پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,704
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,174
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
بۆچی فەلسەفە لە یۆنان سەریهەڵدا؟
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی فەلسەفە لە یۆنان سەریهەڵدا؟

بۆچی فەلسەفە لە یۆنان سەریهەڵدا؟
$بۆچی فەلسەفە لە یۆنان سەریهەڵدا؟بۆچی فەلسەفە لە یۆنان سەریهەڵدا؟$
نووسینی: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#
کاتێک سەیری مێژووی فەلسەفە دەکەین، بەتایبەتی فەلسەفەی خۆراوایی، یۆنان دەبێتە دایکی هەموو فکر و فەلسەفەی خۆراوا و لێرەوە سەرەتای گومان و پرسیارەکان لەبارەی بوون و مرۆڤ و سیستمی سیاسیی و ئابووریی و زانست سەریهەڵدا. لەکاتێکدا یۆنان وڵاتێکی بچووکە، بەڵام کۆمەڵێک فەیلەسوف و زانای گەورەی بۆ جیهان بەرهەمهێناوە. ئەمەش بۆتە مایەی پرسیار و لێکۆڵینەوە لای زۆربەی مێژوونووسان و فەیلەسوفەکانی جیهان، بۆچی لەم وڵاتە بچووکەی ئەوروپاوە، فکرو فەلسەفەی ئەوروپا لەدایک بوو؟ ئەو هۆکارانە چین کە وایکردووە کە یۆنان ببێتە دایکی فکر و فەلسەفەی خۆراوا؟ بۆچی تەنیا لە یۆنان لە شوێنێکی تر فەلسەفە سەریهەڵنەدا؟
دیارە لەمەشدا کۆمەڵێک هۆکاری جوگرافیی، مێژوویی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە سەرهەڵدانی فەلسەفە لە یۆنان.
ئێمە لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین ئاماژە بە هەندێک هۆکار و فاکت بدەین، کە ڕۆڵی بەرچاوییان هەبووە لە سەرهەڵدان و گەشەسەندنی فەلسەفە و فکری یۆنانی کۆن.
$مانای فەلسەفە$
سەرەتا پێمخۆشە لە مانای وشەکەوە دەستپێبکەم، چونکە ئەویش لە زمانی یۆنانی کۆنەوە هاتووە. وشەی Philosophy فیلۆسۆفی لە دوو وشەی لێکدراوی یۆنانی پێکدێت کە مانای خۆشەویستی بۆ حیکمەت دەگەیەنێت، بۆ یەکەمجاریش وشەی فەلسەفە یان فیلۆسۆفی لەلایەن فەیلەسوفی یۆنانی فیساگۆرسەوە بەکارهات و چووە ناو فەرهەنگی فکری جیهانەوە. فەیلەسوفیش ئەو کەسانە بوون کە بە دوای ڕاستیدا دەگەڕان ئەوەش لە ڕێگەی تێڕامانەوە.
لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینەوە، وشەی فەلسەفە و فەیلەسوف لە یۆنان سەریهەڵدا، بەڵام دووبارە با پرسین بۆچی لێرە نەک لە شوێنی تر ئەم دوو وشەیە سەریان هەڵدا؟
$پێگەی جوگرافی$
هەمیشە جوگرافیا و کەشوهەوا کاریگەرییان بەسەر مرۆڤەکانەوە هەیە بۆ هەڵبژاردنی شوێنی مانەوە و ژیان. ئەم خاڵە زیاتر فەیلەسوفی ناسراوی فەرەنسی مۆنتسکیۆ داکۆکی لێدەکات. کاتێک سەیری یۆنان دەکەین، دەکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست و باشووری کیشوەری ئەوروپاوە. هەمیشە کەشوهەوایەکی مام ناوەندی هەبووە. یۆنان سرووشتێکی جوانی هەیە، دەتوانیت شاخ و کێوی بەرز ببینیت، هەروەها پێدەشتی کاکی بە کاکی، دەریایەکی شینی پاک و بێگەرد، بوونی چەندین دوورگەی جوان. هەموو ئەمانەش کاریگەریان لەسەر کەسایەتی مرۆڤەکان دەبێت. وەک (ویلی دیورانت) مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی ئەمریکاییش لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەیدا (مێژووی شارستانییەتەکان) دەڵێت: بوونی کەشوهەوایەکی مام ناوەند و ڕووبار و دەریایەکی گەورە، وایکرد کە مرۆڤ وڵاتی یۆنان هەڵبژێرێت و تێیدا بژیی و شارستانی یۆنانیش سەریهەڵدا.)
