Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 517,388
Imágenes 105,671
Libros 19,148
Archivos relacionados 96,379
Video 1,307
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی سێیەم)
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی سێیەم)
Artículos

جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی سێیەم)
Artículos

$جادوگەری لە ئێڕاقی کۆندا (بەشی سێیەم) $
نووسینی: باوان عەبدوڵڵا ئەحمەد
$باسی یەکەم: پێشبینیکردن (العرافە) $
پێشبینی کردن (العرافە) پیشەی کۆمەڵێک کەسە کە پێیان دەوترێت (العراف) ئەوانە بانگەوازی ئەوە دەکەن کە نهێنیەکان دەزانن و، دەزانن لە ئاییندەدا چی ڕوودەدات، ئەمەش بە چەند ڕێگەیەکی تایبەت ئەنجام دەدەن، لە ڕێگەی تەماشاکردنی تەنە ڕوونەکان و تەماشاکردنی دڵ و جگەری هەندێک ئاژەڵ و یان چاودێری کردنی جوڵەی ئەستێرەکان و باڵندەکان. پێشبینی کردن دوو شێوەی سەرەکی هەبوو لە (ووڵاتی دوو ڕووبار) ، جۆرێکیان ئیلهام بوو کە پێیان وابوو خواوەندەکان ئەو هێزەیان پێدەبەخشن بۆ ئەوەی پێشبینی ڕووداوەکانی پێبکەن، ئەمەیان ناسراوە بە پێشبینی کردنی ئیلهام بەخش، بەڵام جۆری دووەمیان ئەوەبوو کە بەهۆی خوێندن و تێبینی کردن و چالاکی یە کانی عەقڵی مرۆڤەوە بەرهەم دەهات، کە ناسراوە بە پێشبنی کردنی بەرهەم هاتوو.
لە جۆری یەکەمیاندا پێشبینیکەر پشتی دەبەست بە هێزە شاراوەکان، پەیوەندی بەهێزی هەبوو بە جیهانی ڕۆحەکانەوە، بەتایبەت گیانی مردوان، بەوهۆیەوە زانیاری بەدەست دەخست لەسەر شتەکان و کەسەکان و ڕووداوەکانی سەر زەوی، و کەسی پێشبینیکەر الهامی لە خواوەندەکان و جیهانی ڕۆحەکانەوە وەردەگرت، بەڵام هەرچی جۆری دووەم بوو، ئەمەیان زیاتر باو بوو، چونکە ئەم جۆرەیان دەخوێندرا و کەسی پێشبینیکەر چەندین شێواز و ڕێگای جیاوازی بەکاردێنا بۆ پێشبینی کردنەکانی لەوەی کە بەدەستی هێناوە لە ئەنجامی فێربوون و تێبینی کردن، لە ئێڕاقی کۆندا کاهینەکان هەڵدەستان بە کاری پێشبینی کردن (العرافە) ، بۆ زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات لە ئاییندەدا، دانیشتوانی نێوان دووڕووبار زۆر لێهاتوو بوون لەو بوارەدا بە چەندین ڕێگەو شێوازی جیاواز ئەم کارەیان ئەنجام دەدا، چونکە ئەم کارەیان بە پێویست دەزانی، بۆ ئەوەی بزانن خواوەندەکان چیان بۆ نووسیون لە چاکە و خراپە پێش ئەنجامدانی هەرکارێکی گرنگ، ئەمەش بە تێبینی کردنی دیاردە ئاسمانیەکان و جوڵەی هەسارەکان و ڕاڤەی خەونەکان و زانینی ئەو نیشانانەی کە دەردەکەون لە کاتی قوربانی کردنی ئاژەڵەکاندا، وەکو پشکنینی جگەر، زۆرجار ئەم کارە لەسەر خواستی پاشاکان ئەنجام دەدرا، لەبەر ئەوەی پادشا پێش ئەوەی هەڵمەتی سەربازی بۆ شوێنێک دەست پێبکات، دەیەویست ویستی خوداکان بزانێت لەسەر ئەو کارە بۆیە داوای لە (پێشبینیکەرەکان) دەکرد کەوا پێشبینی ئەم کارەی بۆ بکەن، بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند سەرکەوتوو دەبێت لەم کارەیدا.
