پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,444
وێنە 105,711
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,456
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی سێیەم)
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی سێیەم)$
نووسینی: د. هێرش قادری
$ناسیونالیزم/ ئیسلامی مودێرنی عەرەبی:$
پاش لاوازبوونی دەمارگیری عەرەبی و هێرشی قەومی تورک، کە هاوشێوەی عەرەبە ئیسلامییەکان بە مەبەستی تاڵانکردن هێرشیان کردووە، دەسەڵات و خەلافەت کەوتە دەستی تورکەکان و بەرژەوەندی ئەوان. هاوکات لەگەڵ داڕمانی ئیمپراتوری عوسمانی و هەروەها لەناوچوونی خەلافەتی ئیسلامی، نەتەوە عەرەبییەکان کەوتنە نێو بۆشاییەکی فکرییەوە و لە چوارچێوەی ئەو وشیارییەی کە بەهۆی ناسیوناڵیزمی عەرەبی دەستیان کەوتبوو، بۆ زیندووکردنەوەی هژمونی و دەسەڵاتی ڕابردووی خۆیان دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسایەوە. هەموو جارێک وەک کەڵەشێرێکی سەربڕاو، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە فکرییە، پەنایان بۆ یەکێک لە ئیدیۆلۆژییە ڕۆژاواییەکان وەک ناسیونالیزم، سۆسیالیزم و لیبراڵیزم دەبرد، تاکو لە چوارچێوەی هەنگاونان بەرەو مودێرنێتە، دەسەڵات و هژمونی عەرەبی زیندوو بکەنەوە.
$عەرەبەکان پاش ئاشنابوونیان لەگەڵ ڕۆژاوا و بەئاگاهاتنەوە سەبارەت بە دواکەوتوویی خۆیان و پێشکەوتوویی ڕۆژاوا، بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی خۆیان و زیندووکردنەوەی شکۆ و مەزنایەتی عەرەبەکان و ئازادبوون لە هژمونی تورک و کۆلۆنیالیزم، پەنایان بە ئیدیۆلۆژی ڕۆژاوایی ناسیونالیزم بردووە.$
ناسیوناڵیزمی عەرەبی، هەموو جارێک بۆ گەشەپێدان و زیندووکردنەوەی شکۆ و مەزنایەتی عەرەبی، ئیدۆلۆژییەکانی بەکار دەهێنا. واتە لیبرالیزم، سۆسیالیزم و کۆمونیزم و... بەڵام بنەڕەتی هەموویان ناسیونالیزم و وشیاری نەتەوەیی قەومی عەرەب بووە. پاش شکستی ئیدیۆلۆژییە ڕۆژاواییەکان لە زیندووکردنەوەی شکۆومەزنایەتی عەرەبی و درێژەپێدانی قەیرانی فیکری لە کۆمەڵگای ئیسلامی/عەرەبی، عەرەبەکان دیسان پەنایان بۆ ئیسلام برد، بەڵام نە وەک دینێکی ئاسمانی، بەڵکوو وەک هێزێکی سیاسی وئیدۆلۆژیک بە مەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆی ڕابردووی عەرەب. بە وتەی توماس بوتکو، ئیسلامی سیاسی سەردەم، ئامرازی هژمونیکی ڕۆشبیرە عەرەبەکان لە پێناوی بە دەستهێنانی دەسەڵات بووە. ناسیوناڵیزمی عەرەبی ڕەشید ڕزا، ساتع ئەلحەسری، کەواکبی و میشل عەفلەق و... ناسیوناڵیزمێکی سکۆلار و دژە دین نەبووە و بەڵکوو لەگەڵ دینی ئیسلام یەکڕیز و هاوتەریب بووە. بەهۆی ئەوەی کە بە بۆچوونی ئەوان، ئیسلام وەکو دینی کریستیان بیانی (روم) بۆ نەتەوەکانی ئاڵمان و فەرانسە نەبووە، تاکو سامانی عەرەبەکان داگیر بکات، هەروەها ناسیوناڵیزمی دژ بە دین واتای نەبووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئیسلام هۆکاری هژمونی وباڵادەستی عەرەبەکان بەسەر غەیری عەرەب بووە. هەر بەهۆی ئەوەش بووە کە حزبی بەعسی شۆڤینیزم کە تەنیا خاک و خوێنیان دەپەرست، لە پەیوەندی ناسیوناڵیزم و ئیسلام و زیندووکردنەوەی ئیسلام بەرگرییان دەکرد، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە زیندووکردنەوەی ئیسلام بە واتای زیندووکردنەوەی عەرەب بووە و ئاکامی چاوەڕوانکراوی ناسیونالیزمی عەرەبی بەعس/عەفلەق، خەلافەتی ئیسلامی داعش بووە.
