پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
عەلمانیەت لە پێچی مێژووی زانست دا
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
عەلمانیەت لە پێچی مێژووی زانست دا
نووسینی: عەلی حەمە

کرۆکی چەمکی عەلمانیەت و بنەما بنچینەییەکانی، بەرهەمی دۆزراوە زانستیەکان و زانا گەردونناس و بیرکاریزانەکان بو، بەڵام زیاتر بەناوی بیرمەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانەوە لکاوە، کە ئەوەش یەکێکە لە زوڵمەکانی مێژوو

نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس (1473 - 1543ز) و وەرچەرخانێک لە مێژووی زانستدا
مرۆڤ، نەی توانیوە لێکدانەوەیەکی زانستی و لۆژیکی سەبارەت بەگەردون و دیاردە ودەرکەوتە کۆمەڵایەتی و سرووشتیەکان هەبێ، بۆیە سەدان ڕێگاو دەرئەنجام و لێکدانەوە و شرۆڤەی کاری هەڵە و نالۆژیکی لێکەوتۆتەوە و هەندێکی بوەبەبەشێک لە کلتور یا لەنێو داب ونەریتە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە و پەیڕەوکراوە و نەوە دوای نەوە گواستراوەتەوە، بۆنموونە دیارە سرووشتیەکانی وەک: هەورە بروسکە، لافاو، مانگ گیران و خۆر گیران... لە کۆندا بە هۆکاری توڕەیی ئالیهە و خوا لە خەڵک وەک بەڵایەک نیشانی خەڵکی ئەدات و تۆڵەیان لێ ئەکاتەوە، لەنێو هەندێ تیرە و هۆزەکۆنەکانی مێژوودا زۆر جار جوانترین کچ لەنێو هۆزەکەدا وەک قوربانی فڕێدراوەتە ناو ڕوبارو چۆمە هەڵچوەکان تاوەکو لە تۆڵە و توڕەیی خواکەیان پارێزراو بن وئارام بێتەوە...لە ناوچەکەو نێو گەلانی موسڵمانیشدا هێشتا هەندێ لەو سروتە ئایینی و نوێژی بەکۆمەڵ وتایبەت لەبەرانبەر دیاردە سرووشتیەکانی وەک (مانگ گیران، وشکە ساڵی) پەیڕەو ئەکرێ بێ ئاگا لەوەی کەئەم ڕووداو و دیادە سرشتیانە دیاردەی ئاسایی و سرووشتین و هیچ بکەر و هێزێکی ئیلاهی و ونی لە پشتەوە نییە و ڕودانیشیان پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەوا و جوڵەی زەوی و ئەستێرەکانی تر و سوڕانەوەی زەویە بەدەوری خۆی و خۆردا...

سەبارەت بە بیروڕا و سەرخانی فکری کۆمەڵگە کە ڕەنگدنەوەی پەیوەندی وجۆر و ئاست و هۆکارەکانی بەرهەمهێنانن (ژێر خانی ئابووری کۆمەڵگە) ن، کە بەدرێژایی چەندین سەدە مرۆڤایەتی بەدەستی جیاوازی گەورەی چینایەتی و ڕەگەزیەوە چەوسێنراوەتەوە و ڕەنجی بۆ کەسنی تربوەو بێ بەش کراوە لە مافە سرووشتیە ئاسیاییەکانیشی، بۆ نموونە فەیلەسوفی گەورەی یۆنانی ئەرستۆ تالیس (384 - 322 پێش زاین) ژیاوە سەبارەت بە بون و پێگەی کۆیلە ئەڵێ ؛ (سیستمی کۆیلایەتی و لەو ڕوانگەی کە کۆیلە لایەنێکی باشی هەیە بەوەی توانای بەهێزی هەیە بۆ کار کردن. وەئەڵێ ؛ چارەنیە لەوەی کە دەستەیەک حاکم ودەستەیەکی تر محکوم بن، چونکە هەمیشە ئەوانەی پێگەو مەنزەلەیان بەرزترە حوکمداری ئەکەن بەسەر ئەوانەی کە لەخوارەوەن و پێگەیان نزمە، وەسرووشت عادەتەن لەشێکی بەهێزی بە کۆیلە بەخشیوە بۆ کارکردن و ئەقڵێکی باش و فکرێکی کامڵیشی خستۆتە لەشی کەسە ئازادەکان بۆیە لەوە ئەوە دەردەکەوێت کە مرۆڤە ئازادە ئەقڵەکان ئامادەترن بۆ ئەوەی حوکمداری بکەن وەک ئەوەی مێشک حوکمی لاشە ئەکات)

ئەرستۆ جگە لەوەی زانیاریەکی زۆری لەسەر سیاسەت و دەسەڵات هەبوە، لە بواری بیرکاری و فەلەکناسیدا زانیاری زۆری بڵاوکردۆتەوە و کاریگەری زانیاریەکانی تاسەدەکانی ناوەڕاست ڕۆڵی گەورەی هەبوە لەنێوتەواوی دامودەزگا دینی و ناوەندەکانی پەروەردەو فێرکردن و زانکۆکاندا بەجۆرێک کە زۆربەی زانا لاهوتیە کاپۆلۆکیەکان لە ناوبانگترینیان (تۆما ئەکوینی 1224ز - 1274ز) بیروراکانی ئەرستۆی لەگەڵ بابەتە فێرکاریەکانی لاهوتیەت یەکخست (دمجو) وە ئەو بیوڕا فەلەکیەی ئەرستۆ کەئەڵێ زەوی جێگیر وەستاوە و گەردون بەدەوریدا دەسوڕێتەوە بوە عەقیدەی کاپولیکی وتەبەنی ئەو بیروڕایانەیان کرد وپێشتریش کۆمەڵێ لە لاهوتیە کۆنەکان بڕواو پا بەندی خۆیان بە بۆچونەکەی ئەرستۆ سەبارەت بە زەوی چەقی گەردونە و هەمو کەون بەدەوری زەیدا ئەسورێتەوە، دەربڕی بوو چونکە زیاد لە پێویست چەند ئایەتێکیان لەوبارەوە شیکردبۆوە لە پەڕتووکی پیرۆزی زەبور ی داود پێغەمەر وە یەکێکیان ئەو ئایەتەیە کە ئەڵێ (ان اللە هو المؤسس الارض علی قواعدها فلا تتزعزع الی الدهر و الابد

