پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,540
وێنە 106,154
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری(بەشی یەکەم)
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری(بەشی یەکەم)
کورتەباس

سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری(بەشی یەکەم)
کورتەباس

$سۆسیالیزاسیونی منداڵ تا پێش قۆناغی هەرزەکاری(بەشی یەکەم)$
نووسینی: #کاوە جەلال قادر#

ئەم توێژینەوەیەی سۆسیالیزاسیۆن تەرخانکراوە بۆ قۆناغێکی پێگەیشتنی مرۆڤ کە قۆناغی منداڵییە لە زایینەوە تا پێش هەرزەکاری. توێژینەوەکە خەریکبوونە لەتەک پڕۆسەی سۆسیالیزەکردنی مرۆڤدا وەک بوونەوەرێکی گەردوونی، کە دەبێت لەنێو کۆمەڵدا بژی، کە پێدەگەیەنرێت و ئەویش دەبێت کەسێتیی خۆی پێبگەیەنێت.

بێگومان ئاشکرایە توێژینەوەی سۆسیالیزاسیۆن بەرهەمێکی خۆراوایە، لێرەشدا دەشێت کار بە دەستکەوتە هەمەلایەنییەکانی توێژینەوەی سۆسیالیزاسیۆن بکرێت، یان فاکتەرە گرنگەکانی سۆسیالیزاسیۆن لێبتوێژرێنەوە کە زۆر جار هەر یەکەیان بۆ خۆی بنەمای مێتۆدێکی پسیکۆلۆژییە، لێ ئەمە واتایەکی ئەوتۆ ناگەیەنێت کە یەکێک لەو مێتۆدانە کراوە بە ڕێگەبڕینی هزریانەی توێژینەوەکە. بۆ نموونە ئێمە پابەند بە سۆسیالیزەکردنی منداڵەوە ناچارین جەخت لە پرسیاری فێربوون بکەین بەبێ ئەوەی بەند بین بە تیۆریی فێربوونەوە (پاڤلۆڤ)، یان پێویستە شکۆفە و وەرگۆڕینی کۆمەڵایەتییانەی ڕەفتار ئاشکرا بکەین، لێ مەرج نییە لێرەدا ڕەفتارگەری (واتا بێهاڤیۆریزم کە دەمێکە شکستی هێناوە) وەربگرین، هاوکات پێویستە ڕووبکەینە پرسیاری ئاوەڵابوونی هزرین و زمان لای منداڵ، لێ ئەمە وەرگرتنی مێتۆدی مەئریفە (cognition) نییە. نەخێر مێتۆدی ئەم توێژینەوەیە شرۆڤەیی ڕەخنەییە و مرۆڤ دیالێکتیکییانە لە پەیوەندیدا وەردەگرێت، واتا وەک پابەند بە ژینجیهانێکی تایبەتییەوە کە مۆرک بە کەسێتی و ڕەفتاری ئەو دەدات، لێ ئەویش لە لایەنی خۆیەوە بە کردار و ڕەفتار و شێوازی هزرینی کاریگەری لەسەر ئەو ژینگەیە دەنوێنێتەوە کە ئەو تێیدا دەبزوێت.

1 تێگەی سۆسیالیزاسیۆن

ئایا لە چ ڕوانگەیەکەوە دەتوانین پرسی سۆسیالیزاسیۆن بەگونجاوی ڕوونبکەینەوە؟ ئایا پێکهاتەی سرووشتیی مرۆڤ پاڵهێزە بۆ ئەوە کە تاکەکەس خۆی بە ژینگەکەی بگونجێنێت، وەک چۆن ئالپۆرت بەگوێرەی ‘تیۆریی پێکهاتەی ناخەکی (Dispositionstheorie)جەختی لێدەکات (1)، یان سۆسیالیزاسیۆن بەڕێی کۆمەڵگەوە وەک پڕۆسەیەکی نۆرماتیڤ (پێوارەیی) شیاوی ڕوونکردنەوەیە، وەک دورکهایم دەیبینێت؟ بە دیدی دورکهایم گەرەکە لە سۆسیالیزاسیۆندا “کرۆکێکی دی بە بوونەوەری منگەرا و ناسۆسیالی ساوا بدرێت، کرۆکێک کە بتوانێت ژیانێکی سۆسیال و ئاکاریی بەڕێوەبەرێت”(2).

