پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,430
وێنە 105,694
پەرتوک PDF 19,157
فایلێن پەیوەندیدار 96,439
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی یەکەم)
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی یەکەم)
کورتەباس

پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی یەکەم)
کورتەباس

$پەیوەندی نێوان ئیسلام و ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی قورەیش تا بەعس/ داعش (بەشی یەکەم)$
نووسینی: د. هێرش قادری
$پوختە:$
ئیسلام دینێکی جیهانیه، دەرکەوتنی ئیسلام لە پەیوەندی لەگەڵ عەشیرەتی قورەیش وگۆڕانی بانگەشەی ئیسلامی بۆ دەوڵەتی قورەیشی، چارەنووسی ئیسلامی وعەرەبیزمی پێکەوە بەستەوە و ئاکامی هەنووکەیی ئەم چارەنووسە، پەیدابوونی ئیسلام گەرایی بریتییە لە توندڕەوی داعش کە لە ناخی ناسیونالیزمی عەرەبی حزبی بەعس سەرچاوەی گرتووە. دەمارگیری/ناسیونالیزمی عەرەبی لە سەردەمی عەشیرەتی قورەیش تا سەردەمی حزبی بەعس، هەروەها لە سەرەتای ئیسلامەوە تا داعشی ئەمڕۆ، بناغە و بنەڕەتی ئیسلامی پێکهێناوە و هەروەها ئیسلامیش بزوێنەر و ئستراتیژی باڵادەستی و ئامرازی هەژمونێکی ناسیونالیزمی عەرەبی بووە. دیالکتیکی عەقڵی ئابووری /ژیانی قورەیش/ عەرەب و پەیامی ئاسمانی خودایی لە عەقڵی سیاسی سەردەمی جێگرەکانی پێغەمبەردا (خەلافەت) خۆی نواند و جێگیر بوو و بە پیرۆز و ئاسمانی ئەژمار کراوە. دەسەڵاتی سەردەمی جێگرە کانی پێغەمبەر/دەوڵەتی ئیسلامی، ڕەوایی خودایی بووە کە لە دەقی قورئانەوە سەرچاوەی گرتووە و بە مەبەستی بەختەوەری هەموو جیهان، ئەرکی بەرگری لە ئایین وپەرەپێدانی دینی ئیسلامی لە ئەستۆ بووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بناغە و هێزی جووڵێنەر بۆ پەرەپێدانی خەلافەت/ئیسلام، عەقڵی ئابووری/ غەریزی عەشیرەتە عەرەبەکان و دەمارگیری قورەیش بووە و لەژێر ڕێنوێنی پەیامی خودایی و سەرۆکایەتی محەمەد، عەقڵی سیاسی ئیسلام داڕێژراوە و نووسراوە. عەقڵی ئابووری/ غەریزی عەشیرەتە عەرەبەکان بریتی بووە لە: بوێری/جەنگاوەری، تاڵانکردن/دەستدرێژی، هێزی جنسی/ژن، هەورەها دەمارگیری قورەیش، باڵادەستی و دەوڵەمەندی.
پێغەمبەر بە واتا قورئانییەکانی تاڵانی/زەکات، شەڕ (جیهاد)، خوێن بایی (جزیە)، کۆیلەی ژن/ فرەژنی، ڕەوایی ئیسلامی بە نەریتی عەشیرەتە عەرەبەکان بەخشیوە و لە جێگای دەوڵەمەندی خوێنی قورەیش، دەوڵەمەندی دینی هاوڕێیانی پێغەمبەری پەیڕەو دەکرد و هەورەها لە جێگای شیعری سەردەمی دواکەوتوویی (جاهلییەت)، دەقی پیرۆز/خودایی قورئانی هاورد و هەروەها لە جێگای پەرتەوازەیی عەشیرەتە عەرەبەکان، واتای نەتەوەی یەکڕیزی ئیسلامی داڕشتووە.
پێغەمبەر بە ڕەوا دانانی ڕشتنی خوێنی نەیارانی خودا (قاتلو...) و تالانکردنی سامان وداهات (تاڵانی) وهژمونی ئیسلام دژ بە کوفر (جاهدو... اطیعو...)، لە عەقڵی ئابووری/غەریزی و دەمارگیری قورەیش کەڵکی وەرگرت و بەتێکەڵکردنی ئەو عەقڵە لەگەڵ قورئان، عەقڵی سیاسی ئیسلامی داڕشت. بناغە و هێزی بەرهەمهێنەری عەقڵی سیاسی ئیسلام بریتییە لە تاڵانی/زەکات کە بە داگیرکردنی وڵاتی بێ باوەڕەکان (کافر) مسۆگەر دەبوو. قورئان /ئیسلام و خەلافەت/دەوڵەت، بە دوو تەوەری هەژمونێک/عەقڵی و سەربازی/ ئیداری عەقڵی سیاسی ئیسلام دادەنرێت.
