پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,486
وێنە 106,126
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەسەرەتادا وشەکە نەبوو
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لەسەرەتادا وشەکە نەبوو
کورتەباس

لەسەرەتادا وشەکە نەبوو
کورتەباس

$لەسەرەتادا وشەکە نەبوو$
نووسینی: #دڵشاد حامید دەروێش#
مەرگ و خۆکوژی
هەموو بوونەوەرەکان لە خودی مەرگ دەتۆقن، بەڵێ هەمووان، ئەمە پەیوەندی بە توانستی ژیریی یاخوود بە پلەی ڕۆحلەبەرەکەوە لە پلەبەندی بووندا نییە. شۆپنهاوەر پی لەسەر ئەم ڕاستییە دادەگرێت و دەنووسێت: [ترس لە مەرگ، سەربەخۆیە لە هەموو مەعریفەیەک]. ئەگەر نەتکردووە، بە تاکە پێڵاوێکەوە دوای قالۆنچەیەک بکەوە، ئەم مەخلووقە کە هیچ زانیارییەکی لەبارەی مەرگەوە نییە، دەتۆقێت و خۆی حەشاردەدات. کەواتە ئێمە لە سێبەر و تارماییەکانی مەرگ ناترسین، بە دیاریکراوتر، لەو گەندبێژی و پووچبێژییانە ناسڵەمینەوە کە لەبارەی مەرگەوە هۆنراونەتەوە، بەڵکوو میتافیزیکییانە لە خودی مەرگ دەتۆقین.
ڕەنگە هەبووبێت وایزانیبێت ئەوە بیرۆکەی نەبوونە ئەم ترس و بیمەمان تێدا دەچێنێت، بەڵام خۆ ئایدیای نەبوون لەلای قالۆنچە بوونی نییە، ئینجا کام نەبوون؟ خۆ ژیانمان چەند ساتێکی کەمە لە نێوان دوو نەبووندا. نەبوونێک هەبووە پێش ئەوەی ببین، نەبوونێکیش لە داهاتوودا هەڵماندەلوشێت. مەگەر نەبوون هەر نەبوون نییە؟! بۆچی غەمبارنین لەوەی لە جەنگی تەڕوادەدا هاوڕێی ئەکیلیسی پاڵەوان نەبوویت. کەچی ترسێکی قوڵ لە هەناوماندا جێگیردەبێت کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە لە ئاهەنگی سەری ساڵی سێهەزاردا بەشدارنابین.
گرنگە بزانین کە ئەوەی دەچێتە ژێر سێبەری مەرگەوە دەرکەوتەکانی ویستە نەک خودی ویست. ئەمشەو من وەک دەرکەوتەیەکی ویستی ژیان لە کوردستان دەمرم و سبەی ئادێل لە فەڕەنسا دەخزێتە نێو شوێنکاتەوە و لە بووندا هەڵدەتۆقێت، گرنگ نییە من هەبم یان ئادێل. ویست بایەخ بە پاراستنی [جۆر] دەدات نەک [تاک]. بەڵێ من نامێنم و ئەو عەشقبازی دەکات، شەراب دەنۆشێ و سەما دەکات، دواجار ئەویش بە چەشنی من لەبیردەکرێت. لە پەیمانی کۆندا هاتووە: [نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات، بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە]. هەڵبەت پێویستمان بە سەلیقەیەکی ڕاڤەکاری ئەوتۆ نییە تاوەکو لەوە تێبگەین کە زەوی لێرەدا بە واتاکانی [زەوی، ژیان، جۆری مرۆڤ] ئاووس و سکپڕە.
ویل دۆران [Will Durant] لە چیرۆکی فەلسەفە [The Story Of Philosophy]دا بەمشێوەیە ئەندێشەی شۆپنهاوەر لەبارەی مەرگەوە دەخاتەڕوو [هەر شتێک ساتێک بەردەوام دەبێت و پاشان بەرەو نەمان دەڕوات، ئەگەر مەرگ مۆڵەتێکمان بداتێ و تۆزێک چاوەڕێمان بکات، ئەوە تەنیا یاریکردنە بە ئێمە، هەروەک چۆن پشیلەیەک یاری بە مشکێکی نیوەگیان دەکات و پاشان دەیخوات].
