پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گەڕانەوە بۆ ئایینی کوردی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گەڕانەوە بۆ ئایینی کوردی
کورتەباس

گەڕانەوە بۆ ئایینی کوردی
کورتەباس

$گەڕانەوە بۆ ئایینی کوردی$
نووسینی: چۆلی فایەق
زۆربەی لێکۆڵینە میتۆلۆژییەکان بەلای ئەوەدا دەچن، کە خاکی کوردستان لانکی گۆشکردن و پێگەیاندنی ئایینە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بووە. سەرەڕای ڕێوڕەسم و سرووت و ئاماژە ئایینییەکانی نێو ئەشکەوتی شانەدەر و زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، بیروباوەڕە دینییەکانی سۆمەرییەکانیش (کە وەک دایکی ئایینەکان لێی دەڕوانرێت) تۆوەکەی لەنێو خاکی کوردستان چەکەرە دەکات و خونچەی داستانی “گلگامش”یش لە لوڕستانەوە دەپشکوێت. ئەو ئەفسانە یان داستانەی تەکانێکی بە دونیابینی و شێوەژیان و جیهانی ڕۆحانیاتی مرۆڤایەتی دا.
ڕۆژان دێن و دەڕۆن و خاکی کوردستانیش هەر لە پێشوازیی ئایین و ڕێباز و مەزەبی جوایەز دەبێت، بەر لە هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ کوردستان، کوردەکان جگە لە ئایینی زەردەشتی بەشێوەیەکی بەرچاو پێڕەوییان لە چەندان ئایینی دیکە کردووە. لە نموونەی “کریستیان دیان، مانەوی، مەزدەکی، ئێزەدی، یارسانی…تاد”.
بەر لە گەشەکردنی زەردەشتیێتی، ئایینی میترایی لەسەر خاکی کوردستان ئایینی زۆرینە بووە. دانیشتووانی قەڵاتی هەولێریش، بەگوێرەی یادداشت و ژێدەری مێژوویی قەڵاتییەکان خۆیان، بەر لە هاتنی ئیسلام زۆرینە لەسەر ئایینی کریستیان بوون و مزگەفتی قەڵاتیش کە بە مزگەفتی گەورەی شار ناسراوە، پێشتر کڵێسا یان مەعبەدی دیانەکان بووە.
لەو ساڵانەی دوایی لەنێو گوتاری ڕووناکبیریی کوردی، بەیداغی گەڕانەوە بۆ ئایینی کوردی دەشەکێنرێتەوە و وا نیشان دەدرێت کە هەموو نەهامەتی و دەردەسەریی کوردەکان لە دەستبەردانیانە لە ئایینی کوردی و بەگەڕانەوە بۆی، کورد لە نەگبەتی ڕزگاری دەبێت و وەڵاتەکەشی دەبێتەوە بە بەهەشتی ڕازاوە. لەو میانەیەشدا هەردەم زەردەشتیێتی وەک ئایینی ڕەسەن و ڕاستەقینەی کورد پێشنیار دەکرێت.
لێرەدا پرسێکمان لێ قیت دەبێتەوە، ئەوەی کە بۆچی دەنێو هەموو ئایینەکانی بەر لە ئیسلام، تەنیا زەردەشتیێتی بە ئایینی کوردان هەژمار دەکرێت و داوای گەڕانەوەی بۆ دەکرێت.
ئەو شێوازە لە سەوداکردن لەگەڵ ئایینەکان، دوورە لە بنەوا و وردبوونەوەی کۆمەڵزانی و دینزانی. گوتارێکی ناتۆکمە و سادەیە، کاتێ بە بەهانەی “ئایینی کوردان” داوا لە هاووڵاتان بکرێت کە بەرەو ئایینی زەردەشتی بگەڕێنەوە. ئەگەر “زەردەشتیێتی ئایینی کوردان”ە ئەرگیۆمێنت و بەهانەی سەرەتا و کۆتا بێت، ئەوسا دەکرێت بۆ بیروباوەڕە ئایینییەکانی سۆمەرییەکان و بت و خواوەندەکان و دواتر مێترایی و مانەوی و ئێزیدی و ئایینەکانی تریش بگەڕێینەوە، دەبێت بۆ سەتان ڕێبازۆکەی پڕ لە خوڕافات و خوزعبەلاتیش بگەڕێینەوە، چون ئەوانیش هەموو لەسەر خاکی کوردستان بەربڵاو بوون و کورد و گەلانی دیکەی کوردەواری بە مێنتەڵێتیی ئەو ئایین و ڕەوتە جیاوازانەوە لە دونیایان ڕوانیوە.
