پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,113
وێنە 106,420
پەرتوک PDF 19,246
فایلێن پەیوەندیدار 96,901
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی دووەم)
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تاکو بەعس/ داعش (بەشی دووەم)
نووسینی: د. هێرش قادری
لە کاتی بڕیاری پێغەمبەر بۆ چوونە نێو مەککە کە بە شێوازێکی ئاشتی خوازانە ڕوویدا و بەستنی گرێبەستی ئاشتی حودەیبییە کە دەسکەوت و تاڵانی شەڕی تێدا نەبوو، بەم هۆیەش زۆرینەی عەرەبەکان خۆیان لەپاڵپشتی پێغەمبەر دزیەوە. بەڵام لە دواییدا کە پێغەمبەر لە جێگای دەسکەوتی شەڕی مەککە بەڵێنی دەسکەوتی خەیبەری بۆ تاڵانکردن دەدا، هەموو عەرەبەکان لەبەر دەسکەوت و تاڵانی خوازیاری پاڵپشتی پێغەمبەر بوون. لە ئایەتەکانی 2 و5 و 11 سورەی فەتح، پاش گەڕانەوەی بێ دەسکەوت لە ئاشتی حودەیبییە، بەڵێنی دەسکەوتی دیکە بە جەنگاوەرەکان دەدات. پێغەمبەر حەوت ڕۆژ پاش شەڕی بەدر، هەموو وشترەکانی بەنی سەلیم و عەتفانی داگیرکرد و وەکو دەسکەوتی شەڕ، پشکی خۆی واتە یەک لەسەر پێنجی هەڵگرت و پاشماوەکەی بەسەر جەنگاوەرەکاندا دابەش کرد. پاش ئەوە جوولەکەکانی عەشیرەتی بەنی قینقاع ی بۆ شام دوورخستەوە و بەهۆی ئەوەی کە زەوینیان نەبوو، چەکە زۆرەکانیان و کەرەستەی ئاسنگەرییەکانیانی داگیرکرد. لە دواییدا بە ئابلۆقە و ئاگرتێبەردانی دارستانە خورما و بڕینی دارخورماکانی بەنی نەزیر، ئەوانی ناچار بە خۆبەدەستەوەدان کرد و دووریانی خستەوە. هەروەها سامان و داهاتی ئەوانی لەنێو کۆچبەرە سەرەتاییەکان (نەک ئەنسار) دابەشکرد و هەموو سورەی حەشر سەبارەت بە سامان و داهاتی بەنی نەزیرە کە بەبێ شەڕ داگیر کراوە (جابری، هەمان سەرچاوە، 183). پێغەمبەر پاش شکستپێهێنانی بەنی قوڕەیزە، بە شمشێری عەلی و زوبەیر، سەری هەموو پیاوەکانی بڕی و خستیە چاڵ و ژن و منداڵ و سامان و داهاتی وەکوو دەسکەوتی شەڕ تاڵان کرد (ئبن ئەسیر، هەمان سەرچاوە، 1026).
پێغەمبەر هەموو زەوینەکانی خەیبەر و سامان و داهاتەکانی داگیر کرد و نیوەی زەوینەکانی فەدەکی وەکوو دەسکەوتی شەڕ داگیر کرد و...... هەروەها زۆرێک لە شەڕەکان و دەسکەوتەکانی دیکە، کە وەکوو پێشەکی جێبەجێ کردنی بەڵێنی پێغەمبەر بۆ خەزێنەی کۆشکەکانی قەیسەر و کەسرا بووە. هەر ئەو دەسکەوت و تاڵانی شەڕ بوو کە بۆ هاندانی عەشیرەت و عەرەبەکان بۆ باوەڕ هێنان بە ئیسلام ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە. دەسکەوتی فراوان و هاتنی خەڵک بەرەو ئیسلام بە ڕێژەیەکی بەرچاو، لەگەڵ یەک هاوکات بوون.
