پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,421
Wêne 105,714
Pertk PDF 19,160
Faylî peywendîdar 96,493
Video 1,307
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی دووەم)
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی دووەم)

گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی دووەم)
$گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی دووەم)$
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#
$گوناهەی یەکەم و پۆرنۆگرافیەتی نێو بەهەشت$
لەسەدەی بیست و بیست و یەکدا (گوناهی یەکەم) لە ئیسلامی سیاسیدا جارێکیتر بەرهەمدەهێنرێتەوە، بانگخوازەکان، فوقەهاکان ئەوەندەی گرنگی بەم وێنەیەی بەهەشت دەدەن وەک پاکبووونەوە لەگوناهی مرۆڤ لەسەر زەوی، و شوینێک بۆ سێکسکردن لەگەڵ حۆریەکاندا، ئەوەندە فۆکۆس ناخەنە سەر ڕەهەندە میتافیزیکی ڕۆحانیەکانی بەهەشت وەک شوێنێک بۆ گەیشتن بەخوداوەند و ڕەهەندە عیرفانیەکەی فەرامۆشدەکەن. (کۆمپانیای ئیسلامی سیاسی) دووردەکەونەوە لەپرسیارە گەورەکانی ئایین و باوەڕداری و سۆفیەت و پرسە قوڵەکانی نێوان ماتریاڵ و ڕۆح و میتافیزیک و پرسە تیۆلۆژیەکان. $ئیسلامی سیاسی لەشێوەی کۆمپانیای ڕیکلام دەکەونە مۆنۆپۆڵکردنی وێنە سێکسوالیەکان، لێرەدا دەتوانین ئەم کۆمپانیا ئیسلامیزمە لەبەرهەمهێنانی چیرۆکی (پۆڕنۆگرافی ئیسلامی) دەربارەی چێژی حۆریەکان و وەسفی جوانیان و بەردەوام سێکسکردن بەبێئەوەی هیلاک و بێزار بیت و کڕینی شت و مەک بەبێ بوونی پارە و هتد..، دەبنە ناوەرۆکی ئەو تێکست و خوتبە و خەونانە کەبانگخواز و نوینەرەکانی ئیسلامیەکان بەردەوام بەرهەمیدەهێننەوە، وەک کاڵایەکی سایکۆلۆژی، وەک ڤیدیۆیەکی سایکۆلۆژی لەناخودئاگای موسوڵماناندا بەردەوامی پێدەدەن.$
بەدیوێکی دیکەدا ئەکتی سێکسوالی جیهادکردن بۆ گەیشتن بەسێکسی شێواز پۆڕنۆگرافی نەک ئەشقی جەستەیی، ئەو وێنە گەورەیە کە بانگخواز و مەلاکان و فوقەها سیاسیەکان لەمزگەوت و دیدارەکانیان بڵاویدەکەنەوە. بەتایبەت لەنێو گەنجەکاندا کەبەهۆی نەریتی ئیسلام و یاساکانی لەنێو کولتوری کۆمەڵایەتیدا چەپاندوویانە. ئەو گەنجانە پڕن لە چەپاندنی سێکسی، ئەم خەونە سێکسوالیە ئەو توێژە وەها مۆبیلاریزە دەکات، بەجۆرێک کەبەرەو مردنی حەتمی ڕێڕەوخوازیان بکەن. $مێژووی ئیسلامی سیاسی، مێژووی ئەو مۆبیلاریزەکردنەی خەونی سێکسوالیەتە بەرەو بەهەشت، لەپشت هەموو ئەکتێکی ئیسلامی سیاسیەوە ئەم خەونە بۆ جەماوەرەکەی ئامادەکراوە.$
