图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,695
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هۆکارەکانی توندڕەوبوون؛ خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دەروونی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هۆکارەکانی توندڕەوبوون؛ خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دەروونی
文章

هۆکارەکانی توندڕەوبوون؛ خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دەروونی
文章

$هۆکارەکانی توندڕەوبوون؛ خوێندنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و دەروونی$
نووسینی: زیرەک ئەحمەد ڕەحمان
$پێشەکی$
یەکێک لەپاڵنەرەکانی هەڵبژاردنی هەر توێژینەوەیەک هەستکردنە بە گرفتبوونی بابەتی توێژینەوەکە. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی بەندە بەوەی کە چۆن دەکرێ بابەتی توێژینەوە وەک پرسێک چەکەرە بکات. مەسەلەی توندڕەوی و تیرۆر وەک دیاردەیەکی بەرچاوی ناوچەکە بە گشتی و ئێڕاق و کوردستان بە تایبەتی؛ بۆتە پرسێکی زەق و بەرچاوی بابەتی ڕۆژ. کە پشتگوێخستنی نەک نابێتە هۆی لاوازبوون و لەناوچوونی، بەڵکوو چەندە ئەم دیاردەیە و هۆکارەکانی تەشەنەکردنی فەرامۆش بکرێت، ئەگەری تەشەنەکردن و زیان خستنەوەی پتر دەبێت.
بە شێوەیەکی گشتی دەگمەن وایە دیاردەکانی ناو کۆمەڵگە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە نەگرنەوە، یا کاریگەری بەسەریانەوە نەبێت، بە تایبەتی دیاردەیەکی مەترسیداری تێوەگلان لەم کار و کردەوانە.
هەر لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیرانە وا دەخوازێ کە لە ڕیشە کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابووری و سیاسی و دینی و...هتدی بگەڕێین، هەروەها وردبینەوە لە ژینگەی دەرکەوتنی دیاردە لێکۆڵراوەکە. بێگومان گەر لە هەریەکێک لەمانە بکۆڵینەوە بە وردی ئەوە ئەم توێژینەوەیەمان زۆر کات و توانا بەکاردەبات. بۆیە پتر جەخت لەسەر لایەنە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکە دەکەینەوە و گەر هەر هۆکارێکی دیکە هەبێت ئەوە بە دڵناییەوە دەبەسترێتەوە بە لایەنی کۆمەڵایەتی و لایەنی دەروونی. ئەمەش وەک ڕەنگدانەوەی بواری پسپۆڕی توێژەری کۆمەڵایەتی کە بە دوای سەرەداوی دیاردە و کێشەکاندا بگەڕێت.
زۆر جاران باس دێتە سەر دین هەمیشە هەردوو بەرەی دیندار و بێدین دەکەونە ململانێیەک؛ تا بەرەی دیندار هەموو لاریەک لە دین دابڕنێ و بیخاتە سەر نەیارانی، لەولایشەوە بێدینی هەمیشە هەرچی ناحەزی هەیە دەیخاتە ئەستۆی دینەوە. ئەمانە هەمیشە لێکدانەوەی نابابەتین. چونکە بەستنەوەی خودی دین یاخود دەق یا تەفسیری دەق یا ئاڕاستە و مەزهەب و مەدرەسەیەکی دیاریکراو بە تەنیا ناکرێ ببێتە هۆی تێوەگلانی تاک بە توندڕەوی و یاخود هاتنەکایەی خودی توندڕەوی. گەر ئەمە ڕاست بێ کە دین هەر توندڕەوی و تیرۆر بخاتەوە، دەبوو کۆی کۆمەڵگە دینییەکان بە تایبەتی ئیسلامی، بەردەوام یەکەکی فراوانی تۆڕ و ڕێکخراوە ئوسووڵی و جیهادییەکان بووایە.