لە ڕاستیدا بە شکستی یەکڕیزی عەشیرەتەکان (قورەیش و غەزفان و بەنی سەلیم و...) دژ بە ئیسلام و گواستنەوەی هژمونی تاڵانی و بازرگانی لە مەککەی قورەیشی بۆ مەدینەی ئیسلامی، زۆرینەی کەسایەتییەکانی قورەیش (خالید وعەمروعاس و...) و عەشیرەتەکانی دیکە عەرەبی باوەڕیان بە ئیسلام هاورد. پێغەمبەر هیچ قەوم و عەشیرەت و وڵاتێکی بە بێ تاڵانکردنی سامان و داهات و زەوین و گرتنی دەسکەوت، داگیر نەکرد. بەڵام لە کاتی داگیرکردنی مەککە، بۆ داگیرکردنی سامان و داهاتی مەکییەکان ڕێگای بە موسوڵمانەکان نەدا و بەڵکوو هەموو دەسکەوتەکانی لەنێو موسوڵمانە نوێیەکان و دەوڵەمەندەکانی قورەیش دابەش کرد. بەڵام ئەنسار لەم دابەشکردنە بێبەش بوون، کە ئەمە بووە هۆی دڵگرانی ئەنسار (ئبن هشام، لە جابری، 194). ئەمە بە واتای پاراستنی پێگەی دەوڵەمەندەکانی قورەیش و پەیوەندی ئیسلام لەگەڵ دەمارگیری عەشیرەتی قورەیش بووە. دەوڵەتی ئیسلامی بە داگیرکردنی مەککە بۆ دەوڵەتی قورەیشی گۆردرا (هەمان سەرچاوە، 246). لە ڕاستیدا دەوڵەتی ئیسلامی تا ئەو کاتەی کە لە دوورگەی عەرەب بووە، وەکو دەوڵەتی قورەیش و ئامرازێک بووە بۆ زاڵبوونی قورەیش بەسەر عەرەبدا، پاش پەرە سەندنی ئیسلام بەرەو ئێران و ڕۆم، دەوڵەتی عەرەبی/قورەیشی وەکو ئامرازی هژمونی باڵادەستی عەرەب بەسەر غەیری عەرەبەکان بووە.
عەشیرەتەکان باوەڕیان بە ئیسلامی ئابووری و سیاسی هێنابوو. کە ئەمەش بە هۆکاری لۆژیکی عەشیرە و خودی ئیسلام بوو، بەهۆی ئەوەی کە ئامانجی ئیستراتیژی سیاسی و ئابووری ئیسلام، باڵادەستی قورەیش بەسەر عەرەب و هەروەها باڵادەستی عەرەب بەسەر غەیری عەرەب بووە.
شەڕەکان و دەسکەوتەکانی شەڕی پێغەمبەر لە دوورگەی عەرەبی، وەکو پێشەکی بانگهێشتی سەرەکی پێغەمبەر بۆ دەسکەوتەکانی قەیسەر و کەسرا بوو، کە لە ڕۆژە سەرەتاییەکانەوە بەڵێنی دابوو. کەوایە بانگهێشتی پێغەمبەر تەنیا بانگهێشت نەبووە، بەڵکوو وەکو دەوڵەت بووە (جابری، هەمان سەرچاوە، 195). لە ڕاستیدا دەوڵەت/خەلافەت بە واتاکانی شەڕ/جیهاد، ئامرازی سەربازی/ئیداری داگیرکردنی وڵاتەکان بووە و هەروەها لە دواییدا ئامانجی تاڵانکردن و داگیرکردنی سامان و داهات ودەسدرێژی کردنە سەر ناموسی خەڵک بووە. تاڵانکردن/داگیرکردن لە ژێر ناوی تاڵانی و خوێن بایی و باج و دەسدرێژی کردن لە ژێر ناوی کۆیلە، ڕەوایی ئیسلامی/خودایی پێ دەبەخشرێت. کەوایە عەقڵی سیاسی ئیسلام کە لە لۆژیکی عەشیرەتی سەرچاوەی گرتووە (تاڵانکردن، شەڕ، ژن و...)، لە چوارچێوەی تاڵانی/زەکات، جیهاد، کۆیلە، هەروەها باڵادەستی قورەیش لەچوارچێوەی نەتەوەی قورەیش، کۆبوونەوەی هاورێیانی پێغەمبەر، چارەسەری کێشەکان و نووسینی گرێبەست و... کە ئەمانە هەموو لە چوارچێوەی خەلافەتی پیرۆزی ئیسلامیدا سەقامگیر ویاسایی بوویەوە. بەم پێیەش، عەقڵی سیاسی ئیسلام لەسەر سێ بناغەی پەیامی خودا، خەیاڵ، باڵادەستی و لۆژیکی عەشیرەتی قورەیش داڕێژراوە، کە ئەمەش ئاکامی چاوەڕوانکراوی ئەرکی پێغەمبەر و بەدیهاتنی خەونی ئەو بوو کە لە بەرانبەر قبووڵکردنی ئیسلام لەلایەن عەشیرەتی قورەیش، بەڵێنی باڵادەستی عەرەب بەسەر غەیری عەرەبی بە ئەوان دابوو، هەروەها بە پێدانی بەلێنی خەزێنەکانی قەیسەر/کەسرا