پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سنووردانی مافەکانی ژن، یان دووبارەکردنەوەی سروودی ماف؟
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سنووردانی مافەکانی ژن، یان دووبارەکردنەوەی سروودی ماف؟
کورتەباس

سنووردانی مافەکانی ژن، یان دووبارەکردنەوەی سروودی ماف؟
کورتەباس

$سنووردانی مافەکانی ژن، یان دووبارەکردنەوەی سروودی ماف؟$
نووسینی: #بەیان سەلمان#
زۆر جار ئەم پرسیارە دەوروژێندرێ: پرسی ژن یان کێشەی ژن؟ ئەمە بۆتە سروودێکی هەمیشەیی. باس لەوە دەکرێت کە لە بواری پرسی ژندا وشەی کێشەی ژن بگۆڕدرێت، یان هیچ نەبێت خۆمانی لێ لابدەین و تەنیا پرسی ژن بەکار بهێندرێت. بەڵام، لەناو دنیایەک لەو کێشە هەمەجۆرانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، بەڵامەوە، دەستەواژەی (کێشەی ژن) هێشتا سەنگی خۆی هەیە، چونکو کێشەگەلێکی سەرەکیی هەن تایبەتن بە ژن و دەکرێ بڵێین لە سەر ئاستی جیهاندا بە تەواویی چارەسەر نەکراون. یاخود نیوچە چارەسەرێک کراون.
دەبێت ژنان جگە لەوەی شانبەشانی پیاوان تێبکۆشن، هەروەها تێکۆشانێکی تر، بگرە شەڕێکی تر ئەنجام بدەن پەیوەستە بە گۆڕینی سیستەمی باوکسالاری. ئەمەیان لە هەموو شوێنێک هێشتا بەرپایە. پتر لەوەش کە هەمان ئەو سیستەمە فشارێکی ئایینی و سیاسی بۆ زیاد دەکات ئیدی کار لەوەدا نامێنێت وەک تەنیا کێشەیەکی ژن لێکبدرێتەوە. بەڵکوو دەبێتە ئەرکێکی گۆڕێنی سیاسی و کۆمەڵاتی و هەموو ئەوەی بەدویدا دێن. بەکورتی، ئیرسێک لە ئارادایە نەوە بۆ نەوەیەکی دی دەگوازرێتەوە. هەمووی لەسەر هەمان بنەما و سیستەم ڕێکخراوە. تەنانەت بەشێوەیەکی شاراوە بایەخیشی پێدراوە و داوا دەکرێت پەیڕەو بکرێت. هەموو ئەوەش لە بیرۆکەی پیرۆز و ناخاوێن سەرچاوەی گرتووە. کێشمەکێشێک لەنێوان هەردوو ئەو بیرۆکەیەدا هەیە. بەبڕوای لایەنگرانی پیرۆز، ڕێکخستنێک لە گەردوون هەیە و تەنیا بە پیرۆز پەیڕەو دەکرێت. بەپێی (رۆجەر کایوا) لە پەڕتووکی ”مرۆڤ و پیرۆز” هەرچی ناپیرۆزە، واتە پابەندە بە ئەم دنیا و خراپەکاری؛ هەرچی پیرۆزیشە، واتە خاوێن، ئەوەی سەرچاوەی خێرە. لە ترسی تێکچوونی ئەو ڕێکخستنە و گەڕانەوە بۆ جەنجاڵ، بۆ (کاوو، یان کاووس)، مرۆڤەکان پێویستیان بە پەیڕەوکردنی پیرۆز هەیە. گرنگە بشڵێین هەموو ئەو فیکری پیرۆزە لەسەر هەرمییەتێک دامەزراوە. واتە پلەبەندییەک پیاو لە سەرووی سەرەوەیە. ئەو ژنانەی بە پێوەری چاکەش هەژمار دەکرێن لە دوای ئەوانن، هیچ شوێنێکیش بۆ کەسی ناپیرۆز نییە. هەمان ئەو پلەبەندییە جۆرە مۆنۆپۆلێکی لە دوادایە کە دەسەڵات تەنیا بۆ پیاوە، تاقە فەرماندەر و بڕیاردەر هەر ئەوە.
