پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,643
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
دۆخی شەڕگیری کوردستان لە ڕوانگەی هۆبزەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دۆخی شەڕگیری کوردستان لە ڕوانگەی هۆبزەوە
کورتەباس

دۆخی شەڕگیری کوردستان لە ڕوانگەی هۆبزەوە
کورتەباس

$دۆخی شەڕگیری کوردستان لە ڕوانگەی هۆبزەوە$
نووسینی: هەندرێن

مێژووی کورد بەگشتیی بەدەر لە فەلسەفەیەکی سیاسیی، ئەزموونێکە لە شەڕگەلی مافی هەبوون، داکۆکیکردن لە مانەوەی خۆی نەک نەمانی ئەوانی دیکە. لە مێژوودا زۆرینەی ئەو نەتەوانەی کە تەنێ لە دۆخی بەرگریکردن لە هێرشی نەتەوەکانی تردا ژیاون، لە لایەن نەتەوەکانی دیکەوە داگیرکراوبوونە و دەبن. هەموو ئەو شەڕانەی مێژوو کە لە شێوەی هێرش بۆ سەر ئەوانی دیکە ڕوویداوە، ڕەوایەت پێدان بووە بە مافی شەڕەکان. ئەو شەڕگەلە داکۆکیکارانەی کورد لە مانەوەی خۆیدا، بە تایبەتیش دوای ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی کوردستان لە ساڵی 1991دا و شەڕی “ئازاد کردن”ی ئێڕاق لە لایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە، ئاسۆی فرە وەردەگرن. هەرچەندە لە نووسینی کوردییدا سەبارەت بە کێشەی ماف و بەڕەواکردنی شەڕی کورد بۆ مانەوەی خۆی بە مانای ئاشتیخوازیی کورد سەیرکراون، لێ ئەو سەیکردنە بۆ مافی شەڕ لەسەر فەلسەفەیەکی بەهێز هەڵنەچنراوە. هەر بۆیە سەرچاوەکانی ئەو شەڕە بەرگریکار و ئاشتیخوازانە ئەوەندەی ڕەوایەتدانە بە مانەوە لە دۆخی بندەستی، هێندە بە هزر ناکرێن. تا هەنووکەش ئاخافتن و شرۆڤەکانی مرۆی خوێندەواری کورد، بە تایبەتیش ئەو ڕووناکبیرانەی کە لەسەر ئەو ڕووداوە سیاسی و سەربازییانەدا دەنووسن و دەدوێن، تەنێ لەسەر ڕووە دەرکییە ڕۆژانەییەکەی شەڕەکاندا کورت بوونەتەوە. بۆیە دەکرێ بگوترێ ئەو قسەگەلەی سیاسیی و خوێندەوارەی کورد، نە دەبنە ڕاڤەیەکی تێوری بۆ ڕەهەند و هۆکارەکانی ئەو شەڕگەلە، کە بەشێکی گرینگی بوونی کوردی تەنیوەتەوە، نە دەبنە ڕاڤەیەکیش بۆ ئەو هۆکار و سەرچاوانەش کە لە کۆن و ئێستاشدا سیاسەتی ناوچەیی، ئەمەریکیی و ئەوروپیی سەبارەت بە ڕەوایەتی شەڕەکانیان پشتی پێدەبەستن.

هەڵبەت بنەمای سیاسەتی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە بە دژی کورد، ئامانجی پاراستی بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیانە، کە ئەمەش بە قڕکردنی ئەوانی دیکە، لەوانەش کورد مەیسەر دەبێت، هەروەک شەڕگەلی هەر یەک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاش، پێڕۆکردن و درێژەپێدانی سەرچاوە فەلسەفیی و کولتوورییە کۆنینەکانی مێژووی فەلسەفەن، بە تایبەتیش هزرەکانی ” پڕۆژەی ڕۆشنگەریی:”: “دەبێ چی بزانم؟”، “دەبێ چی بکەم؟، “دەبێ چ خواستێکم هەبێ؟” دواجاریش کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزمە. پاشانیش بزاڤەکانی مۆدیرنیتە: “ئەو سەردەمەی ئێمە چی دەگەیەنێ؟”، “چۆن ئەو سەردەمە بناسین؟” و … تاد، کۆی ئەو پاشخانە دەبنە بڕبڕەی پشتی هەموو دەوڵەتە مۆدێرنەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا.

بەهەمەحاڵ، مەبەست لەم بابەتە ڕاستیی و ناڕاستی کێشەی شەڕەکان نییە، بەڵکوو نمایشێکی خێرای ئەو هێڵە فەلسەفیانەن، کە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە و هەیە لە بە ڕەواکردنی مافی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و شەڕەکان، بە تایبەتیش لە دەوڵەتە تازەباوە-مۆدێرنەکاندا. کەواتە ئەو مافانە چین کە فەلسەفە بە ڕەواکردن و نارەواکردنی شەڕە دەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا دەیبەخشن؟

ماف یەکێکە لە و کۆڵەگە گرینگانەی دەوڵات و کۆمەڵگە، بە تایبەتیش لە وڵاتانی تازەباودا، کە فەلسەفە بەرهەمهێنەریەتی، دواجاریش لە سەر و بەندی ڕۆژگاری “رۆشنگەریی” یەوە ئەو ڕوانینە فەلسەفییانە سەبارەت بە ماف دەبنە قانوون بۆ کۆمەڵگە و دەوڵەتە تازەباوەکانی ڕۆژاوا.