بۆیە ئەوەی لێرەدا دەمانەوێ ئاماژەی پێ بکەین و پتر ڕۆشنایی بخەینە سەری، بریتییە لە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارە دەروونییەکان؛ داخۆ چۆن لەم دوو لایەنەوە هەستی توندڕەوبوون چەکەرە دەکات لە ناخی تاک بە تایبەتی نەوجەوانان. ئەمە پتر جەختکردنەوەیە لەسەر هۆکارە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان. بەڵام بۆ ئەوەی توێژینەوەیەکی چڕ و پڕ و هەمەلایەنە $ئەنجام$ بدرێ، پێویستە تیمێکی توێژینەوە کە لە پسپۆڕیی تایبەت و جیاجیا پێکهات بن بۆ دۆزینەوەی سەرجەم سەرداوەکانی کە دەبنە هۆکار بۆ تێوەگلان لە توندڕەوی و توندوتیژی و تیرۆر. دیاریکرنی هۆکارەکانیش دانانی خاڵێکە، بۆ ئەوەی بیرکرنەوە لە چارەسەرکردن لەم خاڵەوەڕا دەست پێ بکات.. ئەڵبەت بۆ وردکردنەوەی پتر دەیکەینە دوو تەوەر:
$تەوەری یەکەم: هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان$
هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانی ناو ژیانی تاک هەمەچەشن و جۆراوجۆرن و زۆرن، دەگمەنە دیاردەیەک زادەی تاکە هۆکارێک بێت گەر مەحاڵ نەبێت. دەشێ هەریەکێکیش لەم هۆکارانە یا هەموویان سەرچاوەکەیان خێزان یا قوتابخانە یان شوێنی کارکردن یا هاوڕێیان و گەڕەک... هتد بێت. جا تاک چ منداڵ چ نەوجەوان یا تەمەنی پێگەیشتوو بێت.
لەبەرئەوەیە هەر دیاردەیەکی ژیانی تاک بە شێوەیەکی گشتی دەرهاویشتەی چەند هۆکارێکی ژینگەیەکەیەتی؛ ئەوا دەشێ هەریەک لەمانە پاڵنەر بن تا تاک کردە تیرۆریستییەکان ئەنجام بدات. لەو هۆکارە کۆمەڵایەتیانەش:
$1. هەڵوەشانەوە:$ ئەمە دیارترین پاڵنەر و هۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرێکی کێشەکانە وەک ئەنجامدانی کردەی توندڕەوی. چونکە هەڵوەشانەوەی خێزان دەبێتەهۆی داڕمانی ڕۆڵی سەرەکیی خێزان وەک پێگەیاندنی کۆمەڵایەتی و نهێنیی خێزانی، ئەمانەش پشکدارن لە بنیادنانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای تەندرووست، تەڵاق دیارترین وێنەی هەڵوەشانەوەی خێزانییە. ئەڵبەتە لە هەموو ئەم حاڵەتانە ئەوەی لە هەمووان قوربانیترە منداڵەکەیە، گەر دایک و باوک دەستبەرداری بن ئەوا بێ پشت و پەنا و پێویستی دەمێنێتەوە. یانیش خێزانەکە هەر بمێنێتەوە بەڵام خەمسارد بێت لە ئاست پەروردە و چاودێری یاخود بێئاگا بێت. جا کاتێک نەوجەوان وێڵی دوای پێویستیەکانیەتی، ئەوا ئیتر دەکەوێتە بەر هەر تەڵەیەکی لە ژیان تووشی دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەدفرسەتانە ئەم پێویستیانە دابین بکەن.
$2. فەرامۆشکردن:$ کاتێک گەنجان فەرامۆشدەکرێن و دادەبڕێن لە کۆمەڵگەیان، و هیچ نموونەیەکی باڵا و پێشەنگی چاکەیان نامێنێ، هیچ پەیوەندی و پەیوەستییان لە ناوەوە و دەرەوەی خێزان نامێنێ، چ لە قوتابخانە و زانکۆ چ لە تەواوی دامەزراوە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی کۆمەڵگا، چارەسەرنەکردنی ئەم دۆخە و تەواوی ئەو کێشانەی زۆربەی گەنجان پێوەی دەناڵێنن، هەموو ئەمانە گەنجان دەکاتە نێچیری تیرۆر. بۆیە دەبینین زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی (بە نموونە) پەیوەندیی بە #داعش#ەوە دەکەن دەگمەن وایە تەمەنێکیان هەبێت، بەڵکوو زۆربەی هەرە زۆری لە منداڵەوە تا گەنجانێکی تۆزێک پێگەیشتوون. ئەڵبەتە ئەمە هاوکات لە هۆکارە دەروونییەکانیش دەبینرێ بەڵام بە تۆزێک جیاوازترە دواتر دێینە سەری.
