پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,555
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,721
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بۆمبەکانی چۆن و لەچی درووست دەکات؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بۆمبەکانی چۆن و لەچی درووست دەکات؟
کورتەباس

دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بۆمبەکانی چۆن و لەچی درووست دەکات؟
کورتەباس

$دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی بۆمبەکانی چۆن و لەچی درووست دەکات؟$
$لەحوزەیرانی 2014دا، چەکدارانی (#داعش#) توانییان شاری موسڵ بگرن، مانگێک دواتر ڕێکخراوی بەریتانی بۆ توێژینەوە لەکەرەستەی جەنگی (Conflict Armament Research)، لەسەر داوای یەکێتی ئەوروپا دەستی بەلێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی کرد سەبارەت بەو کەرەستانەی کەدەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی (داعش) بۆ درووستکردنی بۆمب سودیان لێوەردەگرێت.$
$سەرەتای لێکۆڵینەوەکان$
بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە، ڕێکخراوە بەریتانییەکە زانیاری لەهێزی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، پۆلیسی فیدراڵی ئێڕاق، #حەشدی شەعبی# و ئەنجومەنی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) وەرگرتوە.
لێکۆڵینەوە مەیدانییەکە بۆ ماوەی 20 مانگ بەردەوام بوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، داعش لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا لەسەر ئاستێکی نیمچە پیشەسازی بۆمبی چێنراوی درووستکردووە کە لەلایەکەوە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر سەربازو خەڵکی مەدەنی لێکەوتوەتەوە، لەلایەکی تریشەوە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانی دواخستوە.
سەبارەت بەماتریاڵی بۆمبە چێنراوەکان، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەدو خاڵ دەدات کەهۆکاری ئەوەن داعش لەو ئاستە بەرفراوانەدا پشتیان پێ ببەستێت، یەکەمیان هەرزانی ماتریاڵەکان، دوەمیشیان ئەوەیە کەزۆربەی ئەو ماتریاڵانەی بۆمبی چێنراویان لێ درووست دەکرێت، ماتریاڵی ئاسایین و پێویستیان بەمۆڵەتی حکومەت نییە بۆ ئەوەی لەوڵاتانەوە هەناردە بکرێن، بۆیە گواستنەوەی ئەو ماددانە لەوڵاتانی ترەوە بۆ ئێڕاق کەمتر لەژێر وردبینیی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکاندا بوە.
لەماوەی 20 مانگی توێژینەوەی مەیدانیدا، تیمی (CAR) زیاتر لە 700 پێکهاتەی ناو بۆمبە چێنراوەکانیان پشکنیوە کە لەلایەن داعشەوە بەکارهێنراون، وڵاتی سەرچاوەی دیاریکردووە، بەپێی کاغەزو بەڵگەکان شوێن ڕێڕەوی ماتریاڵەکان کەوتوە، ڕاپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە کەهیچ بەڵگەیەک نییە ئەو کۆمپانیا یان وڵاتانەی یەکەمجار ماتریاڵەکەیان لێ بەرهەم هاتوە ڕاستەوخۆ بۆ داعشیان گواستبێتەوە، بەڵکوو لەهەمو حاڵەتەکاندا بەرهەمهێنەرەکان بەشێوەیەکی یاسایی بازرگانییان بەو ماتریاڵانەوە کردووەو بۆ کۆمپانیاکانیان گواستوەتەوەو لەوێشەوە کەوتوەتە دەست ناوەندو یەکەی بچوکتری فرۆشتن و پاشان لەوانەوە گەیشتوەتە دەستی لایەنگرانی داعش.
$یاساو ڕێنماییە بازرگانییەکان و خزمەتکردن بەداعش$
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یاساییبونی بازرگانیکردن بەو ماتریاڵانە خاڵێکی گرنگە کە دەریدەخات یاساو ڕێنماییە بازرگانییەکان تا چ ڕادەیەک لەخزمەت پیلانەکانی داعشدا بون، چونکە لەلایەکەوە زۆربەی ئەو ماتریاڵانەی لەدرووستکردنی بۆمبە چێنراوەکاندا بەکاردەهێنرێن چاودێریی گواستنەوەیان لەسەر نییەو پێویستیان بەمۆڵەتی بازرگانی نییە، لەلایەکی تریشەوە ئەو کەرەستانەی چاودێرییان لەسەر نییە بەشێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن کۆمپانیاو حکومەتەکانەوە بەکاردەهێنرێن، لەوانەش کۆنترۆڵی بۆمبە چێنراوەکان و ئەو کێبڵەی لەبۆمبە چێنراوەکاندا بەکاردەهێنرێ، زۆربەی ئەو کەرەستانە لەلایەن کۆمپانیای درووستکردنی ڕێگەوبان یان بەنداو بۆ تەقاندنەوەی شوێنەکان بەکاردەهێنرێن.