هزر و فەلسەفەی کۆمەڵگە و دەوڵەتە نوێباوەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا درێژەدەر و گەشەکردنی جیهانی فەلسەفەی گریکی کۆنینەن، بە دیاریکردنیش پلاتۆ -Plato (347- 427 پ.ز) و ئەریستۆ- Aristoteles (322-384پ.ز). بەمجۆرە ڕوانگەکانی ئەو دوو فەیلەسوفە دەبنە بنەمایەک بۆ ئەو مافە فەلسەفییەی کە لە سەردەمی “رۆشنگەریی”یەوە دەبێتە قانوونی دەوڵەت. ئەوە گرینگە بگوترێت، کە مافی فەلسەفیی تازەباو جەخت لەسەر بە ڕەوا بوونی قانوون دەکاتەوە، لێ ئەو مافە فەلسەفییە لە فەلسەفەی کۆنباو، کلاسیکدا، وەک تتشتێکی بەڵگەنەویست، کە ماف و ڕەوشت یەک مانایان هەبوو. بۆ نموونە: “لە Antigone ململانێیەک لەنێوان قانوونی داب و نەریت و قانوونی داڕێژراوی پاشادا هەبوو. “ لە و ململانێیەدا کێبەرکێیەک هەبوو، بەڵام ئەرکی ئەو ململانێیە لە گوتاری تازەی فەلسەفەدا جێگەی نابێتەوە.

لە ڕوانگەی پلاتۆ (ئەفلاتوون)، کە گوتمان سەرچاوەیەکی پڕ نرخە بۆ بووناسیی، تیۆری زانین (ئیپستمۆلۆگیی) مێتافیزیک، ئێتیک، و مافی فەلسەفیی، ڕاستیی، دەبن بە دەسپێک بۆ هەموو گفت و کردەیەک، چونکە ڕاستیی مانای واقیع، یان ژیان خۆی دەگەیەنێ. پلاتۆ لە هاوکێشە ماتماتیکەکەیەوە هزری ڕاستیی شیدەکاتەوە: “ئەگەر ئێمە وا تێبگەین کە X مەسەلەیەکە لە واقیعدا، ئەوکات ئەو تێگەیشتنە ڕاست دەبێ. کاتێ ئەو تێگەیشتنەی ئێمە ڕاستە کە توانی کتومت تتشتێک دەستنیشان بکا کە پەیوەندی بە واقیعەوە هەبێ. ئەگەر ئەو تێگەیشتنەی ئێمە پەیوەندی بە واقیعەوە نەبوو، ئەوە ساختە دەبێ”. کەواتە وەک دەبینین مەسەلەی ڕاستیی بەندە بەوەی کە ئێمە چۆن لە واقیع تێدەگەین. بۆیە دەکرێ تتشتێک ڕاست بێت، بێ ئەوەی ئێمە زانیاریمان لە بارەیەوە هەبێت.

ئەو تێڕوانینە خۆیەکیی – سۆبێکتیڤە لە ڕاستیی ئەوە دەگەیەنێ، کە تتشتێک دەکرێ ڕاست بێت، هەرچەندە کە بوونی نەبێ و ئێمەش هیچ زانیاریمان لەسەریەوە نەبێ. ئەو ڕوانگەیە لە دیدی فەلسەفییەوە بە دۆخی ڕیالیستیانە-Realistic position ناودەبرێت.

بەڵام واقیعییەت بەلای پلاتۆوە تەنیا بوونی تشتێک نییە لە دونیای بینراودا، چونکە خودی واقیع مانای پەیوەندی ئەو تشتانە دەگەیەنێ کە لە واقیعدا هەن. هاوکاتیش ئەو واقیعە مانای ئایدیالیش دەگەیەنێ.

هزر ی ئایدیال لە ڕوانگەی پلاتۆوە لە فۆرمی تشتەکاندا دەناسرێتەوە، کە ئەمەش لە وێکچوونی تەواوی ئەو تشتانە ی کە لە و فۆرمە یان ئەویترەوە دەچن، دەناسرێنەوە. پلاتۆ لە “کۆمار”دا وای بە چاک زانیبوو کە ئەوانە حوکمی کۆمەڵگە بکەن، کە خاوەن زانینن، واتە فەیلەسوفەکان حوکمڕان بن. چونکە ئەوان دەتوانن دونیای هزرەکان بە حوکمڕانی ئەو واقیعە ببەستنەوە.

پلاتۆ لە دیالۆگۆی کریتۆن (Kriton)دا ئەوە ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێ: ” کەسێک، کە خەریکی وەرزش بێ و حەز لە وەرزش بکا، دەبێ تەنیا خۆی بە تێگەیشتنی کەسێکی تایبەتمەند – دکتۆر یان دکتۆری وەرزش سەرقاڵ بکا یان دەبێ تەنیا ڕێزی پەسن و لۆمە و تێگەیشتنی مرۆڤەکانی تر بگرێ؟… بۆیە دەبێ ئەوکەسە، تەنیا لە لۆمەی ئەوان بترسێ، هەروا دەبێ ئەو کەسە تەنیا بە و پەسندانەی ئەوان دڵخۆش بێت- هەروا نابێ ئەو کەسە گوێ بدات بە کەڵەکەبوونی لۆمە و پەسندانەکان”.

