پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,791
Kuvat 106,333
Kirjat 19,228
Liittyvät tiedostot 96,805
Video 1,358
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
داستانی خەلق و ئەفراندن
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داستانی خەلق و ئەفراندن

داستانی خەلق و ئەفراندن
$داستانی خەلق و ئەفراندن$
#موعتەسەم ساڵەیی#
ەنێو دەقە سۆمەرییە کۆنەکاندا یەکەم پڕۆسەی درووستبونی گەردون و مرۆڤ تۆمارکراوە، هەندێکیان بەرگەی زەبروزەنگی زەمانەیان گرتوەو بەناتەواوی و پچڕپچڕی بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ماونەتەوە، وەها هاتوە گوایە لەسەرەتادا بەتەنیا قەوارەیەکی گەورەی ئاو لەئارادا بوە کەناوی (نەمۆ) بوە، لەقوڵایی ئەم ئاوەدا بنەمای سەرەتای پەیدابونی گەردون دەستپێدەکات کە لەشێوەی چیایەکی هەڵتۆقیودا خۆی دەنوێنێت، لوتکەکەی ئاسمان بوەو بنەچەکەشی زەوی بوەو هەردوکیشیان پێکەوە لکابون، لەپاشاندا لەناخی ئەم قەوارەیەدا باوگژو هەوا سەرهەڵدەدات و سات لەدوای ساتیش بایەکە زیاتر کشی دێت و زیاد دەکات.
ژیری و هۆشی سەرەتایی سۆمەرییەکان بەم شێوەیە لەبارەی خوڵقاندن و ئەفراندن و درووستبونی گەردونەوە گوزارشتی لەخۆیان کردووە، خواوەندی ئاسمان کە لەڕەگەزی نێر بوە ناوی (ئان) بوە، خواوەندی زەویش کە لەڕەگەزی مێ بوە ناوی (کی) بوە، هەردو خواوەندی ئاسمان و زەوی هاوسەرگیری دەکەن و (باوگژ)یان دەبێت کەناوی خواوەندی (ئینلیل)ە، خوای تازە لەدایکبوی باوگژ، ئاسمان بەرەو بەرزایی دەبات و زەویش لەخوار ڕا جێگیر دەکات، بەم پێیەیش ئاسمان و زەوی لەیەکتر جیا دەکاتەوە، زۆری پێناچێت خواوەندی مانگ (نانا) لەدایک دەبێت، پاش ئەوەش خواوەندی خۆر (ئۆتۆ) لەدایک دەبێت.
گەردون شێوازی خۆی دەگرێت و شەو و ڕۆژیش بەدوی یەکتردا دێن و وەرزەکانی ساڵیش جێگیر دەبن، لەسەر ڕوی زەوی ڕوەک و سەوزایی دەڕوێت و سەرچاوە ئاوییەکان هەڵدەقوڵێن و چەندین گیانلەبەرو ئاژەڵیش پەیدا دەبن، ئەوسا وەها پێویست دەکات کەمرۆڤ بخوڵقێت و زەوی ئاوەدان بکاتەوە، داستانە سۆمەرییەکان وەها دەگێڕنەوە گوایە پێش درووستبونی مرۆڤ کۆمەڵێک خواوەند بەکاروباری ئاوەدانکردنەوەی ڕوی زەوی هەڵساون، لەئاکامدا ئەو خواوەندانە ماندو شەکەت بون و ناڕەزاییان دەربڕیوە، ناچار دەبن گازندەی خۆیان بگەیەننە خواوەند (نەمۆ)ی یەکەم سەرچاوەی ئاو، کە یەکەم نەوەی خواوەندەکانی خستەوە، ئەویش لەئاستی خۆیەوە بەدەنگی داخوازییەکانیانەوە دەچێت و ڕوی دەمی دەکاتە خواوەندی حیکمەت و دانایی (ئینکی) کەیەکێکە لەنەوەکانی خۆی و پێی دەڵێت:
کوڕی خۆم لەجێی خۆت ڕاپەڕە، بەکارێکی ژیرانە هەستە، بۆ خواوەندە ماندوەکان کۆیلە بخوڵقێنە، تاوەکو خزمەتی خواوەندەکان بکەن.