$3. ستەم:$ هۆکارێکی تری کۆمەڵایەتی تێوەگلان لە تیرۆر پێشێلکردنی مافەکانی تاک و ئازادیی و لەبارچوونی یەکسانی و دادپەروەری. کاتێک مرۆڤ کەسێک نابینێ کە گوێ لە سکاڵاکانی بگرێ و ئەو زوڵمەی لەسەر لابدا کە بەسەری هاتووە، کاتێک بە ئەندازەی ماڵ و دەسەڵات سەیری مرۆڤایەتی بکرێ، نەوەک ڕێزی مرۆڤایەتی بە هەست و سۆز و توانا و بەها باڵاکان، کاتێک تاک لە کۆمەڵگەیەکی پڕ هاوڕێی خراپ دەژیت، لە قوتابخانە و گەڕەک و شوێنی کار، هەموو ئەمانە کەشێکی نالەبار و نایەکسان و نادادپەرەوەرانە دەخەنەوە و ئەمەش دەبێتە زەمینەیەکی لەبار بۆ درووستبوونی تیرۆریست و گروپی توندڕەو.
$4. دەستبەتاڵی:$ کاتێک دەستبەتاڵی و گیرفان بەتاڵی هاوتەریب لەگەڵ بێکاریی بوو، ئەوا ئەم بێکاری و دەستبەتاڵییە بایی خۆی ڕۆڵی گەورە دەگێڕێ. بێکاریی بارودۆخێکی عەقڵی و دەروونی وا دەخاتەوە کە ئەنجامەکەی بوونی بەتاڵیی زەینییە. نەوجەوانی خاوەن توانایەکی سەرەتایی تۆکمە داخۆ بەم هەموو توانا و کەمیی ئەزموونەوە چۆن چۆنی بتوانێ بەرەنگاریی ئەم دۆخە ببێتەوە. دۆخی ئاوا ئاسانکاریی بۆ کۆبوونەوە لە دەوروبەری گرووپە تیرۆریستییەکان و تەیارکردن و پرچەککردنیان بۆ ئامانجەکانی ئەو گرووپانە. بەدفرسەتیی ئەو گرووپ و ڕێکخراوانەی توندڕەون لە منداڵی هەژاران ئاسانترە تا منداڵی دەوڵەمەند، خراپی باری گوزەران و بەتاڵیی گیرفانی، ئاسانتر دەیکاتە نێچیری داوی ئەم تۆڕە تیرۆریستییانە، ئاسان چەکداردەکرێن بۆ بەرژەوەندەیی گرووپە تیرۆریستییەکان بەرانبەر پارەیەکی کەم تا کردە تیرۆریستییەکانیان ئەنجامدا بدات.
$5. ململانێی کۆمەڵایەتی:$ پاڵنەرێکی تر، بوونی جیاوازیی چینایەتی و ململانێی نێوان چینی سەروو و خوارووی کۆمەڵایەتییە. ئەو بارودۆخە ناهەمووارەی تاک لە کۆمەڵگەدا تێی دەکەوێت، و نەبوونی هەلێک بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و سوود نەبینین لە داهات و قۆرخکردنی سامان و داهات لە دەست دەستڕۆیشتووان کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر زۆربەی تاکەکانی چینی خوارووی کۆمەڵگە. ڕەنگە تاک بە گشتی و نەوجەوان بە تایبەتی وەک نەوەیەکی سەرکێش بگەیەنێتە ئەو ئاستەی کردەوە و هێرشی تیرۆریستیانە، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوە لەو کەسانەی قۆرخی سەرمایەیان کردووە. ئەمە خۆی لە خۆیدا ترازانێکی چینایەتیی ئابووری ناو کۆمەڵگەیە، بەڵام دەرکەوتەکەی لەسەر ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکەی زۆرزۆرە، دواجار ئەمەش بە ئاسان بە جۆرێک توندڕەوانە کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە.
