图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,478
图片 106,123
书籍 19,170
相关文件 96,504
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی سێیەم)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی سێیەم)
文章

سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی سێیەم)
文章

$سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری (بەشی سێیەم)$
نووسینی: #کاوە جەلال قادر#
بەشی سێیەم… کۆتایی
4-2- فێربوونی زمانی دایک
4-2-1- قۆناغی پێش-زمان
دەربڕینە دەنگییەکانی منداڵی شیرەمژە بریتین لە “کەرەسەیەکی خاو کە لێوەی هێدی هێدی دەنگە ڕاستینەکانی پەیڤین دێنە ئاراوە”(39). لێ “پێش ئەوەی قەوارە دەنگی جەختلێکراو وەک وشە دەربکەون، گڕ و گاڵی پیت لە خۆ گر و جەختلێنەکراو کاراییەکی پەیوەندیی زمانیانە وەردەگرن”. منداڵی شیرەمژە لە زاری کامڵەکانەوە دەرک بە قەوارە دەنگی تایبەتی دەکات و تێگەیشتنی جەخت لەم قەوارە دەنگانە پێش پەیڤینی خۆیی دەکەون. “لە فێربوونی زمانی دایکدا، بەڕێی پراوەکردنی وشە و پەیوەندیی نێوان وشەکانەوە، منداڵ (…) یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان دەنێت”(40). لێ منداڵی شیرەمژە “لەنێو تاکە ئەزموون و تاکە پەیوەندیدا” ناژی، “بەڵکوو لەنێو سەرجەمێتی و بڕی ناکۆتای ژینگەیەکدا دەژی کە هێدی هێدی خۆی بۆ ئەو دەردەخات. ئەوانەش نێوەندی ڕووداون کە خۆیان بۆ ئەو ئاوەڵا دەکەن.”(41)
منداڵ فێری پەیڤین دەبێت پێش ئەوەی بیرکردنەوەی بێداربووبێتەوە. گەرچی فێربوونی بەواتای زمان دەکەوێتە ماوەی نێوان ساڵەکانی سێیەم و پێنجەمی ژیانی منداڵەوە، لێ منداڵ لە تەمەنی دووساڵییەوە دەستدەکات بە ناونان لە شتەکانی شوێنەوار بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خۆی بە وشە و ڕستەی پریمیتیڤ (سەرەتایی) دەرببڕێت. ئەم ئەدگارەی ڕەفتاری مرۆڤیی بریتییە لە “دەرکەوتنی شێوازێکی بوونی جیاواز لە شێوازی بوونی ئاژەڵ. ئەم شێوازی بوونە لەتەک زماندا لەنێو منداڵدا بێداردەبێتەوە، چونکە منداڵ بوونەوەرێکی مرۆڤییە، کەواتە توانست و پێداویستیی بۆ زمان هەیە.”(42)
منداڵ ناتوانێت بە زمانی دایک و باوکی بئاخڤێت، بە پێچەوانەوە، چۆن ئەو ناچارە زۆر داب و نەریت لە دایک و باوکییەوە فێرببێت، بە هەمان شێوە دەبێت فێرببێت کە چە وشەیەک بە چە بابەتێک دەگونجێت. ئەو دەبێت ڕێکخستنی وشەکان، شێوازی نووسین و پنتبەندییان فێرببێت. کەواتە “گەشەی زمان وەک ڕووداوێکی سۆسیالیزاسیۆن، لە بناغەوە سرووشتێکی دیالۆگیی هەیە. زمان کە لە پەیوەندیی جوتەنیی دایک-منداڵدا گەیەنراوە، بەرهەمی بەشداریکردنی نێوکۆییە لە پراکسیسی کۆمەڵایەتیدا، لێرەشدا دایک بریتییە لە نموونەی کەسی ڕووتێکراوی سەرەکی.”