پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دیکارت - میتۆدی ماتماتیکی و فەلسەفەی میکانیکی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دیکارت - میتۆدی ماتماتیکی و فەلسەفەی میکانیکی
زانستە سروشتییەکان

دیکارت - میتۆدی ماتماتیکی و فەلسەفەی میکانیکی
زانستە سروشتییەکان

ڕێنێ دێکارت (1656-1596)
لە سەدەی هەڤدەدا، ناوەندەکانی زانست لە سەنتەرە بازرگانییە خۆشگوزەران و پێگە کلتورییەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیاوە گوازرانەوە بۆ دەڤەرەکانی نزیک دەریای ئەتلەسی، ئەو ولاتانەی وەکو هۆڵاندە، فەرنسا و خواروی ئنگلتەرا، سودیان لە دۆزینەوە جوگرافییەکان بینی. هەر یەک لە گالیلۆ و کێپلەر، بە ترۆپکی دەسکەوتە بەراییەکانی زانستی هاوچەرخ دادەنرێن، ئەم دوو وڵاتە لە زانستدا چیتر ئەو باڵادەستەیان نەما، هەتا چەرخی سەدەی هەژدە نەبێت، کە دیسانەوە هاتنەوە سەرتەختی شانۆ. لەگەڵ وەرچەرخانی مەوقیعی جوگرافی ناوەندەکانی زانست لە سەدەی هەڤدەدا جۆری کەسایەتی زاناکانیش گۆرانی بەسەردا هات، بێگومان هەر یەک لە کێپلەر و گالیلۆ وەک پیشە زانا بون، هەردوک لە لایەن پادشاوە پشگیری دارایی کران و پۆستی ئەکادیمیشیان ناو بە ناو هەبوو. بەڵام زانایانی نوێ، کە لە فەرەنسا و ئنگلتەرا و هۆڵاندە هاتنە مەیدانەوە لە بنچینەدا خەلکانی ئاسایی بوون. بۆ نموونە لە ئنگلتەرا، خەڵکانێک هاتن نەوەی بنەماڵەیەک بوون بە پیشە خاوەن – موڵک بوون یان لە بورسە کاریان دەکرد، یاخود زۆر دەوڵەمەند بوون، وەکو ڕۆبەرت بۆیڵ و سێر ویلیام پێتی. نیوتن، حاڵەتێکی شاز بوو، لە کامبریچ ئوستاد بوو بەڵام دەوڵەمەند نەبوو. لە فەرەنسا، زۆر لە زانایان، نەوەی ئەو خێزانانە بوون کە پەیوەست بوون بە کاروباری ئیدارییەوە، بە تایبەت پارێزەران و پەڕڵەمانتاران یان یاساناسانی فەرەنسی.

دوای وەرچەرخانی ناوەندی زانستی لە ئیتاڵیاوە بۆ هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئنگلتەرە، دوو زانای گەورە هاتنە سەرتەخت. یەکەم فرانسیس بەیکن (1626 – 1561) لە ئنگلتەرە و دووەم ڕێنیە دێکارت (1650 – 1596) بوو لە فەرەنسا. ئەم دوو پیاوە مەزنە، لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەڤدەدا شیکارێکی گشتییان لەمەڕ میتۆدی زانستی خستەڕوو. دێکارت کوڕی پیاوێکی ڕاوێژکاربوو لە پەڕڵەمانی برێتان (Bregtagne). لە فەلسەفەی سرووشتیدا ئامانجی دوو شت بوو، یەکەم تاووتوێکردن و شمولیکردنی میتۆدی ماتماتیک، کە لەزانستی میکانیکەوە پەرەی سەندبوو. دووەمیش، بەهۆی بەکارهێنانی ئەم میتۆدەوە، ئامانجی بونیاتنانی وێنەیەکی گشتی میکانیکی کارکردنی سرووشت بوو. ناوەندی ڕۆشنفکری فەرەنسا لەو سەردەمدا لای دێکارت گونجاوبوو بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانی، هەر بۆیە بڕیاریدا لە ساڵی 1628 دا پاریس جێبهێڵێت و ڕووبکاتە هۆڵاندە و لەوێ لە ساڵی 1637 دا پەڕتووکەکەی لەمەڕ گوتارێک لەمەڕ میتۆد (Discourse on Method) بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە فەلسەفییەی دێکارت لە دوو بەش پێکهاتبوو، بەشی یەکەم بریتی بوو لە شیکاری میتۆدی کورتکردنەوەی ماتماتیکی، دووەمیش خستنەڕووی هێڵە گشتییەکانی دیدی خۆی بوو لەمەڕ دونیای فیزیکی. ئەم بەشەیان، واتە دووەم، تەرزێکی ئاسان و سادەی پرینسپە فەلسەفییەکانی بوو، لە ساڵی 1644 چاپکرا، زیاتر ئەم بەشەیان بوو کە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر سەدەی هەڤدە هەبوو.

