پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پێگەی شوێن لای هێنری لڤفرە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پێگەی شوێن لای هێنری لڤفرە
کورتەباس

پێگەی شوێن لای هێنری لڤفرە
کورتەباس

$پێگەی شوێن لای هێنری لڤفرە$
نووسینی: شیروان خان
پرسیارکردن لە شوێن، مێژووەکەی بۆ سەرەتاکانی هزری فەلسەفی و ماتماتیکیی یۆنانی دەگەڕێتەوە. یەکێکە لە پرسیارە هەرە گرینگەکانی ناو بەشە جیاوازەکانی هزری خۆراوایی، وەک فەلسەفە، فیزیا، ماتماتیک، جوگرافی، ئەندازیاری، هونەر و سۆسیۆلۆژیا. گرینگی پرسیاری شوێن بۆ لفڤرە لەوەدایە کە شتەکان ڕوو نادەن، ئەگەر شوێنیان نەبێت، چونکە شوێن پێداویستییەکە بۆ ڕوودانەکان، بەبێ شوێن ڕووداو درووست نابێت.
لەم نووسینەدا، هەوڵ دەدەم ئامادەکارییەک بۆ تیوری شوێن لای سۆسیۆلۆژی فڕەنسی هینری لڤفرە بکەم. گرینگی ئەم بابەتە بۆ من لەوەدایە، دەکرێت لەڕێی شیکارییەکانییەوە لەسەر شوێن لەناو زانستی سۆسیۆلۆژیەوە، لە دۆخی ئەو گۆرانکارییانەی بەسەر شار و ژیانی ڕۆژانەدا دێت لە کوردستان، زیاتر نزیک ببینەوە. بەڵام من لەم نووسینەدا هەوڵی خویندنەوەی دۆخی ئەو گۆرانکاریانە نادەم، بەڵکوو تەنیا هەوڵ دەدەم چەمکە سەرەکییەکانی تێۆری شوێن لای لڤفرە ڕوون بکەمەوە.
لەناو زانستی سۆسێۆلۆژیادا گرینگیەکی زۆر بە پێوەندیی شوێن و ستراکتۆری کۆمەڵگە دەدرێت، چونکە هەموو ئەو بابەتانەی کە سۆسێۆلۆژیا کاریان لەسەر دەکات، وەک ئۆرگانە کۆمەڵایەتییەکان، خێزان، پیشەسازی، ئایین و سۆسیۆلۆژیای سیاسی، پێوەندیەکی ڕاستەوەخۆیان لەگەڵ شۆیندا هەیە. بەڵام دەکرێت بەگشتی دوو پرسیار گرینگی ناو سۆسێۆلۆژیای شوێن ڕوون بکەینەوە. لەلایەک کە چۆن کۆمەڵگە ستراکتۆری شوێن بەرهەم دێنێت (کاریگەریی کۆمەڵگە لەسەر شوێن)، لەلایەکی تر چۆن ستراکتۆری شوێن وەک نموونەیەک دێت و کردار و ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان درووست دەکەن (کاریگەریی شوێن بەسەر کۆمەڵگەوە).
گەشەکردنی تێۆریی سوسێۆلۆژیای شوێن، دەکرێت لەناو پێوەندیی بەشەکانی فەلسەفە و زانستی فیزیادا ببینرێتەوە. لەگەڵ زانستی فیزیادا لەبەر ئەوەیە، لەدوای سەدەی 17 چەند دیدێک درووست بوون کە کاریگەریەکی زۆریان بەسەر سۆسیۆلۆژیای شوێنەوە درووست کرد، بەتایبەتی درووستبوونی “شوێنی ڕەها” لای نیوتن (1643 1727) و “شوێنی ڕێژەیی” لای ئاینشتاین (1879 1950)
$شوێنی ڕەها$
دیدی ڕێژەیی لای نیوتن ئەو شوێنە سرووشتییە (فیزیای) نەگۆڕەیە، کە بەدەر لە هەموو گۆڕانکارییەکانی تێدا درووست دەبن، بوونی هەیە. وەک کۆنتێنەرێک (حاویەیەک) وایە، شوێنێکی بەتاڵە و ئۆبژیکتەکان یان شتەکانی تێدا نیشتەجێن. شوێن بەردەوامبوونی هەیە ئەگەر هەموو ئۆبژێکتەکان یان جەستەکانی تێدا دەربهێنین (جەستە هیچ کاریگەری لەسەر شوێن نییە). لەم دیدەدا شوێن هەیە و جەستەکان تێدا هەڵسوکەوت دەکەن و دەرک بە شوێن دەکەن وەک دوالیزمێک لەنێوان جەستە و شوێندا. (دەکرێت ئەم دیدە لەگەڵ دیدی ئایینیشدا بۆ شوێن بەراورد بکریت). یان تەختی شانۆیەکە ژیانی ڕۆژانەی تێدا نمایش دەکرێت.