لێرەدا دەبینین کە بنەمای زمانی ملکەچبوون لە لایەن دەوڵەتەوە لە ڕازیبوونی هاووڵاتییانەوە سەرچاوە هەڵدەگرێت. کەواتە تەنیا هاووڵاتین کە مافی حوکمڕانی دەدەن بە دەوڵەت.

ئەریستۆ بەهای هزرە ئایدیالەکانی ئەفلاتوون سەبارەت بە مافی فەلەسەفی، چۆنییە تی حوکمڕانی کردنی دەوڵەت پەرەپێدەدا.

لە ڕوانگەی ئەریستۆوە ئێتیک، ئاکارناسیی دەبێتە کاکڵەی بوونی مرۆڤ. بنەمای ئەو ئاکارناسییەی ئەریستۆ، لە دیدی خوداناسیی بۆ گەردوون دەگەڕێتەوە، کە لێرەدا مەبەستم نییە لێی قووڵ ببمەوە. بەڵام ئەو دیدەی ئەریستۆ، ئەوەیە کە هەموو تتشتێک ئامانجێکی خۆی هەیە، یان کردەیەکی هەیە. مرۆڤ، لای ئەریستۆ لە گەردووندا هەیە، کە بوونەوەرێکی ئاوەزدار (ئاقڵدار)ە و خاوەنی باڵاترن فۆرمە. تشتگەلی تریش لە توانایدایە پەرەبسێنێ و ئەو فۆرمە بەدەست بهێنێت. لێ ئەو ئاوەزیی (عەقلانیی) ە کە مرۆڤ لە بوونەوەرەکانی تر جوودا دەکاتەوە. ئەوە مرۆڤە کە ئەو تواناییە پەرە پێبدات، واتە بە پێی سرووشتەکەی خۆی دەژیت. چونکە مرۆڤ لە سرووشتدا خاوەنی ئەو توانا ئاوەزییەیە. ئەو خاوەنداریەتییە تایبەتمەندییەی مرۆڤە کە هانیدەدات بەرەو ژیانێکی باش بگۆڕێت و پەرەبسێنێت، کە ئەریستۆ ئەو تایبەتمەندییە بە ئاکارپاکیی (فەزیلەت) ناودێڕ دەکا. لێرەدا ئەو ئاکارپاکییەی کە هانی مرۆڤ دەدات، تشتە باشەکان پەرەپێبدات. گرینگترین ئەرک، لە ڕوانگەی ئەریستۆوە، ئەنجامدانی کردەیەکی ڕەوا و درووستە.

بناغەی هزر ی ڕەواداری ئەوەیە، کە هەموو وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و وەک یەکسانەکانیش بە شێوەیەکی جوودا ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێ: “ئەگەر کەسەکان هاونرخ نەبوون، کەواتە نابێ یەک بەشیان هەبێت؛ بەڵام لێرەدا لە دیوێکی ترەوە تۆیێک بۆ کێشەیەک سکاڵانامایەک قوتدەبێتەوە، ئەمەش بەندە بەوەی کە یەکسانەکان بەشی یەکسانیان وەرنەگرتووە یان بەندە بەوەی کە کەسە نایەکسانەکان وەک یەک بەشیان پێدراوە”.

کەواتە دوای گواستنەوەی ئەو کولتوورەی گریک بۆ جیهانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم و دواجاریش ڕەنگدانەوەی لە ئایینی کریستیاندا، دەبینین هزرڤانێکی کریستیان وەک تۆماس ئاڤ ئەکوینۆ- Thomas av Aquino (1225-1274) لە ژێر کاریگەری ئەو هزرانەی پلاتۆ و ئەریستۆدا، خالک کوشتن بە هەڵە دەبینێت، بەڵام هاوکاتیش پێی وا بوو مرۆڤ مافی خۆیەتی کە خۆی بپارێزێ. لێرەدا ئەو دیدەی تۆماس ئاڤ ئەکینۆ سەبارەت بە بەستانەوی مرۆڤ بە مافی سرووشتی، بەندە بە ڕەوشتخوازیی کریستیانەتەوە.

ئەوەی کە تۆماسی پێدەناسرێتەوە، ئەو دووتا کردنەی نێوان مافی هەتاهەتایی و مافی سرووشتی و مافی پۆزەتیڤە. لە ڕوانگەی تۆماسەوە “قانوون، واتە هیچ تتشتێک زیاتر نییە لە: 1. لە ئاوەزی بە قانوونکردندا. 2 لە پێناو باشییەکی هاوبەشدا. 3. لە کەسێک کە خاوەنی توانادارییە بەسەر کۆمەڵگەوە. 4. لە ڕاگەیاندنێک کە لە سەرچاوەی ڕاستییەوە ئاڕاستە دەکرێ”. بەڵام باڵاترین قانوون، قانوونی هەتاهاتاییە، کە لە زانایی خوداوە سەرچاوە هەڵدەگرێت. وێڕای ئەمەش مرۆڤ لە ڕوانگەی تۆماسەوە لە ڕێگەی تواناداری خۆیەوە، لە ڕێگەی تاقیگە و سیستەمی بە هارمۆنیکراوی دونیادا، کە سرووشت درووستی کردووە و لە لایەن ئەو قانوونییە هەتاهاتاییە بڕیاری لەسەردا دراوە، دەتوانێ لە لۆژیکی پەیوەندییەکان تێبگات. هاوکاتیش مرۆڤ بە ڕێگەی تواناداری خۆیەوە دەتوانێ خراپە و باشە لێکتر جوودا بکاتەوە. بەڵام قانوونی مرۆڤ، بە دیدی تۆماس، قانوونی تەواو و بۆ هەموو خەڵک نییە، لەگەڵ قانوونی سرووشتی ناکۆکە، چونکە ئەو قانوونە لە لایەن کەسێکی خاوەن زانیاری پوختەوە ڕانەگەیەنراوە.

