پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,474
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,477
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وردبوونەوەیەک دەربارەی چەند پرسێک
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وردبوونەوەیەک دەربارەی چەند پرسێک
کورتەباس

وردبوونەوەیەک دەربارەی چەند پرسێک
کورتەباس

$وردبوونەوەیەک دەربارەی چەند پرسێک$
نووسینی: هێرۆ خوسرەوی
(دژەژنبوون، دژەفیمینیزمبوون، دژەجێندەریزمبوون، فیمینیزمی لیبڕاڵ، ژنی ئیرۆتیکی)
“شۆڕش ئەکتێکی کورتمەودا نییە، کە لەپڕێکدا شتێک ڕووبدات و ئیتر هەموو شتێک بگۆڕێت. شۆڕش پڕۆسەیەکی ئالۆز و مەودادرێژە، کە دەبێت مرۆڤ لەوەی پێشتر هەبووە بۆ مرۆڤێکی دیکە بگۆڕێت”.
$ڕوودی دوچکە$
ئەگەر باوەڕمان بە گۆڕانکاریی و پێکەوە ژیان و ئەڵتەرناتیڤێکی باشتر هەیە، کەواتە پێویستیشمان بەوە هەیە بیر لە کۆمەڵێک چەمک و ئایدیاش بکەینەوە، کە بتوانن لەو ڕێگەیەوە ئەو وێنایەی (یۆتۆپییەی) کە دەمانەوێت پێی پێناسە بکەین، دابڕێژین و دەرببڕین، بەهەمان شێوەش پێویستیمان بەوە هەیە دووبارە کاربکەینەوە لەسەر ئەو چەمکانەی کە هەن (کە تا ئەندازەیەک بەلاڕێدا بردراون) و بیانگەڕێنینەوە بۆ کۆنتێکستە ئەسڵییەکەی خۆیان، بۆئەوەی لە ئامانجی واقیعی ئەو چەمکانە تێبگەین و بتوانین لە تیۆرو پراکتیکی ئەمڕۆماندا لێیان سوودمەندبین. “دژەژنیی” یەکێکە لەو چەمکانەی کە لەتەواوی گووتارە ڕزگاریخوازییەکان و فیمینیستییەکاندا مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، هەر ئەم چەمکەش پەردەی لەسەر چەندین لایەنی شاراوەی ئەم بابەتە زیندووەی نێو کۆمەڵگا مرۆییەکان هەڵداوەتەوە و بەرجەستەکردووە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم پێشکەوتن و گۆڕانکارییە ئەرێنییانەشدا ئەم چەمکە وەک هەر چەمکێکی دیکە بە ڕێگەیەکی دیکەدا بردراوە، کە لەڕاستیدا هاوشێوەیی خۆی لەگەڵ ڕێڕەوە سەرەکییەکەی خۆیدا نادۆزێتەوە و زۆر کات بەپێی پێناسەکەی خۆی بەکارنایەت. دژەژنیی وەک دیاردەیەکی بەردەوام و بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە بابەتێک نییە کە بتوانرێت لەڕێگەیەکی ساناوە دیاری بکرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا واقیعێکی هەستپێکراوە و بەرجەستەکراوە. بەڵام دژەژنیی چییە؟ چ پەیوەندییەکی بە جێندەر و چینەوە هەیە؟ ئەرکی ئێمەی فیمینیست بەرانبەر ئەو دیاردەیە چییە؟
چەمکەکانی دژەژنیی، سێکسیزم، دژەفیمینیستبوون و دژەجێندەربوون ئاسان نییە لەیەکتر جیابکرێنەوە، بەڵام زۆرکاتیش ناکرێت وەک هاوواتا بەکاربهێنرێن. سەرەتا پێویستە بەرلەوەی بێمە سەر باس و شیکاریی ئەم دیاردەیە پێویستە لەگەڵیدا چەند چەمکێکی دیکە باسبکرێن، بۆ ئەوەی ئەم دیاردەیە لە دیوێکی سنورداردا نەمێنێتەوە، سنوردار بەو مانایەی کە تەنیا لە باسی ژندا بخولێتەوە.
