پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01

ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان 01
ناونیشانی بابەت: ڕەخنە و ئەدەبی منداڵان بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: #عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی#
ئەدەبیاتی منداڵان لقێکە لە ئەدەبی کوردی و ئەویش هەروەکو لقەکانی تری ئەدەب چەند ژانرێک دەگرێتەوە وەکو شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت و شانۆ و ڕۆمان و سیناریۆ و... کە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، کە سەرنج بدەین دەبینین ئەدەبیاتی منداڵان هەنگاوی باشی ناوە وەک وڵاتانی دراوسێ و لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، کۆمەڵێک شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا بەدڵسۆزییەوە لەو بوارەدا هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و کۆمەڵێک بەرهەمیان پێشکەش بە پەڕتووکخانەی منداڵانی کورد کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەو زۆرییەشدا بمانەوێ و نەمانەوێ بەرهەمی تێدایە کە بۆ منداڵان ناگونجێت و پێشکەش بەوان کراوە، کە هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕەخنە، بەڵام کام ڕەخنە؟ ڕەخنەی زانستیی و بنیاتنەر لەسەر بنەمایەکی زانستی وئەدەبی کە ببێتە هۆی پێشخستن و پێشکەوتنی ئەو بەرهەمەی کە ڕەخنەی دەربارە دەگیرێت، لەهەمان کاتیشدا جیاکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە بۆ منداڵان ناشێن و لە لایەنی ئەدەبییەوە کەموکوڕییان تێدایە و پێویستییان بەوە هەیە ڕەخنەگر هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات بەمەبەستی بەرەوپێشچوون، یان لەلایەنی دەرونییەوە، یان زانستییەوە. یان ئەو وێنانەی کە بۆ چیرۆک و شیعرەکان درووستکراون، ئەمانە هەموویان پێویستە گونجاوبن و دوور بن لە کەموکوڕی و ناتەواوی. چونکە ڕەخنە جۆرێکە لەهەڵسەنگاندن و نرخاندن بە مەبەستی دەرخستن و نیشاندانی لایەنی باش و خراپ. دیارە ڕەخنەش پەیوەندی بە زۆر لایەنەوە هەیە و دەتوانرێت بخرێتە بەردەم پڕۆسەی ڕەخنە و ڕەخنە لێگرتنەوە. دەبێت ئەوەش بزانین کە ڕەخنە لقێکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و بایەخ بە لێکۆڵینەوەی بەرهەمی ئەدەبی دەدات.
بۆ پێشکەوتن و پێشخستن ڕەخنەگر لە هەر بوارێکدا کار بکات پێویستە خاوەن توانا بێت و شارەزاییەکی باشیشی هەبێت دەربارەی ئەو بوارەی کە ڕەخنەی لێدەگرێت بە شێوەیەکی زانستی و دوور لە هەر شتێکی تر کە لە بەهای کارەکە کەم بکاتەوە. ڕەخنەی بنیاتنەر هەمیشە هۆیەک بووە بۆ پێشکەوتن و پێشخستن، چونکە تەنیا مەبەست تیایدا ئەوەیە کە لایەنە نەرێنی و ئەرێنییەکان دیاری بکرێت، بۆ ئەرێنییەکان خاوەن بەرهەم هەوڵی زیاتر دەدات کە لەسەر ئەو ڕێچکەیە و بەشێوەیەکی چالاکتر و باشتر هەنگاوەکانی خێراو گورجتر بکات تا کاری داهێنەرانەتر ئەنجام بدات لە بوارەکەی خۆیدا، بۆ لایەنە نەرێنییەکانیش خاوەن بەرهەم کەموکوڕییەکانی بۆ دەردەکەوێت و زیاتر