بە پاساوی خۆکوژی، کەسانێک هەن گومان لەسەرجەم ئەوانە دەکەن کە وتمان. پێش ئەوەی وەڵامی ئەم گومانە بدەمەوە. بەباشی دەزانم بڕێک لەسەر خۆکوژی لە بەستێنی فەلسەفەی شۆپنهاوەردا بوەستم. ئەگەر پانۆراماییانە لە فەلسەفەکەی بڕوانین، هیچ جۆرە هەڵخڕاندن و پاڵپێوەنانێک بەرەو خۆکوژی نابینین. هەڵوێستی شۆپنهاوەر دژوەستانە لەتەک ئەو وێناکردنە ئایینییەی کە خۆکوژی لە هاوکێشەی تاواندا نیشتەجێدەکات. لە وتارێکیدا بە ناونیشانی [لەبارەی خۆکوژییەوە/ On suicide]دا دەنووسێت: [تاوەکو ئەو شوێنەی ئاگاداربم جگە لە پەیڕەوگرانی یەکتاپەرستی، واتە ئایینە یەهوودییەکان، کەس وەک تاوان لە خۆکوژی ناڕوانێت، ئەمەش جێی سەرسوڕمانە، ئاخر ئەم کردەیە لە پەیمانی کۆن و نوێدا حەرام و بێزراو نییە].
بۆ وەڕاستگەڕاندنی تاواننەبوونی خۆکوژی. فەیلەسووفەکەمان خوێنەر دەکاتە دادوەر. ئێمەش هەر وادەکەین. ئەندێشەی هەستتان بکەن کاتێک هەواڵی ئەوەتان پێدەگات ناسیاوێکتان دزی کردووە، یان پیاوێکی کوشتووە، یاخود منداڵێکی ڕفاندووە. پاشان بەراوردی بکەن بەو هەستەی کە دەبیستن خۆکوژی کردووە و بەویستی خۆی نووختەی کۆتایی لەسەر چیرۆکی ژیانی داناوە. لە تەخەیولی یەکەمدا شەرم و توڕەیی و ناڕەحەتی داماندەگرێت و ڕەنگە بەیداخی سزا و تۆڵەش بەرزبکەینەوە. کەچی لە دووەمدا هەست بە غەم و ﮪاودەردی و بەزەیی دەکەین. لەبەر خۆشمانەوە سەرسامی ئازایەتییەکەی دەبین، تەنانەت ئەگەر لەڕووی فەلسەفی و ئایینی و ئاکاریشەوە دژی کردەی خۆکوژی بین.
ئەوە دەبێت لەلای خوێنەر ئاشکرا بێت، کە بە دید و چاویلکەی شۆپنهاوەر، ویستی ژیان دەبێت خەفەبکرێت نەک لەنێوببرێت، باشترە حاکمی مەعزول بێت نەک مەزبووح. وەلێ کاتێک دەرد و ژان و مەینەتی و قوڕبەسەرییەکان لە ڕادەبەدەر دەبن و دەبینە تۆپەڵێک برین، مافمانە ماڵئاوایی لە ژیان بکەین، مافمانە ئەمڕۆ نەدەینە دەستی سبەی، مافمانە ئەو بارە قورسەی ژیان لە کۆڵی نابووین و ماسۆشییانە چێژمان لێوەردەگرت، فڕێبدەین، لە هەمان وتاردا پێماندەڵێت: [کاتێک خەونێکی ترسناک دەبینیت و بەترۆپکی سامناکی دەگەیت، ڕادەچڵەکیت، ئیتر وێنە تۆقێنەرەکان نامێنن، دەی ژیانیش خەونە، کە دەگاتە ئەوجی سامناکی، پێویستە کۆتایی پێبهێنیت].
پێشئەوەی منیش کۆتایی پێبهێنم، دەمهەوێت وەڵامی گومانەکە بدەمەوە. ئەوەی لە پشت خۆکوژییەوەیە، تەلیسم و سیحری ژیانە. کەسی خۆکوژ ناخوازێت بمرێت، بەڵکوو دەخوازێت ژیانیکی باشتر بگوزەرێنێت. واتە، خۆکوژ دەرک بەجوانییەکانی ژیان دەکات، وەلێ ناتوانێت بەر ئەم جوانییانە بکەوێت. لەم سۆنگەوە، دەتوانین بڵێین کە ویستی ژیان لەکن کەسی خۆکوژ، لە بەهێزترین فۆرمەکانیدا پێ لەسەر بوونی خۆی دادەگرێت.