لە کۆمەڵی باوک سالاریدا، وێنەی زاڵبوونی نێر و باڵادەستی پیاو بۆ یەک تاقە وێنەیەکی زەقی جیاکاری کورت ناکرێتەوە. ئەوە سیستەمێکی تۆکمەی یەکگرتووە کە سەرجەمی بوارەکانی ژیانی کۆمەڵ و تاکەکان لە قاڵب دەدات. کچێتی، ژنێتی قورساییەکە دەخرێتە سەر شانی مێ و هەنگاو بەهەنگاوی ژیانی، هەناسە بە هەناسەی، هەوڵی خەفەکردنی دەدرێت. ئەم ستەمکارییە بەچەندین شێوە بەرهەم دەهێنێرێتەوە: لە ڕێگەی زمان، بە نێوەندی ئایینەکان، بە بەهانەی کولتوور، بە توندکردنی نەریت و ڕێسا، بە ستریۆتیپکردنی کەسایەتی ژن، بە کاتالۆگکردنی وێنەی ژن، …
ئەم وێنانە وەها مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، کە هەرچی ژن دەیکات و پێی هەڵدەسێت، لە چالاکی، لە پیشە، لە بواری ئاکادێمی و نووسین و هونەردا، بەبەراورد بەوەی پیاو پێی هەڵدەسێت بایەخێکی داهێنەرانەی نییە. لە دنیای ڕۆژهەڵاتدا، بۆ نموونە، کە ژنێک لە بواری تیۆریدا پەڕتووکێک یان بابەتێکی زانستی دەنووسێت تێبینی دەکەین نووسەرە پیاوەکان ناوی دەیان سەرچاوەیان هێناوە کە نووسەرەکانی وەک خۆی پیاون، بەڵام ئاماژە بە ژنێک ناکرێت، مەگەر لە بابەتی ژن و جەندەر دوابێت، وەک بڵێی چوارچێوەی کار و نووسینی ژن تەنیا ئەو بوارەیە! تەنانەت داهێنانەکانیشی وەها سەیر دەکرێن، لە بۆچوونی کۆمەڵەوە، گوایە زیانبەخشن و درز و کەلێن دەخەنە دیوارە قایم و ئەستوورەکانی بیری چەقبەستووی بتەکان. بەدیوەکەی تریدا، هەرچی پیاو دەیکات قازانجبەخشە، سوودمەندە بۆ کۆمەڵ و تاکەکان، تەنانەت کاتێ باسی سێکس و خواردنەوە و سۆزانیش دەکات!
بێگومان بۆ ئەوەی ئەو باڵادەستیە و ستەمکاریە جێی خۆی بگرێت و لە کۆهزری کۆمەڵ بچەسپێت یاسا دادەڕێژرێتەوە و دەکرێتە پاڵپشتی ئەو هزر و سیستەمە بۆ سنووردانی هەموو مافێکی ژن. بێ ئەوەی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و ڕەمزی وەک فاکتەرێکی ڕاستەقینەی ئەو ستەمکاریەمان لەبیر بچێت کە دژی ژن ئەنجام دەدرێت. لێرەدا، بەپێچەوانەوە، چاوپۆشی و ناڕەوایەتی دەرهەقی ئەو ژنانە دەکرێت، کە بێ دەسەڵاتن و بێ دەرەتانن و بێ کەسن و بێ پشتوپەنای لایەنێکی سیاسین، یان سەر بە بنەماڵەیەکن و نابێت کەس پەنجەشیان بۆ درێژ بکات. لێرەشدا ستەمکاری دژی ژنی گوند هەتا ڕادەیەکی زۆر پشتگوێ خراوە، وەک بڵێی کێشەکان تایبەت بن بە ژنی شارەکی، لە کاتێکدا تەنیا جۆری چەوسانەوەکە جودایە.
بەدڵنیاییەوە، هەموو ئەو ستەمکاریە پشتئەستوورە بە گوتارێکی ئامادەکراو لە بەکاربردنی زمان و وێناکردنی دەسەڵات و بێدەسەڵاتی و مەوقعییەتی نێوان ژن و پیاو. پتر لەوەش، ئەو زمانە بەجۆرێک پەیوەندیی زاڵبوون دەردەخات کە بەشێکی سرووشتیی ئەو پەیوەندییانەیە. بەو شێوەیەش ئامانجی گواستنەوەی نایەکسانی کۆمەڵایەتی هەر وەک پێدراوێکی سرووشتی سەیر دەکرێت.