گەرچی مرۆڤ بوونەوەرێکە لە سرووشتییەوە دەتوانێت خۆی بە ژینگەکەی بگونجێنێت، لێ یەکلایەنی دەبێت گەر تەنیا لە پێکهاتەی سرووشتیی مرۆڤەوە لە پرسی سۆسیالیزاسیۆن بڕوانین، هاوکات یەکلایەنی دەبێت گەر وای بۆ بچین کە سۆسیالیزاسیۆن لە لایەنێکەوە کە کۆمەڵگەیە، ئاڕاستەی مرۆڤ دەکرێت و لێرەشدا وەک بابەتێکی ناچالاک (پاسیڤ) یان وەک دەستوێژ بۆ گونجاندن دایدەنێت. بە پێچەوانەوە سۆسیالیزاسیۆن ڕوو دەکاتە مرۆڤ وەک کەسێکی چالاک کە خۆی لە نێوچالاکیدا (Interaktion) دەبینێتەوە. ئەمە لە ڕوویەکی سنووردارەوە بەکۆمەڵایەتیکردنە، لێ سۆسیالیزاسیۆن زۆرتر لەمە و بەتایبەتی بریتییە لە ‘بەکەسکردن’ (Personalization)، لێرەشدا ‘کەس’ واژەیەکە بۆ “ڕەهەندی هۆشەکیی مرۆڤ و توانستی ئەو بۆ لێرەبوون (الوجود)”(3). سۆسیالیزاسیۆن وەک بەکەسکردن بریتییە لە “پڕۆسەی گۆڕانی تاکەکەس بە ئاڕاستەی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی (…). تاکەکەس دەتوانێت بەڕێی خەریکبوونی چالاکەوە لەتەک نۆرم و بەها و هەڵوێستی کۆمەڵگەیەک و کولتوورەکەیدا پتر گەشە بکات و ئەرکەکانی هاووڵاتییەکی بەتوانا وەربگرێت”(4). ئێمە لێرەدا بەندین بە پڕۆسەیەکی سەرجەمییەوە کە لە ڕەوتیدا تاکەکەسێک، بەڕێی مامەڵەی چالاک یان ناچالاکەوە لەتەک کەسانی دیکەدا، دەگات بە شێوازەکانی ڕەفتاری سۆسیال و فۆرمە کولتوورییەکان، ئەم شێوازانەش پاشان تایبەتمەندییەکی کەسیی وەردەگرن. بەمەدا دەردەکەوێت کە بۆچی لەنێوان کەسانی کۆمەڵگەیەکی تایبەتیدا، سەرباری کاریگەریی پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆن، جیاوازیی درشت هەیە.

لێ هەڵە دەبێت گەر باوەڕ بکەین، کە سۆسیالیزاسیۆن تەنیا بەکەسکردنی منداڵە. لە بنەڕەتدا نەک تەنیا منداڵ، بەڵکوو کەسی کامڵیش بەدرێژایی ژیانی لەنێو پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆندایە، ئەمەش وەک خەریکبوون و ناکۆکی یان خۆگونجان بە ژینگەی کۆمەڵایەتی و دراوە کولتوورییەکان. نەک تەنیا منداڵ، بەڵکوو کەسانی کامڵیش لە ڕەفتاریاندا هەندێک جار “چاو لە کەسانی دیکە دەکەن”، هەندێک جار ڕەفتاری ڕەچاوکراو ڕاستەوخۆ دەکەن بە نموونەی کرداری خۆیی، یان هەندێک جاری دی درەنگتر لاسایی دەکەنەوە، چونکە “من”-ی مرۆڤ چەقی پەیوەندییەکانی خۆی لە “ئەوانیدی”دا دیاری دەکات: “هەڵوێستی، هزرینی، پلاندانان و کرداری، هەمیشە ڕووەو ئەوانیدی ئاڕاستە دەدرێن، جا گەر تەنانەت ئەوانیدی لە کەتواری دەرەکیی ئەودا ” ئامادە نەبن (5).