بەم شێوەیە بیروڕا فەلەکیەکانی ئەرستۆ شانبەشانی ئەوزەمینە سازیە عقائدیە لاهوتیە و دواتریش ئەو پشتگیریە گەرمە وگرنگەی کە ئایینی کاپولیکی پێیدا و تەبنی کرد، بوە یەکێ لە پایە گرنگەکانی بواری فێرکاری و تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و سنوری ئیمپراتۆرەکانیشی گرتەوە و وەک تیۆری ئەرستۆ ناسرا کە پێی وابو زەوی چەقی گەردونە و 7 حەوت ئەستێرەی (عگارد، زوهرە، مەریخ، مشتەری، زوحەل، خۆر و مانگ) لە خولگەیەکی بازنەیدا بە خێراییەکی جێگیر بەدەوری زەویدا ئەسوڕێنەوە). دوای ئەرستۆ، (کلودیۆس بگلیموس 87 150 زاینی) کە لە ئەسکەندەریەی میصر لەدایک بوە وهاووڵاتی ڕومانی بوە، یەکێک بوە لە فەلەکناسو بیرکاری زان وجوگرافی ناسی بەناوبانگی سەردەمەکەی خۆی و چەندین لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی زانستی ئەنجام داوە و دەربارەی فەلەک لە ساڵی 140 ی زاینیدا هاوڕابوە لەگەڵ ئەرستۆ کەزەوی بە ناوەندی گەردون داناوە بەڵام ئەڵێ ئەستێرەکان بە شێوەی بازنەی بەدەوری زەویدا ناسوڕێنەوە بەڵکوو هەمویان بەدەوری ناوەندێکی تایبەت بەخۆیاندا ئەسوڕێنەوە بەشێوەی هیلینجی (epicycle) ولەهەمان کاتا سوڕانەوەکەی خۆی بەدەوری زەویدا بەردەوامە بەمەش زەوی ئەبێتە ناوەندی ناوەندەکان و جەختیشی لە خڕی ئەستێرەکان کردۆتەوە، تیۆرەی بگلیمۆس سەبارەت بە دانانی زەوی بە چەقی گەردون و نەجوڵانی، هەر جەخت کردنەوە نەبو لە تیۆرەکەی ئەرستۆ بەڵکوو داننان و جەختکردنەوەش بو لە هەمو ئەو معتقداتە باو و ئیلاهیانەی پێشتر کە زەوی بە ناوەندی گەردون و مرۆڤ وەک کائنێکی بیرکەرەوەی گەورە لەو ناوەندە دا وێنا ئەکات و هەمو گەردون لەدەوری خولگەی ئەو مەخلوقە کە مرۆڤە و شایستەی ئەو گرنگی پێدانەیە ئەسوڕێتەوە و بەمەش تیۆری بگلیمۆس هاوشێوەی تیۆرەکەی ئەرستۆ، لەلایەن ئایینی کاپۆلیکی تەبنی کراو بۆ هیچ کەس وناوەندێک نەبو کە دژی ئەم بۆچونە بوەستێ و ڕەتی بکاتەوە.

بەڵگەی ئەرستۆ بۆ سەلماندنی ئەوەی کە زەوی چەقی گەردونە و ناجوڵێ بەلای ئەوەوە ئەگەر بەردێک بەرەو بەرزی ئاسمان هەڵبدرێ ئەبینین لە هەمان شوێنی هەڵدانەکەیدا ئەکەوێتەوە سەر زەوی، خۆ ئەگەر زەوی بجوڵێ یا بسوڕێتەوە ئەبێ بەردەکە لە شوێنێکی تر بکەوتایەتە سەر زەوی، بگلیمۆسیش بۆ سەلماندنی ڕاستی تیۆرەکەی لەو سەردەمەدا بەڵگەی ئەوەی خستەڕو وتی زەوی ئەگەر لە ڕۆژێکدا بەدەوری خۆیدا بخولێتەوە پێویستە زەوی بەخێرایی 2000 دوو هەزار کیلۆ مەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت و ئەگەر زەوی بەو خێراییە بخولێتەوە ئەوا ڕەشەبا و بای لماوی و شەپۆلی بەهێزی ئاوی دەریاکان سەر ڕووی زەوی دادەپۆشێت کە لەواقیع دا ئەمانە هیچیان ڕوویان نەداوەو بونیان نییە بۆیە زەوی ناجوڵێ و هەمو ئەستێرەو گەردون بەدەەری چەقی زەویدا ئەخولێتەوە.

هەڵەی بەڵگەی هەردوو تیۆرەکە ولێکدانەوەکانیان ئەوەیە کە بەرگە هەوایی و بەردەکەی ئەرستۆ وهەموو دەریاو ڕوبارەکان سەرزەوی بەهەمان پێوەری یەکسان هەمویان بەیەکەوە ئەجوڵێنەوە وئەسوڕێنەوە، وەیەکێ لەو هۆکارانەی کە کڵێسە پابەندبون و تەبنی تیۆرەکانی ئەرستۆ و بگلیموسیان کرد ئەگەرێتەوە بۆ هۆکاری نەفسی مرۆڤ، چونکە خولانەوەی زەوی لای ئەوان مانای بێکەڵکی و بێ ئەهەمێتی مرۆڤەکان ئەگەیەنێ لە گەردوندا، بۆیە هەر هزر و بۆچونێکی تر و جیاواز لەمە دژوەستانی بیروڕاکانی کڵێسە کە ڕای وایە کە زەوی چەقی گەردونە و کڵێسەش چەقی زەویەو لەمەشەوە کڵێسە ئەبێتە چەقی دنیا، بۆیە بەجوڵانی زەوی هەمو ئەو بیروڕا و تەصەوراتانەی کڵێسە ئەبنە تۆزوبا.

مرۆڤ بەردەوام بەدوای حەقیقەتدا گەڕاوە و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوە نهێنی و بابەتە شاراوە و نەزانراوەکانی سرووشت و دەوروبەرەکەی بزانێ و شی بکاتەوە بۆیە ئەبینین کاروانی زانست و زانیاری و گەڕان و دۆزینەوە کان ڕۆژ دوای ڕۆژ لە هەردوو بواری ستونی و ئاسۆیی زیاتر بون.

