پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جنۆکە لەڕوانگەی ئایین و زانستەوە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جنۆکە لەڕوانگەی ئایین و زانستەوە
کورتەباس

جنۆکە لەڕوانگەی ئایین و زانستەوە
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: جنۆکە لەڕوانگەی ئایین و زانستەوە
نووسینی: شەکێو دەراوی
$پێشەکی:$
هەڵەیە ئەگەر مرۆڤ بەتێڕوانین وزانیاری ئێستاوە بچێت بەگژ باب وباپیرانیدا و ڕەخنە لەبۆچونەکانی ئەوان بگرێت کە سەدان ساڵ پێش نوکە ژیاون و بەهەمو جۆرێک گیرۆدەی دەستی ترس ونەخۆشی و نەزانی بون. لەوەش هەڵەتر ئەوەیە کە کەسانێک بیانەوێت بەئەقڵ وتێگەیشتنی ئەو سەردەمانەوە چارە سەر بۆ گیروگرفتەکانی ئێستا ببینێتەوەو بەبیانوی پیرۆزییەکان دان بەهەڵەی ڕابردودا نەنێن و بیانەوێ باوەڕە خورافی وناڕاستەکان بسەپێنن بەسەر مرۆڤی ئەم سەردەمەدا.
یەکێک لەبونەوەرە خەیاڵی و ئەستورەیەکانی کەلتوری گشتی و باوەڕی خورافی گەلانی جیهان بەتێکڕا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت شتێکە کە ناویان لێناوە”جنۆکە”. جن وشەیەکی عەرەبییەو مانای شاراوەو نادیارە، پەنابردنە بەر ئەم بونەوەرە خەیاڵی و خورافیانە لەهزری دواکەوتو و خواست وحەزی دەرونی ناتەندرووستی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت، لەسەردەمی نەزانی و کاڵ و کرچی زانستدا مرۆڤ نەیدەزانی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداو و گیروگرفتە جەستەیی ودەرونیەکان چین؟ هێشتا مرۆڤ نەگەیشتبو بەو ئاستە لەزانست کەهۆکاری ڕوداو وکارەساتە سرووشتیەکان تێبگات بۆیە بەناچاری ترس و خەیاڵ وخورافات زاڵ دەبو بەسەریدا و دیاردە نادیارەکان بەهۆکاری نەخۆشی جەستەیی و دەرونی مرۆڤ و ڕودانی کارەساتە سرووشتییەکان دەزانرا!.
لەکەلتوری زارەکی وتەنانەت نووسراوی زۆربەی وڵاتان زۆر بابەت وحەکایەت و بەیت وبالۆرە هەن کە”جنۆکە”و جۆرەکانی جنۆکە ڕۆڵی سەرەکیان هەیە تیایاندا، تەنانەت زۆرانبازی وململانێ مێرخاس وپاڵەوان وشازادە و شاکان لەگەڵ جنۆکە، لەقەد بەردی قەدپاڵی چیا وشوێنەوارە کۆنەکان نەخشێندراوە و گەشتیاران سەریان دەدەن سەیریان دەکەن و وێنەیان دەگرن.