وشە سەرەکییەکان: ئیسلام، عەرەبییەت، دەمارگیری/ناسیوناڵیزم، خەلافەت/ دەوڵەت، عەشیرە/ حیزب
$پێشەکی:$
پێغەمبەری ئیسلام لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئیسلام، بەدەستهێنانی خەزێنەکانی قەیسەر و کەسرای بە ئەرکی خۆی دەزانی. خەزێنەکانی قیسەر و کەسرا لە دەستی دوو ئیمپراتووری زلهێزی ئەو سەردەمە، واتە ڕوم و ئێران بووە. مەرجی گەییشتن بە خەزێنەکان، شکست و لەناوچوونی دوو ئیمپراتووری زلهێز بووە. بۆ شکستی دوو ئیمپراتووری زلهێز، ئیمپراتوورییەکی زلهێزتر پێویست بووە. بەڵام وڵاتی عەرەبستان، واتە شوێنی دەرکەوتنی پێغەمبەر، لە ئیمپراتوورییەکی زلهێز بێبەش بووە. پێکهێنانی ئیمپراتوورییەکی زلهێز پێویستی بە ئیدیۆلۆژی/ دینێکی گشتگیر و پیرۆز هەیە. کەوایە هەموو هەوڵی پێغەمبەر لەوەدا بووە کە عەشیرە پەرتەوازەکانی عەرەب وەکو نەتەوە/ئیمپراتورییەکی یەکڕیز کۆبکاتەوە و هێزی جەنگاوەری عەشیرەتەکان بۆ شەڕی دەرەکی بەکاربهێنێت. بە لەبەرچاوگرتنی ناوبانگ و سەرۆکایەتی مەعنەوی/ ماڵی عەشیرەتی قوڕەیش، سەرەتا پێویست بووە کە لەگەڵ قورەیش ڕێکەوتن بکات. بۆ ئەم مەبەستە، هەموو خوداکانی قوڕەیش/ عەرەبی لە خودایەکدا تواندەوە و لەناوی بردن. بەڵام ئەوە ڕوون بوو کە دەمارگیری لەسەر بازرگانی و باڵادەستی داڕێژرابوو، نەک لەسەر باوەڕ بە خوداکان و خوداکان تەنیا ئامرازی بازرگانی و ناوەندخوازی سیاسی بوون.بەم هۆیەش بوو کە پێغەمبەر بە ناچار لۆژیکی خودی عەشیرەتەکان، واتە تاڵانکردن/تاڵانی، شەڕ/جیهاد و... دژ بە قورەیش/ عەرەب بەکارهێنا. لەلایێکەوە هەوڵی ئەوەی بووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە دەقی ئاسمانیی قورئان، عەشیرەتەکان لە نەتەوە و سیستەمی یەکڕیزی ئیسلامی کۆبکاتەوە و لەلایەکی دیکەوە بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی، هەوڵی شکستهێنان بە عەشیرەتە عەرەبەکان و هێرش کردنەسەر بەرژەوەندی ئەوانی داوە و هاوکات لە نەتەوەیەکی نوێدا، بەڵێنی باڵادەستی بە قوڕەیش و دەسکەوتی شەڕی بە عەشیرەتەکان داوە. کەوایە گرێبەستێکی نەنووسراو لەنێوان پەیامی ئاسمانیی پێغەمبەر، هژمونی قورەیش و لۆژیکی عەشیرەدا واژۆ کراوە. خاڵەکانی ئەم گرێبەستە نهێنییە بریتی بووە لە قبووڵکردنی دینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن عەشیرەتەکانی عەرەب/قوڕەیش، پاراستنی بەرژەوەندی و بەکارهێنانی عەقڵی ئابووری/ غەریزی عەشیرەتە عەرەبەکان و هەروەها پاراستنی باڵادەستی قوڕەیش لە شارستانییەتی نوێی ئیسلامدا.
$عەشیرەتە عەرەبەکان بە دەمارگیری و هێزی خۆیان دینی ئیسلامیان بڵاودەکردەوە و هەروەها ئیسلامیش لەبەرانبەر بڵاوبوونەوەی خۆیدا، سامان و داهات و زەوینی وڵاتە داگیرکراوەکانی لەچوارچێوەی تاڵانی/ کۆیلەی ژن، پێشکەش بە عەشیرەتەکان (هەروەها زەوینی بەهەشت و حۆرییەکانی پێشکەش بە شەهیدان دەکرد) دەکرد و باڵادەستی قوڕەیشی بەسەر هەموو عەرەبەکان دەپاراست و تەنانەت ئەم باڵادەستییەی بۆ هەموو ئیمپراتوری/ خەلافەت دەگواستەوە.$
عەقڵی سیاسی ئیسلام لەسەر بزوێنەری تاڵانی/ داگیرکردن (عەشیرەتەکان)، هێزی سەربازی دەوڵەت/ خەلافەت (قورەیش) و ڕەوایی دین (پێغەمبەر) داڕێژراوە و بناغەی ئەم عەقڵە، عەقڵی ئابووری/ غەریزی عەشیرەتە عەرەبەکان بووە و باڵادەستی ئەم عەقڵە، باڵادەستی دەمارگیری قوڕەیش و یاسای ئەم عەقڵە پەیامی ئاسمانی پێغەمبەر بووە. کەوایە، بناغە لەسەر پرسێکی سیاسی عەرەب/ئەوی دیکە بووە کە لە چوارچێوەی هەڵچوونی ئەخلاقی/ دینی خۆی نواندووە.
