پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئیسلام وەک ئامرازی بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسلام وەک ئامرازی بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی

ئیسلام وەک ئامرازی بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی
$ئیسلام وەک ئامرازی بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی$
نووسینی: سەنگەر موشیر مەنتکی
کەسایەتی و خەسلەتی نەتەوە و گروپە ئیتنیەکان دەگۆرێت، پێشدەکەوێت، بەشێک لە کلتورو زمانیان دەگونجێندرێت یان دەتوێتەوە لە ناو نەتەوەکانی تر، قەبارە و ڕوبەری نیشتمانی دایک و جوگرافیای دانیشتوانەکەی کەم و زیاد دەکات، لە ئەنجامی داگیرکردنی کلتوری و سەربازی. بۆیە لە دیدی بونیاتگەرایەکان Constructivism نەتەوەو گروپە ئیتنیەکان لە ڕویە کۆمەلایەتیەکەیەو بنیاتنراوە لە پڕۆسەیەکی مێژوی دورو درێژ و بە گۆران تێپەر دەبێت، بەڵام ئەم گۆرانە ئەوەندە سیست و لەسەرخۆیە لە کورت مەودا هەستی پێناکرێت. بۆ نموونە، کەسایەتی کورد وەکو گروپێکی ئیتنیکی پێش دوو هەزار ساڵ جیاوازە لەگەل کەسایەتی نەتەوەی کورد لە ئێستا کە توشی پڕۆسەی هەلکشان وداکشان و توانەوە وبچوکبونەوە بوە بەڵام وەکو بون نەمردوە. ئەمە نەک تەنیا بۆ کورد بەلکو بۆ نەتەوەکانی تریش درووستە جا چی نەتەوە ژێر دەستەکان بێت یان نەتەوە بالادەستەکان.
مەبەست لەم نووسینە باس کردن نییە ئادیۆلۆژیا مۆدێرنە ڕاسترەوە نەتەوەیەکان کە ڕاستەوخۆو بێ پەردە بانگەشەی گوتاری یەک نەتەوەدەکەن، بەلکو مەبەست لێرە چۆن ئایدیا وئایینە بان نەتەوەیەکان کە بانگەشەی ڕەتکردنەوەی جیاوازی لە سەر بنەمای ئیتنیک و نەتەوەو ڕەنگ و زمان دەکات بەڵام بە لێکەوتەوە بە شێویەکی ناراستەوخۆ لە پڕۆسەیەکی مێژوی درێژ بوەتە هۆی فراوانبون و پێشەکەوتنی نەتەوەیەک یان گروپێکی ئیتنی، لە بەرانبەریشدا بۆتە هۆی تواندنەوەو بچوک کردنەوەی قەبارەی گروپ و نەتەوەکانی تر، لە زۆرینەوە لە خاکی دایکدا بوونەتە کەمنیە، شوناس وزمان و کلتوری ڕەسەنی خۆیان لەدەست داوە. لەبەر ئەوەی لەم نووسینە باس لە ڕۆلی ئیسلام دەکرێت زۆر بەر لە قۆناغی مۆدێرنە، بۆیە وشەی نەتەوە لەم نووسینە بە مانا مۆدێرنەکەی نییە بەلکو نەتەوە بە مانای سەرەتایەکەی وەکو کەرەسەیەکی خاو کە ئەو گروپە ئیتنیانەن کە شوناسێکی کلتوری تایبەت بەخۆیان هەیە لە زمان و باوەرو کۆمەڵێک سیمبۆلی کۆمەلایەتی و ئایینی.
ئەم ئادیا بان نەتەوەیانە لە دۆخێکدا ڕۆلی تواندنەوەی نەتەوەو گروپە ئیتنیەکان دەبینن ئەگەر سێ فاکتەر بەیەک بگەن: یەکەمیان داگیرکاری سەربازی و تێکشکاندنی تەواوەتی ستراکچەری دەسەلاتی نەتەوەی ژێردەست؛ دووەم ئەم داگیرکاریە سەربازیە هاوکاتبێت لەگەل داگیرکاری کلتوری کە فەرزبکرێت بەسەر نەتەوەی ژێردەست دوای دۆرانی؛ سێیەمیان فاکتەری کاتە، بۆ ئەوەی دەرئەنجامێکی کاریگەری هەبێت پێویستە هەردوو جۆرەکەی داگیرکاری کلتوری و سەربازی بەردەوام بێت ودرێژ ببێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتو ئەو کاتە لە فەرزکردنی کلتور دەگۆرێت بۆ قەبولکردنێکی هەژموونی کلتوری (باڵدەستبوونێکی قبوڵکراو) بە تێپەربونی کات. لە پال ئەم سێ هۆکارەی کە باس کرا، کاریگەری تواندنەوەی نەتەوەی ژێردەست دەوەستێتە سەر بەهێزی بنیاتی شارستانی و کلتوریەکەی کە تا چەند دەتوانێت بەرگری بکات لە مانەوەی شوناسی خۆی بە زیندوی لەژێر ئەو شەپۆلە گەورەی شوناسی گروپی زاڵ کە هەولی گۆرینی دەدات.
