پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,827
وێنە 106,204
پەرتوک PDF 19,178
فایلێن پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گرفتەکانی مێژووناسیی و مێژوونووسینی ڕووداوەکان(بەشی یەکەم)
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گرفتەکانی مێژووناسیی و مێژوونووسینی ڕووداوەکان(بەشی یەکەم)
نووسینی: مەحموود چاوش

مێژووناس بەوە پێناسە دەکرێت، کە ڕووداوەکان مێژوو بە چاویلکەی زانستییانە دەهزرێنێت (دەنرخێنێت)، توێژینەوە لەچوارچێوەی فاکت و بەڵگەنامە زانستییەکانی مێژوودا بەرپا دەکات. فاکتە زانستییەکان دەکاتە بناغەی هەڵسەنگاندنە مێژووییەکان، بەوردیی و ویژدانی مرۆیی کار لە ڕووداوەکاندا دەکات، زیادە ناخاتە پاڵیان و کورت و بێچێژ و ئاوەژویان ناکاتەوە. ویژدانی مێژووناس لەوەدا پێناسە دەکرێت، سەنگی فاکتە زانستیەکانی و شیکار و ئەرگومێنتەکانی بە بەڵگەنامەی زانستیی و فاکتی مێژووییی دەخاتە بەردەم خوێنەرانی، ئازار و ڕەنجکێشان و خۆشی سەرکەوتنەکان بە نۆرم و پێوانەی زانستییانە دەپێوێت. مێژووناس یان توێژەری مێژوو کەسێکی زانستکارە (زانکارە)، کە ئەکادیمییانە و تەنیا لە چاوگ و ئەدەبیاتی زانستییەوە بە شوێن ڕووداوەکاندا یان فێنۆمێنەکاندا دەگەڕێت، بەچاوی ڕەخنەوە شیکاریان دەکات، ڕێگە بە خۆی نادات، سۆزەکییانە لەگەڵیاندا مامەڵە بکات، فاکتە مێژووییەکان لەگەڵ هەڵاتلێدان (ئیدیعاکردن)دا بەیەکتر دەچوێنێت، تاوەکوو بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدات. مێژووناس مێژوو بۆ دەسەڵاتداران ناهۆنێتەوە، ڕووداوەکان بە دەستپاکییەوە دەگوێزێتەوە، فاکتە مێژووییەکان لە خوێنەر ناشارێتەوە، بە زانیاری لەخودهەڵێنجراو (ئاوەژووکراو) و فشەوفیشاڵ خوێنەر هەڵناخڵەتێنێت. گەر پێویست بکات لێکچوونە مێژووییەکان لە سەردەمی جیاوازدا بە نموونە دەهێنێتەوە، لێ یەکێک لە خەسڵەتەکانی مێژوو دووبارەبوونەوەی

ڕووداوەکانێتی. مێژووناس/مێژووزان یان توێژیاری مێژوو سەرقاڵی ڕابردوو یان ڕووداوەکانی مێژووە.
بە پێوەری زانستی ئەمڕۆ ئەو مێژوونووسانەی، کە لەسەر مێژووی ئەنتیک، سەدەکانی ناوەند و مێژووی تازەش کاریان کردووە بە توێژیار و مێژووناس ناوزەد ناکرێن. بەم جۆرە کەسانە دەوترێت مێژوونووس یان دیرۆکنووس (Historiograf) ڕەنگە مێژوونووسە کۆنەکان لەم کاتیگۆرییەدا ناوزەد بکرێن. مێژووناس لە وشەی یۆنانی کۆن (Historiker)ەوە وەرگیراوە و بە مانای توێژەر/لێکۆڵەر (Erforschung) یان ناسینەوە (Erkennung) دێت. مێژووی توێژینەوەی زانستییانەی مێژوو بەشێکە لە زانستی مێژوو، لێ مێژووی نووسینەوەی مێژوو لە سەرتای ئەنتیکەوە بوونی هەبووە لەچوارچێوەی مێژوونووسیندا، بەڵام توێژینەوەی مێژوو بەشێوە سیستێماتیکەکەی لە سەدەی 19 بەدوواوە دەستی پێ کردووە. لە ڕەوتی (ڕێڕەوی) مێژووی نووسینی مێژوودا نووسەرانی جیاوازیش کاریان لەسەری کردووە و پەرەیان بەم بوارە داوە، بەڵام سەرتای مێتۆدی مامەڵەکردن لە پێداچونوەوەی بابەتە مێژووییەکان بەوە پەیوەندیدار کراوە، کە داخۆ مێژووناسان بۆ توێژینەوەکانیان لە چ نووسینێکی پێش خۆیان سوودیان وەرگرتووە. گەر بنەمای شیکاری ڕووداوەکان لە سەرچاوەی زانستییەوە هەڵنەهێنجرابن، مێژوونووسان بەشێوەی بابەتی (ئۆبیەکتیڤ) ڕووداوەکان ناخەنە بەر دەمی خوێنەرانیان.