$شوێنی ڕێژەیی (رێلاتیڤ)$
هەر لەسەدەی حەڤدەوە ئەم دیدە لای لاپینز (1646 1716) درووست دەبێت. لاپنز چەمکی شوێنی گۆریی لە جیاتی دیدێک سەیری شوێن بکات لەدەرەوە شوێنی گۆڕی بۆ دیدێک بۆ ناوەوەی شوێن. شوێن نەک وەک ئۆبژیکتێکی سەربەخۆ لە دۆخێکی ڕەهادایە، بەڵکوو درککردنی شوێن پێوەندی بە ڕەهەندی (پێرسپیکتیفی) خاڵی وەستانی سوبژیکتەکانەوە هەیە. شوێن هەردەم لە پێوەندی لەگەڵ درککردنی جەستەدا لە گۆڕاندایە. لێرەوە شوێن هەردەم لە دۆخێکی ڕێژەییدا لە گەڵ جەستەدا خۆیدەبینێتەوە.
دوای لاپنیزە، کانت (1724- 1804) گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی بەسەر دیدی شوێندا دەهینێت. کانت ئەو دوو دیدەی پێش خۆی ڕەت دەکاتەوە، چونکە بۆ کانت درککردنی ئیمە بۆ شوێن لە ناو ئاگای مرۆڤەوە درووست دەبێت. کەواتە شوێن ئاگایی مرۆڤ لە پڕۆسەیەکی سوبژیکتیتیەوە لە ئەزموونەکانییەوە بەرهەمیدێنێت، شوێن وەک پێداویستیەک بۆ ڕێکخستنێک پڕۆسەی درککردن دێت و شوێن وەک ئۆبژێکتێکی سەربەخۆ بوونی نییە. لێرەدا بۆ یەکەم جار دیدێک درووست دەبێت کە پشت بە مانا ماتماتیکییەکە یان فیزیکیکەی شوێن نابەستێت. ئەم دیدەی کانت دەبێتە بنەمایەک بۆ تیۆری شوێنی ڕێژەیی لای ئاینشتاین، چونکە پێوەندی شوێن و کات نەگۆڕنین و پەیوەستە بە دۆخی جووڵەی کەسەکانەوە و، ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە دۆخێکی جیاوازدا دەگۆڕدرێت و ڕێژەییە.
$تێۆری شوێن لای هنری لیفڤرە$
نووسینەکانی لڤفرە لەسەر شوێن، یەکێکن لە شیکارییە گرینگەکانی تیۆریی سۆسێلۆژیای شوێن کە بە وردی پێوەندی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگە و گەشەکردنی تەکنەلۆژیا ڕوون دەکاتەوە و مەترسییەکانی کاریگەریی ئەم گەشەکردنە دەخاتە ڕوو. لە پەڕتووکی بەرهەمهێنانی شوێن لیفڤرە بنیادی خۆی لەسەر دەرئەنجامێکەوە دێنێت کە شوێن بەرهەمێکی کۆمەڵایەتییە، شوێن لەڕێی مامەڵەکردنی کۆمەڵگەوە درووست دەکرێت. ئەم دیدە بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر تیۆریی مارکسەوە بونیاد نراوە، کە شوێن نەک وەک سەرچاوەی ماتریاڵی یان هۆکارێک بۆ بەرهەم هێنان، بەڵکوو خۆی بەرهەمە. لێرەدا دەکرێت بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە مێژووی گەشەکردنی شار لای لڤفرە بە نموونە سەیربکرێت.
