پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,638
وێنە 106,316
پەرتوک PDF 19,217
فایلێن پەیوەندیدار 96,801
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بیرۆکەی پانۆکتیکۆن و ئاسایشی ڕەها
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بیرۆکەی پانۆکتیکۆن و ئاسایشی ڕەها
کورتەباس

بیرۆکەی پانۆکتیکۆن و ئاسایشی ڕەها
کورتەباس

$بیرۆکەی پانۆکتیکۆن و ئاساییشی ڕەها$
نووسینی: شایان ڕەفیق
$پەرتووکی 1984ی جۆرج ئۆروێل بە نموونە$
$پێشەکی:$
جێرمی بێنتام فەیلەسووفی ئینگلیزی لە ساڵی 1780 بۆ یەکەمین جار بیرۆکەی پانۆکتیکۆن دەخاتە بەر باسە فەلسەفییەکانی و قسەی لەسەر دەکات، سەرچاوەی بیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادییە ڕەهایەی جێرمی بێنتام و فەیلەسووفانی ڕۆشنگەریی باوەڕیان پێی هەبووە. لەڕووی کردەییەوە بە پێی هەندێک سەرچاوە؛ جێرمی بێنتام خاوەنی بەرەوپێشچوونی بیرۆکەکە نییە، بەڵکوو لەلایەن براکەی، سامویل بێنتامەوە گەشەی پێ دراوە.
کە داوای وەستاندنی لێدان لە منداڵان لە قوتابخانە تاکوو ئەشکەنجەی ناو زیندانەکانیان کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە بۆ گۆڕینی ناوەندە جیاوازەکان وەک ناوەندێکی چاکسازی کە دەشێت تاکەکان چاودێری بکرێن و گرنگیان پێ بدرێ. پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی گشتگیر بووە و ناوەندەکانی خوێندن، نەخۆشخانەکان، یانەی چاودێری هەژارانی گرتۆتەوە، بەڵام زیندانەکان وەک ناوەندی سەرەکی بۆ بەکردەییکردنی پانۆکتیکۆن (panopticon)وە گۆڕینی لە ناوەندێکی ئەشکەنجەدانەوە بۆ ناوەندێکی چاکسازی مرۆڤەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ کۆمەڵگا بەکارهێنراوە.
بیرۆکەکە بریتییە لە ستراتیژێکی چاودێری نادیار کە گەشە دەکات تاکوو تاکەکانی کۆمەڵگا دەبنە چاودێر بەسەر خۆیانەوە بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە لەناو زیندانەکان. ئەم فەیلەسووفە نەخشەیەکی کێشا کە تێیدا زیندانەکان بە شێوەی گۆیی وێنا کراون و لە ناوەندیشدا تاوەرێکی بڵند high center Tower بە شێوەیەک کە ئەو کەسەی لەسەر تاوەرەکە چاودێری زیندانییەکان دەکات نەبینرێ، ئەمەش کۆنتڕۆڵ کردنی ژیریە گوناهکارەکان یان تاوانبارەکان بوو بە یەک ژیری. هاوکات بیرۆکەیەکی بەڕێوبەری تۆکمە بووە بۆ خەرجی کەم و ئاساییشی بەردەوام.
بە پێی ڕای بێنتام بۆ درووستکردنی هەستی چاودێری بەردەوامیش دوو ئامڕاز پێویستە:
چاودێر دەبێت لە ناوەنددا بێت
چاودێری بکات بەبێ ئەوەی ببینرێ
ئەم بیرۆکەیە بەڕاستی جێبەجێ کرا لە نموونەی بەندینەخانەی (Harlem) و (Breda) لە سویسرا، بەڵام هەردوو بەندینخانەکە ئێستا داخراون. نموونەیەکی دیکە لەم جۆرە گرتووخانەیە(del’eau)یە لە کوبا کە پێکهاتووە لە پێنج باڵەخانەی گۆیی کە “فیدڵ کاسترۆ” و “ڕاول کاسترۆ” بۆ ماوەیەک تێیدا دەستبەسەر بوون، ئەم بەندینخانەیەش بەهەمان شێوە ئێستا داخراون.