داستانە سۆمەرییەکان دەریدەخەن کەمرۆڤ وەکو کۆیلە لەپێناوی خزمەتکردنی خواوەندەکاندا خوڵقاوەو پەیدا بوە، بۆئەوەی بەدرێژایی ژیانی ملکەچی فەرمان و خواستەکانی خواوەندەکان بێت و بێوچان بیانپەرستێت، لەنێو ئەم داستانانەدا هاتوە کە لەسەرەتادا ئاسمان و زەوی یەکپارچە بون، دواتر خواوەندی باوگژ (ئینلیل) ئاسمان و زەوی لەیەکتر جیا کردۆتەوە، لەداستانە بابلییەکانیشدا هەر بەهەمان شێواز دەوترێت لەسەرەتادا ئاسمان و زەوی یەکپارچە بون، بەڵام گەورە خواوەندی بابلی (مردۆخ) هەڵدەستێت بەجیاکردنەوەی ئاسمان و زەوی لەیەکتری.
لەقورئانیشدا هەمان بۆچون هاتوە کە لەسەرەتادا ئاسمان و زەوی یەکپارچە بوەو خودا لێکیان جیادەکاتەوە (أو لم ير الذين کفروا إن السماوات وألأرض کانتا ڕتقا ففتقناهما). داستانە سۆمەرییەکان وەها دەردەخەن کەلەسەرەتادا بەتەنیا (ئاو) هەبوە بەناوی خواوەندی (نەمۆ)، هەر بەهەمان شێواز لەداستانی (ئینۆما ئیلیش)ی سەردەمی بابلیشدا هاتوە، کە لەپێش درووستبونی گەردوندا بەتەنیا دو سەرچاوەی ئاوی هەبوون، یەکەمیان ئاوی شیرین و سازگار بوە بەناوی (ئابسو) دوەمیشیان ئاوی تاڵ و سوێر بوە بە ناوی (تیامات)، لەنێوان ئەم دو سەرچاوە ئاوییەشدا هەڵم و هەڵاو هەبوە بەناوی (مۆمۆ)وە هەروەکو لەم دەقە کۆنەدا هاتوە:
لەدەستپێکی بەرزاییدا هێشتا ئاسمان نەبو، لەخوارەوەش زەوی ناوی لەناواندا نەبو، (ئابسو)ی یەکەم و (مۆمۆ) و (تیامات) لەدایکبون، ئەوساش هەمو سەرچاوە ئاوییەکان تێکەڵ بەیەکتری بون.
لە تەوراتی عیبرییەکانیشدا باس لەوەکراوە کەپێش درووستبونی گەردون بەتەنیا هەر ئاو هەبوە، (لەسەرەتادا خوا ئاسمان و زەوی درووستکرد، زەوی تاریک و چۆڵ بو، تاریکایی ڕوی ئاوی پۆشی بو، گیانی خواش بەسەر ڕوی ئاوەوە هەڵدەفڕی)، لەقورئانیشدا هاتوە کە لەسەرەتادا خودا بەشەش ڕۆژ ئاسمان و زەویی خوڵقاند، پێش ئەوەش عەرشی خودا بەسەر ڕوی ئاوەوە لەنگەری بەستبو، (وهو ألذي خلق ألسماوات وألأرض في ستة أيام وکان عرشه علي ألماء) یاخود هاتوە (وجعلنا من الماء کل شيء حي).
سەرەڕای ئەوەی کە لەداستانە سۆمەرییەکاندا ناوی چەندین خواوەند هاتوە، بەڵام خواوەند (ئانۆ) لە بەرزایی خۆیدا لە کەشکەڵانی فەلەک سەرگەورەو سەرکردەی هەمو خواوەندەکان بو، هەردەم ناوی بەرز ڕاگیراوەو بەشکۆمەندییەوە باسی لێوە کراوە، داستانە سۆمەری و بابلییەکان بەڕادەی یەکەم و ئایینی زەردەشتی، بەڕادەی دوەم کاریگەریی تەواویان لەسەر ئایینەکانی دواتر بەجێ هێشتوە، ئەوەی شایانی باسە هەرسێ ئایینە سەرەکییەکەی دواتر سەر بەتیرەی نەژادی سامین، ئەو جوانەی کە شا نەبوخەزنەسەر ڕایگواستنەوەو تەرحیلی کردن بەرەو بابل، هەر ئەوان لەوێدا بەشێکی زۆری تەوراتیان نووسییەوە، بۆیە وەها دەردەکەوێت کەڵکیان لە گەلێک لە داب و دەستور و سروتی ئایینیی زەردەشتی وەرگرتبێت، لە هەمان کاتیشدا سودێکی تەواویان لە میتۆلۆجیا و داستانەکانی سۆمەر و بابل وەرگرتبێت و ئاخندبێتیانە نێو تەوراتەوە.