دێکارت دید و بۆچوونی بەیکنی لەمەڕ میتۆدی زانستی خوێندبووەوە و لەگەڵ ئامانجەکانی بەیکندا عەتفی دروستکردبوو، بەڵام ڕای وابوو کە بەیکن توێژینەوەکانی لە ژێدەرێکی هەڵەوە دەست پێکردووە، بەیکن، لە بری ئەوەی لەو پرینسپە گشتییانەوە دەست پێ بکات کە زەمینە خۆشدەکەن بۆ توێژینەوەی کورتکردنەوە، هاتووە لە هەقیقەتی تەجریبی لەمەڕ دونیای سرووشتییەوە دەستی پێکردووە، دیکارت کەوتە ژێر کاریگەری ئەو میتۆدە ماتماتیکییەی لە زانستی فیزیکییەوە پەرەی سەندبوو، وەک چۆن قوتابییەکی میکانیک سنوری دیاریکراوی هەیە لە بەرانبەر ئەو بابەتانەی کە دەتوانێت تێڕامان لەسەریان ئەنجام بدات و بەراورد بەو شتانەی کە دەکرێت پێوانەبکرێن، بەمجۆرە ئەویش وەها پێویستیکرد کە دەستبەرداری جۆرەها تیوری بێت لەبەر خاتری ئەو تیورییانەی بە شێوازی ماتماتیکی پەرەیان سەندووە. هەر بە هەمان شێوە هەموو ئەو بابەتانەش کە شایانی پێوانەکاری بوون هەمان گرنگییان نەبوو، هەندێکیان پیویست بوو فەرامۆش بکرین بۆ مەبەستی ئاسانکردنی بابەتەکە، هەروەک چۆن گالیلۆ هات و بەرهەڵستی هەوای پەراوێزخست کاتێک کەوتە توێژینەوەی کەوتنەخوارەوەی تەنەکان لە ژێر سایەی کێشکردندا. بە هەمان فۆرم، دێکارت بیریکردەوە شەرت نییە هەموو ئایدیاکان کە ڕووبەروی تاووتوێی ماتماتیکی دەبنەوە هەمان گرنگییان هەبێت، هەندێک ئایدیای بنەڕەتی دیاریکراو هەیە کە حەدەسین و متمانەترین خاڵی دەسپێک پێشکەش دەکەن بۆ کورتکردنەوەی خەسڵەتی ماتماتیکی. ئایدیای لەم جۆرە بریتین لە جوڵە، درێژبوون (extension) و خودا. ئایدیای خودا بنچینەی سەرەکی سیستەمەکەی بوو، خودا گەردونی بە فراوانی بونیاتناوە و جوڵەشی بە بەردا کردووە[i]. چونکە لە کاتی ئەفراندندا جوڵە یەکجار بە ڕۆحی گەردوندا کراوە، ئەوا بڕی جوڵە لە دونیادا پێویستە نەگۆڕ بێت. ئا بەمجۆرە مشتومڕە، دێکارت گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پرینسپی تەوژم دیاردەیەکی پارێزراوبێت.