$ئیسلامی سیاسی عەرەبی، چ لە چوارچێوەی ئیخوان و چ فکری سەلەفی، لە دەمارگیری قەومی عەرەبی و بەمەبەستی زیندووکردنەوەی شکۆ و مەزنایەتی ڕابردوو و هەروەها هژمونی و زاڵبوون بەسەر غەیری عەرەبدا سەرچاوەی گرتووە. تەنانەت ئیخوان ئەلموسلمین لە سەرەتادا بانگەشەی بۆ ئیدیۆلۆژی عەرەبیزم دەکرد کە لە دواییدا و بۆ دژایەتی لەگەڵ هژمونی ناسیوناڵ سکۆلاری ناسر، کە قەیرانی سوئزی چارەسەر کردبوو، هەورەها بەمەبەستی دژایەتی سیاسی لەگەڵ جەمال عەبدولناسر و دژایەتی لەگەڵ ناوبانگی ئەو لەنێو وڵاتانی غەیری عەرەبی، پەیرەو و پرۆگرامی خۆیان گۆڕی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر، پەنایان بۆ ئیدیۆلۆژی ئیسلام بردووە.$
ئیخوان پێش شۆڕشی 1952 و دەرکەوتنی جەمال عەبدولناسر، خۆیان بە ڕزگارکەری نەتەوەی عەرەب ئەژمار دەکرد و گەڕاندنەوەی شکۆ و مەزنایەتی نەتەوەی عەرەب ئامانجی ئەوان بووە (قادر، 2000، 9). هەروەها ئەوان لە ساڵی 1939 لە پرسی فەلەستین، ڕۆڵێکی گرینگیان لە بەرگری لە مافی عەرەبەکان بووە (عینایەت، 1360، 154). بەڵام پاش شکستهێنانی ناسر و عەرەبەکان بەرانبەر بە ئیسرائیل کە لە ڕاستیدا بە واتای شکستهێنانی ئیدیۆلۆژی سوسیالیزم وناسیۆناڵیزم بوو، ئیخوان شەڕی نێوان عەرەب – ئیسرائیلی بە شەڕی نێوان ئیسلام و یەهودییەت ئەژمار کرد (هەمان سەرچاوە، 157). هەروەها ئیخوان بۆ باڵادەستی خۆی پەنای بۆ ئیدیۆلۆژی ئیسلام برد وشەڕێکی هژمونیکی هەڵگیرساند. پێش گۆڕینی پەیڕەو و پرۆگرامی ئیخوان لە عەرەبییەت بۆ ئیسلام، ئیخوان لەگەڵ ئەفسەرانی ئازادی ناسیونالیستی عەرەبی پەیوەندی هەبووە، ئیخوان وانەی ئایینی بە ئەفسەرانی ئازاد وتووە و هەروەها ئەفسەرانی ئازاد وانەی سەربازییان بە ئیخوانەکان داوە (هەمان سەرچاوە، 156).
$دەمارگیری عەرەبی کە بە ئیدیۆلۆژییە ڕۆژاواییەکانی وەک ناسیۆنالیزم، سوسیالیزم و... توانای یەکڕیزی وسەرکەوتنی بە دەست نەهێنابوو، هۆکاری شکستی عەرەب بۆ ئیدیۆلۆژییە ڕۆژاواییەکان دەگەڕێنێتەوە و درووشمی گەڕانەوە بۆ ئیسلام، وەکو ئیدیۆلۆژی یەکڕیزی عەرەب و هەروەها ئامرازی یەکگرتوویی سیاسی عەرەبەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و... دەدات. جێگای سەرنجە کە بناغەی ئیسلام گەرایی هەمان عەرەبیزم بووە.$
بزار دەڵێت: ئیسلام لەگەڵ ناسیوناڵیزمی عەرەبی دژایەتییەکی نییە، مەگەر ئەوەی کە ئامانجەکانیان جیاواز بێت کە ئەمەش لە ڕاستیدا بوونی نییە (ئەلبزاز، بی تا، 199). هەروەها دەڵێت: هەرچەندە ئیسلام بە دینێکی جیهانی و گشتی دادەنرێت، بەڵام وەک سرووشتی خۆی بۆ عەرەبەکان داڕێرژراوە و هەروەها قورئان بە زمانی عەرەبییە وپێغەمبەریش لەنێو ئەوان هەڵبژێردراوە (عینایەت، 1362، 201). مزگەوتی ئەلئەزهەر کە بە هێما وسومبولی پیاوانی ئایینی وئیسلامی فیقهی/ئاسمانی دادەنرێت، پاش شەڕی جیهانی دووەم، لە ناوەندی نیشتمانی جیهانی ئیسلامی بۆ ناوەندی پاڵپشتی مەعنەوی لە ناسیونالیزمی عەرەبی دەگۆڕدرێت. هەروەها ئەلئەزهەر بە هەموو توانای خۆیەوە پاڵپشتی لە شۆڕشی 1952ی ناسیونالیزمی ناسر کرد وئەفسەرانی ئازادی بە درێژەپێدەری ڕێگای ورێبازی عومەر وعەمرو کوڕی عاس ئەژمار دەکرد، واتە ئەوانی بە یەکەمەین قارەمانانی سەربازیگەری ئیسلامی پێناسە کردووە (عینایەت، 1362، 210). لە ساڵی 1956، کەسانێ وەک بزاز وسکۆلار لە کۆمەڵگای ئەلئەزهەر، بە تەواوی بەرگرییان لە بیرۆکەی هاوشێوەبوونی ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبییان دەکرد. خەتیب کە لە زانایانی ئەلئەزهەرە، لە وتارێکدا لە ژێر ناوی ئایا دێو هەستاوەتەوە کە مەبەستی لە دێو، عەرەبەکان بووە، مێژووی ئیسلام وعەرەبییەت بە یەک مێژووی هاوبەش دادەنێت و هاوشێوەی وەهابییەکان، داڕمانی ئیسلام بە داڕمانی سیستەمی حکوومەتی عەرەبی یان گۆڕینی بە سیستەمی ئێرانی، فەلسەفەی یونان و عیرفان دادەنێت. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بە دەسەڵات گرتنی تورکەکان، مەغول و کولونیالیزم، دێوی عەرەب چووەتە خەو. هەروەها بە بۆچوونی خەتیب، شۆڕشی ناسیونالیستی عەبدولناسر بە ئاڕاستەی ڕۆنێسانسی تەواوی کۆمەڵگای ئیسلامی و هەستانەوەی دێوی عەرەبی ئەژمار دەکات (عینایەت، هەمان سەرچاوە، 21). هەروەها خەتیب سەرنووسەری ئەلئەزهەر، ستایشی بزووتنەوەی ناسیونالیستی عەرەبی ناسر دەکات و کودتای 1952 بە بەزەیی خودا بۆ مرۆڤایەتی دادەنێت و عەرەبییەت و ئیسلام بە هاوشێوەی یەک ئەژمار دەکات (ئەحمەدی، 1383، 62).