$6. خەڵەتاندن:$ بە شێوەیەکی تاکی خەڵەتێنراو لە تەمەنێکی وایە کە ئەزموونێکی وای نییە لە ژیان تا نەکەوێتە هەموو داوێکی خەڵەتاندنەوە، بۆیە کاتێک دەیان پێویستی و ڕەچاوی کۆمەڵایەتی و چارەسەریی گرفتەکانی دەست ناکەون. زۆربەی جاران ئاسان دەخەڵەتێنرێن لەلایەن ئەو تۆڕە توندڕەوانەوە بە وروژاندنی حەزەکان وەک ئەوەی بەڵێنیان بدەنێ کە ژنیان بۆ بهێنن و ماڵ و حاڵیان بۆ دامەزرێنن و بیانخەنە سەر کار و چارەسەریی نەخۆشییان بکەن و زامنی بەهەشتیان بۆ بکەن دوای مردنیان.. ئەم هەموو خزمەتگوزارییە گەر ڕاستەقینە بێ، ئەوا مرۆڤی بە تەمەن و ئەزموون لەدەست خۆی نادات چ جای ئەوانەی تەمەنیان لە سەرەتادایە! لە کوردستاندا سەرەتای هاتنی ئیسلامی سیاسی بە لاوازیی بووە، تا ئەو کاتەی حیزبی چەکداریی خستەوە لە قۆناغی هەشتاکان و جەنگی دژی بەعس. پاشان لە نەوەتەکان بەردەوام کاریگەریی جموجۆڵی ئیسلامی دەرەکی کاریگەریی هەبووە لەسەر بزواندنی هەستی گەنجان و نەوجەوانانی ناو مزگەوتەکانی کوردستان. کە هەمان خەونی خەلافەت و گێڕانەوەیەتی لە خەیاڵدانی ئیسلامیدا هەڵکۆڵراوە. داعش هەڵقوڵاوی قاعیدە و پێشتریش ئەنسارولئیسلام، ئەنساریش زادەی ترازانی ناوەخۆیی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بوو. گەنجانی خوێنگەرمی ئەوێ خۆیان تێدا بینیەوە. وەک چۆن سەدان گەنجی ئیسلامی خەونیان بە دیتنی عەبدوڵڵا عەزامەوە دەدیت، چۆن ئەو موجاهیدانەی ئەفغان ببوونە قارەمانی گۆڕەپانی ئیسلامی هەزار ئەفسانە و موعجیزاتی دەدایە پاڵیان. جا هەموو ئەوانەش دەخرانە ناو وتارەکانی سەر مینبەر و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی مزگەوتان. هەموو ئەمانە لەسەر مینبەری مزگەوتەکانی کوردستان ئامادەییان هەیە، لە وتاری بانگخوازەکانیشیان بە هەمان شێوە، هەموو ئەم جۆرە کۆبوونەوانەش تایبەت نیین بە کەسانی خاوەن ئەزموون و تەمەن. بەڵکوو تاکەکان لە هەموو تەمەنێکدا ئامادەن و دانیشتوون بۆ بیستنیان. ئەو سەرگەرمییە نەک هەر گەنجان بەڵکوو سەدان منداڵ و نەوجەوانیان تێدان و بە ئاسانی دەبنە نێچیری وتارە پڕ گریان و دوعاکان.