سەبارەت بەجنۆکە لەشوێنەجیاوازەکانی گۆی زەوی بۆچونی نزیک لەیەک و وەک یەک و هاوبەش هەیە، لەڕوانگەی ئەڵمانی وئەسکاندیناویەکانەوە دارستانەکان پڕبون لەجنۆکە و شەبەح و پەری و دێوەزمە و مێردەزمە، جوتیارە ساویلکەکانی ئیرلەندا هێشتا باوەڕیان بەپەری دارستان و پەری دەریاکانە، ئەگەرچی لەهەمو شوێنەکانی جیهان و بەر لەزاڵبوونی مرۆڤ بەسەر تاریکی ونەخۆشیدا و تێگەیشتن لەهۆکاری ڕوداوەکان باوەڕمەندی بەهەبوونی جنۆکە دیاردەیەکی جیهانی بو بەڵام لەرۆژهەڵاتی ناوین ئەم باوەڕە لەئەستورەکانی بابلەوە سەرچاوەی گرتوە و دواتریش ئەم باوەڕە خەیاڵی و خورافیە بەهۆی نزیکی جوگرافی و ئاڵ وگۆڕی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتوریەوە گوازراوەتەوە بۆ ناو باوەڕی سامی وعەرەبی و ئیسلامی و بەڕەنگدانەوەی لەسورەتی 72 ی قورئاندا و باس کرانی لەسورەت و ئایەتەکانی دیکەی قورئاندا هەتا ئێستا بەرۆکی خەڵکی موسڵمانی بەرنەداوەو هێشتا لەجیهانی ئیسلامی هۆکاری بەشێک لەنەخۆشی و نەهامەتییەکانی مرۆڤ دەبەستن بەخواست و هەڵس و کەوتی جنۆکەوە، بۆیە لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە:
$جنۆکە چییە؟ بۆ هێشتا لەخەیاڵدانی خەڵکانێکدا دەژین؟ ئایا جنۆکە هۆکاری نەخۆشیەکانی مرۆڤن؟$
$پێناسەی جنۆکە$
جن وشەیەکی عەرەبیە و بەمانای شاراوە و نادیارە ولەکوردیدا مێردەزمە، دێوەزمە، جنۆکە کەولەمە چیتری پێدەوترێت، ئەگەرچی وشەی ”جنۆکە” عەرەبیە بەڵام ڕەگ و ڕیشەی ئەم وشەیە لەزمانەکانی ”ئاکدی، ”ئارامی، عبریوسووریانی”دا بەمانای شاراوە و داپۆشراو بینراوەتەوە.
هاومانای جنۆکە لەزمانی فارسیدا ”دێو”وپەرییە، و لەوەرگێردراو و شیکاریەکانی قورئاندا بەرانبەر بەوشەی جنۆکە ”پەری”یان بەکارهێناوە لەفەرهەنگ و قاموسی ئیسلامیدا جنۆکە بەو بونەوەرە نادیارانە دەوترێ کە ئەقڵیان هەیە و دەتوانن خۆیان لەشکڵ و شێوازی جۆربەجۆردا دەربخەن و بچنە ناو جەستەی مرۆڤەوەو تێکەڵ بەرۆحی ببن.
$لەئایەتی 14ی سورەتی جنۆکە(72) جنۆکە بەم جۆرە خۆی پێناسە دەکات:$
وا هێنێدکمان موسڵمانین، هێندێکیشمان لەرێ لادەر، ئەوانەی کە موسڵمانن ڕێگەی ڕاستیان دیوەتەوە”.
بەهەزاران چیرۆک و ئەفسانە دەربارەی جنۆکە، پەری و جۆرەکانی لەئەدەبیاتی زارەکی و نووسراوی گەلانی جیهاندا هەبوە و هێشتا بەشی زۆریان ماون و پەڕتووکخانەکان پڕن لەو بابەتانە وتەنانەت فیلم وسینەمای سەرەتاییش بێ بەش نین لەجنۆکە و جۆرەکانی، لەو کاتەوە تەکنۆلۆجیای دەنگ تۆمارکردن و وێنەگرتن پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەری بەخۆیەوە بینیوە و بەتایبەت لەچارەکەی کۆتایی سەدەی بیستەم و هەتا ئێستاش کەسانێکی زۆر کامێرا بەدەست شەو ڕۆژ بەتاریکی و بەڕووناکی سەردانی حەمامە کۆن و کەلاوە ڕوخاو و بیابانە چۆڵ و دارستانە چڕ و ڕوبارو خۆڕ و دەریا پڕ لەشەپۆل و قوڵەکانی جیهان دەکەن، بەڵکوو جنۆکە ببینن وێنەیەکی بکێشن یان دەنگی تومار بکەن بەڵام تا ئێستا کەسیان بەئارەزوی خۆی نەگەیشتوە و بێ ئۆمێد بون، ڕەنگە لەبناغەوە هەوڵ و تەقەلاکەیان هەڵە بوبێ!. مەگەر نازانن جنۆکە دیاردەیەکی نادیارە و تەنیا بەشێکە لەجیهان ڕوانیئایینی گەلان ؟