$لە ڕاستیدا لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هاوچەرخ (هاوشێوەی سەردەمی سەرەتایی) بڕوا بە دین وەک ئایینێکی میتافیزیکی جێگای گۆمان و دوودڵی بووە و زۆرتر ئیسلام وەک ئیدیۆلۆژییەکی سیاسی بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و زیندووکردنەوەی قەومییەت بەکار هێندراوە.$
و لە ئاکامی شکستهێنانی بیرۆکە دژەکانی ئیسلام، هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی باڵای دین و هێما دینییەکان لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا، دین وەک ئیدیۆلۆژییەکی ئیسلامی وسەرچاوەیەکی گەورەی هێزی سیاسی – کۆمەڵایەتی بەکار هێندراوە وکەڵکی لێ وەرگیراوە (رزوان ئەلسەیید، 1383، 10). بۆ نموونە، سەیید جەمال ئەلدین، کە کەسایەتی مەزنی هەموو ئیسلام خوازەکان، لە سەردەمی ڕەشید ڕەزا تا ئیخوان ئەلموسلمین بووە، سەرەڕای بەکارهێنانی ئیسلام وەک ئیدیۆلۆژییەک بۆ یەکڕیزی سیاسی، بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە ئیسلام وەک دینێکی میتافیزیکی نەبووە و تەنانەت لە بنەڕەتیشدا بڕوای بە میتافیزیک و خودا و پێغەمبەریش نەبووە. ئەم ڕستانەی سەیید لە وەڵامدانەوەی ڕنان، بە ڕوونی بێ باوەڕی نهێنی ئەو ئاشکرا دەکات کە دەڵێت: پیغەمبەرەکان هەوڵی ئەوەیان داوە کە بانگهێشت لە مرۆڤ بکەن بۆ گوێرایەڵی لە فەرمانی عەقڵ، بەڵام کاتێ کە لەم هەوڵەدا شکستیان هێناوە، بە ناچار بیرۆکە ژیرانەکانی خۆیان بۆ خودای گەورە وبێ هاوتا گەڕاندەوە تا خەڵک گوێرایەڵی ئەوان بن... ئەو گوێرایەڵی وژێردەستەبوونەی کە بە ناوی خودای گەورە بەسەر خەڵکدا سەپێندرا، یەکێک لە قورسترین وبێ بەهاترین کوت وبەندەکان بۆ مرۆڤ بووە... (عینایەت، 1389، 105).
$سەرەڕای بێ باوەڕی بەرانبەر بە ناوەرۆک و چییەتی خودایی دین، وەک ئامرازێکی ئیدیۆلۆژیک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی باڵادەستی عەرەب و هژمونی بەسەر غەیری عەرەبدا کەڵکی لێ وەرگیراوە.$
هاوکات لەگەڵ داڕمانی خەلافەتی عوسمانی، ناسیونالیستە عەرەبییەکان، بە پشتیوانی ولە ژێر سێبەری ئیسلام، خەونی زیندووکردنەوەی سەرلەنوێی شکۆومەزنایەتی عەرەبیان هەبووە. دوا بە دوای لەناوچوونی خەلافەتی عوسمانی، نەتەوەخوازەکانی عەرەب، لاوازبوون و لەناوچوونی خەلافەتی عوسمانیان بە هەل ئەژمار کرد و بۆ گەڕاندنەوەی خەلافەت و دەسەڵات بۆ عەرەبەکان خەباتی خۆیان چڕتر کرد (عینایەت، 1360، 129). بە بۆچوونی ناسیوناڵیستەکانی عەرەب، خەلافەتی عوسمانی تەنیا وەک ئامرازێک بووە بۆ باڵادەستی تورانییەکان (تورکەکان) بەسەر عەرەب، هەروەها لە ڕوانگەی ئەوانەوە لەناوچوونی خەلافەت بە واتای بەدیهاتنی هیوا وئاواتێکی دێرینی عەرەب بووە (عینایەت، 1360، 106).