$دووەم: هۆکارە دەروونییەکان:$
پەروەردەکردن و پێدانی سۆز و گشت لایەنە دەروونییەکانی تری تاک کاریگەرییان هەیە لەسەر درووستکردنی کەسایەتی و بەها و خوو و نەریتەکان و شێوازی ژیان. جا هەر مامەڵەیەکی خراپ بە تایبەتی لەناو خێزان دەبێتە هۆی درووستکردنی ڕەفتاری نەخوازراو. دەتوانین ئەمانە لە چوارچێوەی هۆکاری دەروونی دابڕێژین، بۆیە ئەوەی لێرەدا پێویستە وەک ئاشنابوون بە هۆکارە دەروونییەکان بریتییە لە ناسینی کەسایەتیی دەروونی تاکی توندڕەو، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕووخسار و سیماکانی کەسێتیی کە لەناو کۆمەڵگەدا بەردەوام دووبارە دەبنەوە، ئەمەش وەک شێوازێکی دەربڕینی دەروونی، لەم هۆکارانەش:
$1. پەروەردە:$ بە شێوەیەکی گشتی ئاڕاستەکردنی منداڵ پەیوەستە بە پەیوەندیی ناوخۆی خێزان و پەروەردەکردن. چونکە هەرچی لەناو خێزاندا ڕووبدات بە تایبەتی لە تەمەنی زووی منداڵ، بایی خۆی کاریگەریی لەسەر هەڵسوکەوتەکانی لە قوتابخانە هاوڕێیەکانی و بەشداریکردنی لە گرووپەکان دەبێت. بە گوێرەی تیۆری کارلێککردن: لادانی منداڵ و پەیوەندیکردنی بە گرووپە لادەرەکان دەگەڕێتەوە بۆ جۆری پەروەردە و پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک و ئەندامانی تری خێزان لە سەرەتای منداڵیدا. بڕوانە بە تایبەت گرووپەکان! کەواتە پەرەوردەی ناتەندرووستی خێزان و پەیوەندیی خراپ هۆکارن بۆ تێوەگلانی تاک. هەر خودی هەبوونی ڕێکخراوە توندڕەوەکان و کاریگەرییە کاریزمییەکانیان هۆکارێکی کاریگەری دەروونین بەسەر پەروەردەی تاکی توندڕەوبوو. ئەڵبەت ئەو ڕێکخراوە ناوەخۆییە تیرۆریستیانە سەر بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە جیهانیانەن وەک کاریگەربوون بە سەلەفییەتی جیهادیی لەژێر کاریگەریی قاعیدە و داعشدایە.
$2. دوورەپەرێزی و دابڕان:$ تاکی وا هەیە بەردەوام حەز لە گۆشەگیری و دووربوون لە خەڵک دەکات، زۆرێکی ئەوانەی تێوەگلاون لە ڕەوتە توندڕەوەکان بەردەوام بەرانبەر کۆمەڵ دوورەپەرێزن چونکە تاکی لەو جۆرە هەردەم گومانێکی قووڵی هەیە لە خەڵک و حکوومەت و بە بەدنیاز و خراپەکار لەقەڵەم دەدات، ئەم خۆدابڕینە لە کۆمەڵگە هەر ئاوا نایهێڵێتەوە، بەڵکوو لەجیاتی تێکەڵاوبوون بە کۆمەڵگە دەچێتە ناو جۆرێکی تری پەیوەندیی ئایدیۆلۆژی؛ بەمەش لەبری ئەو کۆمەڵایەتیبوونەی، توندڕەویبوون دەبێتە ناسنامەی کەسی توندڕەو، ڕەنگە ببێتە ئەندامی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. بۆیە لە هەر حاڵەتێکی گۆشەگیری و دوورەپەرێزیدا ئاسانتر دەبنە نێچیری تۆڕە توندڕەوەکان، چونکە ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر ئەنتەرنێت خەریکە بۆ گشتیی خەڵک وەک بەدیلێکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لێ هاتووە، چ جای نەوجەوانی گۆشەگیر و دوورەپەرێز.