سیسرۆ (Cicero-106-143) و ئاگوستینۆس(Augustinus 354-43)، کە هەردووکیان نوێنەری ڕوانگەی کریستیانەتن، بەلای ئەوانەوە هەندێ تشت پەیوەندی بە سرووشتەوە هەیە نەک نەتەوە، واتە “مافی خەڵک” جوودایە لەگەڵ مافی نەتەوە. قەشە و تیۆلۆگێکی وەک تۆماس ئاڤ ئەکوینۆ، مەسەلەی گوتن و کردار لێکتر جوودا دەکاتەوە، کە ئەم دیدەش لە شۆڕشی فەرەنسیدا ڕەنگیدایەوە. لەوێدا دەبینین دیسان مافی مرۆڤایەتی، وەک گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی دێتەوە گۆڕێ.

لە ڕوانگەی ئەو پشتینەی کریستیانتەوە، فەلسەفەی ئێمانوێل کات (Kant)، کە بڕبڕەی پشتی مۆدێرنێتەیە، سەرهەڵدەدات. ئێمانوێل کانتیش سەبارەت بە ماف دەگەڕێتەوە بۆ “مافی خەلک”، کە هی ئایینی کریستیانەتە. بەڵام کانت زێدەتر جەخت لەسەر مافی خەلک و نەتەوە دەکاتەوە، تا مافی سرووشتی.

مەسەلەی ڕەوایەتی شەڕ، پێش کریستیانەت و بە دواوە هەمیشە بەسترابۆوە بە ڕەوایەتی مافەکان و گەڕانەوە بۆ سرووشت. لە پاش شۆڕشی فەرەنسییەوە، بە تایبەتی لەگەڵ “رۆشنگەریی”دا، کە لە دایکبوونی ئەقڵە، مافی سرووشت بە ئەقڵانی دەکرێ. کانت لە ساڵی 1795 دا، هزر ی هاووڵاتی و دەوڵەتی هێنایە گۆڕێ، کە لەوێدا لە جیاتی کڵێسە، یان خودا، دەوڵەت دەبێتە بەرپرسیاری مافەکانی هاووڵاتییان. دواجاریش ئەو بووە هاندەرییەک بۆ ئەوەی لەسەر ئەو هزر ەی کانت، لەنێوان خەلک و دەولەتدا، ئەرک و مافەکان دیاری بکرێن. لەوێوە خاوەندارێتی بووە مەرج بۆ مافی هاووڵاتیان.

ئەو خاوەندارێتییەی ئەمڕۆ سەبارەت بە مافی نێونەتەوەیی لە سیاسەتی دەوڵەتانی ئەوروپادا، بە تایبەتیش ئەمەریکای ئەمڕۆدا، بەرجەستە دەبێتەوە.

وێڕای ئەمانەش، دیدی فەلسەفییانەی کارل مارکس بۆ شەڕ لە فۆرمی ئابووریدا بەرجەستە دەبێتەوە. کەچی لای نیتشە لە دەسەڵات و کۆششی مرۆڤ بۆ بەرز ڕاگرتنی خۆی و تێکدانی نۆرمە داڕێژراوەکان دەبینرێ. لێ هۆکاری شەڕ بۆ فرۆید لە کێشەی سێکسدا سەرچاوە هەڵدەگرێ. وەلێ لە فۆرمە دەرەکییەکەیدا، تەواوی ئەم ڕوانگە فەلسەفییانە سەبارەت بە شەڕ، لە بانگەشەی جوودادا وێنە دەکرێن.

مێشێل فۆکۆش، وەک نیتشه، پێی وابوو کە شەڕ بەردەوامی سیاسەت نییە، بەڵکوو خۆی سیاسەتە. گەر بگەڕێینەوە بۆ شۆڕشی فەرەنسی، کە لەوێدا شەڕێکی بێ سنوور هەبوو، هاوکاتیش ئەمڕۆ شەڕی تەواوگریی لە سیاسەتی شەڕدا دەبینرێ.

ژان بۆدلیارد لە باسی شەڕی سەرمایەداری و کۆمۆنیزمدا پێی وایە هەردوو شەڕ یەک ناوەرۆکیان هەیە، کە ئەویش بە دەستهێنانی ئازادییە بۆ سەر زەوی، سەرچاوەی ئەمەش لە بنەڕەتدا بەرهەمی هزر ی مۆدێرنیتێتەیە.