(43) لێ دایک نەک تەنیا هەستی خۆشەویستی بە وشە دەردەبڕێت، ئەو هاوکات ناچارە هەندێک داواکاریی منداڵ جارێکی دی بخاتە فۆرمی وشەوە و ئاڕاستەی منداڵەکەیان بکاتەوە. کەواتە “دایک و منداڵ هەر لە سەرەتاوە پەیوەندییەکی زمانییان هەیە، دایک سەرەتا بەڕێی ئەو دیالۆگەوە کە دەبێت بیهێنێتە گۆڕێ، جیهانێکی هاوبەشی ئەزموون چێدەکات: کاتێک ئەو ڕەفتاری شیرەمژە ڕاڤە دەکات و واتا بەم ڕەفتارە دەدات، ئیدی هێدی هێدی وا لە شیرەمژە دەکات کە خۆی فێری ئەو جۆرە تێڕوانین و ڕێسایانە ببێت کە زەمینەی وەرگرتنی زمان پێکدەهێنن.”(44) لەم ڕوانگەیەوە “منداڵ بەدابڕاوی فێری ڕێساکانی زمان نابێت، بەڵکوو سەرچاوەی ئەو ڕێسایانە لە بونیادگەلی کرداری سۆسیالدایە.”(45)
ئەو وشانە کە منداڵ سەرەتا بەکاریان دەهێنێت، بریتین لە “یەکانەی بەدەر لە گەردانکردنن، لە ڕووی ڕێزمانەوە بێفۆرمن (…)، واتا وشەکان لە هەموو ڕەوشەکانی بەکارهێناندا بەبێ گۆڕین لەو شێوەیەدا دەگەڕێنەوە کە منداڵەکە دروستی کردوون یان وەریگرتوون.”(46) زمانی سەرەتای منداڵ لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە ناودەنرێت “ڕستەی یەک وشەیی”، ئەم جۆرەی ڕستە “بە قووڵترین شێوە بەستراوە بە ژیانی سۆسیالی ڕابوردوو و هەنووکەی منداڵەوە. بەبێ دەستتێوەردانێکی وروژێنەر لە لایەن ئەندامانی نزیکترین ژینگەوە، منداڵ ناتوانێت قۆناغی گر و گاڵ تێبپەڕێنێت”. منداڵ لە نیوەی دووەمی تەمەنی دووساڵییەوە هەنگاو دەنێت بە ئاڕاستەی “ڕستەی دوو وشەیی”، کە بەزۆری “هەستی دۆخەکی (situativ)“ دەردەبڕێت.(47)
دایک لە گەشەی زمانی منداڵدا ئاگامەندانە ڕۆڵی فێرکاری زمان وەردەگرێت. ئەم ڕۆڵە بەتایبەتی لە فۆرمولەکردنەوەدا دەردەکەوێت. بۆ نموونە گەر منداڵەکە ببێژێت ‘پکیتەکە بەلۆوە‘، ئەوا دایک لێرەدا وەڵام دەداتەوە: ‘بەڵێ، پسکیتەکە بەربۆوە‘. دایک لە فۆرمولەکردنەوەدا نموونەیەکی دراوی ڕستە دەخاتە فۆرمی نموونەیەکی دیکەی ڕستەوە.(48)
هاوکات فێربوونی زمانی دایک بەچڕی بەندە بە گۆڕانی بیرکردنەوەی منداڵەوە، لێرەدا ڕۆڵی ژینگە واتایەکی گەورەی بۆ ئاوەڵابوونی بیرکردنەوە هەیە. گەر ژینگە دەرفەت بۆ ئاوەڵابوونی منداڵ نەڕەخسێنێت، وەک ئامرازی گەمە، باخچەی منداڵان، دەفتەری منداڵان و هتد، ئەوسا منداڵیی ڕاستینەی ئەو بە شێوەیەکی نەرێنی کاری تێدەکرێت و ئەمەش دەبێت بە ئاستەنگێک لە بەردەم ئەوەدا کە منداڵەکە بتوانێت لەتەک جیهانی منداڵانەی خۆیدا بژی و خۆی پێوە خەریک بکات.
4-2-2- ئاوەڵابوونی زمان لە فێرگە
ئاوەڵابوونی پتری زمان لە قۆناغی فێرگەدا دەستپێدەکات. لێرە فێرکار ڕۆڵی دایک و باوک، بەتایبەتی دایک، وەردەگرێت. گەرچی فێرکار بە زمانێکی نووسراو ئەو ڕۆڵە وەردەگرێت، سەرەڕای ئەوە تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەرکی فێرکاری، ئەوجا شێوازی خۆیی ئەو لە فێرکاریدا و زمانی ئاخافتنی، کاریگەرییان لەسەر گەشەی زمانی منداڵ هەیە. ئێمە بەم پێیە دوو تەوەرەی کارا لە گەشەی زمانی منداڵدا لە فێرگە دەبینین: یەکەم، زمانی نووسراوە لە پەڕتووکدا کە بە منداڵ دەدرێت، دووەم، تێگەیشتنی فێرکار بۆ پیشەکەی و زمانی خۆیی ئەو.