دیارە بەگشتی قسەبکەین ئەوان دەگەڕینەوە سەر (جەوهەری ئیسلام خۆی) کەبۆماوەی زیاتر لەهەزارو چوار سەد ساڵە بەهەشتی پڕ حۆری بەگوێچکەی موسوڵمانانیدا دەدەن، ئەمە ئەو (پاداشتە پۆڕنۆگرافیە) کەباوەڕداری موسوڵمان لەبەرانبەر بوونی لەسەر زەوی و دەرئەنجامی گوێنەگرتنی لەشەیتان، خوداوەند پێیدەبەخشێت. ئەو گوناهەی کە ئادەم و حەوا کردیان ولەسەر ئەوە فڕێدرانە سەر زەویەکی پڕ ئاشووب و ئازارە. ئەمە خەونێکە هەموو موسوڵمانێکی پێ خومار کراوە و لەسەدەی بیست ویەکدا (ئیسلامی سیاسی) وەک فۆرمێکی مۆدێرنەی، وەک دیاردەیەکی مۆدێرنە پەلاماری میتۆدەکانی مۆدێرنە دەدات، لە پارت درووستکردن و چوونە نێو هەڵبژاردن و گەمەی دیموکراسیەوە، هەروەها لەڕێگەی بانگخوازەکانیەوە ئەم خەونە لەڕێگەی کۆمنیکاسیۆنی مۆدێرنەوە وەک (یۆتۆب، فەیسبووک، تویتەر و ماڵپەڕ و کەناڵە ئاسمانیەکان) بڵاودەکەنەوە، بەجۆرێک کەدەنگی زیاتر لەهەڵبژاردەنەکانیاندا پێ مسۆگەر بکەن. بەڵام لەدیووی ئیسلامی جیهادیدا ڕێکخراوەکانی وەک؛ قاعیدە و جەبهەی نووسرە و بۆکۆ حەرام و داعش ئەم سێکسە پۆڕنۆگرافیە فراواندەکەن و گەنجانی پێ خوماردەکەن، بەجۆریک پەلەی ئەوەیانە زۆر زوو بکوژرێن وبگەن بەخۆشیەکانی ئەو سێکسە پۆڕنۆگرافیە. هەر لەم ڕوانگەیەشەیەوە (داعش) یان چاکتر وەهایە بڵیین؛ $ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، پەیڕەوی مۆدێلێکی نوێی کردووە، بەوەی بەرکوڵێکی دونیایی لە (سێکسی بەهەشت) پێشکەش بەموجاهیدینەکانی دەکات لە فۆرمی (جیهادی نیکاح). بێگومان بۆ ئافرەتە جیهادیەکانیش جۆرێکە لە ئازادی سێکسوالی کە لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا لەڕێگەی یاسا و نەریتەوە قەدەغەکردووە، بەمانای لەپیاوێکەوە بۆ پیاوێکی دیکە بەئارەزووی خۆی، ئەمەش مانای بینینی ڕۆڵی (حۆریە جوانەکەیە) لەبەهەشتەکانی خواوەند، کەبێگومان خوا دەیبەخشێت بەمێینەیەک خۆی بۆ خودا تەرخانکردووە و شەیتانی سەر زەوی فڕێداوەتە تەنەکە خۆڵەوە، گوێی لەبانگخوازەکان و فوقەهاکان گرتووە و خۆی پاکردۆتەوە لەشەیتان لەکاتی بۆ جیهادی نیکاح، بۆ هیچ نا، تەنیا لەبەرئەوەی جەنگاوەرانی خودا بەردەوامبن لەجەنگدا لەدژی شەیتانەکانی سەر زەوی.$