چاخی گریکی پێش لەدایک بونی مەسیح وبەتایبەتی 5 پێنج سەدەی بەر لە زاین بە چاخی بێداربونەوە وگەرانەوە بوە بۆ خوێندبەوە وردبونەوە لە دەقە کۆنەکان وداهێنراوەکانی گریک، دوای سەرهەڵدانی کریستیانەت و بڵاوبونەوەی بیرورا ئایینیەکانی کریستیان ململانێ و ناکۆکی ئایینی نوێ لەنێوان لایەنگرانی ئایینی کریستیان نوێ و ئایینی کۆن ومعتقداتی دینی باو سەرهەڵدەدات و لە ساڵی 337ی زاینی و کۆتایی سەدەی چوارەمیدا لەلایەن قسگنگینی یەکەم و دەسەڵاتدارە ڕۆمانیە کریستیانەکانەوە بڕیار لە فەڕمی بونی ئایینی کریستیانەت ئەدرێت، بەڵام ئایینی کریستیانش وەک تێکەڵەیەک لە هەڵگری ئایینی پێش خۆی گەلێ لە دەقە ئایینی و شعاراتی ئایینی کۆنی میپرائی تیاجێکرابۆوە بەجۆرێک کە شتێکی نوێی وای تیانەخوێندرایەوە دەربارەی هاندان و پێشکەوتنە زانستیەکان و عەدالەت و چاکسازی سیاسی، جگە لەوەی کە بانگەشەی یەک خوای و ڕەتکرنەوەی پەرستنی ئەو فرە ئالیهە و فرە خواییەی ڕاگەیاند و دواتریش بەهۆی کڵێسەوپیاوانی ئایینیەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەمو دامودەزگا سیاسی و دینی و خوێندن وپەروەردە و دامەزراوە زانستیەکاندا گرت و پێیان وابو کڵێسە ئەو نێوەندەیە لەنێون خوا و مرۆڤدا، واتە خوا ڕاسپاردە ورێنماییەکانی لە ڕێگەی کڵێسەوە دەگاتە خوارەوە و عیبادەت وچاکەکانی مرۆڤ ورەفتارەکانی بەگشتی بەهۆی کڵێسەوە دەگات بەخوا، وە دەیان وت ئەگەر کڵێسە لە خەڵک نەبورێ ئەوا خواش لێی نابورێ و کارتی لێخوش بون (صکوک الغفران)و چونە بەهەشتیان بە خەڵک ئەفرۆشت و سەروەت وسەرمایەیەکی یەکجار زۆریان بۆخۆیان کۆکردبۆوە، کاپۆلیکەکان پێیان وابو ئەم دنیا پیس و هیچە، وەک زیندانێک وایە و زەوی تاراوگەیەکە و ئەبێت لەم دنیا دوور کەوینەوە و هەمیشە خەریکی عیبادەت بین، کاپۆلیکەکان پێیان وابو ئادەم وحەوا کە لە بەهەشتابون چێژ تەنیا چێژێکی ڕوحی ونەفسی بوە، بەڵام کاتێ ممارەسەی چێژی جەستەییان کرد خوا سزای دان و لە بەهەشت دەری کردن، بۆیە مرۆڤ بۆئەوەی لە خوا نزیک بێت ئەبێ دوور بکەوێتەوە لە خۆشی و چێژی مادی و جەستەیی.

ئەو بارودۆخەو بیروباوەڕە باو و دەسەڵاتە پڕ قۆرخکاریەی کە نیسە و پیاوانی کڵێسەی کاپۆلیکی کۆمەڵگە و دەسەڵاتی مەلیک وتەواوی سیستمی حوکمڕانی و ڕەوتی زانین و زانست و بارودخی ئەوروپا و ئیتاڵیای بەتایبەتی لاواز و سست کردبو، ڤاتیکان لەناو دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا ببوە دەوڵەت و ناوەنێکی سەربەخۆ و بڕیاردەر بە جۆرێک کە مەترسی بنەرەتی لەسەر تەوای دەسەڵاتی ئیمپراتور دانابو جگە لەوەی لەگەڵ ڕەوتی پێشکەوتن و دەرکەوتنی چینی ناوەڕاست و گەشەی بازرگانی و لاوازبونی دەرەبەگەکان و زۆر بونی بەرهەڵستکاری دژی بیروباوەری کاپۆلیکی و گەرموگوڕی کەشتی گەلی بازرگانی ئیالیا، پەیدابونی شاری گەورە و کۆچ لە لادێ بەرەو شار و جیابونەوەی چینەکان لە شاری ڤینیسیا نەدەهاتەوە کە زیاتر لە 16 هەزار کەس لەکارگەی پیشەسازی چنین و 6شەش هەزار کەسی تر لە کارگەی درووستکردنی کەشتیدا کاریانکردووە کە پەیدابونی سەرمایەدار و کرێکاری هێنایە ئاراوە و شان بەشانی ئەوەش سەدەی پانزە و شانزەی زاینی بەسەدەی دەرکەوتن و دۆزینەوە و وەرچەرخان و ئاڵوگۆڕی گرنگ وگەورە دا ئەنرێت کە نەک هەر ئیتالیا و دەسەڵاتی پاپۆیی و پیاوانی ئایینی کریستیان گرتەوە بەڵکوو کاریگەریەکانی تەواوی ئەورپا و دنیای گرتەوە کە گەورەترین و کاریگەرترینیان لەبواری فەلەک و ڕیفۆرمی ئایینی و تیۆری دەسەڵاتی ڕەهای ماکیاڤیلی.

بەدرێژی ماوەی زیاتر لە 17 سەدە تەواوی ئەوروپاو سەرزەمینی داگیرکراوی قەڵەمڕەوی هەردو ئیمپراتۆریەتی ئەغریقی و ڕۆمانی لەژێر دەسەڵات و هەژمونی بیروباوەری ئایینی کۆن و ئالیهە کان و ئایینی کریستیان و تیۆری ئەرستۆ و بگلیمۆس دابو سەبارەت بە دانانی زەوی بەناوەندی گەردون و ئەستێرەکان ومانگ وخۆر بەدەوریدا ئەخولێنەوە، کە کڵێسە ئەم تیۆرەی تەبەنی کردبوو، بەڵام دەرکەوتنی تیۆرێکی نوێ لەلایەن زانای بیرکاری و فەلەک ناس بەناوی (نیکۆلاس کۆپرنیکۆس 1473 - 1543 زاینی) سەبارەت بە گەردون نەک هەر سنوری فەلەک بەڵکوو کایگەری تەواوی کردە سەر کایەی سیاسی و ئایینی فەلسەفە و ڕۆشنبیری مرۆڤایەتی بەگشتی، کە تەواوی تیۆری فەلەکی ئەرستۆ وبگلیمۆسی لنگەوقوچ کردەوە و عەرشی دەسەڵاتی ئایینی کاپۆلیکی وپیاوانی کڵێسەی هێنایە لەرزین و سەلماندی کە زەوی چەقی گەردون نییە بەڵکوو خۆر چەقی گەردونە و زەوی بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە و لەگەڵ ئەستێرەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بەدەوری خۆردا ئەخولێنەوە...