وەک مێژوونووسان باسی دەکەن، لە سەردەمی پادشایەتیدا شەڕ گەمەیەکی بە قانوونکراو بوو، لەوێدا کە پادشایەک سەردەکەوت، ئەو پادشایەی کە لە شەڕدا دۆڕاو بوو لە ئامێز دەکرد، کەچی ئەمڕۆ ئەگەر سەرۆکی دەسەڵاتێک لە شەڕدا بدۆڕێ، هەڵدەواسرێ.

لە کۆتایی 1982 دا، لە پاریس کۆنگرەیەک بەسترا لەلایەن قانوونزان و سەرباز و فەیلەسووف و سیاسییەکانەوە، لەوێدا باسیان لەوە کرد، کە کام لایەک لە هێزەکان مافی ئەوەی هەیە کە هێرش بکاتە سەر لایەکەی دیکە و کامە لایەنیش مافی هێرشی نییە. وەڵامی ئەوان ئەوە بوو: تەنیا دەوڵەتێکی خاوەن ماف دەتوانێ بۆ یارمەتیدان بە دژی دوژمنێکی دەرکیی، داوای یارمەتی لە وڵاتێکی قانوونیی خاوەن مافدا بکا.

جێگەی ئاماژەیە، کە لە ساڵی 1941-1991 ئەمەریکا وەک برا لەگەڵ ئەوروپادا دژی دوژمنی هاوبەش بوون؛ پێکەوە شەڕیان بە دژی نازیزم و فاشیزم دەکرد. ئێستا ئەوروپا لەسەر سیاسەتی کانت دەڕوات، کە لیبرالیزمیە و قانوون حوکم دەکا.

بەڵام ئەمەریکا سیاسەتی فەیلەسۆفی ئینگلیز توماس هۆبز (-16791588 Thomas Hobbes (لە سیاسەتی دەرەوەیدا پەیڕە و دەکا، سەرنج لەو سیاسەتەی ئەمەریکا بدە کە لە 11ی سێپتێمبەرەوە لەدەرەوەی خۆیدا پیڕۆی دەکا، کە لە ئامانجی بەسەردا زاڵبوونی ئەو ئاژاوانەیە کە هەڕەشەی لێدەکەن. لە ڕوانگەی هۆبزەوە مرۆڤ و کۆمەڵگە لە سرووشتدا خۆویست و تەماحکارن، گەر کۆنترۆل نەکرێن، شەڕی سەرتاسەری لەنێوانیاندا درووست دەبێ، یان بە واتەی هۆبز شەڕی “گشت لەگەڵ گشتدا” هەڵدەگیرسێ.

لەم ڕوانگەیەوە ئەو شەڕانەی کە لە ئێستادا لە ئارادان، بە تایبەتیش ئەو شەڕە نەبڕاوانەی کورد لەگەڵ داگیرکارەکانیی و بگرە شەڕەکانی ناوەخۆشی، لەگەڵ هزر کانی هۆبز سەبارەت بە سیاسەتی دەسەڵات و مافەکانی کۆمەڵگە و دەوڵەتدا نزیکن، بۆیە گەرەکە کەمێک فراوانتر لەسەر بۆچوونەکانی هۆبز بدوێم.

هۆبز لە پەڕتووکە ناودارەکەیدا، Leviathan، کە سالی 1651 دەرچووە، کۆمەڵگە بە Leviathan ناودێڕ دەکا، چونکە لە “Jobs bok” بەشی سێیەمی “بیبل” دا گیانەوەرێک هەیە بە و ناوە، کە گیانەوەرێکی دڕندە و کرێتە. ئەو پەڕتووکەی هۆبز سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ فەلسەفەی سیاسەت. هزرە کانی ئەو پەڕتووکە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبوو بۆ سەتەی بیست و بگرە ئێستاش. ئاشکرایە بریتانیا لە سەتەی شازدەدا لە شەڕ و کێشەیەکی سەختی ناوەخۆدا دەژیا، ئەو شەڕانەش هۆکاری ئەو ململانێیە تووندوتیژانە بوون کە لەنێوان ئایینی ماسیحی و پەڕڵەمانخوازەکاندا تەقینەوە. هەر بۆیە شەڕە دژوارە ناوەخۆیەکانی بکۆمەڵگەی بریتانیی کاریگەرییەکی زۆری کردە سەر بیر کردنەوەی هۆبز.

ئەو بارە سیاسی و شەڕە ناوخۆیانەی کۆمەڵگەی ئینگلیزیی، لە زۆر ڕەهەندەوە لە کێشەی ئەمڕو و دوێنێی کۆمەڵگەی کوردییەوە نزیکن: مەسەلەی ئایین، شەڕی دژ بە داعش، ململانێی نامەدەنی نێوان حیزبە کوردییەکان، مافی تاک و … تاد، بەشێکن لە و نزیکایەتییەی کۆمەڵگەی ئێستای کورد و کۆمەڵگەکەی بریتانیای سەردەمی هۆبز. بەڵام ئەو شەڕگەلەی کۆمەڵگەی کورد لەگەڵ نەیارەکانی و نێوان هێزەکانی خۆشیدا، نەیانتوانیووە لە بری شەڕە قسەی دووبارە، ببیرکردنەوەیەکی فەلسەفیی سیاسی لە پانتایی ڕۆشنبیریی کوردیدا دابهێنێت، چونکە کورد لە باشووردا نەیتوانییوە بوێرانە بە ڕێنسانسێکی کوردییەوە بە ڕووی بیرکردنەوەی نەریتیی کۆمەڵگە ببێتەوە. هۆکاری ئەمەش لە دایک نەبوونی هزرە لە دونیای ڕۆشنبیری ئێمەدا.