لە پاشان بیرۆکەی بیناسازی پانۆکتیکۆن گەشەی پێ درا لە سەردەمی نوێدا و لەسەر دەستی فەیلەسووفی فەڕەنسی میشێل فۆکۆ، کە ئەو پێی وایە هێز بریتی نییە لە شت thing بەو واتایەی شتێکی بینراو و دەست لێ دراو نییە، بەڵکوو لە چاوی فۆکۆدا پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان ئامرازێکی گرنگترە بۆ درووستکردنی هێز. فۆکۆ باوەڕی وابوو ئەم بیرۆکەیە مرۆڤ دەخاتە باروودۆخی خودچاودێریی، ئەمەش لە ڕێگەی درووستکردنی بارودۆخێک کە فۆکۆ پێی دەگوت social quarantine (کەرەنتینی کۆمەڵایەتی / کۆمەڵگەی) کە سەرچاوی بیرۆکەکەی لە بڵاوبوونەوەی تاعونی ڕەش لە ئەوروپا سەرچاوە دەگرێ، ئەمەشی وەک ڕێگایەکی نوێ پێناسەکردووە بۆ discipline جێگیر کردنی هێز. ئەو باوەڕی وایە ئەم هێزە نوێیە infinity بێکۆتایە. بەم گریمانەیە مرۆڤ لە هەموو شوێنێک لە ژێر چاودێریدایە ئەمەش بارودۆخێک دەڕەخسێنێت کە تێیدا ئاساییشی ڕەها بەدی دێت، کە ئامانجی لەپێشینەی حکوومەتە تۆتالیتارەکانە لە پێناو مانەوەی هێز و دەسەڵات، بەڵام لە سەردەمی مۆدێرن و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا لە وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی post industrialized countries پڕۆسەی چاودێریی ئاسانتر و وردتر کردووە بە شێوەیەک مرۆڤ لەوپەڕی تەنیایدا بەتەنیا نییە.
هەر لە چاودێریکردنی شوێن تاکوو پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، ئەمەش بیرۆکەکەی گەیاندووەتە ئەوپەڕی خۆی.
بەڕای فۆکۆ ئامانجی لەپێشینەی پانۆکتیکۆن چڕکردنەوەی هەموو بەرەوپێشچوونە تەکنەلۆجیەکانە لەسەر دیسەپلینکردنی تاکەکان لە کۆمەڵگەدا. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگاکان لە پێش-پیشەسازبوون pre-industrialized بۆ پاش-پیشەسازبوون post-industrialized یان بە واتایەکی دیکە گۆڕانی سیستەمی دەرەبەگایەتی بۆ سیستەمی بۆرجوازی پایتەختخوازی
پانۆپتیزم وەک چاوی چاودێری حکومەتەکان وایە، ئەمەش تاکوو ببێتە هۆی درووستکردنی ژینگەی چاودێری ژێربەژێری پلانگێڕیەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان، ئەمەش لە سوودی حکومەتەکانە و مانەوەی دەسەڵاتەکان هەروەها ئاگادار بوون لە تەواوی جموجوڵەکان لە ئەگەری هەر پشێوی و پلانێک یانیش شۆڕشێک.
لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە کۆمەڵگای دیسەپلینی جێگای خۆی داوە بە کۆمەڵگەی ژێر کۆنترۆڵ، کۆمەڵگایەک کە تاکەکان لەژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵدان بەڵام نەک لە شوێنێکی داخراو یان لە کاتێکی دیاری کراودا بەڵکوو لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک.
لە کۆمەڵگای مۆدێرن و ژێر کۆنترۆڵدا ئامڕازەکان بگۆڕن و زمانەکەش ئەلکترۆنییە فۆکۆ بە شێوازی خۆی دەری دەبڕێ و پێی وایە کە “دۆخی خودوشیاریی و دیتنێکی هەمیشەیی، کارپێکردنی ئۆتۆماتیکی هێز دڵنیادەکاتەوە.”(Foucault، 1975، p.201).
هاوکات فۆکۆ بە شێوازێکی دیکە ناساندن بۆ ئەم چەمکە دەکات کە پێی وایە پانۆکتیکۆن وەک ڕژێمێکی ناوەکی مرۆڤە کە لەدەرەوە ناسەپێندرێت بە سەریدا، یاخود ئاڕاستە ناکرێت، بەڵکوو هزرێک یاخود بارودۆخێکی ناوەکی دەرونییە کە مرۆڤ دەبێتە چاودێر بەسەر خۆیەوە.
لەگەڵ ئەمەشدا چاودێری کردن دەکرێ تەنیا لەلایەن حکومەتەکان و دەسەڵاتەوە نەبێ، دەکرێ کۆمپانیاکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەی بە زانیارییە تایبەتەکان ببەن و تەواوی داتا و زانیاریەکان کۆبکەنەوە.
هەربۆیەش سەرهەڵدانی ڕەگەزێکی دیکەی ئاساییش کە لێکەوتەی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجییە ئەویش ئاساییشی ئەلکترۆنی cyber security یە کە ئامانج لێی بەرپەرچدانەوە و پووچەڵکردنەوەی هەر هێرشێکی تەکنەلۆجییە بەتایبەت لەلایەن دەزاگاکانی ئاساییشی نیشتمانی وڵاتان دێتە بەکارهێنان.
ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە دەکرێ لەم سەردەمەشدا بیرۆکەی panopticon ببێتە ڕاستی و کارپێکراو لە ڕێگەی بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجی، هەرچەندە بیرۆکە بیناسازییەکە هەرگیز کاری پێ نەکرێ.