بە عەشیرەتەکان و بە لۆژیکی شەڕ/جیهاد وتالانکردن /تاڵانی، بناغەی دەو ڵەتی نوێی مەدینەی داڕشت. پێغەمبەری ئیسلام بە کەڵک وەرگرتن لە وانە دینیەکانی خۆی، خواستی ئابووری دەوڵەمەندەکانی قورەیش و خواستی تاڵانی و جەنگاوەری عەشیرەتە دەشتەکییەکانی پێکەوە بەستەوە. هێزی جووڵێنەری تایبەتی ئیسلام، تێکەڵێکی کاتی لە هێزەکانی لێهاتوو و سەرۆکایەتی شاری و هێزی خێوەت نشین بووە (وبر، هەمان سەرچاوە، 60). ئەوە ڕوونە کە ناوەرۆک وئامانجی دینی سەرەتای ئیسلام، دیاردەیەکی بنەڕەتی و سەرەکی نەبووە و لە پلەی دووەمدا بووە. دیاردە وئامانجی سەرەکی وبنەڕەتی ئیسلام، داگیرکردن و سەرکەوتنی دونیایی بووە (وبر، هەمان سەرچاوە، 66). کەوایە ئیسلام دینێکی سیاسییە وسیاسەتەکەی موڵکی عەرەبەکان و دینەکەی موڵکی خەڵکی دیکە (غەیری عەرەب) بووە. محەمەد بۆ عەرەبەکان /قورەیش کەسایەتییەکی سیاسەتمەدار و بۆ خەڵکی غەیری عەرەب پێغەمبەر بووە. ئێمە پەیامی ئیسلامیمان وەرگرت و عەرەبەکان گەڵاڵەی زەینی ئیسلامیان وەرگرت. غەیری عەرەب بێ ئاگا بوون لەوەی کە خاوەنی ئاسمان و ئەخلاق و دین خودی پێغەمبەر بووە کە لەلایەن گەڵاڵە داڕێژەرە زەوینیەکان هەڵبژێردراوە تاکو بە خەیاڵ و وەهمی ڕووناکی خۆی، لە زەویندا تاریکی بڵاو بکاتەوە، هەورەها بە پێدانی بەڵێنی دادپەروەری، زۆڵم و نادادپەروەری خۆی بلاو بکاتەوە.
ئیسلام، نەریتی عەشیرەتە عەرەبییەکانی وەکو: تاڵانکردن، ڕەگەز و جەنگاوەری عەرەبی لە چوارچێوەی زەکات، باج، کۆیلە/فرەژنی و جیهاد زیندوو کردەوە و پاشان بڵاوی کردەوە. ئیسلام خووی چێژخوازی، بە تایبەت سەبارەت بە ژنەکان و دەوڵەمەندی و دارایی قبووڵ دەکات.
(وبر لە ترنر، 1379، 20). هەروەها حەز و ویستی جنسی لە پێکهێنانی پەروەردەی موسوڵمانەکان لەسەر ژیانی هاوبەش و هاوسەرگیری ڕۆڵێکی گرینگی بووە (وبر، هەمان سەرچاوە، 59). لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە ئیسلام واتا گشتییە عەشیرەتییەکانی تێکەڵ بە خۆی کرد و ناوەرۆکێکی نوێ و دینی پێ بەخشی (ئیزوتسو لە ترنر، هەمان سەرچاوە، 61). دینی ئیسلام زۆربەی فاکتەرەکانی عەشیرەتی بە تایبەت پێکهاتەی گشتی پاراست و کەڵکی لێوەرگرت (فیرحی، 1378، 135). پێغەمبەری مەزنی ئیسلام، لە جێگای تاڵانکردن و دەسدرێژی عەشیرەتەکان بەرانبەر بە یەک، ئەوانی یەکڕیز کردەوە و ئاڕاستەی هێز و تاڵانکردن و دەسدرێژی عەرەبەکانی بەرەو غەیری عەرەبەکان گۆڕی. پاش دابینکردنی ئاساییشی ناوخۆیی وقەدەغە کردنی خوێنڕشتن، کۆمەڵگای نوێی موسوڵمانەکان دەبوو بە ئاڕاستەی دەرەوە هەنگاو بنێت... توانای ئیسلام لەسەر هێزێکی کاریگەر وچالاک داڕێژرابوو (ترنر، 1379، 144). ئیسلام و خەلافەتی ئیسلامی وەکو ئامرازی هژمونیک وسەربازی بەکار هاتووە کە لە پێناوی دەسدرێژی و هێزی بەرهەمهێنەری تاڵانکردن /تاڵانی ئیمپراتوری عەرەب/قورەیش و پاراستنی هژمونی عەرەب بەسەر غەیری عەرەبدا بووە. دەوڵەت / خەلافەتی ئیسلامی/عەرەبی وەکو خاوەن زەوینی ڕاستەقینە دەرکەوت وزانایانی عەرەب کە لە بەهرەی زەوین و باج بەشدار بوون و سەرۆکایەتی سیستەمی چینایەتییان دەکرد و نەتەوەکانی دیکە وەکو کۆیلەی گشتی ئەوان بوون (ترنر، 1379، 149).