$مێژوی سەرهەڵدانی بیرۆکەی جنۆکە$
$جنۆکە لەچینی دێریندا$
ئەوەی کە حاشاهەڵنەگرە لەهەزارەی دووەمی پێش زایینی مەسیح، ”رۆح وجنۆکە”وغەیبزانی لەهزری خەڵک و شکست و سەرکەوتنی ئیمپراتۆرەکاندا ڕۆڵی گرینگیان هەبوە، سەرکەوتن و شکستی خۆیان لەکارەکانیان گرێ دەدا بەڕەزامەندی یان توڕەبونی ڕۆحەکانەوە، چینییەکان لەو باوەڕەدابون کە سەرانسەری جیهان پڕە لەئەرواحی جۆراوجۆر زەوی و ئاسمان پڕە لەو بونەوەرە نادیارانە و سرووشت بەوانەوە زیندووە، سروەو شنە و هوڕەی باو زریان وشڵێوە و باهۆز و ڕنۆ و بارانی بەخوڕ و سێڵاو و بریسک و هەورە تریشقە.... هتد، هەر هەمویان لەبەر هەبوونی ڕۆحە، کە هەن ڕوباری زەرد، کانیاوەکان، زنجیرە چیای پیرۆزی چین جێگا ونشینگەی ڕۆحە پاک و باشەکانە کە پێیان دەوتن (shen) شن، شوێنە چۆڵ وتاریک وترسناکەکانیش شوێنەواری ڕۆحە بەدفەڕ و شەڕانی و خراپ و ناپاکەکانە کە پێیان دەوتن: (kewi). کەوی، ئەگەر کەسێک بەبێ چرای هەڵکراو و ڕووناکی لەو شوێنانەوە گوزەری بکردبایە ئەو ڕۆحی بەدفەڕ و شەڕەنگێزانە ئازاریان دەدا و دەیان چزاند.
بەبۆچونی چینییەکان سەردەمی کۆن ئەرواحی بەدفەڕ و ناپاک لەناو ئاو، لەهەوا، لەسەر زەوی بەشێوەی جڕ و جانەوەری دڕندە و سامناک ئازاری مرۆڤەکان دەدەن. ئەوان بۆ ڕەواندنەوە و دورخستنەوەی ڕۆحەکان پەنایان دەبردە بەر دوعا و نزا و سحر و جادو.
بۆ زاڵبون بەسەر ڕۆحەکاندا کەڵەشێریان بەبونەوەرێکی بەکەڵک و باش دەزانی، چونکە بەخوێندنی نیوە شەو و بەرەبەیانی مزگێنی هاتنی ڕۆژ وڕووناکی و زاڵبونی”شنیان دەدا بەسەرکەویدا خوێنی کەڵەبابیان بەشفای نەخۆشی دڵ دەزانی و دەیان پژاند بەسەر ئەو کەسانەدا کە سەرئێشەیان هەبوایە و فێیان لێ بهاتبایە، چینییەکان پەیکەری کەڵەبابیان لەسەر دەرکی ماڵان دادەنا یان وێنەیان دەنەخشاند بەو ئاواتەی کە کەوی(kewi) ڕوو لەو ماڵە نەکات، داگیرساندنی ئاگر و مۆم و ڕەنگکردنی دەرک و دیواری ماڵان بەرەنگی سوری کاڵ کاریگەری ڕۆحی بەدفەڕ و ناپاکیان تێکدەشکاند.
$جنۆکە لەئێرانی دێرین ولەڕوانگەی زەردەشتەوە$
زەردەشت لەژینگەیەک لەدایک بوو کە خەڵکەکەی لەژێرکاریگەری مۆغەکاندا دێو و ڕۆحیان وەک خودای جودا جودا دەپەرست لەڕێگای جادوگەرەکانەوە بەسحر وجادو داوای یارمەتیان لەو دیاردەنادیارانە دەکرد، هەروەها بەمەبەستی هێورکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیان قوربانیان بۆ دەکردن، زەردەشت لەپێناو لەناوبردنی ئەو بیر و بۆچونانە ڕابو بەهیوای تێکدانی دابونەریتی مۆغەکان کە بەناوی ئایینەوە خەڵکیان دەگەوجاند و بەهرەیان لەنەزانی خەڵک وەردەگرت.
