پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سیستمی پەروەردەو مەنهەجی خوێندن لەسایەی دەسەڵاتی داعش
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیستمی پەروەردەو مەنهەجی خوێندن لەسایەی دەسەڵاتی داعش

سیستمی پەروەردەو مەنهەجی خوێندن لەسایەی دەسەڵاتی داعش
$سیستمی پەروەردەو مەنهەجی خوێندن لەسایەی دەسەڵاتی داعش$
نووسینی: #ئیدریس سیوەیلی#
$پێشەکی$
پەروەردە ڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لەپێگەیاندنی نەوەکانی ئاییندە، بەشێوەیەک دەکرێت لەڕێگەی سیستمی پەروەردەوە ڕەنگڕێژی دیدگاو دونیابینی ورەفتاری داهاتوی تاکەکانی کۆمەڵگە بکرێت، داعش وەک هێزێکی ئایدۆلۆژی توندڕەو بەگرنگیەوە لەم ڕۆڵەی ڕوانیوەو هەوڵیداوە لەڕێگەیەوە کۆمەڵگەیەک بنیاد بنێت کەڕەنگدانەوەی ئایدۆلۆژیاکەی بێت، بۆیە لەماوەیەکی کورت و بەخێرایی داعش گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لەسیتمی پەروەردەو مەنهەجی خوێندنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیدا کرد، بەشێوەیەک کەتەریب بێت لەگەڵ ستراتیژی سیاسیی و ئایدۆلۆژی داعش، ئەم توێژینەوەیە لەسەر سیستمی پەروەردەی داعش و ناوەرۆکی پەڕتووکەکانی خوێندنی ئەو هێزەیە، توێژەر بەپشتبەستن بەنووسخەی ئەلیکترۆنی پەڕتووکەکان توێژینەوەکەی ئەنجامداوە، پەروەردەو فێرکردن لای داعش بوارێکە تا ئێستا توێژەران گرنگی کەمیان پێداوە، دەکرێت چەندین توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر بکرێت و ستراتیژی پەروەردەو فێرکردن لای داعش بخرێتە بەرباس، بەتایبەت لەدو توێی پەڕتووکە پەروەردەییەکان و ئەو پەڕتووکانەی تریش کەداعش بڵاویکردونەتەوە لەبوارەکانی فیکرو فیقی ئیسلامی، کەتێیاندا تێزەکانی داعش بۆ پەروەردە، فێرکردن و کۆمەڵگەی ئاییندە ڕوندەبێتەوە.
$سەرهەڵدانی داعش، ئەڵقەیەک لەمێژوی توندڕەوی و تیرۆر$
ڕوخاندنی بەعس لە (2003) دەرگای بەڕوی نەیارانی ئەمریکادا کردووە کەڕوبکەنە ئێڕاق بۆ بەگژاچونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەئێڕاق، لەو نێوەندەشدا چەکدارانی سەر بەڕێکخراوی قاعیدە، لەسەرو هەموشیانەوە ئەبو موسعەب زەرقاوی جێپێی خۆی لەئێڕاق قایمکرد.
ساڵێک دوای ڕوخاندنی بەعس، بەسەرۆکایەتی ئەبو موسعەب زەرقاوی، لەئێڕاقدا گروپێکی چەکداری بەبێ ئەوەی هیچ ناوێکی لەخۆی نابێت دەستیکرد بە ئەنجامدانی کردەوەی چەکداری، دواتر بەناوی کۆمەڵەی تەوحیدو جیهاد زەرقاوی بەڕەسمی خۆی ناساند، دوای هەشت مانگ لەکارکردن و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەلقاعیدەدا، لە (8 تشرینی یەکەمی 2004) زەرقاوی بەیعەتی دایە ئوسامە بن لادن، ئەو گروپە خۆی وەک نوێنەری ڕاستەقینەی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە ناساند، ناوی گروپەکەی لە تەوحیدو جیهادەوە کردە ڕێکخستنی ئەلقاعیدەی جیهاد لەوڵاتی ڕافیدەین.