بەپێی لێکۆڵێنەوەکانی (ویل دیورانت) لە پەڕتووکی 2ی ”چیرۆکی شارستانیەت” باس لە گواستنەوە وتەنانەت لە پیتاندنی فیکر و بڕوای شارستانیەتەکان دەکات بۆ شارەستانیەتەکانی دوای خۆیان هەتا دەگاتەوە بە داهاتوویش، کە دەکاتە ئەمڕۆی ئێمە. نموونەی ئاکدیەکان و سۆمەریەکان و ئەوەی لەپاش خۆیان بۆ بابلیەکان و ئاشوریەکان گواستویانەتەوە باشترین وێنەیە لێیەوە تێبگەین چۆن سەرەداوی بیرو بڕوا و کردارەکانیان بۆ دوای خۆیان گواستۆتەوە؛ تەنانەت لەڕێگای ئاڵۆگۆڕی بازرگانی گەیشتۆتە ئەو ناوچانەی تر و وڵاتانی دووریش. کەواتە ئەو جۆرە بیروڕا کۆنانەی گەیشتونەتە ئەم سەردەمانەی ئێمە بەدەرنین لەو بیرۆکەی گواستنەوەیە کە هەزاران ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. ژنی زیناکار دەکوژرا و دواتر لەلای بابلی و ئاشوریەکان هاتنەسەر ئەوەی ژنی دووهەمی بەسەردا بهێنن و پەراوێز بخرێت؛ لە کاتێکدا ژن لە ئاستی پیاوی زیناکار تەنیا بۆی هەبوو لێی بووبوورێت. لە دنیای ئەمڕۆکە، چی لەو بیرۆکەیە گۆڕاوە؟ بەناو زیناکاریی هێشتا ژن زیندەچال ناکرێن؟ تەنانەت بەناوی خۆشەویستییەکی سادە ناکوژرێن؟ لەبەر دارایی پیاوەکە و نەبوونی وەچە پۆلیگامی (فرەژن)ی بەسەردا ناسەپێنن؟ هەموو ئەوەش بە پاڵپشتی یاسا و ڕێسا و شەریعەت ئەنجام نادرێت؟
لە ڕاستیدا، کێشەیەکی مۆڕاڵ لە ئارادایە، لەوانەیە بەبێ ئەوەی پیاو لێی بەئاگا بێت، ئەویش لە چەند پرسیارێکدا کورتی دەکەمەوە: چۆن پیاو ڕێگا بەخۆی دەدات مرۆڤی تر(کە لێرە مەبەست لە ژنە) بەکەم سەیر بکات؟ ئەگەر خۆشی دەوێت بۆ ئازاری دەدات و بەناوی پیاوەتی هێزی خۆی بەسەردا تاقی دەکاتەوە؟ چۆن دەیەوێت بەئاشتی لەگەڵ مرۆڤێکدا بژی و هەمیشە خۆی بەسەروەر دەبینێت؟ ئەمانە لە بیرێکی کۆنی خێڵەکیەوە نەهاتوون؟ بیرێکی موحافیزکارانە، چونکو کەسەکان ناوێرن خۆیان لە هیچ فیکرێکی نوێ بدەن، دەترسن لەوەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی کۆمەڵ ببنەوە. پێیان باشترە لەناو هاودژیدا بژین نەک مەترسی و نوێگەرایی؛ پێیان پەسەندترە لەگەڵ بیری باوی کۆمەڵ هاوڕابن، نەک بیری تایبەتی خۆیان هەبێت؛ بۆ پاراستنی سەرڕەحەتیشیان لەگەڵ ناڕەوایی کۆمەڵێکی ناقڵانی کۆکبن. ئەوانە لەناو هاودژیی بیرۆکەی- چەقبەستن و پەنابردنە بەر بیروباوەڕی کۆن لەسەردەمی ڕابردوو و ترس و ناڕوونی لە داهاتوو- دەژین. بەجۆرێک سستن کە هیچ هەوڵێکی هەنووکەییان نییە بۆ ئەوەی لە ئێستادا بژین و لە گۆڕانکاری ڕیشەیی و گەشەپێدان بەشداربن؛ چونکو لە باوەڕی ئەوانەدا هەموو گۆڕانێک خراپەیە و تەنیا لایەنی نیگەتیڤی تێدا دەبیندرێت. هیچ گەڕان و تێکۆشانێکیان نییە بەدوای تاقە خاڵێکی پۆزەتیڤ، کە وێنەیەکی گەشیان لەلا چەکەرە بکات.