ئێمە پێویستە هاوکات جیاوازی بکەین لە نێوان تێگەی سۆسیالیزاسیۆن و پەروەردەدا. سۆسیالیزاسیۆن پڕۆسەیەکە کە لە ڕەوتیدا ئۆرگانیزمێکی مرۆڤیی بە پێکهاتەیەکی بیۆلۆژییەوە گەشە دەکات بۆ کەسێتییەکی بەتوانا بۆ کردار، لێ پەروەردە تێگەیەکە “لەژێر سەرتێگەی سۆسیالیزاسیۆندا”، یان “واژەیەکە بۆ هەموو ئەو کردار و ئیجرایانەی مرۆڤان کە دەنوێنرێن بۆ ئەوەی کار بکەنە سەر گەشەی کەسێتیی مرۆڤ و پشتگیریی ئەو گەشەیە بکەن بەگوێرەی پێوەری تایبەتی بەهایی”(6).

2 شکۆفەی کەسێتی لە نێوچالاکیدا (Interaction)

سۆسیالیزەکردنی منداڵ لە کاتی زایینەوە لەنێو خێزاندا سەرچاوە دەگرێت و لە فێرگە درێژەی پێدەدرێت. لەم ڕەوتەدا منداڵ بەڕێی نێوچالاکییەوە فێردەبێت خۆی بە داواکاری و چاوەڕوانیی ئەو گرووپانە بگونجێنێت کە ئەو لەنێویاندایە.

21 سۆسیالیزاسیۆنی خێزانی پێش فێرگە

211 منداڵ لە باوەشی خێزاندا

منداڵ لە یەکەم ساتی هاتنیەوە بۆ نێو جیهان بەندە بە ئەوانیدییەوە و بەبێ لالێکرنەوە و ئاگاداریی ئەوان ناتوانێت خۆی بژێنێت، بۆیە چەقی گۆڕانی کەسێتیی منداڵ هەمیشە لەو جۆرەی پڕۆسەی سۆسیالیزاسیۆندایە کە سەرەتا لەنێو خێزانی ناوکیدا (core family) دێتە گۆڕێ. لێرەدا جیهانبینیی دایک و باوک، واتا شێوازی بیرکردنەوە و تێڕوانینیان بۆ جیهان، ڕۆڵی گرنگ لەوەدا دەگێڕێت کە چۆن منداڵەکەیان ئامادە دەکرێت بۆ بوون بە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵ، ئەمەش شەقڵ بە شێوازە تایبەتیەکانی ڕەفتاری منداڵ دەدات پێش ئەوەی فێری ڕۆڵ و نۆرمی کۆمەڵایەتی بووبێت. لە بنەڕەتدا شێوازەکانی سۆسیالیزاسیۆن بەزۆریی سەرەنجامی ئەم جیهانبینیەن: خێزان، جا دەوڵەمەند بێت یان هەژار، شاریی بێت یان گوندی یان ڕەفتارلادێیی، بە شێوازی بیرکردنەوەی کاریگەرییەک لەسەر جۆری چێبوونی ئەو تاکە دەنوێنێت کە لە ئاییندەدا وەک کردارنوێنێکی کۆمەڵایەتی دەردەکەوێت. بۆ نموونە لە خێزانێکی ئۆتۆریتێری باوکسالاریدا پتر ڕەچاوی ‘بەخێوکردن‘ یان ‘خۆشەکردن‘ دەکرێت و هەوڵ دەدرێت منداڵ لەنێو ئەو نەریت و ڕەوشتانەدا ببەسترێتەوە کە باوک و دایک، بێگومان بەزۆری باوک، وەک هەقیقەتی ئەزەلی و نەشیاوی خۆلێلادان سەیری دەکەن. پێگەیشتنی کەسێتیی منداڵ لە خێزانێکی بەم شێوەیەدا تەواو جیاوازە لە شێوەی پێگەیاندنی منداڵ لە خێزانێکی کراوەی ڕا-جیاوازدا کە تێیدا دەرفەت ڕەخساوە بۆ ئەوەی پێکڕا گفتوگۆ یان تەنانەت دانووستاندن لەسەر ڕا جیاوازەکانی یەکدی بکەن.