مێژوونووس (دیارە مەبەست لە هەموو مێژوونووسێک نییە) بەوە پێناسە دەکرێت، ڕووداوەکان/ناسینەوەکان لە چوارچێوەی زانستیدا شیکار ناکات، بەڵکوو ڕووداوەکان هەندێک جار بە مەیل و ئارەزووەکانی خۆی دەهۆنێتەوە، زیادە دەخاتە پاڵیان، چاودێرییە مێژووییەکان لە چاویلکەکانی خۆیەوە دەبینێت، ڕووداوەکان بێبەرن لە فاکتی زانستی و ئەرگومێنتەکانی لە بنەما زانستییەکان. ڕەنگە گەلەک ڕووداوی مێژوویی و بەسەرهات و ئەنجامەکانیان لەلایەن مێژوونووسانەوە بەبێ شیکار و فاکتی زانستی نووسرابێتنەوە. مێژووی ڕووداوەکان هەندێجار لە دیدی دەسەڵاتدارانەوە هۆنراونەتەوە، مێژوونووسەکان هەندێجار ڕووداوەکان بە ئارەزوو و حەزەکانی ئەوان نووسیوەتەوە. چەواشەکاریی ڕاستییەکان لای خوێنەرانی دەبنە فاکتێک بۆ ڕووداوە مێژووییەکان. مێژوو لێرەدا دەبێتە فیداکەری چەند پێنووسێکی بێویژدان. لە ڕاستیدا هەموو کەسێک دەتوانێت ببێتە مێژوونووس، لێ مێژوونووسین پیشەیەک نییە، کە لەلایەن یاساوە پارێزراوبێت، هەرکەسێک سەرقاڵی مێژوونووسین بێت، یان کەسێکی ڕۆژنامەوان بێت، دەتوانێت خۆی بە مێژوونووس ناوزەد بکات، بەڵام کەسی مێژووناس دەبێت بە فاکتی زانستی ڕووداوەکان هەڵسەنگێنێت/معالەجەیان بکات. مێژوونووسانی کۆن خۆیان بە سەرهەڵدان و جووڵانەوە و چالاکییەکانی فیگەرە مێژووییەکانەوە سەرقاڵ کردووە و لەسەریان نووسیون. مێژووی چەرخە کۆنەکان، مێژووی بابلیەکان، ئاشووری و میسڕی و فارسەکان، لە چاوگ و لەسەر بنەمای شیکاری زانستییەوە هەڵنەهێنجراون، بەڵکوو زۆرجار ڕووداوەکان بەشێوەی “حیکایەتخوازی” و بە سیستەمی دەماودەم لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستراوەنەتەوە. لێرەدا هەڵوێستەیەک دەکەین و دەپرسین: دەبێت لە گێڕانەوەی ڕووداوەکاندا چ ناهەقییەک بەرانبەر بە خودی مێژوو و مێژووی ڕووداوەکان کرابێت؟ دەبێت چەند کەسی بێتاوان بە تاوانی هەڵچنراو و بەدەر لە فاکتی زانستیی و ڕاستپەرستییەوە حوکم درابێتن. بۆ نموونە نووسینەوەی مێژووی ڕووداوەکانی هێرشی مەغۆلەکان بۆ ناوچەکانی جیهان، یەکەم و دووهەم جەنگی جیهانی، مێژووی قەتڵوعام (کۆمەڵکوژییە)کانی ئیسلامی و فتوحاتی ئیسلامیی، ڕووداوەکان جێنۆسایدی ئەرمەنییەکان لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بێبەر نین لە هەڵگەڕانەوەی ڕاستییەکان و ئارەزووماندانەی دەسەڵاتدارانی ئەو کاتە.