ئەبوبەکر، واتە خەلیفەی یەکەم بە باشی لە لۆژیکی پەیامی پێغەمبەر و فەلسەفەی بوونی ئیسلام تێگەییشتبوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە عەلی هەژار، لە قوڵایی بوونی درۆیینی ئیسلامدا خۆی نوقم کردبوو. ئەو (ئەبوبەکر) بە ڕاستی میراتی لێهاتوویی سیاسی پێغەمبەری مەزنی ئیسلامی بۆ مابوویەوە. بەهۆی ئەوەی کە نوێژ و زەکاتی (دین/تاڵانی) لە یەک جیا نەدەکردەوە. ئەو بە باشی ئەوەی دەزانی کە ئەگەر خوێنی تاڵانی – بە ناوی زەکات و... – ببرێت، ئەگەری پێکهاتنی ئیمپراتوری ئیسلامی لەناودەچێت، هەروەها ئەو بە باشی ئەوەی دەزانی کە لەبیرکردنی زەکات بە واتای لەناوچوونی پەیوەندی دەسەڵات و لەبیرکردنی داگیرکردنی وڵاتەکانە (جابری، هەمان سەرچاوە، 222). بەم هۆیەش بوو کە پاش مەرگی پێغەمبەری ئیسلام، زۆرینەی ئەو عەرەبانەی کە لەسەر دینی ئیسلام بوون و بەڵام ڕازی بە پێدانی زەکات نەبوون بە بێ باوەڕ و کافر پێناسە بوون و هەڕەشەی شەڕ/جیهادیان لێ کرا وبە پاساوی ئیسلام و دوورکەوتنەوە لە دین، شەڕیان لەگەڵیان کرد. ئیسلام/زەکات لەگەڵ عەشیرەت/تاڵانکردن و بە لۆژیکی شەڕ/جیهاد بە تەواوی پێکەوە تێکەڵ ببوون. بەم هۆیەش بۆ تالانکردن بە ناوی جیهاد، شەڕیان لەگەڵ موسوڵمانان دەکرد. جیهادی ئیسلامی وەکو ئامرازێک بۆ درێژەپێدانی هژمونی قورەیش بەسەر عەرەب و پاراستنی ناوەندارێتی سیاسی/ماڵی، بەکار هاتووە. هەورەها کە لە دواییشدا ئامرازێک بووە بۆ هژمونی قورەیش/عەرەب بەسەر غەیری عەرەب. پەیوەست بوون بە ئیسلام بە واتای دەربڕینی یەکریزی سیاسی و گوێرایەڵبوونی دەوڵەتی ئیسلامی بووە وبەهۆی ئەوەی کە تەنیا بابەتی مادی و بەرهەست کە بە واتای پابەندبوون بە ئیسلام بووە، بریتی لە زەکات بووە و عەشیرەتەکان لە پێدانی زەکات خۆیان دەدزییەوە، بە ناوی ئیسلام شەڕی پیرۆز، پێیان ڕادەگەییشت. بەهۆی ئەوەی کە لە دەوڵەتی ئیسلامدا، زەکات و نوێژ لە یەک جیا نین.
لە ڕاستیدا بنەما لەسەر زەکات/تالانکردن بووە و نوێژ ڕەوایی وپیرۆزبوونی پێ بەخشیوە، هەروەها بنەما لەسەر دەولەت و بانگهێشتکردن/ ئیسلام وپرۆپاگەندی ئیسلام بووە. زەکات هەمان باج بووە کە عەشیرەتی سەرکەوتوو لە عەشیرەتی شکست خواردووی وەردەگرت (جابری، هەمان سەرچاوە، 206). سیستەمی نێوخۆیی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر میرات و پاشماوەی عەشیرە داڕێژرابوو، ئیسلام نموونەی ژیان و کەلتووری عەشیرەتی لەنێو واتای نەتەوەدا پاراست (فیرحی، هەمان سەرچاوە، 140). ئەوە خالێکی سەرنج ڕاکێشە، قورەیش کە پاش هەموو کەس باوەڕیکی ڕواڵەتییان بە ئیسلام هاورد و باوەڕێکی لاوازیان هەبوو، لە دین پاشگەز نەبوونەوە و هەڵنەگەرانەوە، لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی پێغەمبەر لە کۆتاییدا وەکو دەوڵەتێکی قورەیشی خۆی نواند (جابری، 207). هاوکات لەگەڵ کۆچی دوایی پێغەمبەر خەڵک دەیانویست بۆ دینی پێشوو، واتە دینی سەردەمی نەزانین بگەرێنەوە، بەڵام (سوهەیل کوڕی عەمرۆ) کە لە دەوڵەمەندەکانی قورەیش بووە، خەڵکی لەو کارە پەشیمان کردەوە و وتی: یەکەم کەسەکان مەبن کە لە دینی محەمەد پەشیمان دەبنەوە و هەڵدەگەڕێنەوە... ئایینی محەمەد سەردەکەوێت و من محەمەدم لەم شوێنەی کە ڕاوەستاوم بینیوە کە دەیوت کە ڕستەیەک بلێن تاکو هەموو عەرەب گوێڕایەڵ و بندەستی ئێوە بکەم وهەروەها غەیری عەرەب باج بە ئێوە بدات... سوێند بە خودا کە ڕۆژێک دێت کە ئێوە خەزێنەکانی سزار و خەسرەو بە دەست دێنن (ئبن ئەسیر، ج3، 1198). دەوڵەمەندی قورەیش لە چوارچێوەی دەوڵەمەندی هاورێیانی پێغەمبەر و چارەسەری کێشەکان و نووسینی گرێبەست، زیندوو بوویەوە وسەرلەنوێ بەرهەم هێندرایەوە، هەروەها هژمونی قورەیش، دیسان وەک خۆی مایەوە و لە ئامرازی ئیسلام کەڵکی وەردەگرت وبەو ئارستەی دەرۆشت کە لە ئاستی باڵادەستی لە دوورگەی عەرەبی بۆ ئاستی باڵادەستی لە نیوەی دونیا بەرز ببێتەوە و بەسەر هەموو دونیادا زاڵ ببێت. باڵادەستی قورەیش بەسەر نیوەی لە دونیای ئاوەدانی ئەو سەردەمەدا بەدیهات (فیرحی، هەمان سەرچاوە، 143). کەوایە شەڕەکانی ڕەدە بە پێچەوانەی بۆچوونی عەلی عەبدولڕەزاق بە واتای دەسپێکی خەلافەت/دەوڵەتی ئیسلامی نییە، بەڵکوو لە سەردەمی پێغەمبەرەوە دەستی پێکردووە وهەورەها لە سەردەمی ئەمەویان، عەباسیان، عوسمانیان تاکوو سەردەمی داعش درێژەی هەبووە.