پاش ئەوەی زەوی و ئاسمان و گیانلەبەر و ڕوەک و سەوزایی دەخوڵقێت و سیستمی سرووشت و گەردون جێگیر دەبێت، ئەوسا وەها پێویست دەکات کەمرۆڤ (لولو) بخوڵقێت بۆئەوەی ملکەچی خواست و فەرمانی خواوەندەکان بێت، بەردەوامیش خزمەتیان بکات و دەست لەسەر سینگ لە عیبادەتدا بێت و قوربانییان پێشکەش بکات، خواوەندی حیکمەت و دانایی کە ناوی (ئینکی)یە لەلای سۆمەرییەکان و ناوی (ئیا)یە لەلای بابلییەکان، هەمو خواوەندە دەستڕەنگینەکان بانگهێشت دەکات بۆئەوەی لەقوڕ مرۆڤ درووست بکەن، ڕوی دەمی دەکاتە خواوەند (نەمۆ) ی دایکی و پێی دەڵێت:
ئەو بونەوەرەی کەدەبێت بێتە ئاراوە وەکو نیمچە خواوەندێک دەیخوڵقێنین، مشتێک قوڕ لەژێر قوڵایی ئاوەکانەوە دەربهێنە، ڕادەستی خواوەندە پیشەسازەکانی بکە تاوەکو بەباشی بیشێلن، تۆش بەیارمەتی (ننماخ)ی دایەن ئەندامەکانی لەشی دابتاشە، خواوەندە دایەنە میهرەبانەکانیش یارمەتیت دەدەن، چارەنووسی لەدایکبوە تازەکەش دەستنیشان دەکەیت (ننماخ)یش نیشانەی خواوەندی پێ دەبەخشێت، ئەو بونەوەرە نوێیەیش (مرۆڤ)ە.
لەچەندین دەق و پاشماوە دێرینە جۆراو جۆرەکانی سۆمەرییەکاندا درووستبون و خوڵقاندنی مرۆڤ بەدی دەکرێتن ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە ئەو میللەتە گرنگییەکی زۆریان بەم لایەنە هەستیارە داوە، چەندین لایەن لەو نهێنیانەی کەپەیوەندییان بەسرووشت و گەردون و ژیان و گوزەران و چارەنووس و خواست و خولیای مرۆڤەوە هەیە، لەلای سۆمەرییەکان فەرامۆش و پشتگوێ نەخراون، بەپێی توانای بیرو بۆچون و ئەندێشەو خەیاڵی ساکارو سەرەتایی خۆیان، هەڵساون بەلێکدانەوەو ڕاڤەکردنی دیاردەکانی سرووشت و گەردون، لەهەمان کاتدا گرنگییان بەچارەنووسی مرۆڤ و پەیوەندییە ڕوحی و گیانی و مادییەکانی داوە.
لەکۆمەڵێک دەقدا سەرهەڵدانی مرۆڤ لەچوارچێوەی چەندین شێوازی جۆراوجۆردا خراونەتەڕو، پاشتریش داستانە بابلییەکان درێژەیان بەو باسە داوە، لەبارەی خوڵقاندنی ژن و پیاوێکەوە بەقوڕ دواون کە بە یەکەم توخم و ڕەگەزی مرۆڤ دادەنرێن لەسەر ڕوی زەوی، یاخود بەتێکەڵکردنی قوڕ لەگەڵ خوێنی خواوەندێکی خەتابار یەکەم مرۆڤ خوڵقاوە، گوایە هەر ئەوەش وەایکردووە مرۆڤ بەلای خراپەکاری و گوناهکاریدا دابشکێنێت، وەها دەردەکەوێت کەجوە ڕاگوێزراوەکانی بابل لەسەدەی شەش و پێنجی بەر لەزاینیدا، لەنزیکەوە گوێبیستی ئەو سەروبەندە بوبێتن سەبارەت بەخوڵقاندنی یەکەم مرۆڤ بەقوڕ، ئەوساش بابەتەکەیان گواستبێتەوە بۆنێو تەورات.
ئەم باسەش یەکێک لەبنەما ئایینییەکانی پێکهێناوەو تاوەکو ئەم سەردەمەشمان خەڵکانێکی زۆر هەن کەباوەڕیان پێیەتی، لەدەقێکی کۆنی ناتەواوی بابلیدا هاتوە کەخواوەندی دانایی (ئیا)، هەڵدەستێت بەخوڵقاندنی ژن و پیاوێک بۆئەوەی پێکەوە هاوسەرگیری بکەن و توخمی مرۆڤ لەسەر ڕوی زەوی بخەنەوە:
کاتێک خواوەندەکان لەمەڵبەندی خۆیان هەمو شتێکیان خوڵقاند، پاش ئەوەی قەوارەی ئاسمان و زەوییان پێکهێنا، (ئیا) هەڵسا بەدرووستکردنی ژن و مێردێک، لەنێو هەمو بونەوەرەکاندا پلەو پایەیانی زیاتر بەرز ڕاگرت.