دیارە جوگرافیا کۆمەڵێک سیفاتی باشی تری بە یۆنانییەکان بەخشی، بەتایبەتی لە ڕووی کەلتورییەوە.
$نەبوونی دەوڵەتێکی ناوەندی بەهێز$
ئەم پێگە جوگرافییەشی کۆمەڵێک خاسیەتی باشی تری پێ بەخشیووە. یۆنان بە حوکمی بوونی کۆمەڵێک دوورگەی بچووک، وایکردووە کە دەوڵەتی بەهێز و ناوندی وەکو لە ناوچەی میزۆپۆتامیا یان چین یان میسر درووست نەبێت، بەڵکوو کۆمەڵێک دەوڵەتشاری بچووک هەبوون وەکو ئەسینا، تا لە کۆتاییدا ئەسکەندەری مەکدۆنی و باوکی هەموویان دەگرن و ئیمپراتۆیەتی یۆنانی بەهێز درووست دەکەن.
یۆنان وەکو میسر نەبوو کە فیرعەونێکی ستەمکار حوکمی بکات ژیان و ئازادیی تاکەکان پێشێل بکات، نەبوونی ئەم حوکمە ستەمکارەش وایکرد کە خەڵکی ئازادانە بژین و پرسیار لەبارەی هەموو شتێکەوە بکەن و ترسی کوشتن و سزادانیان نەبێت، بە واتایەکی تر (وشە یان قسە) سزای لەسەر نەبوو.
بوونی جۆری دەوڵەتشاریی وایکردووە کە جۆرە سیستمێکی ئازاد و دیموکرات لە یۆنان درووست بێت بەتایبەت لە ئەسینادا، بەپێی بۆچوونی ویلی دیورانت بێت، باشترین نموونەی دیموکراسی بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. بوونی سیستمی ئازاد و دیموکراتیش وایکردووە کە خەڵکی ئازاد بن لە پرسیارکردن و قسەکردن، هەرئەمەش وایکردووە کە بە گومانەوە سەیری هەموو شتێک بکەن. وەکو دەشزانین سەرەتای هەموو فەلسەفەیەکیش بە پرسیار و گومان دەستپێدەکات.
هەرچەندە هەندیک کاتیش دەوڵەتشاری بەهێزیش درووستبووە و خەڵکی چەوساندۆتەوە بەتایبەتی لە ئەسینادا، بۆ نموونە لەسەردەمی سوکراتدا. کە لەسەر بۆچوونە فکرییەکان سزای کوشتنی بەسەردا سەپێنرا، هەرچەندە تا ئەمڕۆش یۆنانییەکان لەو کارەیان پەشیمانن و خۆیان بە تاوانبار دەزانن بەرانبەر بە فەلسەفە.
$زیکی لە شارستانییە جیهانییەکانی ترەوە$
دووبارە جوگرافیا سوودێکی تری بە یۆنان گەیاندووە، ئەوەش ئەوەیە کە یۆنان خۆی لە نزیک کۆمەڵێک شارستانیدا دەبینێتەوە، لە باشوورە دراوسێی شارستانی میسری، کە یەکێکە لە شارستانییە مەزنەکانی جیهان، لە خۆرهەڵاتیشەوە دراوسێی شارستانییە مەزنەکانی میزۆپۆتامیا و ئێران بووە، هەر لە ڕێگەی ئەمانیشەوە ئاشنایەتی بە شارستانیی هیند و چین هەبووە.