بناغە و هێزی بەرهەمهێنەری خەلافەتی عەرەبی/ئیسلامی، لە سەردەمی قورەیش تا سەردەمی داعش بریتی بووە لە زەکات، خوێن بایی، باج و تاڵانی/ تاڵانکردن، هەروەها لە کۆشکەکانی قەیسەر و کەسرا تا شەنگال و کوبانی بەپێی نموونەی داگیرکردن/جیهاد داڕێژراوە، خەلافەتی ئیسلامی بەرهەمهێنەری سەرلەنوێ یان ئامرازی سەربازی/ئیداری تاڵانکردن و هەروەها ئیسلامیش هێزی ئیدیۆلۆژیک و ڕەوایی بەخشی تاڵانکردن و داگیرکردنەکان بووە. لە ناوچەکانی بەنی نەزیر/رەدە تاشەنگال/ کوبانی، لۆژیکی لایەنگرانی ئەم خەلافەتە پیرۆزە کە ئامانجی داگیرکردن/تاڵانکردن بووە، بە مەرجی پێدانی خوێن بایی/باج و زەکات، قبووڵکردنی ئیسلام یان لە چوارچێوەی تاڵانکردن/کۆیلەی ژن، دوورخستنەوە و جیهاد بووە. کۆتایی و لووتکەی قبووڵکردنی ئەم دینە، شێوازی ڕازاوەی هەمان ڕەدە/شەنگال، واتە داگیرکردن و تاڵانکردن بووە. واتە لە هەر دوو شێوەکەیدا، یەکەم، داگیرکردن/زاڵبوونی عەرەب/ئیسلام و دووەم تالانکردن/کۆیلایەتی بێ باوەڕەکان/غەیری عەرەب، بەردەوام دەبێت. قەومی عەرەب لە ئاکامی داگیرکردن و تاڵانکردنی سامان و داهاتی نەتەوەکانی غەیری عەرەب، وەک قەومی باڵادەست و قەومەکانی دیکە وەک قەومی بندەست بوون. هەروەها دەوڵەت/خەلافەت و ئیسلام/دین وەک دوو هێزی جێبەجێکار و تیۆریک لەپێناو باڵادەستی قەومی عەرەبدا بوون. پێکهاتەی ئیسلام بریتی بووە لە: تاڵانی/بەرژەوەندی (گەدە) و غەریزە/کۆیلەی ژن (ژێرگەدە)، دەوڵەت/خەلافەت هێز و ئیسلامیش مێشک/عەقڵی ئەم پێکهاتە بووە.
ئەو مێشکەی کە سەرچاوەی کردەوەکانی غەریزەیە. مێشک بە درووشمی بەزەیی و لێبوردەیی وپێکهاتەی یاسای ئیسلام زوڵم وبێ بەزەیی بووە. مێشک پەیامی هاوڕێیەتی و هێزی شمشێر وەکوو هەڕەشەکەی بووە. مێشک بانگەشە بۆ بەهەشتی ئاسمانی و پێکهاتە بەدوای بەهەشتی زەوینیدا دەگەڕێت. مێشک بایەخ بە دونیا نادات وپێکهاتە هۆگری دونیایە. مێشک بانگەشە بۆ تەرکی دونیا وپێکهاتە کەسێکە هۆگری دونیایە. ئێمە (غەیری عەرەب) بە هیوای بەهەشتی ئاسمانی و عەرەبەکان بە هیوای درووستکردنی بەهەشتی زەوینیە. ئیسلام دینێکی بەبێ کەم و کوڕییە، لە لایێکەوە پەیامی ئەخلاقی و ئاسمانی ڕۆژی دوایی هەیە و لەلایەکی دیکەوە گەڵاڵەی سیاسی هەیە. ئێمە وەک هەڵگری ئەخلاق و لایەنی ئاسمانی ئیسلام و عەرەبەکان بە جێبەجێکاری گەڵالەی سیاسی ئیسلام دادەنرێن.
ئێمە بەهۆی پەیامی ئاسمانییەوە مەست و بێ ئاگا بووین و عەرەبەکان بەهۆی سەمای زەوینی خۆیانەوە، وشیارن، بەهۆی تەپ و تۆزی ئاسمانی سەمای ئەوانەوە، شەڕی زەوینی عەرەبەکان شاردراوەتەوە. محەمەد نێردراوی خودایی بۆ قوڕەیش و ئێمە هۆگری لایەنی ئاسمانی پێغەمبەری قوڕەیش، عەرەبەکان گوێرایەڵی سیاسەتمەداری خودایی و ئێمە عاشقی بانگەشەی ئاسمانی و عەرەبەکان سەرقاڵی غەریزەی زەوینی، ئێمە بەرەو کەعبەی هیواکان هەنگاو دەنێین و عەرەبەکان سەرقاڵی خەزانەی دەوڵەتی ئیسلامی. ئەرکی پیرۆزی ئێمە و پیرۆزیی ئەرکی عەرەبەکان. ڕۆژی دوایی بەرهەمی کێڵگەی دونیایی ئێمە و کێڵگەی دونیا بەرهەمی ڕۆژی دوایی عەرەبەکان. ئێمە عاشقی شاژنی ئیسلام و شاژنی ئیسلام ئامرازی حەزی جنسی پاشای عەرەب بووە.
$چوارچێوەی تیۆری (مۆدێلی شیکاریی مارکس)$
لە ئەمڕودا ڕەخنە لە بۆچوونەکانی مارکس زورە. پێشبینی مارکس درووست دەرنەهات بە وتەی فۆکۆ ماسی مارکسیزم هێزی مەلەکردنی لە ئاوی سەدەی بیستەمدا نەماوە. بەڵام ڕەوشتی شرۆڤەی کۆمەڵناسی مارکس، هێشتا ڕوانگەیەکی زانستییە بۆ لێکدانەوەی پەیوەندی دەقەپیرۆزەکان وەک قۆرئان لەگەڵ لێکترازانی کۆمەڵگا و پێکهاتنی دەوڵەت.