خاڵی سەرەکیی درووستبوونی ژیاری (ئوربان) بۆ لفڤرە لەوێوە دەست پێ دەکات لەسەرەتادا مرۆڤ لە گرووپە جیاوازەکاندا (ڕاوچی، ئەوانەی بەروبوومی سرووشتی کۆ دەکەنەوە، ماسیگر) لە شوێنێکدا بڕیاری پێکەوەژیان دەدەن، لەم شوێنەدا مرۆڤەکان دەست دەکەن بە کێڵان، سنووردابەشکردن و درووستکردنی خانوو، لێرەوە شوێن ستراکتوری فۆڕمە سرووشتییەکەی دەگۆڕدرێت و فۆڕمی لادێیەک وەردەگرێت. لە دواییدا ئەم شێوازی پێکەوەژیانە بەرەو درووستبوونی شارەکان گەشە دەکەن. ئەم گەشەکەردنە بەرەو ئەوە دەڕوات کە ستراکتوری شارەکان لە ڕێی درووستبوونی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن، دەستدەگرێت بەسەر لادێکاندا و دەسەڵاتی سیاسی درووست دەبێت یاخود (شاری سیاسی). لەڕێی دەسەڵاتدارانی شار و وەک پاشا، کەسە ئایینییەکان، سەربازییەکان، فەرمانبەرەکانی کە دۆکۆمێنتی باج و ڕێکخستنی کارگێری شار و دەورووبەری شار بە زەوییە کشتوکاڵییەکانیشەوە دەگرنە ئەستو.
شاری سیاسیی وەک سەنتەرێکی ئابووری، دینی و سیاسی، دەکەوێتە ململانێیەکەوە لەگەڵ شوێنەکانی تری دەورووبەری خۆی، چونکە جیاوازییەک دەکەوێتە نێوان کاری بازویی لادێکان و کاری هۆشیی شارەکان. شارەکان وەک سەنتەرێکی ڕۆشنبیریی و ستراتیجیی بەرانبەر هزری ئەفسانەیی لادێکان دەوەستێتەوە.
لە دوای سەدەی پازدەوە، شارەکان دەچنە قۆناغێکی تری گەشەکردنەوە، لە شاری سیاسییەوە بەرەو شاری بازرگانیی دەگۆڕدرێن. ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی لەسەر ستراکتوری شوێن و سیاسەتی شارەکانی هەبوو، بووە هوی ئەوەی کە لە شاری بازرگانی دا جیاوازی نێوان شار و لادێکان بەرەو نەمان بچن. گەشەکردنی بازرگانی شارەکان چیدی، پەیوەندیان بە دەورووبەری خۆیانەوە نامینێت (بە لادێکانەوە) چونکە هێزی کار لە شارەکاندا دەبنە بەرهەمهێنەری سەرەکیی بۆ بازاڕەکان. لێرەوە شارەکان دەبنە نێوەندێکی سەربەخۆی بازاڕ.
ئەم قۆناغە بەرەو درووستبوونی شاری پیشەسازی دەڕوات، کە لێرەوە شارە گەورەکان پێوەندی لەگەڵ یەکتر دەبەستن بۆ ئاڵوگۆڕی سەرمایە و هێزی کاری هەرزان. ئەم دیدە دەکرێت لە دیدی مارکسەوە سەرچاوەی گرتبێت بەتایبەتی لە کتیبی سەرمایەدا مارکس گرنگییەکی زۆری داوە بە چەمکی (بەهای بەکارهێنان) و (بەهای گۆڕینەوە). بەهای بەکارهێنان ئاماژە بەو کەرەستە (کاڵا) ماتریاڵییە دەکات کە بۆ پێداویستی بابەتییانە یان سوبژێکتیڤیانە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکار بهێندرێت. و بەهای گۆڕینەوە ئاماژە بە نرخی کەرەستە (کاڵا) دەکات کە خۆی لەگەڵ بازاردا گونجاندووە. بۆیە بۆ مارکس بەهای بەکارهێنان و بەهای گۆڕینەوە لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی پیشەسازیدا پەیوەندیان بەیەکەوە نامێنێت، چونکە بەهای بەکارهێنان دەبێتە بەرهەمهینانی هێزی کار و لێرەوە خودی کار دەبێتە بەهای ڕەها.