بێتوانایی مرۆڤی منداڵ کێماسێکی مرۆڤییە کە بەهۆیەوە فێربوون واتایەکی کرۆکی وەردەگرێت، ئەمەش لە یەکەم ڕۆژی هاتنیەوە بۆ نێو جیهان، لە یەکەم گرتنی گۆی مەمکی دایکییەوە بە لێوەکانی، کەواتە لەو کاتانەوە کە منداڵ هێشتا فێرنەبووە تێڕوانین لەسەر شتەکانی ژینگە چێبکات. لێرەشدا “فێربوون بەگشتی لەسەر ڕەوتێکی ئۆرگانی ڕوودەدات، ئەویش کاتێک منداڵ گرنگیدانەکانی خۆی بە شێوەیەکی سپۆنتان (عفوی) ئاڕاستەی ئەو جێیانە دەکات کە ئەو لێیان جۆش و شیمانەکانی جووڵە بۆ خاتری ئەو گۆڕانە هۆشەکی و جەستەییانە بەدیدەکات کە لە پێگەیشتندان”(7). کەواتە لە یەکەم ڕۆژی هاتنی منداڵەوە بۆ نێو جیهان شێوەیەکی لێکخشان لە نێوان ئەوی کۆرپە و ژینگەدا (سەرەتا خێزان وەک ڕاسپێرراوی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و پاشان دامەزراوی دیکەی وەک باخچەی منداڵان و فێرگە و هتد) دێتە ئاراوە و نیشانەیە بۆ ئەوە کە منداڵ تەنیا لەنێو کۆمەڵ و کولتوورێکی تایبەتیدا شیمانەی ئاوەڵابوونی هەیە. “کاریگەریی ئەوانیدی لەسەر ڕەفتاری تاک بەوەدا دەردەکەوێت کە زۆرینەی ڕەمەک و پێداویستییە مرۆڤییەکان تەنیا لەنێو چێوەیەکی سۆسیالدا شیاوی بەدیهێنانن. بەتایبەتی لە منداڵیدا کە بەها بناغەییە کولتووریەکان سۆسیالیزە دەکرێن، تاک بەندە بە لالێکردنەوەی کەسانی دیکەوە و ناتوانێت بەبێ ئەوان پێداویستیەکانی خۆی ساتار بکات، ئەمەش تەنیا وەرگرتنی خۆراک و پاراستن لە سەرما ناگرێتەوە، بەڵکوو هەروەها هێمنکردنەوەی منداڵ بەهۆی پەیوەندییەوە. لەبەرئەوەی ئەم پێداویستیانە بەڕێی پەیوەندیی نێویەکییەوە ساتار دەکرێن، ئەوا لە ڕەوتی هەوڵەکانی سۆسیالیزاسیۆندا دەبن بە بناغەی یەکەم ئەزموونەکانی منداڵ. لەم هەوڵە دامەزراوەییە بنەماییەوە، هەروەها لە هەوڵەکانی خێزانی ناوکییەوە کە بەڕێیانەوە مەرجی جیاواز بۆ دابینکردنی پێداویستییە کەسییەکان ئامادە دەکرێن، تایبەتمەندیەکانی ڕەفتاری کۆمەڵگەیەک سەرهەڵدەدەن و زەمینەی ڕەفتارەکانی تاکەکەسان و پەیوەندیە نێوکەسییەکان پێکدەهێنن”(8).

