پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,433
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کۆنسێپتێکی دیکە بۆ هونەر (هونەری نێو فەزای گشتی)
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆنسێپتێکی دیکە بۆ هونەر (هونەری نێو فەزای گشتی)
کورتەباس

کۆنسێپتێکی دیکە بۆ هونەر (هونەری نێو فەزای گشتی)
کورتەباس

$کۆنسێپتێکی دیکە بۆ هونەر (هونەری نێو فەزای گشتی)$
نووسینی: هێرۆ خوسرەوی
پڕۆژەی مێینە:
لەم ماوەیەی پێشوودا کارێکی هونەری شۆکێک و جووڵانەوەیەکی بەرەنگارییانەی ئەنجامدا، ئەویش بەوەی خاتوونێک بەناوی تارا عەبدوڵڵا کارێکی هونەریی هاوچەرخی لەنێو فەزای گشتیدا نمایش کرد. پڕۆژەی(مێینە) کە ڕێکەوتی 26ی ئۆکتۆبەری 2020 نمایشکرا و ناسێنرا، پێکهاتبوو لە کارێکی ئینستەڵەیشنی دوورو درێژ کە (4800) مەتر دریژبوو، سەرەتاکەی لە باخچەی نالییەوە دەستی پێکردبوو و لەلێواری شەقامی سەرەکیی سالم تا بەردەم دادگای گشتیی شاری سلێمانی کۆتایی پێهات. پێکهاتەکانی ئەم کارە هونەرییە بەشێکبوون لە پارچەیەک لە بەرگ و پۆشاکی ئەو ژنانەی کە توندوتیژییان بەرانبەرکراوە، کە بە گوێرەی زانیارییەکانی تارا عەبدوڵڵا (99.678) پارچەبوون و هەموویان بەیەکەوە هێڵێکی نەپچڕاویان بەلێواری جاددەکاندا دروست کردبوو، هەر ئەمەش هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ بینینی زیاتری ئەم پڕۆژە هونەرییە. ئەم کارە هونەرییە هەر لەسەرەتای نمایشەکەدا بۆیە جێی دیدی زۆرێک لە دانیشتوانی شاری سڵێمانی و لەڕێگەی هەواڵ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشە بەشێوەیەکی بەرچاو پەخش بوو، لەهەمان کاتیشدا لەلایەن کەسانێکی زۆرەوە پێشوازی لێکراو بووە جێگەی تێڕامان و دەست خۆشیی لێکردنیان، و هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە ئەم کارە هونەرییە وەک هەڕەشەیەک و ئەکتێکی توندوتیژیی لێکدانەوەی بۆکرا و کەسانێکی زۆر هەم ناڕەزایەتییان دەربڕی و کاردانەوەی زۆر نەشیاوانەشیان بەرانبەر بەم کارە هونەرییە هەبوو، وەک سووتاندنی بەشێکی ئەو کارە هونەرییە و بڕیاری کۆکردنەوە و هەڵگرتنی (ڕاگرتنی) ئەم کارە هونەرییە لەلایەن سیاسییەکان و بەڕێوبەرایەتییەکانەوە.
