پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سۆشیالیزم پێش مارکس
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سۆشیالیزم پێش مارکس

سۆشیالیزم پێش مارکس
$سۆشیالیزم پێش مارکس$
نووسینی: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#
خەڵکانێکی زۆر پێیان وایە کە کارل مارکس، داهێنەری فیکری چەپ یان سۆشیالیزمە، بەڵام لە ڕاستییدا فیکری چەپ و سۆشیالیزم، مێژوویەکی ئێجگار دێرینی هەیە لە جیهاندا. بە واتایەکی تر، مێژووی فیکری چەپ لە مارکسەوە دەستپێناکات، بەڵکوو بۆ قۆناغێکی ئێجگار دێرینی مێژووی مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە. ڕاستە دەتوانین مارکس بە داهێنەری کۆمۆنیزمی مۆدێرن دابنێین، بەڵام هەموو فیکرەیەکیش مێژوویەکی دێرینی هەیە.
لەم وتارەدا هەوڵ دەدەم تیشکێک بخەمە سەر ئەو مێژووە دێرینەی فیکری چەپ و سۆشیالیزم بەتایبەتی لە ناو شارستانییەتە کۆنەکانی جیهاندا، هەروەها باسی بۆچوونی فەیلەسوفانی ئەوروپاش دەکەین کە لە پێش مارکس ڕەخنەیان لە سیستمی سەرمایەدارمی گرتووەو داوای دامەزارندنی سیستمی سۆشیالیستیان کردووە، ئەوانەی کە لە مێژووی سۆشیالیزمدا بە فەیلەسوفانی سۆشیالیزمی خەیاڵیی یوتۆبی دەناسرێن.
$مێژوویەکی دێرین$
با ئێمە سەرەتا بەو پرسیارە دەستپێبکەین و بڵێین، ئایا بۆچی بیری چەپ درووست بوو؟ ئەم پرسیارە گرنگە وەڵامەکەشی ڕێک وەکو نەخشەرێگەیەک دەبێت بۆمان و لە ڕێگەی وەڵامی ئەم پرسیارەشەوە، بابەتەکەمان جوانتر بۆ ڕوون دەبێتەوە. دەتوانین بڵێین لەگەڵ سەرهەڵدانی یەکەمین شێوازی دەسەڵات و دەوڵەت، بیری چەپ و سۆشیالیزم درووست بووە. لەو کاتەی کە کۆمەڵگە درووستبووە، دواتر دەسەڵاتی سیاسییش درووستبووە، کۆمەڵە کەسانێک ویستوویانە لە ڕێگەی دەسەڵاتەوە، هەژموونی خۆیان بەسەر مرۆڤەکانی تردا بسەپێنن. لەگەڵ درووستبوونی دەسەڵاتیشدا، نایەکسانی و چەوساندنەوەو پاشان کۆیلایەتیش درووستبووە. لەگەڵ درووستبوونی نایەکسانی و چەوساندنەوە و ناعەدالەتیش، خەبات لە دژی چەوسێنەران درووستبووە.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی، ئاماژە بە وتەیەکی ڕووناکبیری مەزنی ئێڕاقی (د. عەلی وەردی) بکەم، کاتێک دەڵێت: (کاتێک مرۆڤ لەلایەن خەڵکی ترەوە چەوسایەوە و ئازادییان لێ زەوتکرد و مافیان خوارد، ئینجا دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە و داوای یەکسانیی و ئازادیی کرد. واتە هەتا مرۆڤ ئازاری نەچەشت، بیری لە ئازاری خەڵکی تر نەکردەوە و بیری بۆ خەباتکردن و بەرخودان لە دژی چەوساندنەوە نەکردۆتەوە).
لەگەڵ درووستبوونی کۆمەڵگەکان، کۆبوونەوەی خەڵکانێک زۆر و نیشتەجێبوونیان لە شوێنێکدا، شارستانی و دەسەڵات درووستبوو. لەم کۆبوونەوەیەشدا مرۆڤی جۆراجۆر دەرکەوت. مرۆڤی بەهێز چ لە ڕووی عەقڵەوە یان ماسوولکەوە، مرۆڤی لاوازیش چ لە ڕووی عەقڵیی و جەستەییەوە. ئەم جیاوازییەش ڕێگەی بۆ شتێکی تر خۆشکرد، کە ئەویش دابەشبوونی کۆمەڵگەکان بوو بەسەر بەهێز و لاوازەکان. هەموو کاتێکیش بەهێزەکان ویستویانە لە ڕێگەی هێزی عەقڵی و جەستەیی خۆیانەوە، مرۆڤە لاوازەکان بچەوسێننەوە و هەژموونی خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن. هەرلێرەشەوە مرۆڤایەتی بەسەر دوو چیندا دابەشدەبێت. چینی چەوسێنەر و چینی چەوساوەکان.
لەسەردەمی زۆر کۆندا مرۆڤی کۆیلە و مرۆڤی ئازاد هەبوو. کۆیلەبوونی مرۆڤ چەندین سەدەی خایاندووە، هەندێکیش پێیان وایە هەتاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامە. پاشان لەگەڵ درووستبوونی قۆناغی دەرەبەگایەتی (فییوداڵ)ی، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەسەر چینی ئاغا و دەرەبەگ، ڕەنجدەر و جووتیاران دابەشبووە. هەتاوەکو لە قۆناغی سەرمایەداری دەرەبەگایەتی لەناو دەبرێت و لەجیاتی ئەو چینی سەرمایەدار لەدایک دەبێت. لەبەرانبەر جووتیارانیش چینێکی نوێ پەیدا دەبێت، کە بە (پرۆلیتاریا، کرێکاران) ناودەبرێن. ئەم جۆرەی دوایینیان هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە.