زمانی نووسراوەی سادە و گونجاو بە جیهانی هۆشەکیی منداڵ وا دەکات کە ئەندێشەی لە خۆدا فراوانی منداڵ فراوانتر ببێت، ئەمەش گەنجی وشەی منداڵ دەوڵەمەندتر دەکات. لە لایەکی دی زمانی باوی کۆمەڵ بەڕێی وەرگرتن و توانستی سرووشتیی منداڵەوە بۆ لاسایی لەنێو گەنجی وشەی ئەودا دەچەسپێت. لێرەدا ژینگە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و ئاوەڵابوونی زمانی خۆیی منداڵ دەنوێنێت، چونکە “منداڵان لەنێو زمانێکی کولتووریدا پێدەگەن، ئەوان فێری زمانێک دەبن کە بەڕێیەوە ڕوونکردنەوە و بەهاکانی ئەزموونیان پێدەدرێت و ئەمانیش دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنن خۆیان لە جیهاندا دەرببڕن. منداڵان بەڕێی پەیوەندیی زمانییەوە ڕۆڵی خۆیان لەنێو کۆمەڵگەدا دەبیننەوە – کۆمەڵگە کە بە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەها دامەزراوە و ئەوان دەبێت فێری ببن. منداڵ هەوڵ دەدات بەو گرووپە بگونجێت کە ئەو تێیدا دەبزوێت. ئەو تێگانە (مفهوم) کە دەچنە نێو زمانەوە، زۆر جار دەربڕینن لەبارەی ڕووداوی ترادیسیۆنی و دەبن بە تێگەی ئەوتۆ کە بەکۆیی (کۆللێکتیڤ) ئەزموونکراون. بەم شێوەیە زمان بە تێگەکان کاریگەرییەکی پەروەردەیی وەردەگرێت”(49)، ئەوەش بێگومان بە ئاڕاستەی پێگەیاندن یان تێکدانی کەسێتی، چونکە تێگە موجەرەدەکانی (ئەبستراکتەکانی) زمان، وەک ناموس، شەرەف، ئەخلاق و هتد، بەرجەستەی جیهانبینییەکانن، کەواتە پێناسەی جیاوازیان هەیە. کەواتە خودی ئەم تێگانە دەشێت لە جۆرێکی پێناسەکردندا وشە بن بۆ دیاریکردنی لایەنێکی ئاژەڵییانەی مرۆڤ کە سێکسوالێتییە، کەواتە ڕوودەکەنە جڵەوگرتنی جیهانبینیانەی ڕەمەکی سرووشتی، لێ لە جۆرێکی دیکەی پێناسەدا دەشێت وشە بن بۆ هەڵوێستی هۆشەکییانەی مرۆڤ کە لە کرداری ئەودا پەیوەند بە مامەڵەکردنیەوە لەتەک هاومرۆڤانیدا دەردەکەوێت، بۆ نموونە سۆلیدارێتی، ڕاستگۆیی، خۆشەویستی و هتد.
گەر زمانێک زۆر کەم واژەی گونجاوی بۆ بابەتەکانی پێشبینی و هزرین هەبێت، ڕێزمانێکی ستاندارتی نەبێت، ئەوجا ئەو زمانە پابەند بە پەیوەندییە نێومرۆڤییەکانەوە، بەتایبەتی پابەند بە پەیوەندییەکانی پیاو و ژنەوە، بریتی بێت لە بەرجەستەبوونی جیهانبینییەکی ئایینی-پیاوسالاری و هتد، ئەوسا بیرکردنەوە و زمانی منداڵ ڕواڵەتی و پڕهەڵە دەبن، چونکە خودی زمانەکە لۆگیکی و مرۆڤدۆست نییە کە یاریدەی بدات لە ڕەوتی فێربوونیدا ئەندێشە و پێشبینییە مرۆڤی-منداڵییەکانی خۆی گەشەپێبدات.