بێگومان خافڵ نیم لەوەی سیستەمێکی نهێنی لەسەر ئاستی هەموو جیهان کار بۆ مانەوەی ئەو جۆرە پەیوەندیە نایەکسانە دەکات. دەتوانین بڵێین، تێدەکۆشن بۆ مانەوەی، نەک تەنیا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، بەڵکوو خێزان بەگشتی و هەر تاکێکیش بەجیا. سەرمایەداری گەورەترین توانای خۆی لەسەر هێشتنەوەی ئەو پەیوەندیە ئاڵۆزە بەکار دەبات، بەڵام لە ڕووکەشدا بە لیبرالزیمێکی گۆشەگیر دایپۆشیوە. لە قازانجی ئەوانیشە کە ڕیشەی ئایینیی و تۆخکردنەوەی ئیتنی و تایفی لەناو وڵاتانی سێهەم و چوارەمدا زیاتر دادەکوتن، بۆ ئەوەی بەرژەوەندی خۆیان بەرپا بێت. ئەگەر ژنان لەو وڵاتە ڕۆژاواییانەدا بووکەڵەیەکی ئازاد بن، هەروەها لە وڵاتانی جیهانەکانی تریش بووکەشوشەیەکی ناسکن، شاراوە و پۆشراون و قابیل بە شکاندن. ئەو جۆرە پەیوەندیانەی نێوان ژن و پیاو بەڕادەیەک ئاڵۆزکراوە تەنانەت سەر دەرناکرێت لە بوونی ژنی فەیلەسوف و ئاکادێمی و زانا و سەرۆک و دەسەڵاتدار! بەڵام ئەم ژنانەش لەژێر ڕکێفی سیستەمێکی تۆکمەدا کار ناکەن؟ خودی سیستەمەکە بانکە زەبەلاحەکان و وڵاتە سەرکردەکانی جیهان بەڕێوەی نابەن؟
لە ئەمڕۆشدا، بەربڵاویی بەکارهێنانی ئینفۆرماتیک و داهێنانی زیاتر لە بواری (نانۆتەکنەلۆجیا) دنیا بەرەو ئاڵۆزتر دەبات، کەچی لە ڕووپۆشدا وەها پێشنیارمان دەکرێت وەک بڵێی ژیان ئاسان کراوەتەوە! بیرمەند نعوم تشۆمسکی زۆر بەباشیی ئەو دۆخە نوێیەی بەم ڕستەیە کورت کردۆتەوە، ”چۆن ئەوەندە زانیاریمان زۆرە، بەڵام ئەوەندە کەم دەزانین؟” دیوێکی ئەو هەموو لێشاوی زانیارییانە لە خزمەتی سەرمایەداری و سیاسەتێکی وڵاتە زلهێزەکانە بۆ هێشتنەوەی قازانج و بەرژەوەندیە گەورەکان و ژێردەستخستنی سامانی خاکی تر. چونکە ئەو زۆرییە، بێئاگاییە لەوەی وا بەڕاستی ڕوودەدات. بێجگە لەوەی، ئەم سیستەمانە هەموو سیاسەتێک دەخەنەگەڕ بۆ هێشتنەوەی ئەقڵییەتی کۆن لەناو ئەو وڵاتانەی ئایین و نەریت و سیاسەتێکی نادادوەرانە پەیڕەو دەکەن و هەموو بابەتێک مۆرکێکی پیرۆزی پێ دەدرێت و نابێت کەس لەبارەوەیەوە بدوێت؛ ئیدی چۆن دەستکاریی بکرێت؟! درووستە کە ئەو ئەقڵیەتە کۆنانەی ئایین و نەریت دەکەنە بەهانە بۆ نەگۆڕینی ژیانی مرۆڤ، ویستێکی خۆیانی لەپشتە بۆ دابینکردنی دەسەڵات و پلە و دۆخی دارایی باش بێ ئەوەی شایەنی بن. بەڵام، ئاگری بیرو ڕاکانیان ماشێنی ئەو سیستەمە زەبەڵاحە خۆشتری دەکات. هەتا ئەم کۆمەڵگەیانە دواکەوتوتر بن، بەرژەوەندی ئەوان لەپێشتر دەبێت. نرخی ژیانێکی خراپ و نایەکسانی و نادادپەروەرییش، مرۆڤە ئاساییەکان بەدرووستکردنی کێشە و ئاڵۆزکردنی ژیانیان دەیدەنەوە؛ ئەوەش لە زۆربەی جیهان هەمان سیستەمە و چەرخی ماشێنەکە بە دەست نایگێڕن، بەڵکوو بە هزرێکی پلان دارێژراو، چۆنیان بوێت بەو شێوەیە جێبەجێی دەکەن.