بەمجۆرە، دێکارت، بە مشتومڕی شێوازی کوازی – ماتماتیکییانە لە بێگومانی و پرینسپی یەقینەوە، وەها بیریکردەوە کە مومکینە هەموو سیما بەرچاوەکانی دونیای سرووشت کورتبکرێتەوە. لە وردەکاری سرووشتی شتەکانەوە متمانەیی تا هەندێک نایەقینی بوونی هەیە، هەر لە هەمان ئەو شتەی دێتە بەردەممان، دەکرێت دەرەنجامی جیاواز کورت بکرێتەوە، ئنجا ئنسان دەتوانێت تەجروبە ڕاڤەبکات بۆ بڕیاردان لەمەڕ دید و تێڕوانینە ڕەقیبەکان. بە هەرحاڵ، دێکارت زۆر جەختی نەکردە سەر ئەم لایەنەی میتۆدەکەی، بەڵکوو بە پلەی سەرەکی پەیوەست بوو بە کورتکردنەوەی نیزامی گشتی شتەکان هەر لە پرینسپە بەراییەکان یان یەکەمەکانەوە. لەوەش زیاتر، لای وی تەجروبە و تاقیکردنەوە تەنها هۆکارێکن بۆ پیشاندانی ئەو ئایدیایانەی لەو پرینسپانەوە کورت کراونەتەوە کە بناوانیان حەدەسییە: لای وی تاقیکردنەوە ئەو پرینسپانە دیاری ناکات کە بناوانی کورتکردنەوەکانە (deductions)، بەوجۆرەی گالیلۆ ئەنجامیدابوو. گالیلۆ پرینسپی سرەوتن (inertia) و یاسای کێشکردنی کەوتنەخوارەی تەنەکانی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەوە بەدەستهێنابوو، ئەویش کاتێک هات و تۆپە گۆییەکانی بە ڕووە لارەکەدا خلکردەوە، لە ڕاستیدا لە ئەنجامی ئەم پرینسپە تەجریبییانەوە بوون کە شێوازێکی ماتماتیکییانەی بۆ ڕەوتی موشەک – هاوێژی کورتکردەوە.

زانای گەورەی هۆڵەندی کریستاین هۆیەخنز، دوایی ئیشارەیدا بەوەی کە بەیکن ڕۆڵی ماتماتیکی لە میتۆدی زانستیدا ڕەچاونەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە دێکارت ڕۆڵی تاقیکردنەوەی پەراوێزخستووە. بەمجۆرە کاری هەردوو فەیلەسوفەکە تەواوکەری یەکترین، بەیکن بانگەشەی بۆ بەردەوامی تەجریبی پسپۆڕی تەقلیدییانە دەکرد، لە کاتێکدا دێکارت هاواری بۆ ڕێبازە تەقلیدییە باوەکان دەکرد، هیچ یەکێک لەم دوو فەیلەسوفە گەورەیە بە تەواوی هەردوو کڵتورەکەیان یەکنەخست، هەرچەندە هەردوکیان نزیکبوونەوە لەم کۆتاییە. بەیکن ئاگاداربوو کە ماتماتیک دەتوانێت چ ڕۆڵێک لە زانستدا یاری بکات. لەم بارەیەوە بەیکن دەڵێت، ’توێژینەوەی سرووشت بە باشترین ڕێچکەدا دەڕوات ئەگەر فیزیک خۆی لە ماتماتیکدا سنورداربکات.’، بەڵام هیچ پەرەی بە خاڵەکە نەدا. هەر بە هەمان شێوە، دێکارت دوو ڕێگای جوداکردەوە، یەکەم شیکاری (analysis)، کە ڕێگایەکی پراکتیکییە بۆ دۆزینەوەی شتەکان، دووەمیش، ئاوێتەکردن یان کارلێکردن (synthesis)، وەک ڕێگایەکی تیوری بۆ بەدەستهێنان و کورتکردنەوەی هەمان ئامانج، بەڵام لە پرینسپە یەکەمییەکانەوە. لای بەیکن، وەکو خۆی دەڵێت، ‘ ئاوێتەکردن بە تەنها وەک ڕێگایەک ئەندازەناسانی یۆنانی لە نووسینەکانیاندا بەکاریان هێناوە، بەڵام وەکو میتۆدەکەی تر جێگای قەناعەت نییە، یاخود مێشکی ئەو کەسانە ڕازی ناکات کە مەبەستیان فێربوونە، چونکە ئەو ڕێگایە ناخاتەڕوو کە چۆن شتەکە دۆزراوەتەوە.‘ بەمجۆرە ئەرکەمیدس پرینسپە میکانیکییەکەی بە تاقیکردنەوە دۆزییەوە، بەڵام وەک کورتکردنەوەی ئاکزیۆم[ii]، کە ڕواڵەتی حەدەسییان هەبوو، پێشکەشی کردن، بۆیە نازانین تاقیکردنەوەکانی چی بوون. بەڵام لە لایەکی ترەوە گالیلۆ، پوختەی تاقیکردنەوەکانی تۆمارکردووە. بەمجۆرە میتۆدەکەی دێکارت نزیکبووە لەوەی ئەرکەمیدسەوە زیار وەک لەوەی گالیلۆ، هەرچەندە لایەنی ئیجابی ئەوانەی گالیلۆی لەبەرچاوگرتووە.
