پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,459
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تەنیا یەک کەشتی هەیە: ئەفسانەی بەسرووشتی بوون (نۆرماڵ)
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$تەنیا یەک کەشتی هەیە: ئەفسانەی بەسرووشتی بوون (نۆرماڵ)$
ئامادەکردنی: #هەڤین کەمال شا محەمەد#
وەکو پزیشکێکی دەروونی چەندین جار شایەتحاڵ و چارەسەرکاریی ئەو نەخۆشییانە بووم کە پێدەگوترێت؛ “نەخۆشییە ژیریییەکان”. وەک مرۆڤێکیش ئەو نەخۆشیانەم تاقیکردۆتەوە، لە قۆناغێکی ژیانمدا ئازارم چەشتووە و ناڵاندوومە بە دەستیانەوە!
کاتێک دەڵێم پێیدەگوترێت” نەخۆشی ژیریی”، مەبەستم ئەوەیە بەپێی تێڕوانین و دیدگای من؛ وشەی نەخۆشی تێڕوانینێکی زۆر بەرتەسکە بۆ تێڕامان لە کێشەیەکی قوڵ و ئاڵۆز، کە ناتوانرێت کورت بکرێتەوە لە چەند نیشانە و سیمپتۆمێکی کەسیدا، یان چەند ئەدگار و هەڵسوکەوتێکی بینراو و سەرنجڕاکێشی ئەو کەسە، یاخود بخرێتە قاڵبی تێکچوون لە بایۆلۆژی مێشکی مرۆڤ و دەمارە خانەکانی.
لەڕاستیدا ئەو کارلێکانەی لەمێشکی مرۆڤدا ڕوودەدەن بەهۆی کارەساتی ناخۆش و تراومای سایکۆلۆژی و ئازار چەشتن زۆر جیاوازە لە نەخۆشی، بۆ نموونە: ” من وەک مرۆڤێک لەو کاتەی کە ڕێژەی خەمۆکیەکەم گەشتبووە لوتکە، بیرۆکەی ئەوەی کە جیهان شایەنی ئەوە نییە بۆی بژیت، هەموو هزرمی داگیرکردبوو، لەگەڵ ئەوەی هەرگیز بیرم لە خۆکوژی نەکردۆتەوە، بەڵام پێشبینیم دەکرد کە هەوڵی بۆ بدەم!
لەو کاتانەی زۆر وەڕس و بێئومید بووم بەرانبەر ژیان، کەچی هیواداربووم کە ئەو مێشکەی توشبووە بە(ADD)
بێزارم نەکات و کاریگەری نەبێت لەسەر هەوڵ و کۆششم بۆ ڕێکخستن و داهێنان. لەو کاتەی لە لوتکەی ئالوودەبوندا بووم، بەپەرۆش بووم بۆ ئازادبوون. بەڵام ئازارچەشتن و ناڵاندن زۆر جیاوازەو و هەمان شت نییە لەگەڵ نەخۆشی.
لە ڕووی پاتۆلۆژی و نەخۆشیزانییەوە، کاتێک هەندێک کەس دەستنیشان دەکرێت بەوەی نەخۆشی ژیریییان هەیە، ئەم دەستنیشانکردنانە بەپێی ئەو ستاندەردە بنچینەییانەیە کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دایناوە بۆ (دروستی ژیریی) کە مەرج نییە هەمووی لە سەداسەد تەواو بێت، هەر بۆیە پێم باشە دەستبەرداری ئەفسانەی بەسرووشتیبوون و نۆرماڵ بوون ببین و بێین باس لەهەندێک نموونە بکەین:
پێش دادگایکردنی بە تۆمەتی تاوانی جەنگ، ئەندازیاری داڕشتنی پلانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی جوولەکەکان، ئەفسەری نازی (ئەدۆڵف ئایکمان) لەلایەن چەندین پزیشکی پسپۆڕی دەروونییەوە بە کەسێکی سرووشتی (نۆرماڵ) لە قەڵەمدراوە.
