הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,687
תמונות 106,320
ספרים 19,217
קבצים הקשורים 96,803
Video 1,358
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
دەربارەی قوربانیکردن
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەربارەی قوربانیکردن
מאמרים

دەربارەی قوربانیکردن
מאמרים

$دەربارەی قوربانیکردن$
نووسینی: ڕامیار محەمەد
لێکدانەوەیەکی ئەنسرۆپۆلۆجی، مێژوویی، سایکۆلۆژییانە.
جا کاتێک عیسا گوێی لێبوو، فەرمووی:
(لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکوو نەخۆش.)
بڕۆن و واتای ئەمە فێربن (من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی)
پەیمانی نوێ – مەتا 9: 10-14
زۆر شت هەن دەربارەی قوربانی دەکرێت بگوترێن و نەگوتراون. ئێمە قوربانیمان وەکو نەریتێکی ئایینیی وەرگرتووە، وەکو ڕێوڕەسمێک. بەڵام ئایا ڕەهەندە قوڵەکەی قوربانی چییە؟ ئایا ڕوانگە مێژووییەکەی چییە؟
ڕاستییەکەی قسەکردن لەسەر قوربانی کارێکی هەروا ئاسان نییە بۆ منیش، پێویستم بە کۆمەڵێک سەرچاوە هەبوو وەریان بگرم و بیانخوێنمەوە و بزانم چیان تێدایە دەربارەی قوربانی.
قوربانیکردن مێژوویەکی دێرینی هەیە، هەر لەسەر تاشەبەردە گەورەکانەوە بە تابلۆ، هەتا بە نووسراویش بۆمان بەجێ ماوە، کە قوربانی هەبووە و لە سەرەتادا قوربانی مرۆڤیش هەبووە لەبری ئاژەڵ. لە یۆنان قوربانیکردن بۆ خوداوەندان کارێکی باو و ڕێکارێکی ئایینی بووە. تیایدا مرۆڤەکانیان سەردەبڕی و پێست و ئێسکەکانیان دادەماڵی و دەیان سووتاندن لەبەردەم پەرستگای خوداوەندەکانیان. چەندەها بۆنەی جیاجیا و جۆراوجۆریان هەبوو، کە تیایدا قوربانییان دەکرد بۆ خوداوەندانیان، لە پاشاندا ئەم قوربانییە بووە ئاژەڵ و ئاژەڵیان دەکردە قوربانی بۆ خوداکانیان.
قوربانی بە پێناسەی “جیۆرج باتای” بریتییە لە: کرداری هەڵپەساردنی تابووی کوشتن، وەک چۆن جەنگ هەمان ئەرکی هەیە؛ واتا جەنگیش بریتییە لە کرداری هەڵپەساردنی تابووی کوشتن. لە هەموو ئایینەکاندا بەشێوەیەکی گشتی، کوشتن قەدەغەیە. لانی کەم لە دینە ئیبراهیمییەکاندا کوشتن قەدەغەیە. بەڵام هاتوون حاڵەتی تایبەتییان بۆ داناوە، واتە: ڕاستە کوشتن قەدەغەیە، بەڵام لە حاڵەتی جەنگ کارێکی ئاساییە. هەربۆیە لە جەنگدا مرۆڤ بە ئارەزووی خۆی دەکوژێت، خوێن دەڕژێنێت، سەر لێ دەکاتەوە و قاچ دەپەڕێنێت…هتد. واتە لە باروودۆخی جەنگدا مرۆڤ هەلی بەزاندنی تابووی کوشتنی هەیە، هەموو مرۆڤێک بکوژێک لەناویدا هەیە.
لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی شارستانیەتدا، هەندێک حاڵەت و دیاردە بوونیان نەماوە، لەوانە: مرۆڤخۆریی، بەڵام کوشتن هەر هەبووە و هەر دەشمێنێت. دەکرێ ئاماژە بەوەش بدەین، کە هاوسەرگیریش، هەڵپەساردنی تابووی سێکسە. چونکە ئەوان (ئایینەکان، دابونەریت) فەرمانیان کردووە، سێکس مەکەن مەگەر لە هاوسەرگیریدا بێت. هەربۆیە بەتابووکردنی کوشتن وای کردووە مرۆڤ حەزی لە کوشتن بێت، هەروەک چۆن بەتابووکردنی سێکس وای کردووە مرۆڤ حەزی لە سێکس بێت.
