הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,609
תמונות 106,172
ספרים 19,172
קבצים הקשורים 96,585
Video 1,317
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ڕەگ و ڕیشەی مەدخەلیزم و قۆناغەکانی گەشەکردنی
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕەگ و ڕیشەی مەدخەلیزم و قۆناغەکانی گەشەکردنی
מאמרים

ڕەگ و ڕیشەی مەدخەلیزم و قۆناغەکانی گەشەکردنی
מאמרים

$ڕەگ و ڕیشەی مەدخەلیزم و قۆناغەکانی گەشەکردنی$
نووسینی: سامان جەباری
$سەرەتا$
لە ئێستادا هزری مەدخەلی لە ناو جیهانی ئیسلامیدا ئامادەیی هەیە و جێگەی مشتومڕە، هەرچەندە ئەو ڕەوتە بە گومانی خۆیان بنەوانی مەنهەجەکەیان لەسەر بەرپەرچدانەوەی ئایینزایی و پارچە پارچە بوون و حیزبایەتی بە ناوی دینەوە دامەزراوە، بەڵام بە کردار هەموو هەوڵ و کۆششەکانیان بووەتە هۆی پەرتەوازەکردن و پارچە پارچە بوون و لاوازترکردنی موسوڵمانان.
ئێستا ئەوەی بە ناوی سەلەفییەتەوە ئامادەیە، بە پلەی یەکەم سەلەفیەتی (مەدخەلی)یە، کە نەک تەنیا باسی ناعەدالەتی و گەندەڵیەکانی دەسەڵاتداران ناکات، بەڵکوو باس لە تەڵاقدانی تەواوی سیاسەت دەکات و پروپاگەندە بۆ ئەخلاقیاتی گوێڕایەڵی و قبووڵکردنی (وەلی ئەمر) دەکات. ئەم تایپە لە سەلەفییەت نایەوێت لە ڕێگەی سیاسەت و دەزگاکانی دەوڵەتەوە حوکمڕانی بکات، بەڵکوو دەیەوێت لە ڕێگەی کۆمەڵگەی مەدەنیو کولتوور و مەجالی گشتی و فەزا کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانەوە حوکمڕان بێت.
لەم توێژینەوەیەدا دەمەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەمەوە، کە مەدخەلی چییە؟ ئایا پێش ڕەوتی مەدخەلی هاوشێوەی ئەم ڕەوتە لە جیهانی ئیسلامییدا بوونی هەبووە؟ ڕەوتی مەدخەلی لە کۆمەڵگەدا کار لە سەر چی دەکات؟ لە ئێستادا ڕەوتی مەدخەلی بەرەو هەڵکشان یاخود داکشان دەڕوات ؟ ئایا بە فیعەلی ڕەوتی مەدخەلی ئەوەی بە دەم بانگەشەی بۆ دەکات، هەر ئەوانەش لە سەر ئەرزی واقیع بەرجەستە دەکات؟
ئەم توێژنەوەیە دابەش بووە بۆ چەند باسێک لەوانە: ڕەوتی مەدخەلی چییە، درووستبوونی ڕەوتی مەدخەلی، هۆکاری ناو لێنانیان بەو ناوەوە، بۆچوونی ڕەوتی مەدخەلی بەرانبەر بەو نازناوە چییە؟ دیارترین کەسایەتییەکانی ئەو ڕەوتە لە ئێستادا کێن؟ ئارمانجەکانی ڕەوتی مەدخەلی لە دیدی خۆیانەوە، هەڵوێستی ڕەخنەگران بەرانبەریان، تێڕۆانینیان بۆ ئەم دوو زاراوەیە (مبتدع و خاوەن بیدعە) چۆنە؟ تێڕوانینی ڕەوتی مەدخەلی بەرانبەر کۆمەڵە و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان، دژیەکی لە قسەکانی شێخ ڕەبیعی مەدخەلی بەرانبەر کەسایەتی نێو ڕەوتەکەی، ستراتیژیەتی گرامشی و ڕەوتی مەدخەلی، ڕەوتی مەدخەلی لە ئێستادا لە کوێی هاوکێشەکاندایە.