دواتر بۆ پەرەپێدانی زیاتری کار، ئەنجومەنی شورای موجاهیدان لەحەوت گروپ و ڕێکخراوی ئیسلامی پێکهات. لە (حوزەیرانی 2006) ئەبو موسعەب زەرقاوی لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کوژرا، ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لەئێڕاق، بۆ قۆناغی دوای زەرقاوی ئەبو حەمزەی موهاجیری وەک ئەمیری گروپەکە دەستنیشانکرد.
لە (تشرینی دوەمی 2006) گروپ و ڕێکخراوەکانی شوێنکەوتوی زەرقاوی ئەبو عومەری بەغداییان وەک ئەمیری شورای موجاهیدان دەستنیشانکردو دەوڵەتی ئێڕاقی ئیسلامییان ڕاگەیاند، دوای کوژرانی ئەبو عومەرو ئەبو حەمزەی موهاجیر، ئەبوبەکر بەغدای بوە بەرپرسی گروپەکە، لەسەردەمی ئەبوبەکر بەغدایدا دەوڵەتی ئێڕاقی ئیسلامی گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینی.
ئەبوبەکر بەغدای لەماوەیەکی کورتدا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕەوتی ژیانی ڕێکخراوە جیهادییەکانی ئێڕاق و سووریاو وڵاتانی ئیسلامی درووستکردو دەوڵەتی ئیسلامی ئێڕاق و شامی پێکهێنا کە بە (داعش) ناسرا، لەدەستپێکی ئەم قۆناغەدا ڕۆژی (29 حوزەیرانی 2014) لەبەیاننامەیەکدا ئەبو محەمەد عەدنانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند، ناوی دەوڵەتی ئیسلامی ئێڕاق و شام گۆڕاوە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی (خەلافەتی ئیسلامی) و ئەنجومەنی شوراو ئەهلی حەلوعەقد، ئەمیری دەوڵەتەکە (ئەبوبەکر بەغدای)یان وەک خەلیفە هەڵبژاردوەو بەیعەتیان پێداوە، ناوی ڕەسمی ڕێکخراوەکەیان دەوڵەتی ئیسلامییەو کار بۆ لابردنی سنورە دەستکردەکان و گێڕانەوەی شکۆی خەلافەت دەکەن.
دوای گرتنی موسڵ، داعش بەڕاگەیاندنی دەسەڵاتێک بەناوی خەلافەتی ئیسلامی، خۆی وەک چەتری گروپ و ڕێکخراوە ئیسلامییە جیهادییە سەلەفییەکان لەقەڵەمدا، ڕۆژی شەممە (5 تەمموز 2014) پێگەکانی داعش تۆمارێکی ڤیدیۆیی یەکەم وتاری هەینی خەلیفەی دەوڵەتەکەیان بڵاوکردەوە، کەتێیدا ئەبوبەکر بەغدای لەمزگەوتی گەورەی موسڵ بۆ یەکەمجار وەک خەلیفە دەرکەوت، بەو جۆرە بەکردەوە بەشێکی بەرفراوانی زەوی ئێڕاق و سووریا بوە بەشێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی داعش.