بەپێی گێڕانەوە بەناوبانگەکەی فەیلەسوفی یەهودی و توێژەری سیاسی (هانا ئارێنت) بێت؛ تەنانەت یەکێک لە دەروونناسەکان لە دادگاییەکەیدا هاواریکردووەو گوتویەتی: بەڵێ ئەو کەسێکی سرووشتییە، هەرچۆنێک بێت لەئێستای من سرووشتی ترە.
بەپێی هەمان گێڕانەوەش، ئارێنت دەڵێت: “دەرونناسێکی تر، هەموو ڕەفتار و هەڵسوکەوتی ئایکمان بە هەڵسوکەوتی کەسێکی زۆر سرووشتی داناوە و تەنانەت پەیوەندی و ڕەفتاری لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی، دایکی، خوشک و براکانی، هاوڕێکانی نەک سرووشتی بووە بە تەنها، بەڵکوو پەیوەندییەکی زۆر خوازراو و باش بووە.
کەواتە دەقاودەق حاڵەتەکەی ئایکمان ئەو حاڵەتەیە کە پزیشکی دەروونناسی ئەمریکی (ڕۆبرت.جی. لیفتۆن) بە سرووشتیبوونی بەد (malignant normality) ناویدەبات!
نموونەیەکی تر:
ساڵی 2019 ساڵیادی سەد ساڵەی ڕەشە کوژی (ئەمریتسار) ی بەدناو بوو، کە هێزە سەربازییە بەڕیتانییەکان بە سەدان هاووڵاتی سڤیل و بێ چەکییان کۆمەڵکوژ کرد لە شاری ئەمریتسار لە گردبوونەوەیەکی ئاشتیانەدا دژ بە دەستبەسەرکردنی دووان لە شوێن کەوتووانی (گاندی)، لە یەکێک لە بەناوبانگترین بۆنە ئایینییەکانی پونجابدا.
ئەم هەموو دڕەندەیی و دڵڕەقییەی لەم ڕەشەکوژیەدا ڕوویدا، بە سەرپەرشتی کەسانێک بوون کە بەو پێوەرەی بۆ نۆرماڵبوون دانراوە، سرووشتی و نۆرماڵ بوون لە هەرەمی ئیمپڕاتۆڕیەتەکەدا. بەدڵنییایەوە دەرچووی قوتابخانە و کۆلێژە بەناوبانگ و نایەبەکانیش بوون!
ئەم جۆرە لە مرۆڤەکان، ئەو جۆرەن کە ڕۆژنامەنووس و نووسەر(بێن ماکنتایر) لە وەسفیاندا دەڵێت: “هیچ کەسێکی فریودەر نادۆزیتەوە بەقەد بەڕیتانییەک کە دەرچووی قوتابخانە گشتییەکان بێت. لەوانەیە لەویستگەی پاسێکدا بە تەنیشتەوە چاوەڕێ بکات، لەگەڵیشیدا شڵەژانی دەروونی پلە دوانزدەی هەبێت، کەچی تۆش وەک ژیرترین و بەئاگاترین کەس دێتە بەرچاوت “.
ئەم نموونانە و زۆر نموونەی تریش کە بەکەسی نۆرماڵ و سرووشتی دانراون کەچی هەستاون بە چەندین کردار و ڕەفتاری ناسرووشتی. بەدیوێکی تریشدا ئەم هاوکێشەیە هەر ڕاستە کاتێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات بۆنموونە: یەکێک لەپاڵەوانەکانی ئەم سەردەمەمان کە چالاکەوانێکی ژینگەیی گەنجە (گرێتا تۆنبێرگ) وەک کەسێکی تووشبوو بە هەندێک تێکچوون و شڵەژانی ژیرییی دەستنیشانکرا، یەکێک لەوانە نەخۆشی “ئەسپەرجەر” بوو.
هەروەکو تۆنبێرگ دەڵێت: “من بەشی خۆمم لە خەمۆکی، گۆشەگیری، بێتاقەتی و دڵەڕاوکێ و شڵەژان تاقیکردۆتەوە، بەڵام ئەگەر وەک نەخۆشێک دەستنیشان نەکرامایە، هەرگیز مانگرتنم لە قوتابخانە ڕانەدەگەیاند، ئەو کات منیش وەک هەموو ئەوانەی دەوروبەرم دەبووم”.