ڕاپۆرتەکەی (CAR) ئەوەش دەخاتەڕو کەنزیکبونی وڵاتی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەوەی ئێڕاق و تورکیا دابینکەری سەرەکی ئەو ماتریاڵانە بن کە داعش بۆ درووستکردنی بۆمبی چێنراو بەکاریاندەهێنێت، ئەوەشی بۆ دەرکەوتوە کە ژمارەیەک لەیەکە بچوکەکانی فرۆشتن بە ئەنقەست یان بێ ئەوەی پێی بزانن، ماتریاڵی پێکهێنەری بۆمبە چێنراوەکانیان بەخەڵکی سەر بەداعش فرۆشتوە.
تیمی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە پێیانوایە گرنگترین خاڵ کەبۆیان دەرکەوتبێ، ئەوەیە ماتریاڵەکان بەخێراییەکی بێ وێنە لەشوێنی بەرهەمهێنانەوە گەیشتونەتە دەستی چەکدارانی داعش، لەهەندێک حاڵەتدا تەنیا یەک مانگی ویستوە بۆ ئەوەی ماتریاڵەکان لەدوای گواستنەوەی یاساییان، لەبەرهەمهێنەرەوە بگاتە دەستی چەکدارانی داعش، ئەمە لەلایەکەوە ئەوە دەردەخات کە حکومەت و کۆمپانیاکان چاودێریی گواستنەوەکە ناکەن و لەلایەکی تریشەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی حکومەتەکان ئاگایان لەوە نەبوە کە گروپە تیرۆریستی و چەکدارییەکان ماتریاڵەکانی ناو بازاڕ بەکاردەهێنن.
$50 کۆمپانیاو 20 وڵات$
ڕاپۆرتەکە 50 کۆمپانیای سەر بە 20 وڵاتی دۆزیوەتەوە کەپەیوەندییان هەبوە بەو ماتریاڵ و کەرەستانەی داعش لەبۆمبە چێنراوەکاندا بەکاری هێناون، کۆمپانیاکان بەرهەمهێنەر، فرۆشیار یان کڕیارو وەرگری ئەو ماتریاڵانە بون، لەوانەش ماتریاڵە کیمیاییە بەراییەکان، سیمی بەکارهاتو لەبۆمبەکاندا، $تەقێنەر$ەکان، کێبڵ، وایەرو پێکهاتە کارەباییەکانی تر.
ماتریاڵ و کەلوپەلەکان بەسەر نۆ جۆری تایبەتدا دابەشکراون کەبریتین لەمادە کیمیاییە بەراییەکان، سیمی بەکارهاتو لەبۆمبەکاندا، فیوزی پارێزراوبون، باروت، کێبڵ و وایەر، نێرەری سیگناڵ، مایکرۆکۆنترۆڵەر، ترانزیستۆر، مۆبایل.
$بەشداریی وڵاتان لەدرووستکردنی بۆمبەکاندا$
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا خاڵی سەرەکی گواستنەوەی مادە کیمیاییەکان و کەلوپەلەکانە، 13 کۆمپانیای تورکی لەبەرهەمهێنان یان نێوەندگیری گواستنەوەی ئەو ماتریاڵانەدا بەشدار بون کەداعش لەدرووستکردنی بۆمبە چێنراوەکاندا بەکاریهێنابون، لە هەندێک حاڵەتدا کۆمپانیا تورکییەکان بەرهەمهێنەری سەرەکی کەلوپەلەکانن، بۆ نموونە لە هەمو ئەو بۆمبانەی ڕاپۆرتەکە لەماوەی 20 مانگدا تۆماریکردون، وایەرو کێبڵی تورکی بەکارهاتون، لەهەندێک حاڵەتیشدا کۆمپانیا تورکییەکان خاڵی گواستنەوەو بازرگانیکردنی ئەو مادە کیمیایی و کەلوپەلانەن کە لەبەرازیل، چین، هیندستان، ڕۆمانیا، ڕوسیا، هۆڵەندا و بەلجیکاوە بەرهەمهاتون.
ڕاپۆرتەکەی (CAR) ئەوەش دەخاتەڕو کەزۆرینەی ئەو کۆمپانیا تورکییانە کەلوپەل بۆ سووریاو ئێڕاق هەناردە ناکەن، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی لایەنگرو دەستوپێوەندەکانی داعش لەبازاڕەکانی تورکیا مادە کیمیایی و کەلوپەلەکانی دیکەیان کڕیوەو بۆ سووریاو ئێڕاقیان گواستوەتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە چاودێریکردنی گواستنەوەیان بۆ حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان کارێکی ئاسان نەبێت.