$دژەژنیی (Misogyny):$
دژەژنیی بەواتای هەبوونی پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای ڕق و دوژمنایەتیی بونیادنرابێت، کە کەسی بەرانبەر و دوژمن ژنانن لەبەرانبەر پیاواندا (لەڕاستیدا ناکرێت بڵێین تەنیا ژنان بەڵکوو هەموو جێندەرەکان کە ناچنە نێو قاڵب و کاتێگۆریی پیاوەوە، بەڵام چەمکی دژەژنیی خۆی لەخۆیدا ئەوەی هەڵگرتووە کە وەسفی ئەکتێکی دژ دەکات بەرانبەر تەنیا ڕەگەزێک ئەویش ڕەگەزی ژن، بۆیە کاتێک بمانەوێت بەشێوەیەکی ئینتەرسێکشنالیتی و تا ئەندازەیەک گشتگیر لە مەسەلەکە بڕوانین، ئەوا پێویستە لەگەڵ بەکارهێنانی دژەژنیدا دژەجێندەری و دژە فیمینیستیش لەبەرچاوبگرین). ئەم ڕقە لە مەجالی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرچاو دەکەوێت، لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگادا و لایەنە تایبەتیی و کەسێتییەکاندا. ئەوەشمان بیرنەچێت دژەژنەکان ڕقێکی گشتگرییان نییە بەرانبەر هەموو ژنان، بەڵکوو ڕق و کینەی ئەوان لەو کاتەوە دەستپێدەکات، کاتێک ژن هەوڵدەدات خۆی لە ئۆبیێکتبوون (بابەتبوون) ڕزگاربکات و پشت بە چەمکە نەریتییەکانی ئەویدیکەی پیاو نەبەستن یاخود شان بە شانی پیاوان بەشداربن لە هەموو کایە سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکاندا. تاوەکو ئێستاش ئەو تاوانانەی کە پاڵنەرە سەرەکییەکەیان مەسەلەی دژەژنیی بووە، تاوانبارەکان نکوڵیان لەوە نەکردووە کە ژنانی دەوروبەر(خزم و کەسە نزیکەکان)ی خۆیانیان خۆشنەویستبێت، بەڵکوو باسی ئەوەیان کردووە کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو ژنانەدا نەبووە، کە لەژێڕ ڕکێفی ئەواندا ماونەتەوە، بەڵام کێشەی ئەوان لەگەڵ ئەو ژنانەیە “کە هیچ بەهایەکیان بۆ ئەوی پیاو دانەناوە و زۆر ئازادانە ژیاون”.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە مێژووییەکەی دەبینین ئەم چەمکە لە سەردەمی ئەنتیکی یۆناندا سەریهەڵداوە، کە بۆ شەرحی ئاڕاستەیەکی فەلسەفی کە تێیدا ژنان بێبەهاکراون. بێبەهاکردنێکی ڕاستەوخۆییانە لەڕێگەی ئەو سیفەتە نێگەتیڤانەی کە خراونەتە پاڵ ژنانەوە بۆ نموونە: ژنان توانایان کەمترە یاخود لاوازن. یاخود لەڕێگەی دابەشکردن و کاتێگۆرییکردنی ڕەگەزەکانەوە بەشێوەیەکی ئەرێنیی کە لە کۆتاییدا دووبارە پیاوان پێگە بەرزترەکەیان بەنسیب دەبوو. هەروەها لە بوارە پزیشکی و دەروونییەکانیشدا دژەژنیی وەک نەخۆشییەک لەسەر بنچینەی ڕق لەلایەن پیاوانەوە بەرانبەر ژنان پێناسەکراوە. بەڵام لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتییدا دژەژنیی ڕەهەندێکی دیکە وەردەگرێت، ڕەهەندێک کە پێکهاتە و دەزگاکانی کۆمەڵگا لە تاکەکاندا چاندوویەتی. لەڕێگەی ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییەی کە هەر تاکێک تیایدا پەروەردەدەبێت، دابەشکارییە جێندەرییەکان فێردەبێت و دووبارە بەرهەمیان دەهێنێتەوە.
دژەژنی پێشبڕیارێکی سێکسیستی و ئایدۆلۆژییە، بۆیەش بنچینەیەکی گرنگیشە بۆ تێگەیشتن لەچەوساندنەوەی ژنان لەو کۆمەڵگایانەی کە باڵادەستیی پیاوسالاریی لە لوتکەدایە. دژەژنیی بەچەندین شێوەی جۆراوجۆر خۆی دەردەخات، هەر لە تەنز و قسەو گوتارەکانی ڕۆژانەدا، کە دەڵێن: ژنان ناتوانن کەباب ببرژێنن، ژنان ناتوانن شتی قورس و سەنگین هەڵگرن، ژنان هەستیارترن، تا دەگاتە بوارەکانی کاری کۆمەڵایەتیی و سیاسەت. بەشێکی زۆری ئەم دژەژنییە ئەوەندە ڕۆچۆتە نێو مێنتالیتی (ژیریییەت) و دووبارەبەرهەمهاتۆتەوە بووەتە بەشێک لە سیفەتی “سرووشتی” کە ئیتر نەک تەنیا پیاوانن بەرانبەر ژنان دژەژنن، بەڵکوو خودی ژنانیش بەرانبەر خۆیان. دژەژنیی بریتییە لەقبوڵکردنی بێبەهایی ژنان لەڕوانگەیەکی ئۆنتۆلۆژییەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سێکسیزم. کەیت مەین لە پەڕتووکی “لۆژیکی دژەژنیی”[1]دا سێکسیزم بە بنەمای دژەژنیی پێناسەدەکات و وەک لایەنە تیۆرییەکەی دەبینێت، واتا لەڕێگەی نووسینی فەلسەفیی و ئەدەبیی هەر لە ئەنتیکی یۆنانەوە، دواتر لە ئایدۆلۆژییە ئایینییەکان و بانگەشەکان بۆ سووتاندنی جادووگەران (ژنان) و لێکۆڵینەوە زانستییەکاندا هەوڵدراوە ئایدیا سێکسیزمییەکان بسەپێنرێن و لەو ڕێگەیەوە (بەتیۆریزەکردنی سێکسیزمەکەیان) ڕێخۆشکەرییان کردووە بۆ سێکسیزم (باڵاکردنی ڕەگەزێک بەسەر ئەوی دیکەدا)، لەمەوە پایەی ئەم دژەژنییە بەهێزکراوە و گەیەنراوەتەوە بە پراکسیس. بە پێی کەیت مەین دژەژنیی بەپراکتیککردنی (یان پیادەکردنی) ئایدۆلۆژییە سێکسیزمییەکانە.