ئەو کەسانەی کە جەختیاندەکردەوە لەسەر شڵەژانی باری ژیریی ئەم چالاکەوانە هەرزەکارە و سوربوون لەسەر ئەوەی نەخۆشی دەروونیی لەگەڵدایە، سوربوونەکەیان لە ئەنجامی بەڵگەی زانستی نەبوو، بەڵکوو خزمەتێک بوو بۆ ئەو فکر و ئایدۆلۆژیایەی کە نکۆڵی دەکرد لە کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا بۆ سەر ژینگە، کە ئەمەش کارێکی زۆر دوور بوو لە واقیعی زانستی دەستنیشانکردنی نەخۆشییە ژیریییەکان، بێ گوێدانە ئەو ڕاستییانەی کە ئەم گۆڕانکاریانەی کەش و هەوا هەمووی مەترسین بۆ سەرچاوە مرۆییەکان و بەشێکی زۆر لە سرووشت و ژینگە.
تۆنبێرگ دەڵێت: “من حاڵەتەکەمم ئاشکرا نەکردووە و بە پەبڵیک باسم نەکردووە، هەتاوەکو بیکەم بە دیوارێک و خۆم بشارمەوە لە پشتییەوە، بەڵام دەزانم هەندێک نەفام وادەزانن نەخۆشییە، یاخود شتێکی نەگەتیڤ و خراپە، بۆیە باوەڕ بکەن دەستنیشانکردنی حاڵەتەکەم زۆر جار سنوورداری کردووم لە چالاکییەکانمدا”.
بۆیە لە ئێستادا من پێم باشە واز لەو پرسانە بێنین کە ئایا کەسانی سرووشتین یاخود نا؟! ئێمە هەموومان لە هەمان کەشتیداین، کەسانی ئاسایین کە دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەو ناڕەحەتی و زەحمەتیانەی مرۆڤ بوونمان دروستی دەکات. ناتوانین بڵێین کە ئەم دەستنیشانکردنانە سوودیان نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لێکدانەوەی زۆریان پێنیە، دەتوانن تاڕادەیەک یارمەتیمان بدەن لە ناونانی هەندێک ئەدگار و تایبەتمەندی، هەروەک من بڵێم: “سڵاو من گابورم، شڵەژانی دەروونیم هەیە، خەمۆکیم هەیە، ئالودەبووم بۆ ماوەیەک”.
بەڵام لە ڕاستیدا هیچ کەسێک لەگەڵ خەمۆکی و شڵەژان لەدایک نابێت، هیچ کەس لە سەرەتاوە ئالوودە نیە، هیچ کەسێک بەبەردەوامی شیزوفرینیای لەگەڵ نییە، یاخود هەر نەخۆشییەکی ژیریی تر. ئەم ڕەوشانە ڕوودەدەن بەڵام خاوەن قەوارەیەکی توند و جیا نین، کە کەسێک خاوەندارێتیان بکات و هەڵگری بەردەوامیان بێت، لەگەڵ ئەوەی هەندێک جار وادەردەکەون کە خاوەنی تۆبن و تۆ بریتی بیت لە ئەو ئەدگارانە. ڕاستتر وایە بڵێین: ئەم ڕەوشانە قۆناغی تایبەتن کە مانیفێستی خۆیان دەکەن لەژیانی هەندێک کەسدا و لە هەندێک کاتی جیاوازدا، لەژێر کاریگەری هەندێک بارودۆخی تایبەتدا.