شتێکی سەیر لە ئارادایە لێرەدا: لە سەردەمی مرۆڤایەتیی سەرەتاییدا کوشتنی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤ خۆیەوە، وا دەردەکەوێت لە ئارادا نەبووبێ. مرۆڤی سەرەتایی، خۆی بە جیاواز نەزانیوە لەگەڵ ئاژەڵاندا، تابووی کوشتن لە دوای ڕاوەوە هاتۆتە ئاراوە. واتە کوشتنی ئاژەڵ بۆ مرۆڤی ئەو دەمە، جۆرێک بووە لە تابوو. مرۆڤایەتی کە دەستی کردووە بە ڕاوکردن، ئینجا کوشتن بووەتە تابوو.
ئەم دەسپێکە گرنگ بوو، بۆ ئەوەی لە تابووی کوشتن تێبگەین. دوا بەدوای ئەمە دەچمە سەر کۆنسێپتی (قوربانی – sacrifice) خۆی.
قوربانی – sacrifice: ئاکتی سەربڕین، کوشتنی مرۆڤێک یان ئاژەڵێکە، بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودا. یاخود زۆر بە کورتی (قوربانی ئۆفەرێکی ئایینییە، تیایدا کەسێک، ئاژەڵێک سەردەبڕدرێت، بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوداوەند).
ئەمە پێناسە گشتییەکەی، یاخود زۆر سادەکەی قوربانییە. ئێمە بەبێ بیرکردنەوەی قوڵ لە کۆنسێپتی قوربانی، کاتێک وشەکە بەر گوێمان دەکەوێت ڕاستەوخۆ وێنەی ئاژەڵێک دێتە خەیاڵمان، کە بینیومانە سەردەبڕدرێت لە بۆنەیەکی ئایینیدا و مەبەستیش لێی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودایە. لە کۆمەڵگای سەرەتاییدا وەک باسم کرد، کوشتن شکاندنی یاسا بووە، شکاندنی تابوو بووە، بەڵام ئاژەڵان هەرگیز دەستبەرداری ئەمە نەبوون. ئاژەڵان تابوویان نییە، بۆیە دەستبەرداری توندوتیژی و کوشتن نەبوون. ئەم بوونەرەوە پیرۆزە -بەلای مرۆڤەوە- پێویستی کردووە لەوە تێبگات کە یاسا دەشکێنێت بە بەردەوامی، بۆیە دەبوو ئەویش بکوژرێت لەو دۆخەدا، تا لەوە تێبگات یاسای شکاندووە، تا ئەمانیش ڕاپێچی یاسا بکەن. قوربانییەکە خۆی لەخۆیدا پیرۆز بووە، چونکە ئاژەڵ بووە، ئەم پیرۆزییەش گوزارشت بووە لە نەفرەتی توندوتیژی، چونکە ئاژەڵان هەرگیز ناوەستن لە نەکردنی توندوتیژی چونکە ئەوە مانای بوونی ئەوانە، هەناسەی ژیانی ئەوانە.
لە حاڵەتی مەرگدا توندوتیژی دەگاتە لوتکە! لێرەدا ئاژەڵان کراون بە قوربانی بۆ ئەوەی لەو جیهانە وەڕسکەر و ناخۆشەی مرۆڤەکان دەرچن و بچنە پلەیەکی یەزدانییەوە. واتە لەو جیهانەی مرۆڤ داببڕێن، ئەمان (ئاژەڵان)، کە هاتوون یاسا دەشکێنن، پێویستە وەکو خوداوەند سەیر بکرێن، هەر بۆیە پێویستیشە بچنە قۆناغێکی دیکەوە و لە ژیانی سەر زەمینی و ماتریاڵی دەرچن.
شتێک هەیە لە مەرگی قوربانییەکەدا، کە پێی دەگوترێت (پیرۆزی). قوربانییەکە دەمرێت و قوربانیکەرانیش بەشداری دەکەن بەو شتەی کە مەرگی قوربانییەکە ئاشکرای دەکات، ئەو شتەش زانایانی مێژووی ئایینەکان بە (پیرۆزی) ناوی دەبەن. هەربۆیە، بەلای ئەوانەوەی کە وەک ڕێکارێکی ئایینی تەماشای پڕۆسەی قوربانی دەکەن، پیرۆزی: بریتییە لە دەرخستنی بەردەوامیی، لە ڕێگەی مەرگی بوونەوەرێکی (فانی)یەوە (نابەردەوامەوە). مەرگێکی توندوتیژانە فانیبوونی ئەم بوونەوەرە دەپچڕێنێت.