هەندێ: لەم پێشبینی کردنانە تایبەت بوون بە پادشاکان و هەندێکی تریشیان بۆ خەڵکی (ئاسایی) بوون، لێرەدا باس لە هەندێک لەو جۆرانە دەکەین کە جادووگەرەکان بەکاریان دەهێنا بۆ پێشبینی کردنی ڕووداوەکان:
یەکێک لە باوترین ڕێگەکان کە پیشتیان پێدەبەست بۆ زانینی ئاییندە بریتی بوو لە پشکنینی جگەری ئەو ئاژەڵەی کەوا دەکرا بە قوربانی، دوای ئەوەی کە ئاژەڵەکە سەر دەبڕدرا، جگەرەکەیان دێنا و لەتیان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن جگەرەکەی چۆنە، ئەگەر جگەری ئاژەڵەکە ساغ بایە و هیچ نەخۆشییەکی نەبا و خاڵی ڕەشی لەسەر نەبا، ئەوە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی کەوا پێشبینیەکە باشە و ئەو کارەی کەوا پادشا ئەنجامی دەدا کارێکی گونجاوە و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە کە جگەرەکە خراپ بوایە ئەوا نیشانەی فاڵێکی خراپ بوو ئاماژە بوو بۆ خراپی ئەو کارەی کە ئەنجام دەدرێت.
جۆرێکی تر لە پێشبینی کردنەکانیان پشتی دەبەست بە (ڕشتنی زەیت بەسەر ئاودا) ، جادووگەرەکە هەڵدەستا بە ڕشتنی هەندێک زەیت بەسەر دەفرێک کە ئاوی تێدابایە، پاشان چاودێری جوڵەی (زەیت) ەکەی دەکرد کە سەرئاو دەکەوت، ئەکەر زەیتەکە ئەڵقەی تەواوی درووستکردبا و ڕووی لە ڕۆژ هەڵات کردبا، ئەوا بەلای فاڵگرەوەکە فاڵێکی باش بوو، بەڵام ئەکەر بازنەکە تێک شکابا و زەیتەکە بڵاو بوبایەوە بەسەر ئاوەکەدا بێ ئەوەی بازنە درووست بکات، ئەوا نیشانەی خەم و خەفەت هێنەر بوو بۆ خاوەن فاڵەکە.
یەکێکی تر لە ڕێگەکانی پێشبینی کردن زانینی ڕٍووداوەکان بوو لە ڕێگەی خوێندنەوەی (دەفرەکانەوە) .، پێشبینیکەر لەو ڕێگەیەوە ئاماژەی بەچاک بوونەوەی نەخۆشەکان دەکرد یان مردنیان، وە پێشبینی سەرکەوتن یان شکستی پڕۆژەکانی دەدا بەو کەسانەی کەوا ڕاوێژیان پێدەکرد.
وە هەندێک لەو پێشبینیانە پشتیان دەبەست بە جوڵەی هەسارەکان، بۆ نموونە ئەگەر خۆر دەرکەوت و لە کاتی دەرکەوتنیدا دەور درابوو بە چەند پەڵە هەورێکی پچڕ پچڕ ئەوا نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە لە وڵات دا، ئەگەر لەکاتی دەرکەوتنی مانگی یەک شەوەدا (با) ی خۆرهەڵات هەڵیکرد، ئەوا نەخۆشی و بەڵا دەفەوتێنێت لەو مانگەدا. ئەگەر هەسارەی زوهرە بەشەو بەرز بۆوە لە ئاسماندا و بەدرێژایی شەو بەو شێوەیە مایەوە، ئەوا نیشانەی ئەوەیە کە بەڵایەک تووشی وڵات دەبێت.
تەنانەت ئەکەر داڵێک تێپەڕیبا بەلای ڕاستی پادشاوە بۆ لای چەپ ئەوە نیشانەی ئەوە بوو کەوا پادشا سەردەکەوێت بۆ هەرشوێنێک بچێت، یان ئەگەر داڵێک کۆترێک بخوات لەسەربانی کەسێک و هەندێکی لێ جێ بهێڵیت، ئەوا خاوەن ماڵەکە دەوڵەمەند دەبێت، یان ئەگەر دوپشکێک مارێک بکوژێت لە ماڵی کەسێکدا ئەوا خاوەن ماڵەکە مناڵەکانی خۆی دەیکوژن، یان ئەگەر مرۆڤێک پێ بنێت بەسەر مارمێلکەیەکدا و بەبێ ئاگاداری و بیکوژێت، ئەوا نیشانەی ئەوەیە سەردەکەوێت بەسەر دوژمنەکانیدا، یان زۆری مێروی ڕەش نیشانەی زۆری باران و لافاوە، یان ئەگەر سەگێکی سپی بێتە ناو پەرستگاوە ئەوا خواوەندەکان پەرستگاکە جێدەهێڵن، یان ئەگەر سەگێک بەدی کرا کە پاڵ کەوتووە لەسەر کورسی پادشا، ئەوا کۆشک دەسوتێت، وە هەندێک جار جادوگەرەکان بۆ پێشبینیکردن پشتیان بە جوڵە و ئاڕاستەی دوکەڵ دەبەست، بخور و چەند جۆرە گیایەکیان دەسووتاند و چاودێری دوکەڵەکەیان دەکرد، بەپێی ئاڕاستەی دوکەڵەکە و شێوەی دوکەڵەکە، پێشبینی کردنەکەیان دیاری دەکرد.