لەپێشوودا خەڵک زۆر دڵخۆش دەبوو بە منداڵانی ئەگەر ڕوویان لە دینداری کردبا، دەیاندیت لە ماوەیەکی کەمدا منداڵیان هێمنتر و بەئەدەبتر و ڕێزدارتر دەبوو، دووردەکەوتەوە لە کاری خراپە و ڕەوشتی بەد، ئێستا خەریکە خەڵکەکە دەزانن کە دیندارییش بۆتە مەترسییەک بۆ سەر منداڵەکانیان.. چونکە ئەو لاوچاکییە قۆناغی یەکەمی دیندارییە، هەر کە پێی نایە قۆناغی وەلاء و بەڕاء و جیهاد و فەزڵی موجاهیدان، و بە سوک سەرنجدانی دینداری دایک و باوک و دەوروبەری، قۆناغی سوور هەڵگەرانی ڕوخسارت لە غیرەتی بۆ مەحارمی خوا! لێرەوە سەرئێشەی ئەوان دەست پێدەکات، زەردەخەنەی جارانی نامێنێت.. ئەزیەتی خوشکانی دەدات.. تەلەڤزیۆن قەدەغە دەکات.. ناچێتە گەشت و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان... ئەگەر بۆی بلوێت لەپێناو عەقیدەی پیرۆزی ڕێگای جیهاد دەگرێت لە دژی کەس و کار و نەتەوەکەشی.
$3. بزێوی:$ دوای ئەوەی تاکی گۆشەگیر بەدیلی کۆمەڵگەکەی دەدۆزێتەوە و قەرەبووی دوورەپەرێزی خۆی لە خەڵک دەکات بە تێوەگلانی لە ڕێکخراوی توندڕەوی، هاوکات هەرکەسێک باوەڕی وەک وی نەبێت، ئەوە گومڕایە، ئیتر هەوڵدەدات سەرکەشانە بیر و باوەڕی خۆی بە کۆمەڵگەدا بڵاوبکاتەوە و کۆشش دەکات بۆ سەپاندنیان و زۆر بە زەقی ئەو بزێوییە دەردەکەوێت وەک نمایشی بانگەشەکار و بانگخواز و شۆڕشگێڕانە دەردەکەون. ئەم جۆرە بزێوییە پتر لە خۆنمایشکردنێکی هەرزە و گەنجانە دەچێت. وەک ئەوەی تاک لەو تەمەنەدا بە کۆمەڵگە خۆجێتییەکی بڵێت: گەر کۆمەڵگە حسێبێکی وا بۆ تاکێکی لەو تەمەنە نەکات، ئەوا ئەو گەنجە و نەوجەوانە دەتوانێ وا سەرکەشی بکات لە کۆی کۆمەڵگە گشتییەکە خۆی بناسێنێت. چ جای ئەم نمایشە لەسەر وەتەرێکی هەستیاری وەک دین بێت، کە ئەمە زووتر کاریگەریی خۆی دەنوێنێت.
$4. دەمارگیری:$ بە گشتی تاکەکان لە تەمەنێکی هەرزەییدا گەرماوگەرم دەست بە هەر شتێکەوە دەگرن کە باوەڕیان پێ هەبێ، بۆیە دڵسۆزانە و وەک گەرمە تەریقێک پابەندە، وەک ئیماندارێک بە تەواوی دەستی پێوە دەگرێ. ئەمەش وەک پێگەیشتنێکی پێشوەختەیە لە تەمەنێکی زوو. وەک دیارە ئەمەش دەناسرێتەوە بە سەرەڕۆیی و توندوتیژی لە بیر و باوەڕ و ڕەتکردنەوەی هەر بەهایەکی نوێی دەرەوی ئایدیۆلۆژیای خۆی. ئەمە خۆی دەبینێتەوە لە نموونەییبوون یانی بە جۆرێک باوەڕداری دڵسۆزن؛ ئەوپەڕیی نموونەیی بۆ ئەم باوەڕە دەنوێنن. ئەمەش زادەی هەقدانە بە دین وەک هەقێکی ڕەها و تێکدانی دەوڵەت و ئەو میللەتە پشت دوور لە دین و ئەخلاقە. بوونی هەستێک و پابەندییەتی توند و تۆکمە بە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی تا ئاستی ڕەگەزپەرستی، وا لە تاک دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارانی پەنا بباتە بەر تیرۆر. بە تایبەتی کاتێک ببینێ هەوادارانی لە ناوچەکە ستەمدیدە و مەزڵوومن. ئیتر تاکی وا ئاسان ئەو گیانی تۆڵەسەندنە و ڕەگەزپەرستی لێ باردەکرێت؛ بۆ ئەم مەبەستە داعش وەک ڕێکخراوێکی توندڕەو ئەو هەست بزواندنە وەک میکانیزمێکی ڕاکێشانی تاکەکان بە گشتی و منداڵ و نەوجەوان و گەنجان بەتایبەتی بەکاردێنێت.