بوونی ئەم جیاوازییە یان ئەم نایەکسانییە، وای لە مرۆڤە چەوساوەکان کردووە کە هەمیشە خەبات لەپێناو ئازادیی و خۆشگوزەرانی و عەدالەتدا بکەن. ئەمەش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بە چەندین فۆرم و سیمای تایبەت دەرکەوتووە.
شارستانییە کۆنەکانی جیهان (هیند، میزۆپۆتامیا، میسر، چین، ئێران، یۆنان) مەڵبەندی سەرەکی دەسەڵات بوون، لەهەمان کاتیشدا مەڵبەندی سەرەکی شۆڕش و خەباتی مرۆڤایەتیی بوون لە دژی چەوساندنەوە. هەر لێرەشەوە سەرەتاکانی بیری سۆشیالیزم سەریهەڵداوە.
لێرەدا هەوڵدەدەین بەخێرایی باس لەکۆمەڵێک ڕەوتی فکریی و سیاسی بکەین، کە لە شارستانییەتە کۆنەکاندا سەریان هەڵداوە و هەڵگری بیری یەکسانی یان سۆشیالیستی بوون.
$بیری سۆشیالیزم لەهیندستانی کۆندا$
هیندییەکان خاوەنی شارستانییەتێکی کۆنن، ئەوان بە چوار سەدە پێش زایین، کاریان لەسەر فکرەی یەکسانی کۆمەڵایەتیی و سۆشیالیزم کردووە بەتایبەتی لە پەڕتووکی (کاوتیلیا) کە لە سەدەی چواری پ.ز نووسراوە.
لەم پەڕتووکەدا هێرشی توند دەکرێتە سەر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینیش، هەروەها بەتوندی دژی فکری ئایین و پیاوانی ئایینی دەوەستنەوە، هەروەها هێرشی توند دەکاتە سەر هەموو جۆرە کارێکی سیحر و جادووگەری.
$کۆمۆنی سەربەخۆ یان گوندی سەربەخۆ (ئەشرام)$
هەر لەدێر زەمانەوە لەهیندستان بەتایبەتی لەگوندەکاندا جۆرێک لەشێوازی حوکمڕانیان هەبوو کە پێی دەگوترێت (ئەشرام) کە وشەیەکی سانسکریتیی کۆنە و مانای (سەربەخۆ) دەگەیەنێت. لە گوندەکاندا جۆرێک لە شێوازی پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەبوو، کە تەواوی خێزان و ئەندامانی گوندەکە، هەموویان پێکەوە کاریان دەکرد و لە کار و چالاکیدا هاوبەش بوون، لەهەمانکاتیشدا لەرووی ئیداریشەوە بەشێوەیەکی ئازادانە و دیموکراسییانە، ئەنجومەنی گوند هەڵدەبژێرا و لەهەمانکاتیشدا ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی ئەوەشی هەبوو کە حاکمی گوندەکان لە دەسەڵات لابەرێت و یەکێکی تر بچێتە جێگەی.
هەموو کاروبارێکی کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵی، ئیداریی و ئابووری، بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ئازادانە بەڕێوەدەبرا. ئەمەش لە زۆرێک لە پەڕتووکە پیرۆزەکانی هیندۆسەکانیشدا، ئاماژە بەم شێوازە حوکمڕانییە کراوە.
هەتاوەکو ئەمڕۆش ئەم شێوازەی حکومڕانییە لە هیندستان ماوە، هەروەها ئێستا بۆتە بەشێک لە ڕێورەسمی گروپی یۆگییەکانی هیندستان، واتە شێوەیەکی ئایینی بەخۆوە گرتتووە. لە هەمووشی گرنگتر گاندی لە کاتی خەباتی ڕزگاریخوازییدا، هەمیشە داکۆکی لەوە کردەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە گوندەکان بدرێت شێوازی حکومڕانی (ئەشرام) گرنگی پێبدرێت، چونکە پێی وابوو کە خەڵکی لە گوندەکاندا بژین باشترە تا شارەکان.
$ئێرانی کۆن$
هیندستان بەجێدەهێڵین و دەچینە ئێران، ئەم وڵاتەش مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی هەیە و ئیمپراتۆری مەزنی تێدابووە. ئێرانی کۆن هێزێکی دەریایی و وشکانی مەزنی هەبووە. لەرووی ئابووریشەوە زیاتر کشتوکاڵ زاڵبووە بەسەر ژیانی ئابوورییدا، لەبەرئەوە ئێران بەسەر دوو چینی سەرەکی دابەشبووە:(جووتیار و دەرەبەگ) هەروەها بەحوکمی ئەوەی ئێران شوێنێکی ستراتیژی هەبووە، لەبەرئەوە بازرگانیش تێیدا گەشەی سەندووە، ئەمەش وایکردووە کە چینێکی بازرگان و پیشەداریش هەبێت، بەڵام زۆر کەم بووە.
$یەکەمین ئایینی سۆشیالیستی$
لەئێران دەتوانین بڵێین یەکەمین ئایینی کۆمۆنیستی یان سۆشیالیستی پەیدابوو، کە ئەویش ئایینی (مەزدەکی) یە. ئەم ئایینە بە پێی زۆرێک لە سەرچاوە مێژووییەکان، دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێک ناوی (مەزدەک) بووە. ئەم ئایینە باوەڕی تەواوی بە یەکسانی و هاوبەشی لەنێو کۆمەڵگەدا هەبووە. پێیان وابووە کە پێویستە هەموو (سامان و موڵک و تەنانەت ژنیش) بەشێوەیەکی هاوبەش بەسەر خەڵکیدا دابەشبکرێت.
