ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,400
画像 105,713
書籍 19,160
関連ファイル 96,489
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی یەکەم)
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی یەکەم)
記事

جادوگەری لە عێراقی کۆندا (بەشی یەکەم)
記事

$جادوگەری لە ئێڕاقی کۆندا (بەشی یەکەم) $
نووسینی: باوان عەبدوڵڵا ئەحمەد
$پێشەکی$
جادوو پێگەی لەژیانی گەلان و ڕۆڵی جۆرو ڕێگاکانی لەسەر چۆنیەتی بیرکردنەوەی تاکەکان و ئاڕاستە کردنیان بەدرێژایی مێژووی ئێڕاقیە کۆنەکان و کاریگەری شوێنی لەکایە جیاجیاکانی ژیاندا هەبووە، پانتاییەکی گەورەی لەمێژووی گەلانی وڵاتی دوو ڕووبار داگیر کردووە، بۆیە لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندنی لایەنە جیاوازەکانی ئەو دیاردەیە لە لێکۆڵینەوەی مێژوویی دا و زانینی ئاستی بە ئاگایی تاکەکانی هەر کۆمەڵگەیەک دا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
لەڕوانگەی ئەو گوزارشتانەی سەرەوە و بۆزانینی ئاستی نزیکی بیرکردنەوە لە جادوو لای دانیشتوانی ئێڕاقی کۆن، و تێڕوانین و چۆنیەتی کاریگەری لەسەریان، (جادوو لەئێڕاقی کۆن دا لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی) وەک ناونیشان؛ بۆ توێژینەوەکەمان هەڵبژارد، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاکو ئێستا لەلایەن توێژەرانی کوردەوە بایەخێکی ئەوتۆی پێنەدراوە و تەنیا لەو پەڕتووکانەدا بوونی هەیە کەتایبەتن لەمێژووی ئایینەکان. بۆیە بە گرنک و پێویستمان زانی لەتوێژینەوەیەکی سەربەخۆ دا ئەم بابەتە پڕ بایەخە لەمێژووی گەلانی ئێڕاق دا بیخەینە بەر چاوی خوێنەران و ئەو کەسانەی بایەخ بەم بوارە دەدەن، بە واتایەکی تر، ئەو پرسەی توێژینەوەکەمان دەیخاتە بەرباس بابەتێکی گرنگ و زیندوی نێو کایەی مەعریفەی مرۆڤایەتیە بەگشتی و ئێڕاقی کۆن بەتایبەتی، هەوڵمانداوە بە گوێرەی ئەو سەرچاوانەی بە دەستمان خستون دەربارەی جادوو لەئێڕاقی کۆندا بدوێین.
سەبارەت بە پەیڕەو کردنی جۆری میتۆدی مێژوویی لەم توێژینەوەیەدا زیاتر میتۆدی گواستنەوەی دەقەکان لە زمان و نووسینی گەلە کۆنەکانی ئێڕاق کە وەرگێڕاون بۆ سەر زمانی عەرەبی و پاشان هەڵسەنگاندن و تێڕوانینی خۆمان خستۆتە ڕوو لە هەر بەش و باسێک دا.
ئەم توێژینەوەیەمان پێک دێت لە پێشەکیەک و سێ باسی سەرەکی، ئەمە جگە لە دەرەنجام و لیستی سەرچاوەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
بەشی یەکەم کە لە دووباسی سەرەکی پێک هاتووە، بە وردی تیشک خراوەتە سەر ناوەکانی وڵاتی دووڕووبار و پێگە جوگرافیەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو خراوەتە بەر باس کاریگەریەکەی لە سەرجەم ڕووەکانەوە ڕونکراوەتەوە، بەشی دووەممان بەهەمان شێوە لە سێ باس پێک هاتووە، تەرخان کردووە بۆ ناساندن و پێناسەی جادوو بەگوێرەی سەرچاوە ڕەسەنەکان لەڕووی زمانەوانی وزاراوەکانەوە، هەر لەم بەشەدا تیشک خراوەتە سەر جۆرەکانی جادوو، سەرەڕای ئەو سزایانەی لەیاساکانی ئێڕاقی کۆن دا بۆی تەرخانکراوە، لەبەشی سێیەم و کۆتاییدا تیشک خراوەتە سەر هەندێ بەشی سەرەکی لە جادوو کردندا لەنموونەی پێشبینی کردن و جۆرەکانی سەرەڕای ڕوونکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان ئایین و جادوودا، و چۆنیەتی بەکارهێنانی جادوو لە زانستی پزیشکیدا لەئێڕاقی کۆن.