سەیر نییە ئەم حەزە بۆ (بوون بە حۆری جوان) هەمان وێنەی وەرگیراوە لەوێنەی شاجوان و مۆدێل و فاشیۆنەکان، بەڵام کۆپیەکی سێکسوالی ئەو ئەکتە مۆدێرنەیە کە ئیسلامی سیاسی / جیهادی لەڕێگەی بانگخوازەکانیەوە بە مێینەی دەبەخشێت. ئاوەها جەستە جوانبوونەوە وبوون بەحۆری و سێکسکردن لەگەڵ پیاواندا هەم لەسەر زەوی و دونیادا فەراهەمدەکرێت و هەم لەبەهەشتی ئیسلامدا جارێکیتر بەنەمری دەمێنیتەوە. $(سێکس) و (جوانی) دووخاڵی گرنگن کەبەنەمری دەمێننەوە و خەیاڵی جیهاد و موسوڵمانی پێ داگیردەکەن، لەبەر ئەوە سەیر نییە کەژنانی خۆراواش بەتایبەت هەرزەکارە مەستەکان بەمۆدیلەکان لەبەر بوونیان بەحۆری سەر زەوی و ئاسمان سنورەکان ببڕن و لەڕیزەکانی بەرەی نووسرەو داعشدا جیهادی نیکاح بکەن.$
لەم چێژبەخشینە خوداییە (سێکس) لەبەرانبەر (ڕزگاربوونە لەگوناهی یەکەم) لەسەدەی بیست ویەکدا لەمۆدیلی خۆکوژی جیهادی و مۆدێلی جیهادی نیکاحدا خۆی بەرجەستەدەکات. موجاهیدەکان لە مۆدێلی داعشدا بۆیان هەیە کەنیزەکیان هەبێت لەجەنگەکاندا و هەروەها (جیهادی نیکاح) بەخشینێکی دیکەی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیە بۆ ئەوەی وەک سەربازەکانی خودا جیهادبکەن. ئەم داهێنراوە نوێیە خەتی جیاکردنەوەی مۆدێلی قاعیدەیە لە مۆدیلی بەرەی نووسرە وڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەشام و ئێراق. لەیەکەمدا ئۆرتۆدۆکۆسیەتی ئیسلام کەمۆدیلی قاعیدەیە هیچ بوارێک نادات بەچێژی سەر زەوی، کەچێژی شەیتانیە و چێژی و لیبیدۆ یان ترۆپکە چێژ هەڵدەگرێت بۆ چێژی بەهەشتە وێناکراوەکەی دوای مردن و کۆتایی جیهاد، کە دوای خۆکوژی و کوژرانە. لەمۆدێلی دووهەمدا کەبەرەی نووسرەو داعشن، نموزەجێک، بەرکوڵێک لەخۆشی بەهەشت پێشکەشی موجاهیدەکان دەکرێت، بەرکوڵێک لەو بەهەشتەی ئادەمی لێوە وەدەرنراوە پێشکەشدەکرێت، جیهاد بەشێکە لەسێکسکردن و خۆشی و ژن فڕاندن و هەستکردن بە پیاوەتی لەڕێگەی سەربڕین وکوشتن، هەموو حەزەکان وەک مۆدێلیکی دیکەی جیهاد تێردەکرێن لەبەهەشتدا پاداشتەکە گەورەترە. ئاوەها چێژی پاداشتی خۆپاکردنەوە لەگوناهی ئادەم و حەوا لەئیسلامدا، بە وێنەی سێکسوالیەوە پابەند دەکرێتەوە. ئاوەها ئایینەکان لەگوناهی یەکەم خۆیان پاکدەکەنەوە و پەلە لەمرۆڤ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بەهەشت و ببێتەوە بە (بونەوەرێکی خودایی) نەک (بان - خودایی) کەئادەم و حەوا بوو.