$سیستمی خوێندنی داعش$
ژمارەی خوێندکارانی داعش لە ساڵی (2015) بەپێی ڕاگەیەنراوە فەڕمییەکانی داعش لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیدا بو گەیشتە (600) هەزار خوێندکار، کە لەلایەن (50) هەزار مامۆستاوە وانەیان پێدەوترێتەوە، قۆناغەکانی خوێندن بۆ سەر سێ ئاست دابەشکراوە، منداڵ لەتەمەنی (6) ساڵی دەنێردرێتە خوێندن، قۆناغەکان پێکهاتون لەسەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی، هەمویان بەنۆ ساڵ کۆتاییان دێت، سەرەتایی (5) ساڵ، ناوەندی (2) ساڵ و ئامادەیی (2) ساڵ، بەمەش تاک لەتەمەنی (15) ساڵی دەچێتە قۆناغی زانکۆ، ماوەی خوێندن (10) مانگە بەپێی ساڵی کۆچی کە لەدو وەرز پێکدێت، کۆی سیستەمی پەروەردە لەلایەن دیوانی فێرکردن بەڕێوەدەبرێت و حەوت ساڵی یەکەمی خوێندن ئیلزامییە بۆ هەمو تاکێک، هاوکات وتنەوەی وانەی تایبەت و کردنەوەی قوتابخانەی تایبەتیش قەدەغەیە، تەواوی ئەو مامۆستایانەش کە لەسەرەتای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامییەوە پەیوەندییان کردەوە بەسیستمی پەروەردەوە، تەوبەیان پێکراوەو لەمامۆستایانیش قەدەغەکراوە ڕیش بتاشن و دەبێت پانتۆڵی کورت لەپێ بکەن.
لەناو بابەتەکانی خوێندن، پەروەردەی هونەر، پەروەردەی نیشتمانی، پەروەردەی ئیسلامی، پەروەردەی کریستیان، بابەتەکانی فەلسەفەو کۆمەڵناسی، لابراون، بابەتە کۆمەڵایەتییەکانیش لابراوەو مێژو جوگرافیا بەشێوەی سەربەخۆ دەخوێندرێن، بابەتەکانی پەروەردەی جەستەیی، ئاداب، فیقهی ئیسلامی، عەقیدەی ئیسلامی، قورئان، فەرمودە، عەقیدەی ئیسلامی بەشێوەی چڕ دەخوێندرێن، ناوەرۆکی بابەتەکانیش لەگەڵ سیستم و یاساکانی داعش تەبایە، بەگشتی بیری توندڕەوی لە ناخی منداڵاندا دەچێنرێت، ئەم گۆڕانکارییەش بەپێی نووسراوی ژمارە (00001) لە (1435) کۆچی کەواژۆی بەرپرسی دیوانی فێرکردنی لەسەرە کراون، بەگوێرەی نووسراوەکە بڕیاردراوە بەلابردنی ئەو مەنهەجانە لەخوێندن و لەشوێنی ئەوە هەندێک بابەتی تر دانراوە.
هەر لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کەوشەی نیشتمان لەهەر شوێنێکی پەڕتووکی خوێندن هەبێت بگۆڕێت بەدەوڵەتی ئیسلامی، هەروەها کۆماری عەرەبی سوری بگۆڕیت بەدەوڵەتی ئیسلامیی.
داعش لەقوتابخانەکان خوێندکارانی پابەندکردووە بەسیستمی یەکپۆشی و کچەکانیش پەچە دەپۆشن، مامۆستایانی ژن وانە بەکچان دەڵین و پیاوانیش بە کوڕان، تێکەڵی هەردو ڕەگەزەکەش قەدەغەیە.
$چیرۆکی دانانی مەنهەجی خوێندنی داعش$
دیوانی فێرکردن، یەکێکە لەو دیوانانەی هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامییەوە پێکهێنرا، دیوانەکە لەلایەن کەسێکی میسرییەوە بەرێوەدەبرا کە بە (زولقەرنەین) ناوبانگی دەرکردووە، ناوبراو ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیەو ماوەیەکی زۆر لەو وڵاتە ژیاوەو سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەی دانانی مەنهەجەکانی داعشی کردووە.