چەمکە فیساگۆرسەییەکان هیچ سەرنجی دێکارتیان ڕانەکێشا، ئەو چەمکانەی کە دەڵێن حساباتی ماتماتیکی بونیاتی گەردون دیاری دەکات و تەنە ئاسمانییە کەماڵەکان پێویستە فۆرمێکی گۆیی کەماڵیان هەبێت، جوڵەی ئەم تەنانەش پێویستە بازنەیی و نەگۆڕبێت. لای دێکارت حساباتی ماتماتیکی فۆرم و جوڵەی تەنە ئاسمانییەکان دیاری دەکات، نەک هەر ئەمە، لای دێکارت هەر بە ڕاستی هەموو کارکردنی سرووشت دیاریدەکات. لای وی ماتماتیک تەنها ئامرازێکی میتۆدۆلۆژی لەبەرچاوگرت و هیچ عەتفی نەبوو بۆ ئەو هەڵوێستەی کە ماتماتیکناسانی پوخت هەیانبوو. لەم بارەیەوە دەڵێت، ’ هیچ لەوە بێ بایەختر نییە ئنسان خۆی سەرقاڵ کات بە ژمارەی پوخت و شێوە خەیاڵییەکانەوە’، وەک بەیکن، لای دێکارت پڕۆژەی بەسود دوا مەبەستی گرنگی زانستە. بەهۆی میتۆدە نوێکەیەوە، دەگەینە ئەو نوقتەیەی کە سرووشتی توخمەکان وەکو پیشە جیاوازەکانی سنعەتکاران بزانین و بە ڕاڤەکردنی زانیارییەکە بۆ هەر مەبستێک کە دەگونجێت، دەتوانین خۆمان بکەین بە خاوەن دەسەڵات و مڵکداری سرووشت.’

لە پەرەپێدانی میتۆدە ماتماتیکییەکەیدا، دێکارت پێشکەوتنی بەرچاوی لە تەکنیکی ماتماتیکیدا بەدەستهێنا، بە تایبەت، کاتێک توانی پۆ-ۆ-تانی جیۆمەتری دابهێنێت. گالیلۆ بۆ سەلماندنی بیردۆزەکانی خۆی لە میکانیکدا نمایشی جیۆمەتری بەکارهێنا. پانتایی جیۆمەتری پەرپێدا و فراوانکرد بۆ بڕە پێوراوەکانی تر، بڕەکانی مادە، خێراییەکان و زەمەن. لێردا واریکردنی جیۆمەتری کارێکی ناچاری زاناکە بوو. جەبر زۆر زیاتر گونجاو و ئاسانتر و لە ڕوی تەکنیکی ماتماتیکیشەوە شمولیتر بوو، بە باشیش مامەڵەی لەگەڵ ئەو پرسانە دەکرد کە بارستایی و جوڵەیان تێدابوو. بەڵام جەبر ئەو کاتە شتێکی نوێ، پوخت و بە شێوەیەکی سەرەکیش دووربوو لە بیرکردنەوە و خەیاڵاتی جیۆمەترییانەی ماتماتیکناسانی ڕۆژەکە. هەرچەندە پێشکەوتنی لەبەرچاو لە ئارادابوو لە کایەی جەبردا لە هەردوو سەدەی شازدە و هەڤدەدا. تارتالیا یەکەم حلی جەبری هاوکێشە سێجاکانی پێشکەشکرد، ئەو هاوکێشانەی لەوەبەر بە هیچ میتۆدێکی جیومەتری حل نەدەکران. فرانسۆ ڤییەتێ (1603 – 1540)، وەکو بابی دێکارت ئەندامی پەڕڵەمانی برێتان بوو، زۆر هێماو سیمبوڵی جەبری نوێکردەوە یان داهێنا، کە هەتا ئەو کاتە جەبر جگە لە پرسی وشەسازی هیچی تر نەبوو، ئنسانیش زەحمەت بوو لێی حاڵی بێت، لە ئنگلتەرە ماتماتکناس و ئامارناس و فەلەکناس تۆماس هارییەت (1621 – 1560) ئەنجامەکانی ڤییەتێی پەرەپێدا. دوای هارییەت، دێکارت جیومەتری کردە فۆرمێکی جەبری، توانی شێوە جیۆمەترییەکان وەک گراف بە ئامرازی هاوکێشەی جەبری نمایش بکات. دوایی نیوتن و لایبنیز توانیان بەهۆی شێوە جیۆمەترییەکانەوە هاوکێشەی جەبری جوڵەی خاڵی جیۆمەتری نمایش بکەن، بەمجۆرە پەرەیاندا بە کالکیولەس. ئەم میتۆدانە خزمەتێکی باشی مەبەستە شیکارییەکانی پەیوەندی نێوان بارستایی و جوڵەیان کرد، بەمجۆرە هەتا بڵێی تەکنیکی ماتماتیکی گرنگ بوون کە لە لایەن زانایانەوە هەتا سەدەی حازری بەکاردەهێنرێن.