لەلایەکی تریشەوە دژی هەموو جۆرە موڵکداریی و جیاوازی چینایەتی بوون. مەزدەک کە خۆی جووتیارێکی هەژار بوو. باوەڕی بە دوو پڕەنسیبی گشتی هەبووە:
$یەکەم: چاکەو خراپە$
$دووەمیان: تاریکی و ڕووناکی$
مەزدەک داکۆکی لەژیانی ئاشتیی و پێکەوەژیان دەکرد، دژی هەموو بیرێکی شەڕەنگێزیی و جەنگ بووە. لەلایەکی تریشەوە دژی هەموو کارێکی خراپە بوون، هانی خەڵکیانداوە بۆ کاری چاکە.
لە ساڵی 488 پ.ز، ئیمپراتۆری لاوی فارسی (قوبادی یەکەم) باوەڕی بەم ئایینە هێناو ئایینی مەزدەکی بوو بە ئایینی فەڕمی هەموو ئیمپراتۆریەتی ئێران. بەمشێوەیە مایەوە، هەتا پاشان ئیمپراتۆر (کیسرا نەوشیروان) کۆتایی بەم ئیمپراتۆرییە دەهێنێت و ئەم ئایینەش لەناو دەبات.
لە جیاتی ئایینی مەزدەکی، ئایینی زەردەشتی دەکاتە ئایینی ڕەسمیی وڵات. جێگەی ئاماژەیە ئەم ئایینە خاوەنی پەڕتووکی تایبەت بە خۆیان بووە، کە پێی دەڵێن (مەزدەک نامە) لەم پەڕتووکەدا هەموو پڕەنسیب و بیروبۆچوونەکانی ئەم ئایینە لە خۆدەگرێت.
زۆرێک لە مێژوونووسان و لێکۆلەرەوانی بواری سۆشیالیزم، ئایینی مەزدەکی، بە یەکەمین ئایینی سۆشیالیستی دادەنێن، چونکە ئەو بیروبۆچوونانەی کە ئەم ئایینە داوای دەکرد، ئەمڕۆ دەچێتە قاڵبی بیری سۆشیالیزمەوە. ئەوان دژی موڵکداری بوون، داوای یەکسانیی و عەدالەتیان دەکرد، دژی جەنگ بوون داوای ئاشتیان دەکرد، دژی چەوساندنەوەی مرۆڤەکان لەلایەن مرۆڤانی ترەوە بوون، هەموو ئەمانەش، بە پایەی سەرەکی بیری سۆشیالیزمی مۆدێرن هەژمار دەکرێن.
$میسری کۆن$
میسر بە یەکێک لە شارستانییە دێریینەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. لەبەرئەوە ناچارین کەمێکیش باسی ژیانی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە بکەین، چونکە کاریگەریی زۆری هەبووە بەسەر قۆناغەکانی دواترەوە.
دیارە لە میسر فیرعەونەکان حوکمی ئەو وڵاتەیان دەکرد. فیرعەون تەنیا پادشا نەبوون، بەڵکوو خۆشی بە خودای سەر زەوی دادەنا. لەبەرئەوە فیرعەون خۆی بە خاوەنی هەموو خاک خەڵک و زەوی و زارێکی کشتوکاڵی زانیووە. لە میسری کۆندا جووتیارەکان کۆیلە نەبوون بەڵکوو ئازاد بوون، بەڵام بەبێ مۆڵەتی حکومەت، جووتیارەکان نەیاندەتوانی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بچن، واتە لە سەفەرکردن و گواستنەوەدا ئازاد نەبوون.
لەلایەکی تریشەوە جووتیارەکان ناچارکرابوون، کە زۆرترین بەرهەمی کشتووکاڵی خۆیان، بۆ دەوڵەت دابنێن، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەسەرەتای باجی حکومی دادەنرێت.
بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە، کە لە میسری کۆندا، یەکەمین شێوەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی هاتۆتە کایەوە. لە میسری کۆندا، دەوڵەت خاوەنی هەموو کانەکان بوون، ئەوانەی کانزایان درووست دەکرد. هەروەها دەوڵەت خاوەنی کارگەی درووستکردنی (ڕۆن) بوو، پاشان بەرهەمەکەی بە کۆمەڵێک لە وەکیلەکانی دەفرۆشتەوە.
لەلایەکی تریشەوە دەوڵەت خۆی بازرگانی دەرەکی و ناوخۆیی دەکرد، ڕێگەشی لە کێبڕکێی دەرەکی دەگرت، ئەویش لە ڕێگەی گومرگی بەرزەوە.
لەلایەکی ترەوە سیستمی ئاودێری لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرا، ئەمەش وایدەکرد کە زۆرجار لەکاتی لافاودا، کاری زۆرەملێ بە خەڵکی بکات.
بە واتایەکی تر دەوڵەتی میسری کۆن، هەموو جومگە سیاسی و ئابوورییەکانی وڵاتی خستبووە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. واتە میسرییە کۆنەکان زۆر پێشتر بیریان لە کۆنترۆڵکردنی ژیانی ئابووریی و سیاسیی وڵات کردۆتەوە. ئەم جۆرە سیستمەش پاشتر ناویان لێنا (سەرمایەداریی دەوڵەتی) کە زیاتر ئەو جۆرە حوکمدارییە بوو کە لە یەکێتی سۆڤێت و وڵاتانی بلۆکی خۆرهەڵات بەڕێوە دەچوو.
$چین$
چین بە یەکێک لە کۆنترین شارستانییەکانی جیهان دادەنرێت. هەر وەختێک بمانەوێت لە مێژووی هزری جیهانی بکۆڵینەوە، ناچاردەبین بگەڕێینەوە بۆ سەر ئەم وڵاتە.
یەکەمین فەرمانڕەوایی لە چین. مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ 2200 پ.ز هەتا 1800 پ.ز. واتە نزیکەی 400 ساڵ حوکمداریان کردووە. 17 پادشا یەک لەدوای یەک، حوکمیان کردووە.
