ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,591
画像 106,338
書籍 19,226
関連ファイル 96,793
Video 1,357
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
سایبەر سپەیس؛ لەبەرگرتنەوەی زڕە وێنە
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سایبەر سپەیس؛ لەبەرگرتنەوەی زڕە وێنە
記事

سایبەر سپەیس؛ لەبەرگرتنەوەی زڕە وێنە
記事

$سایبەر سپەیس؛ لەبەرگرتنەوەی زڕە وێنە$
نووسینی: هێمن عوسمان عەبدوڵڵا
“زڕە وێنە مێژوویەکی دێرین؛ سوکرات بەر لە قوربانی ئازادی بیروڕا، قوربانی زڕەوێنه. ”
کاتێک “سوکرات” دەچێتە بەردەم دادگا، بە و تۆمەتەی “میلیتۆس” داویەتیە پاڵی؛ بە لا-ڕێگەبردنی گەنجانی ئەسینا، بانگەشەکردن بۆ خواوەندێک جیاواز لە خواوەندەکانی ئەسینا، تێکدانی ڕەوشتی گەنجانی ئەسیناییەکان. سوکرات لەبەردەم دادوەرەکان دەڵێت “هەرگیز، مامۆستای هیچ کەسێک نەبووم، ئەگەر هەر کەسێک؛ گەنج یاخود پیر، ئارەزووی گوێگرتنی هەبووبێ کاتێک دەپەیڤم، هەرگیز بۆڵەبۆڵ و سەرزەنشتیم نەکردووە گەر بە دڕدۆنگییەوە مامەڵەی لەگەڵ کردبێتم، دژی کەس نەبووم، پارەم لە هیچ کەسێک وەرنەگرتووە، بە یەکسانی ئامادەی هەموو پرسیارێکم لە هەرکەسێک؛ دەوڵەمەند بێت یاخود هەژار. ڕازیم بە وەڵامی ئەو پرسیارەی کردوومە و گوێ دەگرمەوە لەوەی دەیڵێم، ناتوانم دادپەروەرانە هەڵگری ئەو بەرپرسیارێتیە بم خەڵکی ئاڕاستە بکەم بەرەو چاکە و خراپە، هەرگیز بەڵێنی فێربوونی هیچ شتێکم بە هیچ کەسێک نەداوە و نەمکردووه، ئەگەر هەر کەسێک بڵێت شت لە منەوە فێربووە ئەوە ڕاستەوخۆ لەخۆمەوە گوێی لێ نەبووە و دڵنیابن ئەوە ڕاستیتان پێ ناڵێت1” سوکرات بەرگری و پاکانە لەخۆی ناکات تا بیەوێت تەنیا و بێ دروستبوونی گەردێک لەسەری لە دادگە بێتە دەرەوە، ناوەستێتەوە بەرانبەر ئەو حوکمەی بەسەریدا دەدەن، تەنانەت لە “دیالۆگی کریتۆن” دەرفەتی هەڵهاتن و دەربازبوونی لە زیندانەکە بۆ دەڕەخسێت و سوکرات ڕەد دی دەکاتەوە، دەڵێت ” مەرگ باشترین پزیشکە”. دروست و نا-دروست، تاوان و بێ-تاوانی بۆ دادوەران ڕۆشن ناکاتەوە ، لەسەرەتای ئەپۆلۆجی؛ دەستپێکردنی دادگەییەکەیدا تۆمەتەکەی میلیتۆس ڕەتناکاتەوە، نە وەک تاوانبار و نە وەک بێ-تاوان خۆی پیشان نادات، زیاتر هەوڵی ڕۆشنکردنەوەی ئەو ناڕاستییە دەدات بە ڕاستی بە دادوەرەکان گوتراوه، وێنە ئۆرجیناڵ و ڕەسەنەکەی سوکرات و ڕەفتار و گوفتاری نییه، وێنە لەبەر گیراوەکەیەتی بە شێوێندراوی و دادگە مامەڵە لەگەڵ زڕە وێنەکەی سوکرات دەکات و یەک لەدوایی یەک بۆ هەر دادوەرێک وێنەکە لەبەری دەگیرێتەوە و دێز و تەڵختر دەبێت.