نیکۆلاس کۆپرنیکۆس بەردی بناغەی زانستێکی ئازاد و دور لە ئایدیۆلۆژیا و بیروباوەڕە ئایینیەکان داڕشت و سەرکەوتنی تیۆرەکەی کە وتی زەوی بەدوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە و وە بەدوەری خۆریشا، گرنگی زۆر گەورەی هەبو نەک هەروەک بنچینەیەکی زانستی نوێ، بەڵکوو بوە هۆی تێکشاندنی هەندێ بیروڕای باو و بڵاو کە ماوەیەکی زۆر دژی هەمو بیروبۆچونێکی تازە ئەوەستایەوە لەو بوارەدا و هەروەها ئەو تیۆرە نەک هەر سنوری بواری فەلەک بەڵکوو ئەنجامە زانستیەکانی کاریگەری گەورەی کردە سەر کایەکانی تر وەکو ئایین و سیاسەت وفەلسەفە و ڕۆشنبیری مرۆییانە بەگشتی، لەلایەکی تریشەوە ئەم دۆزینەوە تازەیەی فەلەک بوە هۆکاری ئەوەی کە زانست و بیرکاری ببەستێتەوە بە ئەقڵانیەت و بگاتە ئەو باوەڕەی کە ئەقڵی تەواو ئەتوانێ حەقیقەت دەرخا لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ئەزموونی، کە دواتر و لەوەوە دەروازە و ئاسۆی پێشەکەوتن و بۆ پێشەوە چونی گەورەی تەکنەلۆژی سەرنج ڕاکێش لە سەدەکانی 17 و18 زاینی لێکەوتەوە و زانکۆکان و کەرتی پەروەردە وفێرکردن سەربەخۆ و ئازاد بون و لە ژێر دەستی کڵێسە و پیاوانی ئایینی دەرهێنران وئەو سەدەیەش بەدیاری کراوی بە شۆڕشی پیشەسازی ناوبانگی دەرکرد و ئەو سەدانە بەسەدەی (سەردەمی ئەقڵ یا سەردەمی ڕۆشنگەری) ناوەزەند کران کەهەریەک لە زانا و فەلەک ناس و بیرکاریزان و فیزیناسەگەورە وبەناوبانگەکانی وەکو (یۆهان کبلر 1571 - 1630 ز) وتیخۆ براهی (1546 - 1601 ز) و گالیلۆ (1564 - 1642 ز) هەریەکەیان ڕاستی و زانستی بونی تیوەرەکەی کۆپەرنیکۆسیان سەلماندو دەوڵەمەندتریان کردو یاسای تازە و بەڵگە ی ڕونتر و کەموکورتەکەیان چارەسەرکرد، دواتر زانای گەورە ی بواری فیزیا (نیوتن 1643 - 1727 ز) یاسا بەناوبانگەکەی هێزی ڕاکێشانی زەوی و (ڕاکێشان وپاڵنان) ەو یاسایانەی کە پەیوەندی بە سورانەوە و هاوسەنگی و جوڵە وخێرایی وکاروکاردنەوەوە هەیە لە دوتوێی چەند یاسایەکدا ڕێکخست وبڵاوکردەوە کە وەرچەرخانێکی گەورەی زانستی بەدوای خۆیا هێنا و بواری زانستی گەردونناسی و خۆر وەک چەقی گەردون و زەوی و خولانەوەی ئەستێرەکانی ترو هەمو تەنە ئاسمانیەکانی تری گەردونی لە جوڵە و خێرایی جێگیر و هاوسەنگیان لە کۆمەڵە و خولگە دیارکراوەکانی خۆیانا لەجوڵە و خولانوەی بەردەوم دان بە پێی یاسای هێزی کێشکردن و دەرئەنجامە دۆزراوەکانی نیوتن ئەم ئەنجام و یاسا بەناوبانگانەی نیوتن چەند شۆڕشێکی زانست بو ئەوەندە و زیاتریش شۆڕشێکی فکری و ئەقڵانی و کاریگەریەکی گەورەی لە سەر تەواوی دنیاو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دانا وئەو گۆرانکاریە پیاوانی کڵێسەی توشی یەبڵەق بون و شڵەژانێکی گەورە کرد و هەستیان کردچیتر ناتوانن مصادەرەی ئەقڵی مرۆڤ بکەن بۆیە بەتوندی کەوتنە دژایەتی کردن و هێرشکردنە سەر ئەوزانا یانەو بە بێ ئیمان ولە دین دەرچو ناویان بردن، بەڵام دواتر پیرۆزی و هەیبەتی پیاوانی ئایینی لەبەردەم زانا و دۆزراوە زانستیەکاندا کەوتە لەرزین.