ئەم فەرمانڕەوایەتییە، سنوورێکی دەریایی گەورەی هەبووە، واتە هێزێکی کەشتیگەلی بەهێزی هەبووە، لەهەمانکاتیشدا سنوورێکی وشکانی زۆری هەبووە. لە ڕووی ئابوورییەوە، کشتوکاڵ سیمای گشتی زۆربەی فەرمانڕەواکانی چین بووە. لەهەمانکاتیشدا، پیشەوەریی بەتایبەتی لە ڕووی پیشەشازیی دەرهێنان و بەکارهێنانی کانزاکان بەتایبەتی (ئاسن و ئاڵتون و زیو) بوونی هەبووە. هەروەها بازرگانیش بەتایبەتی ناوخۆیی، کەمێک لە ژیانی ئابووریدا ڕۆڵی گێڕاوەو خەڵکانێکی بازرگان هەبوون.
بەحوکمی بوونی کشتوکاڵ، چینی جووتیاران و دەرەبەگەکان هەبووە، هەمیشە دەرەبەگەکانی چینیش، زۆر دڵڕەقانە مامەڵەیان لەگەڵ جووتیارەکان کردووە. بە واتایەکی تر ناعەدالەتی سیمای سەرەکی زۆربەی فەرمانڕەواکانی چین بووە. هەرلەبەرئەوەشە، هەمیشە شۆڕش و جەنگی خوێناوی لەنێوان جووتیاران و دەرەبەگەکان بەرپابووەو کۆمەڵێک ڕەوتی فکریی و ئایینی پەیدابووە کە داوای یەکسانی و ئاشتی و عەدالەت و حوکمڕانی باش کردووە لە پێش هەمووشیانەوە کۆنفۆشیوز.
$کۆنفۆشیوز$
کۆنفۆشیوز لەزمانی کۆنی چینیدا مانای (مامۆستا کۆنگ) دەگەیەنێت. کۆنگ لە ساڵی 551 پ.ز لەدایک بووە، لە ساڵی 470 پ.ز کۆچی دواییکردووە. پەیامی سەرەکی کۆنفۆشی ئەوەبووە، کە هانی خەڵکی بدات کە خۆیان لە (خۆپەرستی، موڵکداری) دووربخەنەوە.
کۆنفۆشیوز دەڵێت: ئەگەر لەجیهاندا پڕەنسیبی مەزن کە خۆی لە ئەخلاقە مەزنەکان دەبینێتەوە، بەرقەرار بێت، ئەوا هەموو جیهان دەبێتە یەک دەوڵەت. ئەگەر خەڵکی توانی کەسانی خاوەن ئەخلاقی بەرز و بەتوانا بکاتە فەرمانڕەوای خۆیی و کار بۆ درووستبوونی حکومەتێکی چاکەخواز بکەن، لەهەمانکاتیشدا کار بۆ بڵاوبوونەوەی بیری ئاشتیی پارێزی بکەن، ئەو کاتە منداڵەکان تەنیا چاویان لە باوکی خۆیان نابێت، هەروەها باوکەکانیش تەنیا چاویان لە منداڵی خۆیان نابێت، بەڵکە منداڵەکان کار بۆ ئەوە دەکەن کە یارمەتی هەموو کەسێکی بەتەمەن بددەن و یارمەتی منداڵەکان دەدەن و بەخێویان دەکەن. هەروەها ژیان بۆ بێوەژن و منداڵە بێ باوکان و نەخۆشەکان دابین دەکەن. بەم شێوەیەش کۆتایی بە خۆپەرستی دەهێنرێت و لەهەمانکاتیشدا کۆتایی بە دزین و خیانەت و ساختەچێتی دەهێنرێت.
واتە کۆنفۆشیۆز، یەکەمین کەس بووە کە داوای سیستمێکی سۆشیالی کردووە. خزمەتکردنی خەڵکانی (بەتەمەن، نەخۆش، منداڵ) بە کۆڵەکەی ئەو سیستمە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە دادەنرێت، کە مارکس و ئەنجلس لە مانفێستی کۆمۆنیزمدا باسی لێوە دەکەن.
$خوێندکارانی کۆنفۆشیوز$
هەر لەپاش کۆنفۆشیوز، یەکێک لە خوێندکارەکانی پەرەی زیاتر بە بیری سۆشیالیزمی دەدات، ئەویش (مودی) بووە. مودی دەڵێت:
خۆشەویستی گشتی، تاکە چارەسەرە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان. گەر خۆشەویستی بەسەر هەموو جیهاندا زاڵ بێت، ئەوا ئەو کاتە کۆمارێکی چاکەخوازی (فاچلە) درووست دەبێت، کە تێیدا بەهێزەکان پەلاماری لاوازەکان نادەن، زۆرینە پەلاماری کەمینەکان نادەن، دەوڵەمەندەکانیش ناچن هەژارەکان بچەوسێننەوە، گەورەکانیش بچووکەکان خراپ ناکەن، زیرەکەکانیش، کەسە سادەکان هەڵناخەڵەتێنن.
هەروەها زۆر دژی خۆپەرستی بووە، بۆیە لەوبارەیەوە دەڵێت: (هەموو سەرچاوەی خراپەکارییەک دەگەڕێتەوە بۆ خۆپەرستی، هەر ئەم خۆپەرستییەیە کە هەستی موڵکداری لەناو منداڵان دەچێتنێت، هەر ئەمەشە وا لە ئیمپراتۆرەکان دەکات کە پەلاماری وڵاتانی تر بدەن و داگیریان بکەن)
لەلایەکی ترەوە مودی زۆر دژی گەندەڵی و دەسەڵاتی ستەمکار وەستاوەتەوە، هەروەک خۆی دەڵێت:(ئەگەر کەسێک بەرازێک بدزێت ئەوا خەڵکی بە توندترین شێوە سزای دەدەن، بەڵام ئەگەر کەسێک خۆی بکاتە دەسەڵاتداری وڵاتەکە و خەڵکەکەی بچەوسێنێتەوە، ئەوا لەچاوی خەڵکەکەوە، وەکو پاڵەوانێکی مەزن سەیر دەکرێت و لەهەمانکاتیشدا وەکو نموونەیەکی باش بۆ نەوەکانی تری دادەنێن).