جۆرێکی تر لە پێشبینی کردن لە ڕێگەی ژمارەکانەوە بوو، ئێڕاقیە کۆنەکان لیستێکی تایبەتیان دانابوو، هەموو ڕۆژەکانی ساڵیان تیادا باس کردبوو، کە کام ڕۆژە گونجاوە و کام ڕۆژە شومە، هەندێک ژمارە بە پیرۆز دانرابوون لای خواوەندەکان، وە هەندێک ژمارەش بە شووم دیاری کرابوون، بۆ نموونە ڕۆژی (13) سیانزەی مانگ ڕۆژێکی شوم بوو لای بابلیەکان، وە جۆرێکی تریش لە پێشبینیکردن لە ڕێگەی خەونەکانەوە بوو، چونکە پێیان وابوو ویستی خواوەندەکان لە خەونی پیاو چاکەکان دا دەردەکەوێت، خواوەندەکان لەو خەونانەدا هەواڵی پەنهان بە پیاو چاکەکان دەدەن، ئەم هەواڵ پێدانەش بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت یان بە شێوەی ڕەمز، ئەم ڕەمزانەش لە ڕێگەی کاهینەکانەوە ڕاڤە دەکران.
لە هەندێک لە ڕاڤە کردنەکانیان بۆ خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دا چەندین پێشبینیان کردووە. بۆ نموونە ئەگەر خۆر و مانگ دەرکەوتن لە یەک کاتدا لە ڕۆِژی (12) ئەوە مانای ئەوەیە کە کۆتایی بە بنەماڵەی دەسەڵاتدار دێت، یان پێیان وابوو کاتێک کە مانگ دەردەکەوێت قۆچی لای ڕاستی درێژتر بوو لەلای چەپی ئەوا نیشانەی ئەوەیە کەوا پادشا وڵاتێکی تر داگیر دەکات.
ئەو کەسەی کە کاری پێشبینی کردنی ئەنجام دەدا کاهینێکی تایبەت بوو لە پەرستگا کەپێی دەوترا (البارو) ، ئەو کاهینە پێی وابوو کەوا ئەم پێشبینیانە خواوەند پێی دەبەخشێت بۆ زانینی نهێنیەکان، ئەو کەسانەی هونەری (پێشبینی) کردیان دەخوێند بۆ ماوەیەکی زۆر تا تەواو شارەزاییان پەیدا دەکرد لەو بوارەدا و سەری خۆیان دەتاشی، ئەوانە پەیوەست کرابوون بە کۆشکەوە، هەرکاتێک داواکرابان دەبوو دەست بەجێ ئامادە بن، وە دەبوو سوێندی یاساییان خواردبا، وە پیشەکەیان پشتاوپشت لە باوانیانەوە وەردەگرت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبوو پێشبینیکەرەکان گرنگی بەلایەنی جەستەیی خۆیان بدەن، واتا دەبوو کەسانی بەهێز بن لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە، لە یەکێ: لە دەقە بزماریەکاندا هاتووە کەوا لە توانای کەسدا نییە تاوەکو ببێتە (بارو) تاوەکو خاڵی نەبێت لە هەموو کەموکورتیەکی جەستەیی، وە دەبێت لە ڕەچەڵەکی کەسێکی ئازاد بێت و نابێت کۆیلە بێت.
ئەم (پێشبینیکەرانە) پەیوەندیەکی پتەویان هەبوو بە کۆشکی پاشاوە، چونکە پاشا لە زۆربەی کاروبارەکان ڕاوێژی پێدەکردن، بۆ ئەوەی ویستی خواکان بزانێت دەربارەی ئەم کارانە، وە ئەم پێشبینیکەر و ئەستێرە ناسانە پەیوەندی بەهێزیان هەبوو بە سوپا و کردە سەربازیەکان، چونکە پێش سوپا دەکەوتن لە کاتی کشان و جوڵەی سوپادا، لەبەر ئەوە زۆرجار ئەوانە بەدیل دەگیران لەکاتی جەنگەکاندا، ئەم پەیوەندیە توندوتۆڵەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە پاشا دەیەویست ڕاوبۆچوونی خوداکان بزانێت پێش دەستپێکردنی کردە سەربازیەکان، بۆ ئەوەی ئەگەری سەرکەوتن یان شکست بزانێت لەم جەنگەدا، ئەو کاهینانەی کە تایبەت بوون بە پێشبینی کردن (البارو) لە پەرستگاش شوێنی تایبەت بە خۆیان هەبوو کە تیایدا ڕێوڕەسمی پێشبینی کردنەکەیان تیادا ئەنجام دەدا، کە ڕێزێکی تایبەتیان لێ دەگیرا، پلەیەکی بەرزیان هەبوو لەلای کاهینی پەرستگاوە.