بەڵێ، ڕاستە ڕەهەندی بایۆلۆژی خۆیان هەیە، جگە لە ڕەهەندە سۆزداری و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتییەکەیان، لەبەرئەوەی پڕۆسەی دینامیکین کە ڕەگیان هەیە لە مێژووی ژیانی تاکەکاندا، ئەو مێژووەی ئاسەوار و جێگاپەنجەی دیارە بەسەر بایۆلۆژی تاکەکانەوە. جگە لەتاک بەرگەگرتنی ئەم ناخۆشی و ئازارانە، جێگادەستیان بەجێدەهێڵن لەسەر پەیوەندییە کەسی و کۆمەڵایەتییەکانمان، ” ئێش و ژانی وەچەکانی پێشووتر و کاریگەری لەسەرمان، پەیوەندیمان لەگەڵ خێزانەکانمان هەر لە مەیل و ئارەزووەکانمانەوە تا سترێس و دڵەڕاوکێ، خەم و پەژارەی دایکمان کاتێک دووگیان بووە و لە منداڵدانیدا هەڵیگرتووین”.
هەروەها ئەو دۆخانەی ئێمە بە (نەخۆشی دەروونی) پێناسەی دەکەین، ڕەنگدانەوەی ئەو ژینگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ئابوورییەیە کەتیایدا پەروەردەبووین، تیایدائەژین، ئیش و کارەکانمانی تیادا ئەنجامدەدەین، خۆشەویستی دەکەین و هەوڵیش دەدەین خۆشەویست بین.
بەڵێ ڕوودەدات کە ژینگە کاریگەری زۆری هەبێت لەسەر ڕەفتار و ئەدگارەکانمان، بۆ نموونە؛ لەژیانی مندا _ئەدۆڵف ئیخمان_ کاریگەریەکی زۆری هەبووە لەسەر توشبونم بە تەنگەژە دەروونیەکان، ئالودەبوون و خەمۆکی.
“کاتێک کە کۆرپەیەکی شیرەخۆری جوولەکە بووم لە وڵاتی هەنگاریا، کە موستەعمەرە و کۆڵۆنیزمی نازییەکان بوو، کاتێک ئیخمان نەخشەی کێشا بۆ ڕاگواستنی نیو ملیۆن کەس بۆ کەمپەکانی مردن، کە باو باپیر و دایکم و خۆمی تیادابوو، دەتوانم بڵێم ئەو کاتە و تەنانەت پێش ئەو کاتەش، کاتێک کۆرپەیەک بووم لە منداڵدانی دایکمدا، هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێی دایکم کردووەو ئەو هۆرمۆناتەی ڕژاوە کاریگەری هەبووە لەسەر کەسایەتیم. لە دوای ئەوەش کەمنداڵبووم هەستم بەو ئازار و ترس و دڵە ڕاوکێیانەکردووە کە لەکاتی شەڕدا بینیومە، لە دوایدا بە ڕەفتاری ئالوودەبوونم هەوڵمداوە بەسەریدا زاڵبم، زاڵبوونێکی ڕواڵەتیی. بەهەمان شێوە لە وڵاتێکی وەکو _بەریتانیا_دا، لەکاتی جەنگی جیهانیدا، کۆرپە شیرەخۆرەکان و منداڵەکانی تر لەژێر کاریگەری ئاکامە خراپەکانی جەنگ بوون، لەژێر سترێس و فشار و ئەو شۆکانەدا بوون، کە دووچاری باوانیان بووەو ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەبووە لەسەر ژیانیان. یاخود ناچارکراون بە دوورکەوتنەوە لە باوانیان لەتەمەنێکدا کە نزیکی لەباوان مەرجێکی زۆر گرنگە بۆ بنیاتنانی دەروون و ژیریێکی دروست. بەدڵنییایەوە، مەرج نییە ژینگەیەکی بەئازار و ناخۆشی وەکو بۆمببارانکردن یاخود ڕەشەکوژی، پێویست بێت بۆ دروستبوونی دینامیکیەتی پچڕانی پەیوەندی مرۆڤی گەنج لەگەڵ ناخیدا و جیابوونەوەی لە واقیع و ڕیاڵتی یاخود بۆ پەکخستن و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
بەڵکوو ئەو هەستە ئازاربەخش و دڵەڕاوکێ و ترەوما سایکۆلۆژیانەی تووشیدەبێت لە منداڵیدا و ئەو شۆکانەی لەئەنجامی کێشەی تایبەتی و خێزانی تووشیبووە، هەموو ئەم هەستە جیاوازانە کەرەستەی خاون بۆ ئەو حاڵەتەی کە ئێمە پێی دەڵێن؛ نەخۆشی ژیریی (mental illness). ئەمە بەشێوەیەک لەشێوەکان کاریگەری هەیە لەسەر مێشکمان، کاتێک ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژین پێداویستییە بنەڕەتیەکانمان بۆ دابین ناکات، نەک لەبەرئەوەی کەئەوانەی بەرپرسیارن لە پەروەردەکردنمان شکستیان هێناوە لە پێشکەشکردنی خۆشەویستی و سۆز بەرانبەرمان، یاخود گرنگیپێدانمان بە باشترین شێوە. بەڵکوو لەبەرئەوەی باشترین شێوەی ئەوان پەیوەستە بەو ژینگە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کلتوورییەی کە تیایدا دەژین و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا نییە و تەنانەت لە ودیو هۆشیاریانەوەیە.