خوێندکارێکی تری کۆنفۆشیوز ناوی (مانگ کو) بوو، ئەو پێی وابوو، کە هۆکاری کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سرووشتی مرۆڤەکان نییە، بەڵکوو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی گەندەڵی سیاسی. بە بڕوای مانگ کو حکومەتێکی چاکەخواز، هێرش ناکاتە سەر درواسێکانی، بەڵکوو جەنگ لە دژی (هەژاریی و جەهل) دەکات، چونکە هەژاریی و جەهل، هۆکاری سەرەکی هەموو تاوانێک و ئاژاوە و شەڕێکن. لەبەرئەوە پێویستە لەسەر دەوڵەت، کە خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات.
هەرلەبەئەوە پێویستە حکومەت نەخشەی ئابووری بەهێز دابنێت، بۆ ئەوەی ئەو ئامانجە بهێنێتەدی (واتە خۆشگوزارەنی بۆ هاووڵاتییانی). هەروەها داوای ئەوەی دەکرد، کە دەوڵەت پێویستە باجی زۆر لە دەرەبەگەکان بستێنێت، هەروەها پێویستە دەوڵەت پشتگیریی پێشکەوتن و شارستانی بکات. لە هەمووی گرنگتر ئەم حەکیمەی چین، داوای دەکرد خوێندن بکرێتە شتێکی زۆرەملێ و هەموو دانیشتوانی وڵات فێری خوێندن و نووسین بکرێن.
لای مانگ کو باشترین کەس کە دەبێت خەڵکی بیکاتە حاکمی خۆی، ئەو کەسانەن کە ڕۆشنبیر و خوێندەوارن. هەروەها شۆڕشکردنی گەلانی لە دژی دەسەڵاتی ستەمکار بە مافێکی سرووشتی دادەنا. لەهەمان کاتیشدا زۆر دژی شەڕەنگێزیی و پەلاماری دەوڵەتانی تری لاواز بووە، چونکە ئەو پێی وابوو ئەم جەنگانە، تاوانی گەورەن و هیچ جۆرە جەنگێکی دەوڵەتیش عادیل نییە.
$یۆنان$
ئاسیا جێدەهێڵین و بەرەو ئەوروپا دەڕۆین بۆ یۆنانی کۆن، کە بە یەکێک لە شارستانییە گرنگ و پڕ بایەخەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت. لێرەوە بەشێکی زۆری فیکر و زانست و فەلسەفەی ئەوروپا لەدایک بوو. هەتا ئەمڕۆش، ئەوروپا و جیهانیش سوپاسگوزاری ئەم شارستانییە مەزنەیە.
لێرەش کۆمەڵێک فەیلەسوفی مەزنی ئەم وڵاتە، قسەیان لەبارەی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دژایەتییکردنی زوڵم و هەژاریی و چەوسانەوە کردووە. لەپێش هەمووشیانەوە فیساگۆرس و ئەفلاتون.
$فیساگۆرس$
فیساگۆرس بە یەکێک لە فەیلەسوفە ناسراوەکانی یۆنان و جیهان دادەنرێت. چ لە ڕووی زانستییەوە بەتایبەتی (ماتماتیک) چ لە ڕووی سیاسی و فکرییەوە، جێ پەنچەی خۆی دیارە. فیساگۆرس لە ساڵی (570 ی پێش زایین) لە دوورگەی ساموس لە یۆنان لەدایک بووە، لە ساڵی 510 پێش زایین لە باشووری ئیتالیا کۆچی دواییکردووە. فیساگۆرس پاش ئەوەی لە تەمەنی لاویدا لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی یۆنان کێشەی دەبێت، یۆنان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە باشووری ئیتالیا لەوێندەر یەکەمین قوتابخانەی فیکری خۆی دادەمەزرێنێت. ئەو یەکەمین کەس بوو کە داوای هەلی گونجاو و یەکسانی لەنێوان ژنان و پیاوان کردووە. لە قوتابخانەکەیدا کە پاشتر بە کۆمەڵگەی فیساگۆرسی ناوزەدکرا، سیستمێکی تەواو سۆشیالیستییانەی دامەزارندبوو. دەبوایە کوڕان و کچان پێکەوە کاریان بکردایەوە بەرهەمەکانیان بە یەکسانی بەسەر یەکدا دابەش بکردایە. دەبوایە پێکەوە تەنیا کار بۆ شتی چاکە بکەن و فێری زانستەکانی (فەلسەفە، ماتماتیک) پاشان پێکەوە فێری موزیک و وەرزش بوونایە.
هەروەها لەسەر قوتابییەکانی پێویست بوو، کە نابێت ئازاری هیچ ئاژەڵێک بدەن کە ئازاری مرۆڤ نادات، نابێت هیچ ڕووەکێک بسووتێنن یان ئازاری بدەن. دەبوایە هەموویان جلوبەرگی ئاسایی و سادەیان لەبەردابوایە. دیارە فیساگۆرس خۆی، نموونەی کەسێکی خاکی بوو. زۆرجاریش کۆمەڵی فیساگۆرس بە یەکەمین کۆمەڵی (ژینگەپارێزی) ناودەبرێت.
لەلایەکی ترەوە فیساگۆرس کۆمەڵگەیەکی درووستکردبوو، کە دوور بوو لە جیاوازی چینایەتی و تەنانەت نەتەوەییش.
