کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,680
 شؤمارە عەسگەل  106,204
 کتاووەل 19,172
فایل های مرتبط 96,618
Video 1,329
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
فاشیزم لە نێوان تەورات و قورئاندا (بەشی دووەم)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فاشیزم لەنێوان تەورات و قورئاندا (بەشی دووەم)
نووسینی: ستار بزێنی

کۆچ و وەرچەرخان!
لەماەوی دە ساڵدا محەمەد نەیتوانی قەناعەت بە خەڵکی مەککە بێنێ وەک پێغەمبەرێک و خاوەنی پەیامێکی خودایی، جگە لە ژمارەیە دۆست و ڕەش وڕوت وبێ دەرامەت و چەند کۆیلەیەکی ناو مەککە نەبێ. بەهۆی بەربەرەکانی جوەکان و موشریکەکان بەتایبەت و کریستیانەکان ڕەوڕەوەی بزاڤی ئایینەکەی توشی چەق بەستو بوبو.هەمیشە بیری لە شوێنێکی ئارام دەکردەوە هەرنەبێ ژیانی خۆی و یاوەرەکانی لەچنگی موشریکەکان بپارێزێ وقەوارەیەکی ئارام درووست بکات بۆ بەرجەستەکردن و دامەزراندن خولیاکانی، هەربۆیە یاوەرەکانی دوو جار بەرەو ئەسیوبیا و جارێکیش بەرەو تائف کۆچیان کرد و تیادا سەرکەوتو نەبون.پاش ئەوەی توانی لەرێگای خاڵوانیەوە -(کە لە خێڵی خەزرەج بو، و یەکێ لەو دوو خێڵە گەورانەی ناو شارۆچکەی (يثرِب) بون)- کیانێ بۆ دەوڵەتەکەی دابمەزرێنێ. بۆ ئەو مەبەستەش توانی لە ناو شار مزگەوتێک درووست بکات و ببێتە خانەی ئاوارەکان و گردبونەوەو ودانانی نەخشە و پیلانی پاشەڕۆژی ئایینەکەیان و ڕاهێنانی خەڵکی شارەکە لەسەر ئایین و ناوی یەسربیشی گۆڕی بە مەدینە هتد.

هەر لە وێوە کێشەی دوژمنایەتی کۆنی نێوان ئەوس وخەزرەجی چارەسەرکرد، بەوەش توانی خێڵە عەرەبەکانی ناو شارەکە لە مەکرو دەسەڵاتی جوەکان دەربێنێ و درزێکی گەورە بخاتە نێوانیان وبێ متمانەییێ لەنێویاندا درووستبکات (پێشتر هەردوو هۆزەکە هەریەک لەگەڵ هۆزێکی بن جوا پەیمانیان لە گەڵ یەکا بەستبو، جوەکانیش بەپیلانی خۆیان عەرەبەکانیان لەناو یەکا بەشەڕ دەدا بە مەبەستی قول کردنەوەی دوژمنایەیی لەنێوانیان و بۆ ڕەوانەوەی ئەگەری ئاشتبونەوە و پەیمان بەستن)- ئەوشمان لەبیر نەچ پێغەمبەر ڕوبەڕوی سێ کۆمەڵگابوبوەوە، (هۆزەکانی بنجو، کۆمەڵگای یەسرب پاش ئاشت بوبنەوەیان کە نازناوی ئەنساریان لێ نرا، لەگەڵ موهاجرەکان). وردە وردە ناکۆکی نێوان هەرسێ کۆمەڵگا جیاجیاکە زەق دەبوەوە، لە لایەک هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی جوەکان و خێڵەعەرەبەکان جۆرێ لە دڵەڕاوکەی لای جوەکان درووستکردبو، لەلایەکی تریشەوە مەهاجرەکان بەهۆی پەرگەندەیی و دەربەدەری وستەمکاری موشریکەکانەوە توشی بێ دەرامەمەتیەکی سەخت بوبون، بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکەش، پێش ئەوەی کێشەی لێ بکەوێتەوە، هەستا بە دەرکردنی پەیمان نامەیەک هەمو لایەن و پێکهاتەکان بگرێتەوە، بۆ ڕێکخستنی بارو گوزەرانی کۆمەڵگاکە، لە هەموشی گرنگتر جیاکردنەوەی موسلمانەکان لە جوەکان وەک دوو کۆمەڵگای جیا کە لە بەندی یەکەمدا ئاماژةی پێکردووە.کەمن محەمەد پێغەمبەرم لەگەڵ هەمو موسلمانە موهاجرین و ئەنسارەکاندا بەیةک ميلەت دەناسرێین و خاڵێکی گرنگی تری چارەنووسی بن جوەکان خستە مەترسیەوە ئەویش نابێ لەبری کافرێک ئیماندارێ ئیمادارێک بکوژێ و نابێ پاڵپشتی کافرێ بکرێت دژ بە موسڵمانێ (ولا يقتل مؤمن مؤمناً في کافر ولا ينصر کافرا ًعلی مؤمن).لە بەرامبریشدا ئازادیەکی دابو بە هەمو ئایینەکانی تر بە ئایینی جوەکانیشەوە.