وێڕای دەست خۆشی و پاڵپشتیکردنم بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستە ئاماژە بەچەند خاڵێک بکەم و هەڵوەستەی لەسەر بکەم. بەدڵنیاییەوە ئەم کارە ناکرێت بڵێین تاکە پڕۆژەیەکی لەم چەشنەیە، کە هونەر لەنێو چوارچێوەکانی گالێری و مۆزەخانەکان دەهێنێتەوە دەرەوە و فۆڕمێکی دیکەی پێدەبەخشێت – ئەکتی هونەر بۆ هونەر یاخود هونەری جوان بەتەواوی ڕەتدەکاتەوە و هونەرێکی دیکە دەخوڵقێنێت یان بەدەربڕینێکی دیکە بەسیاسییکردنی هونەر و گەڕاندنەوەی هونەر بۆ جەماوەر، نەک تەنیا بۆ ئەو کەسانەی کە لەپێگەیەکی ئابووریی و کولتووریی باشتردان و توانای کڕینی هونەر و سەردانکردنی پێشانگا هونەرییەکانیان هەیە – چونکە بەر لە هونەرمەند تارا عەبدوڵڵا چەند هونەرمەندانی دیکەش هەبوون کاری زۆر گرنگی پێرفۆرمانس و لەم چەشنەیان لە کۆمەڵگای کوردیدا کردووە. بێگومان دەکرێت هەتا ئەم کارە وەک کارێکی کاڵ و کرچ و ناکامل هەڵبسەنگێندرێت و تەنانەت لەهەندێک لایەنیشەوە ببێتە جێگەی ڕەخنە، لەبەرئەوەی شێوە کارێکی هونەریی لەئێستادا بۆ کوردستان زۆر تازەیە و دەکرێت لە داهاتووشدا لەڕێگەی ئەزموون و بەشداریی زێدەتری هونەرمەندان لەم بوار و چەشنە هونەرەدا کاری زۆر گرنگتر لەمە بکردێت، و هەروەها هیچ بەرهەمێکیش بۆ ئەوە نییە ڕەخنە نەکرێت، هەر خودی بەرهەم لە پێناوی ڕەخنەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەر ئەمەش ئومێدی منە، بەڵام نەک سووتاندن و داگرتنی، لەبەرئەوەی کەسانێک پێیانوابێت کە ئەم کارە سیمای شاری ناشیرین کردووە یاخود سوکایەتیی بە توندوتیژیکەران کردووە. ئەم کارە ئیتر تەنیا پێدانی دەنگ نییە بە قوربانییەکانی توندوتیژی، بەڵکوو دووبارە نمایشکردنەوەی ئەکتەکانی توندوتیژیکەرانە، کە لەم کۆنسێپتە هونەرییەدا زیاتر جەخت کراوەتە سەر توندوتیژیی کۆمەڵگای باوکسالاریی (نێرسالاری) بەرانبەر بەژنان. لایەنێکی دیکەش کە زۆر بەتامەزرۆییانەوە چاوەڕوانبووم لەم کارەدا نمایشبکرێت، هەڵبژاردنی هەموو شێوە لە پۆشاکەکانی ژنان بێت، ئەگەر ڕوونتر مەبەستی خۆم دەربخەم مەبەستم لە بەشداریی پۆشاکەکانی ژێرەوەی ژنان بەبێ ئەکتێکی شەرمنانە، کە بەخۆشیاڵییەوە بەشێکبوو لە پێکهاتەی ئەم کارە هونەرییە.
هونەر و هونەرمەند:
هونەر بەگشتی کۆمەڵێک بەها دەگرێتەخۆی و هونەر یانی دواندن، دەربڕین، دەرککردن و داڕشتنی کۆنسێپتی نوێ. لەڕێگەی هونەریشەوە هونەرمەندان دەتوانن پەیامێکی دیکە بگەیەنن و کەسانی بەرانبەر و ئاڕاستەکراو بدوێنن، هەربۆیە هونەر ڕۆڵیکی بەرچاو دەبینێت لە بەریەککەوتنی پڕۆسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و دژیەکییەکانیشدا. بەدەربڕینێکی دیکە هونەر واتا هەر ئەکتێکی مرۆیی کە لە هزر، ڕاهێنان، وێناکردن و وێناوەرگرتنەوە سەرچاوەی گرتبێت، هونەر کاردانەوەیەکە و بەشدارییەکی ڕاستەوخۆیە لەبونیادی سیاسەت و کۆمەڵگایەکی تەندروست، هونەر