پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردستان لە تاران: کوشتنی ژینا ئەمینی چ واتایەکی بۆ داهاتووی ئێران هەیە
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان لە تاران: کوشتنی ژینا ئەمینی چ واتایەکی بۆ داهاتووی ئێران هەیە

کوردستان لە تاران: کوشتنی ژینا ئەمینی چ واتایەکی بۆ داهاتووی ئێران هەیە
ئامادەکردنی: دکتۆر لوقمان ڕادپەی
#ABC News - #25-09-2022
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەنپوور

لێدانی بێ بەزەییانەی ژینا (مەهسا) ئەمینی بەهۆی نەپۆشینی (حیجابی گونجاو) و کوشتنەکەی لە ئاکامی ئەو لێدانە لە لایەن “گەشتی ئیرشادی” ڕێژیمەوە بۆتە مانشێتی سەرەکیی ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی هەوال لە سەرانسەری دنیا. ئەوەی باسی ناکرێ ئەوەیە کە لە سەرەتای ناردنی هەواڵەکاندا باسی ئەتنیکی ڕاستقینەی ناوبراو نەدەکرا. قوربانییەکە فارس نەبوو. ئەو کورد بوو، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ سەردان چووبوو بۆ تاران. ئەو جلوبەرگێکی شایستەی لەبەر دابوو، تەنانەت بە زۆر پێوەری دنیای مودێڕن، لەناویاندا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنەپارێزانە بوو.
ژینا ئەمینی بە شێوازی خۆی وەک ئەو جەنگاوەرە ژنانەی کۆنەپەرستانی داعشیان لە بەرەی جەنگی سووریە بەچۆکدا هێنا، بوێر بوو. ئەوەی لەوی قەوما (ئایین) نییە، بەڵکوو لادەریی سێکسییە. ئەگەر کارێکی ئەوتۆ تەحەمول بکرێ و بە شێوەی سیستەماتیک بەرێوە بچێ، ئەوە ناوێکە کە بە باشترین شێوە تایبەتمەندیی ڕێژیمی تاران پێناسە دەکات. مەرگی ناوبراو دەتوانێ پاڵنەری ئاڵوگۆڕی قووڵ بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها شارۆمەندانی ئێران بە گشتیی بێت.
ژنانی کورد لە ناوچەی خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە شێوەی جلوبەرگ پۆشینێکیان ڕەد کردەوە کە لە گۆترە لەلایەن ڕێبەرانی فارسەوە، کە لە سەردەمێک و شوێنێکی دیکەدا دەژین و کولتوورێکی جیاوازیان هەیە، سەپێنرابوو. لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە 1979، ڕێژیمی ئێران پلانی ئەوەبوو کە کوردان بەدناو بکات. ئەوان بەوە تۆمەتبار دەکران کە خەریکی دامەزراندنی (ئیسڕائیلی دووهەم) لە ناوچەن. لە کۆتاییدا، لە دێسەمبەری 1979، دەوڵەت لەگەڵ کوردان ڕێککەوت کە بە گوێرەی ئەو دانی بە خودموختاری بۆ کوردان دادێنرا، بەڵام ئەوە بە کردەوە لە لایەن حکوومەتی ئایینیی شیعەوە پێشی پێگیرا.
زۆرینەی کوردەکان، گەلێکی جیاوازی نافارس، مسوڵمانی سوننین بە ڕوانگەیەکی مودێرنەوەن. بەهۆی ئاماژە نەکردن بە مافەکانی کوردان لە یاسای بنەڕەتیی نوێدا، نزیکەی 85 تا 90 لە سەدی کوردەکان گشتپرسی مانگی مارچی 1979 یان بایکۆت کرد. لە یەکەم هەڵبژاردنی پارلمانی لە دوای شۆڕش، زۆربەی کوردەکان پشتیوانییان لە حیزبی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (حدکا) کرد، بەڵام ڕێبەرەکەی، د.#عەبدولڕەحمان قاسملوو#، وەک کەسی نەخوازراو دیاریکرا و حیزبی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک (حیزبی شەیتان) دەستنیشان کرا. ئاکامی هەڵبژاردنی ناوچە کوردنشینەکان بە پووچەڵ ناسێنرا. دوژمنایەتییەکان دەستیان پێ کردەوە و، ئایەتوڵڵا خومەینی حوکمی جیهادی دژی کوردان ڕاگەیاند، کە بووە هۆی قەڵاچۆکردنی پشتگریکراو لە لایەن دەوڵەت و ئیعدامی نایاسایی کوردان. ئەو (خودموختارییەی) کوردەکان دەنگیان پێدابوو، لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە وەک جیاییخوازیی سەیر دەکرا.
دەیەیەک دواتر، لە جولای 1989، لە ڤییەن و لە کاتێکدا قاسملو، یاریدەدەرێکی و ناوبژیوانێک چاوەڕوانی وەڤدێکی ئێرانییان دەکرد، لەلایەن نێردەکانی ڕێژیمەوە کوژران. سەدیق کەمانگەر، ئەندامێکی پلەبەرزی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆمەڵە) و جێگرەوەی قاسملو، دوکتور #سادق شەرەفکەندی#، لەگەڵ چەند هاوڕێی، بە نێوانی مانگێک و لە سێپتەمبەری 1992، لە بەرلین بەرەوڕووی هەمان چارەنووس بوونەوە (کە بە تێرۆری میکۆنۆس ناسراوە). لە ئاپریلی 1997، دادگای پێداچوونەوەی بەرلین حوکمی دا کە (ڕێبەرایەتی سیاسیی ئێران، بڕیاری ئەو تاوانەیان دابوو.)