$ڕووداو و لێکدانەوەکانی 1984:$
ڕۆمانی 1984 یەکێک لە باشترین ڕۆمانەکانە کە بە پێی گۆڤاری (the time)ی ئەمریکی بە یەکێک لە باشترین ڕۆمانەکانی سەد ساڵی ڕابردوو دادەنرێت، ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوە بۆ 65 زمانی زیندووی جیهان، ئەمەش گرنگی و وردی ڕۆمانەکە نیشان دەدات. ئەو زمانەی کە ڕۆمانەکەی پێ داڕێژراوە زمانێکی سیاسی تەنزئامێزە، باس لە سەردەمێکی دیاریکراوی جیهان دەکات ئەمەش وای کردووە کە ڕۆمانەکە بە شاکارێکی ئەدەبی جیهانی دابنرێ و لە لۆکاڵیبوون دەربازببێ و ببێتە ئەدەبێکی جیهانی.
ناوچە جوگرافییەکانی ڕۆمانەکە ئاماژەن بۆ جیهانی دوای جەنگی دووەمی جیهانی کە ئۆروێل جیهانی دابەش کردووەتە سەر سێ بەش:
ئۆسیانا (Oceania) کە ئاماژەیە بۆ وڵاتانی سۆشیالیستی ئینگلیزیی کە بەریتانیا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، ئوستوڕاڵیا و ئەفریقا باشوور دەگرێتەوە.
ئۆراسییە (Eurasia) کە ئاماژەیە بۆ فکری بەڵشەفییەکان و شویعیەتی ڕووسی ناوچەکانی ڕووسیا و ئەوڕوپا و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیایش دەگرێتەوە.
ئیستاسیا (Eastasia) سیستەمەکەیان عەشقی مەرگ یان خۆفەوتاندنە. ئەم بەشە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایی دەگرتەوە، وەک وڵاتانی چین و یابان و کۆریا و ڤێتنام …هتد.
بە واتایەکی دیکە ئۆروێل لە ڕێگەی جوگرافیای زەویەوە جیهانی دابەشی سێ ئایدۆلۆژیا کردووە، هەر بۆیەش ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە لە پایتەختی ئۆسیانیا ڕوو دەدەن. شایەنی باسە جۆرج ئۆروێڵ لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی دەڵێت: ”فەزای گشتیی چیرۆکەکەم لە بەریتانیا ڕوو دەدات، ئەمە بۆ ئەوەی پیشانی بدەم ئەو وڵاتانەی ئینگلیززمانن، دوور نین لەوەی ئەم جۆرە شتانە تێیدا سەرهەڵبدات. دیکتاتۆرییەت، ئەگەر دژی نەجەنگی ئەوە دەتوانێت لە هەر شوێنێک بێت، سەربکەویت.” ئەمەش پەیامی ئۆرویڵ ڕووندەکاتەوە بەوەی ئازادی دەبێ بۆی بجەنگیت چونکە هەمیشە ئەگەری زەوتکردنی ماف و ئازادی بەردەوامە.
ڕۆمانەکە بە شێوازێک داڕێژراوە کە خوێنەر دڵنیا نییە باس لە چ حکومەتێکی سەردەمی ئۆروێل دەکات، هەندێک پێیان وایە کە ئاماژەیە بۆ حکومەتی نازیی ئەڵمانی هەندێکی دیکە لەو بڕوایەدان کە نوێنەرایەتی دۆخی حکومەتەکەی ستالین دەکات لەسەردەمی یەکیەتی سۆڤیەت، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە ڕۆمانەکەدا خەڵکی تەنیا چاودێری کارەکانیان ناکرێ بەڵکوو چاودێری بیرکردنەوە و خەیاڵەکانیشیان دەکرێ.
زمانی ڕۆمانەکە تا ڕادەیەک ئاڵۆز و سیمبولیکئامێزە و هەر یەک لە دروشمەکان کە لە ڕۆمانەکەدا بەکار هاتوون بە پێچەوانەی مەبەست بەکار هێنراون بەم پێیەش “زمان هەم ئامرازێکە کە بەهۆیەوە بیر دەکەینەوە، هەمیش ناوەندێکە بەهۆیەوە ئێمە قسە و مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەین”(Andrew، 2007، P.11)
درووشمەکانی حزب کە سەرەکیترین دروشمی ناو پەڕتووکەکەن ئەمانە بوون: ”شەڕ ئاشتییە. کۆیلایەتیی ئازادییە. نەزانی هێزە”، هەروەها درووشمێکی تری حیزب ئەوە بوو کە دوو کۆ دوو دەکاتە پێنج (2 + 2 =5)، لەگەڵ ئەوەی لە هەموو شوێنێک نووسرا بوو ئاگاداربە ”ڕێبەری گەورە” چاودێریت دەکات ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە سیاسییەکان کەمتر گرنگی بە وردەکاری زمانی قسەکردنیان دەدەن و زیاتر بایەخ بەبەهای پروپاگەندەی زمانەکەیان دەدەن، کەواتە زمان ڕێگایەک نییە بۆ مامەڵە و قسەکردن بگرە چەکێکی سیاسیشە.