کورد و ئایین، بەگوێرەی کاتبەندی “کرۆنۆلۆژیا”ی هەبوونی خۆی لەو بوونەدا لە پێوەندیییەکی گۆڕاودا بوون، شوێنکات “زمکان”ی ناجێگیر و کەموێنەی جوگرافیای کوردستانیش ڕێی بۆ ئەو فرەیی و گۆڕانە هەردەمییە ڕۆحییەکان خۆش کردووە.
ناتوانرێت هیچ ئایینێک بە ئایینی ڕەسەن و یان تاکە ئایینی کوردان دابنرێت، سرووشت و مۆرکی جڤاکی کوردی وەکچۆن لە زمان و داب و ئاکاردا فرە و ڕەنگاڵەن، لە ئایین و دیوە ڕۆحانییەکانیش هەروەتر هەر وەهایە. هەر ئایینەو بەگوێرەی قەبارەی نەخشە و گوتاری خۆی، خۆی لەنێو دوونیابینی و ئاکار و سلووکی گەلی کوردستان چەقاندووە. بۆیە چەند ئاساییە کە مانەویێتی و ئێزدیێتی و ئەوانی دیکەش بە ئایینی کوردان دەناسرێن، وەهاش ئاساییە ئیسلام (لە قۆناغی کۆتایی ئایینی نوو دەنێو کورداندا) بە ئایینی کورد بناسرێت. ئایینناسی هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئەو تێزە نییە، کورد لە دەرکەوتنەوەی نوویدا ناسنامەکەی پێبەندە بە ئایینی ئیسلام سووننی و ڕەگوڕیشەیەکی هەزاروئەوەندە ساڵ هاوتەریبیی لەگەڵ دونیابینی و ژیانی کوردیدا هەبووە.
ئەو گفتوگۆیە هیچ بەرهەمێکی نابێت، کە ڕوانینمان تەنیا لەسەر ئەوە چڕ بکەینەوە ئاخۆ کامەیان ئایینی ڕەسەنی کوردانە!.. ئەگەر قەرارە ئایین بەر لە هەر شتێک پڕۆسەیەکی ڕۆحی و ناوەوەیی تاک بێت، دەرەچەیەکی مرۆڤ بێت بۆ گەڕان لە دیوە شراوەکانی وجوود و لێرەبوونی خۆی و خەلق و سەرەنجامی خۆی، ئەوسا سنووری نەتەوە و زمان دەبڕێت و ئاسایی دەبێت کە هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی پێڕەوی لە بودایزم بکات کە نە دەنێو نەژادی ئەوە نە لەنێو زمانەکەیشیدایە.
ڕووناکبیری کوردی لەو گوتارەی کە پێی وایە تەنیا زەردەشتیێتی ئایینی کوردانە و بۆیەش دەبێت بۆی بگەڕێینەوە، نەک سوودێکی ئەوتۆ بە ژیانی کۆمەڵگە ناگەیەنێت، بگرە زیان بە پاشخانێکی قووڵ و لەمێژینە دەگەیەنێت و دووبارە نامۆبوون یان شۆکێکی ڕۆحی پێشکێش بە تاکی کورد دەکاتەوە. ئێمە ئەگەر وا دابنێین کە بەڵێ زەردەشتیێتی تاکە ئایینی ڕەسەن و ئەسڵی کوردانە، بەڵام دەبێت پێ لەوەش بنێین کە زەردەشتیێتی بۆ چەندان سەتەیە لە خۆی و خەڵکی کوردستانیش دابڕاوە، ئەوەی سەریشی هەڵداوەتەوە ئەو زەردەشیێتییە نییە کە لە ئەوسای کوردستاندا چالاک چاپووک بووە. لە دەرکەوتنەوەی نووی نەتەوەی کورد، هێندەی ئیسلام بە ئایین بۆ کورد هەژمارە، زەردەشتیێتی ئەو هێزەی لەبەردا نەماوە ئەو ڕۆڵە بگێرێت، عەیامێکە لە ئایینی میللی کەوتووە.