لە (حوزەیرانی 2014)و دوای چەند ڕۆژێک لەگرتنی موسڵ، دیوانی فێرکردنی داعش لەویلایەتی نەینەوا کۆبونەوەیەکی ڕێکخست بەمەبەستی دیاریکردنی کەسانی پسپۆڕ لەبواری مەنهەج، بەو نیازەی مەنهەجی تایبەت بەو دەوڵەتە دابنێن، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕتووکخانەی ناوەندی زانکۆ موسڵ کرایە شوێنی کۆبونەوەی لیژنەی دانانی مەنهەجی خوێندن، لەو ماوەیەشدا فەرمانبەرانی پەڕتووکخانە مۆڵەتی درێژخایەنیان پێدرا، تا ئاگاداری کاروبارەکانی لیژنەکەو دانانی مەنهەج نەبن، ئەندامانی لیژنەکان بۆ ماوەی چەند مانگێک بەشێوەیەکی چڕ خەریکی دانانی مەنهەج بون، ژمارەی ئەندامانی بەشدار لەلیژنەکە (50) کەس بو لەپسپۆڕی جیاواز، لەو ماوەیەشدا هەندێک لەسەرکردەکانی داعش سەردانی لیژنەکانیان دەکرد و لەنزیکەوە چاودێری بەرەوپێشچونی کارەکانیان دەکرد، هەندێک لەئەندامانی لیژنەکەش کەپسپۆڕی ئەو بوارە بون و ئەندامی داعش نەبون، ناچارکرابون کە بەشداری ئەو لیژنانە بکەن، جگە لەپەڕتووکی خوێندکار بۆ زۆرێک لەبابەتەکانیش ڕێبەری مامۆستا ئامادەکراوە.
$ناوەرۆکی پەڕتووکەکانی خوێندن$
لەسەرەتای هەمو پەڕتووکەکان هەندێک ڕێنمایی بۆ مامۆستا نووسراوە، پاشان بە شێوەیەکی ورد لەسەرەتای وانەکان ئامانجی ڕەفتاری خوێندنی وانەکە دیاریکراوە، بەگشتی پەڕتووکەکان چالاکی زۆر لەخۆ دەگرن، قەبارەی پەڕتووکەکان جیاوازن لە (40) لاپەڕەوە تا (150) لاپەڕەی تێدایە.
لەڕوی هونەرییەوە پەڕتووکەکانی داعش تا ڕادەیەکی زۆر لەئاستێکی بەرزدان، وێنەو شێوەی زۆری تێدایە بۆ ڕونکردنەوەی بابەتەکان، لەوێنەکاندا کەسەکان ئەو پۆشاکانەیان پۆشیوە کەچەکدارانی داعش دەیپۆشن، ژنەکانیش پەچەیان پۆشیوە، لەهەندێک لەپەڕتووکەکان، لەکۆتایی بەشەکاندا وێنەی سەربازو چەک دانراوە، یان ئاڵای داعش دانراوە بێ ئەوەی ناوەرۆک هیچ پەیوەندی بەوەوە هەبێت.
کۆی گشتی ئامانجەکانی خوێندن لەدەوری ئەوە خول دەخۆن کەتاکێک پێبگەیەنن گۆشتکراو بێت بەو ئایدۆلۆژیایەی داعش بڕوای پێیەتی، کەدونیابینی سەلەفی جیهادییە، هەمو بابەتەکان لەو چوارچێوەیەدا دانراون، کەئەو ئامانجە بەدیبێنن، هەوڵدراوە بابەتە زانستییەکان پەیوەست بکرێنەوە بەئایەت و حەدیسەوە، لە ناوەرۆکی پەڕتووکەکانی زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش زۆرتر جەخت لەسەر ئەو بابەتانە کراوەتەوە کەڕۆڵی دەوڵەتەکەی داعش گەورە نیشان دەدەن، یان ڕۆڵی سەربازەکانی بەرزدەنرخێنن، هەر لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە منداڵ لەسەر ئەوە پەروەردە دەکرێت کەبەیعەت بداتە خەلیفەکەی داعش و پەیوەستبونی خۆی بۆ دەرببڕێت، ئەمەش لەپەڕتووکی (پەروەردەی جەستەیی) پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ڕەنگیداوەتەوە، لەیەکێک لەیارییەکان کاتێک بەرپرسی گروپی یارییەکە بەدەوری هاوڕیکانیدا دەخولێتەوە دەڵێت (بەیعەت بدەنە خەلیفە بەغدای هاشمی).