لەسەرەتاوە هەمیشە نەرمی دەنواند و هەوڵی بێ پایانی لەگەڵ جوەکان، بە مەبەستی خولقاندنی کەشێک ئارام بو لەناو یەسریب دا، بۆیە هەمو تواناکانی خۆی بۆ بەرەنگاری موشریکەکان تەرخان کردبو، ئەو سیاسەتەش لە ناو دەقەکانی قورئان بەجوانی بەدی دەکرێ. تەنانەت ئەگەر قورئان لەگەڵ تەوراتدا بە جوانی بەراوردی بکەین هیج وای تیانامینێتەوە گوزارشت لە کولتوری عەرەب بکات جگە لەو ئایەتانە نەبێت کە باس لە ئەنفال و کوشتن و خۆشی بەهەشت و حۆریەکان نەبێ، هەمیشە مەبەستی قەناعەت پێ هێنانی جوەکان وپەلکێشکردنیان بۆ ناو ئایینی ئیسلام بو، تەنانەت لە ئایەتێکدا وادڵنیایان دەکاتەوە کە خودا وەک موسڵمانە ئیماندارەکان حسابیان بۆ دەکات وەک لەم ئایەتەی خوارەوە هاتوە: إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا ۆالَّذِينَ هَادُوا ۆالنَّصَارَیٰ ۆالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ ۆالْيَوْمِ الْآخِرِ ۆعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ ڕَبِّهِمْ ۆلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ۆلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) واتا ئەوانەی باوەڕیان هێناوەو ئەوانەشی لەسەر ئایینی جو وموسیحیەکان و سابیەکان کە باوەڕیان بە خواو ڕۆژی قیامەت هێناوە، هیچ مەترسیەکیان لەسەر نییە لای خودا پارێزراون.

بۆ درووستکردنی متمانەی زیاتر لەنێوان جوەکان وشکاندنی تەوقی دورەپەرێز هەمیشە بە هەمان مەبەست ڕێزی تایبەتی لە ئایین و پێغەمبەرەکانی بەنی ئسرائیل دەگرت خۆیشی خزاندبوە نێوانیانەوە بەو مەبەستەی کە لە نەوەی ئسماعیلی کوڕی ئبراهیمە کەدەکاتە برای ئیسحاق کە نەوەی بن جوەکانی لێوە پەیدابوە، ئەوەش جۆرە وەڵامێ بو بۆ جوەکان کەدەیانگوت پێغەمبەرایەتی تەنها لەنێو بەنی ئسرائیل سەرهەڵدەدا وەک نوح و ئیبراهیم و ئیسحاق و موسا، تەنانەت سولەیمان و داوودیش وەک پێغەمبەر ناساندوە، کەچی لە تەوراتدا وەک پاشا باسیان هاتوە هتد…. وچەنەها ئایەتی وەک (إنا انزلنا التوراة فیها هدی و نور/44/المائدة)واتا ئێمە تەوراتمان داگرتوە ڕێنیشادەر و ڕۆشنگەری تێدایە. (يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْکُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْکُمْ ۆأَنِّي فَضَّلْتُکُمْ عَلَی العَالَمِين) البقرة 47: 2 (ۆلَقَدْ آَتَيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْکِتَابَ ۆالْحُکْمَ ۆالنُّبُۆّةَ ۆرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ۆفَضَّلْنَاهُمْ عَلَی الْعَالَمِينَ) الجاثية 16:45 ؟ و ئایەتی(إني ڕسول اللە الیکم، مصدقاً لما بين يدي من التوراة /6/ الصف واتامن ناردراوی خودام و لە تەوراتیشدا باوەڕم پێکراوە. بەمەش ئیعترافێکی ترە بە تەورات کە پەڕتووکێکە لای خوداوە هەناردەکراوە. لە ئایەتی خوارەوە بە جوەکان دەڵێ خۆ ئێوە تەورات تان لەبەر دەستدایە و هەموشتێکی تیا نووسراوە داوای شەرع لە من دەکەن.(ۆکَيْفَ يُحَکِّمُونَکَ ۆعِنْدَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُکْمُ اللَّهِ ثُمَّ يَتَۆلَّوْنَ مِنْ بَعْدِ ذَلِکَ ۆمَا أُولَئِکَ بِالْمُؤْمِنِينَ ﴿43﴾) ئەوەش لە کاتێکدابو، جوەکان بۆ تاقی کردنەوەی پێغەمبەری ئیسلام هەمیشە پرسیاری ئیحراجیان لێ دەکرد.