لەنێو چێوەی سۆسیالیزاسیۆندا پێداویستیە خۆییە بناغەییەکان، بە تایبەتی ڕەمەکەکان (برسێتی، سێکسوالێتی، نووستن)، هەروەها پاڵهێزە (دافع) ناخەکییەکان (واتا هەوڵدان بۆ ناساندن لەلایەن ئەوانیدییەوە، لالێکردنەوە)، لە ڕەوتی وەرگرتنی توخمە سۆسیۆکولتووریەکاندا (زمان، نۆرم) بە شێوەیەکی ئەوتۆ کاریان تێدەکرێت کە ئیدی لە سەرەنجامدا کەسێتییەکی سۆسیۆکولتووری وەک سەرەنجامی کاریگەرییە نێویەکییەکانی تاک و ژینگەی کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە.

لێ دەبێت پەیوەست بە کێشەی کاریگەرییەوە دوو ئاڕاستە دیاری بکەین: لە لایەک گەشە یان بەدگەشەی منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی دایک و باوک، هەروەها بۆ پەروەردەکاران (بۆ نموونە فێرکاران)، لێ لە لایەکی دی، وەک ئاڕاستەی دووەم، “منداڵانیش کاریگەری لەسەر دایک و باوک و پەروەردەکاران” و لێرەشەوە “لەسەر سەرجەم گۆڕانی کولتووری” دەنوێنن (9). توێژینەوەکان لە بواری (child effect)دا ئاشکرای دەکەن کە کاریگەریی منداڵ لەسەر دایک و باوک و کێشەی خۆگونجاندن لەکاتی “دووگیانییەوە” سەرەتا دەگرێت و منداڵان “تا تەمەنی پێگەیشتوویی ڕیزێک ئەرکی گەشەیی دەخەنە بەردەم دایک و باوکیان: زایین، مشووری خۆراک و سەرپەرشتیی مەلۆتکە، ناونووسکردنی منداڵ لە فێرگە، هەڵبژاردنی پیشە” و هتد. ئەم جۆرە ئەرکانە بریتین لە “پەڕینەوەی کێشەیی بۆ دایک و باوک، کە لەتەک خۆیاندا دۆخگۆڕیی ئاشکرا لە ڕەوتی ژیانی ڕۆژانە و پیشە و هاوسەرێتیدا دەهێنن”؛ ئەو شتانە کە واتای کرۆکییان بۆ ئەوان هەیە، هەروەها بەرپرسیارییەکان، ئەوجا دۆخی ناخەکییان و ئەو شتانەی ئەوان لە ژیانیاندا گرنگییان پێدەدەن، لە ڕەوتی کێشەکانی گەشەی منداڵەوە کرۆکیانە کاریان تێدەکرێت(10). منداڵان لە هەموو قۆناغێکی تەمەندا دایک و باوکیان بەرەنگاری ڕوانگە و نرخاندنی “لەڕێچکەلادەر” دەکەنەوە(11). لێ منداڵان هەروەها زۆر جار لە ڕەوتی فێربوونی فێرگەییدا، هەروەها لە ڕەوتی ئەزموونیاندا کە بەهۆی پەیوەندییەوە لەتەک منداڵانی دیکەدا دەیکەن، زانینی نوێ بە دایک و باوکیان دەگەیەنن، لێرەشەوە زۆر جار تێڕوانین و هەڵوێستی ژیانیان دەگۆڕن.

212 سۆسیالیزاسیۆنی تایبەت بە ڕەگەزەکان

سۆسیالیزاسیۆن ڕووداوگەلی ئاڵۆزتر لەخۆدەگرێت کە دەتوانین ناویان بنێین فێربوونی ڕۆڵ: “رۆڵ بریتییە لە (…) نموونەیەک بۆ سەرجەمێتیی ڕەفتار (…): ڕۆڵی ڕەگەزی، ڕۆڵی خزمایەتی، ڕۆڵی پیشەیی و هتد. لێ بە فێربوونی ڕۆڵەوە فێربوونی نۆرم و بەها لکاوە”، ئەم نۆرم و بەهایانەش “کە چاوەڕوانین و کۆمەڵایەتییانە پێناسەکراون، دەدرێن بە هەڵگرانی ڕۆڵەکە و بۆ ئەوانیش واتای فرمان دەگەیەنن تاکو بەو چاوەڕوانییانە بگونجێن”(12).