پەڕتووکی عەرەبی زۆرترین پشکی لەتەبەنیکردنی بیری داعش بەردەکەوێت، وێڕای ئەوەی لەزۆر شوێنی پەڕتووکەکانی عەرەبی باسی ڕوداوە مێژوییەکان کراوە، وێنەی چەکدارانی داعش دانراوە، داعش پەڕتووکی عەرەبی سیخناخ کردووە بەچیرۆکی مێژویی و بەسەرهاتی سەربازانی دەوڵەتەکەی و جیهادو ئەو جیهادییانەی لەدەرەوە پەیوەندییان بەداعشەوە کردووەو چۆن خۆیان گیانفیدای ئەو دەوڵەتە کردووە، بۆ زۆرتر ڕۆشنکردنەوەی ئەوە چەند نموونەیەک لەپەڕتووکی عەرەبی لەقۆناغە جیاوازەکان وەردەرگرین، پەڕتووکی عەرەبی (قراءتي الجميلة) پۆلی دوی سەرەتایی چەند وانەی تایبەتە بەجیهادو نەوەکانی خەلافەت و پشتیوان و کۆچەرییەکان کە چۆن کۆچیان کردووە بۆ دەوڵەتی خەلافەت و خۆیان لەکافران داڕنیوە.
لەپەڕتووکی (القراءة العربية) پۆلی چوار چیرۆکی ئەبو عاسم جەزراوی باس کراوە، کە چۆن لەسعویە شەکەنجە دراوە، بەڵام پاش ڕزگاربونی لەبەندیخانە کۆچی کردووە بۆ شام، لەوێ خزمەتی براکانی دەکات و چێشت لێدەنێت و قاپ دەشوات.
لەهەمان پەڕتووک، چیرۆکی ئەبو ئوسامە مەغەریبی باس کراوە، کە لەوڵاتی خۆیەوە زەوی فرۆشتوەو هاتوەتە ئێڕاق و پەیوەندی بە موجاهیدانەوە کردووە، ئۆتۆمبێلێکی کڕیوەو لەکردەوەیەکی خۆکوژیدا بینای نەتەوە یەکگرتوەکانی لە بەغدا تەقاندوەتەوەو چەندین کەسی بیانی کوشتوە، بەهۆی ئەم کارەوە نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریداوە وڵاتی ڕافیدەین جێبهێڵێت، هەر لەهەمان پەڕتووک، چیرۆکی ئەبو عەبدولڕەحمان بەیلاوی گێڕدراوەتەوە کەگوایە یەکێکە لەسەربازە دڵسۆزەکانی داعش و دو ڕۆژ بەر لەگرتنی موسڵ کوژراوە.
لەهەمان پەڕتووک لەباسی پێشەوای دادپەروەردا کەچیرۆکێکی عومەر کوڕی عەبدولعەزیز گێڕدراوەتەوە وێنەی ئەبوبەکر بەغدای دانراوە، لەبابەتێکی تردا چیرۆکی عەبدولڕەحیم ئوسترالی باس کراوە کەچۆن پەیوەندیکردووە بەڕیزەکانی داعش و لەکردەوەی خۆکوژی بەشداریکردووەو کوژراوە.
لەپەڕتووکی (القراءة) پۆلی پێنج باسی عەبدوڵڵا ئەنساری کراوەو چیرۆکەکەی گێڕدراوتەوە وەک گیانفیدایەکی داعش ناسێنراوە، کەچۆن خۆی بەخشیوەو کوژراوە، لەهەمان پەڕتووک ژیاننامەی ئەبوجەندەل قوسەیمی باس کراوە کەچۆن کۆچی کردووە بۆ یەمەن و پەیوەندیکردووە بە موجاهیدانەوەو لەوێ کوژراوە، لەپەڕتووکی ئەدەبی عەرەبی پۆلی یەکی ناوەندیش نامەیەکی ئەبو موسعەب زەرقاوی وەک نموونەی داڕشتن هێنراوەتەوە.