$ئادەم و حەوا وەک بونەوەرێکی بان خودایی$
دەبێت لێرەدا ئاماژە بەوە بدەم کە بوون بە (بانخودایی) مانای ڕیزپەڕکردنی خودا بو لەبەهەشتدا، تەجاوزکردنی حەرامی خودا بوو لەنێو قەرەباڵغی بەخشینەکانی خودا لەبەهەشت، تاکە شت کەنەدەکرا بکرێت خواردنی ئەو سێوی حەرامەیە بوو، کە لە تەورات و ئینجل و قورئاندا گێڕانەوەکان لەسەری ڕێکن. شەیتان وەک فریشتیەکی هەڵگراوە، وەک شۆڕشگێڕێک، وەک هەڵگەڕاوەیەکی ئەبەدی لەخودا لەم ئەکتی گوناهەیە بەشدارە، زەوی دەبێتە موڵکی شەیتان وئاسمان وبەهەشت بۆ خودا. لەم وێناکردنەوە ئادەم و حەوا لەبونەوەری خوداییەوە کەفڕێدەدرێنە سەر زەوی دەبن بونەوەری سرووشتی. لەم خاڵەوە جەنگ و نەخۆشی و سەربڕینی هابیلی کوڕی ئادەم بەدەستی قابیلی برای، دەبنە یەکەم لێدانی خواوەند لەئادەم، بەوەی دەبێت (ئازار بکێشێت) و کوڕەکانی یەکتر بکوژن. ئاوەها خودا نەک هەر ئادەم لەسەر خەونی (بان خودایی) سزادەدات، بەڵکوو دەیکات بەمرۆڤی سەر زەوی، لەسەر زەویەک کەشەیتان تەراتێنی تێدا دەکات، ئازار و نەخۆشی و موسیبەی بۆ دەنیرێت. ئاوەها خەونی مرۆڤ بەپێی هەموو ئایینەکان گەڕانەوەیە بۆ بوون بە (بونەوەرێکی خودایی) نەک لەسەر شێوازی ئادەمی سەر زەوی، بەڵکوو لەسەر شێوازی وێنەی ئادەم پێشئەوەی حەوای مێینەی بۆ بخوڵقێت وبەقسەی شەیتان هەڵبخەڵەتێت.
لەم ڤیزۆنەدا مێینە کەحەوایە ئەکتێکی سێکوسوالیە لەسەرێکەوە، ولەسەرێکی دیکەوە ئەکتێکی گوناهەپێکاری نێرینەیە! چێژی مێینە لەسەروو چێژەکانی دیکەوەیە وئەوەندە بەهێزە کەجادووی ئەوەی هەیە ئادەمی نێری ملکەچی خودا، هانبدات بۆ هەڵگەڕانەوە و بێ فەرمانی لەبەهەشتدا. سەیر نییە کۆی ئایینەکان زاخاودرابن بە وێنەی ڕق وبەجادوگەرکردنی مێینە. لەکریستومدا جادوگەر تەنیا مێینە و وێنەی مێینە بووە، لەسەدەی ناوەڕاست تادەگاتە کۆتایی سەدەی شازدە لەئەوروپادا بەهەزاران ئافرەت بەناوی جەنگی ئیمان لەدژی جادووگەران لەگۆڕەپانە گشتیەکاندا سوتێنران، و نمایشی سووتاندنیان بەدرێژایی دەسەڵاتی کڵێسا بۆتە بابەتی هەزاران تابلۆ و نیگارکێشی کلاسیک و بارۆک.
$لەئیسلامدا ئەم ئەکتە سێکسوالیە دەگەڕێتەوە بۆ نێو بەهەشتەکان و دەیەوێت مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی (ئادەمبوون) یان بیکاتەوە بە ئادەم، یاخود پیاو بکاتەوە بەئادەم لەبەهەشتەکانی خودا. بەڵام لەجیاتی یەک حەوا، زیاتر لەحەفتا حۆری پێدەبەخشێت. بەمانای لەئیسلامدا مرۆڤ دوای ئەوەی قەرزەکانی باوکی خۆی، (باجی گوناهەی باوکی) خۆی وگەندەڵی باوکی دایەوە، لەبەهەشتدا ئەم جارە وەک ئادەمێکی یەک حەوایی ناسوڕێتەوە، بەڵکوو وەک ئادەمێکی (حەفتا حەوایی) وەک بونەوەریکی خودایی ژیانی ئەبەدی بەسەردەبات.$
ئاوەها ئەم سوڕی گەڕانەوە بۆ بەهەشت و قەرزدانەوەی خودا، لەسەدەی سیانزە بەدواوە بەتەواوەتی لەکریستومدا دەبێتە خەمی سەرەکی دەسەڵاتی دەوڵەتی کەلەسەر بنەمای دەسەڵاتی کڵێسەی کاسیۆلیکی دامەزرا بوو. ئاوەها مرۆڤ ڕادەکات بۆ کڵێساکان پارەدەدات، بۆئەوەی بەپێی قەبارەی گوناهەکەی (پسوڵەی لێخۆشبوون) لەقەشەکان بکڕێت. لەڕەهەندێکی دیکەدا لەسوارچاک وجەنگاوەرە کریستانیەکاندا ئەم قەرزە لەگەڵ خودا یەکلایدەکرێتەوە. ئاوەها شارستانیە ئایینیە تەوحیدیەکان لەسەر بنەمای شوشتنەوەی (گوناهی ئادەم) و (ترۆپکەچێژ / Libido) خۆیان بەنێو مێژوودا درێژدەکەنەوە.