لێرەدا نموونەیەک دێنینەوە کە بە چ شێوەیەک قورەیش بە ئامرازی دین و لە چوارچێوەی واتاکانی قورئان، پێگە و دەسەڵاتی خۆی پاراست و هەروەها زلهێزی و دەوڵەمەندی ئابوورییەکەیان، دەسەڵاتی سیاسیشی قۆرخ کرد. ئیمام شافیعی(س) ئاماژە بەوە دەکات و دەلێت: لێکدانەوە و شرۆڤەی قورئان بەپێی زمانناسی عەرەبی، جگە بە پێی بۆچوونی قورەیش، درووست نییە و تێگەییشتنی قورەیش لە دەقە ئایینیەکان، باشترین جۆری تێگەییشتنە و بەم پێیەش باڵادەستی قورەیش بە مەرجی درووستی دینی ئیسلام دادەنرێت (فیرحی، هەمان سەرچاوە، 235). بە بۆچوونی شافیعی، خەلافەت ودەسەڵاتی ئیسلامی تایبەت بە قورەیشە وهەرچەندە قورەیش بە زۆرەملی و شمشێر سەرکەوتبێت، بەڵام بە خەلیفە و دەسەڵاتی ڕەوا دادەنرێت و... هەروەها هەر جۆرە دژایەتییەک لەگەڵ قورەیش بە لادان لە ڕێگای ئیسلام دادەنرێت (ئەبوزەید، 1996، 62، ئەحمەد، 1975، 327). زلهێزی دەوڵەمەندی قورەیش بە ڕواڵەتی نوێی، نەتەوەی قورەیش، هاورێیانی پێغەمبەر، چارەسەری کێشەکان و نووسینی گرێبەست، بنەمالەی پێغەمبەر، پێشڕەوانی ئیسلام وزمانی ئاسمانی... خۆی دەرخست.ئەوە چاوەڕوانکراو بووە کە بەپێی توانایی و کەرەستەی پەیوەندی گرتنی ئەو سەردەمە و مەودای زۆری جوگرافی، هاورێیانی پێغەمبەر و پیشڕەوانی دین، جگە لە غەیری قورەیش وغەیری عەرەب کەسی دیکە نەبوون. ئەمەش لەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێغەمبەر لەنێو غەیری عەرەبدا دەرنەکەوتبوو. بەم پێیەش دەولەمەندی قورەیش /عەرەب لە چوارچێوەی ئیسلامدا زیندوو بوویەوە. هاورێیانی پیغەمبەر لە نەتەوەی ئیسلامیدا، هاوشێوەی کەسایەتییەکانی سەردەمی نەزانی، جێگە و پێگەیەکی تایبەتیان لەنێو موسوڵمانە ئاساییەکان و دەسەڵاتدارانی ئیسلامدا هەبووە.(فیرحی، 1378، 141). ئەوە ڕوونە کە لە پشتی مانای درووشمە ڕازاوەکانی ئیسلام، ستراتيژی و ئیدیۆلۆژی هژمونی عەرەبەکان بەسەر غەیری عەرەبدا بە مەبەستی بەدەستهێنانی تاڵانی/ تالانکردن، بوونی هەبووە و هەروەها دەوڵەت/خەلافەتی ئیسلامیش ئامرازی سەربازی ئەو هژمونییە بووە، درووشم و دەوڵەتی ئیسلامی سەرچین یان بەرهەمهێنەری سەرلەنوێی هێزی بەرهەمهێنان و بەرژەوەندی قەوم/عەشیرەی عەرەب /قورەیش بوون. هەروەها هێزی بەرهەمهێنەری عەشیرەتە عەرەبەکان، تاڵانکردن بووە لە ژێر ناوی زەکات، خوێن بایی، باج، تاڵانی و.... لە ئاکامی تاڵانکردن/باج سەندن، قەومی عەرەب بوو بە چینێکی باڵادەست. ئیستراتژی باڵادەستی قورەیش/عەرەب بوو بە ئیدیۆلۆژییەک بۆ ڕەوایی بەخشی بە خۆی.