زەردەشت دێو و پەری و ڕۆحەکانی ناو لێنابو ”ئەهریمەن” کە لەگەڵ ئاهورامەزدا” هێمای پاکی و ڕاستی ناکۆک و دوژمن بوو، لەڕوانگەی زەردەشتەوە ئاهورامەزدا خۆڵقێنەری هەمو دیاردە پاک و باشەکانەو تەنیا ئاهورا بەخودای خوڵقێنەری ئەوان دەزانی، ئەوەی لەدینی زەردەشتی سەرەنج ڕاکێشە سەبارەت بەدێو و جنۆکە و ڕۆحەناپاکەکان ئەوەیە کە”ئاهورا بەخۆڵقێنەری ئەوان نازانێ و تەنیا دیاردە باش و ڕاست و پاکەکان بەخوڵقێندراوی ئاهورا دەزانرێت.
$جنۆکە لەناو بابلیەکاندا$
باوەڕمەندی بەجنۆکە دەرهاویشتەی ئەستورەکانی بابلە کە دواتر دزەی کردووەتە ناو بیر و باوەڕی دانیشتوانی نیمچە دورگەی عەرەبیەوە، بەگوێرەی ئەستورە بابلیەکان ”ئۆتۆکو (جنۆکە) بونەوەرێکی نادیارە و لەئاگرەوە خوڵقاوە و دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا: ئۆتۆکۆی باش و ئوتۆکۆی خراپ، هەردوو جۆرەکەیان پەیوەندی توندوتۆڵیان لەگەڵ مرۆڤ هەبووە.
بابلیەکان بەئۆتۆکۆی باشیان دەگوت ”شەدۆ” کە ئەرکیان پاراستنی مرۆڤ بوو لەهەڕەشە و مەترسیەکانی ژیانی ڕۆژانە، هەروەها مرۆڤیان لەو مەترسییە نادیارانە ئاگاداردەکردەوە کە هەڕەشە بون بۆ سەر مرۆڤ، بەباوەڕی بابلیەکان ئەم جۆرە لەجنۆکە کە پێیان دەگوت شەدۆ نەدەبینران لەکاتی گەڕان و خەوتن و خواردن و لەناو ماڵ و کوچەوکۆڵان و بازاڕ و دوکان بەردەوام لەگەڵ مرۆڤ بوون، شەدۆ لەکاتی شەڕدا مرۆڤی لەخەدەنگی دوژمن دەپاراست.
بەپێچەوانەی شەدۆ جنۆکەی خراپ و نەگریسەکان کە پێیان دەگوترا ”ئەدیمۆ هەمیشە لەهەوڵی ئازاردان و زیان گەیاندن بەمرۆڤەکاندا بوون دەرد و بەڵا و نەخۆشی و شکست و مەینەتی و نەهامەتی و خەم و پەژارە هەمو پیلان و فیتنەی ئەم جنۆکە بەدفەڕ و شەڕانیەبوو ”ئەدیمۆ” مرۆڤیان هاندەدا بۆ ئەنجامدانی کاری خراپ و زینا و کوشت و بڕ و دزی و داوێن پیسی، ئەدیمۆ مەڕ وماڵات و تەیر و تواڵ و تەنانەت مرۆڤیان دەکوشت و دەبوون بەهۆی دابڕان و جودابونەوەی ئەندامانی بنەماڵە لەیەکدی.
بەباوەڕی بابلیەکان ”ئەدیمۆ” واتا جنۆکە خراپ و شەڕخوازەکان بەپێچەوانەی”شەدۆ”هاوسەرگیریان نەدەکرد و وەچەیان نەدەخستەوە، حەوت جۆر لەجنۆکە خراپەکان لەکەلاوە و چۆڵەوانی و سەراب و ژێرزەمین و گۆڕستانەکان دەژیان و مرۆڤ دەیتوانی بەقاچە درێژەکانیاندا بیانناسێتەوە و بۆ زاڵ بوون بەسەریاندا و دورخستنەوەیان پەناببەن بۆ کاهین (بانگخوازی ئایینی) و جادوگەر و جنۆکە گرەکان، ئەمە لەحاڵێکدا بو کە جنۆکە باشەکان نەک تەنیا لەناوخوێاندا هاوسەرگیریان دەکرد بەڵکوو دەیانتوانی لەگەڵ مرۆڤیش تێکەڵ ببن.