لێرەدا شتێک ئاشکرا دەبێت، کە بە تەنیا لەلای تەماشەکەرانی پڕۆسەی قوربانی هەیە؛ ئەو بێدەنگییەی پاش پڕۆسەی قوربانی دێتە ئاراوە، دەرخەری بەردەوامیی هەموو بوونە، کە قوربانییەکە لە دوای ئەوەوە بەشێکە لێی. تەنیا ئەم جۆرە لە کوشتن، ئەم کوشتنەی کە بە هەلومەرجێکی ئایینی و ڕێکارێکی نەریتی ئایینی ڕوودەدات توانای دەرخستنی ئەم بەردەوامیی بوونەی هەیە. دەرئەنجام دەگەینە ئەوەی کە، قوربانیی سەرەتایی، هاوشێوەیە و یەک دێتەوە لەگەڵ قوربانیکردنی هاوچەرخ، چونکە هەمان پڕۆسەیە، بە هەمان کۆنسێپت و بە هەمان ڕێکار و بە هەمان سایکۆلۆژییەوە. واتە ئەوەی باسم کرد، بۆ قوربانی هاوچەرخیش دروستە.
کۆنسێپت و تیۆری (قوربانی) وەکو ستراکچەر، بەم دواییانە لەلایەن “ژان لۆک نانسی”یەوە پەرەی پێدراوە. ئەمەی باسی دەکەم، قوربانییە وەکو ستراکچەر؛ واتە پێکهاتەی کۆنسێپت و تیۆری قوربانی. کەوایە ئەگەر کۆنسێپتی قوربانی ستراکچەر بێت، ئەوا قوربانی ستراکچەری بیرکردنەوەی ئێمە دادەڕێژێت دەربارەی بوون لە ئاستی تاکەکەس و لە ئاستی کۆمەڵیشدا. لەلایەک ئەمە مانای ئەوەیە، کە جەستەی (کۆمەڵ) بە شێوەی (هەموو – whole) دروستبووە، بە تێکشاندن یاخود لەبیربردنەوەی بەشێکی دیاریکراو لەم جەستەیە، کە قوربانی پێدراوە بۆ باشە و خزمەتی (هەموو – whole). لە سەرێکی دیکەوە مانای ئەوە دەدات کە جەستەی تاک و کۆمەڵیش، زیاتر دەبێت بە (خۆی) لە ڕێگەی پڕۆسەی قوربانییەوە، کە بەهۆیەوە بەشێک یان لایەنێکی تیایدا لەناو دەچێت لە (جوڵەیەک – movement)ی بەرزتر یاخود ڕاستتردا.
قوربانی فاکتی ماتریاڵی مردن وەلا دەنێت -لە زۆربەی حاڵەتەکاندا- بۆ ئەوەی ئەم مردنە مانایەک ببەخشێت، بۆ ئەوەی شتێکی لە دەستچوو بۆ ئەم مردنە بگێڕێتەوە. لەم سۆنگەوە، قوربانی کردەیەکی ئابوورییە، کە هەوڵدەدات بچێتە قاڵبی چەمکی گۆڕینەوەی شتێک، کە بەرەنگاری ئەم جۆرە لە گۆڕینەوە بکات. مردن، کە مانای هیچ نادات و هیچ ناگەیەنێت، کردەیەکە قابیلی گۆڕینەوە نییە، بەڵام قوربانی ئایدیاڵانە ئیش دەکات لەسەر مردن، ئەو فاکتە دەخاتە ئەو لاوە، کە مردن پڕۆسەیەکی ماتریاڵییە. واتە لە بەرانبەر مردندا، شتێکی دیکەت پێدەبەخشێت. لە بەرانبەر مردندا، قوربانی (بوونی مرۆڤ دەکاتە بوونێکی بەردەوام لە نابەردەوامیی -(فانی)-یەوە).