سوکرات بە تەنیا یەکەم قوربانی ئازادی بیروڕا نییە وەک ئەوەی لە مێژووی فەلسەفە و دەربارەی سوکرات دەوترێت، قوربانی ئەوی دیکە “میلیتۆس”ە سەربەستانە وێنەیەکی شیواوی سوکراتی گرتەوە و کێشاویەتی و، بردیە بەردەم دادگە و، قوربانی لەبەر گرتنەوەی زڕەوێنەکەیەتی. هەر وێنەیهک لە بەری گیرایەوە؛ زڕە وێنەیە و لە ڕەسەنێتیەکەی دەترازێ و دادەماڵدرێت . هەموو گێڕانەوەیەک دەربارەی هەر شتێک بۆ هەر کەسێکی دیکە، گواستنەوەی وێنەیەکەتی خستەبەردەستی زڕەوێنەیە بۆیە یان زۆر تاریک و ناڕۆشن دەبێت یان دیوێکی دەردەکەوێت یاخود کەمێک نزیکترە لە وێنەکە، هیچ کات بە دروستی وەک خۆی نایەتەوە وەک چۆن ماسک لەسەر ڕووخسارێک دەگیرێتەوە و یەک بە دوایی یەکیش بەردەوام بەرهەمدەهێنرێتەوە، ڕووخسارە ڕەسەنەکە ون دەبێت و نازانرێت کێ بووە، گێرانەوەیش هەمان تایبەتمەندێتی هەیە، لەدەم بۆ دەمی دیکە دەڕوات. دروستبوونی زڕە وێنە کردەیەکە و بەر لە ئەنجامدانی لە پێش خۆیدا پرۆسێسێکی دیکەی لە پێشەوەیه، بۆ وێنا؛ شیعر و چیرۆک و ڕۆمان لەبەر گرتنەوەی خەیاڵی نووسەرەکەیەتی. لەسەر گوتنی ئەوانی دیکە، دەربارەی ئەوانی دیکەیش نا ڕۆشن و نەدیدەیە گوێگر-خوێنەر، مامەڵە لەگەڵ خودی خەیاڵەکە ناکات ئەو نایبینێ تەنیا لەناو تێکستەکەی بەردەستیدا بەریدەکەوێت و کەمێکیەتی گواستراوتەوە سەر کاغەز و کراوە بە وشە تەنیا مامەڵە لەگەڵ وێنەکەیدا دەکات، بۆ دەربارەی گوتن لەسەر ئەوانی دیکە هەمان کارکردە، دادوەرەکان سوکراتیان نەبینیووە ڕەفتاری گەنجانی ئەسینا تێک بدات، مامەڵە لەگەڵ گێڕانەوەکەی “میلیتۆس” دەکەن، لە دۆخێکدا ئەگەر ئەو گوتنانە خراپ یان باش و پیا هەڵدانیش بن بەسەر کەسێکدا، هەر زڕەوێنەیە، هەر بۆیە هزرین و بیرکردنەوە و بیرلێکردنەوە بە ئاستەم دەردەبرێت بەر لەوە لە شوێنێکی زەیندا قەتیس ماوە و تەواوی ئەوەی دەیزانیت دەرنابڕدرێت. عەبدوڵڵا گۆران گوتویەتی ” ئەو خەیاڵەی پێی مەستم/ بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم” لەبەر گرتنەوەکە وەک ئەوەی لە خەیاڵدان هەیە دەرناچێ و تەواوی چوارچێوەکە پڕناکاتەوە و نایپێکێت.
ڤێرتواڵ؛ لەبەر گرتنەوەی ماسک.
زڕەوێنە و لەبەر گرتنەوەکەی بەردەوام کار دەکات؛ لەسەر ئاستی تاک-تاک، تاک-کۆلێکتیڤ. بەڵام لێکەوت و ئاسەوارەکانی زوو کاڵ دەبنەوه، چونکە دەنگ و ڕەنگی لەگەڵ نییە، کاتێک من دەربارەی کەسیک دەدوێم، ئەوی دیکە لە خەیاڵدانی خۆیدا وێنای دەکێشێت، کاکردنەکە گران دەبێ و بە ئاسانی لە زەیندا نامێنێ و دەڕوات، یان تەنیا جارێک دەربارەی کەسێک-شتێک بۆ ئەو ی دیکە دەدوێم، گوتنەکان و دەربڕینەکان دەربارەی ئەو دەنگ و ڕەنگی لەگەڵ نییە و، هێواش هێواش ئەگەری کاڵبوونەوەی هەیە بە بەرکەوتن لەگەڵ خودی ئەو کەسەی گوتنەکەی لە بارەوە گوتراوە، چونکە تۆ جارێکی دیکە لەگەڵ بوونە بایۆلۆژییەکە مامەڵەدەکەیت. بە پێچەوانەوە لە سایبەرسپەیس گوتنەکان گوزرارەکان و دەربڕینەکان هەمیشە دەنگ و ڕەنگی لەگەڵدایە و دووبارە دەبێتەوە زیاتر لە زەیندا دەچەسپێت.