$جنۆکە لەڕوانگەی ئایینی یەهودەوە$
ناوی جنۆکە لەزمانی عبرانیدا ”ئوبی پێ دەوترێت کە بەمانای بۆش و ناوئاخن بەتاڵە، عبریەکان وایان دەزانی کە دەنگی جنۆکە لەناو سکییەوە دێتەدەر بەگوێرەی باوەڕی دینی یەهود جنۆکە دەتوانێ دەست بەسەرمرۆڤدا بگرێت و مرۆڤ داگیر بکات، بۆیە پەیڕەوانی ئەم دینە ڕێگەپێنەدراون کە برادەرایەتی جنۆکە بکەن. لەسەفری لاویاندا نووسراوە: پیاو یان ژنێک خاوەنی جنۆکە یان ساحیر و جادوگەر بێت دەبێت بکوژرێ یان بەردباران (رەجم) بکرێت.
یەکێک لەناوەکانی شەیتان لەقاموسی دینی یەهوددا ”عەزازیل ئەم ناوە وشەیەکی عب#ڕانیە# و ناوی دێوێکی بەدفەڕ و شەڕانییە کە لەتەوراتدا باس کراوەو پاشان تێکەڵ بەئەستورەکانی یەهود دەبێت، ئەم جۆرە لەدێو (جنۆکە) کە بەدێوی (جنۆکەی) بزنانی و هاوشێوەی بزن ناوی دەرکردووە ناوی سەرکردەکەیان عەزازیل”ە واتا ئازیز و خوێنشرین، ئەو دێوە لەناو ملائیکەتەکاندا بەرێز، خۆشەویست، بەهێز وکارامە بووە، بۆیە بەشەیتان وتراوە ”عەزازیل واتا خۆشەویست، عەزازیل لەخوداپەرستیدا چالاک و پێشڕەو بووە.
یەهودیەکانیش وەک هەندێک لەموسڵمانەکان شەیتان و جنۆکە بەجۆری ملائیکە دەزانن کە خودا فەرمانی پێدان سوجدە بەرن بۆ ئادەم، بەڵام شەیتان لەحەسودی و بەخیلیدا سوجدەی نەبرد.
لەتەوراتداو لەبەشی پەیدا بو” وتراوە: لەسەردەمی دێرین شەیتان دوای ئەوەی کە خودا ئادەم و حەوای لەخواردنی میوەی داری قەدەغەکراو نەهی کرد خۆی کرد بەمارو چووەلای ئادەم و حەواو مزگێنی پێدان کە ئەگەر لەبەروبومی ئەو دارە بخۆن بیرو دەرونیان پاکژ دەبێت و دەگەن بەزانایی(.
$جنۆکە لەڕوانگەی ئایینی کریستیانەتەوە$
دینی مەسیح باوەڕی بەجنۆکە هەیە، ، لەم ئایینەدا شەیتان و جنۆکە بەبونەوەری ڕاستەقینە دەزانرێن.
یەکێک لەجیاوازیە بنچینەییەکانی جنۆکەناسی لەئیسلامدا لەگەڵ کریستیانەت و یەهودیەت ئەوەیە کە ئەوان باوەڕیان بەجنۆکەی باش نییە، وشەی جنۆکە تەنیا بۆ جنۆکەی خراپ و بەدفەڕ بەکار دەهێنن و هاومانای شەیتانە لەئیسلامدا.
ئەم بابەتە ڕیشەی لە بۆچون و ناوەرۆکی ئینجیلدایە لەڕوانگەی کریستیانەکانەوە هەموو جنۆکەکان یاریدەدەری شەیتانن و دەیانەوێ زاڵبن بەسەر مرۆڤدا، لەم ڕوەوە کریستیانەکان جنۆکە بەرۆحی بەدفەڕ یان ڕۆحی شەیتان دەزانن، ئینجیل هەبوونی شەیتان بەراست و بەسوڵتانی ڕۆحە بەدفەر و ناپاکەکان دەزانێ(13)، لەزۆرێک لەدەقەکانی ئینجیلدا بەئاشکرا باسی جنۆکە و شەیتان و ئبلیس کراوا.