ئەوین: فێڵی جۆر لە تاک
لە میسۆلۆگیای یۆنانیدا [ئێرۆس]ی خواوەندی خۆشەویستی و عەشق تیری لە دڵان دەدا، دڵی ئەنگاوتەش شەیدای ئەو کەسە دەبوو، کە یەکسەر دوای بەرکەوتنی تیرەکە دەیبینی. لەدیدی فەیلەسووفە ڕەشبینەکەمانەوە، ویستی ژیان [ئێرۆس]ئاسا عاشقمان دەکات، ئەم ویستە کە تەنیا چاوی لە بەردەوامی ژیان بڕیوە، شەیدای لەبی میم و قەدی ئەلف و زوڵفی چیمی ژنانمان دەکات، دەمانخاتە تابووتی هاوسەرگیرییەوە، زارۆکمان پێدەخاتەوە، بەمشێوەیە ئەوەی ویستی ژیان لێمانی دەویست، بەوەهمی ئازادییەوە دەیکەین، دوای بە ئەنجامگەیاندنی ئەم ئەرکەش، کە پاراستنی ڕەگەزی مرۆڤە لە ڕێگەی زاوزێوە، ڕەنگە بگەینە ئەو باوەڕە شۆپنهاوەرییەی کە عاشق کەسێکە ڕۆحی جۆر حوکمی دەکات.
عەشق لە نمایشێکی سەر شەقام دەچێت، ئەو نمایشانەی کە ئەکتەرەکان پێشوەخت دەقەکەیان نەخوێندۆتەوە، هەڵبەت مەبەستمان ئەوە نییە کە ئەکتەرەکان سەرپێیانە نمایش دەکەن، بەڵکوو هەر یەکەو هێدفۆنێکی لە گوێدایە، ئەوە دەکەن و دەڵێن کە دەرهێنەر لە دوورەوە بە بێتەلەکەی پێیان دەڵێت، لەم نموونەیەدا، ئەکتەرەکان عاشقەکانن، دەرهێنەرەکەش کەڵکەڵەی پاراستنی جۆری مرۆڤە. کەواتە نووسینی نامە سۆزدارییەکان، چڕینی گۆرانییە عاشقانەکان، هۆنینەوەی قەسیدە ڕۆمانسییەکان، تاسە و بێداری و چاوەڕوانی و ژوانەکان، گشتیان درۆی گەورەن، لەهەموو ئەمانەدا، بووکەڵەیەکین و ویستی ژیان و ئارەزووی پاراستنی جۆری مرۆڤ و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئینسان بە دەزووەکانیان دەمانجوڵێنێنن. پاش وەچەخستنەوە، واتە ئەوکاتەی ئەم ویستە ئەهریمەنییە بە مەرامی خۆی دەگات، جۆش و خرۆش و کەف و کوڵی جارانمان بۆ دڵبەر نامێنێت. لە عاشقێکی سەوداسەرەوە دەبینە باوکێکی بەمشوور، هەموو جووڵەیەکمان لە پێناوی پاراستنی ئەوانەدان کە لێمان بوون، مەلۆتکەکانمان بە شیرەخۆرەیی و نانەبەریدا تێدەپەڕێنین و بە جاحێڵییان دەگەیەنین، ئەوجاکە تەماشایەکی ئاوێنە دەکەین، دەبینین خۆشمان نێوساڵکەتین، بەمجۆرە ئەو ڕۆڵەمان گێڕا کە ویستی ژیان پێیدابووین، ئیتر کاتی ئەوە دێت بۆ ئەبەد شانۆی وجوود جێبهێڵین.
تێکڕای ئەوەی وتمان دەمانگەیەنیت بەوەی، کە یەکەمین نیگای نێوان دڵدار و دڵبەر، چەخماخەی لەدایکبوونی ئینسانیکی نوێیە، تەقینی ئەو تەڵەیەیە کە ویستی ژیان بۆی ناوینەتەوە، کڵپەی ئەو ئاگرەیە کە جۆری مرۆڤ لە سینەماندا دایدەگیرسێنیت و زارۆک دایدەمرکێنیتەوە و خامۆشی دەکات.