واتایەکی سەرنجڕاکێشی مارکس ئەوەیە کە دەڵێت ڕەخنە لە ئاسمان دەبێ جێگای خۆی بە ڕەخنە لە زەوی بدات... واتە هەموو ڕاستییەکانی میتافیزیکی ئیدیولۆژی بە مانای واتا لە خزمەت دەسەڵاتدایە. و بەرژەوەندی چینایەتی بۆ پاساوی هەژمونی خۆی ڕاستی میتافیزیکی درووست دەکات و بەم هۆیە بە جێگای ون بوون لە خەیاڵاتی میتافیزیکی کە هیچ ناوەرۆکێکی نییە، دەبێ ئەو بناغە ڕاستەقینەی کە خۆڵقێنەری ڕاستییەکانە، واتە بەرژەوەندی چینایەتی بناسین و ڕەخنەی لێ بگرین. مارکس هەموو تەوەرەکان(دین، کەلتوور، ئەخلاق، ئەفسانەو...) بە بێ ناوەرۆک و بە ئیدیولۆژی(واتا لە خزمەتی دەسەڵاتدا) پێناسە دەکات و مانای تەوەرەکان لەدەرەوەی تەوەرەکان دایە، واتا لە بناغەی بەرژەوەندییەکان و هێزی بەرهەمهێنانە و تەوەرەکان لە خزمەت و بەرهەمهێنەری دەسەڵاتن. هەروەها مارکس دەوڵەت بە هێمای خودا و نوێنەری بەرژەوەندی گشتی یان دیاردەیەکی سرووشتی، ناژمێرێت بەڵکوو دەوڵەت بە ئامرازێک بە سەربەخۆییەکی نسبی بەرهەمهێنەری بەرژەوەندی چینی باڵا دەست دادەنێت. مارکس بە لە ناوبردنی جیهانی بوونی هەقێقەت، هەقێقەتی ئەم جیهانەی چەسپاند دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە بیرۆکەی مارکسڕەخنە لە ئاسمان بۆ ڕەخنە لە زەوین، ڕەخنە لە دین بۆ ڕەخنە لە یاسا و ڕەخنە لە تئولۆژی بۆ ڕەخنە لە سیاسەت بگۆردرێت دەبێ ڕەخنە لە جیهانی هەقیقەت (قورئان و ئاڤێستا) ئیسلامی/ئێرانی بگرین و هەقێقەتی جیهانی هەژمونی و دەوڵەتەکانیان ئاشکرا بکەین. تەوەرەکانی ئیسلامی/ئێرانی، بێ ناوەرۆکن، و واتا و ناوەرۆکی لە بەرژەوەندی و هژمونی قەومی خۆیان دایە. بۆ بەکار هێنانی واتایی بیرۆکەی مارکس لە شرۆڤەکردنی دەوڵەتی ئێرانی/زەردەشتی و ئیسلامی/عەرەبی دەبێ بە پێی لۆژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستێوەردان لە بیرۆکەی مارکس بکەین. مارکس چینی کۆمەڵگا بە هێزی جووڵێنەری مێژوو و بناغەی کۆمەڵگا دادەنێت و دەوڵەت و تەوەر (دین، کەلتوور، ئەفسانە و...) بە ڕوبنا یان بەرهەمهێنەری بناغەی هێزی بەرهەمهێنان ئەژمار دەکات. بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چینێکی سەربەخۆ و جیا لە دەوڵەت، کە بەرهەمهێنەری دەوڵەت بێت هیچکات بوونی نەبووە.
بەڵام نموونەی مارکس کە دەڵێت دەوڵەت لەسەر بناغەی لێکترازانی کۆمەڵگا درووست دەبێت و ئامرازێکە بۆ بەرژەوەندی تاقمێک لە کۆمەڵگادا، کە ئێستاش ئەم وتە گۆنجاوە بەو جیاوازییە کە ئەم تاقمە چینێکی کۆمەڵگا نییە، بەڵکوو قەوم/عەشیرەیە کە دەوڵەتەکان (خەلافەت/ئیمپراتووری) ئامرازی هژمونی قەوم/عەشیرەی باڵادەستی سەربازییە. بناغەی دەوڵەت و تەوەرەکانی وەکوو قورئان و... لە بەرژەوەندی قەومی/عەشیرەتیدایە و هێزی جووڵێنەری مێژوو و بناغەی کۆمەڵگا، بەرژەوەندی قەومی/عەشیرەتییە. دەوڵەت، دین و زانستی ئیسلامی ئامراز یان بەرهەمهێنەری بەرژەوەندی و هژمونی قەومی عەرەبە. بیرۆکەکانی مارکس سەبارەت بە دەوڵەت لە دوای خۆی بە دوو بەش دابەس کراوە کە بناغەی هەردوو بیرۆکە لە بۆچوونەکانی مارکسدایە. یەکام بیرۆکەی ئامراز بوونی دەوڵەت، کە پلخانف و کائوتسکی بەرگرییان لێ دەکرد بەو مانایە کە دەوڵەت لێژنەی بەرێوەبەری چینی بورژوازیە وسەربەخۆ نییە. بیرۆکەی دووەم، بیرۆکەی سەربەخۆیی نسبییە کە گرامشی و پولانزاس بەرگرییان لێ کردووە. پولانزاس کاروباری سیاسی و ئیدیولۆژی نە تەنیا وەک بەرهەمهێنان، بەڵکوو بە بەشە سەرەکییەکانی پەیوەندی کۆمەلایەتی کە لە سەرلەنوێ درووستکردنەوەی پڕۆسەی چینی باڵادەستدا ڕۆڵێکی ئەرێنی هەیە. دەوڵەتی برژوازی بە تاکتیک و فێڵی هەر کەسە و یەک دەنگ لە دیموکراسیدا، نەتەوە دابەش دەکات و خەبات لە ئابووری بۆ سیاسەت دەگوازێتەوە. بەم تاکتیک و فێڵە چین دابەش دەکات و بوونی خەباتی چینایەتی ڕەتدەکاتەوە. لە ڕوانگەی پولانزاسدا دەوڵەتت برژوازی، یەکریزی چینەکان لە ناو دەبات و یەکریزی اتمیزەی دەوڵەت – نەتەوە درووست دەکات (پولانزاس لە مارش، 394:13889). هەروەها کە ئاماژەمان کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکهاتەی دەوڵەت چینایەتی نییە، و قەومییە، و بە دابەشکردنی تاکەکان لە چوارچێوەی یەکریزی دینی یان نەتەوەیی، ئۆمەت(گەل) یان نەتەوە، لەهەوڵی ڕەتکردنەوەی لێکدابڕانی قەومیدایە. دەوڵەتی ئێرانی/عەرەبی لە دوای سەقامگیری، نە تەنیا ڕوبنا، بەڵکوو لە بەشە سەرەکییەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بووە کە لە سەرلە نوێ درووستکردنەوەی پڕۆسەی هژمونی قەومیدا ڕۆڵێکی ئەرێنی هەیە.