$بەم پێیە دیارە کە پەیوەندییەکی دوولایەنە لەنێوان ناسیونالیستەکانی عەرەب و ئیسلام خوازەکانی نەتەوەیی هەبووە. کەسانێک وەک عەفلەق لە ڕوانگە و ڕەهەندی ناسیونالیستی، هەوڵی زیندووکردنەوەی ئیسلامیان هەبووە و هەروەها کەسانێ وەک ڕەشید ڕەزا وزانایانی ئەلئەزهەر لە ڕوانگەو ڕەهەندی ئیسلامییەوە، پەرۆشی بووژانەوەی ناسیوناڵیزم و دەمارگیری عەرەبییان هەبووە. بەڵام ئاکام وئامانجی هەردوو گرووپەکە هاوشێوەی یەکدی بووە.$
بەهۆی ئەوەی کە زیندووکردنەوەی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن عەرەبەکانەوە بە واتای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری و هژمونی و باڵادەستی عەرەبەکان بووە، هەروەهاش زیندووکردنەوەی دەمارگیری عەرەبی لە چوارچێوەی ئیسلام، دیسان بە واتای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری وهژمونی عەرەبەکان بووە. ناسیوناڵیزمی هاوچەرخی عەرەبی، دینی ئیسلامی وەک ئامرازێک بۆ یەکڕیزی عەرەبەکان و زاڵبوون بەسەر غەیری عەرەبەکان، بە تایبەت کورد بە کارهێناوە، بەهۆی ئەوەی کە بە درووشمی عەرەب خوازی دەبوونە هۆی هەڵوێست گرتنی قەومە غەیری عەرەبەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسلام لە بنەڕەتدا لە پێناوی دونیاگری عەرەب/قورەیش داڕێژراوە. کەوایە بە درووشمی ئیسلام وەک دینێکی جیهانی و نێونەتەوەیی، هەوڵی ڕاکێشان و تواندنەوەی غەیری عەرەبەکانی لە ئیمپراتوری عەرەبی داوە، هاوشێوەی درووشمی ئەمڕۆی ئیسلام لە وڵاتی تورکیە کە هەوڵی کۆکردنەوەی کوردەکان لە ژێر دەسەڵات وهژمونی خۆی دەدات. بنەڕەتی ئەم ئستراتژیانە لە ڕابردووی ئیسلام و ئاکامی چاوەڕوانکراوی ئەرکی ئیسلامی – عەرەبی پێغەمبەری ئیسلام (س) سەرچاوەی گرتووە کە تێیدا ئیسلام وەک ئامرازێکی ئیدیۆلۆژیک بۆ هژمونی و خۆسەپاندنی عەرەب/قورەیش هاتە ئاراوە. بەم پێیەش لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی بەعس، لە پەیامی ئاسمانی پێغەمبەر تا پەیامی پێغەمبەر بۆ بەغدای، هەروەها لە سەردەمی ئەبوبەکری سددیق تا سەردەمی ئەبوبەکری بەغدای، لە بەستنی پەیمانی برایەتی نێوان موهاجرین وئەنسار تا ئیخوان ئەلموسلمینی بەنا، شەڕ وپێکدادانی ئەخلاقی و دینی بەرهەمی ئیدیۆلۆژیکی دەمارگیری/ناسیوناڵیستی عەرەبی بووە. دەمارگیری /ناسیوناڵیستی عەرەبی، بوونناسی، دین/ئەخلاق، ئیدیۆلۆژی، هەموو لە پێناوی بوون و ژیانەوەی سیاسی /ئابووری عەرەبیدایە، بەم پێیەش، عەقڵی عەرەبی (لە سەردەمی پەیامی ئاسمانی ئیسلامی تا سەردەمی ناسیونالیستی عەرەبی)، عەقڵێک بووە کە ئامانج و بەرهەمی جێگیرکردن و سەقامگیرکردنی دەسەڵات بووە، نەک بەرهەمهێنانی زانست وبەڕێوەبردنی ئەخلاق، هەروەها ئەخلاق/دین وزانست، ئامرازی دەسەڵاتی عەرەبی بوون نەک ورووژێنەری و ناورۆکی ئەو دەسەڵاتە.