$دژە فیمینیزم(Antifeminism):$
دژەفیمینیزم وەک چەمکێک دژی ڕووبەڕووبوونەوەی فیمینیزم سەریهەڵداوە، واتا لەدوای دروستبوونی بزووتنەوە و ئایدیا فیمینیستییەکان، لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم کاتێک ژنانێکی زۆر بەشدارییەکی ڕاستەوخۆیان لەبزووتنەوەکانی ژناندا دەکرد و خۆیان وەک فیمینیست پێناسەدەکرد. چەمکی “دژەفیمینیزم” لە ساڵی 1902 لەلایەن ژنە بەرگریکاری مافی ژنان “هێدڤیگ دۆم” هاتووەتە فەزای گشتییەوە و کەوتۆتە بەر باس، لە پەڕتووکێکدا بەناونیشانی “دژەفیمینیستەکان”[2] ئاماژە بە بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو دیاردەی دژەفیمینیستبوونە دەکات. هەروەک لە ناونیشانی پەڕتووکەکەدا دیارە پەڕتووکەکە ئاڕاستەیەکی پێچەوانە دەخاتە بەر باس، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەکانی ژنان و هەوڵدانی ژنان بۆ داواکردنی مافەکانیان و خۆڕێکخستن و بەسیاسیبوونیان بەرەیەکی دیکە سەرهەڵدەدەن لەدژی ئەو بزووتنەوە ڕزگاری خوازانەی ژنان. ئەویش بەرەی دژەفیمینیستەکان، کە لەو بڕوایەدان ژنان لەپێست و سرووشتی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە و ئێستاش هێرش دەکەنە سەر مافەکانی ئێمەی پیاو. هۆکاری نووسینی ئەم پەڕتووکەش هەروەک دۆم خۆی باسی دەکات “ئەم پەڕتووکە پەڕتووکێکە بۆ بەرگریکردن، نەک هێرش کردن”، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرەی کۆنزێرڤاتیڤ و فاشیستەکان لەترسی ڕزگاریی ژنان و دژەژنییان لە هەوڵی سەرکوتکردن و هێرشکردنە سەر ئەو بزووتنەوانەبوون. وەک بەرەیەکی دژەفیمینیستی دەست دەکەن بەگەڕاندنەوەی ژن بۆ ئەو جێگەو پێگەیەی کە کۆمەڵگای بۆرژوازی بەژنی بەخشیوە. یەکەم کارکردنی جدیش کە لەسەر ژن دەیکەن، نواندنەوەی ژن وەک بوونەوەرێکی ئیستێتیکی و نەرم ونیان، کە هەر لەسرووشتەوە ئەوەی پێبەخشراوە. ڕزگاربوونی ژن لەم نێوەندەدا و بەپێی بڕواکانی ئەوان ژن لەو “بوونە ژنانەییە” دەخات. دۆم مێتافۆڕێکی جوان دەهێنێتەوە و دەڵێت: دروستە ئێوە هەمیشە ڕۆڵی شێر(پاشای دارستان)تان پێبەخشراوە، بەڵام ئێمە چیتر نامانەوێت ببین بەنێچیرەکانی ئێوە و بخورێین، ئێمەش دەمانەوێت بژین، نەک ئێوە بمانخۆن و نە ئێوە بخۆین.