موسڵمانەکان بەرانگژی هێزێکی سێ بەرابەری خۆیان بونەوە، موشریکەکان حەفتا کوژراویان لێ بەجێ ماو و حەفتا کەسیشیان بەدیل دەسگیرکرا بەرانبەر کوژرانی چواردە موسڵمان، ئەو ڕوداوە جۆرێ لە خۆبایی لای موسڵمانەکان درووست کردبو، گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە خودا هەزار مەلائکەی جەنگاوەری ناردە ناو شەرەکەوە ئەوەش بۆ تۆقاندنی دوژمن و بەرزکردنەوەی ورەی موسڵمانەکان بو.(إِذْ تَسْتَغِيثُونَ ڕَبَّکُمْ فَاسْتَجَابَ لَکُمْ أَنِّي مُمِدُّکُمْ بِأَلْفٍ مِنَ الْمَلائِکَةِ مُرْدِفِينَ) (الأنفال:9). ئەو ڕوداوەش سەرەتای وەرچەرخانێک و زەنگێکی مەترسیدار بو بۆ بنجوەکان و سەرەتای خۆ یەکلایی کردنەوەی مەنهەجی یەتی ئیسلام بەرانبەر بە ئایینەکانی تری ناو یەسرب و نیمچەدوڕگەی عەرەبی. هەر لەوێوە وردووردە کەوتنە سەنگەر گرتن لە یەک.هەڵماڵینی عەیب و عاری یەکتر وسەرهەڵدانی دڵە ڕاوکێ، هەم لەلایەن هۆزە جوەکانەوە کە چارەنووسیان دەکەوێتە مەترسیەوە وهەم لە لایەن خودی موحەمودەوە نایەوێ دەسبەرداری دەستکەوتەکانی بێت و کیانی دەوڵەتە ساواکەی لەدەست بدا، بۆیە بڕیاری یەکلاکەروەی دابو، هەروەک لەم ئایەتەدا مەبەستەکانی بە ئاشکرا دەخاتە ڕوو: (ۆإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَانبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَی سَۆاءٍ إِنَّ اللهَ لا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ)

لە پێش هەمو شتێ هەوڵی درووست کردنی متمانە و بڕوا بەخۆبونی لە ناو عەرەبەکاندا درووست کرد وەک شانازی بە زمان نەتەوەو ئایینەکەیان و چاندنی ڕوحی شۆڤیزم، لە خۆبایی بونیان گەیشتە ئاستێ تەنانەت بەچاویێکی سوکەوە بڕواننە تاکە موسڵمانە غەیرە عەرەبەکانیش وەک سەلمانی فارسی. لە بەرانبەریشدا سەنگەریان لە جوەکان گرت و کەوتنە هەڵدانەوەی تومەتی کوشتنی پێغەمبەرەکانیان و درۆکردن و تەزویر وتەحریفی تەورات و سوکایەتی پێکردن وەک تەشبیە کردنیان بە نەوەی مەیمون و بەراز و تەکفیر کردنیان کە پێشتر بە چەندەها ئایەتی قورئان لە مەدح وسەنای تەورات و ئایینی جوەکان بو بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانێ قەیران و ناکۆکی نێوانیان لە ماوەیەکی کورتدا هەمو ئەو مەدح وسەنایە پێچەوانە بوەوە هتد….پاشان قۆناغی تیرۆر کردنی کەسایەتیەکانیان وەک کەعب کوڕی ئەشرەف و عەسمائی کچی مەروان کە هەردوکیان شاعیر بون. پاککردنەوەی نیمچە دوڕگەی عەرەبی بە کۆچ پێکردنی زۆرەملێی هەندێ لە هۆزە بن جوەکان بەرەو شام و قتل وعامی خێڵی بەنو قورەیزە و دابەشکردنی ئافرەتەکانیان بەسەر یاوەرەکانی خۆی و دەسبەسەراگرتنی سەروەت سامانەکانیان کۆتایی پێ هات.