لەم نێوەندەدا ڕووبەڕووی گرێیەک دەبینەوە، کە لێرەدا بە گرێی مێژوو ناوزەدی دەکەین. گرێیەکی ئاڵۆز و پڕکێشەیە. ئاخر ئێمە چۆن لە ڕووداو بەڵگەنامە و فاکتەکانی مێژوو تێبگەین، گەر ئەم مێژووە بەهەڵە و تەزویر و نازانستییانە هۆنرابێتەوە، بە ئارەزوو بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتداران و ئاییندارەکان و بەناو پیاوچاکانەوە نووسرابێتنەوە. چالاکوان و هەرزەکارە خوێنگەرمەکان چۆن لەم هەڕەمە مێژووییە تێبگەن و ئاگاداریان بن، گەر ڕاستییەکانیان لێ ئاوەژوو کرابێت. دەسەڵاتدارانیان لێ کرابێت بە خواپیاوان و ئاییندارانیان لێ کرابێتە پیاوچاکان، هەژاریان لێ کرابێتە سوڵتان و دەوڵەمەندان بە پاتریۆت. ئەمانە گیروگرفتەکانی ئەم گرێیەی مێژوون.

پێش هەر باسێک لەم نێوەندەدا باشترە پێناسەی ئەم دوو تێگەیە/مەفهومە بکەین. مێژووناس و مێژوونووس. مێژووناس بە لاتینییەکەی دەبێتە “Historiker، Geschichtswissenschaftler”. ئەو ئامرازەکانی نووسینەوەی مێژوو و ڕووداوەکان لەسەر بناغەی فاکت و شیکارە زانستییەکان بەرنامەڕێژ دەکات، دوورن لە بەرژەوەندیی کەسیی و ئارەزوومەندی و بەرژەوەندیی دەسەڵاتداران. ڕووداوەکان بە مێژووی پێش خۆیان و سات و کاتی ترەوە گرێ دەدەن. “کون و کەلەبەریان” تێدا نییە، فاکتەکان تەنیا لە ڕوانگەی زانستییەوە شیکار دەکەن. بابەتگەران و بە ویژدانی مرۆڤپەروەرانە کاریان تێدا دەکەن.

دەبێت ئەوەش بخرێتەڕو، کە لەهەمان کاتدا مەرج نییە مێژوونووسان هەموویان ناڕاستبێژییان لە ڕووداوەکاندا کردبێت و ئاوەژو و خودمەندانە دەسکاریانکردبێت، بەڵکوو تەنیا ئەوەیە کارەکانیان بێبەرن لە فاکت و بنەمای زانستی، چونکە هەندێک لە مێژوونووسان هەمیشە بەدوای بنەما زانستیەکاندا نەگەڕاون و نەیانکردۆتە مێتۆدی نووسینەکانیان.

لێرەدا گرنگە، کە چەند ڕووداوێکی مێژوویی بە نموونە بهێنینەوە، کە تاکو ئەم سەردەمەش بەشێوەی جیاواز لە ڕاستیەکانیان باسدەکرێت. دوو جەمسەری ناکۆک لەنووسەرانی، لێرەدا مەبەست مێژووناسان و مێژوونووسانی ڕووداوەکانە، ئەم مێژووە بە شێوەی جیاواز شیکار دەکەن، هەندێکیان مێژوونووسانی ڕووداوەکانن، کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداراندا ڕووداوەکانیان هۆنیوەتەوە. دیارە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری، بەرژەوەندی بازرگانی و دیپلۆماتی لە پشتی مەرامەکانیانەوەبوون. لەسەر هەمان ئەو ڕووداوانە کەسانی مێژووناسیش لەسەریان نووسیون، بەڵام بە بەڵگەنامە و توێژینەوە لەسەر بنەمای فاکتەکانی ئەو ڕووداوانە. یەکێک لە ڕوونترین ڕووداوەکانی دووسەدەی ڕابردوو گێنۆسایدی (ناسراو بە قەتڵ و عام یان کۆمەڵکوژی) ئەرمەنەکانە لەپێش تاکۆتایی یەکەم جەنگی جیهانی. مێژوونووسانی سەر بە ئیمپڕاتۆری عوسمانی و سوڵتان عەبدوولحەمیدی دووەم/2 مێژووی ڕووداوەکانیان لە بەرژەوەندی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتی ئەو سەردەمە هۆنیوەتەوە. دیارە مێژوونووسانیش توێژینەوەیان لەسەر ڕووداوەکان کردووە و بە شوێن بنج و بناوانی، واتە ڕاستیەکان و هۆکاری ڕووداوەکاندا گەڕاون.

