پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,866
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بنەما هزریەکانی ئەشعەری قوتابخانەی میانڕەوی لە مێژووی ئیسلامیی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$بنەما هزریەکانی ئەشعەری قوتابخانەی میانڕەوی لە مێژووی ئیسلامیی$
نووسینی: عەدنان سەید ئەمین
$پێشەکی$
ئەشاعیرە بەو قوتابخانە هزریە دەوترێت کە لەسەر ڕێڕەوی (ئەبولحەسەنی ئەشعەری)(874/936ز)(1)بوون، یەکێکە لە قوتابخانە گەورە و گرنگەکانی ناو هزری ئیسلامیی، ئەم قوتابخانە بەوە ناسراوە کە زادەی دوو بۆچونی پەڕگیری عەقڵگەراکان و دەقگەراکانە، هەربۆیە بە قوتابخانەیەکی میانڕەوخوازی لە مێژووی ئیسلامیدا بەناوبانگە. بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبونەوەی بیروباوەڕی –عقیدە – زۆرینەی باوەڕداران. لە زۆرینەی بابەتە گرنگەکانی باوەڕدا هەوڵیانداوە زۆرترین هاوئاهەنگی لەنێوان ژیری و دەقدا درووست بکەن، لە پێشینەی ئەوانە بوون کە بەبێ پشتگوێخستنی دەقە ئایینیەکانی دیکە ڕاڤەی عەقڵانی دەقەکان بکەن، خاکی کوردستانیش بەشێک بووە لەو سەرزەمینەی کە بیروباوەڕی ئەشعەری پێ گەیشتووە و چەندین و قوتابخانە و ناوەندی گرنگ هەبوون کە ئەو باوەڕەیان بڵاوکردۆتەوە، ئەم لێکۆڵینەوە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی سەرەتای دەرکەوتن و بنەما هزریەکانی ئەشعەری وەک هزرێکی نێوەندگیر لەنێوان بۆچونە جیاوازەکان و هەوڵدان بۆ هاوسەنگی لەنێوان و (عەقڵ) و (دەق) دا.
$زەمینەی دەرکەوتنی ئەشعەری$
پاش بڵاوبونەوەی ئایینی ئیسلام لەدەرەوەی ناوچەکانی دورگەی عەرەبی و گەیشتنی بەو ناوچانەی کە لە کۆندا خاوەنی ئایین و شارستانییەت بوون و ڕێسا و دەستوری تایبەت بە خۆیان هەبوو، ئیدی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی نەتەوەکانی تر هاتنە ناو ئایینی ئیسلامەوە کە هەڵگری پێشینەیەکی هزری و ئایینی و کلتوری بوون، بەمەش جۆرێک لە تێکەڵاوی درووستبوو لەنێوان ئەو بیروباوەڕە کۆنانە و ئایینی ئیسلامدا. جۆرێکی دیکە لە بیرکردنەوە و تێڕوانین لە بەرانبەر تێڕوانینی ئیسلام هاتە ناو دنیای ئیسلام و موسوڵمانانەوە، کە کاریگەری گەورەیان درووست کرد، زۆرێک لە زانایانی ئیسلام کاریگەر بوون بەو هزر و فەلسەفانەی کە هەبوون لە کۆندا، لە ڕێگەی نووسراوەکانەوە. زۆرینەی ئەو نووسراوانەی لە زانا و فەیلەسوفەکانی (یۆنان، هیند و فارس) مابوونەوە لە سەردەمی دەوڵەتی (عەبباسی یەکەم)دا وەرگێڕدرانە سەر زمانی عەرەبی. وای لێهاتبوو گروپ و تاقمی جیاواز جیاواز دەرکەوتن لەناو بازنەی هزری ئیسلامیدا، هەریەک لەوانە تێڕوانینی جیاوازی بۆ بەرانبەر چەمکەکانی مرۆڤ، بوون و خودا درووست ببوو، ئەمەش پشێوییەکی زۆری درووست کردبوو. هەندێک لەوانە گەیشتبوونە ڕادەیەک کە ئایینی ڕەسەنی خۆیان کە سەرچاوەکەی (قورئان و فەرموودە) بوو فەرامۆش کردبوو، کەوتبوونە ژێر کاریگەری فەلسەفە و بیری ئایینەکانی کۆن کە پێش ئیسلام هەبوون، هەریەک لەمانە شوێنکەوتەیەکی زۆری هەبوو، چەندین قوتابخانە و ناوەند هەبوون بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕیان. جۆرێکیش پرسیار لەبارەی ئایینەوە درووست ببوو، باسیان لە بابەتگەلێک دەکرد کە پێشتر باسی لێوە نەدەکرا، لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و