جگە لەمە دێکارت ئەو چەمکەی پەرەپێدا کە بارستایی و زەمەن ڕەهەندی بنەڕەتی دونیان، وەک هەر سێ ڕەهەندەکەی فەزا گرنگن، لەم بارەیەوە دەنووسێت:
.مەسەلەکە ئەوە نییە تەنها درێژی، پانی و قووڵی ڕەهەندن، بەڵکوو بارستاییش ڕەهەنەدە بەو حسابەی پێوانەی قورسی تەنەکان دەردەخات. بەمجۆرە، خێرایی بریتییە لە ڕەهەندی جووڵە، هەر بە هەمان شێوە ژمارەیەک ناکۆتا نموونەی لەم جۆرە لە ئارادا هەیە.’
بە هەرحاڵ، دێکارت ئایدیاکەی لەدستدا، دوایی ئنجا لە ساڵی 1822 ماتماتیکناسی فەرەنسی هات و میتۆدی نمایشی یەکە فیزیکییەکانی وەکو خێرایی، تاودان و شتی تری بە ڕەهەندە بنەڕەتییەکانی بارستایی، زەمەن و کات و درێژی بەستەوە و پەرەپێدا بۆ ئەوەی پەیوەندی لە نێوانیاندا بونیات بنێت و بەدەست بهێنێت. دێکارت گەڕایەوە سەر ئەو دیدەی کە درێژەدان[iii] (Extension) و جوڵە چەندایەتی بنەڕەتین و دونیا پێکدەهێنن. وەکو گالیلۆ، بۆ ناسین و پێناسی مادە، بەستیەوە بە قەبارەوە، واتە درێژبوونەوە لە سێ ڕەهەنددا. بەڵام لەگەڵ گالیلۆ لەوەدا جیاوازبوو کە پێشنیازی ئەوەی کرد جوڵەی سرووشتی فۆرمی خێرایی نەگۆڕی لەسەر ڕاستە هێڵێک هەیە، نەک بە شێوەی بازنەیی، وەکو گالیلۆ پێشنیازی کردبوو. بەمجۆرە، دێکارت یەکەم کەس بوو لەمەڕ پرینسپی هاوچەرخی سرەوتن بدوێت.
دێکارت بە پشبەستن بە چەمکی درێژبوونەوە و جوڵەوە وەها بیریکردەوە کە دەتوانێت بەهۆی میتۆدەکەیەوە هێڵە سەرەکییەکانی کارکردنی گەردون کورتبکاتەوە. لەم بارەیەوە دەنووسێت، ’ جوڵە و درێژبوونەوەم بدەرێ، دونیات بۆ بونیات دەنێم’. دێکارت ڕای وابوو کە یاساکانی سرووشت بە جۆریکن ئنسان دەتوانێت هەموو ڕیکخستنێک کە مومکینە لە هەناوی پشێوی ئەتۆمی – بەرایی (primordial) مادەوە وەها پەرەپێبدات کە هاوشێوەی ئەو دونیایە بێت لە حاڵی حازردا خۆمان لەسەری دەژین. بە چاوپۆشین لەوەی کە لە سەرەتادا چۆن بووە، گەردونی زەرورەت ئەو ڕێکخستنەی ئەمڕۆی لەخۆگرتووە، هەر بەو جۆرە، ئەگەر هەر دونیایەک بگریت لە مادە و جوڵە پێکهاتووە. هەر کە دێکارت قەبارەی کرد بە شوناسێک بۆ مادە، چەمکی بۆشایی وەک چاڵێکی بەتاڵ لە فەزادا ڕەتکردەوە و ئنکاری لێکرد، مادەش لە ئەتۆم پێکهاتووە و فەزای بەتاڵ کەوتووەتە نێوانیانەوە. مادە سەرتاپای فەزای تەنیووە، هەر لە سەرەتاوە، مادەی ئەتۆمی – بەرایی (primordial) تەنها مومکین بوو بە شێوازی جوڵەیەکی دەورانیدا تێپەڕبێت. بەمجۆرە لێشاوی تەنۆڵکەیی (vortex) دروستبوو کە ئیتر یەکە بەراییەکانی مادە بە فەزادا دەهاتن و دەچوون و