دژەفیمینیستەکان ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە باوەڕێکی دەقبەستوویان بەو شتانە هەیە کە لە کۆنەوە وابوون و لایان وایە تا سەریش دەبێت بەو شێوەیە بمێنێتەوە، بۆیەش دەیانەوێت ئەو نەریت و باوەڕانەی کە لەکۆمەڵگەدا هەبوون بپارێزن، کە دەکرێت بڵێن کۆنەخوازان. دژەفیمینیستان ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە کاراکتەرێکی لاواز و ترسنۆکیان هەیە و لەبەر ترس دەچنە بەرەی دژەژنەکانەوە، چونکە لایان وایە ئەگەر ژنان کەسانی چەوساوە و ژێردەستە نەبن، ئەی کێ ببێت؟ مادام چەند ساڵە پیاوان ژنان دەچەوسێننەوە، ئەگەر ژنان ئێستا مافەکانی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەوا پیاوان دەچەوسێننەوە. ئەمەش بۆیە لە زەینیاندا چەسپیوە، چونکە لەژیریییەتیاندا ناتوانن وێنای یەکسانیی و دادپەروەریی بکەن. لەهەمانکاتیشدا دژەفیمینیستان کەسانی دیکەش دەگرێتەوە، کە نایانەوێت دەستبەرداری ئیمتیازەکانی خۆیان بن، دەکرێت بە خۆپەرستەکان ناوزەندیان بکەین، کەسانێک کە هێشتا لەو باوەڕەدان کارەکانی خزمەتکردن، ئاگالێبوون، کارە پڕ هەست و سۆزەکان پەیوەستن بەژنەوە و بۆ ئەوەی خۆیان لەو ئەرکە بەدووربگرن حەزناکەن ژنان سەبارەت بە کاری (بێ بەهای) ناوماڵ و کارە بەسەر ژندا سەپێنراوەکان دا قسەبکەن.
گۆڕانکاریی لە پەیوەندییە ڕەگەزییەکان (1.پیاو، 2.ژن)، کرانەوەی یەکەکانی پەروەردەو فێرکردن بەڕووی ژناندا، زۆربوونی ڕێژەی ژنان لە شوێنەکانی کار و سیاسەتدا کاردانەوە دژەژنیی (دژەفیمینیستیی)یەکانی زیاتر و زیاتر کردووە. ئەمەش بەشێوەیەکی زۆر زەق لە کاتی پڕو پاگەندەکانی نازیزم بەرچاو دەکەوێت، ئەویش لەبەرئەوەی کە تازە بزووتنەوەکانی ژنان بە ڕابەرایەتی کلارا تسەتکین توانیبوویان مافی هەڵبژاردن و بەشداری سیاسیی بۆ ژن داوابکەن. بۆیە دروست لە ساڵی 1912 بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن “جێگەی پیاو لەنێو دەوڵەتدایە و جێگەی ژنان لەنێو خێزاندا”. هەر وەک پێشتر لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە ئارگومێنتی سەرەکیی دژەفیمینیستەکان ئەوەیە کە فیمینیزم یاخود بزووتنەوەکانی ژنان بەرپرسن لە بەدبەختکردنی ژنان و هەموو قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە ئەگەر ژن لەو بوونە “سرووشتییەی” خۆی کە لەلایەن سیستەمی پیاوسالارییەوە پێی بەخشراوە لابدات، ئەوا ڕاستەوخۆ نەزمی هەموو سیستەمەکە تێکدەچێت. وە هەروەها لەو باوەڕەدان کە یەکسانیی و بەشداریی ژنان بەرەو نایەکسانییەک دەڕوات کە پیاوان دەبنە قوربانی. هەموو ئەو هەوڵانەشی بۆ یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بەرەو ئاڕاستەی باڵادەستی ژنان دەڕۆن یاخود زاڵبوونی مەسەلەکانی دیکەی وەک جێندەریزم.
$دژەجێندەریزم(Antigenderism):$
دەکرێت دژەجێندەریزم وەک بزووتنەوەک دژی پرس و مەسەلەکانی جێندەر دەرکبکرێت. وەکچۆن لەگەڵ زیاتر کارکردن لەسەر پرسەکانی ژن و مافی ژنان کاریگەریی بەرچاوی لەزۆرینەی کۆمەڵگاکاندا و بەتایبەتی کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکان بینیوە، بەهەمانشێوە زەمینەیەکیشی بۆ ئەوە ڕەخساندووە پۆلێنبەندیی و ڕێکخستنی جێندەرەکانیش بخاتە ژێر پرسیارەوە. بۆیە لەئێستادا بەبەراورد بە سەردەمەکانی پێشتر دیاردە و پرسە جێندەرییەکان باشتر هاتوونە نێو گووتارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانەوە. هەر ئەمەش وایکردووە کە بەشێک لایان وابێت بە خاڵی کۆتایی گەیشتووە و ئیتر ئەوەی ئێستا دەکرێت زیادەڕەوییەکە لەسەر ئەو پرسە. کەواتە هەوڵدەدەن لەوڕێگەیە بزووتنەوەیەک بۆ دژیجێندەریزم دروست بکەن. بۆیە دەکرێت دژەجێندەریزم وەک چەمکێکی نوێ کە دووبارە پشت دەبەستێت بە شیکاریی و تیۆرەکانی دژەژنیی و هەوڵدەدات لەو ڕێگەیەوە دژەئارگومێنت بۆ پرسەکانی جێندەر بهێنێتەوە، دەرکبکەین.