لە سەردەمی عەباسییەکان بە لاوازبوونی دەمارگیری و باڵادەستی عەرەب، ئیمپراتوری ئیسلامی لە فاکتەرێکی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی خۆی بێبەش بوو، هەروەها سیستەمی نوێ دەبوو لە دامەزراوە نوێیەکانی خۆی بۆ خولقاندنی هەستێکی نوێ لە شوناسی سیاسی کەڵک وەربگرێت. لەم باروودۆخەدا، ڕواڵەتی تایبەتی کۆمەڵگای ئیسلامی نوێ، واتە پەیوەندی نێوان خەلافەت و زانایان گەشەی کرد... زانایان ڕەواییان بە دەسەڵاتی ئیسلامی دەبەخشی و خوازیاری قبووڵکردنی یاسا وەکو پەیامی خودایی و دیاردەیەکی جێگیر بوون
(ترنر، 1379، 152). پرسی قەوم گەرایی وەکو ڕەمز و نهێنییەکی گەورەی خەلافەتی عەباسی بووە. مەئمون وشیارانە یان ناوشیارانە، وردە وردە لە جێگای دژایەتییە قەومییەکان، لەسەر سیاسەتی ئایینی پێداگری کرد وبە دانانی زانست و پێنووس لە جێگای قەومییەت و شمشێر، ڕێگای بۆ گەشەپێدانی بابەت و مشت ومڕی زانستی کردەوە (فیرحی، هەمان سەرچاوە، 189). لە ئەم سەردەمەدا بوو کە زانستی ئیسلامی و زانایانی وەکو ماوردی، نزام ئەلمولک و غەزاڵی و کەسانی دیکە، بە لاوازبوونی دەمارگیری قورەیش /عەرەب، بە سێبەر و نوێنەری خودا ئەژمارکردنی خەلیفەکان و پیرۆزی دینی بەخشین بە دەسەڵات و هەروەها بەبێ باوەڕ وکافر وقرمەتی ناساندنی دژبەرانی سیاسی، لەژێر ناوی ئیسلام و خودا، سیستەمی زنجیرەی پلەوپایە و هژمونی عەرەبەکانیان دەپاراست.
لەوانەیە نموونە و سومبولی پێغەمبەری ئیسلام بۆ داڕشتنی بنەمای ستراتيژی ئیسلام، نموونەی ئێرانی زەردەشتی بووبێت. پێغەمبەری ئیسلام واتاکانی بەهەشت و جەهەننەم و ڕۆژی دوایی لە ئایینی زەردەشت وەرگرتبوو. هەروەها کە دینی زەردەشت ئامرازێک بووە لەپێناو سیستەمی پاشایەتی ئێرانی/پارسی، بە مەبەستی تاڵانکردنی داهات و سامانی قەومەکانی دیکە، بە هەمان شێوە، دینی ئیسلام وەکو ئامرازێک بووە لەپێناوی تاڵانکردنی سامان و داهاتی قەومەکانی دیکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی قەومی عەرەب و قورەیش.
ئەگەر هۆکاری هەستان و جووڵاندنەوەی بزووتنەوەی ئیسلام، تامەزرۆیی سامانەکان و تاڵانکردنی خەزێنەکانی قەیسەر و کەسرا بووە (ئبن ئەسیر، لە جابری، 87). بە هەمان شێوە هۆکاری شۆڕشی پارسەکان، تامەزرۆیی سامان و داهاتی مادەکان /کوردەکان بووە. بەپێی بۆچوونی هرۆدۆت، هۆکاری سەرەکی شۆڕشی پارسییەکان دژ بە مادەکان و خواستی سەرەکی کوروش بۆ داگیرکردنی ماد، لەوەی سەرچاوە دەگرێت کە پارسەکان تامەزرۆی گەییشتن بە سامانی مادەکان بوون (هرۆدۆت، 1387، 99 – 100. بریان، 1380، 1380، 23). ئیمپراتوری ئیسلامی هاوشێوەی خەلافەتی ئیسلامی، ئامراز یان بەرهەمهێنەری بەرژەوەندی قەوم /عەشیرەتی باڵادەستی پارس بووە و هەروەهاش دینی زەردەشت هاوشێوەی ئیسلام، ئامرازی هژمونیک و باڵادەستی ودەسەڵاتی قەومی بووە.
ئیمپراتوری ئیسلام پاش پەرەسەندن و سەرکەوتنی سەربازی بەسەر قەومەکانی دیکە، شێوازی باج سەندنی سیستەمی پاشایەتی ساسانی هەڵبژارد. باج سەندنی ئیسلامی بەپێی شێوازی سەردەمی ساسانی بووە.