$ریشەی بیری مەدخەلی$
دیارە بنچینەی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییەکی ئایینیی بە ناوی (رەبیعی کوڕی هادی مەدخەلی)، کە پیاوێکی ئایینیی سەلەفییە لە سعودیە و خاوەن ڕێچکەیەکە و قوتابی و شوێنکەوتەی ڕاو بۆچوونەکانی هەیە. هەر چەندە ناوگەلێکی تریشیان هەیە، وەک: جامی، سەلەفی ڕووکەش، لا جەماعە... تاد. ئەمانە ڕاوبۆچوونیان وایە: دەرچوون لە ملکەچی پاشا و دەسەڵاتدارانی وڵات لە ژێر ناوی ئاییندا قەدەغەیە. هەروەها دەڵێن: ئێمە کارمان بانگەوازە و هیچ جۆرە وتەیەکمان لە سەر دەسەڵات و جۆری فەرمانڕەواییان نییە. هەر جۆرە دەرچوونێک دژی کاربەدەستان بە ناڕەوا لە قەڵەم دەدەن، جا گرنگ نییە ڕەخنەگرەکە تاکێک، یاخود دەستەو گرووپێک، یاخود ڕێکخراو و حیزبێکە، پاشان ئەو ڕەخنەیەی ئاڕاستەی کاربەدەستەکە کراوە، لەنێوان دوو کەسدا باسی لێوە کراوە، یاخود لە ڕێگەی ڕۆژنام و گۆڤار و مینبەر و تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە وروژێنراوە، بەوپێیەیڕەخنە و ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئاشکرا ڕووبەڕووی کاربەدەستان دەکرێنەوە، ئەوە خۆی لە خۆیدا لادان و پێ هەڵخلیسکاندنە لە ئایین.
بە بڕوای ئەم ڕەوتە، ئەم خاڵە بنچینەیەکە لە بنچینەکانی ئەهلی سوننە و جەماعە و لادان لەم بنچینەیەش لادانە لە گوێڕایەڵی وەلی ئەمری موسوڵمانان. بۆ ئەم هەڵوێستەشیان فەرموودەیەکی پێغەمبەر (صلی الله عەلیە وسلم) وەک بەڵگە دێننەوە، کە دەفەرمووێت (من اراد ان ینصح لژی سلگان فلا یبد ە علانییە، ولکن یأخژ بیدە فیخلوا بە، فأن قبل منە فژلک، و الا قد ادی الژی عەلیە) واتە: کەسێک ویستی ئامۆژگاری دەسەڵاتدارێک بکا، با بە ئاشکرا نەیکا، بەڵکوو دەستی بگرێت و تەنیا بێت، ئینجا ئامۆژگاری بکا، ئەگەر وەریگرت ئەوە چاکە، ئەگەر وەریشی نەگرت، ئەوا ئەو ئەرکەی لە سەری بووە گەیاندی.
بەڵام ئەوەی ڕەوتی مەدخەلی لە ڕەوتەکانی تری سەلەفییەت جیادەکاتەوە، ئەوەیە مەدخەلییەکان وا حاڵی بوون پەیوەستبوون بە کۆمەڵی مسوڵمانانەوە بریتییە لە وابەستەبوون بە حوکمڕانانی وڵاتەوە. بە بڕوای ئەوان کۆمەڵی مسوڵمانان پێکدێت لە: دەسەڵات و فەرمانڕەوایان. لەم سۆنگەیەوە هێرشی توند دەکەنە سەر کۆمەڵەو ڕێکخراو و حیزبە ئیسلامییەکان. کە بە بۆچوونی ئەوان ئەم کۆمەڵەو حیزبانە لەگەڵ چەمکی جەماعەت دژن. بۆ ئەم ڕەفتارەشیان فەرموودەیەکی پێغەمبەر (صلی الله عەلیەوسلم) بە بەڵگە دەهێننەوە، کە دەفەرمووێت عَڵیْکُمْ بِالْجَمَاعَەِ، ۆإِیَّاکُمْ ۆالْفُرْقَەَ، فَإِنَّ الشَّیْگَانَ مَعَ الْۆاحِدِ، ۆهُۆ مِنَ الاپْنَیْنِ أَبعَدُ، ۆمَنْ أَرَادَ بحْبُحَەَ الْجَنَّەِ فَعَڵیْهِ بِالْجَمَاعَەِ.واتە: لەگەڵ کۆمەڵی مسوڵماناندا بن، ئامان دووربن لە پارچەپارچەبوون، چونکە شەیتان لەگەڵ تاکەوەبوودایە، بە بوون بە دوو دوور دەکەوێتەوە، هەر کەسێک بە نیازی بەهەشتە با دەستگرتوو بێت بە کۆمەڵی مسوڵمانانەوە. بۆیە مەدخەلییەکان درووستبوونی حیزب و ڕێکخراوی سیاسی بە دەرچوون لە سەر کاربەدەستانی وڵات لە قەڵەم دەدەن و بە موبتەدیع لە دیندا هەژماریان دەکەن. مەدخەلیەکان بە بڕوای خۆیان ئارمانجیان بنبڕکردنی هەموو جۆرە پارچە پارچە بوونێکە لە ناو ئوممەت و ڕوو وەرچەرخاندنیانە بە ئاڕاستەی گوێڕایەڵیکردنی کاربەدەستان لە کاری چاکەو خێردا.
درووستبوونی ئەم ڕەوتە دەگەڕێتەوە بۆ دوای شەڕی کەنداو ساڵی (1991)، کە بووە مایەی داگیرکردنی کوێت لە لایەن ڕژێمی (سەدام حسێن)ەوە. ئەم ڕەوتە سەرەتا لە عەرەبستانی سعودییەوە دەرکەوت، دواتر لە ڕێگەی پەڕتووک و کاسێت و ئامرازەکانی بینین و بیستنەوە بیر و هزری ئەم ڕەوتە سنوورەکانی سعودیەیان تێپەڕاند و گەیشتە زۆرێک لە وڵاتان بە تایبەتی میسر و یەمەن و ئوردون و ئێڕاق.