بەشێک لە ئیسلام خوازەکان، درووشمی ڕواڵەتی ئیسلام و قورئان دەکەن بە پێوەر کە تێیدا چاو لە ڕەچەڵەک و قەوم ناکرێت و دەڵێن کە یەکڕیزی نەتەوە ئیسلامییەکان لەسەر بنەمای باوەڕ و خۆراگری و برایەتی دینی داڕێژراوە. بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم درووشمە ڕواڵەتییە، بۆچوونی یەکێک لە گەورەترین بیرمەندانی هاوچەرخی ئیسلامی میسر، واتە محەمەدی غەزاڵی دژ بە بۆچوونی ئیسلامیە بناژۆخوازەکان بە کاردەهێنین. محەمەدی غەزاڵی بە ڕەخنەگرتن لەو بیرۆکانەی کە تێیدا هاتووە کە فکر و سیستەمی سیاسی ڕۆژاوایی گرینگی بە دین نادات و دین لەبەرچاو ناگرێت، بنەڕەت و بناغەی زۆرینەی سیستەمە سیاسیەکان وحزبەکان و وڵاتە ڕۆژاواییەکان بۆ دەمارگیری (کریستیان/جوولەکە) دەگەڕێنێتەوە و هەورەها بە بۆچوونی ئەو کولونیالیزمی ڕۆژاوایی بە درووشمە مرووییەکانەوە، درێژەپێدەری شەڕی خاچ پەرستی دژ بە ئیسلام بووە. غەزاڵی دژی ئەو بۆچوونەیە کە دەڵێت ڕۆژاواییەکان دینیان ماچ کردووە وپاشان لەبیریان کردووە و لەو بڕوایەدایە کە دژایەتی ئەوروپا لە بەرانبەری ئیسلام لە هەستی ورووژێنەری خاچ پەرستی سەرچاوەی گرتووە. هەروەها دەڵێت:ناوی فەڕمی حکومەتی بەریتانیا بریتییە لە پارێزەری دین، یەکەم خاڵی پرۆگرامی حزبی کونسێرواتیوی بریتانیا بریتییە لە بونیادنانی شارستانییەتی خاچ پەرستی، هەروەها ناوی حزبی ئیتالیا، حزبی دیموکراتی خاچ پەرستە... هەروەها موسوڵمانەکانیش دەبێ حکوومەتێکی لەو چەشنە (ئامانجی پاراستنی دین بێت) بونیاد بنێن، بەهۆی ئەوەی کە ئیسرائیل و ڕۆژاوا پێکەوە پەنایان بۆ دینی خۆیان بردووە... ئیسرائیلیەکان، ناوی وڵاتی خۆیان بە کۆماری جوولەکە یان ڕێکخراوی سوسیالیستی یان... نەناوە، بەڵکوو ناویان ناوە وڵاتی ئیسرائیل (عینایەت، 1360، 160).
بە گشتی مەبەستی غەزاڵی ئەوەیە کە درووشمە ڕوالەتییەکانی ڕۆژاواییەکان بۆ وەلانانی دین و هۆگری بۆ بەها جیهانییەکانی دیموکراسی و لیبراڵیزم و... تەنیا بۆ موسوڵمانەکانە کە دژ بە ئەوان وەستاون، لە ڕاستیدا بە مەبەستی گشتگیرکردن و جیهانی کردنی بەها ڕۆژاواییەکانە. ئەو بەهایانەی کە ڕۆژاواییەکان هەوڵ بۆ گشتگیرکردنی دەدەن، بەهای ڕۆژاواییە و بنەڕەت وبناغەی شارستانییەت و بنەماکانی سیاسەتی ئەوان بە دینی خۆیان واتە خاچ پەرستی و جوولەکە تەنراوە. کەوایە بۆچی ئێمەی موسوڵمان هاوشێوەی ڕۆژاواییەکان بۆ ناونانی وڵاتەکانمان وبنەماکانی سیاسەت و... خۆمان، لە دینی خۆمان کەڵک وەرنەگرین. لە ڕاستیدا درووشمی ڕۆژاواییەکان بۆ وەلانانی دین، تەنیا بۆ دینە دژبەرەکانە وئامانجی ئەوان لەناوچوونی دینە نەیارەکانی خاچ پەرستی و جوولەکەیە و هەروەها بە ئامانجی زاڵبوونی خاچ پەرستی بەسەر هەموو دینەکان، درێژەپێدەری شەڕی خاچ پەرستی دەبن. دەتوانین هاوشێوەی ئەم بۆچوونە سەبارەت بە درووشمی ڕواڵەتی ئیسلام و ئیسلام خوازە هاوچەرخەکان، وەک غەزالی بەکاربهێنین کە ئیسلام بە دینێکی جیهانی و یەکسانیخواز ناودەبەن کە قەومییەت و ڕەچەڵەک تێیدا گرینگ نییە، بە واتایەکی دیکە، درووشمی ئیسلام وەک دینێکی نێونەتەوەیی ورەتکەرەوەی قەومییەت، تەنیا قەوم وڕەچەڵەکی غەیری عەرەب دەگرێتەوە. ئەو بەها ئیسلامیانەی کە ئاماژە بە جیهانی و نێونەتەوەیی بوونی ئیسلام دەکەن بە واتای جیهانی بوونی بەها عەرەبییەکانە وبە مەبەستی ڕەتکردنەوە و بندەستی قەومە غەیری عەرەبەکان داڕێژراوە. بەها ئیسلامییەکان بە زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی ناوشیار بە ئامانجی باڵادەستی عەرەبەکان و گەشەپێدانی کەلتووری عەرەبی، بەها عەرەبییەکان و قەومی عەرەب بەرز و زیندوو دەکەنەوە. بناغە وبنەڕەتی درووشمە دژە قەومییەکانی ئیسلام بە ئامانجی لاواز کردنی ناسیونالیستی غەیری عەرەبەکان و هژمونی قەومی عەرەب بەسەر ئەواندا داڕێژراوە. نەتەوەی قورەیش، کۆمەڵەی هاورێیانی پێغەمبەر، باڵادەستی هاورێیان یان بنەماڵەی پێغەمبەر، زمانی خودایی و پیرۆزی عەرەبی، بەناوەند بوونی مەککە و عەرەبستان بۆ حەج، هاوردنی ڕێژەی بێ سنووری تاڵانی بۆ ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی و... هەموو لە پێناوی عەرەبییەت بووە و هەروەها درووشمە ڕواڵەتییە جوانەکانی بۆ غەیری عەرەب بووە و بە مەبەستی جێگیرکردنی هژمونی عەرەبیزم و لە ڕاستیدا بە مەبەستی بەخشینی ڕەوایی مرۆیی/خودایی بە هژمونی قەومی خەلافەت/دینی عەرەبی بووە.