هاوەڵاندا، بە تایبەت بابەتەکانی ئازادی مرۆڤ، قەدەر، ناچاریەتی مرۆڤ و... هتد. هەروەها چەندین بابەتی دیکە. مرۆڤەکانی ئەو دەمە زیاتر دەیانویست لەو بابەتانە تێبگەن و چێژیان لێ دەبینی، لە لایەکی دیکەشەوە کەم تا زۆر هەوڵیان دەدا ئەو بابەتە فەلسەفی و جەدەلیانە بەکاربهێنن بۆ وەڵامدانەوەی ئەوانەی کە باوەڕدار نەبوون بە ئیسلام. واتە هەوڵێک بوو کە بە چەکی خۆیان ڕووبەڕوویان بوەستنەوە و گومانەکانیان وەڵام بدەنەوە. هەروەک وەرگێڕانی زۆرێک لە پەڕتووکەکانی زانستی کیمیا، فیزیا، ئەستێرەناسی، بیرکاری و... هتد لەوقۆناغەدا برەویان هەبوو، ئەوکاتە بە بەڵگە هێنانەوەی دەق (ئایەت یان فەرموودە) تینوێتی پرسیارکەری نەدەشکاند، پێویست وابوو بەو شێوازەی کە خۆی بڕوای پێیەتی و بە بەڵگەی لۆجیکی وەڵامی بدرێتەوە. ئەو ژینگەیە ڕێگە خۆشکەری دەرکەوتنی چەندین قوتابخانەی هزری بوو لەناو بازنەی ئیسلامدا، لە پێشەنگی ئەوانەشەوە ئەهلی فەرمودە، جەبریەکان، قەدەریەکان، شیعە، موعتەزیلە و... هتد. لە پێشەنگی عەقڵگەراکان موعتەزیلەکان بوون کە هەوڵیاندا زیاتر لە هەموو ئەو قوتابخانانە عەقڵانی تر بن و وەڵامی لۆجیکی بەشێک لە پرسە ئایینییەکان بدەنەوە، بێگومان ئەو باوەڕەی موعتەزیلە وەک کاردانەوەیەک بوو بەرانبەر ئەو گروپانەی کە زیاتر پەیوەست بوون بە ڕاڤەی ڕووکەشی دەقە ئایینییەکان، چونکە هەریەک لەو گروپانە وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەوی دیکە درووست بوو، تا گەیشتە ئەوەی کەسێک لەناو موعتەزیلە بەناوی (ئەبولحەسەنی ئەشعەری) بەهۆی جیاوازی هزریەوە لێیان جودابویەوە، ئەم کەسایەتییە بە دامەزرێنەری ئەو ڕێچکە و ڕێباوەڕە دادەنرێت. ئەبولحەسەنی ئەشعەری چەند پێوەرێکی دانا بۆ هزری باوەڕەکەی، بەڵام پاش ئەوە چەندین کەسایەتی درێژەیان پێدا بە باوەڕەکەی وەک (ئەبوبەکری باقەلانی)(950/1013ز) ئەم زانایە لەپاش ئەبولحەسەنی ئەشعەری بە پاڵپشت و سەرخەری بیروباوەڕەکانی دادەنرێت، (ئەبو ئیسحاقی ئەسفەرایینی)(949/1027ز) و (جوەینی)(1028/1085ز)(1058/1111ز) و (غەزالی) هەریەک بە بناغەدانەری هزری ئەشعەری دادەنرێن و پاش ئەمانیش درێژە بە ڕاڤە و نووسراوەکانیان درا.
$گەشەسەند و بڵاوبوونەوەی ئەشعەری$
ئەشاعیرە بەو زانا و کەسایەتیانە دەوترێت کە دەگەڕێنەوە سەر ڕاکانی (ئەبولحەسەنی ئەشعەری)، کە دواتر وەک قوتابخانەیەکی گەورەیان لێهات لەناو جیهانی ئیسلامیدا. یان وێنای بیروڕای زۆرینەی موسوڵمانان دەکەن. لەپاش ئەوەی کە (ئەبولحەسەن) ڕووبەڕووی موعتەزیلەکان بوویەوە و بیروباوەڕی بۆ موسوڵمان دەرخست، ئیدی بیروباوەڕەکەی دەستی بە گەشەسەندن کرد لە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا، زانایانی سوننە بۆچونەکانی (ئەبولحەسەنی ئەشعەری)یان کردە پێشەنگ و سەرچاوەی خۆیان. زیاتر بڵاوبونەوەی بیروباوەڕی ئەشعەری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی سەلجوقیەکان و بەتایبەت لە سەردەمی (نیزامولموک)(1018/1092ز)، زیاتر گرنگی بە بیروباوەڕی ئەشعەریەکان درا و قوتابخانەیان بۆ کرایەوە بەناوی (نیزامیە) لە بەغدا و نەیشابور، قوتابخانەی (نیزامیەی بەغدا) گەورەترین مەڵبەندی زانست بوو لە جیهانی ئیسلامیدا لە کاتی خۆی کە پەیڕەو و بیروباوەڕی ئەشعەری تێدا بڵاودەکرایەوە، لە سەرەتای جەنگی خاچدروشمەکانەوە ئیدی بیروباوەڕی