سەرەتا بە (جامی) ئاماژە بەم ڕەوتە دەکرا. ئەم نازناوەش دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییەکی ئایینیی بە ڕەگەز ئەسیوپی، کە ناوی تەواوی شێخ (محەمەد ئەمان جامییە) ساڵی (1349ک) لە دایکبووە و بۆ فیربوونی زانست چەندین وڵات گەراوە، دواجار ڕووی لە سعوودیە کردووە و تا کۆتایی تەمەنیشی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، لەوێ دەستدەکات بە وتنەوەی وانەی شەرعی و یەکێک لە دیارترین قوتابییەکانی (رەبیعی کوری هادی مەدخەلییە).
دوای شەڕی کەنداو ئەم ڕەوتە زۆرتر بە مەدخەلی دەناسران و ناویان دەهێنرا، ئەم نازناوەش دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییەکی ئایینی بە ڕەگەز سعودی، بە ناوی (رەبیعی کوری هادی مەدخەلی) ساڵی (1932) لە گوندی (ئەلجەرادییە) لە دایکبووە، ساڵی (1961) مەڵبەندی مامۆستایانی تەواو کردووە، ساڵی (1964) بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی مەدینە و ساڵی (1977) بڕوانامەی ماستەر بە دەست دێنێت، کە نامەی ماستەرەکەی بە ناوی (بین الامامین مسلم و الدار قتنی)یە، کە تایبەتە بە زانستی فەرموودە، ساڵی (1980) بڕوانامەی دکتۆرا بە دەست دێنێت و نامەی دکتۆراکەی بە ناوی (النکت عەلی کتاب ابن السەڵاح)ە لە بنچینەدا ئەم پەڕتووکە هیی (ئیبن حەجەر)ە، دکتۆر ڕەبیعی کوری هادی توێژینەوەی لەسەر ئەنجامداوە. تا ئێستا لە ژیاندا ماوە و لە شاری مەدینە ژیان بە سەر دەبات، بەڵام شێخ (محەمەد ئەمان جامی) دەمێکە کۆچی دوایی کردووە.
هەڵگرانی ڕەوتی مەدخەلی بە هەموو جۆرێک ناولێنان و بەدناوکردنیان بە جامی و مەدخەلی ڕەتدەکەنەوە و پەسەندی ناکەن و ئەم کارەش بە دەستی دوژمنانی مەنهەجی سەلەف و تەکفیری و حیزبییەکان لە قەڵەم دەدەن، چونکە بە بڕوای خۆیان ئەمان تاکە هەڵگری بەیداخی ئەو ڕێبازە سەلەفییەن کە پێغەمبەر (د.خ) و هاوەڵانی لە سەری بوون.
$رێبەرانی ڕەوتی مەدخەلی$
ڕەبیعی کوڕی هادی مەدخەلی، عوبێدی کوڕی عەبدوڵڵای جابری، زەیدی کوڕی موحوممەدی مەدخەلی، محەمەدی کوڕی هادی مەدخەلی، محەمەدی کوڕی سەعیدی ڕەسلانی، تەلعەتی زەهرانی، ئوسامە ئەلقەوسی، مەحمود لوتفی عامر، عەبدول لەتیف ئەحمەد، عەبدولڕەحمان بەننا، مەحمود عەبدولرەزاق ئەلرەزوانی.
$بنەمای فیکری مەدخەلی$
مەدخەلییەکان لە نووسراو و ئەدەبیاتی خۆیاندا جەت لەسەر هەندێک شت دەکەنەوە، دەکرێت ئەو تێڕوانینە وەکو بنەمای تێڕوانین و فیکری مەدخەلی ەژمار بکەین، کە لەم خاڵانەدا کورتیان دەکەینەوە:
1- داوا دەکەن گوێڕایەڵی کاربەدەستان لە کاری خێرو چاکەدا بکرێت و دوعای چاکخوازی و سەلامەتبوون و هیدایەتدانیان بۆ دەکەن. بە بێ جیاوازی کردن لەنێوان دانیشتنە تایبەتیەکانیان و وانە و دەرس و سەر مینبەرەکانیان.
2- سەرکۆنەی دەرچوون (خروج) دژی کاربەدەستان دەکەن.
3- سەرکۆنەی بیری توندڕەوی و تەقاندنەوە و دژایەتی کوشتن و ڕفاندن دەکەن و خەڵکیش لە بیری تەکفیری و ڕەمزە دیارەکان ئاگادار دەکەنەوە.
4- دژی حیزبایەتی و پارچە پارچە بوون و دوو بەرەکین بە ناوی دینەوە.