(فرای، 387). هەورەها هەوڵی پیاوانی ئایینی ئەوە بووە کە پاساو بۆ پێشینە وڕابردووە مێژووییەکان بهێننەوە و پاشان بە تێکەڵکردنی ئەم مێژووە لەگەڵ فاکتەرە عەقڵییەکان، ویستویانە ئەم مێژووە لە چوارچێوەیەکی ئایینیدا پێناسە بکەن (لمبتون، 1345، 88). گەورەترین زانایانی ئیسلامی لە زانستی حەدیس، وەکو بوخاری، موسلم و ترموزی و... هەموو خەڵکی خوراسان بوون کە بەرەو وڵاتە عەرەبییەکان کۆچیان کردبوو (272). پاش هاتنی ئیسلام بەرەو ئێران، هیچ گۆران وپێشکەوتنێک نەهاتۆتە ئاراوە، تەنیا پێتەخت لە تیسفون بۆ مەدینە گوازرایەوە و بنەماکانی باج سەندنی خۆجێیی و سیستەمی کۆمەڵایەتی ناوچەیی وەکو خۆی مایەوە و هەروەها دەسەڵاتی زلهێزە خۆجێی و ناوچەییەکان بەردەوام بوون (فرای، 1386). سیستەمی ئیداری و یەکڕیزی دین و دەوڵەت کە بناغەی سیستەمی ئیسلامی بووە، لە سیستەمی دەوڵەتی ساسانییەوە سەرچاوەی گرتووە (هەمان سەرچاوە، 388). شکۆ ومەزنایەتی خوداکان (فرە ئیزەدی) - بە وتەی تەباتەبایی – بۆ سێبەر ونوێنەری خودا (زەل سولتان) گوردرا و دەسەڵاتی خەلافەت، داب و نەریتی بەڕیوەبردنی ئیداری دەوڵەتی سەردەمی ساسانی قبووڵ کرد (پترۆشفسکی، 72). چوارچینی کۆمەڵایەتی سەردەمی ساسانی، لە سەردەمی ئیسلامدا وەک خۆی مایەوە... تەنیا گۆڕان ئەوە بوو کە ئیسلام جێگای زەردەشتی گرتەوە (فرای، هەمان سەرچاوە، 387). لە ڕاستیدا سەرکەوتنی عەباسییەکان بە مانای بە ئێرانی بوونی دەسەڵاتی خەلافەت بووە (هەمان سەرچاوە، 71). جووتیاران یان دەوڵەمەندە فئۆدالەکانی سەردەمی ساسانی، لە سەردەمی ئیسلامیشدا موڵک و زەوینەکانیان پارێزراو بووە و ئەرکی کۆکردنەوەی باج لە جووتیاران و گەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەتیان لە ئەستۆ بووە. هاوشێوەی سەردەمی ساسانی، لە سەردەمی ئیسلامیشدا، جووتیاران ئەرکی زۆرەملی کارکردن لەسەر زەوین و پێدانی باج بە حکوومەتیان لە ئەستۆ بووە (فرای، 1379، 43). سیستەمی ئیداری بەغدا، بە پێی سیستەمی ئیداری تیسفون، واتە پێتەختی ساسانی دارێژرابوو (هەمان سەرچاوە، 128). سیستەمی ئیداری عەباسییەکان بە تەواوی بە پێی سیستەمی ئیداری ساسانییەکان دارێژرابوو، هەروەها دەسەڵات و داب ونەریتی بنەماڵەیی و سیستەمی زنجیرەی پلەوپایە و... لە سەردەمی ئیسلامیشدا بەردەوام بووە (گارسویت، 1385، 231).