ناوی شەیتان و جنۆکە بۆ ئەو بونەوەر و ڕۆحە پیس و بەدفەڕانە بەکارهاتوە کە بەفەرمانی خودا دەڕۆنە جەستەی مرۆڤ و جڕو جانەوەر و ئەوان توشی شێت بون و فێ لێهاتن دەکەن، لەئینجیلدا ئاماژە بەوە کراوە کە”حەزرەتی مەسیح دەیتوانی جنۆکە لە لەشی جنۆکە لێدراو دەربکات” جگە لەتوانای حەزرەتی عیسا بۆ چارەسەری جنۆکە لێدراو ئەم توانا و بەهرەیەش بەخشراوە بەحەواریەکانیش.
لەئینجیلدا هاتوە کاتێک مەسیح وەدەرکەوت لەناکاو مرۆڤێکی شێت و لاڵیان هێنایە خزمەتی، کاتێک جنۆکەکەی لەلەشی نەخۆش وەدەرنا لاڵەکە زمانی کرایەوە و کەوتە ئاخاوتن، هەمو سەریان سوڕما و وتیان هەرگیز لەئیسرائیل شتی وا ڕوی نەدابوو، بەڵام فەریسیەکان وتیان: لەڕێگای سەرکردەی جنۆکەکانەوە جنۆکە وەدەردەنێت.
لەشوێنێکی دیکە، لەئینجیلدا ئاماژە بەوە دەکرێت، کاتێک مەسیح گەیشتە لای خەڵکەکە کەسێک هاتە پێشەوە و لەبەردەمی چۆکی داداو وتی: ئەی سەروەرم بەزەیت بەکوڕەکەمدا بێت جنۆکە چوەتە لەشیەوە و پەکی کەوتوەو زۆر داگیراوە، بەجۆرێک چەندین جار خۆی لەئاو و ئاگر کوتاوە هێنامە لای قوتابیەکانت نەیانتوانی چاکی بکەنەوە، حەزرەتی عیسا وتی: ئەی گروپی بێ باوەڕی بەدکردار تاکەی لەگەڵتانبم و بەرگریتان لێبکەم؟ ئەو نەخۆشە بێهێننە لام، حەزرەت تێیخوڕی جنۆکەکە لە لەشی نەخۆشەکە دەرچو و هەر ئەو کاتە شفای پەیداکرد.
حەزرەتی مەسیح مۆڵەتی دابو بەهەندێک لەقوتابیەکانی کە شەیتان و جنۆکە لە لەشی شێت و دەهریەکان دەربکەن، دوازدە قوتابی خۆی بانگهێشت کردبوو هێزی ئەوەی پێ بەخشین کە زاڵ ببن بەسەر ڕۆحە بەدفەڕەکانداو ڕایسپاردن و پێی گوتن بەنەخۆشەکان شفا ببەخشن و مردوەکان زیندو بکەنەوە و جنۆکەکەکانیش دەربکەن، هەروەها بەگوێرەی تێگەیشتنی مەسیح، جنۆکەکان زاڵن بەسەر مرۆڤداو بەیارمەتی دێوزمەکانی بەردەستیان دەتوانن مرۆڤەکان توشی نەخۆشی بکەن.
لەئینجیل باسی ئەوە کراوە کە چۆن حەزرەتی عیسا ئەرواحی بەدفەڕ (جنۆکە) لەلەشی دو شێتی پەتبڕ دەردەهێنێت و دەیانکاتە ناو لەشی دوو بەرازەکەو کاتێ دوو بەرازەکە دەگەڕێنەوە ناو ڕەوەکەیان لەناکاو هەمو بەرازەکان شێت دەبن و بەرەو گۆمە ئاوێک ڕادەکەن و خۆیان دەخنکێنن.
