هەڵدەپەڕێ قەلانێ
نە پێی هەیە نە پانێ
قەلان: دووبارە مۆڵەتدان لە یاریدا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) هەڵدەپەڕێ قەلانێ، مەبەست لە تۆپی یاریکردنە، هەر دەمە و یەکێک یاری پێدەکات، نە پێی هەیە نە پانی، واتە: تۆپ شێوەی گۆییە، دەست و پای نییە، منداڵ یان گەورە یاری پێدەکات. وەڵام (تۆپی یاریکردن) . [1]