$بەرهەمهێنانی شوێن$
شوێن بۆ لفڤرە بەرهەمێکی کۆمەڵایەتییە، بەم دەرئەنجامە دژی ئەو دیدانە دەوەستیتەوە کە شوێن وەک بابەتێک (سەربەخۆ) خۆی بۆ خۆی بوونی هەیە، پێوەندی بە واقعەوە نییە. بەپێچەوانەوە بۆ لفڤرە شوێن بە واقییەتی کۆمەڵگاوە بەستراوە، چونکە شوێن خۆی وەک بابەتێکی سەربەخۆ ناکرێت سەرچاوەیەک بێت بۆ خیتابێکیی (ئەبستمۆلۆگی) زانستیی زانین، شوێن خۆی بوونی نییە بەڵکوو لەڕێی بەکارهێنانەوە درووست دەبێت، ئەوانەی کە بەکاری دەهێنن دەبنە هۆی درووستکردنی. شوێن و کات بابەتێکی ئەبستراکت نین و بوونێکی گەردونییان نییە، بەڵکوو لەناو تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا درووست دەبن. بۆیە شوێن و کات نەک بەتەنیا لە پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر، بەڵکوو گرنگییەکی مێژوویی کۆمەڵایەتییان هەیە و بەرهەمدەهێندرێت. بەبۆچونی لفڤرە یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی سەرمایەداری و گەشەکردنی ئەوەیە، کە دەتوانێت جوگرافیای ماتریاڵی گۆنجاو درووست بکات کە بەکار بهێندرێت. بەمانایەکی تر توانای بەرهەمهێنانی شوێنیان هەیە.
بۆ تێگەیشتن لە بەرهەمهینانی شوێن لای لەفڤرە پێوست دەکات دوو شیمانە ڕوون بکەینەوە.
یەکەم: ڕەهەندی (بەهەمهێنانی شوێن) کە شێوازی بەرهەمهێنانی شوێن ڕوون دەکاتەوە.
دووهەم: ئاستی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی کە پرسیار لە هۆکار و چۆنییەتی پڕۆسەی شوێنکردنەوەی شوێنە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگە دەکات.
$یەکەم: ڕەهەندی بەرهەمهێنانی شوێن$
بۆ ڕاڤەکردنی بەرهەمهێنانی شوێن، لفڤرە لەناو زانستی زمان و فیمینۆلۆژیاوە دەست بە شیکارییەکانی دەکات و هەوڵ دەدات چەمکی فیمینۆلۆژییەکان وەک داڕشتن، ژیاریی و درککردن بە جەستە ببەستێتەوە کە ئەزموون لە گەڵ ژینگەی دەوروبەری خۆیدا دەکات. دەکرێت ئەم دیدە فیمینۆلۆژیەی لفڤرە لە ژێر کاریگەری (مارلیپۆنتی، هایدێگەر، باشلاردا) ببینینەوە بەڵام بەشێوازێکی ڕەخنەگرانە، چونکە بۆ لفڤرە جیاوازی لەنێوان سوبژەکت و ئۆبژیەکدا (جەستە و شوێن) ناکرێت وەک لای فیمینۆلۆژەکان بەتەنیا شیکار لەسەر شوێن پێ بکریت. بۆیە ئەم لە زانستی زمانەوە زیاتر گەشە بە دیدە فێنۆمینۆلۆژییەکەی دەدات و شوێن لە سیاقێکی تردا دەخوێنێتەوە. لڤفرە شوێن لە ناو زانستی زمانەوە لە دوو سیاقی جیاوازرا دەبینیتەوە، جارێک وەک پێوەندی یەکسان، گشتی و نیتۆرکێکی بەریەککەوتن لە سەر بناغەی ماتەریاڵی شوێنی درووستکراو (شوێنی کۆنکرێتی) درووست دەبێت و جارێک وەک پێوەندی سوبیەکتڤی کە هەڵگری هیما و مانا و ئەزموونی بەها کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت (شوێنی ئەبستراکت). ئەم دوو لایەنە جەستە و مانای بەهای سیستەمەکان، دەکرێت ببێتە شیکاریەک بۆ بەرهەمهێنانی شوێن. ئەم دیدەی لفڤرە دەکریت وەک فێنۆمینۆلۆژیای ماتەریاڵستی سەیر بکرێت.