تۆوی ئەو نەخۆشییانەی کە بە نەخۆشی ژیریی ناودەبرێت، لەمنداڵییەوە دەچێنرێت، کاتێک پێداویستییە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ ناتوانرێت تێربکرێت بەهۆی هەر هۆکارێک بێت لە هۆکارەکان، بەتایبەت لە ساڵەکانی یەکەمی گەشەکردنیدا. بەڵام کاریگەری هەیە لە هەموو ژیانیشماندا و لەخراپترین سیناریۆدا، کاتێک ئەم پێداویستیانە بێ نرخ و سووک دەکرێن.
هەروەک چۆن یەکێک لە زانا ئەمریکییەکان دەڵێت: “مرۆڤ بوونەوەرێکن خاوەن پێداویستی تایبەتن!”.
ئەم پێداویستیانەش پێداویستی مادی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی و ڕۆحی دەگرێتەوە. بەپێی لێکدانەوەی زانای کۆمەڵناسی و دەروونناسی مەزن “ئەرێک فرۆم ” بێت؛ ژیری و تەندروستی مێشک ودەروون، پەیوەندیان هەیە بە تێرکردنی پێداویستی و ئارەزووە مرۆییەکان، کەئەمیش پەیوەستە بەو حاڵەت و ئەو ژینگەیەی مرۆڤ تیایدا دەژی. پێویستیەکانیش هەمەجۆرن بریتین لە: پێویستی بۆ پەیوەندی، بەرزی و بڵندبوونەوە، بۆ ئەسڵ و فەسڵ، پێویستی بۆ بوونی ناسنامە و بوونی ئاڕاستە، بوونی دڵسۆزی.
بەپێی “فرۆم” بێت لە شیکردنەوەیەکیدا دەڵێت: ” ناتوانین پێناسەی تەندروستی ژیریی بکەین بە پێی خۆگونجاندنی تاک لەگەڵ ژینگەکەی، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەبێت دەستنیشانبکرێت بەپێی ئەوەی کۆمەڵگا چەند دەتوانێت خۆیبگونجێنێت لەگەڵ پێداویستی تاکەکانیدا، هەروەها ڕۆڵی لەپاڵپشتیکردن یاخود ڕێگرتن لە پەرەسەندن و گەشەکردنی تەندرووستی ژیریی. ئەوەی کەدەڵێین تاک تەندروستییەکی باشی هەیە یاخود نا، بابەتێکی تاکە کەسی نییە بەهیچ جۆرێک.