ئەگەر ئەوکات ئەو ململانیی و شەڕە سەختەی نێوان ئایین و پەڕڵەمانخوازەکانی کۆمەڵگەی بریتانیی نەبوونایە، پەڕتووکەکە ناسراوەکەی هۆبز “لیڤایتەن”یش بەرهەم نەدەهات. هۆبز بەو پەڕتووکەوە دابڕانێکی فەلسەفی و هزری لەگەڵ سەتەی ناوەڕاست و دونیابینی کریستیانەتدا درووست بکات. ئەم دابڕانەش لە ڕوانگەی ماتریالیزمییە لۆژیکییەکانی هۆبزدا بەرجەستە دەبنەوە.

هۆبز بە بیرکردنەوە ڕێنسانسییەکەیەوە فەلسەفە لە ئەرکە مێتافیزیکییەکان، کە فەیلەسوفەکانی بەر لە خۆی پێیەوە سەرقاڵ بوون، ڕزگار دەکا. لەوێدا ئەرکی فەلسەفە، لە دیدی فەیلەسوفە تێولۆگییەکانەوە، وەک زۆرێک لە زانا ئیسلامییەکانی ئێستای ئێمە، ئەوەبوو مرۆڤەکان بەوە ڕازی بکەن لە و دونیا داهاتوویان، بەهەشتدا، کە نادیار بوو، بەختەوەر و ئازاد دەبن. هاوکاتیش ئەو دەستەڵاتە دونیاییە، یان ماددییه، کەرەسەیەک بوو بۆ کڵێسەی حوکمڕان، کە هەوڵی دەدا کۆمەڵگە بەوە ڕازیبکات، تەنیا لە بەهەشتی خودادا مرۆڤەکان ئاسوودە دەبن. بەڵام بە پێچەوانەی ئەو دیدە مێتافیزیکیە، هۆبز دەستەڵاتی دونیایی، دەوڵەتی پەڕڵەمانی بە جێگرەوەیەکی ڕاستیینە چەسپاند. بەلای هۆبزەوە بە شەرعییەتدان بە دەوڵەت، تێوری پەیمانی کۆمەڵایەتی دەخەمڵێ. بە واتەیەکی تر، دەستەڵاتی پەڕڵەمان لە ژێرخانەوە دەست پێدەکا نەک لە سەرخانەوه. بە دیدی هۆبز مرۆڤ لە تەک کۆمەڵگەدا خۆی دەناسێتەوە، کەچی پێشتر ئەوە “دۆخی سرووشتی” بوو کە مافەکانی مرۆڤی دەپاراست. هۆبز پێی وابوو کە نەبوونی هێوریی و ئاساییش لە و دۆخە سرووشتییەی کۆمەڵگەدا، ناتوانن گیانی مرۆڤەکان بپارێزێن، کە نەبوونی ئەو ئاساییشەیە، هانی مرۆڤەکان دەدات کە خۆی لە ڕێزی کۆمەڵگەدا ببینێتەوە. لە دۆخی سرووشتیدا، مرۆڤ وەک غەریزە بە مانەوە داوێنگیرە، کە هۆبز ئەو هزرە ی وەک سەرەتایەک بەلاوە درووست بوو، بەڵام ئەو دۆخە مایەی نەبوونی ئاساییشە. بۆیە هۆبز پێی وابوو لە و دۆخەدا شەڕ هەمیشە ئامادەیە. بوونی شەڕ لە و دۆخەدا، کە دوورە لە نوێنەرایەتییەکی هەڵبژێردراو کە بتوانێ کۆمەڵگە ڕێکبخات، تەنیا دوژمندارییەکی داخراو لەنێوان مرۆڤەکاندا درووست دەکات، بەڵکوو ئەو ململانێیەی کە لە مەیلە جیاوازەکانی مرۆڤەوە سەرچاوەی هەیە، دەبن بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ. بۆیە هۆبز ئەو دۆخە سرووشتییەی لە سێ هۆکاردا بەرجەستە دەکاتەوە: 1. کێبەرکێی تەقاندنەوەی گرێ و ژێیەکانی جیاوازی. 2. نەبوونی ئاساییش. 3. دواجاریش بۆچوونە جیاوازەکانی بەرانبەر، وێڕای ئەو سەرگێژیانەی کە لە و دۆخەوە سەرهەڵدەدەن. ئەمەش وادەکات لە و دۆخەدا زەبروزەنگ هەمیشە لە ئارادا بێت، کە کتومت لە دۆخی حکومەت و کۆمەڵگەی ئێمەدا دەچێت.