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی حیزبە کوردییەکانی نیشتەجێ لە باشووری کوردستان (لە ئێڕاق) بە هەمان شێوە لە لایەن بریکارەکانی ڕێژیمەوە تێرۆر کراون. ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بە کەڵکی لەڕادەبەدەر لە هێز و کوشتنی سیستەماتیک و نایاسایی دژی کوردان لە ئێران دەکەن. بێجگە لەوە، پێشێلکاریی مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریی کوردان بە گشتی لە نزیکەی سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەمەڕ دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەیان پێکراوە. دەرکردنی حوکمی سێدارە و ئیعدامی ڕێژەیەکی بێ ئەندازەی زیندانییە سیاسییەکانی کورد ئەوە دەسەلمێنێ. بە گوێرەی کۆمەڵەکانی ماڤەکانی مرۆڤ، تا ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییانەدا 17 کورد کوژراون و زیاتر لە 800 کەس تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون. جا باسی دەستبەسەرکردنە بەکۆمەڵەکانیش کە هەر ئێستا لەئارا دان ناکەین.
لە 1990 بەولاوە، کوردەکان وازیان لە خەباتی چەکداریی هێناوە تا لە جیاتان وزەی خۆیان بۆ گۆڕانی خشکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرخان بکەن، ئەگەرچی چاروبار جووڵەیەکی سەربازییان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە، لە زۆربەی ئەو ماوەیەدا بێدەنگ بوون.
کوژرانی ژینا ئەمینی بۆتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی بەربڵاو، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیان پێکرد. لە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، `بۆ یەکەم جار بەلوچ، عەڕەب، فارس، ئازەری و کەمینە نەتەوەیی و ئەتنیکییەکان بۆ پشتگیریی کوردان یەکیان گرتووە. ئەوان هاوار دەکەن (ژن، ژیان، ئازادی). ئەو دروشمە لە کاتی شەڕی ناوخۆی سووریە لە 2011، لە لایەن ژنە جەنگاوەرە کوردەکانەوە (یەکینەکانی پاراستنی ژنان) برەوی پێدراوە و لە ڕۆژاوا (ڕۆژاوای کوردستان لە سووریە) بە کردەیی کراوە. ئەوە بەو مانایەیە کە ناڕەزایەتییەکانی ئێستا لە پرسی حیجاب، کە قەت پرسی کوردان نەبووە، ئەگەرچی وەک پرسێکی سەرەکی بۆ ڕێژیم ماوەتەوە، تێپەڕ بوون.
ئەوەی لە ژینا قەوما وێدەچێ خەڵکی ئێرانی یەک خستبێ، تا ئەو ڕادەیە کە بۆتە خاڵی یەکگرتن لەنێوان داوای مافی چارەی خۆ نووسینی کوردان و خولیای ئێرانییان بۆ لەکۆڵ خۆ کردنەوەی ڕێژیم.
جێگای ئاماژەیە کە چین و توێژەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندانەکان نیشان داوە. کوردەکانی ڕۆژهەڵات توانای گۆڕینی دۆخی هەنووکەیان هەیە چونکە ئەوان پێشتر لە ساڵی 1946 دەوڵەتێکی کوردیی کەم تەمەن بە ناوی کۆماری کوردستانیان دامەزراند. لە سێ دەیەی ڕابردوودا، کوردانی باشوور (لە ئێڕاق) و ڕۆژاوا لە سووریە توانیویانە سەقامگیریی، ئاساییش و گەشەی ئابووری لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دەستەبەر بکەن، بە پێچەوانەی پشێویی و توندوتیژیی کە تایبەتمەندیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە پانەوە بووە. لە ڕوانگەی دەوڵەتدارییەوە، ناوچە کوردییەکان زۆر باشتر لە درواسێکانیان کار دەکەن. ئەوە بە دانی نرخێکی بەرز لە لایەن کوردانەوە بۆ مافە ڕەواکانیان دەستەبەر کراوە.
بێتوو ناڕەزایەتییە هەنووکەییەکان درێژەیان هەبێ، دەوڵەتی ئێران ڕەنگبێ کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکیس بدات، ئەوە، بە نۆرەی خۆی، دەتوانێ ڕێگا بۆ جێبەجێ کردنی مافی چارەی خۆ نووسینی کوردی خۆش بکات. کات ئاشکرای دەکات کام شێوە لە مافی چارەی خۆ نووسین جێبەجێ دەبێ. ڕەنگبێ لە شێوازی خۆبەڕێوەبەریی، فێدراڵیزم یان سەربەخۆیی بێ. کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوێرەی ڕێککەوتنی 1919ی ئینگلیز - پارس، دوای کۆتایی جەنگی جیهانیی یەکەم، بەربژێری مافی چارەی خۆنووسین نەبوون.
ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوشتنی ژینا (کە بە کوردی بە مانای “ژیان و ڕووح وەبەرهێنان” و “تاهەتایی”یە) ئێستا پوتانسیەلی ئەوەی هەیە ڕێژیم بگۆڕێ، هەروەها ببێتە هۆی ئازادیی بۆ کوردستان. ئەوە دەستپێکی کۆتایی ناسەقامگیریی ناوچەییی، تێرۆریزمی دەوڵەتی و ڕەشبگیریی ناوکی دەبێ. ڕەنگبێ جیهان شاهیدی هاتنە دەری خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە بێ، وەک چۆن هەمیشە لە ڕۆژەەڵاتەوە بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,572 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 7
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
شەهیدان
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-09-2022 (2 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: ئینگلیزی
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بەڵگەنامەیی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 02-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,572 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چیا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چیا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.234 چرکە!