لەسەدەکانی ناوەند و پێشتریش جیهان ڕوانی جیهانی کریستیانەت سەبارەت بەجنۆکە کەهەر لەم بازنە دینیەدا دەسوڕایەوە، بۆ نموونە ست ئاگۆستیەن (st-Augustine). ڕێبەری دینیی لەئیتالیا لەسەدەکانی چوارەم و پێنجەمی زایینی باوەڕی وابو کە ”هەمو نەخۆشی کریستیانیەکان پەیوەستە بەجنۆکەوە، ئەوان هۆکاری ئازاردانی ئەو منداڵانەن کە تازە شۆردراون بەمەبەستی ئیمانداربون، بەڵ!. جنۆکە، کە تەنانەت خۆی لەکۆرپەلەش نابوێرێ”
بێگومان جاروبار هێندێ ڕوداوی چاوەڕوان نەکراو لەچاکبونەوەی نەخۆشیەکان ڕودەدات، بەڵام لەژینگەی نازانستی دەکرێت بەئەستورە و زیادەڕەوی تێیدادەکرێ و سنوری نێوان ڕێکەوت و ڕاستی دەشێوێندرێت، واتا سنوری هەندێ نەخۆشی وەک بورانەوە و فێ لێهاتن کە بەهۆی کات و کاریگەری باوەڕمەندییەوە دێنەوە سەرخۆ و بەناو چاک دەبنەوە دەشێوێندرێت لەگەڵ ئەو نەخۆشیانە کە پێویستیان بەوەیە لەڕێگای تێگەیشتن و تەکنۆلۆجیای پزیشکیەوە هۆکارەکان بناسرێن و چارەسەر بکرێن.
پرۆتستان و کاتۆلیکەکان باوەڕیان بەموعجزە و ڕوداوی سەیروسەمەر هەبوە لەچارەسەری نەخۆشیەکان لەوڵاتی ئنگلیس تەبەڕوک و لەمسکردنی شا دەبو بەهۆی چارەسەری نەخۆشیەک کە پێی دەوترا نەخۆشی (شا) نەخۆشیە درم و ترسناکەکانی وەک تاعون و لاڕەشە کە لەسەدەکانی ناوەندا گشتگیرو باوبون گرێدەدرا بەجنۆکەوەو جاروباریش گرێدەدرا بەتوڕەبون و غەزەبی خوداو!. لەسۆنگەی ئەم تێڕوانینەوە قەشەو پایەبەرزانی کلێسا بەمەبەستی هێوربونەوەی خودا پێشکەش کردنی زەویوزار و ماڵ و داراییان بۆ کلێسا پێشنیاردەکرد، ئەمەش هۆکارێک بو بۆ دەوڵەمەند کردنی کلێسا و پارێزەرانی کلێسا.
لەسەدەکانی ناوەند نەک تەنیا بەکارهێنانی چارەسەری خورافی نەخۆشییەکان لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە پەسەندکرابوو، بەڵکوو بەدواداچونی زانستی بۆ دەرمانی نەخۆشیەکانیش پەکخرابوو، کارکردن لەبواری زانستی توێکاری و شیکاری جەستە و لەشناسی بەتاوان و گوناح دەژمێردرا، چونکە لەلایەک دەبوو بەهۆی ئەوەی کە لەقیامەت و ڕاستبونەوەدا گیروگرفت بێتەئاراوە لە پڕۆسەی زیندوکردنەوەی مرۆڤ و لەلایەکی دیکەوە کلێسا حەزی لە لەتوپەت کردن و شیتاڵکردنی جەستەی مرۆڤ نەبو، بۆیە هەتا ئەم دوایانەش توێکاری و لەشناسی لەقەدەغە بوندابوو.
لەسەدەکانی ناوەند بەگوێرەی تێگەیشتنی دەسەڵاتدارانی دینی ڕیشەی نەخۆشیە جەستەییەکان گرێدەدرا بەو بابەتەوە کە نەخۆشەکە تاوان و گوناحێکی کردووە بۆیە نەخۆش کەوتووە، ئەگەر نەخۆش هەتا سێ ڕۆژ دانی بەتاوانەکەیدا نەنابایە ئەوا پزیشک بۆی نەبو دەرمانی بکات سەرچاوەو چارەسەری نەخوشیە دەرونییەکان زیاتر لەنەخۆشییە جەستەییەکان دەبیسترا بەجنۆکە و هاوشێوەکانی شێت بون و لادان لەدۆخی ئاسایی و دەرونی و ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەدرا بەجنۆکەوەو دەگوترا جنۆکە چووەتە لەشی نەخۆشەکەو بۆی هەبو لەڕێگای جنۆکە گرەوە یان بەفەرمانی پیاوێکی پیرۆز و موبارەک جنۆکە لە لەشی نەخۆشەکە دەست بەسەر یان دەربکرێ، ئەگەر بەوانەش نەکرا زیارەت کردنی شوێنە پیرۆزەکان و خۆ هەڵسوین لەداروبەرد و دەرک و دیواری ئەو شوێنانە جنۆکەکەی لە لەشی نەخۆش دەردەکرد.