ئەگەر ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی زیمبۆلی دەسەڵات و هێز یان مێژووی (پاڵەوانەکانی) تۆمار کردبێت، ئەرکی مێژووناسان و توێژینەوەی مێژوو لەسەر ڕووداوەکان بێگومان ئەوە نییە، لایەنگری دەسەڵاتداران و حکومداران بکات، بەڵکوو توێژینەوەیەکی زانستیانە و ڕەخنەگرانە دەبێتە ئەرکی ئەو کەسانەی مێژووی ڕووداوەکان تۆمار دەکەن. مێژووناسان دەبێت لە هۆکارەکانی (بزواندن و هاندەرەکان)ی، لە ڕەوت و شێوازی سیاسی و ئابوورییەکانی ڕووداوەکان بکۆڵنەوە ڕەخنەگرانە کاری تێدابکەن. ئەمەش دەمانگەیەنێتە تێمای (بابەتی) خێر و شەڕ. خاوەندەسەڵات لە هەر سێکتەرێکی کۆمەڵدا بێت، بەدەوڵەمەندەکانیشەوە، نابێت هێزەکانی/هێزەکانیان وەک دەسڵاتنواندن و بەکارهێنانی زەبروزەنگ بەرانبەر کەمینەکان بەکاربهێنێت، بەڵکوو پێویستە لەڕێگەی ئاوەزمەندێتی (ژیریەنییەت) و لۆگیکی بەخشندەییەوە ئاڵوگۆڕ و هاوسەنگیەکانی ئەم دەسەڵاتە پێناسەبکات و دابەشیان بکات (مەبەست دابەشکردنی هێزەکانە بە شاقوڵی و ئەستونی).

ئەگەر سەرچاوە زانستییەکان و توێژینەوە ڕەخنەییەکانی مێژووی ڕووداوەکان جێنۆسایدی ئەرمەنەکان لە ستاندارتێکی مێژووییەوە وەربگرین، زۆر زوو بۆمان ڕوندەبێتەوە، کە مێژوونووسانی تورکی عوسمان و لاوانی تورکی دوای سوڵیان مەحمودی دووەم 2 ڕوووداوەکان لەبەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە و پارێزەرانی کۆمارەکەیەندا هۆنیوەتەوە. بەرانبەر درۆ و ئاوەژووکردنی ڕاستییەکان گەلەک سەرچاوە و فاکتی مێژوویی هەنە، کە لەسەر بناغەی زانستی و چاوەدێرییەکانەوە ئەم ڕووداوە مێژێییە هەڵدەسەنگێنن. یەکێک لەو چاوگە زانستیانە، کە باس لەم ڕووداوانە دەکات پەڕتووکە بەناوبانگەکەی یۆهانس لێپسیۆس (Johannes Lepsius)1ە، کە بەڕونی تاوانەکانی سوڵتان مەحمودی دووەم 2 بەرانبەر ئەرمەنیەکان ئاشکرادەکات و دڕندەییەتی دانیشتوانی سیڤیلی تورکی ئەو سەردەمەمان بۆ ڕوندەکاتەوە. یۆهانس لێپسیۆس ئەو کاتە خۆی چاودێری ڕووداوەکانی کردووە و بەشێوەیەکی ڕاستگۆییانە و بەویژدانانە لەسەر ڕووداوەکانی نووسیوە. لە پەڕتووکەکەیدا زۆرێک لە فاکتە مێژیییەکان و هۆکاری ئەم “قەتڵوعامە” ڕوندەکاتەوە.

لێپسیۆس بەم شێوەیە باسی ڕووداوەکانی ساڵی 1895 دەکات: “ڕاوەدونانی ئەرمەنیەکان لە تورکیا لە پایزی ساڵی 1895 وە دەستیپێکرد” 2 و لەپاشدا لێپسیۆس وەکو شاهێدێکی زانستکاری ئەو سەردەمە لە پەڕتووکەکەیدا دەنووسێت: “ئەمەش بووە کوشتار و خوێنڕشتن تادەگات بەکۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لەزۆر ناوچەی جیاوازدا لە لایەن تورکەکانەوە.3 لەماوەی دوو ساڵ (1894 بۆ 1896)دا 312.000 ئەرمەنی لەناوبران. لە کۆتایی ساڵی 1897 دا تەنیا لە ناوچەی کیلیکیەن (Kilikien) 2500 گوندی ئەرمەنی و 500 کڵێسە وێران و تاڵان (فەرهود) کران. 300 کڵێسە کرانە مزگەوت و 50.000 منداڵی ئەرمەنی باوانیان لەدەستچوو.4