وەک هەرمروڤێکی سەر زەوی، ئێڕاقییە کۆنەکان حەزیان بە ئاییندەیان کردووەو لەم پێناوەشدا چەندین ڕێگایان گرتۆتە بەر، هەروەک لەسەرەوەدا ڕوونکراوەتەوەو پەنایان بۆ زۆر بوار بردووە لەم پێناوەدا، هەموو کاتێکیش ئەو کەسانە جێگەی تێڕامانی خەڵکی سادەو لە هەمان کاتیش دا دەسەڵاتدارانن، بۆیە هەموو کات پەنایان بۆ براوە، مەبەستەکەش ڕوونە، مرۆڤ بەردەوام لەخەمی چارەنووس و دواڕۆژ و دونیای دوای مردندابووە.
$باسی دووەم: پەیوەندی نێوان ئایین و جادوو$
پەیوەندی نێوان جادوو و ئایین پەیوەندیەکی زۆر کۆنە، بۆتە جێگەی پرسیار لای توێژەران ئاخۆ کامیان پێش ئەوەی تریانە، هەندێک لەوانە پێیان وایە کە جادوو لە ئایین پەیدا بووە، هەندێکی تر پێیان وایە ئایین لە جادوو پەیدا بووە، هەندێکی تر پێیان وایە هەریەکێکیان سەربەخۆن و لە یەکتر جیاوازن، یەکێک لەوانەی کە پێیی وایە جادوو بەرهەمی ئایینە زانای ئەڵمانی (اودلف ارمان) ە، کە دەڵیت: (جادوو ڕووەکێکی دڕکاویە لە مێرگی ئایین) .
وە هەندێک لە لێکۆڵەران پێیان وایە کەوا جادوو زۆر لە پێش ئایین پەیدا بووە، بۆیە ناکرێت جادوو بەرهەمی ئایین بێت. وە هەندێکی تر پێیان وایە (جادوو و ئایین) دوو شتی جیاوازن، لەوانە (ڕوبرت سمیث) کە وای دەبینێت دین شتێکی جیاوازە لە جادوو و فاڵچییەتی چونکە دین وەستاوە لەسەر پەیوەندیەکی باش لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا وە ئایین یاسا و ڕێسا ئەخلاقیەکان دەپارێزێت، لەکاتێکدا جادوو وەستاوە لەسەر دەستدرێژی کردنە سەر بەها ڕەوشتیەکان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ئێڕاقی کۆن ئەوا پەیوەندی جادوو لە گەڵ ئایین دا زۆر بە ڕوونی بەدی دەکەین، ئەو کەسانەی کە کاری جادوویان ئەنجام دەدا (جادووی سپی) بۆ مەبەستی شیفای نەخۆشەکان پیاوانی ئایینی بوون، واتا کاهینێک لە کاهینەکانی پەرستگا پێی هەڵدەستا کە تایبەت کرابوو بە کاری جادووکردن، کاری پێشبینی کردن و جادوو گەرێتی پەیوەندییەکی پتەوەیان هەبوو بە بیروباوەڕە ئایینیەکانەوە، لەبەر ئەوەی پێشبینی کردن و جادوو گەرێتی لە بنەڕەتدا وەستاوە لەسەر پەیوەندیکردن بە هێزی باڵاوە (خواوەند) ەوە، بۆ زانینی ئەوەی کە ڕوو دەدات لە خێر و چاکە و خراپە کە تووشی تاکەکان و کۆمەڵگە دەبێت.
ئەوانەی کە کاری جادوویان ئەنجام دەدا پیاوی ئایینی بوون، واتا کاهینی پەرستگا بوون. ئەم کاهینانە دابەش ببون بۆ سێ پلە:
پلەی یەکەم چینی جادوو گەرەکان بوون، پلەی دووەم چینی ئەستێرە ناسەکان و پلەی سێیەم ئەو کاهینانە بوون کە سرودە ئایینیەکانیان دەخوێندەوە لە بۆنە ئایینیەکاندا، سەرەڕای بوونی کاهینی گەورەی پەرستگا، ئەوەی لێرەدا ئێمە مەبەستمانە چینی یەکەم و دووەمە، کە پەیوەندیان بە کاری جادوو گەرێتی و ئەستێرە ناسی و پَیشبینی کردنی ڕووداوەکان و خوێندنەوەی ئاییندەیە، کاهینە جادوو گەرەکان بۆ دورخستنەوەی خراپەی گیانە شەڕانگێزەکان و شیفای نەخۆشەکان پەنایان بۆ جادوو و نوشتە و نزاو پاڕانەوەی تایبەت دەبرد چونکە پێیان وابوو بەم ڕێگەیە دەتوانن پارێزگاری بکەن لە مرۆڤ و گیانە شەڕانگێزەکان بوەستێنن.