ئەشعەری زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە، کاتێکیش (سەلاحەدینی ئەیوبی)(1138/1192ز) دەسەڵاتی (فاتیمیەکان)ی ڕووخاند و لەناویبرد، ئیدی تەواو (ئەزهەر)ی کردە ناوەندێک بۆ بڵاوکردنەوە و گرنگی پێدانی بیروباوەڕەکانی ئەشعەری، خودی (سەلاحەدین)یەکێک بوو لەوانەی کە زۆر دەمارگیر بووە بۆ بیروباوەڕی (ئەشاعیرە). ئەمەش دواجار بوەهۆی بڵاوبونەوەی بیروباوەڕەکە بەشێویەکی زۆر خێرا و گەیشتنی بە ناوچەکانی کەناری ئەفریقیا و ئەندەلوس. ئەشعەریەکان لەو زانایانەن کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای جیهانی ئیسلامیان گرتەوە، وەک (ئیبن تەیمیە)(1263/1328ز) لە وەسفیاندا دەڵێت: زانایان سەرخەری زانستە ئایینییەکان- علوم الدینیة- بوون. ڕەخنە گیراوە لەوەی کە بیروباوەڕیان هەر دوبارەکەرەوەی موعتەزیلەکان و فەیلەسوفەکانە، یان ئەوەی کە لە زۆر بیروڕادا جیاواز نین. بەڵام ئەمە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی کۆن و نوێوە ڕەتکراوەتەوە و بە دور و درێژی ئەوە باس کراوە و بە بەڵگەوە کە بیروباوەڕی موعەزیلە و فەیلەسوفەکان نییە و جیاوازە. (تاجەدینی سوبکی)(1327/1370ز)دەڵێت: لە ڕۆژی قیامەت گەورە زانایانی ئەم ئوممەتە دەبینمەوە کە هەموویان ئەشعەرین، خودانەکردە دەترسم ئەگەر (ئەبولحەسەنی ئەشعەری) دوچاری هەڵە بوبێت ئەوە کەسی تێدا دەرناچێ. بێگومان ئەمەش وەک شایەتیەکە کە زۆرینەی ئەوانەی سەرقاڵی زانستە ئایینییەکان بوون لەسەر بیری ئەشعەری بوون و باوەڕی ئەبولحەسەنی ئەشعەرییان پەیڕەو کردووە.
ئەو کەسایەتیانەی کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی هزری ئەشعەریان دا ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ بونەوە لەلایەن ئەو کەسانەی لەسەڕ ڕێباوەڕ و ڕێچکەکانی دیکە بوون، بەڵام دواجار بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبونەوە و سەرنجی زۆرینەی باوەڕداری موسوڵمانیان بۆخۆیان ڕاکێشا. یەکێک لە ڕۆژهەڵاتناسەکان بەناوی (هینری کوربان) دەڵێت: لەگەل بوونی دژایەتییەکی زۆر لەلایەن نەیارەکانیانەوە، بەڵام دەکرێت دان بەوەدا بنێم کە ئەشعەرییەکان توانیان بیروباوەڕی خۆیان سەربخەن و باوەڕی موسوڵمانی سوننی ڕاستەقینە بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە. هەروەها (ویل دیورانت)دەڵێت: ئەشعەری گەورەترین گاریگەری هەبووە لە سەرخستنی بیرو باوەڕی (سوننە)دا، بەرانبەر بە (موعتەزیلە) و گروپەکانی دیکە.
بەڵام دەکرێت ئەوەش بڵێین لەپاش ئەبوحەسەن ئەشعەری زۆر بیروباوەڕی فەلسەفی تێکەڵ بە (موتەکەلیمینی ئەشعەری) بووە و بە جۆرێک بە زەحمەت دەتوانرێت جیاوازی لە پەڕتووکی ئەوان و فەیلەسوفەکان بکرێت. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویستویانە لە ناخی ڕاوبۆچونە کەلامیەکاندا بیروباوەڕی (سوننە) بخەنەڕوو، ویستویانە بەو شێوازەی خودی فەیلەسوفەکان لە دژیان بوەستنەوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا ویستویانە بە بابەتی (سمعیات) یش پارێزگاری لە باوەڕی موسوڵمانان بکەن. لەبەر زۆری ژمارەی شوێنکەوتوانی و بەربڵاویان لەناو جیهانی ئیسلامیدا، بە درێژایی سەردەمەکان و ئێستەشی لەگەڵدابێت، سەختە بتوانین بە دور و درێژی باس لە بڵاوبونەوەی بیروباوەڕی ئەشعەری و زاناکانی ئەو بیروباوەڕە بکەین.