زۆرینەی گەلی تورک و بانگێشەی فەرمی حکومەتە یەک لەدوایەکی کۆماری تورکیاش تاکو ئەم ساتەش دانیان بە گێنۆسایدی (کۆمەڵکوژی) ئەرمەنەکاندا نەناوە و بەڕەسمی داوای لێبوردنیان لەگەلی ئەرمەن نەکردووە. لێرەدا زۆر بەڕونی دیارە، کە تورکەکان بەرانبەر هەڵە مێژووییەکانیاندا نەوەستاونەتەوە و شێرپەنجەی خوێناوی مێژوویان بۆ نەوەکانی داهاتویان بەدەمارەکانی جەستەی ناسیۆنالیستی و شۆفێنیستی تورکیدا گواستۆتەوە. مەخابن کە لە وڵاتەکەیاندا ملیۆنەها ئەرمەنی بوونەتە قوربانی سیاسەتی سوڵتان و تورکە لاوەکانی کۆماری تورکیا.

پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، نەوەی ئێستا و لاوەکانی مۆدێرنی تورک چۆن بڕواننە ڕووداوێکی مێژوویی وڵاتەکەیان، ئەگەر فاکت و توێژینەوە زانستییەکان بەژێر گۆڕدا کرابن، ڕاستییەکانیان لێئاوەژوو کرابن. لاوان گەلێک توانای بووژاننەوە و جڤاکی کۆمەڵایەتی و مێژوویییان هەیە، کە مێژووی ڕووداوەکان بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو و ڕاستبێژی لەبەر دەستیاندا بێت و کاری تێدابکەن.

دیارە مێژوو تەنیا لەلایەن مێژوونووسانەوە تۆمار نەکراوە، بەڵکوو مێژووناسان توانیویانە بەشوێن سەرچاوە زانستیەکانی ئەم ڕووداوانەدا بگەڕێن و بیروڕای خۆیانی لەسەر بدەن.

مێژوو ئاوێنەیەک نیە، کە ڕووداوەکان کتومت بپەرچێنێت، بەڵکوو کۆمپلێکسێکی کرفتلەخۆگرە و ڕووداوەکانی پێویستیان بە هزری ڕەخنەگرانە و توێژینەوە هەیە. هەڵسەنگاندیان چاوانی تیژبین و ویژدانی مرۆڤانەیان گەرەکە. گەر بەراوردێکی مێژوویی لەتەک ڕووداوەکانی مێژووی قەتڵوعامی ئەرمەن لە تورکیادا بە ڕووداوەکانی دووەم جەنگی جیهانی لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانیاوە لە ڕوانگەی شکاری زانستیانەوە بکەین، ڕون و ئاشکرا دەبێت، کە هەندێک لە مێژووناسانی ئەڵمانی (لێرەدا مەبەست لە سەرچاوە ئەڵمانیەکانە، کە بۆ ئەم نووسینە سودی لێوەرگیراوە) توانیان ڕووداوەکان جێنۆسایدی جوەکان لە دووەم جەنگی جیهانیدا بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە و بە مێتۆدی زانستیانە شیکار بکەن، کە هێزی شەڕانخوازی نازییەکان بەرانبەر ئەوان کردوویانە. نەک مێژووناسانی ئەڵمان، بەڵکوو بەشێکی زۆرینەش لە گەلی ئەڵمان دانیان بە شرۆڤە ڕەخنەییەکاندا هێناوە، هەستیان بەو هەموو تاوانە بەرانبەر گەلان و کەمینە و کەمئەندامان و کەسانیتر کردووە. ئەڵمانەکانی دوای جەنگ گەلەک بە خێرایی دەستیان هەڵبڕی و داوای لێبوردنیان لە جیهان و لە گەلانی ناوچەکە و لە جوەکانی هەموو جیهان کرد. تورکەکان تاکو ئەم ساتەش دان بەتاوانەکانی قەتلوعامی ئەرمەنەکان ناکەن، چجا داوای لێبوردن. مێژووناسانی ئەڵمان دیارە کارێکی زۆر و کاریگەریەکی زۆریان هەبووە لەم “ڕاستبێژییەی مێژووەکەیاندا”. ئەوان توانیان ڕووداوەکان بە پێوەرێکی زانستی و ویژدانێکی مێژووییەوە شیکاربکەن و ڕەخنەیان لێبگرن، بۆ ئەوەی ئەو هەڵە مێژووییە دووبارە نەکەنەوە. ڕەنگە ئەمە بە “هەستیاریکردن بەرانبەر بە مێژوو” پێناسەبکرێت و حیکمەتی/هۆژمەندی لێوەربگیرێت.