ئەمانە بەناو هەموو قوژبنێکی کۆمەڵگەدا بڵاوکرابوونەوە، کۆمەڵگەی ناو ڕۆمانەکە لە ژێر هەیمەنەی دەسەڵاتی ڕێبەری گەورە و سیستەمی سۆسینگ کە مەبەست لێی سۆشیالیستی ئینگلیزییە، دابەشی سەر سێ پێکهاتە بووە.
پلەدار و بەرێوبەرانی حیزب 2%، لایەنگر و ئەڵقەلەگوێکانی حیزب کە ڕێبەری گەورە و حیزبیان بەهەموو شتێک دەزانی و لە دەسەڵاتی دەرنەدەچوون 13% کۆمەڵگەیان پێکهێنابوو. بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگەش لە پرۆلیتار و ڕەنجدەران پێکهاتبوو ڕێژەکەی 85% بوو. هەر ئەمەش وای دەکرد وینستۆن سمیت تاکە هیوای بۆ ئازادیی و ڕووخاندنی سیستەمەکە پرۆلیتاریا بێت و دەیگووت: ”گەر هیوایەک هەبێ، تەنیا پرۆلیتارە”.
“وینستۆن سمیت” کارکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەیە و ئەو پیاوەیە کە لە دەسەڵاتی ڕێبەری گەورە بێزارە، بیری ئازادی و هەڵگەڕانەوە لە دەسەڵاتی ڕێبەری گەورە لە مێشکیدا چەکەرە دەکات، سمیت لە وەزارەتی ڕاستی کار دەکات و ئەو وشە و چەمکانە بەرهەم دەهێنێت کە حزب فەرمانی پێ دەکات بە دروشمی” ئەوەی ڕابردووی کۆنتڕۆڵ کردووە، داهاتووش کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەوەی ئێستا کۆنترۆڵ بکات ئەوا ڕابردووی کۆنترۆڵ کردووە”.
هاوکات وەک لە ڕۆمانەکەدا ئاماژەی پێ دراوە لە ڕێگەی ئامێرێک کە پێی دەگوترێ بێژە و بنووسە (speak-write) هەر وەک ئۆروێڵ لەسەر زاری وینستۆنەوە بەم جۆرە وەسفی دەکات(دەقیقە بە دەقیقە ڕابردوو نوێ دەکرایەوە بەو پێییە، کەس نەیدەتوانی بەپێی بەڵگەنامە ڕاستدەرنەچوونی پێشبینیەکانی حزب بسەپێنێ” (1984، p.55)
کە ئەمە خۆی لە خۆیدا دەرخەری ئەوەیە کە ڕێبەری گەورە و حزبەکەی لە داهاتوو ترساون و دەستکاریکردنی مێژوو لەلایەن حیزبەوە بەشێک لە دابینکردنی ئێستا و ئاییندەبووە. ئۆروێل لە زمانی وینستۆنەوە ئەم حاڵەتە دەخاتە ڕوو دەنووسێت: ڕابردوو نەک هەر گۆڕاوە و بەس، بەڵکوو ڕووداوەکان خۆبەخۆیی خۆیان سڕاونەتەوە، چونکە دەسەپێنرێت. سەپاندنی بیروبۆچوون یەکێکیترە لەسیما هەرە دیارەکانی دیکتاتۆر، ئەو دەیەوێت لەڕێی ئەوەوە هەموو کەسێک بکاتە کۆیلەی خۆی تا کڕنووشی بۆ بەرن. لێرەشدا تاک دەسڕێتەوە و کۆمەڵگە دەبێتە مێگەلێک. ئۆروێل خەمی سەرەکی ونبوونی تاک بووە لەنێو گەمەکانی حزب و ڕێبەری گەورەدا. ئەم نووسەرە لە وتارێکدا نووسیویەتی: کێشەی سەرەکی سەردەمی ئێمە کەمبوونەوەی باوەڕە بە مانەوەی هەمیشەیی تاک.
یەکێک لە هەرە کۆدە زمانەوانییە بەهێزەکانی دیکە کە ئۆروێڵ بەکاری هێناوە لە ڕۆمانەکەدا باس کردنی چوار وەزارەتە کە حکومەتی ئۆسیانیا Oceania بەڕێوەدەبەن ئەوانیش وەزارەتی ڕاستی کە وینستۆن کاری تێدا دەکات، بەرپرسی پەروەردە و زمان و پروپاگەندەیە، وەزارەتی خۆشەویستی کە بەرپرسە لە یاسا و ڕێکوپێکی و بە مەترسیدارتین وەزارەت دادەنرێ لە ڕۆمانەکەدا و، وەزارەتی ئاشتی کە بەرپرسە لە شەڕ و وەزارەتی فراوانی (زۆریی) کە بەرپرس بوو لە دابینکردنی خواردن و سەرچاوەکانی، ناوی وەزارەتەکان بە تەواوی پێچەوانەی کاری وەزارەتەکان بوو بەڵام لە ڕاستیدا وەزارەتی ئاشتی خەریکی شەڕە و وەزارەتی ڕاستی سەروکاری لەگەڵ درۆدا هەیە وەزارەتی خۆشەویستی ئەرکی ئەشکەنجەدانی لە ئەستۆدایە و، وەزارەتی فرەیی (فراوانی) سەروکاری لەگەڵ قاتووقڕی و قەیراندا هەیە.