هۆبز لە پەڕتووکی ناوبراودا، لە و دۆخە سرووشتەیەدا بەمجۆرە وێنەی مرۆڤ، یان بە واتەی ئەو پیاو نمایش دەکا: “لەوێدا هەموو پیاوێک (کەسێک) دوژمنە لەگەڵ پیاوێکی تردا؛ لەوێدا لە و کاتەدا پیاو، بێجگە لە ئاساییشی خۆی، ئاساییشێکی تری نییە، هێزی خۆی و دۆزینەوەی تواناداری خۆی هەیە کە پێی بژیت. لە و هەل و مەرجەدا شوێنێک بۆ پیشەسازیی نییە و بەرهەمەکانیش بێ ئاساییشن: ئاکامی ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی نە هیچ کوولتورێک لەسەر زەویدا هەبێ، نە هیچ تواناێکیش بۆ هات و چۆی کەشتی هەبێ، بۆیە نە هیچ گواستنەوەی لە زەریاوە دەبێ، نە هیچ خانوو و بونیاتنانێکی دەڤەریی درووست دەبن، نە هیچ ئامرازێکی جووڵانەوەش دەبێ کە بتوانێ تشتەکان بجوولێنێ یان لاببات کە پێویستی بە هێزێکی زۆر هەیە، نە هیچ هونەرێک، نە هیچ کۆمەڵگە بوونیان دەبێت، لەوەش خراپتر:ترس و سامناکی تا دەگاتە مەرگێکی زەبروزەنگیی، بەردەوامی دەبێت: ژیانی پیاو هەژار، تەنیا، دزێو، زەبرزەنگاوی و کورت دەبێت”.

تۆ خۆت وردەکارییەکانی ئەو وێنەکردنەی هۆبز لە کۆمەڵگەی بریتانیی ئەوکات و لەگەڵ دۆخی ئیستای کوردستان بەراورد بکە.

بەڵام هۆبز دەستەڵاتی هەڵبژێردراو بە بڕانەوەی ئەو دۆخە سرووشتییە دەبینێ کە ئەو دەستەڵاتە، بە دەستەڵاتی سەروەریی(Sovereigntyناودێڕ دەکا. جێگەی سەرنجە هۆبز پێی وایە مرۆڤ لە ترسی ئەو بارە سرووشتییە ترسناکەدا، ئەو دەستەڵاتە سەروەرییە پێکدەهێنێت. ئومێدی مرۆڤ بۆ مانەوە هانیدەدا کە ئەو کۆمەڵگەیە مەدەنییە، کە کوردستانیش نامەدەنییەت حکومی دەکا، لە سەروەرییەکی بەهێزدا بونیات بنێت. ئەو تەرزە سەروەرییەش مەرامی دوورتری هەیە. مرۆڤەکان لە ترسی پاراستنی خۆیاندا، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی پەیمانی کۆمەڵایەتییەوە لە یەکێتیەکی سیاسیدا کۆببنەوە، چونکە ئەوە سەروەرییە کە دەتوانێ کۆمەڵگە لە دوژمنی ناوەکیی و دەرەکییدا بپارێزێ و هاوکاتیش لە ڕێگەی قانوونی مەدەنییە وه، پەیوەندی مرۆڤە ڕوانین جیاوازەکان لە کۆمەڵگەدا ڕێکبخات. لەوێدا ئازادی لە مافدا بەرجەستە دەبێتەوە.

دواجار هۆبز لە پەڕتووکی ناوبراودا، بەم جۆرە تایبەتمەندی کۆمەڵگەی مەدەنیی لە بریتانیای سەردەمی خۆی دەچەسپێنێ: “ئەو پێکهاتننامەی نێوان بەشەکانی ئەو جەستە سیاسییەی کۆمەڵگە، کە یەکەم جار پێکهات، لێکگرێدرا، هەروا یەکخرا، کە بەدژی ئەو خوڵقاندنەی مرۆڤ لەلایەن خوداوە بوو… خوڵقاندن سەرەتای گێڕانەوە بوو. بۆیە ئەو کۆمەڵگەیە مەدەنییە سرووشتی نییە، بەڵکوو دامەزرێنراوە”

. کەوایە ئەوەی کە دەتوانێ کۆمەڵگەی کوردستان لە شەڕی نێوان هێزەکانەوە ڕزگار بکا، ئەو هەتەرات و پەتەراتانەی سیاسیی و ڕۆشنبیرەکانی سەر تیڤییە مەرگدۆستەکان نین کە کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ڕق و بوغز دەغەزار کردووە، بەڵکوو ئەوە دەستەڵاتێکی هەڵبژێردراوە کە لە لایەن خەڵکەوە سەروەریی پێبەخشراوە.

لەم ڕەوتەدا هەموو بزاڤە ئاشتیخوازەکانی دژە شەڕ، هەر لە شەڕی ڤێتنامەوە تا دەگاتە شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دژ بە ڕژێمی تالەبان، ڕژێمی سەدام، داعش، یەمە، سوریە و… تاد، لە کرداردا ناکارا و وسستن. چونکە جگە لە شەڕ، هیچ کردارێکی تری کاریگەییان نەبووە بۆ هێنانەدی ئاشتی.

دواجار مەبەستی ئەو بزاڤە بەناو ئاشتیخوازانە و بگرە ئەمەریکا و ئەوڕوپاش، پاراستنی ماڵ و خاوەندارییەکانی خۆیانن، نەک ژیانی ئەوانیتر. شەڕیش لە دواجاردا، بۆ ئەو ئاشتیخوازانە تێکدانی ژیانی ئەوانە.