$پایەی هزری ئەشعەری$
بەشێکی گرنگی پایەی هزری ئەشعەری بریتییە لەو باوەڕەی کە وەک کاردانەویەک بەرانبەر هزری گروپەکانی دیکە لەلایەن (ئەبولحەسەنی ئەشعەری)یەوە خراوەتەڕوو ڕەنگڕێژکراوە. دواتریش لەلایەن چەند کەسایەتییەکەوە بیروڕاکانی تۆکمە کرا و بناغەی بۆ داڕێژرا، لەم بەشەدا بەشێک لە بنەما سەرەکیەکانی هزری ئەشعەری دەخەینەڕوو:
$مرۆڤ و کار و کردەوەی و تێوری (کسب)$
بابەتی کار و کردەوەی مرۆڤ و پەیوەندی بە قەدەری خوداوە، یەکێکە لەو پرس و باسانەی کە هەر لە کۆنەوە جێگەی گفتوگۆ و گەنگەشەی ئایین و شارستانیەتە جیاوازەکان بووە، باس لەوە کراوە کە ئایا مرۆڤ ئازادە لە کار و کردەوەکانیدا یان ناچارە بە کردنیان، ڕای مرۆڤەکان و توێژەرەکان بەتایبەتی لەمبارەیەوە دابەش بووە، هەندێک دەڵێن ناچاریە (اجبار) و هەندێک دەڵێن تەواو ئازادیە، هەندێکیش دەڵێن لەو نێوەندەدایە، بابەتی کار و کردەوەی مرۆڤ و پەیوەندی بە قەدەری خوداوە یەکێکە لە بابەتە گرنگ و بایەخدارەکانی ناو بیری ئیسلامیی، هەندێک لە گروپ و تاقمی ناو موسوڵمانان بە پێی تێڕوانینیان بۆ بابەتی (قەدەر) دەناسرێنەوە، لەبارەی سەرهەڵدان گفتوگۆکردن لەم بابەتە لە ناو بیری ئیسلامیی توێژەران و مێژوونووسان دابەشبوون بۆ دوو گرووپ، بەشێکیان پێیان وایە کە ئەم بابەتە دەمەتەقێیەکی کۆنی لاهوتی (کریستیانەت)ە و هاتۆتە ناو گفتوگۆکانی (موتەکەلیمین)ەوە، بەشێکی دیکەش پێیان وایە کە ئەم بابەتە بابەتێکی هەڵقوڵاوی ناو خودی ئایینی ئیسلامە و لە سەردەمی پێغەمبەر(د.خ) و هاوەڵاندا دەرکەوتووە، چونکە ئەمە بابەتێکی سەرەکی ناو بیری ئیسلامییە و یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی باوەڕ(الایمان)، سەرەتای باسلێکردنی بەپێی وتەی (موعتەزیلەکان) دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خەلیغەکانی ڕاشیدین و بەتایبەتیش لە سەردەمی (عەلی کوڕی ئەبو تالیب)(559/661ز)، کاتێک لە جەنگی (سەفین) گەڕاوەتەوە کەسێک پرسیاری چۆنیەتی کشانەوەی لە جەنگەکە لێکردووە، کە ئایا ناچار بووە یان خۆی هەڵیبژاردووە؟ ئەویش وەڵامی داوەتەوە کە خۆی هەڵیبژاردووە. موعتەزیلەکان لە سەرەتای ئەوانە بوون لەناو گروپە موسوڵمانەکاندا کە باسیان لە بابەتی قەدەر کردووە و درێژەپێدەری بانگخوازەکانی پێش خۆیان بوون. (موعتەزیلەکان) پێیان وایە مرۆڤ درووستکەری کاری خۆیەتی، بێ ئەوەی خودا ڕۆڵی هەبێت تیایدا. لەبەرانبەریشدا بەشێک لە (ئەهلی فەرمودە) پێیان وابووە مرۆڤ ناچارە بە ئەنجامدانی کارەکانی و لەدەستی خۆیدا نیبە، واتە دوو شێوازی بیرکردنەوە هەبوون کە (ناچارکردن و هەڵبژاردن - الجبر و الاختیار) بووە. ئەشعەرییەکان لەنێوان ئەم دوو ڕایەدا ئەوەیان وت کە خودا درووستکەری سرووشتە و بە دەسەڵاتە، هەروەها مرۆڤیش ئازادە، لەم ڕوانگەیەوە تێوری سەربارکردن (کسب)یان خستە ڕوو، بەو مانایەی خودا کردەوەکان درووست دەکات و مرۆڤ بۆ خۆیی سەرباری دەکات و ئەنجامی دەدات. ئەمە دەبێتە درووستکردن لە خودا و ئەنجامدانی لە مرۆڤ، مرۆڤ ئازادە لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە خودا بۆی درووست کردووە، دواتریش دەتوانێ هەر بە درووستکراوی خۆی بزانێ، واتە مرۆڤ دەبێتە بونەوەرێک کە دەبێتە خاوەنی ویست لە هەڵبژاردنی کارەکانیدا. ئەشعەرییەکان پێیان وابوو نابێت وەک ئەوەی موعتەزیلە دەیڵێن مرۆڤ خاوەنی هەموو ویستێک بێت و خۆی کاری خۆی درووست بکات و خودا هیچ ڕۆڵێکی نەبێت، یان بەشێک لەوانەی دەیانوت کە خودا کارەکانمان پێ دەکات و خاوەنی هیچ هەڵبژاردن و بڕیارێک نین. چونکە هەموو پێیان وابوو تێوری (کسب) هەموو ئازادیەکی داوە بە مرۆڤ و لە بەرانبەریشدا مافی خودایەتی بە خودا بەخشیوە، وەک درووستکەر و سەرپەرشتیار بەسەر مرۆڤەکانەوە.