$مرۆڤ لەبەهەشتدا فێری گەندەڵی بوو$
(ئادەم) وەک (پیتەر سڵۆتێردایک) ئاماژەی پێدەدا (گەندەڵە Korrupt) و ئێمەش بەپێی ئەم تێزە ئایینیە, کە بێگومان ئیسلام لەگەڵیدا یەکدەگرێتەوە، هەڵگری ئەو گەندەڵیەین. بەمانای نەوەکانی ئادەم هەڵگری تۆویی ئەو گەندەڵیەن کە ئادەم لەبەهەشتدا فێری بوو. بێگومان ئادەم چیدەکات؟ یەکەمجار(سێکس) لەگەڵ (حەوا) و ژیان لەگەڵ حەوا و ڕزگاربوون لەتەنیایی، ئاوەها چێژی حەوای مێینە، وەهای لێدەکات پەلاماری شتیک بدات کەهی خۆی نییە، لەدرەختێک سێو لێبکاتەوە کەبێگومان موڵکی ئەو نییە. بەمشیوەیە گەندەڵی Korruption مانای؛ دەستبەسەراگرتنی ئەو شتەیە کەتۆخاوەنی نیت، سێوی خوداش تەنیا موڵکی درەختی خوادا بووە و ئادەم لەگەڵ یەکەم قەپاڵدا، یەکەمین گەندەڵی دەکات! بەمشێوەیە یەکەمین گەندەڵی لەبەهەشتەکانی ئایینەوە لەدایکدەبێت. بەمەش مرۆڤ لەڕەهەندە لاهوتی و میتافیزیکیەیدا بونەوەرێکە لەگەڵ خودا و لەتەنیشت خودا گەندەڵی ئەنجامداوە.
بیرۆکەی (گوناهە میراتی) قەشە (ئۆگەستین ئاوریلیۆس) دونیایەکمان دەخاتە بەردەم کەپڕیتی لەتاریکی و نەخۆشی و دەردوبەڵا و کارەسات، مرۆڤ لەم دونیایەدا هەرگیز بێگوناهەکردن و بێگوناهە نەبووە، مرۆڤایەتی لەبنەڕەتەوە وەک (سڵۆتێردایک) ئاماژەی پێدەدا؛ (وەک ئادەم، وەک سەرچاوەی سەرەکی یەکەمین پیاو لەنێو خودی خەڵقی خۆیداو لەتوخمی خۆیدا لەڕێگەی یەکەمین گوناهەوە گەندەڵبووە، ئەم گەندەڵیەش گوازراوەتەوە بۆ نەوەکانی داهاتووی. هەموو نەوەیەکی ئادەم لەئادەمەوە گەندەڵە.. 1.14) مرۆڤ بەنەعلەتکراوە بەگەندەڵی و ئەمانە هەمووی کاتێک ڕوودەدەن کەمرۆڤ (بونەوەرێکی خودایی) بووە، نەک مرۆڤیکی سرووشتی! لێرەدا من هەنگاوێک لە تێزەکانی فەیلەسوفی ئازیزمان (پیتەر سڵۆتێرداێک) دووردەکەومەوە و پێشئەوەی بگەڕێمەوە بۆ سەر تێزەکانی دەڵێم: مرۆڤ کاتێک گەندەڵی کردووە بونەوەرێکی خودایی بووە، نەک بونەوەریک لەنێو بووندا!