$لفڤرە ڕەهەندی بەرهەمهینانی شوێن دەکات بەسەر سێ بەشدا پۆلێن دەکات$
شوێنی ئەبستراک
conceived space representations of space پێشاندانی شوێن.
ئەو شوێنەیە کە کۆنسیپتی شوێنی تێدا نمایش دەکرێت، (پێشاندانی شوێن) لە زانینەوە سەرچاوەی گرتوە، وەک تیکەڵێکی نێوان تێگەیشتن و ئیدۆلۆگی. ئەم شوێنە دەکریت وەک شوێنک کە لە لایەن زاناکان، ئەندازیاران کە پلانی شاردادەنین، زانستە کۆمەڵایەتییەکان و هونەرمەندان بەرهەمدەهێنرین. ئەو شوێنەیە کە لەناویدا وێنای شوێن بەرهەمدێت و پڕۆسە کۆمەڵایەتییەکانی دێدا جێگیردەکریت، وەک دارشتنی بەها و ڕێسای ستراکتوری سیستەمەکان دێت. چۆن جاڵجاڵۆکەیەک هێلانەکەی خۆی درووستدەکات، ئاوا ئەو شوێنەش دەبێتە ستراکتورێک یان ڕیسایەک بۆ هەلسوکەوت و ژیان ڕۆژانەی کەسەکان، ئەم ڕێساو ستراکتورانە دۆخیکی لەیەکچوو (هۆمۆگێن) درووستدەکات چونکە کە بۆ هەموو کەسێک دەگۆنجیت و گشتیە. ئەمەدەکریت لە ناو کاریگەری تەکنەلۆژیاو پروسەی ئابووری پیشەسازیدا، بەراشکاوی ببینریت کە چۆن ستراکتوری شار ژیانی کۆمەڵایەتی فۆرماندووە.
شوێنی کۆنکرێت
spatial practice، perceived space شوێنی پراکتیکی
ئەو شوێنەیە کە درکی پێدەکەین و مامەڵەی ژیانی ڕۆژانەی تیدا بەسەردەبەین و تێدا دەژین (بەکاری دەهێنین)، وەک خانوو، شار، ژینەگەی دەوروبەرمان، لێرەوە فۆڕمی پەیوەندیی و هاتوچۆ دەستنیشان دەکرێت. شوێنی کۆنکرێت دەکرێت وەک ڕەهەندێکی بەرهەمهێنان و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی شوێن سەیر بکرێت، وەک ستراکتوری شوێنی پراکتیکی کۆمەڵایەتی.
شوێنی کۆنکرێتی وەک پڕۆسەی درککردنی سوبیەکتیڤی دەردەکەوێت؛ لە هەمانکاتدا وەک دۆخێکی کۆلەکتیڤی بۆ ڕۆتینی سیستەمی پراکتیکیە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت ببینرێت. شوێنی کۆنکریت هەردەم لەپەیوەندیدا لەگەڵ شوێنی ئەبستراکتدا دەردەکەویت، چونکە لەڕێی شوێنی ئەبستراکتەوە دادەڕێژرێت.