هەڵبەت وێناکردنی دیکە بۆ خۆشەویستی هەن، دەربڕینەکانی [تۆ من تەواو دەکەیت، تۆ نیوە ونبووەکەی منیت] وێردی سەر زمانی عاشقەکانن، ڕیشەکانی ئەم تاسەیە بۆ بەکەماڵ گەیشتن لە یۆنانی کۆندایە، ئەفڵاتۆن لە دیالۆگی [خوان]دا لەزاری ئەرستۆڤانسەوە هێما بۆ ئەفسانەی هیرمافرۆدیتە [Hermaphrodite]دەکات، بە گوێرەی ئەرستۆڤانس لەسەرەتادا سێ ڕەگەز هەبوون، نێر، مێ، هیرمافرۆدیت کە نێر و مێیە، لەو سەردەمەدا مرۆڤەکان چوار دەست و چوار قاچ و دوو ڕووخساریان هەبووە، سەریان بە هەموو لایەکدا دەخولایەوە، ڕەگەزی سێیەم هێندە ئازاو عەجوول بوون، مەترسییان بۆ سەر عەرشی خواوەندەکان دروستکردبوو. بۆ لاوازکردنی ڕەگەزی مرۆڤ، زیۆس بیرۆکەیەکی هەبوو، کەرتکردن، هەموویانی کرد بە دوو پارچەوە. بەمپێیە ئێمە نیوەی بوونەوەرێکی تەواوین، ئامانجمان گەڕانە بەدوای نیوە ونبووەکەی خۆمان. جگە لەم هەوڵە، چەندانی دیکە هەن کە عەشق و خۆشەویستییان بە کۆمەڵێک ڕەهەندی ئاسمانی و ڕۆحی و ترانسدێنتاڵی بارگاویکردووە، بەداخەوە لێرەدا بواری ئەوەمان نییە ئەم هەوڵە فەلسەفی و ئایینی و ئەدەبییانە شەنوکەو بکەین، تەنیا ئەوە دەڵیین، بۆچوونەکەی شۆپنهاوەر، کە دواتر لەلایەن فرۆیدەوە هەڵدەگیرێتەوە، ئەوەی کە عەشق و سێکس دوو ڕووی دراوێکن، شوێنی بەهەموویان لێژ کردووە. تەنانەت چەمکاندنی خۆشەویستی لە پەیوەندیدا بە سێکسەوە، لە گەلێک شوێندا بە باشی هاتۆتە نێو زوانەوە، بۆ نموونە دەربڕینی [Let us make love] کە دەکاتە [با عەشق بکەین]ی کوردی، واتای [با سێکس بکەین] دەبەخشێت.
بەچاوپۆشین لەوەی کە زانست لەم بارەیەوە چی دەڵێت، ڕەنگە ویستی ژیان و پاراستنی جۆر وەڵامێک بێت بۆ ئەو پرسیارەی کە ژبەرچی جڤات ئەو تاکانە فڕێدەداتە دەرەوەی خۆی کە عاشقی هاوڕەگەزی خۆیان دەبن؟ ئاخر ویستی ژیان وادەخوازێت کە هەموو عەشقێک چاو لە سێکس و هەموو سیکسێکیش چاو لە خستنەوەی منداڵی ساغڵەم ببڕێت، لەسەر هەمان نەغمە، بە شێوەیەکی تۆتۆلۆگییانە وەڵامی ئەو پرسیارەشمان داوەتەوە کە بۆچی هاوڕەگەزبازەکان لە چاوی جڤاتدا کەسانێکن سووک تەماشا دەکرێن، بەکورتی ویستی ژیان وادەخوازێت عاشقی ژنان بین، عاشقی بوونەوەرێک بین کە نەک هەر توانستی کاری بازووی دژوار و ئاستەمی نییە، بەڵکوو لە ڕووی زەینیشەوە تاوەکو کۆتایی ژیانی هەر بە ساوایی دەمێنێتەوە.
بە تێگەیشتنی شۆپنهاوەر، تاکە شتێک ژنان تییدا کارامەبن هونەری فرت و فێڵە. لە وتاری [لەبارەی ژنانەوە/On women ] دا هاتووە: [هەروەکچۆن سرووشت شێرەکانی بە چنگ و ددانی تیژ و فیل و یەکانەکانی بە شفرە و کەڵەگاکانی بەشاخ و کاتەڵ فیشی بە پەڵەی شلی مەرەکەبی ئامادەکردووە، ئاوهاش ژنانی بە هونەری تەفرەدان بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خۆی ئامادەکردووە].