له کۆتاییدا، ئەوەی پتر مەبەستمە ئاماژەی پێ بدەم دەستەواژەی (عەجەم)ە.بەڕای من ئەم دەستەواژەیە داهێنانی خودی ئیسلام بو، بۆ پەرچدانەوەی دەستەواژەی (الأمِّيِّ، يان، الأمِّيِّين) وەک لەبەشی یەکەم ئاماژەم پێدا.پاش ئەوەی جێگای خۆی کردەوە لەناو دەقەکانی قورئان جێگیربونی لەناو هزری تاکی موسڵمانە عەرەبەکان دژ بە هەمو نەتەوەکان وەک سوکایەتیەک بەکار هێندرا.ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هەندێ لە دەقەکانی قورئان بە ڕوونی مەبەستەکانیمان بۆ دەردەکەوێ. کاتێ قورئان بەشانازیەوە لەچەند ئایەتدا باس لە قورئانێکی عەرەبی زمان پاراو وە ک، : (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّکُمْ تَعْقِلُونَ) وکاتێ موسڵمانە عەرەبەکان ڕوبەڕوی هەندێ وشەی نامۆ دەبنەوە کە هەرگیز نەیان بیستبو لە زمانی فارسی وعیبری و ئارامی و سیریانی و یۆنانی و ئیسیوبی یەوە سەرچاوەی گرتبو بەپێی (دائرة المعارف الاسلامیة) -275 -ووشەی بێگانەی تێدایە وەک(طور و مشکاة و قسورة و ڕقیم و زبجبیل و سجل و سندس هتد…..) هەرچەندە قورئانیش بۆ خۆی ئەوەی پشت ڕاست کردەتەوە وەک ﴿ۆلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُ بَشَرٌ لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ ۆهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ﴾ [16:103 ﴿ۆلَوْ جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا أَعْجَمِيًّا لَقَالُوا لَوْلَا فُصِّلَتْ آيَاتُهُ أَأَعْجَمِيٌّ ۆعَرَبِيٌّ قُلْ هُۆ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًی ۆشِفَاءٌ ۆالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِي آذَانِهِمْ ۆقْرٌ ۆهُۆ عَلَيْهِمْ عَمًی أُولَئِکَ يُنَادَوْنَ مِنْ مَکَانٍ بَعِيدٍ﴾ [41:44]: ئێمە دەمانزانی ئەوان دەڵێن کەسێک هەیە فێری دەکا، زمانی ئەو عەجەمیەو ئەمەش زمانێکی عەرەبی ڕەوانە. لە ئایەتی دووەمیشدا دەڵێ ئەگەر قورئانمان بە عەجەمی دابنایە دەیانگوت خۆزگە ئایەتەکانی شیدەکرایەوەو بەسەرسوڕمانەوە دەیانگوت نووسراوێکی عەجەمی و کەسێکی عەرەبی واتا خودی محەمەد چۆن دەگونجێ، لێرەدا وەڵامێکی سایکۆلۆجی بە تاکی عەرەب دەداتەوە و پێی دەڵێ ئەوڕۆ کاتی تۆ هاتوە شانازی
بەزمانەکەتەوە بکەیت کە تاکە زمانی پاراوە کە وتەکانی خودای پێ دەناسرێتەوە.