ئەو زمانەی کە لەلایەن سیاسییەکانەوە بەکار دێت قسەخۆشی euphemism دەگۆڕێت بۆ فۆڕمێکی هونەری ئەوتۆ، ئەوکاتانەی دەچێتە دونیای قسەی سەیر و سەمەرە و قسەی نوێ newspeak وەک نموونەی وەزارەتی ڕاستی کە شەر واتە ئاشتی و ئازادی واتە کۆیلایەتی و نەزانی هێزە. لێرەدا زمان ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی دەسەڵاتە لەنێو کۆمەڵگەدا (Andrew، 2007، P.13)بەڵام، هەموویان قبووڵکرابوون بەهۆی زاڵبوونی دۆکتیرینی doublethink (باوەڕی دوو فاقا/ دوو جەمسەری) کە بیرکردنەوە بە جیاوازی یان هەبوونی بۆچوونی جیاواز سزاکەی مردن بوو، حزب دەیتوانی ئەمە بکات لەبەرئەوەی کۆنترۆڵی تەواوی زانیاریەکانی کردبوو کە بڵاودەکرانەوە لە ڕێگە جیاوازەکانی ڕاگەیاندنەوە، سەرەڕای ئەوەی کە مێژوو بەتەواوی دیارنەبوو واتە خەڵک نەیاندەتوانی پەی بەوە ببەن کە لە چ سەردەمێک دەژین کە وینستۆن سمیت خۆی لەم وەزارەتە کاری دەکرد.
”جولیا” کچێکە ئەندامی حیزبە، بەڕواڵەت خۆی وەک دڵسۆزی حیزب پیشان دەدات، بەڵام لە ناوەرۆکدا وا نییە، بەڵکوو دژی دەسەڵاتی ڕێبەری گەورەیە. جوڵیا ئەندامی ڕێخراوی لاوانی دژە سێکسە، کەچی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ چەندان ئەندامی حزب دەبەستێت و دواتریش لەگەڵ وینستۆن سمیت پەیوەندی خۆشەویستیی و سێکسیی دەبەستێت. ”ڕێبەری گەورە” سەرۆکی حیزبە، وێنە و پۆستەرەکانی لە هەموو شوێنێک هەیە، لە فەرمانگە، شەقام و هەموو ماڵێکدا هەڵواسراوە، جگە لەمە بە تەلەسکرین چاودێری هەموو جوڵەیەکی مرۆڤ دەکات، هەمیشە ئەم ئاگادارییە بڵاودەکرێتەوە کە ڕێبەری گەورە چاودێریت دەکات.
لە ڕۆمانەکەدا ئازادی داگیرکراوە لەلایەن چاوەکانی ڕێبەری گەورەوە و تەلەسکرین و دروشمەکانی حزب هەموو شوێنێکیان تەنیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وینستۆن و جولیا پەیوەندی درووست دەکەن و دژی حزب کاردەکەن، بۆ هەر یەکتربینینێک چەندین کیلۆمەتر دەبڕن تاکوو لە تەلەسکرینەکان دوور بن یاخود لە ترسی پۆلیسی خەیاڵ، چونکە درووستکردنی پەیوەندی نێر و مێ دژی یاساکانی حزب و گوتەی ڕێبەری گەورەیە. سەرەڕای چاندنی تۆوی سیخوڕیی لەنێو هەموو چینوتوێژەکانی کۆمەڵدا و هەتا لەناو خێزانەکاندا خودی منداڵەکەیان بەسەر دایک و باوکەوە دەکرد بە چاودێر و بۆ مەبەستی سیخوڕیی بەکاریان دەهێنا. ئۆروێل لەم بارەیەوە دەنووسێ: منداڵیان بەپێی بەرنامەی خۆیان پەروەردە دەکرد بۆ سیخوڕیی بەسەر دایک و باوکی خۆیانەوە، بەڕاستی خێزان بووبووو بە بەشێکی سەر پۆلیسی خەیاڵ.
