس وتەنی سەرەونخونکردنەوەی هیگڵ، ڕەچەتەی گۆڕانکاری و شۆڕشە. بەشێک لەو نووسەر ڕووناکبیرانەی سەر بە هێڵی مارکسیزمن، بە جۆرێکیش سەرسامن بە هیگڵ.
جگە لەوەی هیگڵ لە وشەسازییە گەورە و قەبەکانیدا، لە ڕەهایی نووسین و لافلێدانی زانینی ڕەهادا و لە تەمومژاوی دەربڕینەکانیدا سیحرێکی هەیە. جارێکیان فەرەنسییەک داوای لە هیگڵ کرد فەلسەفەکەی لە ڕستەیەکدا کورت بکاتەوە، بەڵام هێنایی و بردی نەیتوانی. لە کاتێکدا قەشەیەک هەموو ئایینی کریستیانیی لە ڕستەیەکدا چڕکردەوە “ئەوەی کە بۆ خۆت پێتخۆشه، بۆ هاوسێکەشت پێتخۆش بێت !(Durant، 1926(1933)، p. 377).
هیگڵ فەیلەسوفێکی فەڕمی بوو، چونکە لە دامەزراوەیەکی وەک زانکۆ ئوستاد بوو. جگە لەوەی، هێندە باوەڕی بە خۆی هەبوو تا ئەو ڕادەی لەوانەیەکدا (1806) بڵێت: “بەم وانەیە، ئیتر مێژووی فەلسەفە بە کۆتا گەیشت . واتە، بەدواییهاتنی وانەکە، فەلسەفەش کۆتا دێت!
جگە لەوە ئەرکی فەیلەسوف وەک کوندەپەپوویەک دادەنێت کە لە پێشەکی پەڕتووکی “فەلسەفەی ماف-قانون دا دەڵێت: “کوندەپەپووی “مینێرڤا” (خوداوەندی دانایی ڕۆمان و یۆنانەکان) تەنیا پاش ئەوەی تاریکی شەو دادێت باڵی خۆی بڵاو دەکاتەوە”. واتە، فەلسەفە تەنیا پاش ڕووداوەکان لە واقیع و ڕاستییەکان تێدەگات، وەک چۆن کوندەپەپوو پاش کۆتایی ڕۆژ و هەمووشتێک ڕوویداوە، ئیتر باڵەکانی خۆی دەکاتەوە. لەبەرئەوە، ئەرکی فەلسەفە پێشنیاز و ئامۆژگاریکردن نییە کە جیهان و هەلومەرجەکان دەبێت چۆن بن و چیان لێ بکرێن. بەڵکوو کاری ئەو ڕامان و تێگەیشتنە لەوەی ڕوویداوە، نەک دانانی ڕەچەتەیەکی ئامادە بۆ ژیان. دیارە، هەڵبژاردنی میتافۆری “کوندەپەپووی مینێرڤا و تاریکی شەو، ئەوە دەگەیەنێت کە بۆ تێگەیشتن لە هەلومەرجی مێژوویی، فەلسەفە کاتێک دێتە مەیدان کە ڕووداوەکان بەسەرچوون و تێپەڕیوون. ئیتر فەیلەسوف پاش ڕووداوەکان درەنگانێک وەک کوندەپەپووەکە لە تاریکی و ئەنگوستەچاودا چاو دەکاتەوە، دەفەلسەفێنێت.
ئایا ئەم فەیلەسوفە کوندەپەپووە چی دەکات لە کوردستان و نێو زمانی کوردیدا؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەڕێینەوە سەر هاوردەکردنی مشتومڕێک لە فەرەنساوە.
$3. مشتومڕێک لە فەرەنساوە بۆ کوردستان$
هەڵبەت، ناونیشانی وتارەکە لە بنەڕەتدا توێژەر و نووسەری فەرەنسی “پیێر ماکێری لە پەڕتووکێکدا (1979) بە ناوی “سپینۆزا یان هیگڵ” بە کاری هێناوە. ئاشکرایە، بە بەراورد بە هیگڵ، کەمتر “سپینۆزا لە ناوەندی نووسینی ئێمەدا جێکەوتووە. بەهۆی سەختی فەلسەفەکەی و کەمی وەرگێڕان و نائاسانی تەسویقکردنی بە پێچەوانەی “هیگڵ لە “شەڕە دەنووکی” نووسیندا. بەڵام، بۆ یەکەمجار “محەمەد کەمال دەرگای ئەو فەیلەسوفەی بە نووسینێک (2018) بە ڕووماندا کردەوە. پێش ئەویش کۆچکردوو “د. تۆفیق ڕوشدی ئەحمەد بەگ (1928-1979) خاوەنی یەکەم دکتۆرای فەلسەفە بەپێی سەرچاوەی دەماودەم، یەکەم کەسە کە لە “ڕووسیا ساڵانی شەستەکان و کۆتایی هەفتا تێزەی دکتۆرای لەسەر سپێنۆزا نووسیو.