لەنێو دەقی (ئینۆما ئیلیش)ی بابلیدا گەورە خواوەند (مردۆخ) ڕوبەڕوی خواوەندی ئاوی سوێر و تاڵ (تیامات) دەبێتەوە، لەگەڵیدا دەکەوێتە شەڕێکی خوێناوییەوەو لەئاکامدا دەتوانێت بەسەر تیاماتدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بیکوژێت، دواتر جەستەی مردوی دەکات بەدو بەشەوەو ئاسمان و زەویی لێ درووست دەکات، بەو سەرکەوتنەش بەختەوەر دەبێت و داوا لەخواوەندی دانایی (ئیا) دەکات کەهەڵسێت بەدرووستکردنی مرۆڤ (لولو)، بۆئەوەی مرۆڤ خواوەندەکان بپەرستێ و لەبری ئەوانیش کار بکات، ئەوساش خواوەندەکان بتوانن پشو بدەن و بحەسێنەوە:
مردۆخ مەڵبەندێکی بزورگی بۆ خواوەندە مەزنەکان درووستکرد، ئەستێرەکانی دانا کەبورجی (لوماشی)یە وەکو حەوت بورجی ئاسمان، بۆ هەر دوازدە مانگەکەی ساڵ سێ ئەستێرەی تەرخانکرد، ڕۆژانی ساڵی بەهەسارەی ئاسمان دەستنیشانکرد، (مردۆخ)دەمی هەڵهێناو بە(ئیا)ی وت ئێستاش دەبێت مرۆڤ (لولو) بخوڵقێت و پەرستنی خواوەندەکانی بەسەردا بسەپێت تاوەکو خواوەندەکان پشو بدەن.
لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هەندێک لە میللەتان خۆیان لەمیللەتانی تر بەگرنگتر دەزانن، هەروەها هەندێک لەمیللەتان چەند شارێکی خۆیان بەپیرۆز و موقەدەس لەقەڵەم دەدەن، هەروەکو ئەوەی دەوترێت کە هەردو شاری مەکەو مەدینە (اشرف المدن)ن. هەروەها شارەکانی قودس و نەجەف و کەربەلاو قوم موقەدەس و پیرۆزن، یاخود گوایە وڵاتی میسر دایکی دنیایە (أم الدنیا)، جا داخۆ دەبێت بۆ نموونە دانیشتوانی شارەکانی وەکو نیۆیۆرک و پاریس و لەندەن و پراگ چۆن شارەکانی خۆیان بەشارەکانی ئەم ناوچەیەی ئێمە بەراورد بکەن.!؟ بەهەرحاڵ بابلییەکانیش شارەکەی خۆیان بەچەقی زەوی دادەنا، سۆمەرییەکانیش بەهەمان شێواز خۆیان بەمیللەتێکی هەڵبژاردە (الشعب المختار) دەزانی، خۆیانیان بەپیرۆز لەقەڵەم دەدا بەو پێیەی گوایە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەخواوەندەکانەوە هەیە، لەدەقێکی تۆمارکراویاندا لەسەر زاری خواوەندی داناییەوە (ئینکی) لەبارەی سۆمەرەوە هاتوە:
ئەی سۆمەر ئەی چیای مەزن، ئەی شاری مەزنی دنیا، تۆ بە نور و تیشک پۆشراویت، لە ڕۆژهەڵاتەوە تاوەکو ڕۆژاوا، هەر تۆیت کەداب و دەستوری خواوەندەکان دابەش دەکەیت، داب و دەستورت بەرزو پیرۆزن، بەئاسانی دەرکیان پێناکرێت، دڵت قوڵەو بۆی نییە کەس بچێتە ناخیانەوە، شوێنەکەت مەڵبەندی خواوەندەکانە، هەروەکو ئاسمان دەستیان پێ ڕاناگات. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 297 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-07-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قانع
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قانع
ژیاننامە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
24-03-2010
هاوڕێ باخەوان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ژیاننامە
مستەفا حەسەنە گەورە
11-11-2010
هاوڕێ باخەوان
مستەفا حەسەنە گەورە
ژیاننامە
محەمەد مەولود مەم
06-02-2018
هاوڕێ باخەوان
محەمەد مەولود مەم
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,791
Kuvat 106,333
Kirjat 19,228
Liittyvät tiedostot 96,805
Video 1,358
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.343 toinen!