مرۆڤ هێشتا فڕێنەدرابووە نێو بوونەوە و لەبووندا هەستی بەنیگەرانی نەکردووە کەگەندەڵی کردووە. ئادەم لەنێو بەهەشتەکانی خواوەندەوە گەندەڵی کردووە کەئەوسا مرۆڤ نەبووە، بەڵکوو بونەوەرێکی خودایی بووە. ئادەم وەک ئێمە لەگۆشت و خوێن و ژیان و مردن درووستنەبووە، جلی نەپۆشیوە و وەک ئێمەش نانی نەخواردووە و پیسایی نەکردووە و بەهەشتی بەبۆنی ئارەقی و بۆنی پیسایی خۆی و بەخۆڵەکانی خۆی پیسنەکردووە، کە گەندەڵی کردووە، ئەوسا ئەو و حەوا دوو بونەوەری خوادای بوون.
$لەگەڵ یەکەم ئەکتی سێکسوالی و ئەشقی نێوان ئادەم و حەوادا، (چێژ) دەبێتە ئەو ئەڵقەیەی ئادەم لەحەوا هەڵدەگەڕێنێتەوە و دەیانکات بە هاوەڵی شەیتان، لێرەوە یەکەمین یاخیبوون لەچێژەوە دەستپێدەکات، بەڵام چێژێکی سێکسوالی کەبونەوەر تەنیا ناکاتەوە وەک خودا کەخۆی تەنیایە، بەڵکوو بونەوەر دەکات بەجووتێکی هەمیشەیی.$ لێرەوە گەندەڵی ڕوودەدات، بەوەی گەندەڵی ئادەم کەبونەوەرێکی خودایی بوو، لەپێناوی درێژەپێدانی چێژی خۆی بوو لەگەڵ حەوا، کەوێنەی مێینەیە لەبەهەشتدا. گەر لەم ڕەهەندە تیۆلۆگیەوە، دیالۆگ لەگەڵ ئەم ڤێرسیۆنەی چیرۆکی گوناهەی یەکەمدا بکەین، دەبینین ئەکتێکی سێکسوالی قووڵ دوو بونەوەری خودایی دەکات، بەدوو بونەوەری سرووشتی لەسەر زەوی! بەڵام بێگومان وەک دەرئەنجامی گەندەڵیەک کەلەبەهەشتدا کردوویانە، نەک لەسەر زەوی. لەکاتێکدا کردوویانە کەخودایی بوون و لەتەنیشت خوداوە ڕاکشاون و لەگەڵ ئەودا قسەیان کردووە، ئیدی بۆچی دەبێت وەک (پاوڵۆس و قەشە ئۆگستین) و ئایینەکان دەڵین مرۆڤ باجی ئەو گەندەڵیە بدات کەلەبەهەشتەکانی خوداوە هاتۆتە سەر زەوی نەک بەپێچەوانەوە؟
پارادۆکسی ئایینی لەوەدایە کەگەندەڵی لەم ڕەهەندە تیۆلۆژیەدا، خۆی لەخۆیدا درووستکراوێکە لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە بۆ ئێمە دابەزیوە! بۆماوەیەک و میراتیەکە لەڕێگەی سێکسوالیەت و سێکسکردن لەبەهەشتدا درووستبووەو نەوەکانی ئادەم، کەچیتر خودایی نین و مرۆڤن لەگۆشت و خوێن ئەوەی لەخوداوە بۆیان دەمێنێتەوە، تەنیا گەندەڵیە. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 612 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 14-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-06-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 612 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,421
Wêne 105,714
Pertk PDF 19,160
Faylî peywendîdar 96,493
Video 1,307
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.515 çirke!