پرسی جێندەر کە پێرسپێکتیڤێکی ئەمڕۆیی و نوێخوازی لەخۆیدا هەڵدەگرێت، هەوڵدەدات بەشێوەیەکی گشتی جێندەرەکانی دیکەش کە لەلایەن کڵێشەی دوو جێندەرییەوە فەرامۆشکراون و پەراوێزخراون لەبەرچاوبگرێت. لەبەرئەوەی لەم نێوەندەدا تەنیا ژنان نین کە دەکەونە بەر هێرشی دژەژنیی لەلایەن پیاوان، بەڵکوو هەر جێندەرێکی دیکە کە نەچێتە قاڵبی دابەشکاری (1.پیاو و 2.ژن) دوو جێندەرییەوە، بەڵام لەبەر ڕێژەی کەمییان یاخود بڵێین لەبەرئەوەی تاکو ئێستا تەنیا ئەو دوو جێندەرە (ژن و پیاو) باڵادەست بووە، جێندەرەکانی دیکە شاردراونەوەتە و دەرفەتی خۆ نیشاندان و ڕێپرێزێنتکردنیان (نواندنەوە) نەبووە، ئەوا هەمیشە لە پەراوێزەکاندا ماونەتەوە و بەشێوەیەکی لاوەکیی دەربارەیان دواون.
بزووتنەوەی دژەجێندەریزم جووڵانەوەیەکە کە هەر لە ئەزەلەوە لەسەر بناغەی دژایەتیی ڕەگەزی بەرانبەر دامەزراوە و بەپێی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان ئەویش بەرگەکەی بەری گۆڕیوە. لە دژەژنییەوە بۆ دژەفیمینیزم و دواتر بۆ دژەجێندەریزم، بۆیە دەکرێت دژەجێندەریزم وەک فۆڕمێکی نوێی دژەفیمینیزم و دژەژنی پێناسەبکرێت، کە ئیتر ڕاستەوخۆ ئارگومێنت دژی فیمینیزم ناهێننەوە، بەڵکوو جێندەر. دژەجێندەرەکان توێژینەوە و کارکردن لەسەر پرسەکانی جێندەر وەک وەهمێک دەبینن، کە بە ئایدۆلۆژیای جێندەر بۆ بێبەهاکردنی ئەو توێژینەوانە ناویدەنێن. ئاڕاستە فکریی و ئارگومێنتەکانیان لە دوو شتدا خۆی دەبینێتەوە، ئەویش دژەدەوڵەتی و دژەزانستی. لەیەکەمیاندا وا دەردەخرێت کە فراوانبوونی پرسەکانی جێندەر بەشێوەیەک لە شێوەکان مێشک سڕینەوەیەکە لەلایەن دەوڵەتەوە. دووەمیشیان بۆ ئەوەی شەرعییەت بە توێژینەوە و ئەو کارانە نەدەن کە لەسەر پرسەکانی جێندەر کراون و دەکرێن، ئەوا هەوڵدەدەن توێژینەوە جێندەرییەکان وەک توێژینەوەی نازانستیی بخەمڵێنن، بەشێوەیەک کە لە خۆیدا زانست نییە و لەو ڕێگەیەوە تەنیا پارەی باج و سەرانە سپی دەکەنەوە. دژەجێندەریزمەکان بەم ئارگومێنتانە بەڕوونی بزووتنەوەکانی ژنان (خەبات بۆ مافەکانی ژنان و هەموو جێندەرەکان) لەنێو سیاسەت و زانستدا ڕەتدەکەنەوە.
$فیمینیزم≠ فیمینیزم$
فیمینیزم وەک هەر هەر یەکێک لەڕێبازە تیۆرییە سیاسییەکان چەندین لایەن و ئاڕاستەی جیاوازی هەیە، کە هەر یەکێکیان لەژێر کاریگەریی تیۆر و فەلسەفەیەکی سیاسیی دیکەدا بەرەو شێوەگرتنێکی دیکە لە فیمینیزم و پرسی ژن ڕۆیشتوون، بەو واتایەی بەتەنیا فیمینیزم ناتوانێت ببێتە خەباتێکی گشتیی و سەرتاسەریی، بەڵکوو لایەنێکی زۆر گرنگە لە خەبات بۆ ڕزگاری و دژی سیستەمی ستەم و پیاوسالاریی. بۆیە کاتێکیش باسی فیمینیزم دەکەین دەبێت لەگەڵیشیدا بتوانین ئایدیا (شاراوە)کانی پشتی ئەو ئاڕاستە فکرییە تێبگەین و بزانین باسی چ فیمینیزمێک دەکەین چونکە هەموو فیمینیزمێک یەکسانین بەیەک.