بەڵام بەم یەکدوو ساڵەی دوایی هیگڵ مۆدەی هەیە، بە تایبەت لەژێر کاریگەری “ژیژەک ئەو فیگەرە جەماوەرییە لە کوردستان دەنگۆی خۆی هەیە. ئەو یەکێکیشە لەوانەی بانگەشەی گەڕانەوەی بۆ هیگڵ کردووە. بە تایبەت لەو دەرسوتارەکانی کە لە سویسرا (2009) پێشکەشی کرد باسی لە هیگل و چەمکی هیگڵیانەی مێژوو و مێژوویەتی دەکرد. چونکە، ئەو تەنیا لە کارەکانی مارکس و “لاکان بابەت هەڵناگۆزێت، بەڵکوو هیگڵ چەقێکە لە بیرکردنەوەدا.
لە شەستەکاندا، هیگڵ مۆرکی فەلسەفە بوو، بەڵام، لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا وەرچەرخانێک بەرەو سپینۆزا هاتە ئاراوە
هەڵبەت، لە کۆنتێکستی ڕووناکبیری فەرەنسیدا پرسیاری هیگڵ یان سپینۆزا، تەواو گونجاوە. چونکە، بایەخدان بە دوو فەیلەسوفە لە خۆیدا دووبەرەی درووست کردووە و داقڵیشان و جیاوازییەکی لەنێو چەند فیگەرێژی گرنگی فەلسەفی فەرەنسیدا خستۆتەوە. لە شەستەکاندا، هیگڵ مۆرکی فەلسەفە بوو، بەڵام، لە ناوەڕاستی هەفتاکاندا وەرچەرخانێک بەرەو سپینۆزا هاتە ئاراوە(Ruddick، 2011).
لەو سۆنگەیەشەوە پەڕتووکەکەی “ماکێری لەتەک بڵاوبوونەوەیدا، مشتومڕی درووست کرد. لە پەڕتووکەکەیدا ئاماژە بە دۆلۆز و ئەلتۆسێر و برادەرانی کە بە سپینۆزایی ناسراون. بادیۆ و ڕانسێر و چەندانی تر تاڕادەیەک هیگڵی بوون. بەرەی بادیۆ/ژیژەک لە چەمک و تێزەکانیان وەک فەلسەفەی هیگڵەوە سەرچاوە دەگرن. لە بەرانبەردا دۆلۆز، “ئەنتۆنیۆ نیگر ی لە سپینۆزاوە هەڵدەگۆزن.
$4. دەنگۆی هیگڵ لە خۆرهەڵات و ڕووناکبیرانی ئێرانی$
ڕەنگە، سەرسامییەکە بەرانبەر هیگڵ لە خۆرهەڵات و ئێران، بۆ وتەکانی هیگڵ لەبارەی شارستانیەتی ئێران لە مێژوودا بێت. واتە، خۆبینینەوە لە ئاوێنەی هیگڵدا، پاڵنەرێکی بایەخدانەکە بێت. پسپۆری وەک “تەباتەبایی ڕاڤەکاری ناسراو و بە ئەزموون لەگەڵ گەنجێکی وەک “محەمد ئەردەبیلی کە ناوێکن لەپاڵ چەندانی تر. لای ئێمەش محەمەد کەمال ئەگەرچی خۆی لە بنەڕەتدا ئاڕاستەیەکی “بوونگەرایی لەتافی خوێندنەوەی فەلسەفەدا گرتووە. بەڵام، لەسەر هیگل نەک هایدگەر یان سارتەر دکتۆرای ئامادە کردووە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا. هاوکات، کارێکی نەکردەی ئەنجام دا، ئەویش وەرگێڕانی شاکارەکەی هیگڵ بوو بۆ زمانی کوردی. هەڵبەت، بە ڕای خۆم، ئەوە ڕووداوێکی گرنگە لە مێژووی فەلسەفە بە زمانی کوردی.