5- فەتوا و دانراوەکانی ئەو زانایانە بڵاودەکەنەوە، کە مسوڵمانانیان لە شەڕ و خراپەی کۆمەڵە و حیزبەکان ئاگادار کردووەتەوە، وەک کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین و کۆمەڵەی تەبلیغ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ئیسلامییەکانی تر.
6- ئاگادارکردنەوەی گەنجان و لاوان لەو فیتنە و ئاشوبانەی، کە بە ناڕەوا بەرگێکی جیهادیان بە بەرداکراوە و مەرجەکانی جییهادی شەرعییان تێدا نییە.
7- ڕازی نابن لە ژێر هیچ بەیداخێکدا کۆببنەوە، جگە لە بەیداخی ئیسلام و سوننەت و سەلەفیی ساڵح.
8- کەسانێکن سوورن لە سەر بانگەوازی یەکتاپەرستی، ڕوونکردنەوە و دەربڕینی دژایەتی بۆ هاوەڵدانان بۆ خوا و بیدعە و ئەو خەڵکانەش کە بانگەشە بۆ ئەم جۆرە بیرانە دەکەن.
9- ئەو زانایانە بەرز دەنرخێنن، کە هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی بووە، هەروەها بەرپەرچی موبتەدیعان و ئاشکراکردنی لارو لەوێریەکانیان داوەتەوە.
$ڕاو بۆچوونی نەیارانی ڕەوتی مەدخەلی$
بە بۆچوونی ڕەخنەگرانی ڕەوتی مەدخەلی، ئەم ڕەوتە لە واقیعدا جۆرێک مامەڵە دەکەن و جیاوازن لەو دروشمانەی بەرزیان کردوونەتەوە. بۆیە ڕەخنەگرانی ئەو ڕەوتە کۆمەڵێک بنەما دیاری دەکەن کە سەلەفی مەدخەلی کارید لەسەر دەکات و بڕوای پێیەتی، کە دەکرێت لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورتبکرێنەوە:
1- ڕەوتی مەدخەلی (حکم بغیر ما أنزل الله) بە شتێکی لاوەکی دەزانن، نەک بە بنچینەیەک لە بنچینەکانی عەقیدە. لەم ڕووەوە هەر کەسێک داوەری بە قورئان نەکات و ڕازی بێت بە یاساگەلێکی دەستکرد، بە هەڵوەشێنەرەوەیەک لە هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلامی هەژماری ناکەن.
2- بڕوایان وایە هەر کەسێک کاروباری وڵاتی گرتەدەست، حاکمی شەرعیی وڵاتە. بە هەر ڕێگەیەک دەسەڵاتی گرتبێتە دەست، هەروەها حوکم بە شەریعەتی ئیسلام نەکات و بانگەشە بۆ جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت بکات. مادامەکی خۆی بە مسوڵمان ناوزەد دەکات، ئیتر واجبە گوێرایەڵی بکرێت، کە هەندێکیان زێدەرەوی تێدا دەکەن و حاکمی وڵاتە ناموسڵمانەکانیش بە وەلی ئەمر لە قەڵەم دەدەن.
3- دژی هەموو جۆرە ناڕەزایی و دەنگ هەڵبرینێکن بەرانبەر کاربەدەستان، ئەگەر کاربەدەستی وڵات زاڵم و ستەمکاریش بێت، ئەو ئەمانەتەی کە لە گەردنیدایە کە بریتییە لە نان و ئەمانی خەڵکی، کوت و متیش جێبەجێی نەکات، با بە ئاشکرا شتگەلێک بکات و پێچەوانەی شەرعیش بێت، بەڵکوو ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەم کارانە، لە سەر ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان و مینبەر و ئەنتەرنێت، ڕەفتاری خەواریجانەیە و زیندووکردنەوەی ئەو بیرەیە. هەروەها بڕوایان وایە دەبێت بە نهێنیی و دوو بە دوو ئامۆژگاری کاربەدەستان بکرێت.
4- بروایان وایە هەرکەسێک بکەوێتە بیدعەیەکەوە، یاخود بە گومانی ئەوان ئەوەی لەو کارە گلاوە بیدعەیە، ئەوە ئیتر بە بێ ڕەچاوەکردنی ئەوەی، ئایا ئەو کەسە زانیویەتی ئەوە بیدعەیە یاخود تەئویلی هەیە، یاخود بە هەڵە ئەو کارەی کردووە یان لە بیری چووەتەوە، دەست بەجێ حوکمی موبتەدیعی بە سەردا دەدەن. دواتریش نە ڕێزی دەگرن، نە بەها بۆ قسەکانی دادەنێن با هەقیش بێت، نە وتەشی لێوەردەگرن، بەڵکوو بە بڕوای ئەو ڕەوتە پێویستە خەڵکیان لێ ئاگادار بکرێتەوە و سەرکۆنە بکرێن.