$باوەڕ (الایمان):$
سەرهەڵدانی بابەتی باوەڕ دەگەڕێتەوە بۆ پاش ناکۆکیەکانی نێوان هاوەڵانی پێغەمبەر و دەرکەوتنی گرووپ و تاقمە جیاوازەکان. لەوکاتەدا موسوڵمانان دابەش بوون سەر چەند ڕایەک لەبارەی باوەڕەوە، (خەواریج) پێیان وابوو ئەو کەسەی کە موسوڵمان بێت و تاوانێکی گەورەی لێ دەرکەوێت ئەوە بێباوەڕە (کافر)، لە بەرانبەردا (مورجیئە) پێیان وابوو کە باوەڕدارە. (حەسەنی بەسری)(642/728ز)یش پێی وابوو کە (منافق)ە، ئەشعەرییەکان لەم بابەتەدا زۆر هەوڵیانداوە کە موسوڵمانان لە بێباوەڕکردنی یەکدی دوربخەنەوە، هەوڵیانداوە لێک تێگەیشتن درووست بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەڵگەی دەقی ئایەت و فەرموودەیان هێناوەتەوە. (باوەڕ) لای ئەشعەری بڕواهێنانە بەخودا بە دڵ، باوەڕدار باوەڕی هەیە و خاوەن باوەڕە (مؤمن) ئەگەر تاوانی گەورەش ئەنجام بدات، موسوڵمان بە تاوانی گەورە لە ئایین دەرناچێت، هەروەک پێیان وایە کە هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەدا کە لە کەسێکدا باوەڕ و دووڕویی و فسق کۆ ببێتەوە، (موعتەزیلە) باوەڕیان بە (جێگەیەک لەنێو دوو جێگەدا) هەیە کە نێوانی باوەڕ و بێباوەڕیە، بەڵام ئەشعەری ئەمە ڕەت دەکەنەوە.
پێیان وایە ئەگەر کەسی فاسق پێش دەرکەوتنی حوکمی (فسق) باوەڕدار بوبێت و یەکتاپەرست بوبێت، ئەوە لێدەرکەوتنی (زینا یان هەر تاوانێکی گەورە) لێی لەپاش یەکتاپەرستیەکەی، ناوی باوەڕەکەی بەتاڵ ناکاتەوە و لێی جیا نابێتەوە. ئەشعەرییەکان باوەڕیان وایە کەسێک کە تاوانی گەورە ئەنجام بدات ئەوە پاش مردنی کاری دەکەوێتە دەست خودا و پاداشت و سزای لای ئەوە، ئەگەر بیەوێت دەیخاتە ژێر بەزەییەوە و ئەگەریش بیەوێت سزای دەدات بە ڕێژەی تاوانەکەی و پاشان دەیخاتە بەهەشتەوە، یان بەپێی دەقی فەرموودە پێغەمبەر (د.خ) تکای بۆ دەکات. بە هەموو شێوەیەک ئەشعەرییەکان خۆیان پاراستووە لە بێباوەڕکردن (تکفیر)، باوەڕ لای ئەشعەری بە تەواوی بریتییە لە بەڕاستزانین بە دڵ بە تەنیا، کە وەستابێتەوە لەسەر بەڵگەی عەقڵی و بیستراو وەک یەک.
$سیفاتی خودا:$
ئەشاعیرە نێوەندگیریان کردووە لەنێوان (چوێنەران) و موعتەزیلەکان لەبارەی سیفاتی خوداوە، لەو بارەوەی کە گروپێکیان تەواو لە دەقەکان دەڕوانن و دەرئەنجامی دەبێتە هۆی جەستە (جسم) دانان بۆ خودا، هەروەها لەو لێکدانەوە تەمومژاویانەی کە موعتەزیلەکان بۆی چوبوون، ئەشعەرییەکان خودایان لەو هەموو شتە داماڵی کە پەیوەستبوو بە جەستە و چواندنی بە مرۆڤ. لێکدانەوەیان کرد بۆ سیفاتی خودا لەوەی کە موعتەزیلەکان خودایان دادەماڵی لە سیفاتەکانی، ئەویش لە زۆری هەوڵیان بۆ پاکڕاگرتنی خودا. سیفاتی خودا خودی (ذات)ی خودا نییە، لە خودیش جیا نەبۆتەوە و غەیری نییە. بەپێچەوانەی موعتەزیلەکانەوە کە چەندین سیفەتی کۆن ڕەت ئەکەنەوە و پێیان وایە نابێت چەندین سیفەتی کۆنی لەگەڵ کۆنی خودادا هەبن. ئەشعەرییەکان هەموو سیفاتەکان بۆ خودا دەچەسپێنن لە (توانا و کەلام و بیستن و بینین و... هتد) کە ژمارەیان حەوت سیفاتە و سیفاتەکانی دیکەیان لەژێر سایەی ئەو سیفاتانەدا جێگە کردۆتەوە. هەروەها سیفاتی (سلبی)یان بۆ خودا لەبەرچاو گرتووە، بۆ نموونە ئەگەر بوترێت خودا کۆنە (قدیم) کەواتە نوێ و درووستکراو (حادث) نییە، ئەمەش واتای سلبی بوونی سیفات ناگەیەنێت بۆ خودا.