چونکە ویستی ژیان ژنانی بە هونەری فریودان بۆ پارێزگاریکردن لەخۆی پڕچەککردووە، پیاوانی ئاسایی تەفرەدەخۆن و دەکەونە داوی خۆشەویستیانەوە، هەرچی مرۆی بلیمەتە، خۆیان لەم داوە قوتاردەکەن و بە زگورتیتی دەمێننەوە، بەڵگەنەویستە مەخلووقێک کە ئاسۆ هەرە دوورەکانی ئاییندە بە ڕوونی ببینێت، ناکرێت و نابێت لەتەک مەخلووقێکدا بژی کە لە باشترین دۆخدا، تەنیا بەرپێی خۆی دەبینێت.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەوەش بڵێین کە هەروەک لە سووککردنی ژیان و ستایشکردنی مەرگدا بینیمان، گووفتاری شۆپنهاوەر لەبارەی ژنانیشەوە تەواو پێچەوانەی ڕەوتاری بووە، ئەو ڕقەی لە تافی لاوییەوە لەهەمبەر ژنان هەیبوو، ڕێگر نەبوو لەوەی کە عاشقی کچە ئەکتەر [کارۆلین باجمن]، دۆستی [کاڕل ئۆگۆست]ی میری ڤایمار و لە [ڤنیسیا]ش ئاشوفتەی [تێرێزا] ناوێک بێت.
ژیان خراپەیە
بێکۆتایی
سەیری ئومێدی کوژاوە ئەکەم لە دڵی خۆمدا
بێکۆتایی
ڕەقی ئەبینم لەم جیهانەدا
ڕامیار مەحموود
ئەگەر لەدیدگای لایبنتز [1646ز- 1716ز]ە وە ئەم جیهانە باشترینی ئەو جیهانانە بێت کە دەشێت بوونی هەبێت، ئەوا لەلای شۆپنهاوەر خراپترینیانە. ئەو وایدەبینی کە ژیان شتێکە دەبوایە بوونی نەبێت، ئیشێکە تیچووی زیاترە لە قازانجی، نەگبەتییەکە یەخەی گرتووین. لە وتارێکیدا بەناونیشانی [لەبارەی ئازارەکانی جیهانەوە/ On the Suffering of the World] کە شاکارێکی دیکەی خامە بە بڕشتەکەیەتی، دەنووسێت: [هەندێک جار منداڵان وەک بەندکراوانی بێتاوان دەبینم، نەک مەحکووم بە مەرگ، بەڵکوو مەحکووم بە ژیان]. بەڵام بۆچی ژیان خراپەیە؟!
ژیان خراپەیە، چونکە جەنگێکی ئەبەدییە، وەک پێشتر ڕوونمانکردەوە، ویست بەردەوام خۆی دەخوات، ئەمە وادەکات کوشتن و بڕین و بردنەوە و دۆڕان لە هەموو جێیەک ببینرین، بەجۆرێک، گیانداران مەرگ و ژیان لەنێو خۆیاندا دەبەشنەوە، مەرگی ئەم ژیانی ئەوە و ژیانی ئەو مەرگی ئەمە. مرۆڤیش کە دواپلەی پەیژەکە و لووتکەی هەڕەمی ژیانە، بە وەها لە سرووشت دەڕوانێت وەک ئەوەی بە تەنیا بۆ بەکاربردنی خۆی تەرخانبێت، هەڵبەت وەنەبێت ئەم بوونەوەرە تەنیا بووبێتە گۆڕی سرووشت بە بێگیان و ڕووەک و گیاندارەوە، بەڵکوو ئەم ململانێ و کوشتن و بڕینە لە نێوان خۆشیاندا بە ڕوونی دەبینرێت، هۆبز ڕاست بووە کە وتوویەتی: [مرۆڤ گورگە بۆ مرۆڤ].
ژیان خراپەیە، لەبەر ئەوەی هەرچەندە ڕووباری سەرجەم هەوڵ و کۆششەکانمان بەرەو زەریای خواستەکانمان دەچن، کەچی هەر پڕ نابێت، بەرانبەر هەر خواستێک کە ڕازی دەکەین، لانی کەم دەیەهای دیکە بە ڕازینەکراوی دەمێننەوە، ئەمە جگە لەوەی تێرکردنی هەر خواستێک زەمینەی سەرهەڵدانی یەکێکی دیکە دەڕەخسێنیت، بەمچەشنە، خواستەکانمان لە بەرمیلەکەی [دانیدس] و خۆشمان لەپاڵەوانی ئەفسانەی [تانتالۆس] دەچین.