پۆلیسی خەیاڵ لەشکرێک پۆلیسی نهێنین و حزب بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری هاووڵاتیان و کەس نەتوانێت نهێنی هەبێت و دواجار کەس توانای بیرکردنەوەی جیاوازیشی نامێنێت، یان ترس لەبەرانبەر بیرکردنەوەدا درووست دەبێت ئەم ترسە کە لەڕێی پۆلیسی خەیاڵەوە درووست بووە، کاری سەرەکی کوشتنی هەستی تاکەکەسی و بوونی هەموو بوویەکی تایبەتییە، بوونی دەفتەرێکی یاداشت چەند سادە و ساکاربێت لەهەمانکاتدا یەکێکە لە قەدەغەترین شتەکان و پێشێلکردنی سنووری یاساکانی ڕێبەری گەورەیە.
یەکێکی دیکە لە ئەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە ناوی ئۆبراینە، لایەنگریی نهێنیی حزب بوو، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە پلەی زۆر بەرزترە لە وینستۆن، هەر بۆیەشە وینستۆن زۆر لێی دەترسا.
پاشان وینستۆن و جولیا لەلایەن پۆلیسی خەیاڵ و ئۆبراینەوە دەستبەسەر دەکرێن لە پای لەڕێلادانیان لە پایەکانی ڕێبەری گەورە و پلاندانانیان بۆ لەناوبردنی حزب و، دژایەتیکردنی دروشمە چەقبەستوەکانی حزب و کۆمەڵگا. کاتێک وینستۆن پەی دەبات بە نهێنی و قەدەغەکراوەکان، بە تایبەت لەو ساتەوەی جولیا پارچە کاغەزێکی بچووک دەداتە دەستی وینستۆن، کە تێیدا نووسراوە (خۆشم دەوێی) ئەم وشەیە بە تەواوەتی قڵپی دەکاتەوە و دنیای وی دەهەژێنێ و باوەڕ بەوە ناکا کەی کاتی ئەوە بێ پێوەندیی پێوە بکا، بەڵام ئەو کارە زۆر قورس و ترسناکە، بە ڕادەیەک کە ناتوانن دوو وشەی تەواو بە یەکتر بڵێن، لەبەر سیخوڕیی ئەو هەموو کامێرا شاراوەیەی کە لەئارادایە، تا دەتوانن لەکۆتاییدا هەر چۆنێ بێ ژووانێک لە گوند ڕێک دەخەن، لێرەوە چیرۆکی ئەو عەشقە شێتانەیە دەست پێ دەکا، ئەو ئەوینە زۆر بەختەوەریان دەکات، بەڵام لەسەر حسابی ژیانیان دەبێ، چونکە لەوانەیە لەسەری زیندانی بکرێن یان بکوژرێن.
ئۆبراین خۆی وا نیشان دەدات کە لە هەڵگەڕاوەکانی حزبە تاکو بتوانێ لە جولیا و وینستۆن نزیک ببێتەوە و زیاتر پەی بە پەیوەندیەکەیان ببات، بۆیە ڕۆژێک ئۆبراین پەڕتووکێکیان پیشان دەدا و دەڵێ: هەموومان ئەم پەڕتووکەمان خوێندووەتەوە، کە باسی ئەوە دەکا ئەم شتانە بۆ ئاوها دەڕۆن، وینستۆنیش پەڕتووکەکە دەخوێنێتەوە و مێشکی داگیر دەکا، بۆ بەدبەختیش وەختێ لە خوێندنەوەی پەڕتووکەکە تەواو دەبێ، پۆلیسی سیخوڕ وینستۆن و جولیا دەگرن و دەیانبەن بۆ وەزارەتی خۆشەویستی، تا لەوێ لە بەرانبەریدا ئەشکەنجەیان بدەن، لێرەوە دەردەکەوێ کە ئۆبراین هەڵگەڕاوە نەبووە و داوی بۆ ناونەتەوە.
کاتێک وینستۆن زیندانی دەکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت لە ئۆبراین دەپرسێ (ڕێبەری گەورە بوونی هەیە) ئۆبراین دەڵێت: دیارە حزب هەیە و ڕێبەری گەورە سمبولیەتی. پاشان وینستۆن دەڵێت: وەک من هەم ئەویش وا هەیە. ئۆبراین دەڵێت: تۆ نیت؟! گوتنی ئەم قسەیە هەر وا سادە نییە، بەڵکوو پڕ لە ئاڵۆزییە، واتە هەر کەسێک هاوشێوەی دیکتاتۆرەکان بیرنەکاتەوە بوونی نییە و تەنیا هاوبۆچوونەکانی حزب بوونیان هەیە. وینستۆن پاش ڕامانێک دەڵێت: لە و باوەڕەدام من بوونم هەبێت. ئاگاداری پێناسەی خۆمم. هاتوومەتە دنیاوە و لە دنیاش دەڕۆم. دەست و پێم هەن. بۆشاییەک پڕ دەکەمەوە. دەبینین وینستۆن گومان لە بوونی خۆی هەست پێ دەکات، بەڵام دڵنیاشە، کە هەیە. بێگومان ئەم خاڵە کرۆکی فیکری تۆتالیتاریزم دەخاتە ڕوو و ئۆبراین ئەوەش بە وینستۆن دەڵێت: دەسەڵاتی حزب هەمیشەییە، ئەمە لەسەر تەختەی خەیاڵی خۆت تۆمار بکە. هەروەها ئۆبراین دەڵێ: “حزب تەنیا لە پێناوی خۆیدا دەسەڵاتی دەوێ، حەقتان بەسەر خێروبێری خەڵکەوە نییە”.