$5. پابەندی:$ ئەڵبەت نەوجەوانی تێوەگلاو لە تیرۆر؛ چەندە پابەندییەکی دەروونی پتری هەبێت بۆ ئەم ئایدیۆلۆژیایەی بارگاویکراوە؛ هێندە پابەند دەبێت بە سەرووی خۆی لەو تۆڕ و ڕێکخراوەی گرتوویانەتەخۆ. ئەو کەسەی تەواو تێکەڵاوی ڕێکخراوی توندڕەوی دەبێ، ئیتر سەر بە کەسێکی سەرووی خۆی دەبێت، ئەمەش لە ڕێگەی بەیعەتەوە پەیمانی پابەندبوون و ملکەچی ڕەها دەداتە خوا و پێغەمبەر و ئەمیرەکەی. بێگومان کەسێکی وا گەرموگوڕ و دڵسۆز و کەم تەمەن و بێ ئەزموون ئەم بەیعەتە کار دەکاتە سەر ڕەفتار و گوفتاری و تەواو خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ئەوەی بە کاریزمای دەزانێ. وەک ئەوەی ئەو کاریزمایەی کە پێوەی پابەندە، بەردەوام وەک کامێرای چاودێری بەسەریەوە، بۆیە هەر سەرپێچییەکی دەبێتە لادانی لە ڕێبازێکی پیرۆز و باڵا و خۆی وەک مرۆڤێکی لادەر بێتە بەرچاو.
$6. بڵاوکردنەوەی ترس:$ ئامانجێکی توندڕەوان بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە. ئەمەش هەم ترساندنی نەیارانیانە هەم ڕاکێشانی ئەوانەی لە کۆمەڵگەدا نەیاری دوژمنانی ئەو ڕێکخراوانەن. زۆر جارانیش مەرج نییە کەناڵی ڕاگەیاندن ڕاستەوخۆ سەر بە توندڕەوان بێت یان ناڕاستەوخۆ، بەڵکوو هەیە بە ناوی پڕۆفیشناڵییەوە خزمەت بەم ئامانجەی توندڕەوان دەکات، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕووداوانە و پەخشکردنیان لەڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە. ڕەنگە هەندێ جار هەماهەنگییەکی پێشوەختەی ڕاگەیاندن و کەناڵەکان لەگەڵ گرووپە توندڕەوییەکان هەبێت لە ڕێی بڵاوکردنەوەی وێنە کردە تیرۆریستییەکان. مەرجیش نییە ئەمە بە ڕێککەوتن یاخود بەرنامە بێت، هێندە بەسە ئەوەی کە گرووپە خۆی دەیەوێ، ناڕاستەوخۆ ئەو کەناڵە دەیکات، جا هەست بکات ئەمە لە بەرژەوەندیی توندڕەوانە یاخود نە. ئەمە جگە لەوەی هەر خودی ئەم گرووپانە ئەمڕۆ بە جۆرێک سوود لە تەکنۆلۆجیا وەردەگرن هەر خۆیان کەناڵی ڕاگەیاندنیان هەیە. ئامانجی سەرەکیی ئەم کەناڵانەشیان پەخشکردنی هەواڵەکان و وێنەی تایبەت بەو کردە تیرۆریستیانەی ئەنجامیانداون. ئەڵبەت ئەمە لە دوو لاوە هاندانە بۆ تیرۆر: لە لایەک هانی تاوانکاران دەدات تا دەست بدەنەوە ئەو تاوانانە و تێوی بگلێن. لەلایەکی ترە بە درووشمی دین و بەرگریکاری و ئەمانە کەسانی تر ڕابکێشنە ناو گرووپەکانیان.