ئامانج و بەهای ئیرانییەکان، هاوشێوەی عەرەبەکان، تەنیا پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان بووە و بناغە و بنەڕەتی سیاسەت/عەقڵانییەتی ئەوان، غەریزە و بەرژەوەندی خۆیان بووە. بەم هۆیەش بووە کە بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیان، هەموو جۆرە دەسدرێژی وداگیرکارییەکیان دەکرد و هەروەهاش لەو پێناوەدا هەموو جۆرە هژمونی عەرەب و تورک ومەغولیان قبووڵ دەکرد. شایانی باسە کە ئامانجی باوەڕهێنانی ئێرانییەکان بە ئیسلام یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەگەڵ عەرەبەکان بووە (ئشپولر، 1377، 242). هەروەها کە دەوڵەمەندەکانی قورەیش بەهۆی باوەڕهێنان بە ئیسلام، پێگەی ئابووری خۆیان پاراست وتەنانەت ئەم پێگە ئابوورییە پەرەی سەند، بە هەمان شێوەیش ئامانج لە باوەڕهێنانی ئێرانییەکان بە ئیسلام، هۆکاری ئابووری/سیاسی و بەدەستهێنانی پێگەی یەکسان و ڕەهابوون لە پێدانی خوێن بایی و باج بووە و بەم هۆیەش بوو کە ئیسلامی بوونی ئێران لە سەرەتادا لەنێو چینی بالادەست ڕوویداوە (هەمان سەرچاوە، 248). بە مەبەستی ئەوەی کە باج نەدەن. نەتەوە غەیرە موسوڵمانەکان یان مەوالی بەو کەسانە دەوترا تازە بڕوایان بە ئیسلام هێنابوو، تاکو باجی تایبەت بە بێ باوەڕەکان یان کافرەکان نەیانگڕێتەوە (ترنر، 1379، 149). لە ڕاستیدا باوەڕ بە ئیسلام هاوردنی ئێرانییەکان، هاوشێوەی عەشیرەتە عەرەبەکان و قورەیش لەسەر بناغەی لۆژیکی ئابووری/سیاسی داڕێژرابوو، ئەمەش وەکوو خودی لۆژیکی ئیسلام/پەیامی خودایی بوو کە ئامانجێکی ئابووری/سیاسی هەبووە. عەقڵی ئیسلامی /عەرەبی هاوشێوەی عەقڵی زەردەشتی/ئێرانی، عەقلێکی ئابووری/داگیرکارانە بووە کە لەسەر نموونەی داگیرکردن داڕێژراوە و تێیدا شەڕ لە ئاستی سیاسی/دینی سەرلەنوێ بەرهەم دەهێندرێت. لە ڕاستیدا بناغەی دین/سیاسەت بریتییە لە غەریزە (شەڕ/ژن) و بەرژەوەندی (تاڵانکردن/تالانی)، یان گەدە (تاڵانی/خوێن بایی) و ژێرگەدە (کۆیلەی ژن، فرەژنی) و باڵادەستی /هژمونی، هەروەها ئیسلام /زەردەشت وەکوو مێشکی بەڕێوەبەر و خەلافەت/ئیمپراتوری وەکو هێزی جووڵێنەری دین/سیاسەت بووە.
بەهۆی لێکچوونی ئەو دوو نموونە و لێکچوونی عەقڵی سیاسی ئەو دوو قەومە بووە کە لە سیستەمی سیاسی عەباسییەکان ئێرانییەت و عەرەبییەت یەکڕیز بوون و یەکیان گرتەوە (2). بە وتەی پترۆشفسکی، سیستەمی سیاسی عەباسییەکان لە ئاکامی یەکڕیزی ئیسلام وفئۆدالیزمی ئێرانی پێکهاتووە (هەمان سەرچاوە، 229). شایانی باسە کە ئەمە لە کاتێکدا بووە کە دەمارگیری عەرەبی لاواز بووە و ئێرانییەکان بەهێز بوون، بەهۆی ئەوەی کە کاتێ کە عەرەبەکان لەسەر دەسەڵات و بەهێز بوون، ڕێگەیان بە هیچ قەومێک نەداوە کە بگاتە ئاستی یەکسانی ئەوان، هەروەها هاوشێوەی سەردەمی ئەمەوی، غەیری عەرەب بە مەوالی/کۆیلە ئاماژەی پێدەکرا.
ئەگەر زۆرینەی بابەتەکانی شانامە و خودای نامەی سەردەمی ئێرانی کۆن بریتییە لە ڕەوایی پاشاکان و ئەمەگداری جەماوەر بۆ پاشاکان و شەڕی هەتاهەتایی نێوان چاکە و خراپە (لازار، کەمبریج، 1379، 538). بابەتە گرینگەکانی ئایینی سیاسی و زانستی ئیسلامی (سیاسەت نامە و شەریعەت نامەکان) بریتییە لە ڕەوایی خەلیفە و ئەمەگداری جەماوەر بۆ خەلافەت و شەڕی هەتاهەتایی نێوان موسوڵمان و بێ باوەڕ یان کافرەکان.
بەڵام ئەوە ڕوونە کە مەبەست لە لایەنی چاکە هەمان خاوەن دەسەڵاتەکان ومەبەست لە لایەنی خراپە، هەمان نەیارانی دەسەڵات بووە. گوێڕایەڵبوونی پاشا/خەلیفە بە ڕاستی و دژایەتی کردنی ئەو بە هەڵە ودرۆ دانراوە (ساقب فەر، 246). لە سیاسەت نامەدا دادپەروەری بە واتای دەسەڵات و هژمونی سیاسییە، نەک بە واتای بەهای ئەخلاقی و بەختەوەری (هەمان سەرچاوە، 19). دادپەروەری لە بیرۆکەی خواجە، بە واتای درێژەپێدانی بیرۆکەی پاشایەتییە و سیستەمی کۆمەڵایەتی %D
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 277 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 09-03-2017
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 28-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 30-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 277 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,113
وێنە 106,420
پەرتوک PDF 19,246
فایلێن پەیوەندیدار 96,901
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.39 چرکە!