5- تۆمەتبارکردنی زانایانی ئوممەت و بانگخوازانی ڕەوتە ئیسلامیە جیاجیاکان و سیفەتگەلێکی ناشیرینیان پاڵدەخەن. وەک: موبتەدیع، زەندیق، خەواریج، مونحەریف، تەکفیری و حیزبی...تاد.
6- بروایان وایە کاری ڕێکخراوەیی و حیزبی ئیسلامی لە ئیسلامدا فیتنەیە، پێویستە دژایەتی بکرێت. بۆیە قەناعەتیان وایە هەموو ئەو خەڵکانەی لە ڕێگەی حیزب و ڕێکخراوەکان و مەرکەزەکان و کۆمەڵەکانەوە بانگەشە بۆ ئیسلام دەکەن موبتەدیعن، کە بە کۆمەڵەی (ئیخوان موسلمین)ی میسرەوە دەست پێدەکەن و هەموو کۆمەڵە و ڕیکخراوەکانی تریش دەگرێتەوە.
7- بۆچوونیان وایە تەنیا ئەوان چاولێکەر و ڕۆڵ بەرجەستەکەری ڕێبازی سەلەفن و دەستگرتوون بەو مەنهەجەوە. بۆیە بە بڕوای خۆیان ئەوانەی دژایەتیان دەکەن، چاویان بە ڕێبازی سەلەف هەڵنایەت و نایانەوێت بگەرێنەوە بۆ ئەو شەرعەی پێغەمبەر(د.خ) و هاوەڵانی لە سەری بوون.
8- بە بڕوای ڕەخنەگران، ڕەوتی مەدخەلی مەنهەجی سەلەفیان بە وتە و کردەوەکانیان قێزەون و بێزراو کردووە و بوونە مایەی دوورخستنەوەی زۆرێک لە ڕێبازی پیاوچاکان، چونکە ئەو خەڵکە وا گومان دەبەن ئەوەیە مەنهەج و ڕێبازی پێشینی چاکان.
9- ناووناتۆرە لە یەکتریش دەنێن و بەشێکیان بەشێکی تریان بە موبتەدیع و مونحەریف ناوزەد دەکەن، وەک داتاشینی ناوی: حەدادی و حوجوری و سروری و مومەیع و..... تاد.
$موبتەدیع و پارتە ئیسلامییەکان لە دیدی مەدخەلییەوە$
شێخ عوبێد جابری، کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم ڕەوتە، لێکدانەوە بۆ زاراوەی خاوەن بیدعە و موبتەدیع دەکات و دەڵێت بە کەسێک دەوترێت موبتەدیع، کە بەڵگەی موبتەدیعبوونی لە سەر ساغبووبێتەوە، خاوەن گومڕایی بێت، گومڕا و گومڕاکەریش بێت، هەندێک کاتیش وەک قەدەغەکاری و ترساندنیش بە کاردەهێندرێت، بەڵام خاوەن بیدعە بەڵگەی لەسەر ساغ نەبووەتەوە، کە خاوەن بیدعەیە، بەڵام بیدعە دەکات
بە بڕوای ئەوان پارتە ئیسلامییەکان جیاوازی و ناکۆکی زۆر گەورە لەنێوانیاندا هەیە، ئەم پارتانە خۆیان ناشوبهێنن بە پێغەمبەرەکەیان (د.خ) و لە ڕواڵەت و ڕوخساریاندا و زۆربەیان پۆشاکی بێگانە دەبۆش و کرداریان پێچەوانەی گوفتاریانە، شوێنی بەرنامەی سەلەفی ساڵح ناکەون. خۆیان دەدەنە پاڵ قورئان و سوننەت لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گروپ و لایەن و پارتن لەسەر قورئان و سوننەت ناڕۆن. دواجاریش ئەم پارتانە گرنگی و بایەخ بە ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕو بۆچوون و پەرستشەکانیان نادەن، بانگەوازەیان بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و ڕێکخستنیان و حزبایەتی پێکردنیان قۆستووەتەوە.
لە تێڕوانینی مەدخەلیدا پارتە ئیسلامییەکان تەنیا گرنگی و بایەخ بە قسە دەدەن، گرنگی و بایەخ بە شارەزابوون لە ئیسلام و تێگەیشتن لێی بە تێگەیشتنێکی ڕاست نادەن، گرنگی نادەن بە پەیڕەوکردنی بە سەر خۆیان و کەسوکاریاندا.
پێشیان وایە ئەم پارتانە بۆ دژایەتیکردنی ئەو هێزانەی کە دژایەتی ئیسلام دەکەن، پەنایان بردووەتە بەر کۆکردنەوە و ڕێکخستنی خەڵک بە تەنیا و ئەم کارەیان بنەمای قورئان و سوننەت نییە.