ڕەتکردنەوەی قەومییەت وڕەچەڵەک لە ڕوانگەی دینی ئیسلامەوە لە ڕاستیدا بە واتای ڕەتکردنەوەی خۆراگری قەومی/ڕەچەڵەکی لە بەرانبەر هێرشی قەومییەت وڕەچەڵەکی عەرەبی بووە. هەروەها ناساندنی ئیسلام وەک دوایین دین و پێغەمبەر وەک دوایین پێغەمبەر بە مانای هێرشکردنە سەر خۆراگری دین/قەومەکانی دیکە لە بەرانبەر دین/قەومی عەرەبی بووە. بەهۆی ئەوەی کە عەرەبەکان هەموو دەسەڵاتیان قۆرخ کردبوو، درووشمی یەکڕیزی نەتەوە ئیسلامییەکانیان بە ئامانجی پێکهاتنی نەتەوەی ئیسلامی، برایەتی دینی و یەکسانی و... دووپات دەکردەوە، بەڵام بە کردەوە ئەوە باڵادەستی عەرەب بوو کە لە چوارچێوەی بنەماڵەی پێغەمبەر، نەتەوەی قورەیش، زمان/کەلتووری عەرەبی و... سەرلەنوێ بەرهەم دەهێندرایەوە. هەموو نەتەوە غەیری عەرەبەکان بە درووشمی ئیسلام دینێکی جیهانی لە پێناوی کەلتوور/زمانی عەرەبی و عەقڵی سیاسی /ئابووری عەرەبیدا بوون. بەهۆی ئەوەی کە عەرەبەکان لە بەرانبەر تورکی عوسمانی و کولونیالیئزمی ڕۆژاوا لە باروودوخێکی لاوازدا بوون، دژ بە هژمونی نەتەوەکانی دیکە پەنایان بۆ نەتەوەخوازی و ناسیوناڵیزم دەبرد و لە کۆتاییدا دەگەڕانەوە بۆ دینی ئیسلام وەک دینێکی عەرەبی، بەڵام کاتێ کە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست هێنا و بەسەر قەومەکانی وەک کورد و... زاڵبوون، درووشمی برایەتی دینی و نەتەوەی ئیسلامیان بەکار دەهێنا تا هژمونی و دەسەڵاتی خۆیان لەنێو واتا مرۆیی/دینیەکان بشارنەوە و ڕەهەندی سەربازی هژمونی خۆیان تێکەڵ بە ڕەهەندی کەلتووریش بکەن. بە هەمان شێوەیش لە سەردەمی پێش ئیسلامدا، کاتێ کە ئێرانییەکان بەسەر قەومەکانی دیکەدا زاڵبوون، بە ناوی بەهای دینی و ئایینی و سیستەمی ئاسمانی، پاساویان بۆ دەسەڵاتی خۆیان دەهێنایەوە وئاماژەیان بە قەومییەتی خۆیان نەدەکرد تا دژ بە هژمونی قەومی خۆیان، هەستیاری قەومەکانی دیکە نەورووژێنن. بەڵام کاتێ کە ئێرانییەکان لە بەرانبەر عەرەبەکان، دەسەلاتیان لاواز بوو، لە چوارچێوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی، دژ بە عەرەبەکان پەنایان بۆ قەومییەت/ڕەچەڵەکی خۆیان دەبرد. هەروەهایش لە بەرانبەر خەلافەتی تورکی /عوسمانی و بەهێزی ئیمپراتوری سەفەوی، پەنایان بۆ دەمارگیری قەومی/ڕەچەڵەکی و یان بۆ دینێکی جیاواز لە دینی زاڵی ئیمپراتوری دەبرد. بەم پێیەش دیارە کە ئیسلامی شێعە بۆ ئێرانییەکان و ئیسلامی سوننی بۆ عەرەبەکان لە پێناو قەومییەتی ئەوان، بە ڕابردوو و ئێستاشەوە ئامرازی زیندووکردنەوەی هژمونی قەومی بووە. هەروەها ئاتاتورک بە درووشمی برایەتی ئیسلامی، کوردەکانی لە بەرەی خۆیدا دژ بە دوژمنانی تورک (نە کورد) کۆدەکردەوە.