بۆ نموونە: بۆ هەندێک کەس، بەتایبەت یەکێک لەسەرۆک وەزیرە پێشووەکانی بەریتانیا، کۆمەڵگا بوونی نیە، لەژێر سێبەری سیاسەتەکانی و سیاسەتی دواکەوتووەکان و هاوەڵە بە ئایدۆلۆژیاکراوەکانی لەهەموو ناوچەکانی جیهاندا، هەموو پڕۆگرامە کۆمەڵایەتییەکان کۆتاییان پێهات، خزمەتگوزاریەکان کەمکرانەوە کە پێشکەش دەکران بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دامەزرەوە کۆمەڵایەتییەکان بێنرخ کران، کۆمەڵگا پەرت پەرت بوو، نایەکسانی باڵی کێشا. بەشێوەیەکی تر دەتوانین بڵێین؛ ئەو ژینگەیەی پێویست بوو بۆ هێنانەدی پێداویستیە سەرەتاییەکانی کەسەکان لەناوچوو. بۆیە دەبێت لەخۆمان بپرسین: ئایا ڕێکەوتە کە تەنهایی و گۆشەگیری گەشتۆتە ڕادەیەکی زۆر و وەک پەتا لەناو کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە؟ ئایا ڕێکەوتە ژمارەی ئەو منداڵ و تاکە پێگەشتووانەی کە دەستنیشاندەکرێن وچارەسەردەکرێن لەنەخۆشە دەروونیەکان گەشتۆتە لوتکە، ئاماری خۆکوژی ڕوو لەزیادبوونە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئالوودەن بە مادەی هۆشبەر و ڕۆژانە دەمرن بە هۆکاری ئالوودەبوون زوو لە زیادبوونێکی زۆرە؟! لە ژیانی ملیۆنەها کەسدا، بیرو هزری سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەبووە، سەبارەت بە مەبەست و نیازەکانی کەس ناتوانێت لە ڕاستییەکەی بگات، بەڵام من دڵنیام هەموو ئەو کارەساتانەی بەهۆی فەرمانەکانی ئەوەوە خولقاوە، کاردانەوەیەکی دەرەکی بووە بۆ ئەو ئازارە شاراوانەی کە نەیتوانیوە دانی پیادا بنێت. کاتێک کە دەبیستم کەسێک دەڵێت، هەروەکو چۆن ئەو دەڵێت؛ ” دڵنیابن، شتێک نییە بە ناوی کۆمەڵگاوە!”، گوێبیستی ڕۆحی مرۆڤێکی گۆشەگیر دەبم، کە داندەنێت بەوەی: کەبەڕاستی تەنیایە! تەنها مرۆڤێکی بەوجۆرە دەتوانێت نکۆڵی لە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و هەرەوەزی ژیانی مرۆڤایەتی بکات. لەوانەیە بپرسین لە خۆمان، دەبێت ئەو فیچەرانە چی بێت کەوادەکات کەسانی ڕووخاو و تێکشکاو ژیانمان بەڕێوەبەرن؟
بەڵام کێشەکە سیستمیکە و کێشەیەکی ئاسان نییە، هەروەکو فرۆم دەڵێت: دەبێت تەماشای سرووشتی کۆمەڵگا بکەین کاتێک دەمانەوێت لە سەرچاوە و سرووشتی نەخۆشییە ژیریییەکان و دەروونیەکان تێبگەین!
لە کۆتایدا ئێمە وەک مرۆڤ بوونەوەری بایۆلۆژی کۆمەلایەتین، ئەم دەستەواژە خەیاڵییە مانای ئەوەیە کە بایولۆژی جەستەمان، لەگەڵیدا بایولۆژی مێشکمان، ناتوانرێت جیابکرێتەوە لە ژینگە کۆمەڵایەتیەکەمان و باری دەروونیمان.سرووشتی دینامیکی ئەو ناساغیانەی ئێمە پێیدەڵێن؛ نەخۆشی ژیریی، ئەوە دەگەیەنێت کە چاکبوونەوەش هەیە و ئەگەرێکە. چارەسەر ئەو دینامیکیەتە کە لە ئاڕاستە جیاوازەکاندا هاتووچۆ دەکات، لە بەشێکەوە دەروات بۆهەموو. چارەسەر هەمان شت نییە وەک کپکردنی نیشانەکان بە بەکارهێنانی دەرمان، ڕاستە بەکارهێنانی دەرمان کاریگەری هەیە، هەر وەک چۆن دەتوانم لەم بوارەدا شایەتحاڵ بم، لەڕوویی پیشەیی و کەسیەوە، بەڵام دەرمان وەڵامی تەواوی پێ نییە بۆ چارەسەرکردن، چونکە ناتوانێ چارەسەری ئەو شۆک و تراومایە بکات کە وامان لێدەکات جیا بینەوە لە خودی خۆمان و لە ئەندامێتی کۆمەڵگایەکی ئارام و پەروەردەکراو. لێکترازان و جیابوونەوە لە کۆمەڵگا چەقی دروستبوونی کێشە دەروونیەکانە، لەباشترین حاڵەتدا دەرمان وەک چارەسەر دەدرێت بەوانەی کە پێویستیان پێیەتی، بۆ هاندانیان بە هەڵسان بە ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی باشتر.