فێربوونی ڕۆڵ پەیوەست بە ڕۆڵی نێرینە و مێیینەوە ئەو واتایە دەگەیەنێت کە منداڵ “فێر ببێت هێدی هێدی ڕەفتار بنوێنێت و هەست بکات و جیهان ڕاڤە بکات وەک ئەو کەسانەی کە خۆیان لەنێو هەمان جۆری کەسییدا دەبیننەوە”(13). تەنانەت لە تەمەنی منداڵیدا کوڕان و کچان فێری ڕەفتاری ڕۆڵئاسا دەبن، ئەوان لە لایەن دایک و باوک، هەروەها هەڵگرانی دیکەی سۆسیالیزاسیۆنەوە، بەجۆردەکرێن و بەم ڕێیەشەوە شوێن ی کرداریان دیاری دەکرێت. “یەکەم داواکارییە سادەکان بۆ ئەوە کە چۆن گەرەکە مرۆڤ وەک کوڕ یان کچ ڕەفتار بنوێنێت، لە ڕەوتی ئاییندەی پێگەیشتنیاندا و هەروەها تەنانەت لە خودی تەمەنی کامڵیدا تایبەتێتییان پێدەدرێت. بەم شێوەیە تێڕوانینی کڵێشەیی سەرهەڵدەدەن، بۆ نموونە: پیاوان گەرەکە بەهێز و بێسۆز و سەرکەوتوو بن، لێ کچان بە پێچەوانەوە لاواز و هەستدار بن و کەسانی دەوریان سەغڵەت نەکەن. ئەم شێوازانەی تێڕوانین تەنانەت لای منداڵانی پێنج ساڵان بەدیدەکرێن (…).”(14)

منداڵان لە ڕووی بیۆلۆژییەوە وەک کوڕ یان کچ دەزایێنرێن، لێ ئەو پرسیارە کە چۆن ئەوان گۆڕان بە تایبەتمەندییە ڕەگەزییەکانی ڕەفتار دەدەن یان “ئەوان چە چاوەڕوانییەک بە ‘نێربوون‘ یان ‘مێبوون‘ەوە دەلکێنن، ئەوە بە سرووشتی نەدراوە. کەواتە پێشبینی سەبارەت بە مێبوون یان نێربوون مەرجی سۆسیالی هەیە، ئەم پێشبینییەش بەڕێی وەرگرتنی پێشدراوە سۆسیالەکان و هەروەها لە خەریکبووندا بە ژینگەوە دێتە ئاراوە”(15). ئاخر منداڵ لە یەکەم ڕۆژی هاتنیەوە بۆ نێو جیهان بەرەنگاری چاوەڕوانی و شێوازی ڕەفتاری ڕەگەزییانە دەکرێتەوە: “دایک و باوک بە زایینی کوڕێکەوە ڕوانگە و ڕەوتی ژیان و هیوا و مشوری جیاوازتر دەلکێنن وەک بە زایینی کچێکەوە. ئەوان (زۆر جار بەبێ ئاگا) بەرانبەر شیرەمژەیەکی نێرینە فۆرمی دیکەی نێوچالاکی، یان بزووتنی جیاوازی جەستەیی و گوزارشتی ڕوخسار پیشان دەدەن وەک بەرانبەر شیرەمژەیەکی مێیینە، ئەوان کوڕان جیاواز لە کچان دەپۆشن و هتد. بەم شێوەیە ئەوان لای مەلۆتکەی نێر و مێ شێوازی جیای ڕەفتار دەهێننە ئاراوە.”(16)