لە کۆندا یۆنان ببووە چەقی هەموو شارستانییە مەزنەکانی ئەوکاتی جیهان، ئەمانەش چ لە ڕووی فکریی و سیاسیی و ئابووریی و فەرهەنگییەوە، کاریگەریی گەورەیان بەسەر یۆنانەوە هەبووە.
$گەشەسەندنی لایەنی ئابووری$
لە سەدەی 5 پێش زاییندا یۆنان گەشەیەکی ئابووری گەورەی بەخۆوە بینی، جگە لە لەلایەنی کشتووکاڵی، لایەنی بازرگانیش زۆر بەهێز بوو، لەوکاتەدا یۆنان بووە کاروانسەرایەکی گەورە لەنێوان خۆرهەڵات و خۆراوادا. ئەمەش وایکرد کە کۆمەڵگەی یۆنانی گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا بێت، جگە لە خانەدانەکان، چینی بازرگان و خەڵکی دەوڵەمەند پەیدا بێت. چینێک پەیدا بوو، کە دەیتوانی دەستی بە زانست و پەڕتووکی گرنگ بگات، کەمێک خۆشگوزەران بژی. بەحوکمی گەشەسەندنی بازرگانی، بواری کەشتیوانیش پێشکەوت، ئەمەش وایکرد کە گرنگی زیاتر بە زانست بدرێت بەتایبەتی لە بواری فەلەکناسییدا. نابێت ئەوەشمان لەیادبچێت، کە بەشێکی زۆری فەیلەسوفانی یۆنان، پێشتر زانا بوونە لەوانە تالیس و فیساگۆرس، کە بە باوکی فەلسەفەی یۆنانی ناودەبرێن.
$کاریگەریی ئەفسانەکان$
یۆنان پێش ئەوەی ببێتە مەڵبەندی فکرو فەلسەفە، مەڵبەندی کۆمەڵێک ئەفسانەی گەورەیە کە هەتا ئەمڕۆش بە ئەفسانە مەزنەکانی جیهان دادەنرێن بەتایبەتی ئەفسانەی ئەلیادەو ئۆدیسە. ئەم ئەفسانانە ڕۆڵی گەورەیان لە سەر ئەندێشە و بیرکردنەوەی تاکی یۆنانی هەبوو، چونکە ئەم ئەفسانانە باسی ژیانی کۆمەڵایەتیی و سیستمی سیاسی و ئیداریی و تاڕادەیەکیش ئابوورییان کردووە. ئەم ئەفسانانە بوونە بەردی بناغە بۆ قسەکردن لەبارەی مرۆڤ، سیستمی کۆمەڵایەتی، بوون، خودا و زۆر شتی تریش. یۆنانییەکان لە ڕێگەی ئەفسانەکانەوە توانییان پەرە بە هونەری گێڕانەوە و نووسین و توانا فکریییەکانی خۆیان بدەن.
$نەبوونی دەسەڵاتێکی ئایینیی بەهێز$
هەتا ئایینی کریستیان بڵاونەببۆوە لە یۆنان، کۆمەڵێک ئایینی سرووشتی لەناو خەڵکیدا بڵاوبوو، ئەو ئایینانەش نەبوونە هۆی درووستبوونی چینێکی بەهێزی پیاوی ئایینی، کە ببنە پاسەوانی زمان و جەستەی خەڵکی و خۆیان بکەن بە وەکیلی خودا لەسەر زەوی. وەکو نووسەر و بیرمەندی میسریش (محمەمەد زەکەریا تۆفیق) دەڵێت: بۆ ماوەی 8 سەدە قوتابخانەی لیسیومی ئەرستۆ بەردەوام بوو لەسەر خوێندن و وانە وتنەوە بە خوێندکارانی، هەتاوەکو کاتێک ئایینی کریستیان بڵاوبۆوە بە فەرمانی کوستەنتین قوتابخانەکە داخراوە و فەلسەفەش حەرام کراوە. لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، زۆرجار پیاوانی ئایینی بوونەتە ڕێگر لە گەشەسەندنی فکر و فەلسەفە، بەڵام یۆنان پێش ئەوەی ببێتە کریستیان، ئەم کێشەیەی نەبووە.