$رەبیع مەدخەلی و دژیەکی لە هەڵسەنگاندنی کەسایەتی ناو ڕەوتەکەی$
ئەگەر سەیری وتەکانی ڕەبیعی مەدخەلی بکەین، دژیەکی زۆر لە ناو قسەکانیدا بەرانبەر بەو کەسانەی کە تەمەنێکی زۆر لە ناو ئەو ڕەوتەدا ژیاون و سەردەمانێک ڕووە دیارەکانی ئەو ڕەوتە بوون دەبیندرێت، لێرەدا چەند نموونەیەک باس دەکەین، کە ڕۆژانێک ئەم کەسایەتیانە ڕۆڵێکی بێوێنەیان لە گەشەسەندنی ئەم ڕەوتەدا هەبووە، بەڵام دواتر نێوانیان لەگەڵ یەکتر تێکدەچێت و یەکتری بە جۆرەها تۆمەت و ناو و ناتۆرە تۆمەتبار دەکەن:
1-فالح حەربی، ڕەبیع مەدخەلی لە پێشدا بەرانبەر فالح حەربی دەیوت سوێند بە خوا هیچ کەسێک تانە لە شێخ فالح حەربی نادات مەگەر بیدعەچییەکان نەبێت. شێخ فالح کەسێکە هەڵە دەکات و حەقیش دەڵێیت، بەڵام سەلەفییەکی دڵسۆزە بۆ دینەکەی، هیچ بیدعەیەکی نییە و بانگەشە بۆ بیدعە ناکات. من جگە لە ئامۆژگاری هیچم لێنەبینیوە، بەڵام ئەهلی هەوا و بیدعە و فیتنە زۆر قسە دەکەن لە سەری وەک جۆن قسە لە سەر ئەوانی تریش دەکەن.
بەڵام دوای ماوەیەک ڕەبیعی مەدخەلی بەرانبەر هەمان کەس دەڵێت بە ڕاستی فالح کۆڵێکی قورس بوو بۆ سەر سەلەفییەت لە سەرەتای هاتنی بۆ ناو ئەهلی سەلەف [ حکم التنازل عن الواجبات) مژکرە 2-6-1426.
2-مەغراوی، سەرەتا بەرانبەری دەڵێت ئەو لای ئێمە ئیمامە و ئەوەی بە خراپە باسی بکات، لای ئێمە دۆراوە. [ حکاە المغراوی –نفسە- فی کتابە (اهل الافک و البهتان)].
بەڵام پاش ماوەیەک لەبارەیەوە دەڵێت مەغراوی قوتابییەکی بچووکە، ئەو ئیمامی دنیا نییە و هیچ نییە. ئەو تەنیا قوتابییەکی بچووکی داماوە، وەڵا تا ئێستا مەنهەج بە تەواوی نازانێت و تا ئێستاش سەرکەوتوو نەبووە.
3-مەئرییبی، سەرەتا وتویەتی ئەم تێبینیانە دام نا دوای ئەوەی برامان عەلامە سەلەفی موجاهید حەسەن بن مستەفا بن ئیسماعیل ئەلماریب، سوێند بە خوا ئەگەر موجامەلەم هەبوایە ئەوە لەگەڵ برام ئەبی حەسەن ئەنجامم دەدا، بەهۆی ئەو پلە بەرزەی هەیەتی لە لام، بەڵام ئیسلام و مسوڵمانان ئامۆژگاریان دەوێت، هەروەها بە (نابغە الجرح و التعدیل) ناوی هێناوە لەگەڵ زانا پایە بەرزەکانی وەک بن باز و ئەلبانی. (النصر العزیز عەلی الرد الوجیز) لمٶلفە ڕبیع المدخلی.
بەڵام دوای ماوەیەک ڕەبیعی مەدخەلی دەڵێت یەکەم شت کە بینیم لێی مەبەستی پێی (مەئریبییە) ئەوە بوو بەرگری لە ئیخوان موسلمین و سید قوتب و عەبدورەحمان عەبدولخالق دەکرد، کە بۆ ڕەوتی مەدخەلی ئەم کەسانە هیچ ڕێز و کەرامەتێکیان نییە، چونکە لە بیدعەکردن و بانگەشەکردندا بۆ بیدعە سووتاون.