جادوو گەر و ئەستێرە ناسەکان پێگەیەکی ئایینی بەرزیان هەبوو لە کۆمەڵگادا، هەتاوەکوو پادشا پێش ئەوەی بڕیاری گرنگ بدات دەربارەی سوپا و لەشکررکێشیەکان، ڕاوێژی بە جادوو گەر و ئەستێرە ناسەکان دەکرد تاکو بزانێت ڕای خواوەندەکان چییە لەسەر ئەم کارە، ئەوانیش فاڵیان بۆ دەگرتەوە، ئەگەر فاَلەکە باش بوایە ئەوە مانای ئەوەیە پادشا سەرکەوتن بەدەست دێنێت و دەستی بە هەڵمەتە سەربازیەکەی دەکرد و مانای ئەوەبوو کە پشتیوانی خواوەندەکانی بەدەست هێناوە.
ئەو کاهینانەی تایبەت بوون بە کاری جادوو گەری و فاڵ گرتنەوەو کاری نوشتەکردن و نزاکردن لە پەرستگادا شوێنێکی تایبەتیان بۆ دیاری کرابوو، هەڵدەستان بە چەند ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو جادوو و نزاو پاڕانەوەیان خواوەندەکانیان هێور دەکردەوە بۆ ئەوەی خواوەندەکان توڕەیی خۆیان نە ڕژێنن بەسەر پادشا و ئەو ناوچەیەدا.
ئەو کاهینەشی ئەرکی هێورکردنەوەی خواوەندەکانی پێ سپێردرابوو پێی دەوترا (کالو) ، ئەم کاهینە بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی خواوەندەکان پێویست بوو لەسەری لە چەند ڕۆژێکی دیاریکراودا بچێتە پەرستگا و قوربانی بۆ خواوەندەککان بکات و و چەندین لاوک و لاواندنەوەی پیرۆز بڵێت بە پشت بەستن بەچەند ئامێرێک بۆ ئەوەی توڕەیی خواوەندەکان بڕەوێنێتەوە.
جادوو گەرەکان ڕۆڵی زۆر دیاریان هەبوو لە پەرستگاکان دا، لە ئێڕاقی کۆندا نازناوی (ماشماشی) یان پێ بەخشرابوو لەلای سۆمەریەکان، (ئەکەدی) یەکانیش نازناوی (اشیبو) یان پێ بەخشیبوون، کاری ئەوانە بریتی بوو لە نوشتە و جادوو بۆ دەرکردنی گیانە شەڕانگێزەکان لە جەستەی مرۆڤ، (اشیبو) هەڵدەستا بە پاککردنەوەی نەخۆشەکان و گوناهبارەکان بەهۆی نوشتە و کاری جادوویی، هەر بۆنەیەک نوشتەی تایبەت بە خۆی هەبوو، لە نوشتەکاندا بانگی خواکان دەکرا بۆ پاراستنی ئەو کەسەی هەڵگری نوشتەکەیە. وە (اشیبو) یەکان بۆ ڕزگار بوونی نەخۆشەکان لە دەستی گیانە شەڕانگێزەکان و چاک بوونەوەیان لە نوشتەکانیان دا پەنایان بۆ خواوەندی (ایا) و پاشان کوڕەکەی (مەردۆخ) دەبرد.
بەئاشکرا دیارە، ئایین گرنگییەکی زۆری هەبووە لە ژیانی گەلانی ئێڕاقی کۆندا، بیروباوەڕە ئایینیەکان لە ناویشیاندا کاری جادوو گەری و فاڵگرتنەوە و پێشبینی کردن چوارچێوەی گشتی هەڵسوکەوتی مرۆڤیان دیاری دەکرد. چەندین دەقی مێخی جێماون کە چەندین چیک و ئەفسانە و بیروباوەڕی ئایینیان لەخۆ گرتووە، وە لەناو ئەو دەقانەش دا چەندین دەقی جادوو (سحر) هاتوون، وە چەندین ڕێو ڕەسمی ئایینیان تیادا باس کراوە، هەموو ئەوانە سەلمێنەری ئەوەن کەوا ئایین و کاری جادوو چووەنە ناو ناخی ئێڕاقیە کۆنەکان و کاریگەرییان هەبووە لە ژیانی تایبەتی و گشتیدا.