لە گۆرانییە ئەمریکییەکاندا ژنانێکی زۆری هونەرمەند هەن کە بەبێ پەردە بانگەشە بۆ فیمینزم دەکەن؛ مادۆنا هەوڵدەدات لە زۆرێک لە گۆرانییەکانیدا باسی دەسەڵات و بەهێزی ژن بکات. بیۆنسە بەهەمانشێوە گۆرانییەکی تایبەتی بڵاوکردەوە بەناوی فیمینیزم، هەتا لە زۆرێک لە کۆنسێرتەکانیدا پشتی ستەیجەکە بە دروشمی فیمینیزم پڕدەکات. بەهەمان شێوەش هێلی لۆڤ لە گۆرانی (Boy Bye) هەوڵدەدات باسی بەهێزی و سەربەخۆیی ژن بکات، کە ژن ئیتر خاوەنی سەرمایەی خۆیەتی، خۆی بەڕێوبەرێکە و کۆمەڵێک پیاو خزمەتی دەکەن. هەموو ئەمانە و چەندین نموونەی دیکەی لەم چەشنە وێنایەکمان لە فیمینیزم پیشان دەدەن، کە ژنانیش دەتوانن بێنە ڕیزی کێبڕکێ بۆ دەسەڵات و سەرمایە، ئەگەر ئەوانیش وەک سەرمایەدارانی دیکە کەسانی دیکە بچەوسێننەوە، بەتایبەتیش پیاوان بچەوسێننەوە. مادۆنا، بیۆنسە و هێلی لوڤ لە ڤیدیۆ کلیپەکانیاندا ڕۆڵی ژنێکی سادۆ مازۆخی دەبینن کە لە چەوساندنەوە و ستەمکردن لەوی دیکە چێژ دەبینن، پیاوان و ژنان لەژێردەستیاندان و خزمەتیان دەکەن. بەوشێوەیە هێزو دەسەڵاتی ژنانەیی خۆیان نیشان دەدەن و لەهەمان کاتیشدا خۆیان وەک مۆدێلێک بۆ ژنی ڕزگاربوو و ئازاد دەردەخەن. لە ژیانی واقیعی خۆشیاندا خاوەنی کۆمپانیای تایبەتن و لەسەر بنەمای چەوساندنەوەی کرێکاران سەرمایە و قازانجەکانیان زیاددەکەن. ئەم شێوە لەفیمینیزمە کە لەسەردەمی ئێستادا خۆی نمایش دەکات پێی دەوترێت فیمینیزمی لیبڕاڵ، کە لەلایەن ئایدیاکانی نیولیبڕاڵیزمەوە پشتیوانی دەکرێت و درێژەپێدەری ئابووری نیولیبڕالیزمییە. بەهیچ شێوەیەکیش هاوخوانی خۆی لەگەڵ ئەو فیمینیزمە نایەتەوە کە کلارا تسەتکین و هاوخەباتانی بزووتنەوەکانی ژنان بۆ ڕزگاریی ژن دایانمەزراندووە. بەپێچەوانەوە فیمینیزمی لیبڕاڵ هیچ کات پشت بە تیۆرییەکانی کەسانی وەک کلارا تسەتکین نابەستێت و هەتا هەوڵدەدات خەباتی ژنان لەو بزووتنەوە ڕگاریخوازییەکانی ژنان بسڕێتەوە، ئەویش بە لاڕێدابردنی پرسەکانی ژن لە پرسە کۆمەڵایەتیی، سیاسیی و ئابوورییەکانەوە بۆ سیاسەتی شوناس، لەمەشەوە پرسی ژن تەنیا و تەنیا لە سیاسەتی شوناسدا کورت دەکاتەوە. فیمینیزمی لیبڕاڵ پێیوایە هەموو گروپە پراوێزخراوەکانی وەک (LGBT) و ڕەشپێستەکان و هتد. دەتوانن بێنە سەر کورسیی دەسەڵات و لەنێو سیستەمی سەرمایەدارییدا بەشداربن لە چەوساندنەوەی کرێکاران، بەو واتایەی فیمینیستی لیبڕاڵ کێشەی نییە لەگەڵ ئەو سیستەمەی کە سێکسیزم، ڕاسیزم، چەوساندنەوە، پیاوسالاریی بەرهەم دەهێنێت، بەڵکوو کێشەی لەسەر ئەوەیە کە پێگەی ژنانیش لەو شوێنەدا خاڵییە، دەبێت ژنان و گرووپە پەراوێزخراوەکانیش بتوانن بەشداربن لەو چەوساندنەوەیە. هەروەها نایەکسانییەکانی سیستەمی سەرمایەداریی نابەستنەوە بە بنچینە و پێکهاتەی ئەو سیستەمە، وەک خاوەندارێتیی تایبەت، چەوساندنەوە، کەڵەکەکردنی سەرمایە، قازانج، زیادەبەها، جەنگ و ئیمپریالیزم، بەڵکوو وەک کاردانەوە و هەستیاری تاک نیشاندەدەن. کەواتە هەوڵەکانی ئەو فیمینیستانە کە نەک هەر ناچێتە چوارچێوەی خزمەتکردن بە پرسی ژن و ڕزگاریی ژن، بەڵکوو خودی خۆی یەکێکە لەو کۆڵەکانەی کە سیستەمی زوڵم و ستەم بە جێگیری دەهێڵێتەوە و دووبارە کڵێشەکانی ئەم سیستەمە لە فۆڕم و ڕوواڵەتی جیاوازدا بەرهەمدەهێنێتەوە. بۆ نموونە مەسەلەکانی ئایدیاڵی جوانیی ونەشتەرگەرییەکانی جوانکاریی بۆ ژنان؛ فیمینیزمی لیبڕاڵ لەم نێوەندەدا ژن لەپێگەیەکی دەسەڵاتدا دەبینێت و پێیوایە ژن لەڕێگەی جوانیی و سێکسوالیزەبووی جەستەیەوە دەتوانێت خۆی لە ئۆبیێکتبوون(بابەتبوون)ی ڕزگاربکات و ببێتە سوبیێکتێک (بکەرێکی کارا). چیتر ژن جەستەیەکی سادە و بێدەسەڵاتی نییە، بەڵکوو لەڕێگەی زیاتر بەرجەستەکردن، ئیرۆتیککردن و سێکسوالیزەکردنی جەستەوە دەتوانێت پیاوان لەخشتە ببات. وەکئەوەی کە ئەو شتەی پێیگەیشتوون بەرهەمی ژن خۆی بێت. بەدڵنیاییەوە ژن نەیتوانیوە جەستەی خۆی ڕزگاربکات لەنێو سیستەمێکدا کە لەسەر بناغەی سێکسیزم و چەوساندنەوە وەستاوە.