لای ڕوون دەبێتەوە و هەوڵی خۆی زیاتر دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو کەموکوڕییانە دووبارە نەکاتەوە و لەسەر ئەو پێشنیار و تێبینی و سەرنج و ڕێنماییانەی کە ڕەخنەگر دیاری کردووە بۆی بەشێوەیەکی جیاوازتر و باشتر ئەگەر بیەوێت پێشبکەوێت و بەرهەمەکانی ببنە جێگەی سەرنج توانا و لێهاتوویی خۆی زیاتر بخاتەگەڕ، لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک بەرهەمی باش و خاوەن مەرجە تایبەتییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانمان بە پوختی بۆ دێتە بەرهەم کە شایانی ئەوە بن بۆشاییەک لەنێو پەرتوکخانەی منداڵاندا پڕ بکەنەوە، ئەوانەشمان بۆ دەردەکەوێت کە پێویستییان بە پێداچوونەوە هەیە و خاوەنەکانیان ئەگەر بەهەر هۆیەک بێت نەیان توانیوە تیایدا سەرکەوتووبن یان بەرەوپێش بڕۆن یان کار لە بوارێکی تری ئەدەبیات دا بکەن. زۆر لە نووسەر یان شاعیر هەیە وەکو پێویست شارەزا نییە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا و بەکارێکی سادە و ئاسانی دەزانێت کە بە پێچەوانەوە کارێکی گرنگ و گرانە، بۆیە ئەوان لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆیان بەرهەمەکانیان دەبنە بار بەسەر ئەدەبیاتی منداڵانەوە و زیان دەگەیەنن لە جیاتی سود. بە پێی ئەزموونی خۆم کەساڵانێکی زۆرە لەو بوارەدا کاردەکەم و بۆمنداڵان دەنووسم، دەتوانم بڵێم ڕەخنەی بنیاتنەر و درووستکەر بەپێوەرێکی زانستی و کەسانێکی شارەزا و لێهاتوو ئەنجامی بدەن ئەم سودانەی بۆ ئەدەبیاتی منداڵان دەبێت، جا چ بۆ ژانری شیعر یان چیرۆک یان ئۆپەرێت یان شانۆیی یان ڕۆمان بێت. جیاکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە ناشێن بۆ منداڵان و بە زۆر ئاخنراونە نێو ئەدەبیاتی منداڵانەوە. ئاگادار کردنەوەی ئەو نووسەر و شاعیرانەی کە بۆ منداڵان دەنووسن تا بە وردی و وریایی و شارەزاییەوە بنووسن. هاندان و دەست خۆشییە بۆ ئەو نووسەر و شاعیرانەی کە بەرهەمەکانیان لە ئاستێکی باشدایە و گشت مەرجە تایبەتییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی تێدایە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون و داهێنانی زیاتر. پێشخستن و سەرکەوتنی ئەدەبیاتی منداڵان. تواندنەوەی گشت بەربەستە سەهۆڵییەکانی نووسین لەو بوارەدا بەڕێنمایی و تێبینی و سەرنجە درووست و بنیاتنەر و ئەرێنییەکان، سەرچاوەیەک دەبێت، یان دەبێتە بەرچاوڕوونی بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بۆ منداڵان بنووسن. ناساندن و بەدەرکەوتنی ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە جێگە دەستیان بە ڕوونی دیارە لەو بوارەدا. پێدانی ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ ئەو شاعیر و نووسەرانەی کە بەرهەمەکانیان کاڵوکرچی یان نە گونجاندنیان تێدایە بۆ نەهێشتن و پێشکەوتن. هەمیشە ڕەخنە لە بوون دەگیرێت، هەر بەرهەمێکیش جا هی هەر شاعیر یان نووسەرێک بێت کە ڕەخنەی لێگیرا واتای ئەوەیە ئەوە هەیە و دیارە لەو مەیدانەدا، بۆیە نابێت دڵگران بن بە ڕەخنە.