$کەلوپەلی هیندی$
زۆربەی کەلوپەلە کارەباییە بەکارهاتوەکان لەبۆمبە چێنراوەکاندا (سیمی بەکارهاتو لە بۆمبەکاندا، تەقێنەرەکان، فیوزەکان) لەلایەن حەوت کۆمپانیای هیندییەوە بەرهەمهاتون، بەپێی ڕاپۆرتەکەش، هەمو ئەو کەلوپەلانە پێویستیان بەمۆڵەتی یاسایی حکومەتی هیندستان هەبوەو بەشێوەیەکی یاساییش بۆ تورکیا یان لوبنان گوازرابونەوە.
$داعش و مۆبایلی نۆکیا$
بۆ ئەو بۆمبە چێنراوانەی لەدورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن، داعش مۆبایلی نۆکیای جۆری) RM 908/ مۆدێلی 105)ی بەکارهێناوە، لەو 10 مۆبایلەی کەداعش بۆ ئەم مەبەستە بەکاریهێناون و دەست تیمی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە کەوتون، هەشت دانەیان لەڕێگەی کۆمپانیای ئەلئارینی ئیماراتی لەدوبەی، دەرینتن ئینتەرناشناڵی ئیماراتی و برایت پۆینت میدڵ ئیستی ئیماراتی دابینکراون و دو دانەشیان لە#هەولێر#ەوە دابینکراون.
$مادە کیمیاییە بەکارهاتوەکان:$
$هەویری ئەلەمنیۆم:$
ئەلەمنیۆمی تێکەڵکراو لەگەڵ کود یەکێکە لەباوترین تێکەڵە کیمیاییەکان کەداعش بۆ درووستکردنی بۆمبی چێنراو پشتی پێدەبەستێت، ڕێکخراوە بەریتانییەکە لەنیسانی 2015 دا لەتکریت سەردانی ئەمبارێکیان کردووە کەداعش تێیدا ئەلەمنیۆم و کود (ئامۆنیۆم نیرات)ی تێکەڵ کردبو، هێزی جوندولئیمام لەئاداری هەمان ساڵدا دەستیان بەسەر ئەمبارەکەدا گرتبو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەویری ئەلەمنیۆمەکە لەنێوان ئاب بۆ ئۆکتۆبەری 2014 لەلایەن کۆمپانیای (Aldoro)ی بەرازیلی، (Alba Aluminiu)ی ڕۆمانی و (Sunrise Aluminium Pigments)ی چینی بەرهەمهاتوە، ئەو سێ کۆمپانیایەش بەرهەمەکانیان بۆ سێ کۆمپانیای تورکی ناردوە بەناوەکانی گوڵتاش کیمیا، ماریکەم و مەکتیم، ئەو سێ کۆمپانیا تورکییەش دەڵێن ئەوان خۆیان ئەلەمنیۆم هەناردە ناکەن و ئاگاداریش نین کۆمپانیا کڕیارەکانیان چۆن و لەچ ڕێگەیەکەوە ئەلەمنیۆمەکەیان ئاودیوی سووریاو ئێڕاق کردووە.
$ئامۆنیۆم نیترات و پریلد یوریا$
هێزی جوندولئیمامی ئێڕاق لەدوای جەنگی تکریت دەستیان بەسەر ئەمبارێکی ئامۆنیۆم نیتراتدا گرت کەداعش لەدرووستکردنی بۆمبی چێنراودا بەکاریدەهێنان، ئامۆنیۆم نیترات یەکێکە لەجۆرەکانی پەینی کیمیایی کە لەکشتوکاڵدا بەکاردێت، ئەو پەینە کیمیاییە لەلایەن کۆمپانیای مەرت گڵۆباڵ (Mert Global)ەوە بەرهەمهێنرابو.
لەکاتی هێرشەکەی سەر کۆبانێش، داعش مادەی پریلد یوریا (Prilled urea)یان بەکارهێنا بو کەئەویش جۆرێک لەەینی کیمیاییە. ئەو مادەیەی داعش لە بۆمبەکانی خۆیدا لە کۆبانێ بەکاریهێنابون لەلایەن کۆمپانیایەکی ڕوسییەوە بەرهەمهێنرابو کەدیار نییە لەکوێی ڕوسیا کاردەکات، بەرهەمەکان لەلایەن کۆمپانیای (EKM Gubre)ی تورکییەوە لەتورکیا دابەشکرابون.