یەکێ لەهۆکارەکانی تر کە بوە هۆی لاوازکردن و پەراوێز بونی زیاتری دەسەڵاتی کڵێسە و پیاوانی دینی و پاپا جگە لەو دۆزینەوە زانستیەی کۆپەرنیکۆس و دۆزراوە زانستیەکانی تر بارودۆخی خراپ و مەترسی پارچە پارچە بونی ئیتالیا بو
لەسەر دەستی پاپا وبڵاوبونەوەی ئاژاوە و پاشاگەردانی کە تەوای ئیتالیای گرتبۆوە بۆیە؛

ماکیاڤیلی (1469 - 1527 زاینی) سیاسی ومیژوونووسی گەورەی ئیتالیا تیۆرێزە بۆ دەسەڵاتی ڕەهای پاشا ئەکات وهانی پاشا ئەدات کە دەسەڵاتی ڕەهای خۆی پیادە بکات و نەتەوەوخاکی ئیتالتا لە دەستتێوەردانی دەرەکی و پاشاگەردانیە ڕزگار بکات و دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ بەسەر کەنسەو دەرەبەگەکاندا کەهەریەکە لای خۆیەوە ئیمارەتێکی لەژێردەستابوە و پێویستی کردووە لەلایەن هێزێکەوە کە مەبەستی هێزی پاشابوە ئەو ناوچانە یەکبخات و یەک دەسەڵاتی یەکگرتوی بەهێز کە ئەویش دەسەڵاتی ڕەهای پاشا بێ دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ، هەروەها بەلای ماکیاڤیلیەوە توندی تیژی بابەتێکە کە بابەتی باسکردنە و ئەڵێ مرڤ بێ توندوتیژی ناژی و توندوتیژی هەر هەبوە و ئەڵێ باتوندو تیژی هەبێ، بەڵام توندوتیژیەکی یاسایی کە مەبەستیەتی جیای بکاتەوە لە توندوتیژی نایاسایی ئەو پێی وایە ئەبێ توندتیژی یاسایی هەبێ واتە توندو تیژی بەئامانجی زەبت و ڕەبت و توندوتیژیەک کە کاتی بێ و دادپەروەرانەو هەموانیش بگرێتەوە..

هەر لەبەر ئەو پاشخانە مەعنەوی و باردۆخە نالەبارەدا خراپەدا بوە کە ئیتالتا تێی کەوتوە ماکیاڤیلی داوائەکات کە حاکمی مستبد هەبێ بۆئەوەی یاسا دابنێ، کە یاسایەک هەبێ هەمو جێ بەجێی بکەن و ئەڵێ ؛ مرۆڤ کائینێکی خۆپەرستە وهیچ سنورێک نییە بۆ تێر بونی مرۆڤ، ئەگەر هێز نەبێت یاسا نابێت بۆیە پێویستە هێزێک هەبێ وڵات لەو پاشاگەردانیە ڕزگار بکات وئەگەر هێزێک و دەسەڵاتێک نەبێ گەورە بچوک دەخوات هەر لەبەر خەمی نەتەوە ومەترسی بۆسەر ئیتالیاش بو کە وتی ؛ (الغایە تبرر الوسیلە، ستراتیجی ڕەوا پاساودەری تاکتیکی نارەوایە. ئەم تێورەی ماکاڤیلی ڕۆڵی گر نگی گێرا لە لاوازکردنی دەسەڵاتی کەنسە و دەرەبەگەکان وهاوشان بو لەگەڵ کۆی کارگەریە زانستی و فێرکاری و ئەو سەرەتاییەی کە زەمینەی بەرجەستە بونی نەتەوەیی بو لە ئیتالیا لە پەرەسەندنی بازرگانی و پیشەسازی ودەرکەتنی چینی بورژوا هەرەکو مارکس ئەڵێ ؛ (ئەبێ زەمینەی مادی لەئارادابێ بۆ ئەوەی بیر بتوانێ کاری جوڵاندن ورێکخستن وگۆڕان ئەنجام بدات).

ئایینی کاپۆلیکی جگە لەوەی لە سەر ئاستی دەرەوەی ڕوبەڕوی هێرش و ڕەخنەو بەرهەڵستکاریەکی توندی زانستی و بابەتی و واقیعی ببوەوە بەتایبەتیش دوای تێکشانی تیۆرەی بگلیمۆس کە زەوی وەک چەقی گەردون وێناکرد بو لەگەڵ فراوان بون و زۆر بونی دەسەڵاتەکانی پاشا لە یەکخستن و سەپاندنی هێزی دەسەڵاتی خۆی کە پێگە و دەسەڵاتی کڵێسە و پاپای لاواز وکەنارگیر کردبو لە کاروباری حوکمداری و داموزراوە زانستی و فێرکاریە کاندا، هاوشانی ئەوە.

چاکسازیەکانی (راهیب مارتن لۆسەر 1483 - 1546 ز) و جاردانی 95 لە نامە نووسراوەکانی لە ساڵی 1517 زاینیدا کە هەموی دژی بۆچۆنە دینی و ڕەفتار و هەڵسوکەوتی کڵێسەو پیاوانی ئایینی کاپۆلیکی بو کە ئەو ئایینەی کرد بەدوو بەشەوە و مەزهەبی پرۆتستانتی کە بە باڵی چاکسازی ئایینی کریستیان و سنوردارکردنی دەسەڵاتی کڵێسە و پیاوانی لە ژیانی گشتی ناوەزەند کرا، ئەوەندەی تر ڕۆڵ و کاریگەری کڵێسەی کەمکردو ڕایگەیاند کە مرۆڤ پێویستی بەهیچ ناوەندێک نییە تالەگەڵ خوای خۆی پەیوەندی ببەستێ و پیاوانی کڵێسە ناتوانن و مافی لێخوش بون یا پاکردنەوەی خەڵک و توانای بەخشین و پێدانی بەهەشتیان نییە بەخەڵک لە بەرانبەر بڕێک پارە و زۆر دژی ئەوە بو کە (صکوک الغفران) بفرۆشرێ لە لایەن پیاوانی کڵێسەوە و ڕەتی کردەوە کە کڵێسە نوێنەری خوا بێت لەسەر زەوی و مرۆڤی هاندا بۆ کارکردن و ئازادی و درووستکردنی بەهەشتی ڕاستەقینەی خۆی لەسەر زەوی، هەروەها پەڕتووکی پیرۆز (ئینجیل) کە بەزمانی لاتینی نووسرابو و تەنیا پیاوانی ئایینی و دەسڵاتداران و خانەدانەکان و توێژی نوبەلا ئەیان توانی بیخوێننەوە و تێی بگەن، وەریگێڕایە سەر زمانی ئەڵمانی و کەئەمە بوە هۆکاری بوژانەوەی نەتەوەیی و هەستی نەتەوەیی، لاواز بونی ئایینی کریستیان بوە هۆی لاواز بونی زمانی لاتینی و سەرەتای سەرهەڵدنی گرنگی زمانی نەتەوەیی و دواتر جووڵانەوە نەتەوایەتیەکان و درووست بونی دەوڵەتی نەتەوەیی لێ کەوتەوە

دین کەهاتە ناو ڕەهەندی سیاسەت و دەسەڵاتەوە لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆی لە ئاسمانی بونی خۆی دوور ئەکەوێتەوە چونکە هەر مەزهەبەو بەپێی بەرژەوەندی خۆی دەدوێ و ئەڵێ حەقیقەت لای منە !