بە پێچەوانەی کوردستان، لە ئێران نەریتێکی هیگڵ هەیە. ڕەنگە، گریمانەکردنی ئەوەی دیالیکتیکی هیگل و دوالیزمی زەردەشتی لینکێک بێت. تاچەندە دوالیزمی زەردەشتی لە دیالیکتیکی هیگڵدا ڕەنگی داوەتەوە؟ بەدەربڕینێکی تر، تا چەندە ئەو کاریگەرە بە تێزەکانی زەردەشت و لە کوێدا یەکتر دەگرنەوە و جیادەبنەوە؟
ئەوەی کە جێی سەرنج و ڕامانە کە لە سەروبەندی شۆڕشی ئێراندا، بایەخێکی تەواو بە هیگڵ دراوە، بە تایبەت “لۆجیکی دیالێکتیک لای ئیحسان تەبەری(چەپ) و موجتەهیدی، پاشان تەباتەبایی و ئێستە گەنجە ئەکادیمییەکانی وەک ئەردەبیللی. چۆنیەتی بوونی هیگڵ بە ڕۆژەڤێک لە سەروەختی ئاڵوگۆڕی سیاسی ئێران و گۆڕینی ڕژێمی سیاسیدا و هۆکارەکانی، بۆ خۆی باسێکی سەربەخۆیە. بەڵام، چۆنیەتی بە فارسیکردنی هیگڵ، بابەتی مشتومڕهێنەری نێوان “هیگڵناسەکان” کە گرفت لە وەرگێڕانیدا هەیە. گلەییە توند و ڕەقەکانی تەباتەبایی لەسەر هەڵیت و پەڵەتی وەرگێڕانی هیگڵ، لەنێوەندەکاندا جارجار گەرمن. ئیدی، خراپ وەرگێڕان و باش حاڵی نەبوون لە هیگڵ لە کایەی زمانی فارسیدا، بە جۆرێک کاریگەرە لەسەر ئەوانەی سەرچاوەی فێربوون و تێگەیشتنیان لە فەلسەفە فارسییە!
هەروەها خاڵیکی تر کە لەلای من گرنگە، ئەوەی وای کردووە زمانی فارسی و ڕووناکبیرەکانی بە جۆرێک بایەخ بە هیگڵ بدەن، نەک تەنیا تێزی دیالیکتیکی و بۆیاخە مارکسیزمەکەیە، ڕەنگە خۆبینینەوەی ڕووناکبیری ئێرانە لە پەڕتووکی و بایەخەکانی هیگڵ خۆیدا بە مێژووی ئیران کە وەک تاکە دەوڵەت لە گەشەی مێژووی ئاگاییدا، هیگڵ ئاماژەی پێ کردووە و بە شارستانیەتێکی گرنگی قۆناخێکی مێژووی داناوە. ئایا ئەو “هیگڵە ی ئێران، هیگڵی ئەڵمانییە؟ ئایا بە فارسیکردن و بایەخدای پێی، جۆرێک نییە لە پڕۆسەی بەخۆییکردنی هیگڵ و دواجار کەسانێک ببنە هیگڵی ئێرانی و بە ناویەوە گوتاری سیاسی/ کولتووری پان-ئێرانی سەرپێخەن؟
بایەخی هیگڵ لە زمانی کوردیدا وەک هەندێک فەیلەسوفی ترە. هەڵبەت، محەمەد کەمال دکتۆراکەی لەبارەی هیگڵ نووسیوە و پێشتر پەڕتووکێکی دەروازەیی بۆ هیگڵ نووسیوە. لە زمانی کوردیدا کاری زۆر لەبارەیەوە نەکراوە. بەڵام دیسان بۆ هیگڵ کاری لەسەر بکرێت؟ دەزانین هەموو پرسیارێکی فەلسەفیی و پسپۆڕی کە کاری فەلسەفیی دەستەبژێرە، مەرج نییە خەموخواستی هەمووان بێت. لەلایەکی ترەوە، زاڵبوونی فەلسەفەی فەرەنسی بەسەر “فەزای فەلسەفی کوردیدا” ئەگەر ئەو دەربڕینە شیاو و ڕاست بێت، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ شوێنکەوتنی مۆدەباویی لە ڕووناکبیریی و نووسینی کوردیدا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览335
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 13-09-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 05-12-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on06-12-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览335
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,165
书籍 19,170
相关文件 96,571
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!