کەواتا وەک بەشێکی گرنگ لەناو دام و دەزگا ئایینەکاندا، جادوو پەیوەندییەکی پتەوی بەو بوارەوە هەیە، لەناو پەرستگادا بەشی تایبەت و گرنگی بۆ جیا کراوەتەوە، مەبەستیش لەو جیاکردنەوەیە سوود وەرگرتنە لە جادوو وەک درووستکردنی پەیوەندیە لەگەڵ ئەو هێزە نادیارەی پیاوانی ئایینی بەشێوەیەکی گشتی و ئایینی نیازێتی پەیوەندی لەگەڵ دا ببەستێ، هەم بۆ خۆلادان لە زیانەکانی و هەم بۆ سوودگەیاندن بە ژیانی مرۆڤ و هەروەتر، یۆ زامنکردنی دوا ڕۆژیشی.
$باسی سێ یەم: پەیوەندی جادوو بەکاری پزیشکیەوە$
کۆنترین پیشەی پزیشکی لە وڵاتی دوو ڕووبار دەگەڕێتەوە بۆ (3000 پ.ز) لەلای سۆمەریەکان، کە لە سەر دەستی کاهینە جادوو گەرەکان ئەنجام دەدرا و پێیان دەوترا (مشماشو) ، ئەمەش یەکەمین چارەسەری کەهەنوتی بوو، کاهینەکان خەڵکیان چارەسەر دەکرد بە سیفەتی ئەوەی ئەوان پزیشکی ڕۆح و جەستەن، ئەمەش لە ڕێگەی نوشتە و نزاکردنەوە بە بەکارهێنانی شێوازە جادووییەکان. پەنابردنی ئەو کاهینانە بۆ جادوو گەری بەمەبەستی شیفای نەخۆشەکان و چارەسەرکردنیان وەکو چەکێک وابوو بۆ بەرگری کردن لە گیانی مرۆڤ و جەنگان دژی هێزی شەڕ و خراپەکاری، وە لە سەردەمی بابلیەکاندا ئەوانەی ئەم کارەیان ئەنجام دەدا پێیان دەوترا (اشیبو) واتا ئەو کەسەی کەوا گیانە شەڕانگێزەکان لە لەشی مرۆڤ دەردەکات. کاهینە جادوو گەرەکان ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پزیشکی بابلیدا، لەبەر ئەوەی بە خوێندنەوەی نزا و نوشتەکانیان چارەسەری نەخۆشەکانیان دەکرد، ئەمەش بە ئەنجام دانی ڕێوڕەسمی تایبەت کە لە پەرستگادا ئەنجام دەدرا.
پەیوەندی نێوان کاری پزیشکی و جادوو گەرێتی پەیوەندییەکی توندو تۆڵ و لێک دانەبڕاو بوو لە وڵاتی دوو ڕووباردا. بە تایبەت لە سەردەمی سۆمەریەکان و بابلیەکاندا، وە چەندیین دەستەواژە بەدی دەکەین کەوا ڕاستی ئەوە دەسەلمێنین وەکو پزیشکی پێشبینیکەر (البارو) و لێکدەرەوەی خەونەکان (سائیلو) و نوشتەکەر (الاشیبو) و جادوو گەر (مشماشو) ، هەموو ئەوانە کاریان دەکرد لە بواری پزیشکی دا، هەریەکەیان بە جۆرێک، بۆ نموونە (البارو) بەهۆی توێکاری هەندێک لە ئەندامەکانی ئاژەڵان وەکو (جگەر و دڵ و ئەندامەکانی ناوەوە) پێشبینی ڕووداوەکانیان دەکرد لە گەڵ (البارو) دا (اشیبو) ش هەڵدەستا بە نووسینی نوشتە و خوێندنی نزا بەسەر نەخۆشەکاندا بە مەبەستی چارەسەر کردنیان.
چەندین ڕێوڕەسمی تایبەت دەکرا لەلایەن جادوو گەرەکانەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان، ئەمەش بۆ دەرکردنی گیانە شەڕانگێزەکان بوو لە جەستەی نەخۆشەکە، چونکە پێیان وابوو کە هۆکاری هەموو ئەو نەخۆشیانە ئەو گیانە شەڕانگێزانەن کەوا چونەتە ناو گیانی نەخۆشەکە و تووشی ئەم نەخۆشیەیان کردووە.
لە کاتێکدا ئەو پزیشکەی کە چارەسەری نەخۆشەکانی دەکرد لە وڵاتی دوو ڕووبار، بەڕێگەی زانستی پشتی بە توێکاری دەبەست، چارەسەری بە گژوگیای دەرمانی بۆ نەخۆشەکان دەکرد پێی دەوترا (الاسو) . ئەمەش لە دەقە سۆمەریەکاندا هاتووە کەە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئوری سێیەم (2012-2004 پ.ز) ، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆنترین پزیشک لە وڵاتی سۆمەر پێی وتراوە (ازو) کە چارەسەری نەخۆشیەکانی کردووە لە ڕێگەی دیاری کردنی دەرمانی تایبەت بۆ هەر نەخۆشیەک بە جیا.