فیساگۆرس دەڵێت:(ئەو ئازارەی کە مرۆڤ بەرانبەر بە ئاژەڵەکان دەیکات، پاشتر هەمان ئازار ڕووبەڕووی خۆی دەبێتەوە).
$ئەفلاتون$
ئەفلاتون یان وەکو ئەوروپییەکان پێی دەڵێن پلاتۆPlatonبە یەکێک لە باوکەکانی فەلسەفەی ئەوروپی و جیهان دادەنرێت. ئەفلاتون لە ساڵی 428 پ.ز. لە ئەسینا لەدایک بووە، ساڵی 348 لە ئەسینا کۆچی دواییکردووە. ئەفلاتون یەکەمین کەس بووە، کە خەیاڵی بۆ کۆمارێک یان دەوڵەتێکی دادپەروەر و یەکسان چووە. ئەمەش لە پەڕتووکە ناودارەکەی (کۆمار) بە جوانی دەردەکەوێت. ئەفلاتون لەم پەڕتووکەیدا باس لە دادپەروەریی و یەکسانی دەکات. ڕاستە بەشێکی زۆری پەڕتووکەی لەگەڵ سۆشیالیزم نایەتەوە بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیی بە مافی کۆیلەکان و بێگانەکانەوە هەیە، بەڵام بەشێکی گرنگی ئەم پەڕتووکە باس لە زۆر شت کراوە کە نزیکە لە بیری شۆشیالیزم.
ئەفلاتون لەبەشی شەشەمی پەڕتووکەکەیدا دەڵێت:(پێویستە هەموو شتێک لەنێوان هاوڕێکاندا هاوبەش بێت، ئەمە ژن و منداڵیش دەگرێتەوە.)
لەلایەکی تریشەوە ئەفلاتون دژی دەوڵەمەندەکان بوو، چونکە ئەوان بەهای هەموو شتەکانیان بە چەمکی خۆیان دەپێوا.
لەکۆمارەکەی ئەفلاتوندا، دەبوایە هاووڵاتییان یان ئەندامانی ئەم کۆمارە، هیچ کامیان نابێت خاوەنی زەوی یان موڵکێک بن، کە لە پێداویستی خۆی زیاترە. لەلایەکی ترەوە هەموویان لە ڕووی جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە هاوبەشن و نابێت هیچ جیاوازییەکیان هەبێت، پێویستە هەموویان برای یەکتری بن، ئەمەش وایان لێدەکات کە هەموویان یەکتریان خۆشبوێت و نەهێڵێت دیکتاتۆرێک درووست بێت.
لەلایەکی تریشەوە ئەفلاتون پێش مارکس و لینین، یەکەمین کەس بووە کە داوای ئازادیی سێکسی بۆ ژنان کردووە و دژی خێزانی تایبەت بووە. ئەفلاتون پێی وابوو نابێت ژنێک تەنیا لەگەڵ پیاوێکدا بێت و ببێتە کۆیلەی تایبەت بەو، بەڵکوو پێی وابووە کە ژنانیش بۆ هەموو پیاوانی تر هاوبەش بن. دیارە لێرەدا زیاتر بەرەو ئەوەدەچێت، کە ژنان خۆیان خاوەنی جەستەی خۆیان بن.
لەلایەکی تریشەوە ئەفلاتون، دژی ئەوەبوو کە چینێک لەسەر حسابی چینەکانی تر خۆش بژیی و لەپێناو خۆشی خۆیدا، ژیانی چینەکانی تر ناخۆش بکات و بیانکاتە قوربانی خۆشی خۆی. لەلایەکی ترەوە ئەو پێناسەیەکی تری بۆ دەوڵەمەندی کرد، ئەو پێی وابوو کە دەوڵەمەند ئەو کەسە نییە کە خاوەنی ئاڵتوونی زۆرە، بەڵکوو ئەو کەسەیە کە خاوەنی حیکمەت و فەزیلەتە.
بەگشتی دەتوانین بڵێین ئەفلاتون یەکەمین کەس بوو، کە بیری بۆ درووستکردنی کۆمارێک یان بەهەشتێک دەکردەوە لەسەر زەوی. بەهەشتێک کە مرۆڤەکان یەکتری نەچەوسێننەوە برای یەکتری بن.
بەڵام کێشەی ئەفلاتون و پێشتریش فیساگۆر ئەوەبووە، کە ئەمان هێشتا باوەڕیان بە مافی مرۆڤ بوون و یەکسانی لەگەڵ (بەربەر، کۆیلەکان (نەبووە. (بەربەر) بەو کەسانە دەوترا کە خەڵکی دەرەوەی ئەسینا بوون. کۆیلەکانیش ئەوانە بوون کە کرابوونە کۆیلە. دیارە لەو کاتەدا لە ئەسینای کۆن کۆمەڵگە بەسەر چەند چینێکدا دابەشکرابوون کە ئەوانیش: دەوڵەمەند، جەنگاوەرەکان، پیاوی ئازاد، کۆیلە، بەربەر، ژن و منداڵ. ئەو فیکرانەی ئەفلاتون، بەربەر و کۆیلەکانی نەدەگرتەوە، ئەمەش خەوشێکی گەورە بوو لە تێڕوانینی ئەم کەڵە فەیلەسوفە.
هەر لە یۆنانی کۆن دەمێنینەوە، دەچینە لای فەیلەسوفێکی ناسراوی تریان کە ئەویش ئەرستۆیە.
$ئەرستۆ$
ئەرستۆ لە ساڵی 384 پێش زایین لەدایک بووەو لە ساڵی 322 پێش زایین کۆچی دواییکردووە. ئەرستۆش بە یەکێک لەباوکە مەزنەکانی فەلسەفەی یۆنانی و ئەوروپی و جیهانیش دادەنرێت.