بۆیە بە تەنیا هۆکاریک یان دوان ناتوانێت کاریگەریەکی گەورە درووست بکات لە سرینەوەی شوناس. بۆ نموونە داگیرکاری سەربازی مەنگۆلەکان کاریگەریەکی زۆر دیاری جێنەهێشت لە توانەوەی نەتەوە ژێردەستەکان لە شوناسی مەنگۆل یەکەم لە بەر لاوازی بنیاتی شارستانی و کلتوری مەنگۆلەکان لە بەرانبەر شارستانیەتی ئیسلامی دوەم لە بەر کەمی ماوەی داگیرکاری سەربازی کە درێژنەبۆتەوە بۆ چەند سەدەیەکی بەدوای یەک. بە پێچەوانەوە ئیسلام نموونەیەکی دیاری بەرجەستەکردنی هەرسێ ڕەهەندەکەیە کە داگیرکاری سەربازی و کلتوری و کاتە کە بۆ چەند سەدەیەک عەرەبە موسلمانەکان خەریکی ئەم پڕۆسەی بە موسلمانکردن و فەرزکردن و پیرۆزکردنی کلتورە ئیسلامیەکەیان بون کە هەلقولاوی ژینگەکەیان بو. چڕی و توندی ئاوێتەبونی فاکتەری سەربازی و کلتوری و کات لە لایەک و ڕێژی توانای بەرگری کلتوری نەتەوە ژێر دەستەکان لە لایەکی تر دەرئەنجامی جیاوازی درووستکردووە لەسەر قەبارەو ئاستی توانەوەی گروپە ئینتیەکان و نەتەوە سەرەتایەکانی وەکو ئەمازیغ کۆپتیە ڕەسەنەکانی میسری پێش ئیسلام و کورد و فارس و تورکەکان.
تورکەکان کەمتر کەوتونەتە بەر هەرەشەی توانەوەی شوناس لە بەر لاوازی ئاستی هەرسێ فاکتەری کاولکاری سەربازی و توانەوەی کلتوری و کات، بەلکو تورکەکان خۆیان توانیان جلەوی دەسەلاتی سەربازی بگرنە دەست لە ڕێگەی دروسکردنی خەلافەتی عوسمانی. فارسەکان هەرچەندە کەوتنە بەر شەپۆلێکی کاولکاری گەورەی سەربازی و کلتوری عەرەبە موسلمانەکان بەڵام کاریگەری کەمتر بو بە بەراورد لەگەل ئەمازیغەکان لە بەر دوو هۆکار یەکەم بەهێزی شارستانیەت و شوناسی کلتوری فارسی، دوەم فارسەکان لە قۆناغێک لە قۆناغەکان هاوشێوەی تورکەکان توانیان ئیمپراتۆریەتەکەی خۆیان بنیاتبنێنەوەوشوناسی خۆیان نوێ بکەنەوە، ئەگەر چی شوناسی فارسی بون بەهێز ماوەتەوە بەڵام لە هەمان کات ئیسلامی عەرەب لایەنی کەم کاریگەری جێ هێشتوە لەسەر زمان و باوەرو کلتوری فارسی.