$ستراتیژی گرامشی و ڕەوتی مەدخەلی$
گرامشی (1891-1937) فەیلەسوف و سەرکردەیەکی سیاسی ئیتاڵی بوو. بە بۆچوونی گرامشی بۆ ئەوەی دەسەڵات بگریتە دەست، پێویستە بە وردی و لەسەرخۆ لەنێو کۆمەڵگەدا کار بکەیت و پێگەی خۆت لەناو هێزە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا بەهێز بکەیت، ئەمەش لە ڕێگەی پەروەردەکردنی کۆمەڵگە بە بیر و بۆچوونەکانی خۆت و پروپاگەندەکردن و بڵاوکرنەوەیان، تا ئەو شوێنەی کۆمەڵگە ئەم بیروبۆچوون و بەها و فۆرم و ڕوانینە بە هی خۆیان بزانن و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قبووڵی بکەن. ڕەوتی مەدخەلی لە جیاتی پەلاماردانی دەوڵەت باس لە درووستکردنی هەیمەنەی کولتووری لەنێو کۆمەڵگەدا دەکات، بۆ شەرعییەتدان بەم بیرە قوناغی مەککە بە نموونە دەهێننەوە. ئەگەر لە ستراتیجیەتی (قاعیدە و داعش) دا کاری هەڵگەڕانەوە و توندوتیژی و پەلامارئامێز کاری ژمارە یەک بێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، ئەوا لە ستراتیژیەتی (مەدخەلی)دا کاری لەسەرخۆ و بەردەوامی فیکری و کولتووری و بەهای هەمەجۆر پێویستە. لە یەکەمیاندا ڕێکخراوێکی جیهانی کە سڵ لە بەکارهێنانی توندوتیژی ناکاتەوە، لە دووەمیاندا خەڵکێکی قسەزان و پڕوپاگەندەکەر پێویستن. لە یەکەمیاندا کاری حیزبیی نهێنی پێویستە، لە دووەمیان کەناڵی تەلەفزێۆنی و ڕادێو و گۆڤار و ڕۆژنامە و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری پێویستن، بەڵام لە هەردوو دۆخەکەدا ئەوانەی کار دەکەن، کاری سیاسی دەکەن، بەڵام بە دوو شێوازی جیاواز و لە ڕێگەی دوو ستراتیژیەتی جیاوازەوە.
ڕەوتی مەدخەلی و بەشێکی زۆری سەلەفییەکانی تری ناوچەکە، ئەوانەی کە سەلەفیی جیهادی نین، سەرقاڵی پیادەکردنی ستراتیژیەتێکی گرامشییانەن. ئەوانە ڕاستە باس لەوە دەکەن، کە کاری سیاسی ناکەن، ڕاستە دەڵێن: دین و سیاسەت بە یەکەوە ناگونجێن، ڕاستە دەڵێن پێویستە ئیسلام تێکەڵ بە سیاسەت نەکرێت، بەڵام هەموو ئەم قسانە بەشێکە لە ستراتیژیەتی سیاسی تایبەت، نەک نەفیکردنی سیاسەت، جۆرێکی تایبەتە لە ئەنجامدانی کاری سیاسی، نەک تەڵاقدانی سیاسەت. باشترین نموونەش بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە هەڵوێستی سەلەفییەکانی میسر بوو دوای ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی لەو وڵاتەدا. بە درێژاییی زیاتر لە بیست ساڵ سەلەفییەکانی میسر باسی ئەوەیان دەکرد، کە ئەوان کاری سیاسی ناکەن، جەختیان لەوە دەکردەوە، کە دینی ڕاستەقینە و سیاسەت بە یەکەوە ناگونجێن، کەچی لە یەکەم هەلی مێژووییدا زیاد لە پارتێکی سیاسییان درووستکرد و چوونە گەمەی هەلبژاردنەوە و خۆیان وەک یەکێک لە هیزە سیاسییە سەرەکییەکانی میسر نمایش کرد.
$رەبیعی مەدخەلی و عەلی حەلەبی، دوو جەمسەری کێشە و ململانێ$
عەلی حەلەبی یەکێک بوو لە ناسراوترین کەسایەتییەکانی نێو ئەو ڕەوتە و دەستێکی باڵی هەبووە لە گەشەکردن و تەشەنەسەندنی ئەو ڕێبازە لە هەموو جیهاندا، لایەنگر و شوێنکەوتونی بێشوماری لە جیهانی ئیسلامیدا پەیداکرد، چونکە بە وتەی خۆی قوتابی ئەلبانی بووە و زمانێکی پاراوی لە قسەکردن و نووسیندا هەبوو، خاوەنی (ناوەندی ئەلبانی)یە و دەیان نامیلکە و پەڕتووکی هەیە لە بوارە جیاجیاکانی شەریعەتدا، دۆست و هاوکار و دەستبەری شێخ ڕەبیعی مەدخەلی یووە، دەیان جاریش پێشەکییان بۆ دانراوەکانی یەکتری نووسیوە، تەنانەت لەو کاتەی کە دەستەی گەورە زانایانی سعودیە وەڵامی پەڕتووکێکی (عەلی حەلەبی) دەدەنەوە بە ناوی (فیتنە التکفیر) شێخ (رەبیعی کوری هادی مەدخەلی) بەرگرییەکی سەرسەختانە لە ناوبراو دەکات، تەنانەت ڕەخنە لە وەڵامدانەوەکەی دەستەی زانایانیش دەگرێت.