سایبەر سپەیس-فەزای ئەلیکترۆنیە زنجیرەیەک چەمکن پێشگری سایبەریان بۆ دانراوە بە واتای (ئەلیکترۆنی/ئینتەرنێتی) سایبەرکولتوور و، سایبەر نیتێکس و، سایبەرپەنک زنجیرەیەک چەمکی بەدوا دێت، مەبەست لێی ڤێرتواڵ-واقعی مەجازییه، فەزایەکی ئەلکترۆنییە تێیدا؛ مامەڵەکردن، بینین، دەنگ و ڕەنگ، سڵاو کردنەکان… تا دوایی. لەبەری گیراوەتەوە و هەمووان بەر زڕەوێنەکەی دەکەوین ڕەسەنێتی و واقع تێیدا ونە بۆشایی، و مەودای زۆر دەخاتە نێوان خۆت و ئەوانی دیکە مەودایەک لە قوڵێتی و ناسینێکی ڕاستەقینەدا، بەرجەستەکراو و بەرکەوتنە ڕاستەقینەکان دەترازێنێ و دوورت دەخاتەوە، سایبەرسپەیس بەتەنیا سۆشیاڵ نێتۆڕک ناگرێتەوه، هەموو ئەو ئامێرانەن ئەلکترۆنین لە دەوروبەرماندا کاردەکات و، کارمان پێدەکات و، کاری پێدەکەین. سایبەرسپەیس؛ لە هەناوی ئەو لێکەوتانەوە دێتە دەرەوە ئینتەرێت و ئەلکترۆنیات بۆمان دروستدەکات، هۆگر و پابەندمان دەکات، تواناکان پەرەپێدەدات. لە دوای سەرەتای دروستبوونی تەکنەلۆژیا و پێشبینییەکان بۆ ئەوەی هەموو کەس دەستی پێی ڕادەگات بوارێکی تایبەتی بەناوی سایبەرۆلۆجی_ئینتەرنێت/ئەلیکترۆنناسی بۆ دروست دەبێت کە زیاتر جەخت لەسەر لێکەوت و گۆڕانە ڕیشەییەکان دەکاتەوە کە چۆن ئەلکترۆنیات و سوڕانەوە و ژیانکردن لەناویدا مرۆڤ لە ڕەگەوە دەبڕێتەوه، سایبەر سپەیس پێدراوێکە بۆ ئەو بۆشاییەی ئینتەرنێت دەیخاتە نێوانمان چاڵێکە بەردەوام قوڵتر و لێی هەڵدەکەندرێت، لەسەرەوە هەمووان نزیکین و لە قوڵایدا دوور و بێ ئاگاین. فەزایەکە بە بۆشاییەوە هەڵواسراوە و لەناویدا دەسوڕێینەوە بەر تەنکی دەکەوین و تەنکترمان دەکاتەوه، لێکەوتەی ناچیزی هەیه، لە ڕو وکەشدا لەزەت بەخشە بەر هەموو کەس و هەواڵ و شوێنێک دەکەوین دەگەیتە دوور و دوورترین. ئەو پێگەیی نەتدیووە دەچیت و زوویش دێیتەوە ، زوو تێپەڕە و ناچیتەوە سەری، ڕووداوەکان تێیدا دووبارە دەبنەوه. بەڵام هێندە ڕوانین و بیرکردنەوەت تەنک دەکاتەوە لە زەینتدا نەماوە بەر لە کاتژمێرێک بەر چ (هەواڵێک-کەسێک -شوێنێک) کەوتوویت و نازانیت دووبارەیە و هەمیشە بۆت نوێیە، میکانیزمەکانی شلن ڕامکراویت تێیدا، نەرم و دەستەمۆ لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا دەگونجێی، لێی ڕازیت و لێیشی ناڕازیت، بێزار دەبیت و نەبوویت، دایدەخەیت و دەچیتەوە ناوی، پانتاییەکە ماتەرەکانی ژیانی ئاسایی و بەرجەستەکراوی ڕۆژانەی خۆتی تێدایه، پەیوەندییەکان و هاوڕێکانت بێگانە و نا بێگانه، خەڵکانێکیش کە ڕەنگە لە ژیانی ڕاستەقینەدا هەرگیز دەرفەت نەبێ جارێکیش بیبیت، سایبەر سپەیس زانراوێکی نەزانرا و کەشفکراو نیه، بڕێکیش کۆن بووە و کەمێک لەسەر ئاستی تاک هۆشداری دروست دەبێت و کاڵ دەبێتەوه.
سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوفی پۆستمۆدێرن “زیگمۆنت باومان” شلێتی بۆ پاش تەکنەلۆژیا و پاش نوێگەرایی بەکار برد، بە مانا باومانییەکەی؛ ماددەی شل بخرێتە ناو هەر چوارچێوەیەکی جیاوازەوە جێگەی دەبێتەوه، شلە و خۆی شکڵ دەگرێت. لەناو سێگۆشە سێگۆشە و لە چوار گۆشە و لەناو بازنەدا بازنەیە لەگەڵ هەموو قاڵبێکدا یەکدێتەوە، لێکەو تەکانی سایبەر سپەیس شلکردن و شیتەڵکردنه، هەڵتدەولشێ و کاتێک تێیدایت شل بوویت، سیستەمێکی هەیە بە شلێتی نەبێ وەرتناگرێ و سیستەمەکە خەلەلی تێدەکەوێت و فڕێتدەداتە دەرەوه، لەگەڵ ڕووداوە ڕووکەشگەرا و خێراکاندا دەرۆیت، نووسین و قسەت دەربارەی هەمووی هەیە، هەمووی نزیک لەیەکە و خۆت نمایش دەکەیت بۆ ئەوی دیکە، هەموو ئەو ڕووخسار و ناوانەی دێتە ناوی وێنە ئۆرجیناڵەکەی نییە خودی واقعە بەرجەستەکراوەکەی ژیانە و ڤێرتواڵ بووەتەوە، پێدراوەکانی ئەو بازنەی کایە و چەمک و بوارە جیاوازەکانی تێدایە بنەڕەتەکەی لەبەر گیراوەیه، بۆیە ڕووداوێک-گفتێک-ڕەفتارێک تێیدا لەبەر گرتنەوەی وێنە ئۆرجیناڵەکەیە و بە دوای یەکدا لەبەری دەگیرێتەوە و لە و پڕۆسەیەدا ماسک لەبەر ماسکی دیکە دەگیرێتەوە، ئۆرجیناڵەکەیشی ڕوون نییە و نادیارە لەگەڵیدا بە کۆلێکتیڤی دەکەونە ژێر هەژموونیەوە ژیانکردێکە لەسەر هێڵێ لەبەر گرتنەوەی بەردەوامی وێنەکان، بەردەوامی هەیه. ئۆرجیناڵ و ڕەسەنێتی تێدا نییە یان وێنەیە یان گیڕانەوه، عەوام لەگەڵ خۆیدا پەلکێش دەکات هەموو چرکەساتێک یاری بە ئیمۆشن-هەستەکان دەکات ڕێگەی بیرکردنەوە ون دەکات و ئەوەی بگوترێ لات دروستە بە نا-دروست و دروستەوه.
سایبەرسپەیس؛ ئەلیناسیۆنی کۆلێکتیڤ.