هێدی هێدی بەهۆی لێکخشاندنەوە وردبوون. ئنجا شێوە ئەسڵییەکەیان هەرچۆنێک بوبێت، یەکە بەراییەکانی مادە سەرەتا بوون بە تۆز، ئنجا دووەم مادە بوون بە گۆی بچکۆلە. ئنجا تۆزی کۆزمۆیی یان مادەی سەرەتایی کە ئیشارەمان پێدا، توخمی ئاگربوو، کە خۆر و ئەستێرە جێگیرەکانی پێکهێنا. مادەی دووەم، توخمی هەوا یان ئیسەر بوو، ئەمیش بوو بەهۆی دروستبوونی مادەی نێوانی بۆشایی ئەستێرەکان. هەروەها مادەی سێێەمیش لە ئارادا هەبوو، بە تایبەت یەکە ئەسڵییەکانی مادە کە نەبووە بە تۆز، بەڵام بە بەردەوامی گرمۆڵەبووە. ئەم یەکە گۆییە گەورانەی مادە بریتیین لە توخمی خۆڵ، کە عەرد، هەسارە و کۆمێتەکانیان دروست کردووە.
کاتێک گەردون پەرەی سەند، دیاردەیەکی دووەمی وەکو گەرداو بە دەوری هەموو مادەیەکی تۆپەڵدا دروستبوو. بەمجۆرە ڤۆرتێکس (Vortex) دەوری عەردی دابوو، پاشان لە جوڵەی ڕەوتەکەیدا مانگی هەلگرتووە و بە دەوری خۆیدا دەیسوڕێنێتەوە، هەر بە هەمان شێوە، هەسارەی مشتەریش چوار مانگی بە ڤۆرتێکسەکەی خۆی هەڵگرتووە و بە دەوری خۆیدا دەیان سوڕێنێتەوە و لە خولگەکەی خۆیاندا دەیان هێڵێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا زەوی و هەموو هەسارەکانی تر لە ڤۆرتێکسی فراوانی تردان و بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە. لە ڤۆرتێکسی کۆزمۆییدا، مادە قورسەکان بە ئاڕاستەی چەقەکانیان کێش دەکرێن، بەڵام مادە سوکەکان بە ئاڕاستەی دەرەوە پەرش و بڵاودەبنەوە. هەر بۆیەش دەبینین کە تەنە قورسەکان بەرەو چەقی زەوی دەجوڵێن و سوکەڵەکانیش بۆ ئاسمان.
دێکارت لە سیستەمەکەیدا ئیشارەیدا بەوەی هەموو جوڵەیەک نسبییە. هەروەک دەنووسێت، ’ جوڵە جگە لە گواستنەوەی بەشێکی مادە، یان تەنێک، لە نزیک ئەو تەنانەوە کە لەگەڵ تەنەکەدا تەماسیان هەبووە و ئێمە بە وەستاو ڕەچاویان دەکەین، و نزیک دەبێتەوە لە تەنی تر.’

بەو حیسابەی عەرد تەنێکی وەستاوە و لە چەقی لێشاوی تەنۆڵکەییدایە. بە واتایەکی تر، هەروەک زەرورەتێکی دیدی تەقلیدی، زەوی لە چەقی گەردوندا مەند و وەستاوە. بە هەرحاڵ، تیوری دێکارت لەمەڕ جوڵەی نسبی نەبوو بە فریادڕەسێک بۆ بیروڕا کۆزمۆلۆژییەکانی و سەرەنجام فەیلەسوفانی تر مەحکومیان کرد. لە ساڵی 1663 دا، بەرهەمەکانی لە ڕۆما و پاریس چوونە خانەی پەڕتووکە یاساغەکانەوە، هەتا لە ساڵی 1770 دا لە فەهرەستی پەڕتووکە یاساغەکانی پاریسدا هەڵگیرا بەو مەبەستەی ببێتە بەدیلێک بۆ سیستەمە دونیاییەکەی نیوتن کە هێدی هێدی لە فەرەنسا لە نێو خەڵدا برەوی پەیداکردبوو.