پەڕتووکی بیرکاری، یەکێکی ترە لەو پەڕتووکانەی نموونەو چالاکییەکانی بەشێوەیەکی ئامانجدار خراونەتە خزمەتی ئەجێندای داعشەوە، لەزۆر شوێنی پەڕتووکی بیرکاری بۆ جێبەجێکردنی کردارەکان نموونە بەچەک و فیشەک هێنراوەتەوە.
لەبیرکاری پۆلی یەک هاتوە: لەناو سندوقێکدا (23) فیشەکی کڵاشینکۆف هەیە، ئەگەر (5) فیشەکی تری بۆ زیاد بکرێت، کەواتە سندوقەکە چەند فیشەکی تێدایە؟ لەنموونەیەکی تردا هاتوە: لەغەزایەکدا (70) جەنگاوەر بەشدارییان کرد، بەڵام (29) جەنگاوەر هەڵیانکوتایە سەر دوژمن، چەند جەنگاوەر نەیانتوانی هەڵکوتنە سەر دوژمن؟
لەپەڕتووکی بیرکاری پۆلی سێ هاتوە: قەناسبەدەستێکی دەوڵەتی ئیسلامی لەمانگی یەکەمدا (88) ڕافزی (شیعە-توێژەر)ی پێکا، لەمانگی دوەمدا (95) سەربازی هەڵگەڕاوەی پێکا، ژمارەی پێکراوەکان لەماوەی دو مانگدا چەندە؟
لەپەڕتووکی بیرکاری پۆلی پێنجەمی سەرەتایی هاتوە: لەیەکێک لەجەنگەکاندا ژمارەی سەربازانی دەوڵەتی ئیسلامی گەیشتە (275) هەزارو (220) پاڵەوان، ژمارەی سەربازە ترسنۆکەکانی کوفر گەیشتە (356) هەزارو (230) کەس، ژمارەی کامیان زۆرترە؟
پەڕتووکی ئینگلیزیش پشکی هەیە لەبەدیهێنانی ئەجێندای داعش، جگە لەدەیان وێنە کەئاماژەن بۆ بیری توندڕەوی، چەندین بابەتیش تەرخانکراوە بۆ بابەتی تایبەت بەبیرو بەرنامەی داعش، لەپەڕتووکی ئینگلیزی پۆلی چوار، گفتوگۆی نێوان دو منداڵ تایبەتە بەباسکردن لەئاڵای داعش و ڕەنگەکەی، لەهەمان پەڕتووک لەبابەتێکی تر تەرکیز کراوەتە سەر دروشمی (الباقیە) کەدروشمێکی دیاری داعشە.
لەپەڕتووکی ئینگلیزی پۆلی پێنج، بۆ نیشاندانی شێوەی درووستکردنی پێناس، ژیاننامەی چەکدارێکی داعش خراوەتەڕو کە لەفەڕەنساوە هاتوەو لەموسڵ نیشتەجێبوە، لەهەمان پەڕتووک باس لەئاڵای داعش کراوەو کراوەتە بابەت.
$سود وەرگرتن لەمێژو بۆ شەرعییەتدان بەداعش$
لەیەکەم وانەی مێژوی پۆلی یەکەمی ناوەندی کەتایبەتە بەژیاننامەی پێغەمبەر، بەحەدیسێک دەستپێدەکات کە باس لەقۆناغە مێژوییەکانی ئیسلام دەکات، حەدیسەکە ئیمام ئەحمەد گێڕاویەتییەوەو بەم شێوەیە:پێغەمبەرێتی لەناوتان دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی خوا دەیەوێت بمێنێتەوە، پاشان کەخوا ویستی هەڵیدەگرێت، دواتر خەلافەت لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر دەبێت، تا ئەو کاتەی خوا دەیەوێت دەمێنێتەوە، پاشان کەخوا ویستی هەڵیدەگرێت، دواتر پاشایەتی چاوبەستکار، تا ئەو کاتەی خوا دەیەوێت دەمێنێتەوە، پاشان کەخوا ویستی هەڵیدەگرێت، دواتر پاشایەتی ستەمکار، تا ئەو کاتەی خوا دەیەوێت دەمێنێتەوە، پاشان کەخوا ویستی هەڵیدەگرێت، پاشان خەلافەت لەسەر ڕێبازی پێغەمبەرو پاشان بێدەنگ بو.