قوربانیدان پەیوەندی نێوان خواردنی گۆشت و حەقیقەتی ژیان، کە خۆی لە مردندا دەرخستووە، گرێ دەدات. مردن حەقیقەتی ژیانە، تاکە حەقیقەتێکیشە کە هەبێ لە ژیاندا. ئەو گۆشتەی کە ئێمەش دەیخۆین، لە دوای پڕۆسەی قوربانییەوە، نەک هەر لە پڕۆسەی قوربانیدا، بەڵکوو هەر گۆشتێکی دیکە، کە دەیخۆین، خاڵی بۆتەوە لە ژیان. خاڵییە لەو ژیانەی کە پێشتر لەناو ئەم گۆشتەدا خۆی شاردۆتەوە. ئێمە ئەوە دەزانین کە پێش ئەوەی ئەم گۆشتە داماڵرێت و بەمجۆرە ئامادە بێت بۆ خواردن، ژیانی تێدابووە. بەڵام بەهۆی پڕۆسەیەکەوە کە مردنە، ئەم ژیانە لەم گۆشتە دابڕاوە، بەهۆی حەقیقەتێکەوە، ئەم گۆشتە لەو ژیانە ئۆرگانییە داماڵدراوە. قوربانیدان هارمۆنییەک لەنێوان ژیان و مەرگدا دروست دەکات. قوربانیدان ژیان و مەرگ بە یەکتری دەبەخشێت، ئەو ژیان دەبەخشێتە مەرگ و قورسایی مەرگیش دەبەخشێتە ژیان. ئێمە کە دەژین، دەزانین دەمرین و ناکۆتا نین، بوونێکی نا بەردەواممان هەیە، ئەوە حەقیقەتێکە کە مردن بەخشیویەتییە ژیانی ئێمە، بەڵام قوربانی دێت و ژیان دەکات بە بەری مەرگدا، لە پڕۆسە و ڕێوڕەسمێکی ئایینیی یان هەر پڕۆسە و ڕێورەسمێکی دیکەی مرۆیی. وا دەکات ئەو مردنە ببێتە ڕووداو، ببێتە دیاردەیەک کە لە بیر و هۆشی ئەم بوونەوەرە نابەردەوام (فانی)یەدا بمێنێتەوە.
لەمڕۆدا، بۆ کۆمەڵگای خۆراوایی، قوربانیدان لە دەرەوەی ئەزموونی ئەوانە، بەڵام شتێکی دیکە لەجێی ئەوە کار دەکات، ئەویش (خەیاڵ – imagination)ە. شتێک هەیە کە هێشتاکە دەتوانرێت پەردەی لەسەر لا ببرێت لە قوربانیدا، تەنانەت بەبێ دەلالەتە ئایینییەکەشی، ئەویش هێڵنجدانە، بەڵام دەبێ وەها لە قوربانی بڕوانرێت کە شتێکە لە دەرەوەی هێڵنج. پەرجوو ئێستا لە پڕۆسەی قوربانیدا بوونی نەماوە، ڕەنگە بوونی مابێت بەجۆرێک لە جۆرەکان، بەڵام مادام پەرجوو بوونی نەماوە بەشێوە گشتییەکەی، لە مێشکی تاکی قوربانیکەردا، پەیڕەوکردنی ڕێکارە جۆراو جۆرەکانی قوربانیدان، ڕەنگە دووبارە ببێتەوە هۆی هێڵنجدان.
بەپێی ئەوەی “جیۆرج باتای” باسی دەکات، پەیوەندییەکی جدی هەیە لەنیوان کردەی سێکس و کردەی قوربانیکردن، کردەی سێکس وەک کردەیەکی میکانیکی نا، بەڵکوو وەک کردەیەکی ئیرۆتیکی! ئەوەی لە هەردوو کردەکەدا دەردەکەوێت گۆشتە، لە قوربانیدا گۆشتی ئاژەڵ دادەماڵرێت، جگە لەوە، ئەو ژیانە ڕێکخراوەییەی ئاژەڵ گرژ دەکات و ئەو نەزمە توندە ئۆرگانییە تێک دەشکێنێت. بە هەمان شێوە لە ئیرۆتیکیشدا، ئەندامە زێدەڕەوەکان -مەبەستمان ئەندامە سێکشواڵییەکانە- سەربەست دەکات، کە ئەوانیش چالاکییەکانیان کوێرانەیە و دەچنە ئەودیوی ویستی عاشقەکانەوە. بە هەمان شێوە لە ئیرۆتیکدا، گۆشت دەستبەکارە، تیایدا ئەو نەزمە توندەی کە بەسەریانەوەیە دادەماڵدرێت. لە تابوو دەردەچن، ئەو تابووە گەردوونییە تێدەپەڕێنن کە دەبێت ئەو بەشانەی لەشی داپۆشراوبن.
ئەوەی ئەم ئەندامانە دەوروژێنێت، توندوتیژییەکە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ژیریەوەیە، توندوتیژییەک، کە بەرەو خاڵیبوونەوەی دەبات. لەناکاوێکدا خاڵی دەبنەوە و گەردەلوولەکە ئارام دەبێتەوە، بەڵام لە نەبوونی کۆنترۆڵی ژیریدا، گۆشت هەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت. کە دەڵێین لە نەبوونی کۆنترۆڵی ژیریدا، مەبەستمان لە نەبوونی ئەو ئاگامەندییەی مرۆڤە کە تیایدا ڕێگری لێ دەکات و تابووەکانی وەبیر دەخاتەوە.