جگە لەوە بابەت ی نووسراوی وانە تەوەرێکی چالاکە لە پڕۆسەی سۆسیالیزەکردندا، چونکە نووسراو بە هەردوو ڕووی ڕاگەیاندنی زمانیانەیدا، واتا گەر ڕەچاوی کەسێتیی مرۆڤیانەی تاک بکات یان نەیکات، کاریگەریی هەیە پابەند بە هەریەکەی ئەو ڕووانەوە، بە واتایەکی ڕوونتر، دەشێت بابەتی وانە ڕەچاوی جیهانبینیی منداڵانەی منداڵ و زمانێکی پەروەردەیی بکات، هاوکات دەشێت ڕەچاوی هیچ کام لەم توخمە زەرووریانەی سۆسیالیزاسیۆنێکی مرۆڤدۆست نەکات. گومانی تێدا نییە کە ئەم ڕەوشە بایەخی ئۆبژێکتیڤیی (مەوزوعیی) هەیە، لێ ئەمە تەنیا ڕوویەکی کێشەکەیە، چونکە بابەتی وانە سەربەخۆ نییە لە تێگەیشتنی فێرکار بۆ ئەرکەکەی، ئەمەش بەوەدا ڕووندەبێتەوە کە شێوازی تێگەیشتنی ئەو بۆ پیشەکەی، یان تێگەیشتنی ئەو بۆ پەیوەندیی فێرکار-فێرخواز، ئەوجا زمانی خۆیی ئەو وەک فێرکار، ڕاستەوخۆ کاران لە چۆنێتیی وەرگرتنی ئەو بابەتانەدا کە لەنێو پەڕتووکدا تۆمارکراون. گەر فێرکار تەنیا جەخت لە نووسراو بکات و وەرگرتنی نووسراویش لە شێوەی دەرخکردندا وەک پێشمەرجی دەرچوون دابنێت، ئەوسا پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆن کاراییەکی پڕمەترسی وەردەگرێت، چونکە هەر لە سەرەتاوە سنوورێک لە بەردەم ئەندێشەی لە خۆدا فراوانی منداڵدا دەکێشێت و بە جوینەوەی نووسراوەکان ڕایدەهێنێت، کەواتە ڕێی لێدەگرێت هۆشی خۆی لە پەیوەندیی ڕەخنەیی نێوان خۆی و نووسراودا / تێکستدا پێبگەیەنێت و ئیدی بتوانێت خۆی دروست لەمەڕ پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و پێدراوە زانستییەکان دەرببڕێت. کەواتە منداڵ بە تەمەن دەچێتە قۆناغی کامڵییەوە، لێ لە ڕووی هۆشەکییەوە بەدەگمەن گەشەی کردووە.(50)
زمانی خۆیی فێرکار ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر منداڵ دەنوێنێت، چونکە منداڵ لە سرووشتەوە توانستی لاساییکردنەوەی هەیە: جۆری زمانی خۆیی فێرکار، جا زمانێک بێت کە پاکژە و پابەندی ڕێزمانە، یان ناوچەیی بێت بە هەڵەی ڕێزمانییەوە، ئەوجا خۆدەربڕینی ئارام یان جرپنی ئەو و هتد، کاریگەری لەسەر زمانی منداڵ دەنوێنن، چونکە فێرکار لە سۆسیالیزەکردنی منداڵدا جێی دایک و باوک دەگرێتەوە و کاراییەکەی لە زۆر ڕووەوە بۆ منداڵ گرنگترە لە کارایی سۆسیالیزەکەری دایک و باوک. بێگومان نکۆڵی لەوە ناکرێت کە دایک و باوک بە شێوازی خۆدەربڕین و هەوڵی پەروەردەییان، جا خۆدەربڕینی پوخت و ڕەچاوکەری ڕێزمان بێت یان خۆدەربڕینی ناتەواو و ناوچەیی و ڕواڵەتی بێت، ڕۆڵێک بۆ ئاوەڵابوونی هۆشی منداڵ دەگێڕن، ئەمەش لە خۆیدا کاراییەکی فێرکارییە کە ڕوودەکاتە چۆنێتیی دروستکردنی ڕستە لە لایەن منداڵەوە، لێ لە بنەڕەتدا ئەرکە سەرەکییەکە لە ئەستۆی فێرگەدایە، چونکە فێرگە دادەمەزرێنرێت بۆ ئەوەی توانست و هەڵوێست بە منداڵان بگەیەنێت کە لە ڕووی خۆییەوە بۆ ئەوان سوودمەندن و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە شیاوی بەکارهێنانن. ئەوان بەو ڕێیەوە دەتوانن وەک کەسانی پێگەیشتوو ژیانێکی سەربەخۆ بەڕێوەبەرن و هاوکات پێداویستیی کۆمەڵایەتی بۆ داواکارییەکانی بازاڕی کار مسۆگەربکەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览383
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 30-06-2021
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 30-06-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 23-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览383
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,478
图片 106,123
书籍 19,170
相关文件 96,504
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!