ژیان خراپەیە، چونکە ئازاد نین لە دیاریکردنی سرووشتماندا. پیشەسازێک بهێننە بەرچاوتان وەختێ چەقۆیەک دروستدەکات، ئەو سەرپێییانە بەم کارە هەڵناستێت، بەڵکوو هەوڵدەدات کتومت ڕەچاوی ئەو وێنایە بکات کە پێشوەخت لەمەڕ چەقۆ لەلای گەڵاڵە بووە، لێرەدا چییەتی چەقۆ کە گوزارشتە لە دەستەیەک خەسڵەتی دیاریکراو، پێش بوونی ماتەریاڵیانەی چەقۆ دەکەوێت.
لەدیدی ژان پۆڵ سارتەر [1905ز-1980ز] وە مرۆڤ پێش ئەوەی پێناس بکرێت هەبوویەکە و دواتر بەئازادی چییەتی خۆی دیاریدەکات. لەبەر ئەوەی خودایەک نییە بە نێوەڕۆکێکی ئامادەکراوەوە خەڵقمانبکات، دیارە وێنای مرۆڤ لە ئاوەزی یەزداندا، وەک وێنای چەقۆیەک وایە لە زەینی چەقۆسازێکدا. هۆیەکی دیکە ئەوەیە کە لە بوونیادی ئۆنتۆلۆگییانەی مرۆڤدا، نەبوون ئاراییەکی بەردەوامی هەیە، ئەمەش واتە ئێمە هەمیشە [ڕوو- لە- دەر]ین و تاوەکو دواهەمین هەناسە بۆ پڕکردنەوەی ئەم چاڵە ئۆنتۆلۆگییە، پڕۆژەی نوێ سەرڕێگا دەخەین.
شۆپنهاوەر سەنگەری لەم جۆرە بۆچوونانە گرتبوو، ئەو وایدەبینی کە ئێمە خودان کرۆکێکی جێبەخۆگرتوو و نێوەڕۆکێکی چەسپاو و سرووشتێکی کۆنکرێتی و چییەتییەکی نەگۆڕین. ئەوە نییە وێڕای پەشیمانی و بەڵێنیدان بە دووبارە نەکردنەوەی، کەچی دووبارە و بگرە سێبارە و چواربارەش دەخزێینە خەڕەندی هەمان هەڵەوە، مەگەر ئەمە بەڵگەیەکی بەهێز نییە لەسەر نەگۆڕی سرووشتمان؟ مەگەر ئەمە بەس نییە تاوەکو ئەنجامگیری ئەوە بکەین کە [دز هەر دزە]
ژیان خراپەیە، چونکە بەختەوەری سەرابێکە تاوەکو مردن پەلکێشمان دەکات، دەخوازم کەمێک زیاتر لەسەر ئەم خاڵە بووەستم، سەرەتاش با پەرەگرافێک لەبارەی بەختەوەرییەوە لە شاکاری [جیهان وەک ویست و وێنا] بۆ خوێنەری هێژا بگوازینەوە: [بەختەوەری هەندێک جار لە داهاتوودایە و هەندێک جاریش لە ڕابردوودایە، هەنووکە دەشێت بە پەڵە هەورێک بچووێنرێت، پەڵە هەورێکی ڕەش کە با هێناویەتییە بەر خۆر، پێشەوە و دواوەی ڕووناکە، تەنیا خۆی سێبەرێک دروست دەکات، بەم شێوەیە ئێستا بەس نییە، داهاتووش شوێنی دڵنیایی نییە، ڕابردووش ناگەڕێتەوە]
ئەوەی ژیان پێمانی دەدات، وەهمی بەختەوەرییە نەک خودی بەختەوەری، بەڵام ئەم وەهمە بۆ؟ ڕەنگە ئەفسانەی پاندۆراس کۆمەکمان بکات لە گەیاندنی ئەو وێنایەی کە گەرەکمانە وەک وەڵامێک بۆ خوێنەری بگوازینەوە. بەگوێرەی ئەفسانەکانی یۆنان زیۆسی سەروەری خواوەندان و یەزدانخانمان بڕیار دەدات تۆڵە لە مرۆڤ بکاتەوە، بۆ ئەمەش [پاندۆراس]ی بە قوتوویەکەوە ناردە نێو مرۆڤ. قوتووەکە نەدەبوو بکرێتەوە، وەلێ پاندۆراسی کونجکۆڵ و پەیدۆز خۆی بۆ نەگیرا و کردییەوە، هەر کە کراشەوە، دەرد و ئازار و نەخۆشی