$بانگهێشتی پێغەمبەر، بانگهێشتێکی مەعنەوی بۆ بەختەوەری لە دواڕۆژدا یان ئیستراتیژی سیاسی بۆ هژمونی دونیایی؟$
بە پێچەوانەی بۆچوونی لێکۆڵەران، ڕاگەیاندنی حکوومەت بۆ دینی ئیسلام بەهۆی بارودۆخ نەبووە و بەڵکوو بانگهێشتی پیغەمبەری ئیسلام لە سەرەتاوە، ڕەهەندی سیاسی و هەڵگری گەڵاڵەیەکی سیاسی ڕوون بووە و ئەویش بریتی بووە لە لەناوبردنی دوو دەوڵەتی ئێران و ڕوم و هەروەها بەدەستهێنانی خەزێنەکانی ئەم دوو دەوڵەتە. مێژوونووسان ئاماژە بە کەسێک بە ناوی عەفیف کەندی دەکەن کە دەڵێت: بازرگان بووم و لە بۆنەی حەج چووم بۆ مەکە بۆ لای مامی پێغەمبەر، واتە عەباس، کاتێ کە لەلای ئەو بووم، پیاوێک هاتە دەرەوە و بەرەو کەعبە نوێژی دەکرد، پاش ئەو ژنێک هاتە دەرەوە و لەگەڵ ئەو نوێژی دەکرد و هەروەها مێردمنداڵێک لەگەڵیان نوێژی دەکرد. پرسیام کرد لە عەباس کە ئەم دینە چییە؟ وتی ئەمە برازاکەم واتە محەمەد کوڕی عەبدوڵڵایە و دەڵێت نێردراوی خودایە و خەزێنەکانی کەسرا و قەیسەر دەبێت بە مۆڵکی ئەو (تەبەری، ج3، 1389، 47 – 48. ئیبن ئەسیر، ج2، 1370، 872.جابری 1387، 87). هەروەها پێغەمبەر بەرانبەر بە سەرۆک عەشیرەتەکانی قوڕەیش کە بۆ سکاڵاکردن لە ئەو بۆ لای ئەبوتاڵب ڕۆشتبوون، دەڵێت: یەک ڕەستە بۆ من دووپات بکەنەوە (لائیلاهە ئیلەڵڵاە) تاکوو دەسەڵات و پاشایەتی عەرەب بە دەستبهێنن و هەموو غەیری عەرەبەکان لە بەرانبەر ئێوەدا کڕنوش بەرن (ئبن ئەسیر، هەمان سەرچاوە، 882. تەبەڕی هەمان سەرچاوە، 54). لێکۆڵەران بۆ شرۆڤەی ئایەتی 26 لە سورەتی ئال عەمران دەڵێن: کاتێ کە پێغەمبەر مەککەی داگیرکرد، بەڵێنی پاشایەتی ئێران و ڕومی بە نەتەوەی خۆی داوە (ئەلزمخشری، 421، بە وتەی جابری 87 – 89). ئەوە ڕوونە کە ئامانجی پێغەمبەر لە داڕشتنی گەڵالەی دینی ئیسلام، گەییشتن بە خەزێنەکانی قەیسەر و کەسرا و یەکڕیزی عەشیرەتە پەرتەوازەکانی عەرەب بەمەبەستی پێکهێنانی ئیمپراتوری بووە.
هەروەها لەم وتارەدا، ڕێکەوتنی نەنووسراوەی دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام بە ڕوونی دیارە کە ئەویش بریتییە لە قبووڵکردنی دینی ئیسلام لەلایەن قوڕەیش و بەڵێنی دەسەڵات و پاشایەتی بۆ عەرەبەکان لەلایەن پێغەمبەر. لە ڕاستیدا دەبێ بڵێین کە ئامانج لە داڕشتنی گەڵالەی ئیسلام و پێکهێنانی خەلافەت/ئیمپراتوری، تاڵانکردنی سامان و داهاتی خەڵک لەژێر ناوی زەکات، جزیە(خوێن بایی) و غەنیمەت (تاڵانی) بووە. بە بۆچوونی پێغەمبەر، جیاوازی ئەرکی پێغەمبەر لەگەڵ پێغەمبەرانی دیکە لە پێنج خاڵدایە کە بریتییە لە: دوو خاڵی بریتییە لە ڕەوابوونی تاڵانی و داگیرکردنی زەوین (زەیعور لە فیرحی، 1378، 143). بابەتی دیکەی زۆر هەیە کە لەم لێکڵینەوەیەدا دەرفەتی ئەوە نییە کە بە وردی باسی بکەین، شایانی باسە کە بە تەواوی ڕوونە کە بانگەوازی محەمەد هەر لە ڕۆژە سەرەتاییەکانەوە وەک پڕۆژەیەکی سیاسی بووە کە ئامانجی گەییشتن بە خەزێنەکانی کەسرا و قەیسەر و هەژمونی قوڕەیش بەسەر عەرەبەکان و هەروەها هەژمونی و باڵادەستی عەرەب بەسەر غەیرە عەرەبەکان بووە.