“ڤیتگنشتاین” پێی وایە، ئەم ڕێکارە ئایینییانەی کە دەکرێن، بە نموونە قوربانیدان؛ جگە لەو کەسەی قوربانییەکە دەکات، بینەر لێرەدا بەشی زۆری کردەکە پێکدەهێنێت. بە بڕوای ئەو بینەر بۆیە تەماشای کردەیەکی لەم جۆرە دەکات، چونکە هەموو مرۆڤێک، لایەنێکی “پیس و قوڵ”ی لە خۆیدا حەشارداوە. تەنیا بە سەیرکردنی کردەیەکی ئاوا دەتوانێت بەشێک لە غەریزەی کوشتن و سەربڕین و تاوانکاری تێر بکات. بێگومان ئەمە بۆ قوربانیکردنی مرۆیی ڕاستە و بۆ قوربانیکردنی ئاژەڵیش ڕاستە. بۆ ئەو، لایەنە مێژوویی و ئۆریجنی پڕۆسەکە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ “سرووشتی ناوەکی – inner nature). ئەویش بریتییە لە “ئازاردانی قوربانییەکە”. ئەمیش شتێکە مرۆڤ خۆی خستوێتییە پاڵ پڕۆسەکە، دەنا خۆی لە خۆیدا بابەتەکە بریتییە لە “چێژ وەرگرتن لە ئازاردانی قوربانییەکە” کە پێی دەڵێین “سرووشتی دەرەکی – external nature ” ئەویش ئەوەیە کە لەلایەن بینەرانی پڕۆسەکەوە بەدی دێت.
لە ڕوانگەی “فرەیزەر”ەوە، یەکەمین و گرنگترین هەنگاو کە مرۆڤ بتوانێت بیبڕێت و توانیبێتی بیبڕێ، ئەوەیە، کە لە برواهێنان بە جادووەوە چوو بەرەو بڕواهێنان بە ئایین. ئەو پێی وایە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی مرۆڤ سێ قۆناغی هەیە:
1- بڕوابوون بە جادوو: کە بڕوادار لێرەدا پێی وایە کردەوەکانی مرۆڤ ئاسایی کاریگەری هەیە بەسەر دنیای سرووشتییەوە.
2- بڕوابوون بە ئایین: کە بڕوادار لێرەدا بروای وایە هێزی سەروسرووشتی کاریگەری هەیە بەسەر دنیای سرووشتییەوە.
3- بڕوابوون بە زانست: کە بڕوادار لێرەدا بڕوای بە سیستمێکی ئەقڵانی هەیە کە پشتگیری لە دنیای سرووشتی دەکات، کە بەهۆکاری مرۆیی دەکرێ زیاتر کەشف بکرێت و لەسەری بزاندرێت.
بە بڕوای من کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیی هێشتا قۆناغی سێیەمی نەبڕیوە، نەبووە بە کۆمەڵگایەکی ئەقڵانی، زانستی. ئەوەی دەربارەی قوربانیی باسم کرد لایەنی ئەنسرۆپۆلۆجی بابەتەکە بوو، کە قوربانی هەر ئەو شتە ئاسان و ساکارە نییە بە بەرچاومانەوە دەکرێت، بەڵکوو ڕوانگەیەکی مێژوویی، ئەنسرۆپۆلۆجی و سایکۆلۆژی قوڵیشی هەیە. مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیی دەبێ لە هۆکار و دەرەئەنجامی کێشەیەکی ئاوها وجوودی بکۆڵێتەوە، چونکە لەسەر ئاستی تاک و لەسەر ئاستی کۆمەڵیش کاریگەری گەورەی هەیە بەسەریەوە.
هیوادارم لە داهاتوودا ئەمە بکەمە پڕۆژەیەک و زیاتر کاری لەسەر بکەم. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 281
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 19-07-2021
פריטים המקושרים: 1
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-07-2021 (3 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: מילון
Technical Metadata
איכות פריט: 94%
94%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 23-11-2022
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 25-11-2022
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 05-04-2024
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 281
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 518,687
תמונות 106,320
ספרים 19,217
קבצים הקשורים 96,803
Video 1,358
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.828 2!