لە ساڵی 393 پ.ز. ئەرستۆ شانۆیەکی بەناوی (ئەکلزیازویسی/ Eclesiazusaeلەم شانۆگەریەدا ژنێک بەناوی (براکساگورا) دەڵێت:
دەمەوێت خەڵکی لە هەموو شتێکدا بەشی خۆیان هەبێت، هەروەها موڵکداریی هاوبەش بێت، لەمڕۆ بەدواوە چیتر شتێک نامێنێت ناوی دەوڵەمەند یان هەژار بێت، چیتر کەسێک نابینین، کە هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان بۆ خۆی بەرێت و خاوەنی زەویوزارێکی زۆری کشتوکاڵی بێت و لە پەناشیدا خەڵکانی تر خاوەنی هیچ نەبن. من کار بۆ ئەوە دەکەم کە هەموو شتێک هاوبەش بێت، زەوی، ئاو و هەموو موڵکێکی تایبەتی دەبێت بەشێوەیەکی هاوبەش بەسەر خەڵکدا دابەش بکرێت.ژنانیش تەنیا موڵکی یەک پیاو نابن، بەڵکوو بۆ هەموویان هاوبەش و موڵکی هەموویانن).
هەرچەندە ئەرستۆ لە ڕووی فکرییەوە ناچێتە قاڵبی فەیلەسوفانی سۆشیالیستییەوە، ئەو زیاتر کاری لەسەر ئازادیی و گەشەسەندنی زانست دەکرد، بەڵام لە بەشێک لە کارەکانیدا، داوای یەکسانی کۆمەڵایەتیی و دژایەتی خەڵکی دەوڵەمەند و چەوساندنەوەی مرۆڤەکانی کردووە.
بەدڵنیاییەوە فەیلەسوفانی یۆنان، ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو بۆ گەشەسەندنی فیکری سۆشیالیزم، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە مێژووی چەپدا بە فەیلەسوفانی سۆشیالیزمی خەیاڵیی دەناسرێن.
$فەیلەسوفانی سۆشیالیزمی خەیاڵی یوتۆبی$
لەپێش مارکس کۆمەڵێک بیرمەند و فەیلەسوفی گەورەی ئەوروپا بیریان لە نەهێشتنی سیستمی سەرمایەداریی و درووستکردنی سیستمێکی سۆشیالیستی کردتۆتەوە. ئەمانە لە مێژووی فکری سۆشیالیزمدا بە فەیلەسووفانی خەیاڵیی یان یوتۆبی دەناسرێن. هەروەها زۆر لەپێش مارکسیش دەستیان بە ڕەخنەگرتن لە سیستمی سەرمایەداریی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی کردووە. لێرەدا هەوڵ دەدەین کورتەیەک باسی ئەو بیرمەندانە بکەین.
$تۆماس مۆر$
تۆماس مۆر نووسەر و زانا و سیاسەتمەدای ئینگلیزی لە ساڵی 1478 لەدایک بووە و ساڵی 1535 کۆچی دواییکردووە. ئەم زانا ئینگلیزییە بە باوکی سۆشیالیزمی خەیاڵی (یوتۆبی، تۆباوی) دادەنرێت. ساڵی 1510 پەڕتووکێک بەناونیشانی (یوتۆبیا) دەنووسێت. ئەم پەڕتووکە باسی دوورگەیەک دەکات کە دەتوانین بڵێین وەکو (کۆمارە خەیاڵاوییەکەی ئەفلاتون وایە). تۆماس مور سەرەتای پەڕتووکەکەی بە ڕەخنەی توند لە سیستمی سیاسی و ئابووریی ئینگلتەرا دەستپێدەکات، کە چۆن نایەکسانی و ناعەدالەتی و هەژاریی بڵاوبۆتەوە، هەروەها زۆر دژی دەوڵەمەند و بازرگانەکان دەوەستێتەوە. دواتریش باسی دوورگەیەکی خەیاڵی دەکات، کە تێیدا هەموو ئەندامانی ئەو دوورگەیە بەشێوەیەکی ئاشتییانە ژیان بەسەر دەبەن و کەس زوڵم لە کەس ناکات و یەکسانیی و دادپەروەریی بەسەر دوورگەکەدا زاڵە، سیستمێکی ئاشتیی و ئازادیی هەیە و خەڵکی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەشدارن لە هەموو بڕیارێکی سیاسیی و ئابووریی و ئیداری دوورگەکە، کە ئەمەش دەتوانین بەسەرەتای درووستبوونی سیستمی سۆشیالیستی دابنێین.
$هنری سان سیمۆن$
فەیلەسوفی فەرەنسی سان سیمۆن لە ساڵی 1760 لەدایک بووە و لە ساڵی 1825 کۆچی دواییکردووە. ئەویش بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی فکری سۆشیالیزمی خەیاڵی دادەنرێت. سان سیمۆن دژی ناعەدالەتیی و هەژاریی و جەنگ بوو. لەهەمانکاتیشدا باوەڕی تەواوی بە فیکر و هۆشیاریی هەبوو، ئەو داوای کۆمەڵگەیەکی دەکرد، کە هەموو مرۆڤەکان دوور لە چەوساندنەوەو زوڵم و ستەم بژین، کۆمەڵگەیەک کە کۆتایی بە هەژاریی و برسێتی و بێکاریی و فەوزا بهێنێت. لە هەمانکاتیشدا ئەو باوەڕی وابووە کە سیستمێکی سیاسی درووست بێت کە لە سێ ئەنجومەن پێکبێت و ئەو ئیدارەی کۆمەڵگە و دەوڵەت بکات، ئەو ئەنجومەنانەش بریتی بوون لە:
1- ئەنجومەنی داهێنەران.
2- ئەنجومەنی لێکۆلەران.