مەرجی گەییشتن بە خەزێنەکانی قەیسەر/کەسرا، شکستی دوو ئیمپراتوری گەورەی ئێران/روم بووە وهەروەها مەرجی شکستی ئەو دوو ئیمپراتورییە، یەکڕیزی عەشیرەتە عەرەبەکان لە چوارچێوەی یەک نەتەوە/ئیمپراتوری بووە و هەورەها مەرجی یەکڕیزی ئیمپراتوری، دین/ئیدیۆلۆژییەکی پیرۆز و بەکارهێنانی لۆژیکی عەشیرە لە چوارچێوەی نەتەوەی نوێدا بووە. عەشیرەتە عەرەبەکان پەرتەوازە بوون و خودای جۆراوجۆریان هەبووە. پێغەمبەری ئیسلام بۆ سڕینەوەی دژایەتی عەشیرەتەکان و یەکڕیزی ئەوان لە ژێر سیبەری دەسەڵاتێکی زاڵ، سەرەتا خوداکانی ئەوانی لە خودایەکی گەورە بە ناوی ئەڵڵا دا تواندەوە و لەناوی بردن و ڕێگایەکی تیۆریکی بۆ دەسەڵات و هەژمونییەکی تاکی بەسەر فرەچەشنی کردەوە. پاش داڕشتنی تیوری یەکڕیزی، بە لەبەرچاوگرتنی دژایەتی قوڕەیشییەکانی مەکە لەگەڵ خۆی، بە مەبەستی پێکهێنانی دەوڵەت/حکوومەتێکی تاک و ڕاکێشانی ئەوان بۆ ئیسلام، لەسەر لۆژیکی عەشیرە/قوڕەیش و ڕوالەتی ئیسلامی، هەنگاوگەلێکی هاویشت. ئەم هەنگاوانە بەرهەمیشی هەبوو، لەبەر ئەوەی کە دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش و عەشیرەتەکانی عەرەب، بەهۆی هەژمونی سیاسی ئیسلام کە ڕێگای بۆ باڵادەستی و ناوەند بوونی عەرەبستان و قوڕەیش/مەکە دەکردەوە، باوەڕیان بە ئیسلام هێنابوو. هەروەها کە دژایەتییە پێشووەکانی دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەری ئیسلام لەبەر هۆکار و باوەڕی دینی نەبووە، بەڵکوو بەهۆی بەرژەوەندی ئابووری بوتەکانی کەعبە بووە. (جابری، 1384، 159). هێرشکردنە سەر بوتەکان بە واتای هێرشکردنە سەر داهاتەکانی حەج/سەردانی بوتەکان بووە و داهاتی بازرگانی عەرەبی لەوە سەرچاوەی گرتووە (هەمان سەرچاوە، 160).
دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش پاش ئەوەی کە لە سەرەتادا بەرگرییان دەکرد، بەڵام لەدوای ئەوەی کە پێغەمبەر لۆژیکی ئەوانی قبووڵ کرد، بەو ئاکامە گەییشتن کە ئیسلام نە تەنیا بۆ بەرژەوەندی ئابووری ئەوان مەترسییەکی نییە، بەڵکوو بەهۆی بوتی نوێی کەعبە/حەج، ڕێگا بۆ هاتنی بەلێشاوی زیارەتکەر بە بەراورد لەگەڵ بوتە عەشیرەتییەکان دەکرێتەوە و بازرگانی ئەوان گەشە دەکات و لە کۆتاییدا قازانجێکی زۆرتر بە بازرگانەکان دەگات (Gibb,5,1962). بەم هۆیەش بوو کە نە تەنیا دەوڵەمەندە عەرەبەکان دژایەتی ئیسلامیان نەکرد، بەڵکوو لەپێناوی ئیسلامدا ڕکابەری یەکدییان دەکرد. پێغەمبەر بە گۆڕینی قیبلە لە بەیتولموقەدەس بۆ مەکە، هەورەها بە واژۆکردنی ئیسلامی، نەریتی حەج، ئەو پەیامەی دەگەیاند کە مەکە و دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش لەژێر سێبەری حەجی ئیسلامیدا لە پاراستنی دەوڵەمەندی و بازرگانی خۆیان بەردەوام دەبن. حەجی موسوڵمانەکان بە واتای ئەوە بوو کە داهاتەکانی قوڕەیش بەهۆی حەج و زیارەتەوە نە تەنیا خەسارێکی لێ ناکەوێت، بەڵکوو ئەو داهاتانە زۆرتریش دەبێت (جابری، هەمان سەرچاوە، 187). زۆرینەی بنەماکانی خوداناسی وانەکانی پێغەمبەری ئیسلام لەگەڵ بابەتە بازرگانییەکاندا هاتووە و دەستەواژە تایبەتەکانی قورئان تێکەڵ بە واتاکانی بازرگانی بووە (33.grunbaum). دەوڵەمەندەکانی قورەیش بە بزوێنەر و هۆکاری قازانج بردن، بە گشتی بەرانبەر بە بزووتنەوەی نوێ بە شێوەیەکی ڕواڵەتی باوەڕیان بە ئیسلام هاورد. هەورەها ئیسلام سەربەخۆیی ئابووری ئەوانی لەناو نەبرد (Gibb,5,1962). دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش بە پاراستنی پێگەی و دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی خۆیان، تێکەڵ بە دەوڵەتی ئیسلامی مەدینە بوون (جابری، هەمان سەرچاوە، 246). بەم هۆیەش بووە کە بە بۆچوونی برترام توماس کە بە درووستی ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگای سەرەتایی ئیسلام، هاوشێوەی عەشیرەتێکی زلهێز بووە (Thomas,125,1937). ئیسلام کەڵکی لە شێوازی پێکهاتەیی عەشیرەتی وەرگرت و عەشیرەتی تێکەڵ بە خۆی کرد (فیرحی، 1378، 135).