$ژیری لای ئەشعەرییەکان:$
بە دەرکەوتنی ئەشعەرییەکان و جیابونەوەیان لە موعتەزیلەکان، ئیدی ڕێڕەوێکی نوێ لەنێو جیهانی موسوڵماناندا بڵاوبویەوە لە چوارچێوەی بیری (سوننە)دا، شێوازی بیرکردنەوەکە هێڵێکی نێوەند و ناوەڕاستی پەیڕەو کردووە لەنێوان گروپ و تاقمە موسوڵمانەکاندا. بە پشتیوانی دەقەکان و ژیری توانیان هاوسەنگی درووست بکەن، توانیان لە لایەک دەرگا بکەنەوە بۆ ئازادی ژیری و لە لایەکی دیکەشەوە دەقەکان زیندوو بکەنەوە، مانای درووستی عەقڵی بخەنەڕوو. ئەو دەرگایەیان کردەوە کە لەبارەی زۆر شتەوە بێدەنگی هەڵبژێردرێت، ئەو جۆرە لە باوەڕ مرۆڤی باوەڕداری دەمارگیری لە قاڵبی خۆی دەرهێنا و هانیدا بۆ گەڕانی بە دوای ڕاستیدا، توانی جارێکی دیکە پەیوەندیەک درووست بکات و خودا و مرۆڤ بگەیەنێتەوە بە یەک. موعتەزیلە پێیان وابووە کە (ژیری بە ڕەهایی پەی بە ناوەرۆکی ئایین دەبات). بەڵام ئەشعەری پێیانوایە ئەمە بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوەی ئایین و لە بەرانبەریدا گۆڕینی بۆ باوەڕهێنان بە عەقڵ، ئەوکاتە نرخی باوەڕ (ئیمان) بە خودا چ دەبێت؟ یان بە پەڕتووکە نێردراوەکان (قورئان)، زۆربەی جار دەقی قورئان ئاماژە بەوە دەدات کە ئیمان بە (غەیب) بنەڕەتێکی سەرەکی ژیان و کاروباری ئایینە، ئەگەر ئەوە هەرەس بهێنێت ئەوە پایەکانی ئایین هەرەسیان هێناوە (غەیبیات)، ئەمەش جۆرێکە کە لە سنوری بەڵگەی عەقڵی تێدەپەڕێنێت، بەکارهێنانی ژیری وەک پێوەرێکی ڕەها بۆ کاروباری بیروباوەڕ دژ دەبێت لەگەڵ بنەڕەت و پایەی سەرەکی باوەڕ بە غەیب، هەربۆیە ئەشعەری لە چوارچێوەی بیروباوەڕدا هەوڵیانداوە کە پێکەوە گونجان درووست بکەن لەنێوان ئەو دوو بەرەدا، واتە بارە ئایینییە غەیبیەکان و عەقڵ. گرنگی بیری ئەشعەری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانیویەتی نێوەندگیری لە عەقڵدا لەبەرانبەر موعتەزیلە درووستبکات.
هەروەها عەقل لە بەرانبەر نەقڵ دا وەک پێویستیەک بەکارخراوە، نەک ئەوەی بۆ هەر پرسێک ژیری پێش بخرێت بەسەر بار و فرمانە ئایینییەکاندا. ژیری وەک ئاسان تێگەیەشتنی دەقەکان بووە و ڕوونکردنەوەی بەشێک لەو دەقانەی کە مانای پەنهانیان هەیە مانای ڕوون نابەخشن و پێویستیەکە لای ئەشعەری کە لێکدانەوە (تأویل)ی بۆ بکرێت.
$ئافرێنراوی قورئان (خلق القران):$
ئەم بابەتە کێشەیەکی گەورەی درووست کرد لە ناو جیهانی ئیسلامیدا لە سەردەمی (مەئمون)(786/833ز)، کە خەلیفەی عەبباسی بوو، مەئمون هەوڵی چەسپاندنی بیروباوەڕی ئافرێنراوی قورئانی دەدا، ژمارەیەکی زۆریش لە زانایان کە باوەڕیان بەم بابەتە نەبوو دەخرانە زیندانەکانەوە.، پشێویەکی گەورە درووست بوو، تا ئەوەی پێشەوا (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)(780/855ز) لەسەری زیندانی کرا، تەنانەت بە ئاستێک گەیشتووە کە پێشەوا (شافیعی)(767/820ز) نامەیەکی بۆ ناردووە و داوای لێکردووە دان بە خۆدا بگرێت لەو ستەمەی کە بەرانبەری دەکرێت.