ئاوێتەبوون و ڕەنگدانەوەیەکە لەگەڵ سیاسەت و واقیعییەت و کۆمەڵگا. هەر کارێکی هونەریی دنیابینین و دەرککرنی خودی هونەرمەندەکەیە، بەدڵنیایشەوە حەقیقەتی ئەو هونەرمەندەشی لەخۆیدا حەشارداوە. ئەرکی هونەرمەند ئەوەیە کە پانتاییەک بۆ تێفکرین و تێڕامان بخوڵقێنێت، ئیتر پەسەندبوون و ناپەسەندبوون، بەجوانبینین و ڕقلێبوونەوە یان هەبوونی کارکرد و بێباکی دەکەوێتەوە سەر کەسی ئاڕاستەکراو و سەلیقە و توانای تێگەیشتنی. هەر ئەمەش ئەو دیلەمایەیە کە خۆمانی تێدا دەبینینەوە، ئەگەر بڕاونینە مێژووی هونەرییەوە دەبینین بۆ هەر سەردەمێک پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ هونەر هەبووە و بەرهەمە هونەرییەکانیش سەلمێنەری ئەوەن. بۆ نموونە بەرهەمە هونەرییەکانی ڤان گۆک بۆ ئەو سەردەمەی خۆی بایەخێکی ئەوتۆیان نەبوو، لەبەرئەوەی لەو کاتەدا پێوەرەکانی هونەر و دنیابینی هونەری لەژێر کاریگەرییەکانی لۆرد و بنەماڵە دەوڵەمەندەکاندا بوو و خواستی ئەوان هونەرێکی دەقاودەق و ئایدیالە سرووشتییەکانبوو. ڤان گۆک بەپێچەوانەوە دنیابینینێکی دیکە لەنێوجەرگەی دڵی کەسانی زەحمەتکێش و ڕەنجدەرەوە هاتبوونە دەرەوە، مەینەتیی و سەختییەکانی ژیانی خۆی و خەڵکانی چینی هەژاری وێنادەکردەوە، کە خودی ئەمەش هۆکاربوو بۆئەوەی لەسەردەم و شوێنی خۆیدا پێشوازی لێنەکرێت. پێش سەدەیەک لەمەوپێش چەمکێکی دیکە لە نێو هونەردا دروستبوو ئەویش چەمکی (ئەبستراکت) بوو، کە وەک دژەلایەنێکی ئەم ئایدیالە سرووشتی و دەقاودەقانە خۆی پێناسەکرد، وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ بینینی حەقیقەت و پێچەوانەی تەنیا وێنەکێشانەوە. دەکرێت ئەم دەقاودەقییە تا پێش هاتنی فۆتۆگرافی گرنگییەکی خۆی هەبێت لە مێژووی هونەرییدا، بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی فۆتۆگرافی و سینەمادا هونەری وێنەکێشانەوە ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەما، مەگەر ئەوەی هونەرمەند بیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەیامێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی سەر بەواقیعییەت بگەیەنێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارانە ئیتر پێویست ناکات هونەر هەمیشە چێژبەخش و ئێستاتیکیی بێت، بەڵکوو پێویستە ناخهەڵتەکێنەر (بزوێنەر) و توڕە بێت، بەشێوەیەک ئازارمان بدات و چاو لەچاوەکانمان ببڕێت، پێویستە هەراسانمان بکات و نەتوانین لەبەرانبەریدا خۆمان ئارامبگرین. هونەری هاوچەرخ چاوێکی دیکەی بەخشیوە بە هونەرمەند، کە ئیتر ئەرکی دووبارە کێشانەوە و هەمانبینەوەی نەبێت وەک هونەرمەندانی پێشتر و خەڵکی ئاسایی، بەڵکوو بتوانێت بە چاوێکی دیکەوە لێکدانەوە بۆ دیاردە و کێشەکانی دەوروبەری بکات. هەروەها خۆی تەرخان بکات بۆ کارێک کە نۆڕم و کۆتوبەندەکانی کۆمەڵگا تێکبشکێنێت. هونەر و هونەرمەند بەرهەڵستکارن.