ژمارەیەکی زۆر کەمی بیرمەند و فەیلەسوفی لێ دەرچێت کە خەمخۆری مرۆڤن بەگشتیی و تێدەکۆشن بۆ یەکسانی هەموو مرۆڤایەتی، پێویستە بێ دەمارگیری بپرسین: بۆچی هزری مرۆڤ هەتا ئەمڕۆکە نەیتوانیوە کاریگەر بێت لەسەر ڕوونەدانی ستەمکاری و شەڕ و داگیرکردن و چەوسانەوە و بەکوێلەکردنی مرۆڤ؟ فەیلەسوفی فەرەنسی (سارا کۆفمان) (1934-1994) لە دیمانەیەکیدا لەژێر ناونیشانی ”پرسی ژن ڕێگایەکی داخراوە بۆ فەیلەسوفەکان” وایدەبینێت، فەیلەسوفەکانیش لەبەرئەوەی پیاون، واتە کاتێک پرسی ژن دێتەپێشێ، لە نووسین و گوتارەکانیاندا تێبینی ئەو دوودڵییە دەکەین لەلایان و چۆن نایانەوێت لەو پرسە نزیک بنەوە؛ یاخود فرە بەگشتیی باسی لێ دەکەن، بێ ئەوەی لێی وردبنەوە. ئەمە، بەپێی کۆفمان، لەلای ئەفلاتون و کێرکگارد و فروێد و نیتشە و ئەوانەی نوێشن… تێبینی کراوە. (فروێد) لەو سەردەمەی خۆیدا ئەزموونی عیادەکەی کردووە بە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی کەسایەتی ژن؛ ئەمڕۆ وێرای ماشێنی ئەو سیستەمە زەبەلاحە، فیکری ئازادیخواز بەپێوەرە زانستی و ئەپستمۆلۆجیەکان دژی ئەو فیکرە کۆنانە دەبنەوە. لەو سەردەمانەدا بێجگە لەوەی ژن حەزو ویستی خۆی خەفە دەکرد و لێی قەدەغەکرابوو ئاشکرای بکات، هەروەها بۆیشی نەبوو هیچ لە بارەی جەستەی و سێکسەوە بزانێت. فروێد لەناو دوو فاقەی هاودژییەکدا سەبارەت بە کاریگەریی خەفەکردنی حەزو چێژ لەلای مێ و نێر؛ لەلای ژن بە دۆخێکی ”هیستیریک” پێناسەی دەکات. بەڵام، هەمان خەفەکردن لەلای پیاو، لەلای هونەرمەندێکی وەک (داڤینشی) بە داهێنان و خەڵقکردن دایدەنێت. هەر بەپێی بۆچوونی کۆفمان، نیتشە کە لەنێوان هاودژییەکی ئاشکرا دەژیا، هاودژییەکی توندوتیژ؛ توندوتیژی ئارەزوویەکی شاراوەی بۆ دایکی و خوشکی و لەوانەوە وێنەی ژنی هەڵچنیبوو. بەپێی کۆفمان، (نیتشە) لەناو ئەو هاودژییەیدا ئامادە بووە لە دڕترین بیرۆکەی خۆی سەبارەت بە ”گەڕانەوەی هەمیشەیی” هەڵبگەڕێتەوە؛ لەپێناو ئەوەی ئەو ژنە ”قێزوەنانە”، کە بە سەری (میدۆزا) وێنایانی دەکرد، بۆ هەمیشە بگەڕێنەوە. لە