$پێغەمبەر لە هۆکاری باوەڕ هاوردنی خەڵکی مەکە بە ئیسلام بە ئاگا بووە و بەم هۆیەشەوە لە کاتی داگیرکردنی مەکەدا، بۆ ئەو کەسانەی کە موسوڵمانی نوێ (موئەلەفەتی قلوبوهوم) بوون و ئێمانێکی لاوازیان هەبوو، تاڵانی زۆرتری پێشکەش کرد (تەبەری، 1375، 49).$
سەد وشتری بە ئەبوسوفیان، سەد وشتری بە یەزید و سەد وشتری بە مەعاویە و کوڕەکانی ئەبوسوفیان پێشکەش کرد. (جابری، 193). تەنانەت پاش پێشکەشکردنی ئەو هەموو خەڵاتە، هێشتا کەسانێ وەک ئەبوسوفیان دژ بە باوەڕهێنان بە ئیسلام بوون. پێغەمبەر بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئەبوسوفیان لەهەمان ئامرازە عەشیرەتییەکان کەڵکی وەرگرت. کەسانێکی بۆ حەبەشە نارد تا خوازبێنی لە ئوم حەبیبە واتە کچی ئەبوسوفیان بکەن کە هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردبوو، لە قورئانیشدا پیرۆزبایی لەم خوازبێنییە دەکرێت (عەسا ئەن یەجعەلە بەینەکوم وە بەینەل لەزینە عادەیتوم مەوەدە.....). بە هاوسەرگیری پێغەمبەر لەگەڵ ئوم حەبیبە لە ڕێژەی دوژمنایەتی ئەبوسوفیان کەم بوویەوە. پێغەمبەر پاش بیستنی نەرمی نواندنی ئەبوسوفیان، وتی: جگە لەم شێوازە، پۆزەی ئەم گا نێرە لەخاک نەدەدرا (تەبەری، 1375، 65). پاش داگیرکردنی مەکە، پێغەمبەر بەڵێنی پاراستنی ماڵ و سامان و پێگە و دەسەڵاتی بە ئەبوسوفیان دابوو. هەروەها ئەبوسوفیان پاش داگیرکردنی مەکە و ئیمان هاوردنی، بەرانبەر بە عەباس، واتە مامی پێغەمبەر وتی:سوێند بە خودا کە پاشایەتی برازاکەت لە گەشەکردندایە. تەبەری ئاماژە بە باسێکی عەباس، واتە مامەی پێغەمبەر دەکات کە دەڵێت: هەر داواکارییەک لەلایەن ئەبوسوفیانەوە بۆ پێغەمبەر هاتبێت، پێغەمبەر قبووڵی کردووە.
بەم پێیەش، دەوڵەمەندەکانی قورەیش/عەرەب لەچوارچێوەی هاوڕێیانی (سەحابە) پێغەمبەر پێگە و دەسەڵات و هەروەها توانای ناوبژیوانی و گرێبەستی خۆیان و... دەپاراست و داب و نەریتەکانی قورەیش وەک: حەج، تاڵانی، کۆیلەی شەڕ و... لەژێر ئاڵای ئیسلامدا سەر لەنوێ زیندوو بویەوە. هەموو عەشیرەتە عەرەبەکان بەهۆی وەرچەرخانی پێغەمبەر لە درووشمە مرۆییەکانی بەرەو درووشمەکانی قاتیلو فی سەبیلییل لاە و تاڵانی/کۆیلەی ژن و... بە مەبەستی تاڵانکردنی سامان و داهاتە کۆکراوەکانی نەتەوەکانی دیکە، باوەڕیان بە ئیسلام هاورد. ئیسلامی عەشیرەتەکان هاوشێوەی ئیسلامی هەموو عەرەبەکان و هەروەها ئیسلامی ئەو کەسانەی کە بە درۆزن ناودەبران و ئیسلامی قورەیش و... هەموویان ئیسلامی سیاسی بوون، هاوشێوەی ئەو گرێبەستەی کە عەشیرەتە عەرەبییەکانی سەردەمی نەزانین لەگەڵ سەرۆکی عەشیرەتی سەرکەوتوو لە شەڕەکانی پێغەمبەردا واژۆیان دەکرد (جابری، هەمان سەرچاوە، 206). دەتوانین بڵێین کە ئەم وتەی جابری سەبارەت بە ئیسلام و پەیامهێنەرەکەی ڕاستە کە تێیدا دەڵێت کە: جەنگاوەرانی عەرەب بەهۆی داگیرکردنی زەوین و دەسەڵات شەڕیان دەکرد نەک لەبەر گوێرایەڵی تایبەت بۆ کەسایەتی و کاریزمای پێغەمبەر (ترنر، هەمان سەرچاوە، 58). بەهۆی ئەوەی کە شەڕی ئایینی لە ئیسلامدا بە ئامانجی فیوداڵی واتە داگیرکردنی زەوینی فراوان بووە (Weber,87,1965). عەشیرەتە عەرەبییەکان یان بەهۆی بەڵێنی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی یان بەهۆی هەڕەشە و هێزی سەربازییەوە باوەڕیان بە ئیسلام دەهاورد (Gibb,ibid). پێکهاتەی عەشیرە نە تەنیا پاڵپشتی لە نێردروای خودا دەکرد، بەڵکوو بوو بە هێزی جووڵێنەری دەوڵەتی ئیسلامی و هۆکاری پەرەسەندنی ئیسلام لەدەرەوەی سنوورەکانی مەدینە هێز و پاڵپشتی عەشیرەتەکان بووە (فیرحی، 1378، 138 – 139).