لە ناوەرۆکدا فەلسەفەی سرووشتی دێکارت سەرتاپا دژی ئەو دونیابینیە تەقلیدیە بوو کە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای تیوری ئەرستۆیی دروستبووبوو. لە سیستەمەی دێکارتدا مەخلوقاتی مادی وەک ماشێن وەهان و هەر هەموویان ملکەچی هەمان یاسای میکانیکین، بەدەنی ئنسان هیچی کەمتر نییە لە گیاندار و ڕووەک و سرووشتی نائۆرگانیکی تر. بەمجۆرە لەگەڵ چەمکە تەقلیدییەکەدا، دێکارت ئەوەی ڕاگەیاند کە سرووشت بە تەرزێکی هەڕەمی نیزامییە، ئەو ئایدیایەی گوایە کە هەرچی زیندەوەر و کائینات هەیە کە دونیایان تەنیوە و لە ژمارەیەکی زۆر مەخلوقات پێکهاتوون، لە بناواندا دەگەڕینەوە بۆ کەماڵترین کائین، کە ئەویش ئیلاهییە، لە سیستەمی گەردوندا، لە هەڕەمی ژیری فریشتەییەوە هاتوون یان بڵێین دابەزیون بۆ پلەکانی تری وەکو ئنسان، گیانداران، ڕووک و و هەموو کانزاکان لەسەر عەرد. لای دێکارت دونیای فیزیکی و ئۆرگانی سیستەمێکی میکانیکی چوونیەک بووە و لە ڕووی خاسیەتەوە یەکەی هاوشیوە بوون، هەر یەکەیان بۆ خۆی وەدوی یاسایەکی میکانیکی چەندایەتی کەوتووە و ئنسان دەتوانێت بەهۆی شیکاری میتۆدی ماتماتیکییەوە واڵایان بکات و لە پەنهانییان تێبگات. دونیا لە تێکەڵەیەکی پارسەنگ دروست نەبووە، هەروەک فەیلەسوفە پسپۆڕەکان بۆی دەچوون، بەڵکوو پێکهاتووە لە یەکەی جیاوازی نیزامی، هەریەکەیان ئاستی خۆی لە نیزامی کۆزمییدا بەهۆی شیکاری پوختی چەندایەتی لە پۆلێنکردندا دەدۆزێتەوە، ئەویش لە ڕێگای ئەو جۆرە ڕۆحەی لە خۆیدا هەڵیگرتووە، ڕووەک، گیانەور، یاخود ژیر و ئەقڵانی. جگە لە دونیای میکانیکی، لای دێکارت دونیایەکی ڕۆحیش بوونی هەیە کە ئنسان بە تەنها لە دونیای مادیدا بە فەزیلەتی ڕۆحی جیادەکرێتەوە. هەر کە فەلسەفەی کارتیزیانی پێی خۆی لەسەر ئەرزی واقیع مەحکەمکرد، دونیابینی تەقلیدی، کە دەڵێت دونیا لە پێوەرێکی ستونی کائینات دروستبووە، هێدی هێدی ئاوابوو، چەمکی ئەو دونیایە جێگای گرتەوە کە دەڵێت گەردون لە دوو ڕوتەختی ئاسۆیی پێکهاتووە، یەکێکیان میکانیکی و ئەوی تریان ڕۆحییە، ئنسان تەنها مەخلوقە کە هەردوکیانی لەخۆدا هەڵگرتوە یان بەرجەستەکردووە. لە سەردەمی دێکارتەوە ئەم جۆرە دوالیزمە(دوانەییە) لە هزری ئەوروپیدا شتێکی بنەڕەتییە.