دیارە بۆ نووسینەوەی ئەم توێژینەوەیەمان سوودمان لەزۆر سەرچاوەی جۆراو جۆر وەرگرتوەو خۆمان لە زانیارییە دووبارەکان و ئەوانەی گومان لە گواستنەوەی دەقەکان دا هەبووە؛ خۆمان لە قەرەی نەداوە، هەرچی گرنگترین ئەو سەرچاوانەیە کە سوودمان لێ بینیوە بە گوێرەی باسەکان هەریەک لەوانەو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێوستمان پێیان هەبووە لە پەڕاوێزەکان دا ئاماژەمان بۆ کردوون، بەتایبەت دووپەڕتووکی (خزعل الماجدی) بەناوەکانی: (بخور الَالهة) و (متون سومر) کەپەڕتووکی یەکەم لەزۆربەی بەشەکانی ئەم تویژینەوەیە دا سوودی لێ وەرگیراوە، هەروەها سوودی زۆرم لەپەڕتووکی (الفکر الدینی القدیم) ی (تقی الدباغ) بینیوە بەتایبەت لەبەشی دووەم دا لەباسی جۆرەکانی جادوودا، سەرەڕای چەندین پەڕتووک و سەرچاوەی تر کەسوودم لێبینیوون لەتوێژینەوەکەم دا.
$بەشی یەکەم:$
$باسی یەکەم: ناوەکانی وڵاتی دوو ڕووبار (بلاد النهرین) :$
ڕاو بۆچونەکان ناکۆک و جیاوازن لەسەر ڕاڤەکردنی وشەی (العراق) و ڕەگ و ڕیشەی ئەم وشەیە، ئەگەر هەیە کەوا ئەم وشەیە لە زمانی سۆمەریەکانەوە مابێتەوە کە داتاشراوە لە وشەیەکی) سۆمەری کە بە مانای شوێنی نیشتەجێ بوون دێت (اوروک) یان (اونوک) بەو هۆیەشەوە شاری (الورکا و) ی بەناوبانگ بەم ناوە ناونراوە، ئەم وشەیە چۆتە پێکهاتەی ڕستەی ناوی شارە کۆنە بەناوبانگەکان وەکو هەردوو شاری (اور) و (لارسا) و چەندین شاری تریش بەڵام خاڵی لاواز لەم ئەگەرەدا ئەوەیە کەوا ئەم زاراوەیە دانیشتوانی کۆنی ئێڕاق بەکاریان نەهێناوە بۆ ناوچەیەک یان بەشێک لە وڵات وەکو وڵاتی (سۆمەر) و (ئەکەد) ، لێرەوە دەتوانین بڵێین کەوا بەزۆری ناونانی جوگرافی لە سەردەمی دەوڵەت شاردا یان لە سەردەمی سەرەتایی بنەماڵەکان، بەشێوەیەک هەر دەسەڵاتداری ناوچەیەک یان دەوڵەت شارێک، نازناوی خۆی بە دەسەڵاتداری ئەو دەوڵەتۆکەیە دادەنا، دەسەڵاتداری (لەگەش) نازناوی (انسی لەگەش) ی لە خۆی نابوو، یەکێکی تر کۆتا دەسەڵاتداری سۆمەری بوو لە کۆتایی چاخی بنەماڵەکان ئەویش (لوکال زاکیزی) بوو لەنێوان ساڵانی (2400-2371 پ.ز) ، نازناوێکی سیاسی نوێیی لە خۆی نا، ئەوەش بریتی بووە لە (پادشای هەرێم) کە لە سۆمەریدا (لوگال کالاما) بوو، وە وشەی (Lugal) بە مانای پادشا دێت وە بە مانای وشەی (پیاوی گەورە) دێت، وە وشەی (کالام) وشەیەکی سۆمەریە بە مانای هەرێم دێت، کەمێک دوای ئەوە هەردوو دەستەواژەی جوگرافی و سیاسی دەرکەوتن، ئەوانیش (ووڵاتی سۆمەر) لە سۆمەریدا (گیکی ان گی) واتا زەوی باشترین قامیش، کە هاو واتاکەی لە ئەکەدیدا (مات شومریم = زاراوەی وڵاتی ئەکەد) لە سۆمەریدا (کی ئوری) و لە ئەکەدیدا (مات اکدیم) ، زاراوەی یەکەم تایبەت کرا بوو بە بەشی باشووری ناوچەکە و زاراوەی دووەمیش تایبەت کرابوو بەبەشی ناوەڕاستی.