کاتێکدا وەزیفەی ژنی کورت کردبۆوە بۆ تەنیا منداڵبوون! دەیگوت یان منداڵبوون یان پەڕتووک (aut liberi، aut libri). بەو واتایە، ژن تەنیا دا هێنەری منداڵە و پیاو داهێنەری پەڕتووکە واتە نووسین. لێرەدا ”نێر دایکێکی” داهێنەرە، ناشڵێت ”نێر وەکو دایکێکە” مەبەست ئەوەیە کە میتافۆر بەکار نابات، بەڵکوو جەغت دەکاتە سەر ئەو وێنەیە و زاراوەگەلێکی بۆ بەکار دەبات لەدەوروگڕی منداڵبوونە. لێرەدا تێمایەکی فەلسەفی لە ئارادایە؛ هەر چۆن ژن منداڵی دەبێت پیاو هزری دەبێت. هەر بەپێی کۆفمان کە پسپۆرە لە بواری فیکر و ژیانی نیتشە و ئەفڵاتون؛ نیتشە لە نامەکانیشیدا، تەنانەت بەرهەمی نووسینەکانی بە منداڵێکی خۆی دادەنا کە پێویستی بە ”پەروەردەیە”. ئەمەی بەتایبەتی بۆ پەڕتووکی ”ئەودیو چاکە و خراپە” بەکار بردووە گوایە ئەو پەڕتووکەی وەک منداڵێکی لاسار پێویستی بە پەروەردەیە!
لەو ڕوانەگەیەی پێشووەوە، دەسەڵاتی ژن تەواو سنووردار کراوە و دۆخێکی بەسرووشتکردنی جیاکاری وێنەکان سەپێندراوتە سەری؛ داوا لە ژن دەکرێت، بە ویستی خۆی قبوڵی هەموو ئەو جیاکاریانە بکات و هەمیشە لە پلانی دوو بێت و لەم ئاستەشدا بمێنێتەوە. وەک بڵێی کێشە نییە با دەسەڵاتی هەبێت، بەڵام بەشاراوەیی. ئەمە لەلای (ژان-ژاک ڕووسۆ) زۆر ڕوونە، کە دەڵێ: ئەگەر ژنان دەیانەوێت ”دەسەڵاتیان” بەسەر پیاواندا بشکێتەوە، ئەوە نابێت دەسەڵاتێکی ڕاشکاوانەیان هەبێت!
تەنانەت ئەو وتە باوەی لە هەموو جیهان بەشانازییەوە دووبارە دەکرێتەوە، وەک هەڵکێشانێک و مەرایی بۆ ژن، گوایە: ”لە پشتی هەموو پیاوێکی مەزن ژنێک هەیە”! لەو بۆچوونەوە هاتووە ئەگەر ژن مەزنیش بێت دەبێ ئەو دەسەڵاتەی بۆ پیاوەکەی بێت و لە زەمینەی ڕاستی دوور بکەوێتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە تەنیا ئامرازێکی هاندەر بۆ پیاوێک کە لەو بەدەسەڵاترە. واتە ژن دەسەڵاتی مەعریفی و توانای ڕاستی هەیە، بەڵام بەشاراوەیی و داوای لێ دەکرێت هەمیشە لە سێبەردا بمێنێتەوە! لە بواری نووسینیشدا، ژن نەک تەنیا دەخرێتە پەراوێز، بەڵکوو بە کاتێگۆرییەکی کۆچەرییش تەماشای دەکرێت، گوایە بۆ ماوەیەک لە بواری نووسیندایە و ئیدی لەو ڕەوتەدا بەردەوام نابێت! بێ گومان ئەگەر ئەم خاڵە جۆرە ڕاستییەکی تێدا بێت با بپرسین: بۆچ هۆیەک دەگەڕێتەوە؟ لەبەرئەوە نییە کە ئەرکەکانی ژن گەلێک زۆرن؟ لەپاڵ پرسی دایکایەتی و هەڵگرتنی کێشی عەقڵیەتی پیاوانی نێو خێزانەکەی و داوی نەریت، کە هەموو هەوڵێک دەدرێت لەناو خودی خێزان و کۆمەڵ تاکو بگەڕێتەوە شوێن خۆی، واتە بگەڕێتەوە بۆ سێبەر و خۆی لەناو چوار دیواری ماڵەوە قایم بکات و ئەوێ جێی ڕاستەقینەی ئەوە. تەنانەت ئەو ژنانەی چالاکن و پێگەیەکی دیاریکراویان هەیە کاتێک هاوسەرگیری دەکەن تێبینی دەکەین چۆن ئیدی دەبێتە وابەستەی ژیانی تایبەتی مێردەکەی. ئیتر نە هاوڕێ، نە چالاکی تایبەت بە خۆی نامێنێت، بەڵکوو دەچێتە ناو پڕۆسەیەکی توانەوە لەودا و خودی ویست و بیرکردنەوەیشی دەبێتە ویست و بیرکردنەوەی مێردەکەی. ئەمە بۆ ئەو کەپڵە نوێیانەی ئەمڕۆش هەر هەمان دیاردەیە. چونکە چەواشە کراون بە جۆرە ڕووکەشییەکی مۆدێرن، بەڵام لە ناوەرۆکدا وابەستەی ئەو پیاوانەن کە هاوژینیان و وەک تووتی هەر ئەوە دەڵێنەوە کە هاوسەر و هاوژین و هاوڕێ کوڕەکەی دەیڵێت!
ئەگەر هەوڵێکی بەئەمەک هەبێت بۆ گۆڕینی هەموو ئەو عەقڵییەتە، ئەوە پێویستە لە بیری باو دەربازبین. بەو واتایە، هەر یەکێک بیروڕای تایبەتی خۆی هەبێت، بتوانێ لە یەکێکی دی خۆی جودابکاتەوە کە بەرپەچی خێرای دەداتەوە بۆ بیروڕایەک یاخود دیاردەیەک، بێ ئەوەی بەقوڵیی لەسەری بوەستێت. زۆریش گرنگە کەسێک بەرچاوی ڕوونبێت، نەکەوێتە تەڵەی ئەوانەی بۆ مەبەستێکی خۆیان دەیانەوێت پێی زۆرینەی خەڵک ڕابکێشن بۆناو داوی بیروباوەڕێکی گەرم و ئانووساتیی، ئیدی لەبیریان دەچێت کە هەمیشە ئەوانە زوو خۆیان دەکێشنەوە، چونکو، لەسەرێکەوە بەرژەوەندییان جودایە و هەرگیز دڵسۆز نین بۆ هیچ پرسێکی نەتەوەیی و کۆمەڵ؛ لەسەرێکی تریشەوە بەسادەیی و بەسەرپێی لەسەر بابەتەکە دەوەستن و تەنیا بەسۆزێکی ڕووکەشانە ڕەهەندێکی کێشەکان لێکدەدەنەوە بێ ئەوەی هەموو لایەکیان تاوتوێ کردبێت.