هەردوو جۆرە پزیشکیەکە لە ئێڕاقی کۆندا بەکار هاتووە و پەیوەندییەکی توندو تۆڵیان لەنێواندا هەبووە، بەڵام لە سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر جیاوازیان هەبووە، لە سەردەمی سۆمەری و بابلیەکاندا پلە و پێگەی پزیشکی (اشیبو) بەرزتر بووە لە پزیشکی (اسو) ، بەڵام لە سەردەمی ئاشوریەکاندا بواری پزیشکی پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینی بە تایبەت جۆری (اسو) تینانەت پاشاکانی وڵاتانی دەوروبەر وەکو پاشاکانی (حیثی) یەکان و (میصری) یەکان بە دوای پزیشکە ئاشوریەکانیاندا دەنارد بۆ چارەسەر، ئەمەش بەهۆی شارەزایی و لێهاتویی پزیشکە ئاشوریەکان لە بواری پزیشکی، چونکە پزیشکی ئاشوری زۆر گەشەی کرد بەتایبەت زانستی توێکاری و کاری ئەندامەکان و دەرمانخانەکان، ئەمەش پزیشکی جادوویی لاواز کردوو لە سەردەمی ئاشوریەکان بە بەراورد بە سەردەمەکانی پێش خۆی، ئەمەش وای کرد ڕۆڵی (اشیبو) و (بارو) ڕوو لە لاوازی بکات و ڕۆڵی (اسو) دەرکەوت و درەوشایەوە. لە پەڕتووکخانەکەی (ئاشور بانیپاڵ) نزیکەی (24000) بیست و چوار هەزار تاتە قوڕ هەبووە کە بەشێکی زۆر لەو تابلۆ قوڕانە کە بە خەتی بزماری نووسراون باسی زانستی پزیشکی دەکەن.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لای پزیشکانی جادوو گەر (مشماشو) و نوشتەکاران (اشیبو) و پێشبینیکاران (بارو) دەبینین چەندین شێوازی نامۆیان بەکار هێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان، هەندێکیان شێوازەکانیان شێوازی جادوویی تەواو بوون وەکو نوشتە و تەڵیسم و جادوو، بە بەکارهێنانی هەندێک مادەی نامۆ وەکو موی بزن و پیسایی ئەسپی دەریا و بەکارهێنانی بخور و دوکەڵ و وتنی هەندێ دەستەواژەی تایبەت کە بۆ چارەسەری نەخۆشەکان بە کاریان دەهێنا.
زمانی سۆمەری کە بە زمانێکی پیرۆز دادەنرا بوو بە زمانی ڕەسمی زانستی پزیشکی هەتاوەکو سەردەمەکانی دواتریش سەردەمی (بابلی و ئاشوری) یش هەر هەمان زمان بەکار دەهات لەو بوارەدا، هەروەک چۆن پزیشکە فەڕەنسیەکان زمانی لاتینیان بەکارهێنا لە بواری پزیشکیدا. تاوەکو ئێستاش زمانی لاتینی زمانی زانستییە لە زۆربەی زاراوە پزیشکیەکاندا، پزیشکەکانیش لە ئێڕاقی کۆندا زمانی سۆمەرییان بەکاردێنا، مەبەستیان لەوە هەم پیرۆزی زمانەکە بوو وە هەم نەخۆشەکانیش لە سەردەمی بابلی و ئاشوریەکاندا لەو زمانە تێدەگەیشتن، بەم کارەشیان زیاتر ناوبانگیان دەرکرد.
زانستی پزیشکی و کاری جادوو گەری لە ئێڕاقی کۆندا پەیوەندییەکی زۆریان هەبووە، چونکە ئەوانەی کەوا هەڵدەستان بە کاری پزیشکی بەشێکی زۆریان لایەنی جادوو گەریان بەکارهێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان، پزیشکی جادوو گەر (مشماشو) وە پێشبینیکەر (البارو) و پزیشکی نوشتەکەر (اشیبو) و لە هەمان کاتدا پزیشکی (اسو) کە زیاتر لایەنی زانستی بە سەردا زاڵ بوو هەموویان بەشدار بوون لە چارەسەری نەخۆشەکان، هەریەکەیان بە ڕێگایەکی تایبەت بە خۆیان.
$دەرەنجام$
1. بەتێپەڕبوونی سەردەمەکان و هاتنی نەتەوەو گەلە جۆراو جۆرەکان؛ چەندین ناو و نازناو لە وڵاتی دوو ڕووبار نراوە، پێگە جوگرافیەکەشی ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەکاریگەری درووستکردن لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیو سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری وڵاتەکەدا.