ئەشاعیرە لەم بابەتەدا نێوەندگیریان کرد لەنێوان (چوێنەران) کە پێیان وایە قورئان بە پیت و دەنگەکەی ئەزەلییە و موعتەزیلە کە پێیان وایە درووستکراوە لە شوێندا (فی مکان) کە پیت و دەنگە، وتویانە ئەگەر ئەزەلی بێت ئەوە سیفەتی خودایە و هاوبەشیەتی لە ئەزەلدا. ئەشعەری جیاکاریان کرد لەنێوان دوو شتدا: دەستەواژە و پیتەکان و دەنگەکان کە درووستکراوە، کەلامی سەربەخۆی خوداش کە کۆن و ئەزەلییە. چونکە کەلامی خودا سیفەت و حیکمەتی ئەزەلی ئەوە و ناگۆڕێت. بەو مانایەی پێیانوایە قورئان کۆنە، سیفەتی (کەلام)ی خودایە، کە دورە لە دەنگ و پیتەوە، بەڵام ئەگەر تەماشای قورئانیش بکەین پێکهاتووە لە پەڕتووکێکی نووسراوی دەستەواژەدار، لە ماوەیەک لە ماوەکان دابەزیوە، ئەوە درووستکراوە. کەواتە نێوەندگیری بوو لەنێوان موعتەزیلەکان و بەشێک لە گروپەکانی دیکە، سەبارەت بەو پرسە، بابەتی قورئان و کەلامی خودا پەیوەندی بە سیفاتی خوداوە هەبوو کە پێشتر لەڕێی بەڵگەی عەقڵی و دەقی قورئان و فەرمودەوە وەڵامیان دابویەوە.
$تەکفیرکردن$
باوەڕ لای ئەشعەری بڕوا هێنانە بەخودا بە دڵ، تاک باوەڕی هەیە و خاوەن باوەڕە (مۆمن)، ئەگەر تاوانی گەورەش ئەنجام بدات، موسوڵمان بە تاوانی گەورە لە ئایین دەرناچێت. خودی ئەشعەری کە پێشەوای گروپەکەیە پێی وایە هیچ ڕێگرییەک نییە لەوەدا کە لە کەسێکدا باوەڕ و دووڕویی کۆ ببێتەوە، موعتەزیلە باوەڕیان بە (جێگەیەک لەنێو دوو جێگەدا) هەیە کە نێوانی باوەڕ و بێ باوەڕییە، بەڵام ئەشعەری ئەمە ڕەت دەکاتەوە.
ئەشعەری باوەڕی وایە کەسێک تاوانی گەورە ئەنجام بدات ئەوە پاش مردنی کاری دەکەوێتە دەست خودا و پاداشت و سزای لای ئەوە، ئەگەر بیەوێت دەیخاتە ژێر بەزەییەوە و ئەگەریش بیەوێت سزای دەدات بە ڕێژەی تاوانەکەی و پاشان دەیخاتە بەهەشتەوە. یان بەپێی دەقی فەرموودە پێغەمبەر (د.خ) تکای بۆ دەکات وەک پێغەمبەر (د. خ) فەرموویەتی: تکای من بۆ باوەڕدارەکانی ئومەتمە کە تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە. ئەبولحەسەنی ئەشعەری زۆر خۆی لەوە پاراستووە کە بەرانبەر لە بازنەی ئایین دەربکات و تەکفیریان بکات، (زەهەبی)(1274/1348ز) دەڵێت: لەو بەسەرهاتەی کە چەسپاوە، سەرسام بووم پێی، (بەیهەقی) گێڕاویەتیەوە ئەوەیە کە (زاهیری کوڕی ئەحمەدی سەرخەسی) دەڵێت: کاتێک مردنی ئەبولحەسەنی ئەشعەری نزیک بویەوە، چومە لای لە ماڵەکەی خۆی لە بەغدا، بانگی کردم و لێی نزیکبوومەوە و پێی وتم: شایەتی ئەوەم بۆ بدەن کە هەرگیز هیچ کەسێکم لە ئەهلی قیبلە تەکفیر نەکردووە، چونکە هەمووان بۆ یەک مەبەست هەوڵ دەدەن و یەک پەرستراویان هەیە، بەڵام جیاوازی لە دەستەواژە و دەربڕینەکانیاندایە.
ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە کە ئەشعەری بەڵگەیان بەوە هێناوەتەوە کە کردەوەی مرۆڤ بەشێک نییە لە پایەکانی باوەڕهێنان و بەڵکوو دڵ و پاشان کردەوەیە، کار و کردەوە(عمل)ی مرۆڤی نەخستۆتە بازنەی باوەڕەوە، بەڵام (خەواریج) کار و کردەوەی مرۆڤیان بە بەشێک لە باوەڕ داناوە، ئەگەر مرۆڤی باوەڕدار واز لە یەکێک لە کارەکان بهێنێت ئەوە پێی بێباوەڕ دەبێت، یان ئەگەر کارێکی پێچەوانەی باوەڕ بکات، ئەوە بێباوەڕ دەبێت. بەڵام ئەشعەری پێیان وایە کە باوەڕ پەیوەندی بە دڵەوە هەیە و مرۆڤی باوەڕدار بە کار و کردەوەیەک بێباوەڕ نابێت. کار و کردەوە بەشێک نییە لە باوەڕ، ئەمەش ئەوپەڕی خۆپاراستنە لە بێباوەڕکردن.