ئەلیناسیۆن؛ نامۆیی بە خود و ئەوانی دیکە، بێگانە بوون لە سوبێکتێکەوە دێت بەردەوام خۆی بەرهەمهێنەری خۆی بێت، وا دەکەوێتەوە بە خۆی نامۆ دەبێت و تێیدا ئازادییەکانی لە ڕیشەوە هەڵدەکێشێ و مامەڵەی لەگەڵدا بۆ ناکرێت و کۆتەکەی بۆ ناشکێت، بنەڕەت ئۆرجیناڵەکەی لێ ون بووە کە خۆی بەرهەمی هێناوە ناتوانێ بگەڕێتەوە و هەڵیوەشێنێ، هەژموونی زیاتری بەسەر خود دەبێت و دژبەرانە لەبەردەم ئەو جیهانەشدا دەوەستێتەوه. ئەلیناسیۆن لای هیگڵ” ئەو مرۆڤەیە خۆ بە خۆ بووە بە نەیار و بێگانە، کاتێک ئەو نەیتوانی خۆی ببینێت لە و جیهانە کۆمەڵایەتییەی تێیدا دەژی”. هیگڵ لە چرکەساتێکی جووڵەی ڕۆحدا ئەلیناسیۆنی دیاریکردووە کاتێک “ڕۆح بریتییە لە پڕۆسەیەک کە ببێتە شتێکی دیکە بۆ خودی خۆی و ئەو شتەی دیکە نەیبێت” بێگانە بوون و نامۆیی دروستدەبێت وەک ئەوەی مرۆڤ لە دەرەوەی ئەو شتە بێت کە دروستی کردووە، لای “مارکس” ئەلیناسیۆن خود نامۆیی لە ئیشکردندایە لە پڕۆسەی کارکردندا بۆ بەرهەمهێنانی کاڵا-شمەکێکی دیاریکراو کە دەچێتە دۆخی دەرەوەی خودی خۆی، کرێکار هێزی کار چالاکی و ژیانی خودی خۆی تێکەڵ بە شمەکەکە دەکات هەمان کات وەک کاردانەوەی شارەزا فێری بارودۆخ و سرووشتی کاڵا و شوێنی کار دەبێت ئەوکاتە پەیوەندییەکە دەچێتە ئەلیناسیۆن-ەوە دیسانەوە کاڵا-شمەک هۆکاری بەرهەمهێنانی کەسێکی دیکەیه، کە ئەویش هی یەکێکی دیکە و کەسێکی دیکە خاوەندارێتی دەکات، دەبێتە کاڵایەکی ئازاد بۆ دەسەڵاتێکی سەربەخۆ کە خودی کرێکاریش دەبێتە هەمان کاڵا بۆ خاوەن کارەکه، فەزای ئەلیکترۆنی لە فراوانتر لە سۆشیاڵ میدیا لە بەرهەمهێنانەوەی ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکردا مرۆڤ بە خۆی نامۆ دەکات هایدیگەر لە “دازاین” دەگاتە ئەو بۆچوونە حەتمیەیی بوون لە کات و مێژوودا بەرجەستەکراوە و لە دەرەوەی مێژوو کات نییە، ئەمە وایکردووە بەر لە هەموو شت مرۆڤ بە ئاگا بێت لە مردنی خۆی، دەزانێت کۆتاییەکی هەیە بۆیە ئەو ژیانە هەڵدەبژێرێت خۆی دەیەوێت و ڕۆبچێتە ناو ڕەسەنێتی خۆیەوە ئەزموون و بەیانی بکات، بەڵام تەکنەلۆجیای بە مەترسی داناوە لەسەر ڕەسەنێتی بوونی مرۆڤ، چونکە ڤێرتواڵ دەبێتەوە و بوونە ئۆرجیناڵ و بنەڕەتییەکەی دیار نامێنێ هەمووان ئەوانی دیکەن و ئەوی دیکە یەکێکی دیکە و لە ئارەزوو قسە کردن و نووسین و خۆ نمایشکردنی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا، نیگەرانیەکانی “هایدیگەر” بە ڕاست دەگەڕێت کە پێی وایە مرۆڤ بێ هاوتا و تاقانەیە و ئەم تاقانەێتیە نا مێنێ و نە بە شوێنیشدیدا دەڕۆن . [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは426表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم- 03-02-2021
リンクされたアイテム: 2
ライブラリ
日程&イベント
グループ: 記事
Publication date: 03-02-2021 (3 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 理念
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 92%
92%
は、 ( هومام تاهیر 22-11-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 23-11-2022
最近の( ڕۆژگار کەرکووکی )によって更新この商品: 05-04-2024
URL
このアイテムは426表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,591
画像 106,338
書籍 19,226
関連ファイル 96,793
Video 1,357
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.531 秒(秒) !