لێرەوە تێدەگەین کە حزبەکەی ڕێبەری گەورە تەنیا خەمی پاراستنی کورسی دەسەڵاتە و گرنگ نییە چی لەوڵاتدا دەگوزەرێ. دوژمنی حزبیش تەنیا ئەوانەن، کە جودا لە حزب بیردەکەنەوە و دەیانەوێت بەشوێن حەقیقەتی تردا بگەڕێن، چونکە حەقیقەت تەنیا ئەو حەقیقەتەیە، کە حزب باوەڕی پێیەتی. بۆ نموونە نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە(2+2=5) ئەمە پەسەندکراوی حزبە هەر کەس بڵێت: (2+2=4) ئەوە لە پرنسیپەکانی حزب لایداوە و حەقیقەتی(2+2) تەنیا پێنجە. لەسەر ئەمە دەیان کەس لەزیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدرێن وینستۆنیش کەسێکە لەوانە و ئەو سەرەتا هەر دەڵێت: (2+2=4)، بەڵام ئۆبراین دەڵێت: (2+2=5) دواجار لەژێر ئەشکەنجەدا حەقیقەتی حزبی پێدەسەلمێنێ کە (2+2=5) وینسۆن دەڵێت: دەکاتە هەزار. ڕێبەری گەورە دەیەوێت ئەوە بخاتە ڕوو، کە یەک سەردەم نەبێ، حزب لەسەر حەقە سەردەمی تر بوونی نییە. نموونەی حزبی دیکتاتۆری لە هەر جێیەکی دونیادا بێت وەکوو یەکە. سەدام حسێنی دیکتاتۆریش هاوشێوەی ڕێبەری گەورە مامەڵەی دەکرد و تەنیا هاوبۆچوونانی ئەو دەیانتوانی ببن و ئەوەی جودا بوایە لە بیری ئەو، بوونی دەسڕایەوە، واتە سڕینەوەی بوونە جیاوازەکان یەکێکە لە تایبەتمەندیە دیارەکانی سیستمی تۆتالیتاری.
لەکۆتاییدا وینستۆن بەتەواوی وێران دەکەن، لە ژووری 101 بە خراپترین و سەیرترین شێوە ئەشکەنجەی دەدەن و سەری دەخەنە ناو قەفەزێکەوە و مشکی تێ بەر دەدەن، وینستۆن ئەوەندە دەترسێ هاواری دەکرد، ئەمە بە جولیا بکەن بە من نا، هەرچەندە ئەم کردارە بەلای وییەوە گەورەترین خیانەت و ناپاکی بوو بەرانبەر بە گرنگترین کەسی ئەنجامی دەدا، ئیدی دوای ئەو فشارانە حکوومەت دڵنیا بوو لەوەی، کە دوایین زەرە کەرامەت و پاکی لێ داماڵی، بۆیە خۆی و جولیا ئازاد دەکەن و وەک دوو کەسی تێکشکاوی ناو کۆمەڵگە و پۆلیس و سیخوڕی دەوڵەتیش لەوە بەدواوە هیچ بایەخیان پێ نادەن.
دوای ئەو کارەساتە، وینستۆن لە ڕوویەکەوە زۆر گۆڕانی بەخۆیەوە دیت، ئەوەش ڕەنگدانەوەی ئەو بارە ناهەموارە بوو کە بەسەریدا تێپەڕی، ئەو نەیدەویست تەنانەت بیریش لە یاخیبوون بکاتەوە، ئیتر تا دوایین ساتەکانی ژیانی بەدەم زەردەخەنەوە قاوەخانەکانی کرد بە مەنزڵگای خۆی و گوێی لە هەواڵەکان ڕادەگرت، دوا شاڕستەی سەرنجڕاکێش لە ڕۆمانەکەدا ئەوەیە: (وینستۆن براگەورەی خۆش دەوێ).
ئوروێڵ بەو ڕۆمانەی توانی زەمەنێکی بۆگەن وێنا بکا، کە ئەو سەردەمە لای زۆر کەس و ڕەوتەکان زۆر پیرۆز بوون، دوای جەنگی جیهانی نووسیویەتی، واتە ساڵی 1948، بۆیە ئەو مێژووەی هەڵگەڕاندووەتەوە بۆ 1984، ئەکرێت بڵێین توانای بیر و زەینی نووسەر هێندە وەپێش خەڵکە عەوامەکە کەوتووە، جگە لە هونەرکاری و توانای بەرزی هونەری ڕۆمانەکە.