جیابونەوەی مەزهەبی پرۆتستانتی وەک باڵێکی ڕەخنەیی فرە ڕەهەندی چاکسازی لە ئایینی دایک (کریستیان کاپۆلیکی)، ململانێ و ناکۆکی توندی مەزهەبگەریی لەگەڵ خۆیا هێناو ڕۆژدوای ڕۆژ فراوانتر ئەبو تاوای لێهات سەراپای ئەوروپا و وڵاتانی ئەسکەندەنافی گرتەوە و لەئەنجامدا لە ساڵی 1618ز شەڕی مەزهەبی لەنێوان (لایەنگرانی هەردوو مەزهەبدا) ئەوروپای خستە شەڕێکی خوێناوی وماڵوێرانکەرەوەکە لە مێژوودا بەشەڕی (30) سی ساڵەی مەزهەبی نێوان کاپۆلیک و پرۆتستانتەکان ناسراوە و لە ساڵی 1948 ز بەپێی ڕێککەوتنامەی ویستڤالیا کۆتایی پێهات.

هەرچەندە ئەم شەرە زیانێکی گەورەی مرۆیی و مادیی بەئەوروپا گەیاندن و ڕەوتی پێشکەوتن و شارستانی دواخست و ئاڵۆزی و پەشێوی بڵاوکردبۆوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەندەکانی ڕێککەوتنامەی وستڤالیای ساڵی 1648ز ئەم خاڵە گرنگانەی لێکەوتەوە کە کاریگەری زۆری لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی و دەسەڵات و دەوڵەت و پەیوەندیە سیاسی و هەروەها فاکتەرێکی گرنگ بو لە دارشتنی سیاسەت و دەرخستنی دەوڵەت وەک تاکە بکەری یاسایی و بریار دەر و چالاک لە پەیوەندیە سیاسیە نێو دەوڵەتیەکان و پەراوێزخستنی دامەزراوە دینی و پیاوانی دینی لەو نێوەندە گرنگە دپلۆماسی و سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیانەدا کە جەختی تەنیا لەسەر ڕۆڵ و پێگەی دەوڵەت و حوکمداری دەسەڵات ئەکردەوە لە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان خەڵک و خەڵک لەلایەک و خەڵک و دەسەڵات لەلایەکەی ترەوە. هەروەها ئەو ڕێککەوتنە بوە هۆی ئەوەی زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگە بەرەو خوێندن وفێربونی زانست وزانیاری و فەلسەفە بچن و کۆتایی بە قۆرخکاری لاهوتیەت هێنا و ئازادی و سەربەخۆیی لە پڕۆسەی خوێندن و لەوێشەوە بۆ ئازادی بیر لەتەواوی ئەوروپادا بڵاوبۆوە، ئەگەر پێشر پەیوەندی سیاسی و دینی تەنیا لەنێوان خێزانە دەسەڵاتدار و پیاوانی ئایینیدا بوبێت دوای ئەو ڕێککەوتنە ئەو پەیوەندیە ڕێکار و ئاستێکی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی وەرگرت و ڕوخسار و مۆرکێکی شارستانی و دامەزراوەیی دور لە دەسەڵاتی دینی و دەستێوەردانی دینی بەخۆیەوە بینی و کڵێسە لەوبوارەشدا پەراوێزخرا وپێگەیەکی گرنگی لەدەستدا، جگە لەوەش بەندەکانی ڕێککەوتنەکە بوە هۆکاری ئاشکرابونی کۆمەڵێ داواکاری و وتە و بۆچونی خورافی و ساختەکاری و پڕدرۆ و دەلەسە، کە پاشاکان چیتر ئامادەنەبون گوێیان لێ بگرن و بەگرنگیان دابنێن بەڵکوو بە پێچەوانەوە پاشاکان لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی و پتەوکردنی دەسەڵات و بنەماکانی سیاسەتی نوێ و گرنگی بیری نوێ و بەگەر خستنی ئەقڵ و زانست وزانیایدا بون لە هەمو بوارەکانی ژیاندا، بەمەش کرانەوەو ئازادی زیاتر و بوە هۆی جوڵاندنی فکر و ئەقڵی مرۆڤ و هاندانی پرنسیپی گفتوگۆ و موناقەشە لە پێناو گەیشتن بە ڕاستیەکان لە هەر شێوەیەکدا بێ، هەروەها جەخت لەوە کردەوە کە بەرژەوەندی گەل لەسەروی بەرژەوەندی هەموان و پیاوانی ئایینیشەوە یەو ئەبێ بیرو باوەڕەکان لەوەیا چڕ بکرێنەوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە مافەکانی هەموان لە خۆ بگرێت و جێگەی هەموان ببێتەوە...

دۆزراوە زانستیەکان و هەوڵە بەردەوام و سەرکەوتوەکانی زانا و گەردونناس و بیرکارزانەکان و بەتایبەتیش دۆزراوە زانستیە تازەکەی کۆپەرنیکۆس لە ساڵی 1543ی زاینی کە کۆتایی بە تیۆری فەلەکی بگلیمۆس و چەقی زەوی و کڵێسە وەک چەقی دنیا هێنا و زەوی و مرۆڤی گەراندەوە بۆ پێگە وشوێنە بچوک و سرووشتیەکەی، کە ئەمە گورز و وەرچەرخانکی زانستی گەورە بو درا لە تەواوی پێکهاتەی بەرجەستەبوی دوانەی دەسەڵاتی دینی و زەمەنی لەو سەردەمەدا و کڵێسە و دەسەڵاتی لاهوتی بنەمایەکی بنچینەیی تیۆری پشت ئەستور بە شعارات و معتقداتی دینی لەدەستدا و بێ چارە و دەستەوەستان مانەوە و بانگەشەو داوا لۆژیکی و چاکسازیەکانی مارتن لۆسەر و ڕاگەیاندنی 95 نامە نووسراوەکانی کە هەموی ڕەخنە و سەرنجی قوڵ بون لە ئایینی کاپۆلیکی لە ساڵی 1517 زاینی دا ئەوەندی تر کڵێسە وپیاوانی ئایینی کاپۆلیکی توشی دارمان و شێوان و شڵەژان کردبۆوە، کەلەلایەک ڕوڵ و پێگەی کڵێسەی وەک نێوەندێک لەنێوان و خوا و باوەڕداراندا نەهێشت و داوای جیای ئایینی لەدەسەڵات ئەکرد و وتی ئەبێ وتەی یەسوعی مەسیح کەئەڵێ (دع مالقیصر لقیصر و ماهو للە للە) ئەبێ جێ بەجێ بکرێ و نابێ ئایین تێکەڵ بە سیاسەت و دەسەڵات بکرێ و ئەبێ مرۆڤ ئازاد بێ لە هەڵبژاردنی ئایین و خەڵک ئەبێ لەبەرخۆشەویستی وپیرۆزی و گەورەیی بۆ خوا، خواپەرستی بکات نەک لەترس و سزای ئەو دنیا، وە مرۆڤی هاندا کار بکات و ئەڵێ پێویستە مرۆڤ لەسەرزەوی بتوانێ بەهەشتی خۆی درووست بکات. کە ئەمانە هەموی بابەتگەلێکی گرنگ و بونە بنەمایەکی پتەو لە جیاکردنەوەی دین لە سیاسەت و دورخستنەوەی پیاوانی ئایینی و کڵێسە لە دەسەڵات و تەواوی ژیانی گشتی.