3- ئەنجومەنی جێبەجێکاران.
پێیوابوو ئەمانە دەبنە دەسەڵاتی باڵا و دەبێت ئەمانە کۆمەڵگە بەڕێوەببەن، هەموو ئەمانیش بەشێوەیەکی ئازاد لەناو کۆمەڵگەدا هەڵدەبژێرێن.
$شارل فۆریە$
بیرمەند و فەیلەسووفێکی تری فەرەنسی شارل فۆریە یە لە ساڵی 1772 لەدایک بووە و لە ساڵی 1837 کۆچی دواییکردووە. دەتوانین فۆریەش بە یەکێک لە باوکەکانی سۆشیالیزم دابنێین، ئەو باوەڕی تەواوی بە کۆمەڵگەیەکی یەکسان هەبوو، داواشی دەکرد کە کۆمەڵگەی بچووک یان کۆڵۆنیای بچووک درووستبکرێت، کە هەموو مرۆڤەکان پێکەوە کار بکەن و کار و بەرهەم بەشێوەیەکی یەکسان بە سەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا دابەش بکرێت، هەربۆیە زۆرجار مێژوونووسان فۆریە بە باوکی (کۆمەڵەی هەرەوەزی)دادەنێن کە زیاتر لە یەکێتی سۆڤێتدا باوی هەبوو ئەوان ناوی (کۆلخۆز)یان لێنابوو.
$رۆبێرت ئۆین$
ڕۆبێرت ئۆین بیرمەند و نووسەر و بازرگانێکی دیاری هەرێمی ویڵزی بەریتانیا بوو، لە ساڵی 1771 لەدایک بووە و لە ساڵی 1858 کۆچی دواییکردووە. ئەمیش بە یەکێک لە دامەزرێنەر و باوکەکانی سۆشیالیزم دادەنرێت. ئۆین پێی وابوو کە مرۆڤ نە چاکەخوازە، نە شەڕەنگێزە، بەڵکە مرۆڤ بەرهەمی ئەو کەشوهەوا و دەوروبەرەیە کە تێیدا دەژیی. باوەڕێکی تەواوی بە چاکسازیی و گۆڕانکاریی کۆمەڵگەکان هەبوو، لەهەمانکاتیشدا ڕەخنەی توندی لە سیستمی سەرمایەداریی هەبوو، بە سەرچاوەی ناعەدالەتیی کۆمەڵایەتی و هەژاریی و برسێتی دادەنا.
ئۆین باوەڕی بە کۆمەڵگەیەکی یەکسان هەبوو کە هەموو مرۆڤەکان پێکەوە بەئاشتییانە بژین. ئەمیش وەکو ئەفلاتون باوەڕی بە کۆمارێکی خەیاڵی هەبوو. بەڵام ئەم توانی بە پارەی خۆی لە ساڵی 1825 ئەمریکا لە ویلایەتی ئیندیانا، کۆڵۆنیاییەکی بچووک درووستبکات و ناوی لێنابوو (نیوهارمۆنی) کە نزیکەی 3 هەزار کەس تێیدا دەژیان، لەم کۆڵۆنیایەدا، مرۆڤەکان پێکەوە کاریان دەکرد و دەژیان بەشداریی چالاکی کۆمەڵایەتیی و ئابووریان دەکرد. ئۆین پێی وابوو، کە دەبێت هەموو هۆکارەکانی بەرهەمهێنان ببێتە موڵکی گشتی و ئەندامانی کۆمەڵگە بەشداربن لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان و سوودمەندیش بن لەو بەرهەمە و بەکاریبهێنن. ئەمەش بە بنەمای سەرەکی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم دادەنرێت. لەلایەکی ترەوە ئۆین باوەڕی تەواوی بە نەمان و فەوتاندنی سیستمی سەرمایەداری هەبوو، چونکە پێی وابوو کە ئەم سیستمە لەگەڵ کرۆکی مرۆڤدا نایەتەوە و دژی مرۆڤایەتییە، هەربۆیە داوای گۆڕینی ئەم سیستمەی دەکرد بۆ سیستمی سۆشیالیستی.
$پێش کۆتایی$
دیارە لە هەموو شارستانییە کۆنەکاندا، بیری یەکسانی کۆمەڵایەتی و دژایەتییکردنی دەسەڵاتی ستەمکار هەبووە، لەهەمانکاتیشدا شۆڕش و خەبات لەپێناوی ئازادیدا کراوە. هەموو ئەمانەش بوونەتە پاشخانێکی زۆر پتەو، بۆئەوەی هزری کۆمۆنیستی لە سەدەی نۆزدە و بیستدا لەدایک بێت. هەروەها فەیلەسوفانی پێش مارکس بەتایبەتی ئەوانەی کە لە مێژووی سۆشیالیزمدا بە (فەیلەسوفانی سۆشیالیزمی خەیاڵیی، یوتۆبی) دەناسرێن، ڕۆڵێکی ئێجگار گەورەیان هەبوو لە پێشخستنی بیری چەپ و سۆشیالیستی، چونکە ئەوان بوون سەرەتا دەستیان بە ڕەخنەگرتن لە سیستمی سەرمایەداری گرت و داوای سیستمێکی نوێیان دەکرد، کە لەسەر بنەمای ئازادیی و یەکسانیی و پێکەوەژیانی مرۆڤەکان بکاتەوە. لەهەمانکاتیشدا داوای نەهێشتنی جیاوازیی چینایەتی دەکرد. خەبات و تێکۆشانی ئەمانیش، بووە هەوێنێکی باش بۆ لەدایکبوونی بیری کۆمۆنیستی مۆدێرن لەسەر دەستی کارل مارکس و فریدریک ئەنگڵس. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 418 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 11-08-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-08-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 05-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 418 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.312 چرکە!