$دەسەڵات و دەوڵەتداری:$
ئایین و دەسەڵات لەناو جیهانی ئیسلامیدا پرسێکی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەرکەوتنی خەلیفەکانی ڕاشیدین. بەڵام بەشێوەیەکی زەق و دیار نەبووە، ئەو گروپانەی لەبارەی ئەو پرسەوە دواون بۆ ئەو سەرەدەمەیان گەڕاندۆتەوە. یەکێک لەو گروپانەی کە لە بابەتی شێوازی دەسەڵات و دەوڵەتداری دواون ئەشعەرییەکانن.
بەشێوەیەکی گشتی پرسی پێشەوایەتی (الامامة) یەکێکە لە پرسە هەستیارەکان لای ئەشعەری، بەشێک پێیان وایە کە ئەوە بابەتێکی بنەمای ئایینە (اصول الدین) و لەزۆرینەی پەڕتووکەکانی باوەڕ (عقیدە) لێی دواون، بەشێکی تریشیان دەیخەنە چوراچێوەی بابەتە فیقهییەکانەوە.
پێیان وایە کەسایەتی دەسەڵاتدار دەبێت چەندین مەرجی تێدابێت کە لە خەلیفەکانی (ڕاشیدین)دا وەک پێوەر دانراوە بۆ بوونیان بە دەسەڵاتدار، پێشەوایەتی پێویستیەکی سەرەکی موسوڵمانانە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و کەسێکی شیاو لەسەر بنەمای شەریعەت هەڵبژێردێت، چونکە بە بڕوای ئەوان شەریعەت باڵاترین دەسەڵاتە بۆ هەڵبژاردنی دەسەڵاتدار، کۆمەڵێک لە شارەزایانی شەریعەت بەناوی (اهل الحل و العقد) دەستنیشان دەکرێن بۆ ئەوەی کەسێک وەک دەسەڵاتدار و خەلیفە هەڵبژێرن کە تەواوی مەرجەکانی تێدابێت و لە (قورەیش) بێت، هەربۆیە لەلای ئەوان ئەو پێوەرانە دیاری کراون بۆ دەسەڵاتدار، خەلیفەکانی ڕاشیدین شیاوترینی هەڵبژێردراوەکانن و لەپاش ئەوان ئیتر دەسەڵاتی سیاسی لەژێر ویستەکانی شەریعەت دەرچووە، خیلافەت و سیاسەت لەلای بەشێکی زۆری ئەشعەرییەکان زیاتر پرسێکی فیقهییە نەک عەقیدەیی و ناچێتە بازنەی باوەڕەوە. واتە وەک بابەتێکی دنیایی تەماشای دەکرێت. هەرکات ئەو بابەتە مەرجەکانی بەجێ نەهات ئەوا پرسەکە ڕادەگیرێت و (تعطیل)دەبێت، وەک چۆن زۆر پرسی فیقهی هەیە لەگەڵ گۆڕینی سەردەمەکەیدا گوِڕانکاری بەسەردا هاتووە و نەماوە، کەواتە بابەتی خیلافەتیش لەگەڵ نەبوونی مەرجەکانیدا لە ئێستادا بە پێویست نازانرێت. هەروەها ئەشعەرییەکان بەزۆری نێوەندگیریان کردووە لەنێوان خەواریج و بەشێک لە حەنبەلیەکان، لەلایەک خەواریج زۆر توندن بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسی کە پێوەرەکانی تێدا بەدی نەهاتبێت و لەلایەکی دیکەش حەنبەلییەکان پێیان وایە هەرکەس هاتە سەر دەسەڵات دەبێ گوێڕایەڵی بکرێت لەهەر دۆخێکدا بوو. ئەشعەریەکان پێیان وایە لەکاتی بوونی دەسەڵاتێکی نادادپەروەر پێویست ناکات گوێڕایەڵی بکرێت ئەگەر لەژێر هەر ناوێکیشدا بێت، بەشێوەیەکی گشتی هزری ئەشعەری نێوەندگیرییە لەنێوان گروپە جیاوازەکان لە تێڕوانییان بۆ بابەتی سیاسەت و دەسەڵات.
$دەرئەنجام$
ئەشعەری گروپێکی گرنگی ناو قوتابخانە هزریە ئیسلامییەکانن، لە ماوەیەکی کەمدا دەرکەوتن و گەشەیان بەخۆوە بینی، ئەم گروپە بویە ڕێباوەڕی زۆرینەی موسوڵمانی سوننە، ئەو پشێویەی لە جیهانی ئیسلامیدا بوونی هەبوو ڕێگەی بۆ دەرکەوتنی چەندین گروپ و تاقمی جواروجۆر خۆش کرد، لەو نێ، ەندەشدا ئەشعەری کە وەک کاردانەویەک لە بەرانبەر دوو گروپی عەقڵگەرا و دەقگەرادا دەرکەوت.
ئەبولحەسەنی ئەشعەری دامەزرێنەیر ئەم ڕێبازەیە، هەر بەناوی ئەویشەوە ناونرا، پاش ئەو چەندین نووسەر و کەسایەتی بنەمای گرنگیان بۆ ئەو ڕێباوەڕە داڕشت و فراوانیان کرد، د�
ئەم بابەتە 370 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان 13-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 370 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,866
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!