عەرەبی پێش ئیسلام ودوای ئیسلام ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕون دەکاتەوە کە ئیسلام بە لێکەوتە بۆتە هۆی خزمەتکردنی زمان وشوناس و کلتوری عەرەب. مەبەست بە لیکەوتە ئەوەیە ئیسلام بە ڕاستەوخۆ پڕۆژەیەکی گۆرینی زمان و شوناسی ئیتنی گروپەکان نەبوە، لەم سەردەمە هیچ پڕۆژەیەکی لەم جۆرەی نەتەوە دروسکردن بە مانا مۆدێرنەکەی لە ئارادانەبووە بەلکو بە شێویەکی ناهۆشیاریانەوە لە پرۆسیەکی مێژوی دورودرێژ بە ئاڕاستەی بەهێزوبی شوناسی عەرەبی هەنگاووی ناوە. عەرەب وەکو کۆمەڵێک هۆزو خێلی پەرتو بلاو بە نیمچەدورگەی عەرەبی بو، گۆشەگیر لەدەرەوەی جیهانی ئیمپراتۆیەتی ڕۆمانی و فارسی. هەلبەتە ئەمە مانای ئەوە نییە عەرەب بونی نەبوە لە باشووری شام و باشوورو ناوەڕاستی ئێڕاق. دوای دەرکەوتنی ئیسلام وەکو ئایینێکی بان نەتەوەی بوە هێزێکی یەکخەری هۆزو خێلە ناکۆکەکانی نیمچە دورگەی عەرەبی، پەیامێکی دا بەم هێزە نوێیە کە بانگەشەی ڕزگارکرنی مرۆڤەکان دەکات لە ڕێگەی یەکتاپەرستی خودایەک و پەرتوکێک کە هەلقولاوی زمان و بەلاغەی عەرەبە، ئایەتەکانی دابەزیون بە قۆناغ بۆ ڕوداوەکانی دانیشتوانی عەرەبی، کلتورە پەسندکراوەکانی عەرەبی پێداگری لەسەر دەکات و هەندێکیشیان دەگۆرێت.
ئەم ئایینە کە لە هەناو کلتورو زمان و بیرکردنەوەی عەرەبی سەرچاوەی گرتوە لە ماوەیکی کەمدا توانی لەم جیهانە گۆشەگیرە بیابانیەی دورگەی عەرەبی بێتە دەرەوەو هەموو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری کیشوەری ئەفریقا داگیر بکات کە بە سەدان گروپی ئیتنی و ئایینی بۆ ماوەی سەدان و بگرە هەزاران ساڵ بە دوای یەکدا لەم ڕوبەرە جوگرافیە ژیاون کە ئێستا بە ولاتانی عەرەبی ناسراوە. هەرچەندە ئیسلام لە کۆمەڵێک تێکستی ئایینی ڕەتی نەژادپەرستی وجیاوازی لەسەر بنەمای ئیتنی دەکاتەوە و دان بەوەدا دەنێت کە جیاوازی زمان و ڕەنگ وهۆزو نەتەوەکان کاری خودایە، بە تایبەتی جیاوازی سرووشتی نێوان گروپەکان Primordial differences بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە تا چەند ئەم دانپێدانانە تەرجومە کراوە لە ئەرزی واقیع بە شێویەکی گشتی یان تا چەند هاودژە لەگەل تێکستەکانی تری ئیسلام کە هەولی تواندنەوەو گۆرینی شوناسی نەتەوەکانی تردەدەن بە زۆر؟ لە چەند خالێک دەکرێت ئەمە ڕوونبکرێتەوە:
$یەکەم:$ شوناس تەنیا کارەکتەرەکانی جیاوازی زمان ورەنگی پێست ناگرێتەوە بەلکو خەسلەتە سەرەکیەکانی شوناس بریتین لە کلتورو ئایین وباوەرو سیمبۆل و داب و نەریتەکان وخۆ وێناکردن (واتا هۆشیاری تاکەکانی گروپێک بەوەی کە جیاییان دەکاتەوە لەوانی تر). بۆیە ئەم دان پێدانانە درێژنەبۆتەوە بۆ بەشەکانیتری شوناس کە بیروباورو کلتوری گروپ و نەتەوەکانی ترن، بەلکو زۆر کات ئیسلام تەواو هاودژ خۆی دەرخستوە. لەمەش زیاتر بەزۆر هەولی تواندنەوەو سرینەوەی داون. بۆ نموونە باوەری سەرەتای و سیمبۆلی ئایینی و کلتوری ئەم نەتەوانە لە بارەی خودا و باقی داب و نەریتەکانی تر کە پێکهاتەی سەرەکین لە دیاریکردنی شوناس. ئیسلام لەم ڕوەوە سیاسەتی کوشتن و هەرەشەو تواندنەوەی بە زۆری پەیرەو کردووە بۆ سرینەوە و سزادان و کوشتنی سەرپێچیکەرانی بە هۆکاری بێباوەری و کوفرو دژبونی بە بەهاکانی ئیسلام. بۆیە دەکرێت بلێین سیاسەتی تواندنەوەو سرینەوەی بە زۆری پەیرەو کردووە لە بەرانبەر ئەم بەشە گرنگەی شوناسی نەتەوەکانی ژێر دەستی لە ڕێگەی گۆرینەوەی بە بەهاو باوەرو کلتوری خۆی، کە لەئەنجامدا پیرۆزکردنی قورئان و ئایین بۆتە هۆی پیرۆزکردنی زمان وکلتوری عەرەبی بەو پێیەی کە زمانی ئیسلام و قسەکردنی خودایە لەگەل مرۆڤەکان لە ڕێگەی قورئان و سروتە ئایینیەکانی.