گواستنەوەی هونەر بۆ نێو فەزای گشتی:
هونەر لە نێو فەزای گشتیی پێچەوانەی نەریت و پێوەرە کلاسیکەکان – کە ئۆبیێکتەکان لە نێو ڕووبەرێکی دیاریکراو بۆ هونەر و هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی هونەر دەخرێنە نمایشەوە و دەناسێنرێن – هونەرێکە بۆ دووبارەکارکردنەوە لەسەر کاریگەریی و کاردانەوەی کارکردن (لێرەدا مەبەستم لەو هونەرەیە کە لەڕێگەی هونەرەکەیەوە جوڵەیەک لە فەزای گشتیدا دروست دەکات، هەر ئەمەش زەمینە بۆ دووبارەکارکردنەوە و بۆ بەگەڕخستنەوە خۆش دەکات). فەزای گشتیی بۆ هونەرمەند وەک تاقیگەیەکە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت، چونکە هونەرمەند لەنێو ئەو واقیعەی کە تێیدا نغرۆ بووە هەوڵدەدات لەو حەقیقەتەی کە ئێمە دەیبینین ڕابکات و لە هونەردا بەقەڵغانی هونەرەکەیەوە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ نێو فەزای گشتی. ئەو هونەرمەندانەی کە کارە هونەرییەکانیان لەنێو هۆڵ و گالێری و مۆزەخانەکاندا نمایش دەکەن، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ یاخود ڕاستەوخۆ بەشدار دەبن لە قەتیسکردنی هونەر لەنێو چوارچێوەیەکی پەنگخواردوودا، کە سوڕێکی دووبارە لە دەرککردن و گفتوگۆی نێوان چەند توێژێکی نیمچە جیاواز بەرهەمدەهێنێت، کە بێجگە خۆسەرقاڵکردنیان بە خشڵ و زەخرەفە و چوارچێوە زێڕینەکانی نێو گالێری مۆزەخانەکان بەر شتێکی دیکە بۆ دەرککردن ناکەون، بۆیە هونەرمەندانی نێو گالێرییەکان هیچ کات ناتوانن بەو واقیعییەتە بگەن.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش پێناسەکردنی فەزای گشتی لەم ساتەدا هێندە ئاسان نییە. وەک ئاشکرایە بەهۆی کاریگەرییە دیارەکانی بەتایبەتیکردن (شوێنە گشتییەکانی شار، بوار و کەرتە گشتییەکان، ڕاگەیاندنەکان، دەستگاکانی کۆنتڕۆڵ و چاودێری) ناتوانرێت فەزایەکی گشتیش ببینرێتەوە. فەزای گشتی بەبڕوای من فەزایەکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە، کە تێیدا تەنیا مەبەست لە شوێن و جادەوبان و سەکتەرە حکومییەکان نییە، بەڵکوو هەموو ئەو شتانەی کە بەشێوەیەکی کۆلێکتیڤی دەکرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. بەدڵنیایشەوە دەکرێت لەنێو فەزای مەجازیشدا ڕوبدات. فەزای گشتی شوێنێکە کە هی هەموان بێت، هەواکەی، ڕووناکییەکەی، دارەکانی، شوێنەکەی بۆ مانەوە….هتد. بەهۆی گۆڕانی بارودۆخ و سیستەمە سیاسییانەی کە لە ئێستادا باڵادەستن و ڕۆزژ دوای ڕۆژ وەک مۆنستەرێک قەبارەیان زیاددەکات، دۆخێکی کۆمەڵایەتیی وا دروستبووە کە کۆمەڵگاکان بەرەو تاکگەراییەکی ڕووت هەنگاو دەنێن، لەئێستاشدا فۆکۆسێکی ڕاستەوخۆ خراوەتە سەر ژیانی تاکگەرایی و پێوەرو بنەما خۆپەرستییەکان، هەر ئەمەش شوێن و پانتایی بۆ بەتایبەتیکردن و بێبەهاکردنی ژیانی هاوبەش ڕێکخستووە. بۆیە فەزای گشتیش وەک فەزایەک کە هی هەموانە وەرناگرترێت، بەڵکوو وەک شوێنێک کە هی هیچ کەس نییە. بەدیاریکراویش لەم سەردەم و ساتەی ئێستادا کە نیولیبڕالیزم و بەتایبەتیکردنی هەموو فەزا گشتییەکان لەگەشەیەکی خێرادایە کارێکی هونەریی لەم شێوەیە دەکرێت وەک ئەکتێکی سیاسی دژ بە بەتایبەتیکردن و قەتیسکردن لێکدانەوەی بۆ بکرێت. دووبارە گەڕاندنەوەی هێزو دەسەڵاتی چینی ژێردەستە و ستەمدیدە و خۆپێناسەکردنەوەیان لەنێو فەزای گشتیدا. دەبێت دووبارەش جەخت لەسەر ئەوەش بکەینەوە کە مەسەلەی ژنیش بەشێکە لەم پڕۆسەیە و بە بایەخپێدان و وروژاندنی پرسەکانی ژن بەشێکی دانەبڕاو و سەرەکی ئەم ئەکتە سیاسییەیە.