شوێنی ژینراو
lived space، representational space شوێنی پێشاندراو
ئەو شوێنەیە کە وەک ڕەهەندی سیمبۆلی بەرهەمهینانی شوێن دەردەکەوێت. ئەو کەسانەی لەگەڵی دەژین لەڕێی تێڕامان و ژیان لەناو ئەو وێنە و سمبۆلانە کە لە شوێندا هەن درووست دەبێت و مانا دەبەخشێت بۆ کەسەکان. شوێنی گوزارشکردنە نەک شوێنی بیرکردنەوە. ئەم شوێنە دەکرێت وەک دیسکورسی شوێن ببینریت، (نەک دیسکۆرس لەسەر شوێن). ئەگەرچی ئەم شوێنانە کاریگەریی هونەرمەندان، نووسەران فەیلەسوفەکانیان لەسەرە، بەڵام بۆ لفڤرە ئەوە ژیانی ڕۆژانەیە کە لە لەناو ئەم شوێنانەدا فۆڕم وەردەگرێت، ئەم شوێنانە سەرچاوەیەکی میژووییان هەیە، چ مێژووی کۆمەڵگە چ مێژووی تاکەکانی کۆمەڵگە. بۆ لفڤرە ئەم شوێنە لەگەڵداژیانە و جیاوازی هەیە لەگەڵ نوێنەرایەتیکردنی شوێن (شوێنی ئەبستراکت) کە ڕاستەوخۆ شوێن نیشان دەدەن. بەڵکوو شوێنی نمایشکردنی ترادیسون، ئەزموون، خەو، ئەندێشەکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکانە.
$دووهەم: ئاستی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی$
ئاستی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییەکان یان کەتوارە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگایەکی میتۆدییە کە لفڤرە بۆ جیاکردنەوەی شوێنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەبەر و لەسەر سێ ئاست شییان دەکاتەوە. (ئاستی گڵۆباڵ، ئاستی ناوەندی، ئاستی تایبەت) ئامانجی ئەم جیاکردنەوەیە ئەوەیە کە کێ، چی و لە کوێ، سەرچاوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی شوێن دیاریدەکەن؟ ئەم مۆدێلە دەکرێت ئەو پەیوەندیە دیالێکتیکییە دەستنیشان بکات لەنێوان ئاستی گڵۆباڵ (دوور) و ئاستی تایبەت (نزیک) کەلەم نیوەندەدا ستراکتوری ئاستی ناوەند درووست دەبێت.
$ئاستی گلۆباڵ (دوور)$
ئەم ئاستە لەفڤرە بە ئاستی دەسەڵات و خواستێک بۆ نوینەرایەتیکردن پەسنی دەکات. ئەم ئاستە لەناو دامودەزگا دەوڵەتییەکاندا لە شێوەی یاسا و ستراتیجی دەسەڵات و بەها ئایدۆلۆژیەکان لە شوێندا جێگیر دەکرێت. ئەم ڕێکخستنە کە لفڤرە بە بەرزترین ئاستی ڕێکخستنی گشتی واقعییە کۆمەڵایەتییەکان دەبینێت. لە هەمان کاتدا وەک ڕێکخستنێکی ئەبستراکت و گشتی دەردەکەون، وەک زانین و یاسا کۆمەڵایەتییەکان کە لەلایەن دامودەزگا دەوڵەتیەکان، ئایینییەکان، ئابوورییەکانەوە درووست دەکرێن و کاریگەرییان بەسەر دابەشکردنی سەرچاوەی سرووشتی و بەها کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە لە شوێندا. هەروەها کاریگەری لەسەر وێناکردنی شوێن و ڕێکخستنی لە یەک کاتدا، لە ڕێی دابەشکردنی شوێن و درووستکردنی بینای حکوومی، پیشەسازی، پرۆژەی نیشتەجێبوون، ڕێگەوبان و جیاکردنەوەی سنووری ناوچەکان، کە لێرەوە ئاستی گڵۆباڵ کاریگەری لەسەر ئاستی تایبەت درووست دەکات.