لەو سەردەمانەدا تام و چێژی سحرو جادو تێکەڵ بەدین دەکرا، بۆ نموونە ”کاتێک بەبڕوای ئەوان جنۆکە دەچووە لەشی کەسێکەوە، تێکەڵەدەرمانێکی پێکهاتوو لە فاسولیا بەنگدانە(حەشیش) سیر و شەوەرگیان دەکوتاو شیلەی جۆی خوساو و ئاوی پیرۆزیان بۆ زیاد دەکردو شیلەی ئەم دەرمانەیان دەدا بەنەخۆش.
ئەم جۆرە چارەسەرکردنە ڕەنگە زۆر ئازاری بەنەخۆش نەگەیاندبایە، بەڵام کەمکەم ئەو باوەڕەی جێگیردەکرد کەباشترین ڕێگەچارە بۆ دەرکردنی جنۆکە یان ڕۆحی شەیتان لەجەستەی نەخۆش و ئەشکەنجەدانی ئەو دیاردە نادیارەیە(جنۆکە یان شەیتان) دەبێ لوت بەرزی شەیتان بشکێندرێ، بۆ گەیشتن بەم مەبەستە ماکو دەرمانی سەیروسەمەرەو بۆنی پیسیان بەکار دەهێناو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جۆرو ژمارەیان زیادیان دەکرد.
یەسوعییەکانی ڤیەنا (نەمسا) لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەم چەشنە دەرمانانەوە لە ساڵی 1583، ی زاینی 12562 ڕۆحی بەدفەڕو شەیتانی و جنۆکەیان لەلەشی نەخۆشەکان دەرکردووە، هەڵبەت هەرکات ئەم شێوە چارەسەرکردنە سەرکەوتو نەبوایە بەقامچی و شوڵی تەڕ لەبن پێ و سەر و گوێلاکی نەخۆشیان دەدا و ئەگەر هەمیسان هەستیان بکردایە کە جنۆکەکان لەلەشی نەخۆش دەرنەچوون ئەوا جۆری ئەشکەنجە دەگۆڕدرا و زیادی دەکرد هەتا ئەو کاتەی جنۆکەگر هەستی بەچونەدەری جنۆکە دەکرد ئەشکەنجە بەردەوام دەبوو، بۆ ماوەی چەندین سەدە ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی چارەڕەش و بێدەرەتان بونە قوربانی ئەم بۆچون و کردارە خورافی و نازانستییە.
هەتا ئێستاش لەو شوێنانەی کەتیشکی هەتاوی پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆجیای نەیئەنگاوتون و هێشتا تاریکی و نەزانی و دواکەوتویی زاڵە بەسەریاندا دانیشتوانی کەم داهات و بێ دەسەڵات هۆکاری بەشێک لەنەخۆشیەکان و بەتایبەت هەندێک نەخۆشی دەرونی گرێ دەدەن بەدیاردە نادیارەکان و لەسەرەوەی هەموشیان گرێی دەدەن بەجنۆکەوە، ڕێگا چارەسەریش بەوە دەزانن کە سەردانی پیاوانی ئایینی و شوێنە ئایینیەکان بکەن، لەم شوێنانە بۆ دەرمانی نەخۆشی دوعاو زیارەتکردنی شوێنە ئایینیە پیرۆزەکان ڕادەسپێردرێت و ماڵی نوشتەنووس و جنۆکەگر و فاڵگرەوەکان پڕە لەمرۆڤی جەستە بیمار و دەرون شێواو و بێ دەرەتان پاڵپشتی هەرەمەزنی ئەم جۆرە دەرمان و چارەسەرە دەقە ئایینیەکان و بیر وباوەڕی پارێزەر و بانگخوازانی ئەو دینانەیە!. [1]
ئەم بابەتە 246 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 17-02-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-02-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 246 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!