فەزای گشتی کە بەشێوەیەکی کراوەیی بەردەستە بۆ هەموان، بەتایبەت ئەو کاتەی کە هونەرمەند خۆی بەبەشێک لەو فەزایە دەبینێت، ئیتر ئەو فەزایە دەبێت شوێنێک بۆ بەکارهێنان و پێناسەکردنی ئایدیاکانی. ئەوەی کە ئەم کارە هونەرییەی تارا عەبدوڵڵا دەنگدانەوەیەکی خێرای هەبوو دەرخەری ئەوەیە کە هونەر دەبێت بەشێک بێت لە تێڕوانین و هەستپێکردنی ڕاستەقینەی هونەرمەندەکە بۆ ئەو شتەی کە دەیهەوێت پیشانی بدات، بەتایبەتی کاتێک دەبینین ئەم کارە هونەرییە نەک تەنیا فۆڕمێکی فێمینیستانەی بەخۆیەوە گرتووە، بەڵکوو هەوڵیداوە لەڕێگەی هەستکردن بەئازار و سەختیی ژن ئەم ئازارە بگوازێتەوە بۆ نێو شەقام و پیشانمان بداتەوە. تارا دەیەوێت هونەر لێرەدا لەنێو دۆخێکی تەواو پاسیڤی نێو دنیا بازرگانییەکان و کێبڕکێ و گەندەڵیدا بەخەبەربهێنێتەوە و وەک تەکانێکی توند هونەر چالاکبکاتەوە. ئەم هونەرەی نێو فەزای گشتی زیندووە و بەرهەڵستکارە و هەوڵدەدات لەبارەی ژیانی ڕاستەقینەوە بزانێت ئەویش بەو دەرفەتەی بۆ گفتوگۆو قسەکردن لەنێو خەڵکدا بەشێوەیەکی شپۆنتانیتی دەیڕەخسێنێت.