لەڕاستیدا وشەی عەجەم سوکایەتیەکی هێجگار گەورەیە بە خودی مرۆڤایەتی و زمانی سەرجەم بەشەریەت کراوە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ قاموس و فەرهةنگەکانی زمانی عەرەبی وەک (لسان العرب، قاموس المحیط، الصحاح في اللغة هتد..) بەکورتی تیایدا هاتوە: (معنی عجم في لسان العرب العُجْمُ والعَجَمُ خِلافُ العُرْبِ والعَرَبِ يَعْتَقِبُ هذانِ المِثالانِ کثيراً يقال عَجَمِيٌّ وجمعه عَجَمٌ وخلافه عَرَبيّ وجمعه عَرَبٌ ورجل أَعْجَم وقوم أعْجَمُ قال سَلُّومُ لو أَصْبَحْتِ ۆسْطَ الأعْجَمِ في الرُّومِ أَو فارِسَ أَو في الدَّيْلَمِ إذاً لَزُرناکِ ولو بسُلَّمِ ومنه الحديث بعدَدِ کل فصيح وأَعْجَم قيل أَراد بعدد کل آدَمِيٍّ وبهيمةٍ ومعنی قوله العجماءُ جُرْحُها جُبارٌ أَي البهيمة تنفلت فتصيبُ إنساناً في انْفِلاتها فذلک هَدَرٌ وهو معنی الجُبار مختار الصحاح:و العَجَمُ أيضا ضد العرب الواحد عَجَمِيٌّ و العُجْمُ بالضم ضد العرب وفي لسانه عُجْمَةٌ و العَجْمَاءُ البهيمة وفي الحديث (جُرْح العجماء جبار) وإنما سميت عجماء لأنها لا تتکلم وکل من لا يقدر علی الکلام أصلا فهو أعْجَمُ و مُسْتَعْجِمٌ و الأَعْجَمُ المعجم الوسیط:ويقال کذلک: عجُم الکلامُ: إذا لم يکن فصيحاً. فهو أعجَمْ، وهي عجماء)بەکورتی هەمو قاموسەکان کۆکن لەسەر واتاکانی عجەم لە زمانی عەرەبیدا وەک: عەجەم بەمانای کەسانی غەیرە عەرەب دێ، واتا هەمو ميلەتەکان دەگرێتەوە هەروەک لە بەیتە شیعرەکەی (سەلوم) دا هاتوە، ڕوم و فارس و دەیلەم.هەروەک سەحابەکانی محەمەد سەرسام بون لە بەرانبەر وشە بێگانەکانی ناو قورئان کە لە چەند زمانێکەوە سەرچاوەی گرتبو و پێیان وترا عەجەم. کەواتە هەمو ملتانی سەرگۆی زەوی لە دیدی عەرەبەوە عەجەمە.

عەجەم واتای ئاژەڵ دەگەیێنێ و حەدیسێکی پێغەمبەریش بە نموونە هێناوەتەوە(جُرْح العجماء جبار) واتا ئەگەر کەرێ بەلەسە بو و زەرەری بە کەسێک دا، ئەوا هیچ حەقێکی ناکەوێ، چونکە ئاژەڵە. دوا وتە، بەکار هێنانی دەستەواژەی عەجەم بە مەبەستی شوبهاندنی هەمو ملەتانی سەر زەوی تێکڕا بە ئاژەڵ
و جیاکردنەوەی عەرب و وەسف کردنی زمانەکەیان بە زمانی پاراوو ڕەوان، خۆی لەخۆیدا وەڵامی بنجوەکان بو کە خۆیان لەملتانی جهان جیاکردبوەوە لە ڕێگەی بەکار هێنانی دەستەواژەی ئومیەکان. لەگەڵ سەرهەڵدانی ئیسلام، پێغەمبەر هەمان ڕێچکەی فاشیزمی جوەکانی گرتەبەر، ئێستاش پاش چوار دە سەدە جیل بەجیل هەمان دەستەواژە وەک ئەمانەت تەسەلیم بەیەک دەکەن، هەر بەو دەستەواژەیە سوکایەتی بە سەرجەم ميلەتانی جهان دەکەن، دوا گروپێ هەمان دەستەواژەی عەجەمی بەکارهێنابێ داعش بوو.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 418 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
حزب: داعش
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
کتاب: فلسفە
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 96%
96%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 02-12-2022 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا06-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 418 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 517,680
 شؤمارە عەسگەل  106,204
 کتاووەل 19,172
فایل های مرتبط 96,618
Video 1,329
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.406 ثانیه(اێس)