ئەوەی شایەنی باسە هیچ سنووریکی سرووشتی لەنیوان ئەم دوو بەشە جوگرافیەدا, هەردوو زاراوەکە لێکتردران لە سەرەتای دەسەڵاتی بنەماڵەی ئوری سێیەم (2113-2006پ.ز)
بەتایبەت لە سەردەمی پادشایی سۆمەری (اوتوحیکال) کەوا (گۆتی) یەکانی دەرکرد و وڵاتی لەدەست دەرهێنان، وە نازناوی پادشای (سۆمەر و ئەکەد) ی لە خۆی نا، وە لە دوای ئەو چەند پادشایەکی بنەماڵەی ئوری سێیەمی بەدوادا هاتن، ئەم بەکارهێنانە باوبوو تاکۆتایی سەردەمەکانی ئێڕاقی کۆن، بەڵام لەگەڵ ئەو بەکارهێنانەشدا چەندین ناوی جوگرافی تر دەرکەوتن لە دیارترینیان (ووڵاتی بابل) و (ووڵاتی ئاشور) ، ئەم دوو ناوەش لە زمانە ئەوروپیەکاندا بە (بابلیۆنا) و (اسریا) بوو، دوای ئەوە پادشای (کاشی) یەکان نازناوێکی سیاسی نوێیان بەکارهێنا کە نازناوی خۆیان دەنا بە پادشای کاردۆنیاش، وشەی (کار) بە مانای وڵات بوو (دونیاش) یەکێک لە خواکانی کاشیەکان بوو، هەروەها وشەی (العراق) لە بەڵگەنامەیەکی مێخیدا هاتووە لە سەردەمی (کاشیەکان) ، کە بەناوچەیەک یان شوێنێک وتراوە بەشێوەی (اریقا) هاتووە. دیارە زۆربەی نووسەرانی یۆنان و ڕۆمان دەستەواژەی (بابلیۆنا) و (اسریا) یان بەکارهێناوە، واتا وڵاتی (بابل) و وڵاتی (ئاشور) ، کە بە هەموو ئەو ناوچەیەیان وتوە یان بەشەکانی ناوەڕاست و باشووری ئەو ناوچەیە، دوای ئەوە دەستەواژەی نێوان دووڕوبار (مابین النهرین) یان (میزۆپۆتامیا) دەرکەوت لەلای نووسەرانی یۆنان و ڕۆمان لەنێوان هەردوو سەدەی چوارەم و سێیەمی پێش زاین، کە بەهەموو ئەو وڵاتەیان دەوت یان بە هەندێکی هەتاوەکو ئێستاش بەکاردێت لە دوای بەکارهێنانی ناوی ئێستای (العراق) یش. وە بەزۆری زاراوەی (نێوان دووڕوبار) بەکاردەهات بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و باکووری ئێڕاق، کە کورت کرابۆوە لەنێوان هەردوو ڕووباری (دیجلە) و (فورات) لە سنووری ناوچەی (بەغدا) و کەمێک سەروی خۆی تا باکوور، کە هاومانای زاراوەی دوورگە (الجزیرە) بوو، کە عەرەبەکان بەکاریان دێنا بۆ بەشی باکوور و ناوەڕاستی وڵاتی نێوان دووڕوبار، ئەوەی شایەنی باسە بەکارهێنانی زاراوەی (میزۆپۆتامیا) لە زمانی ئەوروپیەکاندا دوای وەرگێڕانی تەورات خاکەکە ناونراوە بە (ارام نهرایم) واتا وڵاتی دووڕووبار، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەشدا مەبەست لەو زاراوەیە لە تەورات دا ئەو زەویە نییە کە کەوتۆتە نێوان هەردوو ڕوباری (دیجلە) و (فورات) ، بەڵکوو مەبەست لەو دووڕوبارە هەردوو ڕوباری (فورات) و (خابور) ە یان نێوان (خابور) و (بالیخ) ە یان هەردوو ڕووباری (خابور و بالیخ) لەگەڵ فورات.