$ئاستی تایبەت (نزیک)$
ئەم ئاستە بۆ لفڤرە ئاستی نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، پێوەندی نێوان مرۆڤەکان و ئەزموونی نەستی ڕاستەوخۆی تاکەکانە لەگەڵ واقیعدا. ئەم شوێنە بۆ لەفڤرە لە ژیانی ناو ماڵ تا ژیانی ڕۆژانەی ناو شارەکان دەگرێتەوە. ئەگەر ئاستی گڵۆباڵ وەک دەستبەسەراگرتنێکی باڵادەستی ئیدۆلۆژی و ستراتیژی بێت بۆ شوێن، (ڕێکخستنێکی مایکرۆکۆمەڵایەتی یان گشتی) ئەوا ئاستی تایبەت شوێنی مۆتیڤەیشن و ئەگەرەکانە، وەک (ڕێکخستێکی مایکرۆکۆمەڵایەتی) ڕێکخستنی گرووپە بچووکەکانی کۆمەڵگە خیزان، برادەر، دراوسێ. بۆ لفڤرە ڕێکخستنی تایبەت لەسەر سیستەمێک یان بەسراتیژییەک لەسەرەوەی خۆی ڕێک نەخراوە، بەڵکوو ئەم ئاستە وەک سەرچاوە و سەرەتای درووستبوونی ڕێکخستنەکانی مرۆڤایەتی دێن، لە هەمان کاتدا وەک سەرچاوەی بەرهەمهێنانی شوێنیش. و ئەم ئاستە نزیکترین ئاستی مەرۆڤەکانە لەگەڵ شوێندا.
$(ئوربان ژیار) ئاستی ناوەندی$
ئام ئاستە بۆ لفڤرە وەک فۆڕمی ستراکتوری وەزیفی دەردەکەوێت، ئەو شوێنەیە لە بەرکەوتنی نێوان ئاستی گڵۆباڵ و ئاستی تایبەتدا درووست دەبێت. لەنێوان ستراتیژی دەرەوە و خواستەکانی ناوەوەی گرووپەکان. ئەم بەریەککەوتنە دەبێتە جیاکردنەوەی تایبەتمەندێتی سنووری گرووپەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئاستی گڵۆباڵ لەرێی وەرگرتن و ڕەتکردنەوە، لەم مامەڵەیەدا شوێنە مێژوییە تایبەتییەکان درووست دەبن. ئەم ئاستە خۆی شوێنێکی نییە بەڵکوو وەک ستراکتۆرێک (ماترێکس) بۆ پڕۆسەی مامەڵەکردن دێت، لەو بەریەککەوتنەدا درووست دەبێت، بۆ لفڤرە وەک ئاستی ژیاری دەردەکەوێت. ئەم ئاستە وەک پێوەندی درووستکەرێک لەنێوان دەسەڵات، زانین و ئیدۆلۆژیەکانی کە لە ئاستی گڵۆباڵدا بەرهەمدێت و نەریتی ڕۆژانەی کەسەکان دەردەکەوێت. ئەم ئاستە ئەو پەیوەندییە درووست دەکات لەنێوان دەوڵەت، دەسەڵاتی گڵۆباڵ و زانین. بەمانایەکی تر لەنێوان ئایدۆلۆژیاکان و نەریتەکان. ئەمە لەهەموو شوێنێک درووست دەبێت کە گڵۆباڵ حوکمی لۆکاڵەکان بکات. ئەم ئاستە وەک یارییەکی بێکۆتایی لەنێوان هێرشکردن و بەرگریکردن دەمینیتەوە. چونکە ئیدۆلۆژی و بەهاکان (پێشاندانی شوێن) ستراکتوری ماتریالی و کۆمەڵایەتی درووست دەکەن کە لە ڕێیەوە ئەزموون دەکرێت و دووبارە بەرهەم دەهێنرێنەوە (شوێنی پراکتیکی ڕۆژانە).
شوێنی ژینراو دەکرێت وەک ڕەهەندێکی سمبۆلی ئاستی گڵۆباڵ و ئاستی تایبەت دەرکەوێت، کە لەناو ڕووداوە مێژووییە تایبەتییەکاندا درووست دەبن. بۆنموونە بەرهامهێنانی بینا حکومییەکان، مۆنەمێنتە نەتەوەییەکان، یەکچەشنی، کاری هونەری یان ئەو شوێنانەی کە لە ڕێی ڕووداوێکی مێژوییەوە بووەتە جێگەی کۆبوونەوەی گرووپێکی کۆمەڵایەتی.