بەرەوپێشچوونی ئەدەبیاتی منداڵان ئەگەر سەرنج بدەین کۆمەڵێکی زۆر پەرتوک و نامیلکە و گۆڤاری تایبەت بۆ منداڵان ساڵانەدەرچووە و دەردەچێت، بەڵام وەکو پێویست نە هەڵسەنگاندن و نە خوێندنەوەیان بۆ کراوە. نە ڕەخنەیان لێگیراوە، کە بەرهەمی وا دەبینین کە هەرگیز بۆ منداڵان ناشێن کەچی لێی نووسراوە (بۆ منداڵان) بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە بواری ڕەخنە بدرێت. من پێش چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەمەم زۆر بە گرنگ زانیوە و لە نووسین و دیدارەکانمدا باسی ئەوەم کردووە کە ئێمە پێویستییمان بە گۆڤارێکی وەرزی هەیە کە تەنیا تایبەت بێت بە ڕەخنە و خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤار و پەڕتووک و نامیلکانەی کە بۆ منداڵان دەرچوون و دەردەچن. دوور لە ناسیاوی و بەرژەوەندی تایبەت بەرهەمەکە چۆنە وەکو خۆی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ڕاست نییە تا ئێستا ئەو هەمووە هەیە و بەردەوامیش دەردەچێت هیچیان دەربارە نەنووسراوە و نەکراوە، هەرچەندە بەشێکیش دەکەوێتە سەر ئەوەی کە سەرجەم بەرهەمەکان لە ئێستادا بە تیراژێکی زۆر کەم دەردەچن کە بەشی منداڵانی دوو یان سێ قوتابخانە ناکات کە لە ڕاستیدا نووسەرەکەی بۆ هەموو منداڵانی کوردی نووسیوە. پەرتوکێک (300 یان 500) نووسخەی لێدەربچێت چۆن دەگاتە هەموو کوردستان زۆر جار ناگاتە نووسەر و شاعیرەکانی بوارەکە و ئەو کەسانەش کە لە بواری ڕەخنەدا کار دەکەن تا دەربارەی بنووسێت، هەر چەندە ئەو کەسانە زۆر کەمن کە لەو بوارەدا دەنووسن، تا ئێستا کەسێکی تایبەتمەندمان نییە کە لە بواری ڕەخنەدا کار بکات بۆ منداڵان. هەندێک جاریش کەسانێک بۆ نامەی ماستەر یان دکتۆرا دەربارەی ئەدەبیاتی منداڵان نامەکانیان بۆ ئەو بوارە تەرخان کردووە، بەڵام من پێم وا نییە کە کارەکانیان شتی نوێ و داهێنان و خستنە ڕووی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی وەکو پێویست تێدابێت، چونکە ئەگەر وا بوایە ئەوا لە شێوەی پەڕتووکدا دەخرانە نێو پەڕتووکخانەی کوردییەوە، جار جار هەندێک دەبینین بەڵام زۆر بەکەمی. نموونەش لەو بوارەدا نامەی ماستەری مامۆستا (رازاو ڕەشید سەبری) کە دەربارەی چیرۆکی منداڵانە و کراوە بە پەڕتووک، یان (شیعری منداڵان لەئەدەبی کوردیدا، د. فازیل مەحمود)، هەروەها هەندێکیشیان بەشێکیان لە گۆڤار یان ماڵپەڕەکاندا بڵاوکردۆتەوە وەک نامەی ماستەری کاک (زیاد ڕەشاد)، چونکە ئەگەر ئەوانە بەشێوەی پەڕتووک هەبن دەبنە هۆی بەرەوپێشچوونی ئەدەبیاتی منداڵان و لە هەمان کاتیشدا دەبنە سەرچاوەیەکی باش و باوەڕ پێکراو. کەسانی تریش هەن کە لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا نامەی ماستەر یان دکتۆرایان پێشکەش کردووە، بەڵام هەر لای خۆیانە یان لە گۆشەیەکی پەڕتووکخانەی زانکۆکەیاندا دانراون. لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆریان لەگەڵدا کێشاوە بۆ بەدەستهێنانی. پێویستە ئەوەش بڵێین کە نەبوونی ڕەخنەی تایبەت و بنیاتنەر زۆری و بۆرییەکی بەرهەمی منداڵان بەرهەم دەهێنێت. باش و خراپ تێکەڵی یەکتر دەبن و دەبنە بار بەسەر ئەدەبیاتی منداڵانەوە و سەرلێشواوی و تێنەگەیشتنی تەواو لە ئەدەبیاتی منداڵاندا درووست نابێت. هەروەها هەمووان خۆیان بە پاڵەوانی بوارەکە دەزانن و کەس نازانێ کێ داهێنەر و بەسەلیقەیە و کێ خۆی بە بوارەکەدا هەڵواسیوە، بەڵام ماوەیەکی زۆری پێدەچێت کە لە بێژنگ بدرێ و چاک و خراپ لە یەکتری جیا بکرێنەوە. [1]
ئەم بابەتە 931 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: منداڵان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 931 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1162 KB 26-11-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!