یەکێ لە پایە گرنگ ودیارەکانی تر کە دەسەڵاتی ئایینی لاواز و پەراوێزتر خست بڵاو بونەوەی پەڕتووکەکەی ماکیاڤیلی بو کە دوای مردنی لە ساڵی 1532 ز چاپ و بڵاوکرایەوە کە دەربارەی سیاسەت و بنەماکانی هێز و یەکگرتویی دەسەڵات و دەوڵەتی نەتەوەییە، کە هانی دەسەڵات و پاشا ئەدات کە وڵات لە پاشاگەردانی و مەترسی پاچە پارچە بون بپارێزێ و کۆتایی بە دەستێوەردان و دەسەڵاتی کڵێسە و پاپا بهێنێت و دەوڵەتێکی یەکگرتوی بەهێز پێک بهێنێ..

تەواوی ئەم دۆزینەوە زانستی و هەوڵی ڕیفۆرم لە ئایینی کریستیان و تیورێزەی ماکیاڤیلی بۆ دەسەڵاتی ڕەهای پاشا سێ کوچکەیەکی گەورە و گرنگ بو لە ڕووبەروبونەوە و تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە تاریک و ناشارستانی و دواکەوتوەی کە تەواوی ئەوروپای گرتبۆوە و گیرۆدەی چەندین موعتەقەداتی لاهوتی کۆن و کۆت و پێوەندی ئایینی کریستیان کردبو، کە سەرجەمی ئەم هەوڵانە وەک پێداویستیەکی مێژوویی لە سەردەم و زەمان و زەمینی خۆیدا دەرکەوت و کاریگەریەکانی هەمو بوارەکانی وەکو کایەی سیاسی و ئابووری وکۆمەڵاتی و هونەر ورۆشنبیری و فەرهەنگی گرتەوە و بواری پشەسازی و بازرگانی ناوخۆ و دەرەکی بوژانەوەو پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بڵاوبونەوەی بەکار هێنانی پارە بوە هۆی دەرکەوتنی چینێک لە بازرگانی دەوڵەمەند کە ئەمە بوە هۆی ئەوەی کە کۆتایی بهێنێت بەو بیرورا باوەی کە پێی وا بو زەوی تاکە سەرچاوەی سامانە، ئەم ئاڵوگۆڕە نوێیە بوە هۆی لەقاندنی پێگەی چینایەتی ئەو چینانەی کە خاوەندارێتی زەویە کشتوکاڵیەکان بون ئەوانیش چینی نوبەلا ودەرەبەگ و پیاوانی کڵێسەکان بون، گەورەبونی شارەکان و گەشەکردنی بازرگانی و پەیدابونی کارگەی گەورە و فراوانبونی پیشەسازی ڕۆژ دوای ڕۆژ نفوز و دەسەڵاتی خاوەن زەوی و موڵکەکانی کەنسەی بەرەو بچوک بونەوە و کەمبونەوە ئەچوو بەتایبەتی دوای ئەوەی کە جوتیار وکۆیلەکانی زەوی ڕویان کردە شارەکان و ئازاد بون لە دەست کۆتوپێوەندی دەرەبەگی و لە کۆیلەوە بون بە کرێکار و وردە وردە سیستمی ئابووری کۆمەڵایەتی دەرەبەگی بەرەو پوکانەوە و کۆتایی ڕۆژەکانی خۆی دەرویشت، لەبەر ئەوەی هەمو لاوازیەکی ئابووری، لاوازیەکی فکری و عەقیدی بەدواوەیە، هەر بۆیە ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی وسیاس و فکری چینی دەرەبەگ ونوبەلا و پیاوانی ئایینی کە خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی و وابەستەی ئابووری کشتوکاڵی بون بەرەو بێ هێزی و بێ کاریگەری و پوکانەوە ئەچو، بەپێچەوانەوە گەشەی بازرگانی و پیشەسازی پێویستی بە سەقامگیری و ئاساییش و متمانە هەیە کە ئەمەش کاتێ بەدیدێت کە دەسەڵاتێکی سیاسی یەکگرتوی بەهێز لە وڵاتدا بێتەئاراوە و سوپایەکی بەهێز دابمەزرێنێت و هەر ئەو توانای سەپاندن و سەندنی باج ودەرامەتی هەبێت، بۆیە ئەبینین چینی بورژوای تازە دەرکەوتوی گەشەسەندو بەرژەوەندی و قازانجی هاوتەریب و هاوبەرژەوەندە لەگەڵ بەهێزکردنی دەسەڵاتی سیاسی پاشا و درووست بونی دەوڵەتێکی بەهێزی سەربەخۆ وخاوەن دەستور و سەروەری و دەسەڵاتی ڕەها بێت، بۆیە چینی بورژوا بەتوندی پشتگیری و پشتیوانی پاشایان کرد و ڕۆڵی گەورەیان گێرا لە بەهێزکردن و یەکگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و کۆکرنەوەی لە دەستی پاشادا، کە ئەم هەنگاوەش کۆتایی یەکجارەکی بەسیستمی دەرەبەگی و دەستتێوەردانی کڵێسە و پیاوانی ئایینی لە کاروباری سیاسی هێناو قۆناغێکی نوێی سیاسی ئابووری کۆمەڵاتی بەدەرکەوتن و سەرهەڵدانی چەندین دەوڵەتی نەتەوەیی تازە وەک سەرەتا و دەستپێکێک بۆ ژیانێکی نوێی دوور لە دەسەڵاتی دینی و کڵێسە وپیاوانی ئایینی و نوبەلا مشەخۆرەکان لەتەواوی ئەوروپا ڕەنگی دایەوەو بناغە وپایەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژیانەی ئازادانە و ئازادکردنی بیر و ئەقڵ لە کۆت ومەرجە تاقەتپروکێنەکانی سیستمی کۆن و دەقە ئایینیە کۆنەکان و هەژمونی کۆیلە کردن و توانەوەی ئیرادەی مرۆڤ ونبونی ئەقڵ، کۆمەڵگە و شارستانی و سەرزەمینی مرۆڤایەتی لە تونێلی تاریک ورەشی چاخەکانی ناوەڕاست قوتار کرد و ڕۆژگارو زەمینەیەکی لە باری بۆ بوژانەوە و پێشخستن وبۆ پێشەوە چون و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە ڕەخساند و، بوە هۆکارێکی گرنگ لە برەودان بەچەمکی ئازادیەمەدەنیەکان و مافە سرووشتیەکان و چەمکی سەربەستی کە بو بە گەشەپێدانی شارستانیەت وبیرۆکەی تازەگەری و نوێبونەوە، بەتایبەتی سەربەستی و ئازادی ببونە یەکێ لەکارە فکریە گەورەو گرنگەکان کە ئەوروپا گیرۆدەو وابەستەی بیرکردنەوە کردبو، لەو کاتەیا هەروەکو هەردوو نووسەری گەورە و دیاری ئەو کاتە (ڤۆڵتێر 1694 - 1778 و ڕۆسۆ 1712 - 1778 زاینی) پەڕتووکیان لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە و کاریگەری گەورەی لەسەر ڕەوشی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی لەئەوروپا بەگشتی و شۆڕشی فەرەنسای ساڵی 1789 زاینی هەبو، کەکاریگەریەکەی نەک هەر ئەوروپا بەڵکوو تەواوی دنیا گرتەوەو دواتریش بوە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی ساڵی 1848 ئەڵمانیا.