هیچ قەوم /چینێک، بێ بوونی ئیدیۆلۆژییەکی سەرووی نەتەوە/چینایەتی، هەروەها درووشمی مرۆیی/خودایی، توانای هژمونی و تالانکردنی قەومەکان/چینەکانی دیکە و بەدەستهینانی ڕەوایی لەنێوان ئەواندا نەبووە. هەموو دەسەڵاتێکی سەربازی/دەوڵەتی بۆ گەشەسەندنی داگیرکاری و پاراستنی هژمونی خۆی، پێویستی بە هێزێکی هژمونیک/ ئیدیۆلۆژیکی مرۆیی /دینی دەبێت. ئەم دەسەڵاتە هژمونیکە (ئەفسانە، دین و ئیدیۆلۆژی) گرێدراوی دەسەڵات یان ئامرازی دەسەڵاتی هژمونیکی قەوم/چینی دەسەڵاتدارە. پەیوەندی دەسەڵاتی هژمونیکی و دەسەڵاتی سەربازی قەوم/چینایەتی، پەیوەندییەکی هەڵبژێردراو/گرێبەستی نییە وبەڵکوو پەیوەندییەکی بوونناسانە /ئانتۆلۆژیکییە antologic /. بە واتایەکی دیکە پەیوەندییەکی سرووشتی/چییەتییە نەک ئاسۆیی/مێژوویی یان پەیوەندییەکی بەلارێدا ڕۆشتوو. بەو مانایەی کە دەسەڵاتی سەربازی و تاڵانکاری عەرەب/ئێران، بە مانای دوورکەوتنەوە لە بنەڕەتی ئیسلام/زەردەشت نییە، بەڵکوو ئاکامی چاوەڕوانکراوی بیرۆکەی ئیسلام یان زەردەشت بووە. شایانی باسە کە ئەم بۆچوونە بۆ هەموو دین/شارستانییەتێک گونجاوە و نەک ئەوەی کە تەنیا بەشێک لە دین یان شارستانییەتێک بگرێتەوە. ناکرێت ئەم بۆچوونە بۆ سەردەمی داعش بەکار بهێنین و بۆ سەردەمی سەرەتای ئیسلام ڕوانگەیەکی دینی/میتافیزیکیمان هەبێت، بەهۆی ئەوەی کە دین/میتافیزیک ئامرازی هژمونیکی هەمان دەسەڵات وهژمونی زەوینی بووە. بەهۆی ئەوەی کە خودی دین/میتافیزیک هیچ جۆرە واتا و ناوەرۆکێکی نەبووە و ناوەرۆک و واتاکەی لەدەرەوەی دەق و نووسراوەی دین /میتافیزیک، واتە لەنێو پەیوەندییەکانی هژمونی قەوم/چینە کۆمەڵایەتییەکان بوونی هەبووە. کەوایە دەبێ ڕەخنە لە ئاسمان بۆ ڕەخنەی زەوین، ڕەخنەی دین بۆ یاسا، تئۆلۆژی بۆ ڕەخنە لە سیاسەت بگۆردرێت.
$بە واتایەکی دیکە دەتوانین بڵێین کە ڕەخنە لە ئیسلام/قورئان دەبێ بۆ ڕەخنە لە دەسەڵاتی هژمونیکی عەرەبەکان، لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی داعش بگۆردرێت.$
بە پێی ڕوانگەی مارکس کە دەڵێت، بناغە و بنەڕەتی دەقەکان لە بەرژەوەندی چینایەتی پێکهاتووە، بەم پێیەش لە هەموو ئیدیۆلۆژییە دینی و مرۆییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بناغەی دەمارگیری قەومی /عەشیرەتی پێکهاتووە. مەبەستی کەسانێک وەک کەواکبی، عەبدە و ڕەشید ڕەزا لە خەبات دژ بە دسپوتیزم/زۆرەملی، واتە زۆرەملی ودەسەڵاتی تورکەکانی عوسمانی بەسەر عەرەبەکان و هەروەها مەبەست لە بەرگری لە دیموکراسی و بنەماکان، گەڕاندنە وە و زیندووکردنەوەی دەسەڵات بۆ عەرەبەکان بووە. بەهۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە درووشمی مرۆیی/دینی دیموکراسی/ئیسلامی دەدەن، دەسەڵاتیان نەبووە و هەروەها بەرانبەر بە دەسەڵاتدارانی تورک پێگەیان لاواز بووە. هەروەها بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتی شەڕی سەربازی یەکسانیان نەبووە، بە درووشمی مرۆیی/دینی هەوڵی بە کارهێنانی هێزی جەماوەریان دژ بە دەوڵەت داوە.