$پرۆکسیدی هایدرۆجین$
لەدوەم شەڕی تکریتدا، هێزەکانی پۆلیسی ئێڕاق جلیکانێک پرۆکسیدی هایدرۆجین (Hydrogen Proxide) یان دۆزیبوەوە، ئەو مادەیە لەبنەڕەتدا بۆ سپیکردنەوەی کەلوپەلی ماڵەوە بەکاردەهێنرێ، بەڵام وەک مادەیەکی پێکهێنەر بۆ درووستکردنی بۆمبی چێنراوی دەستکردیش بەکاردێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، جیلکانەکەی کە لەتکریت دۆزرابوەوە، نیشانەی کۆمپانیایەکی هۆڵەندی پێوەبوەو بەشێک بوە لەو بارەی کەکۆمپانیایەکی بەلجیکی بەناوی سۆلڤای کێمیکاڵ (Solvay Chemical) بۆ کۆمپانیای دیڤەرسی کیمیا (Diversey Kimya)ی تورکی گواستبوەوە، لەتورکیاشەوە بۆ کۆمپانیای مازن ڕەزا خاناتی لەهەولێر گوازرابوەوە، دواتر هەر بە ئەلسافی دانۆن لەهەولێرو گروپی کاروانچی لەکەرکووک فرۆشرابون.
$کەلوپەلی کارەبایی بۆمبەکان$
بەگوێرەی ئەو نمونانەی لەمەخمورو کۆبانێ دۆزراونەتەوە، زۆربەی ئەو کێبڵانە، تەقێنەرەکان و فیوزەکان لەهندستان بەرهەمهاتون، لایەنی دابەشکاری ئەو جۆرە کەلوپەلانەش لەتورکیاو لوبنانن، لەهەندێک حاڵەتیشدا لایەنی دابەشکار دیار نییە، کۆمپانیای ئیلچی (Ilci) یەکێک بوە لەو کۆمپانیایانەی کەکێبڵی تەقاندنەوەی لە هندستانەوە گواستوەتەوە تورکیا.
کۆمپانیاکە بەتیمی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکەی ڕاگەیاندوە ئەوان ئەو بەرهەمانەیان بە کۆمپانیای خاوەن مۆڵەت لە تورکیاو وڵاتانی باڵکان فرۆشتوە، حکومەتی تورکیاش فرۆشتنیانی بەئێڕاق و سووریا قەدەغە کردبو، کۆمپانیای نیترۆماک دینۆ نۆبڵ (Nitromak Dyno Nobel)ی تورکیش هەمان زانیاری پشتڕاست کردووەتەوە.
لەشوباتی 2015 لەکۆبانێ، ڕێکخراوی (CAR) دۆزینەوەی کێبڵێکی تەقاندنەوەی تۆمار کردووە کەبەرهەمی کۆمپانیای پریمەر ئیکلۆسیڤز (Premier Explosives)ی هندی بوە، ئەو کۆمپانیایە لە 2009 بۆ 2010 زیاتر لەشەش ملیۆن مەتر لەو جۆرە کێبڵەی بە کارگەیەکی حکومەتی سووریا فرۆشتبو، تیمی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە دڵنیا نین ئاخۆ ئەو کێبڵەی لەکۆبانێ دۆزیبویانەوە لەئەمبارەکانی حکومەتی سووریا تاڵان کراون یان نا.
$تەقێنەر$
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، داعش دو جۆر تەقێنەر بەکاردەهێنێت کە یەکێکیان سادەیەو ئەوەی دیکەیان کارەباییە، زۆربەی ئەو نمونانەی لە کۆبانێ، خورماتو، هەولێرو کەرکووک دۆزراونەتەوە، بەرهەمی دو کۆمپانیای هندین کەیەکێکیان ئیکۆنۆمیک ئێکسپلۆسیڤز (Economic Explosives) و ئەوەی دیکەیان ڕاجاستهان ئێکسپلۆسیڤزن (Rajasthan Explosives)، لەزۆربەی حاڵەتەکانیشدا دۆکیۆمێنتی گواستنەوەو بازرگانی کەلوپەلەکان بەردەست نییە.
$پێکهاتەی بۆمبەکانی داعش$
- مادە کیمیاییە بەراییەکان
- سیم
- فیوزی پارێزراوبون
- باروت
- کێبڵ و وایەر
- نێرەری سیگناڵ
- مایکرۆکۆنترۆڵەر
- ترانزیستۆر
- مۆبایل
$پێکهاتە کیمیاییەکانی بۆمبەکانی داعش$
- پرۆکسیدی هیدرۆجین
- ئامۆنیۆم نیترات و پریلد یوریا
- هەویری ئەلەمینیۆم [1]
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان 07-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-06-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 459 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,555
وێنە 105,228
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,721
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!