$بوونی قووتابخانەی فکریی و زانستی بەهێز$
هەمیشە بۆ پێشکەوتنی هەر شتێک پێویستیت بە ژێرخانێکی بەهێز هەیە، جا شتی فکریی بێت یان تەنانەت پیشەیی بێت، بۆ هەموو شتێک پێوستیت بە مامۆستا و قوتابخانە هەیە تاوەکو خوێندکارانی وانەی تێدا بخوێنن و ئەزموونی خۆیان تاقیبکەنەوە و توانا فکریی و جەستەییەکانی خۆیان تێدا بەرجەستە بکەن. هەر لە دێر زەمانەوە بەتایبەتی لەسەردەمی فیساگۆرسەوە قوتابخانەی فکریی و زانستی پەیدابوو، دواتریش لە سەردەمی ئەفلاتوندا بۆ یەکەمجار قوتابخانەی تایبەت بە فکر و فەلسەفە کرایەوە کە بە ئەکادیمای ئەفلاتون دەناسرێت.
جێگەی ئاماژەیە تائیستا لە تەواوی زمانە ئەوروپییەکاندا وشەی (ئەکادیمی) بۆ خوێندنی زانکۆیی دادەنرێت. لە دوای ئەفلاتونیش، ئەرستۆ قوتابخانەی لیسیومی فەلسەفی دانا، ئەویش هەمان ڕێچکەی مامۆستاکەی دەگرتە بەر.
بوونی ئەم قوتابخانە زانستیی و فکریی و فەلسەفییانە ڕۆلی ئێجگار گەورەیان هەبوو لە بەرهەمهێنانی زانا و فەیلەسوفی مەزن لە یۆناندا. چونکە لە ڕێگەی ئەو قوتابخانانانەوە، خوێندکارانی فێری زانست و فکری نوێ دەبوون، هەروەها لە ڕێگەی ڕەخنە و مشتومڕ و دیالۆگیشەوە، فکری نوێ لەدایک دەبێت. ئەگەر کەسێک نەبێت تۆ فکرەکانی خۆتی بۆ باس بکەیت و کەسیش نەبێت ڕەخنەت لێبگرێت، ناتوانیت بیری ڕاست و درووست بەرهەم بهێنیت.
$دەرئەنجام$
دیارە کۆمەڵێک خاڵی گرنگی تر ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە پێشخستنی زانست و فکر و فەلسەفە لە یۆنان، لەپێش هەمووشیانەوە بوونی ئاشتیی و ئارامیی، بەڵام بەداخەوە لەپاش داگیرکردنی یۆنان لەلایەن تورکەکانەوە، چرای فکر و فەلسەفە بەتەواوەتی لەم وڵاتە دەکوژێتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە تورکەکان چ زیانێکی لەو وڵاتانە داوە کە داگیری کردووە.
ڕاستە یۆنان لە سەدەکانی پێشوودا مەڵبەندی فکر و فەلسەفە و زانست بوو، چراییەک بوو کە هەموو ئەوروپا و جیهانیشی ڕووناک کردەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم چرایە بە داگیرکردنی ئەم وڵاتە لەلایەن تورکیاوە، دەکوژێتەوە، پاشان وڵاتانی تری ئەوروپایی جێگەی یۆنان دەگرنەوە لەپێش هەمووشیانەوە ئیتالیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا. [1]
ئەم بابەتە 458 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 10-08-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-08-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 458 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,704
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,174
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.266 چرکە!