و بەدبەختی دەرپەڕینە دەرەوە، بە گوێرەی ئەفسانەکە، بەرلەوەی هەمووان خۆیان بکوژن، ئبیمیسیۆس کەڕەتێکی دیکە قوتووەکە دەکاتەوە، ئەم جارە هیوا و ئومێدیش کە لە قوتووکەدا مابوونەوە، دێنە دەرەوە، ئیتر لێرەوە مرۆڤەکان بەرگەی هەموو دەرد و ئازار و نەخۆشی و بەدبەختییەکانی ژیان دەگرن. ئەوەی لە ئەفسانەی پاندۆراسدا بۆ ئێمە گرنگە، کردنەوەی دووەمجاری قتووەکەیە، وەکچۆن ئبیمیسیۆس بە کردنەوەی قتووەکە وادەکات مرۆڤەکان چاو لە هەموو ناخۆشی و چەرمەسەرییەکانیان بپۆشن، بەهەمان شێوە پاراستنی جۆری مرۆڤ لە ڕێگەی داتاشینی وەهمی بەختەوەرییەوە، بە ژیانەوە گرێمان دەدات. ئاشکرایە کە مرۆڤێکی بێئومێد بە سبەینێیەکی باشتر، مرۆڤێکی تژی لە کەڵکەڵەی خۆکوژی، نابێتە دڵخوازی ویستی ژیان، ویستێک بەتەنیا چاوی لە ژیان بڕیوە.
شۆپنهاوەر لە زیاد لە جێگەیەکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەختەوەری سرووشتێکی نەرێنی هەیە و ئازار ئەرێنی. بە وشەگەلێکی دیکە، بەختەوەری بریتییە لە نەبوونی ئازار. لەم شوێنەوە ئەنجامگیری ئەوە دەکەین کە بۆ دیاریکردنی ڕادەی بەختەوەریمان، لەبری ئەو خۆشی و چێژانەی چەشتوومانن، پێویستە ئەو ئازار و دەرد و بەڵایانە لەبەرچاوبگرین کە توشمان نەبوون.
لە بەرئەنجامەکانی ئەوەی کە ئازار سرووشتێکی ئەرێنی هەیە و بەختەوەری نەرێنی، ئێمە هەست بە ئازار و غەم و ترس دەکەین، بەڵام هەست بە تەندروستی و بێغەمی و ئاساییش ناکەین و نایاننرخینین هەتا لەدەستیان دەدەین، هەروەتر، ئەو ساتانەی لەوەهمی بەختەوەری و خۆشبەختیداین، خێرا دەڕۆن، کەچی لە ساتە ئازاراوییەکاندا، کاتژمێرەکان دەقیق دەبن و زۆر بەکاوەخۆ تێدەپەڕن.
ئازار تاکە دوژمنی بەختەوەری ئێمە نییە، لەپاڵ ئازاردا، وەڕسیش دژومنی بەختەوەریمانە، شۆپنهاوەر لە حیکمەتی ژیاندا دەنووسێت: [دوو دوژمنەکەی بەختەوەری مرۆڤ ئازار و وەڕسین]. ژیانی ئێمە وەک بەندۆڵێک لە نێوان ئازار و وەڕسیدا لەهات و چۆدایە، چەند لە جەمسەریکەوە دووربین، هێندە لەوەی دیکەیانەوە نزیک دەبینەوە، ئەگەر هەژار بین، هەست بە ئازار دەکەین، ئەگەر دەوڵەمەندیش بین، بە وەڕسی، چینی نەداری جڤات دەست و پەنجە لەتەک ئازاردا نەرم دەکات، چینی دەوڵەمەندیش لەتەک وەڕسیدا. [1]
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم- 21-12-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-12-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,486
وێنە 106,126
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
توانای ناوەکی تاک و کاریگەریی دەوروبەر
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!