هاوکاتیش ئەمڕۆ دەستەڵاتی سیاسی خۆی بە شێوەی ئایینی و مەیلی ئایینیانە یان بازاڕ، گەمە و ڕیکلام پیشاندەدات. بۆیە شەڕەکانی ئەمڕۆ بارێکی هەست ورووژێنن. ڕوانگەی ئەمڕۆی فەلسەفە بۆ شەڕ، وەک فەیلەسوفی نەروێژی Arne Näse پێی وایە، کە خەلک مەیلێکی پەسیڤی هەیە دژی شەڕ.

ڕەنگە ئەو پەسیڤی و سستییەی کە ئەو فەیلەسوفە نەروێژیە باسی دەکا، لە شێوەی ئەو تەرزە وێنانەی کە لە شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان و ڕۆژنامەکانەوە نمایش دەکرێن، ببینرێن: وێنەکان هەمیشە دیمەنی کارەساتی و هەست بزوێن جەختدەکەنەوە؛ تەرمی خەلکی ئاسایی و منداڵ و و کاولکاریی دوای ڕووداوەکان زەقدەکرێنەوە.

نموونەگەلێکی زۆر هەن کە دەستەڵاتی سیاسی ئەنجامی دەدات، ڕەنگە لە زۆر دیوەوە مەبەست ورووژاندنی هەستی خەلک بێت

لێرەوە دەتوانینین بڵێین هەرچەندە ئاستی سیاسی جیهانی بە شەڕە دژوارەکانەوە سەرقاڵە، کەچی لە سۆزدا خۆی پیشاندەدات، هاوکاتیش بزاوی بەرهەڵستکاریی و ئاشتیخوازییش لە ساتە وەختێکی سۆزاویدا تێدەپەڕنن.

ئەمڕۆ سیاسەتی لیبرالی نوێ، جیهانگریی لە هەوڵی پێکهێنانی زەبروزەنگێکی جیهانگیرییە. چونکە ڕۆژاوا خۆی دەیەوێ ئەو زەبروزەنگە بخاتە سەر شانی ئەوانیترەوە. بۆیە سەرمایەداری هەوڵدەدات دوژمنێکی شەڕەنگێز بەرانبەر خۆی درووست بکا، بۆ ئەوەی هەم بازەڕە فرەکەی بە هەڕمێن بکا و، هەمیش تەواوی ململانێیەکان لە بیر بکرێن و ئەو خەلکەش بە شەڕەوە سەرقاڵ بن.

بە دیوەکی تریش، سیاسەتی ڕۆژاوا لە ڕوانگەی لیبرالیزمە نوێیەکەیەوە هەوڵدەدا ململانێ و کێشە سیاسییەکانی جیهانی، پچڕ پچڕ و بە ڕێگەی ئۆرگانە ئازادەکانەوە چارەسەر بکات.

دواجاریش ڕەنگە ئاماژە کردن بە فەیلەسووفی فەرەنسی، ژاک دێریدا(-1930 Jacques Derrid 2004)، وەک تازەترین دەنگی فەلسەفە سەبارەت بەپرسی ماف و شەڕ، مەبەستی ئەو باسە ڕۆشنتر بکاتەوە، کە چ کاریگەریەکی لەسەر سیاسەت بە گشتی و بەتایبەتیش مافی دەستەڵاتەوە هەیە.

دێریدا لە نووسینەکانیدا جەخت لەسەر چەمکگەلی وەک: دۆستایەتی، مێوانداری، ڕەوایەتی، هاووڵاتیی گەردوونیی و لێبووردن لە دونیای سیاستدا دەکاتەوە. دێریدا ئەو چەمکانە لە پەڕتووکی “فەلسەفە لە ڕۆژگاری تێرۆر-Philosophy in a time of Terror ” دا، قووڵتر بەرجەستە دەکاتەوە. ئەم پەڕتووکە کۆی چەند سێمینارێکی هاوبەشی دێریدایە لەگەڵ فەیلەسووفی ئەڵمانی یۆرگین هابرماسدا، کە پاش 11ی سێپتێمبەر لە نیۆرکدا پێشکەشیان کرد.

لەوێدا هابرماس پێی وایە لە ئاستی سیاسیدا دەبێ ئێمە بەهایەکانی دیمۆکراتییەکی قبووڵکراو پیادە بکەین، هاوکاتیش دێریدا پێی وایە، لە پێناو گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرانبەرەکەمان، ئەوانی دیکەدا، دەبێ مەرجە ئەخلاقییەکان لەبەرچاو بگرین. لێرەدا ڕوانگەی هەردووکیان پەرەپێدانە بە پڕۆژەکانی ڕۆشنگەریی، ئەگەرچی ئەو دوو فەیلەسووفە لەسەر پڕۆژەی ناوبرادا خوێندنەوەشیان جیاوازە، کەچی لێرەدا هەردووکیان جەخت لەسەر بە دیمۆکراتیکردنی دونیای ئیسلامدا دەکەنەوە. هاوکاتیش لە بڕی شەڕ، جەخت لەسەر شێوازی دیالۆگکردن لەنێوان ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتدا دەکەنەوە. بەلای دێریداواە، فەیلەسووفێک “کەسێکە کە سۆراغی پێوانەیەکی نوێ دەکا بۆ ئەوەی تێگەیشتن و ڕاشکاوی لێکتر جیابکاتەوە”. [1]
ئەم بابەتە 577 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 24-07-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 577 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,643
وێنە 106,194
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,649
ڤیدیۆ 1,330
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
خەون لای فرۆید
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.906 چرکە!