هەمو ئەو ڕاپەرین و خۆپیشاندان و فشارانەی کەتەواوی ئەروپاو تەنانەت کێشوەری ئاسیاو ئەفریقیاو ئەمەریکاشی گرتەوە، کە بەدوای خۆیا زنجیرەیەک چاکسازی و ڕاستکردنەوە دەستوری و ئیداری و یاساییانەی تایبەت بەپەڕڵەمان و مافی هاووڵاتیان لە دەنگدان و پێداچونەوە بۆ فراوانکردنی بازنە و سنوری دەنگداران و کاڵکردنەوە و لابردنی ڕێگری و لەمپەرەکانی وەک ڕەگەزی و عرقی و کۆمەڵایەتی بەردەم بەشداری سیاسی و مافی خۆهەڵبژاردن ودە نگدانی گرتەوە و لە دەرەئەنجامدا سەرهەڵدانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگ مەدەنی و مافی هاووڵاتی بون و دەوڵەتی هاووڵاتی و جیاکردنەوەی ئایین لە کاروباری گشتی و سیاسی دا سیمای ئەوروپای تازەی زیاتر دەرخست و بەهۆی سیستمی دیموکراسی و ڕەهەندە گشتی و شارستانیەت و بەها و پڕ مانا و مرۆییەکەی فۆرمی عەلمانیەت ئەوروپا و سەدان وڵاتی تر لە کێشوەرە جیاوازەکانەوە ئەم سیستمە سیاسی وفەلسەفی و کۆمەڵایەتیە تازەیان هەڵبژاردن لە پێناو سەقامگیری سیاسی ژیانی پێکەوەیی و ئاشتی و ئازادی بیر و دەربڕینی ڕای ئازاد و پاراستنی مرۆڤ و کەرامەتی، کە دەوڵەت لەدووریەکی یەکسان و بێ لایەنەوە ئەوەستێ لەبەرانبەر ئایین و ئایینزاکان و سەرجەم توێژ و پێکهاتە نەتەوەیی و کەمەنەتەوەییەکانی تر و، دەوڵەت تەنیا ڕۆڵی ڕێکخستن و سەرپەرشتی و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان ونوێنەرایەتی سەروەری ئەکات و ناچێتە ناو کاروباری تایبەتی و ژیانی کەسێتی هاووڵاتیانەوە، کە هەنگاوە سەرەتاکانی چەمکی دنیاگەری (عەلمانیەت) بۆ دارشتنی زانستێک ئەگەرێتەوە کە لە ساڵی 1543ز لەلایەن (نیکۆلای کۆپەرنیکۆس و زانا و فەلەکناس و فیزیا وبیرکاریزانەکانی تری وەک یۆهان کبلر و تیخۆ براهی وگالیلۆ و نیوتن) ەوە دارێژرا و گەشەی پێدراو چوە ناو ژیانی پراکتیکی خەڵکەوە، جونکە زانستێک بو خاڵی بو لە ئایدۆلۆژی و عقائیدی دینی و، دنیای ژێردەستی و تاریکی و ونبون و سڕبونی ئەقڵی ژێرەوژوور کرد و مەشخەڵی دنیا بینیەکی تازەو دوارۆژێکی نوێی هەڵکردو بانگەشەی سەردەم و هاوچەرخانە بو بۆ نوێنەریەتی داهاتو و بەدیهێنانی هیواو و ڕەفاهیەت و کۆتایی هێنان بە هەژمون و بیروباوەرە کۆنەپەرستی و دواکەوتەکان کە هەڵگرانی نوێنەریەتی چاخە تاریکەکان ڕابردو ئەکەن، هەر لەم ڕوانگەیەوە و لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی سیاسی و دنیاگەری هاوچەرخانە، د%D
ئەم بابەتە 590 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 24-05-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 590 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,898
وێنە 106,293
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,312
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێ پەتی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.281 چرکە!