پێش ئەوەی کۆتایی بە وتارەکەم بێنم بەهەندێک بیروڕای خۆم دەربارەی چارەسەرکردن، حەزدەکەم بەکورتی باسێکی ئالوودەبوون بکەم، کە کێشەیەکی سەرەکی کۆمەڵگاکەمانە، ئالوودەبوون کێشەیەکی ئاڵۆزە، کەهەموو ڕەفتارێک دەگرێتەوە کە مرۆڤ تیایدا ئیسراحەت و خۆشییەکی کاتی تیادەبینێت، بەو جۆرە مرۆڤ بەپەرۆش دەبێت بۆی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت دەستبەرداری بێت یاخود ڕابکات لێی، هەرچەندە ئاکامە خراپەکانیشی دەزانێت.
بەکورتی: چێژ و ئیسراحەت و خۆشی و پەرۆشی بۆ ماوەیەکی کورت، ئاکامی خراپ و لەدەستدانی توانای دەستبەرداربوون بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.
ئاگادار بە؛ کەدەڵێم هەموو ڕەفتارێک، لەوانەیە ئەو ڕەفتارانە کێشانی ماددەی بێهۆشکەر بگرێتەوە تاوەکو تووتن و جگەرە، لەگەڵیدا لەوانەیە ئالوودەبوون بە سێکس و سایتە سێکسیەکان، یاخود بازاڕکردن، خواردن، قۆمارکردن، یاریکردنی ناو مۆبایڵ، ئالوودەبوون بەسۆشیاڵ میدیاوە …هتد کە لیستێکی دوورودرێژ دەگرێتەوە. ئێستا دەمەوێت چالاکیەک بنوێنین کەئێوەش تیایدا بەشداربن، هەر یەکەتان دەست هەڵبڕێت، بەپێی ئەو پێناسانەی سەرەوە بۆ ئالوودەبوون، کە ئایا تۆ هیچ جۆرێک لەو جۆرە ئالوودەبونانەت هەیە یاخود نا؟!
ئێستا سەیری ئەو پەنجانە بکە کەبەرزبوونەتەوە، لەگەڵ پەنجەی خۆتدا ڕایگرەو بیژمێرە. دەبینیت؛ ستیگمای نەخۆشی ژیریی و دەروونی نامێنێت کاتێک بۆمان دەردەکەوێت کە ئێمە هەموو لەکەشتیەکداین و جیاواز نین، وە کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە تەنیا کەشتییەک هەیە!
لە کارەکەمدا و لەکاتی مامەڵەکردنم لەگەڵ ئەوانەی کەبەڕێژەیەکی زۆر ئالوودەن، ئەوانەی بە دەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەو ژن و پیاوانەی بایپۆلارن، تا ئێستا کەسێکم نەدیوەکە نەتوانم شارەزای دینامیکیەتی کەسایەتی نەبم بەشێوازێک یاخود زیاتر، هەر بۆیە ڕای من سەبارەت بە چاکبوونەوە؛ هەرچەندە بابەتی گەشتن بە ساغێتی وکامڵبوون، بابەتێکی زۆر کەسی و تایبەتە، بەڵام دەرخستنی توانایەکی گشتی ناخمانیشە، دۆزینەوەی ئەو پەیوەندیە بزربوەیە لەگەڵ خودی خۆماندا کەجگە لەچارەسەری پزیشکی، پێویستمان بە پەیوەندی سۆزدارییە لەگەڵ دەوروبەرمان، ئەو �%
ئەم بابەتە 397 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 12-09-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: زیندەوەرزانی
پۆلێنی زانست: فیزیا
پۆلێنی زانست: کیمیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 20-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 397 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,459
وێنە 105,701
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,403
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!