لە ڕەوتی ساڵانی سەرەتای ژیاندا چاوەڕوانی و وەڵامدانەوەکان، ڕاڤەی تایبەتیی ڕەفتار، دەستوێژەکان بۆ نواندنی فشار کە تایبەتمەندیی ڕەگەزییان هەیە، هەمیشە پتر پەرەدەسێنن، کە ئیدی منداڵ زۆرتر چالاک دەبێت و لە پراکتیکە سۆسیالەکاندا بەشداری دەکات. هاوکات منداڵ لە ڕووی ڕەگەزییەوە وردتر دەرکی ژینگە دەکات و ڕاڤەی دەکات. بەم شێوەیە منداڵ لە خێزاندا و بەڕێی لایەنە دەرەکییەکانی سۆسیالیزاسیۆنەوە، بۆ نموونە هەڤاڵان، پەڕتوکی وێنەیی، تەلەڤیزیۆن، نێوەندی گشتی (شەقام، دوکان، هۆکانی گەیاندن) و ڕێکلام و هتد، ئەزموونی ئەوە دەکات کە مێبوون یان نێربوون چە واتایەک دەگەیەنێت (17).

منداڵ دوای زایین پەیوەندییەکی بەهێزی بە دایکەوە هەیە، چونکە دایک لە پلەی یەکەمدا مشووری منداڵ دەخوات، لێ بۆ ئەوەی منداڵ بتوانێت گۆڕان بە ئاگایی کەسێتیی خۆی بدات، ئەوا دەبێت خۆی هێدی هێدی لە دایک جیابکاتەوە. “ئەم پڕۆسەیەی جیابوونەوە لای کوڕان و کچان جیاوازە. کچان زۆرتر لە کوڕان لە دایکیان نزیک دەمێننەوە. کچ لێرەدا دەتوانێت بەڕێی نزیکییەوە لە دایک هەستێکی بۆ شوناسی کەسیی هەبێت و ئەم هەستە زۆرتر ڕێ بە بەردەوامی (ئیدامە) و نزیکی دەدات وەک لای کوڕان. لێرەوە لای کچان ئەوە وەک سەرەنجام دەکەوێتەوە کە لای ئەوان ئەدگارەکانی وەک هەستناسکی و هاوهەستیی سۆزمەند”(18) سەرهەڵدەدەن. گەیشتن بە شوناسی ڕەگەزی بریتییە لە پڕۆسەی گەشەی منداڵ بۆ بوون بە کوڕ یان بە کچ.

باخچەی منداڵان لەپاڵ خێزاندا گرنگترین نێوەندەکانی سۆسیالیزاسیۆنی منداڵانە لە نێوان تەمەنی سێ تا شەشساڵیدا (19). لێرە نەک تەنیا ژینگەکی تایبەتی و پسپۆرانە (وەک ئامرازی گەمە، ڕووی دەرەوە و ناوەوەی بینا و هتد) بە مەبەستی پەروەردەییەوە چێدەکرێت، بەڵکوو لێرە منداڵان ڕۆژانە فێر دەبن لە پەیوەندییەکی سۆسیالی گەورەتردا کرداربنوێنن. لێرە زۆر جار پڕۆسە ڕەگەزییەکانی سۆسیالیزاسیۆن بە چەشنێک ڕوودەدەن کە خودی پەروەردەکاران ئاگایان لێیان نییە. ئەوان زۆر جار دەرک بەوەش ناکەن کە چە وێنەیەکی تایبەتیی ڕەگەزییان هەیە کە ڕەفتاری خۆییان دیاری دەکات و کاریگەری لەسەر منداڵان دەنوێنێت. لە بنەڕەتدا کوڕان و کچان لە سەرەتای تەمەنی باخچەی منداڵاندا فێربوون کە چاوەڕوانییە ڕەگەزییە تایبەتیەکان چە واتایەکیان بۆ ئەوان هەیە، ئەوان هەروەها گۆڕانیان داوە بە شوناسێکی سەرەتایی سەبارەت بە ڕەگەزی خۆیان. ئەوان دەزانن کور یان کچ بە چی گەمە دەکات، چە ئەدگارێکی ڕەفتار بەگشتی بە کوڕان یان بە کچان دەدرێت و هتد. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 347 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی كوردڕاوم- 28-06-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-06-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 22-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هومام تاهیر )ڤە: 26-11-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 347 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,540
وێنە 106,154
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,552
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چیا
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.329 چرکە!