کەوایە تاڵانی و دەسکەوتی شەڕ یان مەترسی لە ناوچوونی، هۆکاری سەرەکی پێداگری قورەیش لە بەرانبەر بانگهێشتی پێغەمبەر بووە (جابری، هەمان سەرچاوە، 159). هەروەها پاش پێداگری سەرەتایی دەوڵەمەندەکان و عەشیرەتەکان، هۆکاری سەرەکی قبووڵکردنی ئیسلام، گەییشتن بە دەسەڵات و دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی بووە. لایەنگرانی سەرەتایی ئیسلام ئەو کەسانە بوون کە تەنیا بە هیوای بە دەستهێنانی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی و داگیرکردنی وڵاتەکان باوەڕیان بە ئیسلام هاوردبوو (وبر لە ترنر، 1379، 37). شایانی باسە کە ئەوە تەنیا دەوڵەمەندەکان و عەشیرەکانی قورەیش/ عەرەب نەبوون کە بە لۆژیکی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی، دژ بە ئیسلام یان پاڵپشتیان لە ئیسلام دەکرد. لۆژیکی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی، ڕۆلێکی گرینگی لە پێکهاتنی دەوڵەتی پێغەمبەردا بووە.
پاش کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە و بە مەبەستی درێژەپێدان بە بانگهێشتی ئیسلام، بۆ هێرشکردنە سەر کاروانی بازرگانی قورەیش و بە مەبەستی ئابڵۆقەی ئابووری مەکە و خۆبەدەستەوەدانی سیاسی و ناچارکردنیان بە باوەڕهێنان بە ئیسلام، سوپایەکی بۆ ئەو ناوچەیە نارد. بەهۆی ئەوەی کە هێرشکردنە سەر کاروانەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی بووە و بەکارهێنانی لەبەر خۆئامادەکردن و بە مەبەستی هێرشەکانی دوایی بووە. دەسکەوتی شەڕ و تاڵانی لە قۆناغی سەرەتایی بانگهێشتی ئیسلامدا ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری بەرچاوی هەبووە (جابری، هەمان سەرچاوە، 161). هێرشەکانی پێغەمبەر بۆ سەر کاروانەکان، هەموویان بە ئامانجی تاڵانکردنی کاروانە بازرگانییەکانی قورەیش بووە (هەمان سەرچاوە، 175). لەو کاتەی کە پێغەمبەر لە مەککە و بەرانبەر بە دەسەڵاتی قورەیش، دەسەڵاتێکی لاوازی هەبوو، ناوەرۆکی ئایەتەکانی قورئانی مەککە (حەفتاد ئایەت) ئاماژەیان بە خۆڕاگری دەکرد. بەڵام هاوکات لەگەڵ کۆچی پێغەمبەر بۆ مەدینە و بەستنی گرێبەستی بەرگری هاوبەش لە بەرانبەر قورەیش، ئایەتەکانی قیتال (قاتلو فی سەبیلیل لا) هاتە خوارەوە کە بۆ هێرشکردنە سەر قورەیش ڕێگای بە موسوڵمانەکان دەدا (هەمان سەرچاوە، 173). پێگەی پێغەمبەر وەک پێغەمبەر و سەرۆکێکی کاریزمایی، تەنیا لە باڵادەستی سەربازی و سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە (وبر لە ترنر، 1379، 57).
ماکس وبر بە درووستی ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی کۆمەڵایەتی دینی ئیسلام، لە جەنگاوەرەکانی عەشیرەتە عەرەبەکان پێکهاتبوو. لە ئایەتی 1 و 41 ی سورەی ئەنفال، بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوەی لە بێ باوەڕەکان بە زۆرەملی تاڵان دەکرێت، چوار لەسەر پێنجی بۆ جەنگاوەرەکان دەبێت. ئەوە سەرنج ڕاکێشە کە سورەی ئەنفال ڕاستەوخۆ پاش شەڕی بەدر هاتە خوارەوە، کە ئاماژە بە چۆنیەتی دابەشکردنی دەسکەوت و تاڵانەکانی شەڕ دەکات. بەهۆی ئەوەی کە موسوڵمانەکان لەسەر دەسکەوتەکانی شەڕی بەدر، تووشی شەڕ بوون (جابری، هەمان سەرچاوە، 179) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 412 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 08-03-2017
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-08-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 28-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 412 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,430
وێنە 105,694
پەرتوک PDF 19,157
فایلێن پەیوەندیدار 96,439
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.547 چرکە!