بۆ ئەوەی لە چارەسەر نزیک بینەوە، ناشڵێم چارسەر بدۆزینەوە، پێویستە بناغە و ڕیشەی ئەو سیستەمە هەڵوەشێندرێتەوە. پەروەردە گەورەترین بناغەیە و بەرپرسە لە گۆڕینی ئەو ئەقڵییەتە. میشێل فوکۆ لە دیمانەیەکیدا وەها باسی پەروەردە دەکات کە، ”خوێندنگە شوێنی پراکتیککردنی دەسەڵاتە.” بێگومان فوکۆ زۆر تایبەتی لە بارەی ئەو بابەتە دەدوێت، دەڵێ، ”لە کاتێکدا من لەرزم لێ دێت چۆن وانەکانم بڵێمەوە چونکە دەترسم لەوەی پێداچوونەوە بە زانیاریەکانم بکەن؛ مامۆستاکانی تر پێیانی وایە کە ئەوانن بەرابەر، بە خوێندکار و ئەو کەسانەی دێن گوێ لە وانەکانیان دەگرن، گوایە هەموو زانستییەکیان پێیە! لە کاتێکدا ئەوانە دیپلۆمێکیان هەڵگرتووە کە تەنیا مۆڵتێکی بازرگانی زانستیە بۆ ئەوەی بڵێن، ئێمە زانستیمان پێیە و ئەوەی دیپلۆمی نییە واتە زانستی نیە!…”
لەبەر تیشکی ئەو بیرکردنەوە قووڵەی فوکۆ، گرنگە وانەی تایبەتی لە خوێندنگەکاندا ئامادە بکرێت بۆ ڕۆشنکردنەوەی هزری کچ و کوڕ و یەکسانییان. هاوکات خێزانەکان بەشدار بکەن لە پڕۆسەی هۆشیارکردنەوەیە و ڕۆڵی ڕاستەقینەیان نیشان بدەن لە پێشخستنی تاک و کۆمەڵ. پەنجە درێژ بکرێت بۆ ئەو ژنانەی لەناو ڕێکخراوەکانن و لە پەڕڵەمانن ڕۆڵێکی کریگەریی بگێڕن لە پێشخستنی هزری خێزان. سیمۆن دو بۆڤوار لە ”رەگەزی دووهەم”، ڕوونی دەکاتەوە کە ”(…) چۆن شارستانیەت و پەروەردە کاردەکەنە سەر منداڵان بۆ ئەوەی لە ڕۆڵێکی پیاوانە یان ژنانەدا ئاڕاستەیان بکات، لە کاتێکدا کچان و کوڕان لە سەرەتادا جیا ناکرێنەوە. گرنگە (…) ڕێگا بدرێ بە ژنان لە ڕێگای پڕۆژەکانی خۆیانەوە تێپەڕن.(…) بەم پێیەش ژنی مۆدێرن، شانازی دەکات بە بیرکردنەوەی، بە هەڵوێستەکردنی، بە کارکردنی، بە داهێنانی، بە هەمان هەلومەرجی پیاوان و لەبری ئەوەی هەوڵی بێڕێزیکردنی بدرێت، ئەو خۆی بە یەکسانی پیاو ڕادەگەیەنێت…” بۆ هەموو گۆڕانکارییەکی لەو چەشنە، داڕشتنەوەی یاسا و جێبەجێکردنی گرنگە. ستەمکاری و ژن کوشتن قەدەر نییە. بەڵکوو چارەسەر هەیە، نموونەکەی لە ئیسپانیا تێبینی دەکرێت، کە دادگایەکی دیاریکراویان بۆ کەیسی ژن کوشتن درووست کردووە، خوولی تایبەتی بۆ ئەو دادوەرانە کراوەتەوە و ڕاهێنراون لە چۆنێتی مامەڵەکردنی ئەو پرۆسانە. لەسایەی ئەم هەنگاوە، ژمارەی کوشتنی ئافرەت لە ئیسپانیا زۆر کەمی کردووە. بۆچی کورد و وڵاتانی دیکە نموونەیان لێوە وەرناگرن؟ هەروەها، ئەگەر لەسەر ئاستی تاکیش بێت، بەرگری بکرێت دژی هەموو بیرێکی باو و ئامادەکراو و ڕێگا خۆش نەکرێت کەس ببێتە گەمەی دەستی دەسەڵات و هێزێکی بەرژەوەندخواز.
لەتەک هەموو ئەوانەدا، هەوڵی ڕاستەقینە بۆ تێکۆشان هەبێت، لەپاڵ تێکۆشانی ژن، چونکو ئەو گوتار و نووسین و گفتوگۆیانەی ئەنجام دەدرێن، مۆرکێکی جیدیان پێویستە، لەپێش هەموو شتێکدا، ژن خۆی ڕاستگۆ بێت لەگەڵ خۆی و ئەوەی دەیڵێت و دینووسێت. بێجگە لەوەی هەموو مرۆڤێک متمانەی بە کۆمەڵ و سیستەمێکی ڕاست و درووستی پەروەردە و یاسا و دادگا و ئابووری بۆ بگەڕێتەوە؛ هەموو کەسێک باوەڕی بەخۆی و توانای هەبێت؛ تێبگات لەوەی گەشەکردنی ئەو هەمان گەشەی کۆمەڵی بەدوادا دێت، درووستە بەخاویی دێتەدی، بەڵام هەر دێتەدی. [1]
ئەم بابەتە 527 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 24-11-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 527 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!