$ژنی ئیرۆتیکی$
سیستەمی سەرمایەداریی و پێکهاتەی ئەو سیستەمە قازانج لە هەبوونی ڕۆڵە ڕەگەزییەکان دەکات، بۆ ئەوەش پێویستی بەو لایەنانە (دژەژنەکان، دژەفیمینیزمەکان، دژەجێندەریزمەکان، فیمینیزمی لیبڕاڵ) هەیە، کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی هەمان پێکهاتە و چوارچێوەی سیستەمەکە. ئەو لایەنانەش ڕۆڵی سەرەکییان لە خزمەتکردن و هێشتنەوەی ئەو سیستەمە پیاوسالاریی و سەرمایەدارییەدا هەیە، هەروەها لە پێبەخشینی کۆمەڵێک خەسڵەتی جیاواز بە ڕەگەزەکان.
بەدڵنیاییەوە هیچ ژنێک ناتوانێت نکوڵیی لە بوونی خۆی بکات (لێرەدا مەبەست لە پرسەکانی جێندەر و لایەنەکانی سێکسوالیتە نییە)، یاخود شێواز و هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت بۆ شێوازی پیاو. ئەمە هەڵەترین تێگەیشتنە کە کاتێک ژنان دەیانەوێت خۆیان لەو نەریت و فۆڕمە سێکسیستییەی کە بۆیان دانراوە ڕزگار بکەن، دەکەونە ئەنجامدانی شتگەلێک کە سیفەتی پیاوبوونی پێوەلکێنراوە. بە مەردبوون ژن ڕزگار نابێت و هیچ هەنگاوێک ناڕواتە پێشەوە، بەڵکوو زیاتر ڕەوایەتیی بە پیاوبوون و سێکسیزم دەدات. ئەمە ئەو کێشەیەیە کە زۆرێک لەژنان دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەکەن. ژن نەبوون، بەڵکوو تەنیا دوو شتبوون (یان بوکەڵەیەکی سێکسوالیزەکراو یان مەردبوون)، ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە ژن لەو بوونە سێکسوالیزەکراوەی کە هەیە خۆی ڕزگار بکات، خۆی بەرجەستە بکات و تەفسیری خۆی بکات، بەڵام نەک وەک بوونەوەرێک بۆ سێکس.
کڵێشەکانی ژنی ئێستێتیکی و ئێرۆتیکی (بە نازو لەنجەوە قسەکردن، ڕەفتارکردن و بەڕێگەدا ڕۆیشتن، نمایشکردنی جەستەیەکی سێکسی) ژن فریو دەدەن، بەوەی کە ژن بەبێ ئەوەی لەگەڵ ئەو ئایدیاڵە جوانیانەشدا بگونجێت، دەتوانێت دڵی پیاو بەدەست بهێنێت. ئیتر لەڕێگەی قسەکردن، جوڵە و ڕەفتار و هەرشتێکی دیکە تەنیا لەپێناو ئەوەدا بێت سەرنجی سێکسی پیاو بەرەو لای خۆی ڕابکێشیت. ژن نەپرژێتە سەر هیچ شتێکی دیکە، نەتوانێت هیچ شتێکی دیکە دەرببڕێت بەرلەوەی سەرەتا نمایشی جەستە و بونییە سێکسوالیزەکراوەکەی نەکات. زۆرینەی ژنان (هەتا ئەو ژنانەشی کە بۆ مەسەلەکانی پرسی ژن چالاکن) خۆیان لەگەڵ ئەو فۆڕمە ئیرۆتیکییەدا گونجاندووە، زۆر کات ئەوەی دەیانەوێت بیگەیەنن، هەوڵدەدەن لەڕێگەی جەستەیانەوە نمایشی ناسکیی و جوانوی و بەعیشوەیی بوونەکەیان بکەن.