ئەم ئاستە بۆ لفڤرە جگە لەوەی وەک بەستەری ڕێکخەری مێژوویی واقعییە کۆمەڵایەتییەکانە، لە هەمان کاتدا وەک ئاستێکی سەنترالستی دەسەڵاتخواز دەردەکەوێت. چونکە ئەم ئاستە ستراکتوری تایبەتی درووست دەکات کە وەک دەرئەنجامی مێژووییە کۆمەڵایەتییەکان دەربکەون. وەک شوێنە کلتووری، سیاسی، ئابووری و ئایینییەکان لێرەوە پلان بۆ هەموو سەرچاوە مادی و مەعنەوییەکانی کۆمەڵگە دادەڕژێرێت، و کاریگەریی لەسەر ئاستی تایبەتی درووست دەکات و فۆڕمەکەی دەگۆڕێت.
$سەنترال (مەرکەزیەت)$
لە مۆدێلی سێ ئاستی ڕێکخستنی واقعی کۆمەڵگەدا، لفڤرە چەمکی سەنترالیتی بەرهەم دەهێنیت. ئاستی ناوەند بۆ لفڤرە ئەو شوێنەیە کە بۆ بەیەکەوە گرێدانی شتەکان و مرۆڤەکان و دۆخەکان وەک شوێنی کۆکردنەوەی ناوەرۆکی: پیشەسازی، کاڵا، تەکنەلۆژیا، شێوازی ژیان، دامەزراوەکان و بەهاکان دەردەکەوێت. بۆ لفڤرە ساتی کۆکردنەوەکە خۆی فۆڕمێکی تایبەتی نییە، بەڵکوو وەک ستراکتورێک (ئۆردەر) دێتە ئاراوە، کە لەسەر داخوازی لایەنە ماتریاڵییەکەی (جێکردنەوەی کاڵاکان لە شوێندا) و لایەنە کۆمەڵایەتییەکەی (پێکەوە گونجان، سنووردارکردن، دەستبەسەرداگرتن)، لێرەوە ئەم ئاستە کاریگەری دەبێتە لە سەر درووستکردنی فۆڕمی تایبەتی، وەک فینومینێکی سەنترالی دێتە ئاراوە.
ئەرکی سەنترالیتی، پەیوەندی درووستکردنە لەنێوان ئاستی گڵۆباڵ و ئاستی تایبەت، وەک ستراکتورێک بۆ بەرهەمهێنانی شوێنی کۆمەڵایەتی. بۆ لفڤرە سەنترالیتی مانای کەڵەکەبوونە، کۆکردنەوەی ماتریال و مامەڵەی کەسەکان. سەنترالیتی لەدۆخیکی وەستاودا نییە، بەڵکوو گەڕۆکە؛ بۆنموونە کاریگەریی ئەم دوو بەشە لەسەر یەکتر دەکرێت لە درووستکردنی شاردا ببینرێت، لەلایەک چۆن ئیدۆلۆژی، ستراتیژی، دیدی دینی وکۆمەڵایەتی گاریگەری لەسەر ڕێکخستنی ماتریالی شارەوە هەیە، لە درووستکردنی بیناسازی و ژێرخان و ڕێگەوبان. لە هەمان کاتدا ناماتریاڵییەکەی کاریگەریی بەسەر هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، وەک کاریگەری تەکنەلۆژیا و بەرهەمە پیشەسازییەکان لەسەر ستراکتوری ژیانی کۆمەڵایەتی. گۆڕانکاری سەنترالیتی هەمیشە پێوەندی بە دەسەڵاتەوە هەیە، بۆیە بۆ لفڤرە پرسیار ئیستای سەنترالیتی لەکوێدایە لە کاتێکدا ئیستا تەکنەلۆژیا کاریگەریی بەسەر هەموو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە. لفڤرە بیناسازیی وەک نموونەیەک سەیر دەکات کە وەک مامەڵەکردنێکی ئەم پڕۆسەیە دێتە ئاراوە. وەک دەرئەنجامی بەریەککەوتنی بەها ئایدۆلۆژیەکان و ستراتیژیە کۆمەڵایەتییەکان کە لەشوێندا جێگیر دەبن. لە هەمانکاتدا وەک ئاوێنەیەک، ئامڕازی ستراتیژی دەسەڵات و یۆتۆپی کە ڕۆژانەی کەسەکان بەرهەم دێنێت. [1]
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 26-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 336 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,478
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!