ناونیشانی پەڕتووک: مێژوو و شوێنەوارە ئایینییەکانی باکووری کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی تورک.
ناوی نووسەر: #سەباح موفیدی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانی و قەیرانەکان
ساڵی چاپ: 2019
باکووری کوردستان: بینگەی مێژووی ئایینیی تایبەتمەندییە جۆراوجۆرەکانی کوردەواری لە هەموو بوارێکەوە، سرووشتی تایبەت، سامانی سرووشتیی، شوێنی مێژوویی و کۆنینە، چاندی تایبەت و... گرنگایەتی ئەم شوێنە دەردەخەن کە بەهۆی هەندێ لەوانەوە لە مێژوودا کەوتووەتە بەر هێرش و پەلاماری خەڵکانی تر و لەو سەردەمەشدا لە هەر چوار لاوە بە توندی پێوەی نووساون و دەسبەرداری نابن. بێجگە تاڵانی سامانی جۆراوجۆری ئەم وڵاتە و تێکدانی سرووشتی، زۆرێک لە شوێنەوارە کۆنەکانی کوردەواری کە بۆخۆیان دەتوانن گەورەترین سەرچاوەی داهات و ڕاکێشانی گەشتیار بۆ کوردستان بن، دەستیان بەسەردا گیراوە و هەوڵ دراوە لە شوناسی کوردستانیی داڕووت کرێن و هەندێ جار بە گرنگی نەدان بەوانە و بە قوربانی کردنی ئەوانە بۆ سیاسەتەکانیان زەبرێکی گەورە نەک تەنیا لە کورد بەڵکوو لە ژیار و شارستانییەتی مرۆیی بدەن. لەو ئاڕاستەدا، مێژووی ئایینیی و شوێنەوارە کۆنەکانی پێوەندیدار بەوە لەو تایبەتمەندییانەن کە لایەنێکی شوناس و سەرچاوەی هەرە گرنگی شوناسی مێژوویی کوردەوارین و کەونینە بوونی کوردستان پیشان دەدەن، بۆیە پێویستە لە سیاسەتی کوردیدا سەرنجی تایبەت بدرێن. لەو پێوەندییەدا دەکرێ بە مێژووی ئایینی و شوێن و شوێنەوارە ئایینییەکانی باکووری کوردەواری و لە گرنگترینی ئەوانە باژێری ئامەد و دەوروبەری ئاماژە بکرێت کە لەم وتارەدا بە کورتی ئاورێک دەدرێتەوە سەریان. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=446870&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی مێژوو و شوێنەوارە ئایینییەکانی باکووری کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی تورک=KTML_Link_External_End=
Läs boken: مێژوو و شوێنەوارە ئایینییەکانی باکووری کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی تورک
Total nedladdning:
128 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 567 gånger