پاشتر بەکارهێنانی زاراوەی (ئێڕاق) گەشەی کرد، لە دوای بەکارهێنانە عەرەبیەکان لەنێوان سەدەی پێنجەم و شەشەمی زاینیدا، باسی ئێڕاق هاتووە لە شیعری سەردەمی (جاهیلی) دا، لە لایەن شاعیرانی بیابان نشیندا بە مانای خێر و خۆشی، وە عەرەب زاراوەی دورگە (الجزیرە) ی بەکارهێناوە هاوشێوەی زاراوەی (میزۆپۆتامیا) ی یۆنانی، وەناوی (العراق) یان تایبەت کردبوو بە بەشەکانی ناوەڕاست و خوارو، وەهەروەها ناوی (دەشتی نیشتەیی) شیان لێ نابوو، جگە لەوەی زاراوەی (ڕەشە خاک) یشیان بۆ بەکاردێنا لەبەر زۆری دارو درەخت و سەوزایی تیایدا، جگە لە بەکارهینانی وشەکانی (زەوی بابل) یان (ووڵاتی بابل) ، وە دەستەواژەی ئێڕاق فراوان بوو لای عەرەبەکان بە جۆرێک کەوا (الجزیرە) و ڕەشە خاک (ارچ السواد) ی لە خۆ دەگرت و ئەمانەشی خرانەپاڵ ئەو زەویانە کە دەکەوێتە نێوان موصڵ و (عبادان) بە درێژایی تا دەگەیشتە (القادسیە) لە خۆراوا و (حەلوان) لە ڕۆژهەلات، واتە ئێڕاقی ئێستا بە نزیکی.
$باسی دووەم : پێگەی جوگرافی وڵاتی دوو ڕووبار (بلاد النهرین) $
ولاتی دووڕوبار دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا، بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمانی عەرەبی لەنێوان هەردوو هێڵی درێژی (42-38ە و -48) لە ڕۆژهەڵات، وە هەردوو هێڵی پانی (27-29 و 23-27) ی باکوور، بەشێوەیەکی گشتی ڕووەکەی حەوزێکی پێچاوپێچی فراوان پێک دێنێ و درێژ دەبێتەوە لە باکووری خۆراوا لە بەرزاییەکانی ئەنادۆڵەوە بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات تاوەکو کۆتایی دێت لەلای کەنداوی عەرەبیەوە، کە دەورە دراوە بە تەپۆلکەکانی ڕۆژاوا لە خۆراواوە و وە زنجیرە چیاکان لە خۆرهەڵاتەوە، زەویەکانی ئەو حەوزەیە لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە پێکهاتوون لە دەشتی نیشتەنی، کە زۆربەیان لە خۆڵی ڕەشن کە هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لەگەڵ خۆیاندا هێناویانن.