گێرهارد ڕیتە (Gerhard Ritter)5 یەکێکە لەو مێژووناسانەی ئەڵمان، کە بە مێتۆدێکی زانستیانە و ڕاستگۆیانە ناوەرۆکی ڕووداوەکان مێژووی جێنۆساید و بەربەرێتی ڕژێمی نازیەکانی ئەڵمانیای شیکار کردووە و بەکۆمەڵگەی ئەڵماننی و جیهانی ناساندووە. ڕیتەر زۆر بەڕوونی و بەبێ پێچوپەنا ئەم هاوکێشە پڕگرفتە لەم ڕستەیەدا دەهۆنێتەوە. “مرۆڤایەتی ئەوروپا لە هەموو سات و سەردەمەکاندا خولیا و مەفتونی دەسەڵات بووە، کە ئەویش بەشێک بووە لەو هۆشدارییە ترسنهێنەرە و دووفاقەئاساو چەتوونیەی دەسەڵات “6

ڕاستبێژی و ویژدانی دادپەروەرانەی مێژووناسێکی وەک ڕیتەر دەنگێکی بەرز و ڕاچڵەکانێکی ویژدانی و مێژوویی بوون بۆ گەلێکی وەکو ئەڵمان، کە دوو جەنگی جیهانی بەرپاکردبوو. ئەو پێیان دەڵێت هەڵەکانمان تەنیا بە ڕاستبێژی و ویژدانی مرۆڤپەروەرانە ڕاستدەکەینەوە. ئەگەر ڕەخنەگرانە لە ڕووداوەکان نەڕوانین، لەسەر هەڵەکانمان بەردەوام دەبین. دیارە گێرهارد ڕیتەر تەنیا مێژووناسێکی ئەڵمان نەبووە، کە لەسەر ئەم ڕووداوانەی نووسیبێت، زۆرێک لە نووسەران و فەیلەسوفان و مێژووناسانی تری ئەڵمانی بەچاوی ڕەخنەگرانە لەسەر ڕووداوەکانان نووسیوە.

نەک لایەنە فەرمییەکان، بەڵکوو زۆرینەی گەلی ئەڵمانیش دانی بەم تاوانەدا ناوە وداوای لێبوردنیان کردووە، کە ڕۆڵی مێژووناس و ڕۆشنبیرانی گەلێک نیشاندەدات. ئەوان ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان لەبەر چاودەنێن و هێما و هێڵە سەرەکییەکانی ئاشتیخوازانە بەیەکتر دەگەیەنن.

ئەگەر چاوێک بە مێژووی پەنجاساڵ لەوەپێشدا بخشێنین، جارێکی تر ڕوبەڕوی هەمان گرفت و کۆمپلێکسی مێژوویی دەبینەوە، پرسیار دەکەین ئایا مێژوو کێ دەینووسێتەوە، دەسەڵاتداران و کاربەدەستەکانیان، یان مێژووناسان و ڕۆشنبیر و ئەکادیمێکانیان؟ ئەمە گرفتەکەیە، کە زۆرێکی ڕووداوە مێژوییەکان بنەمای زانستی مێژوویی ئەوتۆیان نیە، کە مێژووناسانی سەردەم بیکەنە بنەمای پێداچونەوەکانیان و بیروڕای خۆیانی لەسەر بدەن. گەر بە کۆنکرێتی چاوێک بەم مێژووەدا بخشێنین، بە ڕوونی دەبینین، کە حکومەتە یەکلەدویەکەکانی دەوڵەتی تورکیا تاکو ئەم ساتەوەختەش بەردەوامن لەهەڵە مێژووییەکانیاندا و پەلاماری گەلانی ناوچەکە دەدەن. زۆرجار دەڵێن “مێژوو عیبرەتە”، ئایا گەلان سودیان لەم عیبرەتە وەر نەگرتووە، یان مێژوو دووبارەبوونەوەیەکی خەڕەکئاسایە و دەبێت دووبارە و چەندبارەی بکەینەوە؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 530 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 13-03-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 24-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 530 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,827
وێنە 106,204
پەرتوک PDF 19,178
فایلێن پەیوەندیدار 96,680
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.296 چرکە!