بەڵام بەهۆی (رسالە عمان)یەوە، کە نامەیەکە و شای ئوردون نووسیویەتی و باس لە لاوازی مسوڵمانان دەکات لە ئێستادا، عەلی حەلەبیش پەسنی ئەو نووسراوە دەکات. لەلایەن ڕەبیعی مەدخەلییەوە بە بیانووی ئەوەی ناوبراو پەسنی نامەکەی کردووە تەبدیع دەکرێت، کە نووسەرەکەی شای ئوردونە، شای ئوردون لەو نامەیەدا داوای پێکەوەژیان و یەکخستنی دینەکان دەکات، بە وتەی شێخ ڕەبیعی مەدخەلی چۆن دەبێت پەسنی (مدح)ی نووسراوێک بکەیت، کە داوای پێکەوەژیان لەگەڵ هەڵگرانی دینە لادەرەکان دەکات، بە گوێرەی وتەی ناوبراو دەبوو عەلی حەلەبیی ئینکاری ئەو مونکرەی بکردایە. لە بەرانبەردا (عەلی حەلەبیی) سەرلەبەری ئەو قسانە لە میانی چەند پرسیارێکدا کە دەربارەی ئەو بابەتە ئاڕاستەی دەکرێت و دواتریش لە پەیچەکەی خۆیدا بڵاو دەکرێتەوە بە ناونیشانی (جواب الشیخ المفصل حول قچییە وحدە الادیان المدعاە فی الرساڵە عمان) ڕەتدەکاتەوە. ناوبراو دەڵێت من نزیکبوونەوەی نێوان ڕەوتە بەتاڵەکانی نێو ئایینزای سوننە بە درووست نازانم، چۆن دەکرێت نزیکبوونەوەی ئایینەکان بە ڕەوا ببینم، دەشڵێت: پەسنکردنی من بۆ ئەو نامەییە لە دوو دێر زێتر تێپەڕ ناکات، پاشان دەڵێت ئەو نامەیە لەلایەن پاشاوە نووسراوە، بە پێی ئەسەرەکانیش کە پێمان گەشتوون نابێت بە ئاشکرا ڕەخنە لە کارەکانی وەلی ئەمر بگیردرێن، جگە لە من خەڵکانێکی تریش ئیمزایان کردووە لە وانە (شا عەبدوڵڵا) کە ئەوکات لە (ژیاندا) مابوو، (عەبدوڵڵا بن سەلمان ئەلمونیع) کە ئەمەش کەسایەتییەکی ئایینی دیارە و.... تاد.
بۆیە بەو هۆیەوە پاش نزیکەی (40) لە ناو ئەو ڕەوتە، عەلی حەلەبی تەبدیع دەکرێت، ناوبراو و شوێنکەوتووانی لەنێو ئەو ڕەوتە وەدەر دەنرێن و دوور دەخرێنەوە و، لە لایەن گرووپەکەی شێخ ڕەبیعی مەدخەلییەوەی ناویان لێدەنێن (ممییع) واتە (شلڕەو).
$ڕەوتی مەدخەلی و هەنگاونانی لە ئێستادا$
ڕەوتی مەدخەلی لە ئێستادا بە خراپترین ڕۆژەکانیدا گوزەردەکات، ئەم حاڵەتش دەگەڕێتەوە بۆ دوای بە بیدعەچی ناساندنی عەلی حەلەبی کە بووە مایەی دوولەتکردنی ئەو ڕەوتە لە جیهانی ئیسلامیدا، ئیتر لە دوای ئەم ڕوداوەوە وردە وردە ئەم ڕەوتە لە هەموو لایەکەوە توشی داڕوخان و پوکانەوە بوویەوە، لەمرۆدا لە جیهانی ئیسلامییدا کەسێک نابینیتەوە کە نوێنەرایەتی ئەو ڕەوتە بکات و بتوانێت باری لاری ڕاست بکاتەوە، هەناسەیەک بە بەریدا بکات و تەکانێکی پێ بدات بەرەو ئاسۆ. چونکە ئەو ڕەوتە بە ئێستاشەوە خاوەنی هیچ ستراتیژێک و بەرنامەیەکی ڕوون نییە.
$دەرئەنجام:$
ڕەوتی مەدخەلی وەک ڕەوتە ئیسلامێکانی تر لە سەر گۆرەپانی جیهانی ئیسلامیدا بوونی هەیە و ناتواندرێت نکوڵی بکرێت. پێش ئەو ڕەوتە هاوشێوەی لە نیوەدوورگەی عەرەبیدا هەبووە، ئەو ڕەوتە لە سەر دوو بنەمای سەرەکیی کاردەکات بە جۆرێک هیچ کات ئامادە نییە سازشیان لە بارەوە بکات ئەوانیش: بێدەنگکردنی خەڵک و پەلاماردنی حیزبە ئیسلامییەکان. لە ئێستاشدا بەهۆی ناکۆکی ناوخۆی ڕەوتی مەدخەلی بەرەو تێداچوون و هەڵدێران هەنگاو دەنێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 376
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 1
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-08-2016 (8 שנה)
Publication Type: Born-digital
מפלגה: ISIS
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
Technical Metadata
איכות פריט: 96%
96%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 27-11-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 28-11-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 07-04-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 376
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,609
תמונות 106,172
ספרים 19,172
קבצים הקשורים 96,585
Video 1,317
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.297 2!