لەگەڵ ئەوەیدا کە کەوتۆتە ناوچەیەک دەورە دراوە بە پێنج دەریا کە بریتین لە دەریاکانی (ناوەڕاست و سوور و ڕەش و کەنداوی عەرەبی و خەزەر) بەڵام تەنیا سنووری هەیە بۆماوەی (60کم) لەگەڵ کەنداوی عەرەبی، لە کاتێکدا سنووری وشکانی دەگاتە (3500کم) ، ئەمەش کاریگەری کردووە لەسەر کەش و هەوای وڵاتی دووڕوبار (بلاد النهرین) ، ئەمەش وای کردووە بارانی کەمبێت تەنیا لەناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی نەبێت (هەرێمی باشووری کوردستان) ، ئەو بارانانە گۆڕاون لە ڕووی چەندیەتییەوە لە وەرزەکاندا، بە شێوەیەک ئەستەمە پشتی پێ ببەسترێت لە کشتوکاڵ کردندا، سەرەڕای بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای هاوین و دابەزینی ڕێژەی شێ لە هەوادا,، کە ئەمەش زیان دەگەیەنێت بە خاک و ئاودێری و بەروبومی کشتوکاڵی، هەروەها لەلایەکی ترەوە هەرسێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپای پێکەوە بەستۆتەوە ئەم پێگەیەش گرنگیەکی ستراتیژی و بازرگانی پێ بەخشیوە کە شوێنی بەیەک گەیشتنی کاروانە بازرگانیەکان بووە و ناوەندی پەیوەندیکردن بووە لەنێوان ناوچەکانی ناوەەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا.
کەش و هەوای وڵاتی دووڕوبار لە جۆری ناسراو بە کەش و هەوای گواستراوە لەنێوان کەش و هەوای بیابانی گەم و لەنێوان کەش و هەوای مام ناوەندی حەوزی (دەریای ناوەڕاست) ە. بە جۆرێک کەش و هەوای وڵاتی دوو ڕووبار جۆراوجۆرە بە گوێرەی سرووشتە جۆراوجۆرەکەی، دەتوانین سێ جۆر لە کەش و هەوا دیاری بکەین بە گوێرەی سێ ڕووەکەی، ئەویش بەشی ناوچە شاخاویەکان و نیمچە شاخاویەکان و بەشی نیشتەنی و بەشی بیابانی، ناوچەکانی شاخ و نیمچە شاخاویەکان مام ناوەندن بە شێوەیەکی گشتی لە جۆری کەش و هەوای دەریای ناوەڕاستن، کە ناسراوە بە ساردییەکی مامناوەند لە زستاندا و گەرمی مامناوەند لە هاوین دا وە ڕێژەی باران بارین لەو ناوچانەی وڵاتی دووڕوباردا لەنێوان 40-100سم دایە ساڵانە، کە بەشی زۆربەی زۆری کشتوکاڵە جۆر بەجۆرەکان دەکات، بەڵام ناوچەی دەشتی نیشتەنی لە ناوەڕاست و باشوور وە هەروەها ناوچە بیابانیەکان لە تەپۆلکەی خۆراوا، ئەو شوێنانە زیاتر کەش و هەوای بیابان بە سەریاندا زاڵەیان کەش و هەوای نیمچە بیابانی، ئەم جۆرەیان لە کەش و هەوا، کەش