7 $بزواندنی هەست و سۆز:$ هەمیشە قوربانیانی تیرۆر خەڵکانێکی بێئاگای لێ دەکەوێتەوە کە هیچ پەیوەندییەکان بەو شەڕ و شۆڕانەوە نییە. ئەمە جگە لەوەی هەندێک جار توندڕەوان لەو ناوچانەی باڵادەستن ئەم خەڵکە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردێنن. ئەوەی لە چانسی ئەواندایە ئەمەیە کە هەر کاتێک ئەم خەڵکە ببنە قوربانی هێرشەکانی بەرانبەر، ئەوا لە ڕاگەیاندنی توندڕەوان یان نزیکەکانیان یاخود هاودوژمنەکانیان بڵاوکردنەوەیان دەچێتە کارنامەیەکی بەبەرنامە. بە جۆرێک دژایەتیکردنی توندڕەوان وەک جۆرێک لە زوڵم و ستەم نیشاندەدات. وا نیشاندەدات کە ئەوان هێندە مرۆڤدۆستن و بڕوانن نەیارانیان چەندە دوژمنی خەڵکانی بێتاوانن. لەم ڕووەوە تا ئەندازەیەک سەرکەوتووبوون؛ سەرکەوتووبوونە لە وروژاندنی ڕای گشتیی جیهانی بۆ هەندێ دۆز، ئەمە کە پێشتر جگە لە کردە تیرۆریستییەکانیان هیچ شوناسێکی تریان نەبووە، ئەمەش بە ڕاستی جۆرێک لە بزواندنی هەست و سۆز بەلای تیرۆریستان دەخاتەوە. بۆ نموونە ستەمدیدەیی خەڵکی سووریا بۆتە پاساوێک بۆ شەرعییەتدان بە داعش و نووسرە و ئەحڕاڕ... هتد. تەنانەت بە ئاشکرا لەسەر مینبەرەکان دوعا و بانگەشەیان بۆ دەکرێت لە وتاری هەینی مزگەوتانێک کە پڕیەتی لە گەنج و نەوجەوانی هەرەزەکاری خاوەن هەست و سۆز و دووبارە پەخشکردنەوەی ئەو وتارانە لە کەناڵەکان و دەگەنە هەموو جۆرە بینەرێکیش. ئەمە لە کاتێکدا هەر خودی داعش لەمەی دواتر زۆر سوودمەندە، چونکە داعش وێڕای تێکشکانی سەربازی هێشتا توانایەکی باشی هەیە لە بەکارهێنانی نێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە تایبەت بۆ ڕاکێشانی گەنجە جیهادییەکان و درووستکردنی پەیوەندیی پێوەیانەوە، ئەم کردەیەش ناودەنرێت (بەموجاهیدکردنی ئەلیکتڕۆنی). بە تایبەتی لە ڕێی فەیسبووک؛ وەک ئەکاونت و پەیجی فەیک و ناڕەسمیەوە. هەموو ئەمانە گەمەکردنە لەسەر وەتەرێکی سۆزداری و یاریکردن بە دەروونی تاک.
ئەنجام
ئەوەی لەم توێژینەوەدا خراوەتەڕوو، شەنوکەوکردنی هۆکارە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی توندڕەوبوون و تێوەگلان لە تۆڕە تیرۆریستییەکان، ڕەنگە لە گەڕانی پتر بگەینە هۆکاری تریش. هەروەها ئەوەی ئاماژەی پێکرا دۆزینەی ئەم سەرەداوانەن کە ئەم دیاردە دەخەنەوە. بۆیە دەکرێ هەر توێژەرێک ئەمە بکاتە پێشینەیەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێوشوێنی بنبڕکردنی ئەم دیاردە و پاراستنی تاکەکان لە تووشبوون و ئاکامە مەترسیدارەکانی. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览254
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 25-06-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-12-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on03-12-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览254
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,695
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!