2. ماناو مەغزاو زاراوەی جادوو بە درێژایی مێژوو چەندین شیکردنەوەی بۆ کراوە لەلایەن زمانەوان و مێژوو نووسانەوە، مرۆڤ لە تەمەنی درێژی خۆیدا پەنای بۆ چەندین جۆر لە جادوو بردووە، هەندێک لەو جۆرانە مەبەست لێی خۆپلراستن و پەیداکردنی قوتی ڕۆژانە بووە، هەندێکیشیان بە نیازی زیان گەیاندن بووە بە بەرانبەرەکانی یان لە قاڵبدانیان، جا لەبواری سرووشتیدا بێت یاخود مرۆیی، بەڵام ئەوەی گومانی تێدا نییە مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانیدا وەکو پێداویستیەک بۆ بەردەوامیدان بە ژیان پەنای بۆ بردووە، تاکو خۆی بپارێزێت و لەلایەکی تریشەوە وەک جۆرێک لە زەمانەت بە کاری بهێنێ بۆ ئەو ژیانە دژوارەی تیایدا گوزەری کردووە.
3. هەروەک نیازو مەبەستی ئەنجامدانی جادوو دوو لایەنەیە، واتە بەکارهێنانێتی بۆ چاکەو خراپە، بە هەمان شێوە یاساکانی ئێڕاقی کۆن لە مادە و بڕگەکانی خۆیدا جێگایان بۆ کراوەتەو، هەرچەندە سزای بۆ ئەنجامدەرانی لەلایەنی چاکە و پزیشکیدا دیاری نەکردووە و شتێکی سرووشتی بووە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سزای توند بۆ بکەرانی جادوو دانراوەو تەنانەت یاسا سۆمەریەکان کە بەیاسای نەرم و پێبژاردن جیا دەکرێتەوە لەیاساکانی تری ئێڕاقدا، کەچی دەقەکان ئاماژە بۆ دانانی سزای زۆر قورس دەکەن لەو یاسایانەدا.
4. یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی جادوو لەئێڕاقی کۆندا بریتی بوە لە پێشبینیکردن، بەهەمان شێوە چەندین ڕێگا بوونی هەبووە بۆ ئەوەی داهاتووی پێ لێکبدەنەوە، ئەوانەی بەم کارە هەڵساون لە پەرستگە و شوێنەکانی تردا؛ بەردەوام جێگەی تایبەتیان لای دەسەڵاتدارەکان هەبوە و بەهەمان شێوە لە دامودەزگا ئایینییەکانیشدا شوێنی تایبەتیان بۆ دیاریکراوە، ئەمەش دیسانەوە پەیوەندی بەدڵەڕاوکێ ی مرۆڤەوە هەیە بۆ زانینی داهاتوی خۆی.
5. جادوو وەک بوارەکانی تری ژیان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئایین دا هەیە، بە جۆرێک هەندێ لە توێژەران بۆچونی جیاوازیان هەیە دەربارەی ئەوەی کامیان لە پێش ئەوەی دیکەیان سەری هەڵداوە، چونکە هەردوکیان لە هێڵە گشتیەکانی کارکردندا ئامانجی زۆر هاوبەشیان تێدا بەدی دەکرێت، هەردوکیان بۆ ئەوە کاردەکەن کاریگەری لەسەر هێزە نادیارەکانی ئەودیو سرووشت درووست بکەن، هەردوکیشیان دەیانەوێ مرۆڤ لە زیان بپلرێزن و وا لە سرووشت بکەن سوود بەئادەمیزاد بگەیەنێت.
6. یەکێکی تر لەو بوارانەی جادوو پەیوەندی توندوتۆڵی هەبوە لەگەڵیدا، بواری پزیشکیە، دەقەکان لەئێڕاقی کۆندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە بەشێک لەو کەسانەی کاری پزیشکیان کردووە لەناو کۆمەڵگەدا؛ بۆچارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی خەڵک پەنایان بۆ جادوو کردن بردووە، دیارە ئەم کەسانەش چەندین جۆر بونەو هەریەکەیان بەڕێگەی تایبەتی خۆی کاری کردووە، بەڵام پێدەچێت لایەنی زانستی زیاتر بۆ چارەسەر کردن بەکار هێنرابێت. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 423
HashTag
Fuentes
Artículos relacionados: 3
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 18-09-2021 (3 Año)
Dialecto: Kurdo - Sorani
Libro: Historia
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Calidad de artículo: 96%
96%
Añadido por ( هومام تاهیر ) en 05-12-2022
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( زریان سەرچناری ) en 06-12-2022
Este artículo ha actualizado recientemente por ( ڕۆژگار کەرکووکی ) en: 05-04-2024
URL
Este artículo ha sido visitado veces 423
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Refugiado número 33333
19-02-2023
زریان عەلی
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 517,388
Imágenes 105,671
Libros 19,148
Archivos relacionados 96,379
Video 1,307
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.921 segundo!