و هەوای باوە لە وڵاتی دووڕووباردا، لە بەرئەوەی تەپۆلکەی خۆراوا تەنیا نیوەی ڕووبەری وڵاتی دوو ڕووبارە و دەشتە نیشتەنیەکان نزیکەی چارەگێکی زەوی وڵاتی دووڕوبار، وە ڕێژەی باران بارین لە دەشتە نیشتەنیەکان دا دەگاتە (5 - 20 سم) لە ساڵێکدا، کە ئەمەش بەشی کشتوکاڵی بەر باران ناکات بەبێ ئاودێری، وە جۆری سێیەم لەم کەش و هەوایە لە کەش و هەوای ولاتی دووڕوبار لە جۆری کەش و هەوای (السهوب) ە، کە کەش و هەوایەکی مامناوەندە لەنێوان کەش و هەوایەکی مامناوەندی دەریای ناوەڕاست لە باکوورەوە و کەش و هەوای بیابانی گەرم لە ناوەڕاست و باشووردا، وە ئەم کەش و هەوایەش ناوچەی زەویە نەرمەکان (السهوب) دەگرێتەوە کەوا ڕێژەی باران بارین تیایدا لەنێوان (20-40سم) دایە ساڵانە، ئەمەش بەشی چەند جۆرێک لە کشتوکاڵ دەکات بەهۆی باران بارینەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ناتوانرێت سوود لە باران بارینەکەی وەربگیرێت بۆ کشتوکاڵ لە زۆربەی بەشەکانیدا، وە بۆ یەک جاریش ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستیدا، بەڵکوو ئەوەی پشتی پێ دەبەسترێت لە کشتوکاڵ و ئاودێریدا ئامرازەکانی ئاودێری ڕووباری دەستکردە، وە هەربەم شێوەیەش بووە هەر لەکۆنەوە واتا لەکاتی هاتنی ماوەی وشکە ساڵی کۆتایی پێش (8) یان (10) هەزار ساڵ لەمەوبەر.
وە هێڵی باران پێوراوە کە گونجاوە بۆ کشتوکاڵ بە نزیکەی (30سم) وە وڵاتی دووڕوبار (بای باکوور) و (بای باکووری خۆراوا) ی دەگرێتەوە کە تیایدا ڕوو دەدات بە درێژایی ساڵ، کە ئاڕاستەکەی درێژ دەبێتەوە بەگشتی بەسەر وڵاتی دووڕوبار دا, وە هەروەها (بای ڕۆژهەڵات و بای باشووری ڕۆژهەڵات) یش هەڵدەکەن و بە شێوەیەکی گشتی بەهێز و گەرم و شێ دارن ئەمەش لەلای کەنداوی عەرەبی و ناوچەی هۆڕەکان، بە زۆری ئەو بایانە هەور و بارانیان لەگەڵ دایە، بەڵام بە نیسبەت کاریگەری وڵاتی دووڕوبار لە پێکهاتەی دانیشتوانە کۆنەکەی جێگەی ئاماژە پێکردنە یەکەم کە دەورە دراوە بە دوو ناوچەی جوگرافی هاوشێوە لە ڕووی کەمی سەرچاوە سرووشتیەکان و هەژارییان بە بەراورد بە ناوچەکەی تریان.
$ناوچەی یەکەم:$ کە جیادەکرێتەوە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات کە ئەمەش ناوچەیەکی شاخاوی و هەژارە بە بەراورد بە دەشتە بە پیتەکانی وڵاتی دووڕوبار.