فریگا هاوگ (کە یەکێکە لە نووسەرە دڵخوازەکانم) لە پەڕتووکی “سێکسوالیزەبوونی جەستە”[3] ئاماژە بەوە دەکات کە ڕاستە شۆڕشی فیمینیستیی ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ مەسەلەی ئازادیی سێکسی و بڕیاردانی ژن لەسەر جەستەی خۆی، بەڵام دووبارە ئەو سیاسەتەکانی شوناس و کورتکردنەوەی ژن تەنیا لەجەستەدا ژنیان تەنیا لەنێو سێکسدا هێشتەوە، کە بەجۆرێک لەجیاتی ئەوەی خۆیان لە پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاریی ڕزگاربکەن، جەستەی ژنیان سێکسوالیزەکردەوە و لەمەشدا تەنیا دەسەڵات و کۆمپانیاکان سوودمەندبوون. پیاوان ئاسانتر سێکس و جەستەی ژنیان دەست دەکەوت و کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانیش لەبوارەکانی ئایدیاڵە جوانکاریی و فاشنەکاندا بەرهەمەکانی خۆیان باشتر ساغدەکەنەوە و قازانجی زیاتر دەکەن.
گۆڕینی ئاڕاستەی خەباتی ژنان لە فیمینیستی ڕادیکاڵەوە بۆ فیمینیستی لیبڕاڵ ئەمە دەرئەنجامەکەی بووە. ئەمە زۆر بەهۆشیارییەوە دەڵێم و دەمەوێت بەرگری لەفیمینیزمێکی ڕادیکاڵ بکەم، چونکە پێم وایە فیمینیستی لیبڕاڵ کەسانی وەک هێلی لۆڤ و نموونەکانی وەک ئەو بەرهەم دەهێنێت، کە هیچ کێشەیەکی ڕاستەقینەیان لەگەڵ پرس و کێشەکانی دەسەڵات و چەوساندنەوە و نایەکسانییەکان نییە، بەڵکوو کێشەکەیان ئەوەیە ئەوان ئەو دەسەڵاتەیان نەبووە، کەواتە هەموو ئەوەشی هەوڵی بۆ دەدەن گەیشتنە بەدەسەڵات و پێگەیەک کە دووبارە ئەوی دیکە بچەوسێننەوە. فیمینیستی لیبڕال ئەو دەرفەتە دەخاتە دەست ژنان کە ئەوانیش دەتوانن پێکهاتە سێکسیستییەکانی پیاوسالاریی بەرهەم بهێنننەوە. لەوانەیە ئەمە بەشێوەیەک وەک دژەژنیی بکەوێتەوە، بەڵام پێویستە ئەوەمان بیرنەچێتەوە بەرهەمهێنانەوەی کلێشەکانی پیاوسالاریی و بەرهەمەکانی سیستەمی سەرمایەداریی خۆی دژەژنییە، کەواتە ئەگەر ژنانێکیش ئەم پەیوەندیانە بەرهەم بهێننەوە، ئەوا هیچ خزمەتێک بە ژن و مافەکانی ژن ناکەن، بەڵکوو لەنێو کڵێشەکانی سەرمایەدارییدا فۆڕمەکانی چەوساندنەوە و توندوتیژی پتەوتر دەکەن.
ئەم ئایدۆلۆژییەی ئیرۆتیکبوون و ئیستێتیکیبوونە بەشێکە لەو پڕوپانگەندانەی دژەژن، دژەفیمینیست و فیمینیستە لیبڕاڵەکان، کە بەو شێوەیە هەوڵدەدەن لەو ڕێگەیەوە ژنان و خەباتی ژنان لاواز بکەن و تا ڕادەیەکیش لەڕێگەی چەند دامودەزگایەکیش کە بە ڕاستەوخۆ بێت یاخود ناڕاستەوخۆ و بە مەبەستەوە یاخود لە نەبوونی هۆشیاری ئەم کولتوورە دژەژنییە دزەی پێکراوەتە نێو کوردستانەوە. ژنانی باشووری کوردستان بەپێی ئەو نمونانەی کە کولتووری سێکسیزم پێشکەشیان دەکات خۆیان دەنوێننەوە. سیستەمی ستەم و سەرمایەداری ژنێکیان ناوێت هاوشانی پیاو لەکایە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکاندا بەشدار بێت، بەڵکوو ژنێکیان دەوێت ئیرۆتیکیی بێت، تاکو ژن لە سێکسیزم و سێکسوالزەبووندا بهێڵنەوە. ئێمە پێویستیمان بەژنانی ئیرۆتیکی نییە، سیستەمێک کە لەسەر چەوساندنەوەی ڕەگەزێک لەلایەن ڕەگەزێکی دیکەوە بونیادنرابێت پێویستی بەژنانی ئیرۆتیکییە. [1]
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم_ 08-03-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-03-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,474
وێنە 105,726
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,477
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!