$دووەم:$ خودی باوەری گروپ و نەتەوە سەرەتایە ژێردەستەکان هۆکارو پالنەری سەرەکی بوون بۆ خراپترین جۆری سیاسەتی سڕینەوە کە ئەویش داگیرکاری سەربازی و قرکردن وکوشتنی بە کۆمەل و بە کۆیلەکردنی دانیشتوانەکانی وفرۆشتنیان لە بازارەکانی ژێر دەسەلاتی ئیسلامی. ئەم داگیرکاریە سەربازیە ئەندامانی ئەو نەتەوانەی ناچار بە سێ بژاردە کردووە مردن یان بون بە موسلمان یان بە سەرشۆری باجدان ئەویش تەنیا بۆئەهلی کتاب ئەگەر نا باقی گروپە ئیتنیەکانی تر کە ئەهلی کتاب نەبون ئەم بژاردەی سێیەمیان پێنەدراوە. کەواتە ڕاستە لە ئیسلام تێکست هەیە دژی جیاکاری لەنێوان مرۆڤەکان لەسەر بنەمای ڕەنگی پێست، یان زمان، بەڵام تێکستی ڕوون هەیە دان بە جیاکاری دەنێت لەسەر بنەمای باوەر- وەکوو بەنرخترینتان لای خودا باوەردارەکانتانە. بەواتایەکی تر سرینەوەی گروپە جیاوازەکان کە خاوەنی زمان و ئیتنیکی جیاوازن لە عەرەب بەڵام بە هۆکاری کلتوری و ئایینی. ئەگەر سەیرێکی سەرچاوە ئیسلامیەکان بکەی ئەمە بە ڕوونی دیارە کە چی بەسەر دانیشتوانی باکووری ئەفریقیا هاتووە بە تایبەتی تونسی ئێستا. بۆیە داننان بە زمان نەبۆتە هۆی پاراستنی ئەم گروپانە بەلکو لە ژێر ناوی بێباوەری و کوفر بە چاوێکی نزم سەریان کراوەو مامەلەیەکی ژێردەستەوە سەرشۆرانە کراو لەگەلیان.
ئەمە ڕاماندەکێشێ بۆ خالی سێیەم ئەویش ئەوەیە بۆ ئەوەی لەم دۆخە ژێردەستیەو مامەلە نزم و سەرشۆرانەیە ڕزگاریان بێت و بۆ ئەوەی مامەلەیەکی باشتر لەگەلیان بکرێت و یەکسان بن بە تاکەکانی گروپی زال کە موسلمانە عەرەبەکانە ناچاربونە واز لە بەشێک لە شوناسەکەی خۆیان بهێنن، ئەم وازهێنانە پرکراوەتەوە بە شوناسی گروپ یان نەتەوەی زال کە شوناسی کلتوری ئیسلامە. ئەمە ئەزموونی بەشیکی زۆر لە تاکەکانی گروپە ئیتنیە ژێردەستەکانە کە بەردەوام لە ژێر فشاری کلتوری و ئایینی وتەنانەت سزای جەستەیش ناچار دەبن کە خۆیان ئاوێتەی شوناس و کلتوری گروپی زال بکەن بۆ ئەوەی هەمان مامەلەو ڕێزی ئەوانیان هەبێت. لە هەمان کات ئەو پەروەردە کلتوریە/ئایینیە وزمانی عەرەبی پیرۆزکراوە بەو پێیەی کە پەیامی خودایە، زمانی قسەکردنی خودایە. بۆیە بە تێپەر بونی کات و بە دوایەکداهاتنی نەوەکان ئەم ترس و سەپاندنەی سەرەتای داگیرکردن لە زیهنیەتی ئەوان نەماوەو بوەتە شتێکی قەبولکراو وپیرۆز لە پڕۆسەیەکی مێژوی تێکەل بونە بە زمان و ئایینی موسلمانە عەرەبەکان. ئەم پڕۆسەیە لەقۆناغەی دوای ناودەبرێت بە توانەوەی نەرم Soft assimilation چونکە لەم قۆناغە نەوەکان ڕاهاتون بە مومارەسەکردنی ئایین و پێویستی بەردەوامبونی تواندنەوەیان بە زۆر نەماوە.