$ناوچەی دووەم:$ کە جیا دەکرێتەوە لە ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا, ئەویش ناوچە بیابانەکان و دەشتە بێ پیتەکان دەگرێتەوە کە زۆر هەژارن لە سەرچاوە ئاوی و کشتوکاڵیەکان، بە جۆرێک تەنیا گونجاوە بۆ دانیشتوانی سارا نشین و شوان و مێگەلەکانیان، ئەم دەشتانە بەشێکی گرنگی دورگەی عەرەبی پێک دەهێنن، کە جیایان ناکاتەوە لە وڵاتی دووڕوبار تەنیا هێڵێکی ئاوی نەبێت ئەویش ڕووباری (فورات) ە، کە هێڵی جیاکەرەوەیە لەنێوان دەشتە کشتوکاڵیە بە پیتەکان و دەشتە بیابانیەکان. ئەو دەشتە داچێنراو و سەوزانەی کەوا کەوتونەتە ئەوبەر و ئەوبەری وڵاتی دووڕوبار وای لە عەرەبەکان کردووە کە وڵاتی دووڕوبار لە خوارەوە ناوبنێن بە ڕەشەخاک (ارض السواد) لەبەر زۆری سەوزایی تیایدا. دەتوانین زەوی وڵاتی دوو ڕوبار بچوێنین بە حەوزێکی بە پیت کە جیای کردۆتەوە یان کەوتۆتە نێوان دوو ناوچەی هەژار بۆیە زەویەکانی وڵاتی دووڕوبار جێگەی چاو تێبڕینی هۆزەکانی بووە و پاڵی پێوەناون کەوا کۆچ بکەن لەچەند کاتێک هەر لەکۆنەوە، هەر لە دورگەی عەرەبی و بەشەکانیەوە لە بیابانەکانی خۆر ئاوا و باکووری خۆراوا کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی دووڕوبار و بەشەکانی تری وڵاتانی عەرەبی، چەند هۆزێکی عەرەبی لەچەند کاتێکی جیاجیادا، وە زۆربەی لێکۆڵەران ئەو شوێنانەیان بە لانکەی هۆزە عەرەبیەکان داناوە کە ئەوروپیەکان ناوی (هۆزە سامی) یەکانیان بەسەردا بڕیوە. بە شێوەیەکی درووست دەتوانین بڵێین زۆربەی زۆری دانیشتوانی وڵاتی دووڕوبار لە کۆن و نوێدا وەهەروەها زۆربەی زۆرری دانیشتوانی نیشتمانی عەرەبی لە بنەِرەتدا لە دوورگەی عەرەبیەوە بوون، وە هەروەها بەشێکی تریش لە دانیشتوانی وڵاتی دووڕوبار لە بەشەکانی باکووری ڕۆژهەڵات لە ڕەچەڵەکی عەرەبی نەبوون بەڵکوو زۆربەیان لەو نەتەوانە بوون کە پێیان وتراوە (هیندۆ -ئەوروپی) ، وە هەندێکی تریش لەو نەتەوە و هۆزانەش کە بەشێکی کەمی کۆمەڵگەی مرۆیی پێک دێنن لە دانیشتوانە کۆنەکانی وڵاتی دووڕوبارن وەکو سۆمەریەکان.
لێرەوەبۆمان ڕوون دەبێتەوە، وەکو سەرجەم وڵاتانی تر، ئێڕاقیش بەتێپەڕینی سەردەمەکان و هاتنی گەلەجۆراو جۆرەکان بۆ ئەم وڵاتە؛ گۆڕانکاری لە ناوو و ماناکەی ڕووی داوەو هەریەکەیان بەگوێرەی تایبەتمەندێتی خۆی ڕەفتاری لەگەڵدا کردووە، جگە لەمەش، بۆمان دەرکەوت پێگە جوگرافیەکەی کاریگەری یەکلاکەرەوەی هەبوە لە نەش و نماکردنی شارستانیەکەی و بەبەراورد لەگەڵ شارستانیەتەکانی تردا بەتایبەتی میسری کۆن؛ ئێڕاق بە شێوەیەکی ڕێژەیی سنوورەکانی کراوە بوەو بەردەوام جێگای چاو تێبڕین بووە لەئاڕاستە جیاوازیەکانیەوە، بەتایبەتی تریش لەسنووری ڕۆژهەڵاتیەوە، بەڵام گرنگترین تایبەتمەندێتی ئەم وڵاتە لەخۆگرتن و توانەوەی ڕۆشنبیرێتی و تێکەڵاو بونیەتی لەگەڵ سەرجەم ئەو گەل و نەتەوانەی کۆچیان بۆ کردووە یان داگیریان گردووە. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは484表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | امڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان 04-09-2021
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 04-09-2021 (3 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 調査
ブック: 履歴
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( هومام تاهیر 05-12-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 06-12-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
このアイテムは484表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,400
画像 105,713
書籍 19,160
関連ファイル 96,489
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.25 秒(秒) !