$دەرئەنجام:$
بە سەرنجدان لە ڕووداوە ئاڵۆزو پڕ لە نیشانەکانی ناو ڕۆمانەکە لای خوێنەر ئاشکرایە کە ڕێبەری گەورە تاکە سەرچاوەی بڕیار و ئازادی ناو کۆمەڵگاکەیە، لەپێناو هێشتنەوەی دەسەڵات و باڵادەستی خۆی بۆ دابینکردنی ئاساییشێکی ڕەها و درووستنەبوونی هەڕەشە لەسەر حکومەتەکەی. تەلەسکرین tele-screen ڕۆڵی ئەو ئامرازە دەبینێت کە چاوی چاودێری کۆمەڵگایە و پانۆپتیکۆنی کۆمەڵگەی 1984ی ئۆروێڵە ئەمەش ڕاستەوخۆ چاوی ڕێبەری گەورەیە لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا و چاودێری کردار و ڕەفتار و، تەنانەت خەیاڵەکانیان.
هەروەک چۆن خودی ئۆروێل لە گوتارە بەهێزەکەی بە ناوی “سیاسەت و زمانی ئینگلیزی” ساڵی 1957 دەنووسێت “دەبێ زمان ئامڕازێک بێت بۆ دەربڕین نەک بۆ شاردنەوەی یان قەدەغەکردنی بۆچوونەکان، کاتێک قسەیەکی ناماقوڵ دەکرێت دەبێ ناماقوڵی ئەو قسەیە ڕوون و ئاشکرا بێت، تەنانەت بۆ خودی قسەکەرەکەیش” (Andrew، 2007، P.14)
زمانی ڕۆمانەکە وا لە خوێنەر دەکات تێبینی شتی ورد بکات و هەر وشەیەک کە بەکارهاتووە چەند مانایەک بگەیەنێت، ئەمەش ئەو ئامڕازەیە کە ئۆروێڵ بەکاری هێناوە. ڕەنگە زمانی ڕۆمانەکە زمانێکی سادە و ئاسان نەبێت وەک ئەوەی لە گوتارەکە “سیاسەت و زمانی ئینگلیزیدا” ئۆروێل باسی دەکات بەڵام نیشاندانی کێشەکان و ئەو سنوردارکردنەی ئازادی کەسی بەڕوونی هەستی پێ دەکرێ، هاوکات بەپشتبەستن بە چەمکی ڕاستی سیاسی political correctness هەندێک جار کورت دەکرێتەوە بۆ PC کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم گەشەی پێ دراوە و بۆ یەکجۆرکردنی زمانی گشتی هاتە بەرهەم تاکوو بەپێی ئەم چەمکە زمان ڕەنگدانەوەی پێکهاتەی دەسەڵاتە لەناو کۆمەڵگەدا، ئەمەش لەناو ڕۆمانەکەدا بەڕوونی دیارە.
لە لایەکی دیکەوە ڕەخنەگرانی (ڕاستی سیاسی)PC زیاتر مشتومڕی ئەوە دەکەن کە ڕاستی سیاسی نەریتێکی ئایدۆلۆژی بەسەر زماندا دەسەپێنێت، دەسەڵاتی وەسفی زمان هەژار دەکات و جۆرێک لە فۆڕمی سانسۆر ئاشنا دەکات بەهۆی ڕەتکردنەوەی دەربڕینی بۆچوونە ناڕاستەکان.
هەربۆیە ئۆروێل ئەوە دەسەلمێنێت کە خاوەنی بیرۆکە و ژیریێکی دووربینە و، لە سەردەمی ئێستا بە شێوازی جیاواز هەمان گوتار و کۆمەڵگا بەرهەم دێت، دیسەپلینکردنی تاکەکان بەبێ ئەوەی خۆیان هەستی پێ بکەن گەیشتوەتە ئەوپەڕی خۆی، بەشێوەیەک کە دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە ئاساییشی نەتەوەی هەر گەل و میللەتێک جا لە ناوخۆدا بێت یان لەسەر ئاستی بەرزتر.
چونکە ڕۆمانەکە زیاتر چاوی لەسەر کۆمەڵگای ناوخۆی وڵاتێکە، بەڵام ئەمە دەشێ بۆ ئێستایش ڕاست بێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، هەر لە بەرەوپێشچوونە سەربازییەکان تاکو مانگە دەستکردەکان و چاودێری پەیوەندییەکان و… هتد.
ئەم ڕۆمانە نیشانمان دەدات هەوڵدانی دەوڵەت بۆ دەستەبەرکردنی ئاساییشی ڕەها پووچە، “هەبوونی ئاساییشی ڕەها خۆی لە خۆیدا ئەوپەڕی نائاساییشییە” (Parwez.R، 2021). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 557 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 22-08-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-08-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 24-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 557 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,638
وێنە 106,316
پەرتوک PDF 19,217
فایلێن پەیوەندیدار 96,801
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!