لێرەدا سەرنجێک دەکرێت ئاماژەی پێبکرێت ئەوەیە، سەرەرای داننانی ئیسلام بە جیاوازیە سرووشتیەکانی وەکو زمان و ڕەنگ ونەتەوەکان، بەڵام لە ئەرزی واقیع هیچ میکانیزمێک و ئالیەتێکی پراکتیکی و دورمەودای پێشکەش نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم دانپێدانانە پراکتیزەبکرێت و گەرەنتی پارستنی نەتەوەکانی ژێر دەسەلاتی بکات لەبەرانبەر سیاسەتی تواندنەوەی شوناسیان کە خۆی پەیرەوی دەکات. تەنانەت بە درێژای مێژوی موسلمانان هیچ ئاڕاستەیەی فیکری و پراکتیکی دیارو زۆرینە لە ناو ئیسلامی عەرەبی نەخراوەتە ڕوو بۆ مامەلەکردن لەگەل مافە نەتەوەیەکانی نەتەوە جیاوازەکانی ناو جیهانی ئیسلامی. تەنیا لە حالەتێک گوتاری ئیجماعی ئیسلامی بەرگری لە مافی کەمینەکان دەکات کە ئەو کەمینانە موسلمان بن لە ژێر دەستی نەتەوەیەکی زۆرینەی نا موسلمان. جگە لەمە گوتارێک کە زۆر باوە ئەویش ئەوەیە هەمومان براین بە جیاوازی ڕەنگ و دەنگ و زمانمان. ئەم گوتارە زۆربەی کات دێتە پێشەوە بۆ شاردنەوەو ڕاکردن و نکۆلی کردن لە مافە نەتەوەیەکانی کەمینەکانی ناو جیهانی ئیسلامی. بە مانایەکی تر، تاکەکان دوو جۆر ماف هەیە مافیان وەکو هاولاتی کە یەکسان بن بە ئەندامەکانی سەر بە نەتەوەی زال و مامەلەیەکی یەکسانیان لەگەل بکرێت بەبێ جیاوازی. دوەم ماف وەکو کەمینە کە شوناسی نەتەوەی وکلتوری لە خۆ دەگرێت.
ئەم مافە دەکرێت لە سەردەمی ئێستامان کۆ بکرێتەوە لە مافی خۆسەری و ئیتنۆ فیدرالیزم وتەنانەت مافی جیابونەوە و پێکهێنانی دەولەتی نەتەوەی بۆ ئەو نەتەوانەی کە خاوەنی نیشتیمانی دایکن لە ناو جیهانی ئیسلامی. ئەوەی جێگەی تێبینیە گوتاری هەرەزۆری ئیسلام و موسلمانەکان داننانە بە جۆری یەکەمی ماف و بەکار هێنانیەتی بۆ نکۆلی کردن و خۆ دزینەوە لە جۆری دوەمی ماف بە تایبەتی مافی بریاردان لە چارەنووس، بەلکو لەوەش خراپتر بە فیتنەو پەرتەوازەی و خیانەت لە موسلمانان لێکدەدرێتەوە. ئەم جۆرە گوتارە لە بەرانبەر جۆری دوەمی ماف هیچی کەمتر نییە لە سیاسەتی تواندنەوی بە زۆرو سرینەوەی شوناسی کەمینە نەتەوەیەکان لە لایەن ڕاسترەوە نەژادپەرستەکان.
لە کۆتای هەرچەندە ناکرێت بە گشتگیری بلێین ئیسلام لە هەمو دۆخەکان بۆتە هۆی توانەوەی گروپ و نەتەوەکان بەڵام دەکرێت بە دلنیاییەوە بلێین کە ئیسلام وەک ئایین و ئایدیای بان نەتەوەی کە پەیامی یەکسانی مرۆڤەکان و ڕزگارکردنیان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و زمان هەلگرت بەڵام لە هەناوی خۆیدا بە لێکەوتە بۆتە هۆکاری بەهێزکردنی شوناسی عەرەبی هەم وەک نەتەوە لە ڕوی قەبارەو ڕوبەروی جوگرافیای دانیشتوانی عەرەبی لەسەر حیسابی نەتەوە ڕەسەنەکانی تر لە پڕۆسەیەکی مێژوی درێژ هەم لە ڕوی کلتورو شوناسی بە عەرەبکردنەوە بە تایبەتی هەر وەک باس کرا بۆ ئەو گروپە ئیتنیانەی کە لە لایەک بە هەرسێ فاکتەری کاولکاری سەربازی و هەژمونی کلتوری و کات تێپەریون لە لایەکی تر بنیاتی کلتوری وزمان و شوناس و شارستانیەتیان ئەوەندە بەهێز نەبوە کە بتوانێت بەرگری لە پڕۆسەی توانەوەو ئاویتە بون بکات. [1]
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان 28-07-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-07-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 248 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.111 KB 02-12-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
فەیروز ئازاد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!