بەڵام.. کاتێ گفتوگۆ و گوتارەکە بە ئاڕاستەیەکی تردا ببەین، بەوەی پرسی فەلسەفەییبوونی زەردەشتیێتی و فەیلەسووفبوونی زەردەشت بڕوژێنین، ئەستەم نییە سەرەوەڵامێکمان بۆ ئەو پرسینە دووبارە و بێزارکەرە “ئایا کورد فەلسەفە و فەیلەسووفی هەیە؟” دەست بکەوێت. لە خوێنەواران ڕوونە کە لەکن نووسەر و لێکۆڵەرانێکی بەرچاوی ڕۆژاوا، زەردەشت وەک فەیلەسووف چاوی لێ دەکرێت، فەیلەسووفانی وەک نیتچە و هێگڵ بە چاوی فەلسەفەوە لە زەردەشت و ئاوێستایان ڕوانیوە.
ئەلێرەدا کاتێ لێمان دەپرسرێت: کورد فەلسەفەی هەبووە؟ دەکرێت ئیدی ڕووی ئەوەمان هەبێت زەردەشت وەک فەیلەسووفێکی کورد هەژمار بکەین.
لە مێژووی سەت ساڵەی ڕابردووی نەتەوەی کورد هێندەی لەسەر وەڕگەڕان لە [خێڵ و عەشیرەت و حزب و ڕەوت و دەڤەرچێتی و سوخرەکێشی و ناپاکژی…] خەڵک کوژراون و شەڕی خوێناوی بەرپا بووە، نیو هێندەش لەسەر وەڕگەڕانی دینی و لە شەڕەدینیدا خەڵک نەکوژراون. گەلی کوردستان بە [موسڵمان و دیان و ئێزیدی و عەلەوی و یارسانی…] پێکڕا کوشتەی یەک دەردی هاوبەشن، پێکڕا لەنێو یەک کەوانەی داخراودا بوونی خۆیان لێ زەفت و تۆق کراوە. گەلی کوردستان لە هەبوونی فرەیی ئایین ڕاهاتووە، بگرە کەم وەڵات هەیە وەک کوردەوار لە واقیعیشدا پێڕەویی لە باوەڕی جیا و ڕۆحانییەتی جودا کردبێت. ئەوەی گرفتێکی لەمێژینە و گرێیەکی هەمیشەییە، ئەوەیە کە ئاخۆ کورد فەلسەفەی هەبووە. بۆیە زەقکردنەوەی گوتاری “گەڕانەوە بۆ زەردەشتیێتی وەک ئایینی کوردان” هیچ کەلێنێکی ماریفەتیی کوردی پڕ ناکاتەوە، بگرە دەرەزی زێتریشی تێ دەخات.
لەو سەردەمەدا کە سەردەمی پاشەکشە و پەراوێزخستنی ڕۆحانیات و ئایینەکانە، چاخی دیگیتاڵی و دەرککردنی ئاسمان و گەردوون، ئەوەی هەرەوەزیمان دەکات لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، هێنانەپێشەوەی گوتاری “زەردەشت وەک فەیلەسووف”ە و پێرەویکردنی کوردە لە زەردەشتیێتی وەک قوتابخانەیەکی ئاکاری و ڕۆحی، نەک وەک ئایین. زەردەشتیێتی گەر وەک قوتابخانەیەکی فەلسەفەیی پەروەردەیی ئاکاری و ڕۆحی ڕەچاو بکرێت، بۆی هەیە وەک بودایزم نەک تەنیا لە جوگرافیای خۆی، بگرە لە سەرتاپێی جیهان چاوی لێ بکرێت و خەڵکی پێرەوی لێ بکەن.. بەڵام وەک ئایین، ئەو هێزەی نەماوە و نابێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 330 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم ــ 29-03-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-03-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 22-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 22-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 330 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!