کاردانەوەکان
وەک بینیمان هەر خێرا کاردانەوەی زۆر بەرانبەر بەم پڕۆژە هونەرییە دروستبوو، لەوپەڕی کۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەپارێزەکانەوە (نەریتپارێزەکان، دیندارەکان، سیاسەتمەدارانی سەر بە حزبە باڵادەستەکان) تا دەگاتە بەناو بەرەی خوێندەواران، ڕۆشنبیران و نووسەران. هەموویان بە بیانووی جۆراوجۆر دژی ئەم بەرهەمە وەستانەوە، هەندێک بەناوی بەرگریکردن لە بەها باو و ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا، هەندێک بەناوی پاراستنی سیمای شار، هەندێکی دیکە بەناوی ئەوەی کە هونەر بەهای پەڕتووکی نییە و ژنان ناخوێننەوە. لەناو ڕێژەی هەرە زۆری کاردانەوەکاندا، پیاوانن، ئەمەش تەنها خاڵێکمان بۆ زەق دەکاتەوە: هەمویان وێنەی توندوتیژانەی خۆیان لەناو ئەم بەرهەمەدا دەبیننەوە، واتا ڕوونتر: هەمویان نایانەوێت ئازارەکانی ژنان ببینن چونکە خۆیان بەجۆری جیاواز جیاواز تێیدا بەشدارن لە کوشتن بەناوی شەرەفەوە لەلایەن کۆنەپارێزان و ئیسلامیست و شەرەفپارێزانەوە تا بەرەی ڕۆشنبیران کە بەشدارن بەجۆری خۆیان لە سەرکوتی ژنان، هەم لە داگیرکردنی کۆی بوارەکانی نووسین، هونەر و ئەدەب بۆ پیاوان و هەم بەپاشکۆکردن و بەشتکردنی ژن وەک جەستەیەکی سێکسیی بۆ تێرکردنی حەز و ئارەزووی نووسەران و ڕۆشنبیران. کەم نین ئەو ژنانەی چەندە قوربانیی دەستی مەلا و سیاسیی و کۆنەپارێزەکانن، هێندەش قوربانیی دەستی بەناو نووسەران و ڕۆشنبیرانن. بەرهەمەکەی تارا عەبدوڵڵا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەردوو بەرەکە لە هەڵدانەوەی لاپەڕە ڕەشەکانیان دەترسن، ئەم پڕۆژەیە ئاوێنەیەک بوو هەمویان خۆیان تێدا بینییەوە. هەروەها بیانووی ناشرینکردنی سیمای شار، یەکێکی دیکەیە لەو بیانووە زۆر مەترسیدارە باوکسالارانە، ڕۆژانە شار پڕییەتی لە زبڵ، شەقامەکانی بە خوێنی ژنان سوور بوون، لە مەولەوییەوە تا دووڕیانی سەرچنار، پڕیەتی لە پەیکەری ناشرینی پیاوان، هەمان ئەو بەرانە بەرگریان لەو پەیکەرە پیاوانە کردووە.
بیانووی ئەوەی هونەر بەهای نووسینی نییە، بیانوویەکی مەترسیداری سەرجەمی بەناو نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردە. نووسەری کورد تا ئەم ساتە لە هونەر تێنەگەیشتووە، بە عەینەکە کۆنەپارێز و جیهانبینیییە سنووردارەکەی خۆی لە هونەری ڕوانیوە، کڵێشەیەکی داتاشیوە کە بەو پێیە هونەر بپێوێت. هونەرمەند ناچار نییە فەیلەسوف بێت، هەموو مێژووی دونیای لەبەر بێت، لەکاتێکدا ئەو نووسەرانەش خۆیان ئەو جیهانبینییەیان نییە. هونەرمەند بۆ ئەوەی بەرهەمێکی هونەریی بخوڵقێنێت پێویست ناکات زانا و مێژوونووس بێت، چونکە لەو حاڵەتەدا هەم کۆسپ لەبەردەم ئازادییەکانی دادەنێت و هەمیش ئیتر کەوابوو پێویست ناکات هونەرمەند بێت بەڵکوو با وەک ئەوان ببێتە نووسەر. هونەرمەند زۆرجار کوێرە، بەهۆی ئەوەی نایەوێت وەک ئێمە ببینێت، بەرهەمێک دەخوڵقێنێت، کە هەموان سەرسام دەکات و ئەو شتە ڤیژوەڵایز و بەوێنەیی دەکات، کە ئێمە نەماندەتوانی بیری لێبکەینەوە. ئەکتی هونەریی هەم ئێستاتیکییە و هەم سیاسیی. ئێوە ئەگەر لە هونەر تێناگەن، لێگەڕێن با هونەرمەند کاری خۆی بکات. [1]
ئەم بابەتە 401 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 31-10-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-10-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 20-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 401 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,433
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!