لەڕاڤەی ئەم حەدیسەدا لەپەڕتووکەکەدا هاتوە کەئەم بڕگەی کۆتایی بەدامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی لەسەر دەستی ئەبوبەکر بەغدای دەستپێکردووە، لەبەر ڕۆشنایی فەرمودەکە سەرجەم قۆناغەکانی مێژوی ئیسلام بەم شێوەیە دابەشکراون:
1- سەردەمی پێغەمبەر.
2- سەردەمی خولەفای ڕاشدین.
3- سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی چاوبەستکار کەئومەوی و عەباسی و عوسمانییەکان دەگرێتەوە.
4- سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی ستەمکار کە بەڕوخانی عوسمانییەکان دەستپێدەکات و سەردەمی حوکمڕانی عەلمانییەکان دەگرێتەوە کە بەشەریعەت حوکمیان نەکردووە.
5- سەردەمی خەلافەت لەسەر مەنهەجی پێغەمبەر: بەڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر دەستی ئەبوبەکر بەغدای دەستپێدەکات.
بەم شێوەیە داعش دەخوازێت لەقوڵایی مێژوەوە شەرعیەت بەدەستبهێنێت و خۆی بەکۆتا ئەڵقەی ئەو مێژوە بناسێنێت کە لەفەرمودەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئەبوبەکر بەغدایش وەک تەواوکەری ئەو مێژوەو گێڕەرەوەی شکۆی خەلافەت ئەژمار دەکرێت.
جگە لەپشتبەستن بەو دەقە، داعش لەڕاڤەی ئەو دەقانەی باس لەگروپی ڕزگاربو (الفرقە الناجیە) دەکەن، هەوڵیداوە بەو ئاڕاستە لێکدانەوەی بۆ بکات کەئەوە چەکدارانی داعشن لەخانەی ئەو گروپە ڕزگاربوەدان، بۆیە هەوڵدراوە لێحکچون لەنێوان ئاماژەکانی فەرمودەکەو چەکدارانی داعش درووستبکرێت.
$دەرئەنجام$
لەم توێژینەوە کورتەدا کەتایبەتە بەپەروەردەی فەڕمی لای داعش، توێژەر ئەم ئەنجامانەی لا گەڵاڵە بو:
1- داعش لەسەر زەوی لەڕوی سەربازییەوە تێکشاوە، بەڵام کەلەپورێکی مەعریفی و فیقهی جێهێشتوە کەکاریگەرییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆرتر دەمێنێەوە.
2- داعش وەک هێزێکی ئایدۆلۆژی، بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاریکردووە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی گۆشکراو بەو تێزەی داعش بڕوای پێیەتی، بۆ ئەوەش بە شێوەیەکی چڕ کاری لەسەر پەروەردەو فێرکردن کردووە.
3- پەڕتووکی مەنهەجی خوێندنی قوتابخانەکانی داعش کۆک و تەبان لەگەڵ ئەو بیرە توندڕەویی و دونیابینیەی داعش لەسیاسەتدا پەیڕەوی کردووە.
4- لەڕوی هونەرییەوە بەراورد بەو تەمەنە کورتەی دەوڵەتەکەی داعش، پەڕتووکەکانی خوێندن لەئاستێکی بەرزدان و وردەکاری زۆری تێداکراوە.
5- داعش هەوڵیداوە شەرعییەتی خۆی لەمێژوەوە وەربگرێت و پشتبەستن بە حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلام و ترنجاندنی لەناو پەڕتووکی مێژوودا ئەمە بەرجەستە بکات. [1]
ئەم بابەتە 341 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان- 30-05-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-05-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 341 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.329 چرکە!