مەبەستی وەهابییەکان لە شەڕ لەگەڵ بەلارێداچوون/بێ باوەڕی و زۆرەملی، هەمان سیستەمی زۆرەملی و هژمونی خەلافەتی تورکەکانی عوسمانی و هێزەکانی دیکە بەسەر عەرەبەکان بووە. هەروەهاش مەبەست لە گەڕانەوە بۆ دیموکراسی و تاکپەرستی و ئیسلامی ڕەسەن و... زیندووکردنەوەی هژمونی و باڵادەستی عەرەبەکان و گەڕانەوە بۆ ڕۆحی عەرەبییەت بووە. ڕەتکردنەوەی زۆرملی/چەقبەستوویی فکری، بێ باوەڕی و بەلارێداچوون، بە واتای ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی غەیری عەرەبی وەک دەسەڵاتی تورک و کولونیالیزم بووە. هەروەها بە زیندووکردنەوەی ئیسلامی ڕەسەن، تاکپەرستی، دیموکراسی و ئازادی بە واتای زیندووکردنەوەی هژمونی و یەکڕیزی عەرەبەکان بووە. مەبەستی کەسانێک وەک کەواکبی لە سیستەمی زۆرەملی، لەناوبردنی سیستەمی زۆرەملی عوسمانی بووە. وتاری تەبایع ئستبداد (سرووشتی سیستەمی زۆرەملی) کەواکبی، ڕەنگدانەوەی دەنگی هەموو نەیارانی سیستەمی زۆرەملی عوسمانی، بە تایبەت بۆچوونی عەرەبەکانی شام بووە. (عینایەت، 1389، 164). هەروەها لە کۆتایی ئەم وتارەدا ئاماژە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵات و خەلافەت بۆ قەومی عەرەب دەکات (هەمان سەرچاوە، 178). کەواکبی بەرگری لە خاڵە ئەرێنییەکانی دەسەڵاتی عەرەب لە مێژووی ئیسلام دەکات و دژ بە خەلافەتی تورکی، خوازیاری هەڵبژاردنی عەرەبێکی قورەیشی وەک خەلیفە لە شاری مەککە دەکات. لە گەڵاڵەی کەواکبی، بۆچوونە قەومییەکان هاوشێوەی ڕوانگە دینییەکان کاردانەوەی بووە. بەهۆی لایەنگری، عەرەبەکانی بە بناغەدارێژەری کۆمەڵگای ئیسلامی ئەژمار دەکرد (عینایەت، 1360، 106). ڕەشید ڕەزا بەرگری لە یەکڕیزی ئیسلامی دەکرد و لە بەرانبەر درووشمی یەکڕیزی خەلافەتی تورکەکانی عوسمانی، بەرگری لە نەبوونی ناوەندارێتی ئیداری و جیابوونەوە لە دەسەڵاتی عوسمانی دەکرد. بەم پێیەش ئەوە ڕوونە کە بەرگری لە یەکڕیزی ئیسلامی بە واتای بەرگری لە یەکڕیزی عەرەبی بووە. هەروەهاش ڕەتکردنەوەی خەلافەتی زۆرەملی و بەلارێداچووی عوسمانی بە واتای ڕەتکردنەوەی دەسەڵات و باڵادەستی غەیری عەرەب بەسەر عەرەب بووە. بە بۆچوونی ناسیونالیستە عەرەبەکان، خەلافەتی عوسمانی تەنیا هۆکارێک بووە بۆ درێژەپێدانی باڵادەستی تورکەکان بەسەر عەرەبەکان (عینایەت، 1369، 199). بەم هۆیەش بە ڕوانگەی ئیسلامی، ئاماژەیان بە باڵادەستی خەلافەتی تورکەکان بەسەر عەرەبەکان دەکرد نەک بە ڕوانگە وزمانێکی قەومی، تا ڕەوایی تورکەکان لەناوببەن و ڕێگا بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ عەرەبەکان بکەنەوە. ڕەشید ڕەزا وکەواکبی وعەبدە و... لە بەرانبەر هژمونی تورکەکانی عوسمانی لە خەلافەت، بەرگرییان لە قەومییەتی عەرەبی دەکرد و خوازیاری گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی خەلافەت بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی خۆی، واتە عەرەبەکان بوون (ئەحمەدی، 1383، 57). بەم پێیە، هەروەها کە ئیسلام پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ دەمارگیری سەردەمی پێغەمبەر بووە، هەروەهاش لەگەڵ ناسیونالێزمی هاوچەرخی عەرەبی پەیوەندییەکی پتەوی هەبووە و ئیسلام بەرهەمهێنەری هەتاهەتایی داخوازییەکانی قەومی عەرەبی بووە ولە وڵاتی هند وپاکستان بە هەمان شێوە ئیسلام ئامرازی شوناس خوازی نەتەوەیی بووە. لە سەرەتا، لاهوری و مودودی ئیسلام و ناسیونالیزمیان پێکەوە تێکەڵ کرد و ئەو بۆچوونە پاساوێک بووە بۆ بونیادنانی دوو سیستەمی جیاواز بۆ موسوڵمانەکانی هند – پاکستان، هەروەها پاش درووستبوونی وڵاتی پاکستان ئاماژەیان بە ڕەتکردنەوەی ناسیونالیزم لە لایەن ئیسلامەوە دەکرد (ئەحمەدی، 1383، 58). ئەمەش بەهۆی ئەوە بووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئیسلام وەک ئ�%A
ئەم بابەتە 417 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان -11-03-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 417 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,444
وێنە 105,711
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,456
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.296 چرکە!