بەر لە سەردەمی هاوچەرخ، خەڵک وا تەسەوری دەکرد کە کارکردنی دونیای سرووشتی زیاتر مەحکومە بە دیزاینێک کە ئیرادە و مەبەستی ڕۆحێکی کامڵ و بەرز لەخۆدەگرێت وەک لەوەی ملکەچی یاسایەکی سرووشتی و هێزیکی میکانیکی بێت. لای دێکارت یاسا حوکمی سەرتاپای سرووشت دەکات و ئەم یاسایانەش بریتین لە پرینسپەکانی میکانیک. ڕێساکانی سرووشت، لای وی، ڕێساکانی میکانیکن. دێکارت، لە هەقیقەتدا یەکەم کەس بوو کە بە شێوازێکی یەکانگیری زاراوە و چەمکی یاسای سرووشتی بەکارهێنا کە وەکو هەموو یاسایەک ئیشارە بێت بۆ هەموو یاسایەک لە کۆمەڵگەدا پراکتیزە دەکرێت و شرۆڤەی خۆی هەیە. یۆنانییە کۆنەکان بە دەگمەن ڕستەی وەکو ‘یاساکانی سرووشت’یان بەکارهێناوە. ئەو ڕێسا چەندایەتییەی دۆزیویانەوە پێیان گووتووە ‘پرینسپەکان’، بۆ نموونە، پرینسپی نوێڵ، یان پرینسپی سەرئاوکەوتنی تەنەکان، کە هەردوکیان لە ئەسڵدا لە لایەن ئەرکەمیدسەوە دۆزرانەوە. گالیلۆ ڕێسا پرینسپە چەندایەتییەکانی خۆی ناونا ‘رێژەکان’، ئەمە هەرچەندە لە تەرجومە ئنگلیزییەکەی پەڕتووکی ‘دوو زانستی نوێدا’، ئەم وشانە بە یاسا تەرجومەکراون. پرینسپی سرەوتن (inertia) لای گالیلۆ هەر هەمان یاسای یەکەمی جوڵەیە لای نیوتن. نیوتن زۆر بە ئازادانە وشەی یاساکانی سرووشتی بەکارهێناوە، بە تایبەت لەو سەردەمەدا تەواو بڵاوبوو، هەرچەندە ڕۆبێرت بۆیڵ ئەمەی ڕەتکردەوە، ئەویش لەسەر ئەو بنەمایەئ کە زاراوەکە شیاو نییە و زیاتر گوزارشتێکی ڕەمزییە.
لای دێکارت خودا بە یاساکانی سرووشت حوکمی سەرتاپای گەردون و دونیا دەکات، ئەو یاسانەی هەر لە سەرەتاوە قەراریان لەسەر دراوە. هەر کە خودا گەردونی ئەفراند، ئیتر بە هیچ جۆرێک دەستوەردانی لە کارکردنی ماشێنەکەدا نەکردووە کە خۆی دروستیکردووە. ئەو بڕە مادە و بڕە جوڵەیەی دونیا نەگۆڕ و ئەبەدییە، بە هەمان شێوە ئەو یاسایانەش کە خودا خۆی لە ئەوەڵەوە لە سرووشتدا دایڕشتوون. لە ڕۆژگاری چەرخەکانی ناوەڕاستدا خەڵک وا بیری دەکردەوە کە خودا ڕۆژانە ڕۆڵی هەیە لە بەڕێوەبردن و کارپێکردنی گەردوندا، هەر خۆی بە شێوازی هەڕەمییانە ئەرکەکانی بە مەخلوقاتی فریشتەیی سپاردووە کە ئاژووی تەنەکانی ئاسمان دەکەن لە ڕەوتەکەیاندا و ڕۆژانەش چاودێری و ڕێنمایی جوڵەی ڕوداوەکانی سەر عەرد دەکەن. ئەو کاتە، ئەو شتانەی ڕویاندەدا پێگەی سەرنجی قووڵ بوون، بۆ نموونە موعجیزە، یاخود کارەساتە پڕ ئاشوبەکانی وەکو دەرکەوتنی کلکدارەکان لە فەزادا، کە خەڵک زۆربەی زۆری وایان دەزانی هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەستوەردانی ئیلاهی یان شەیتانی لە کاروباری ئاسایی ڕۆژانەی پڕۆسەی جوڵەی کۆزمۆییەوە. ئنسانی سەدەی هەڤدەیەم، لە لایەکی ترەوە، هۆگری بەڕێوەبردنی ڕوداوە ئاساییەکانیان بوون، بۆ نموونە ڕێگای قانونی کارکردن چۆنە. ڕوداوی ناسایی وەکو ئەستێرەی نۆڤای (سوپەرنۆڤا) ساڵی 1572 و کلکدارەکەی 1577 پرسی زانستی بوون زیاتر وەک لەوەی دەرسی بابەتی تیۆلۆژی بن و سەرەنجامیش بوو بەهۆی دەستبەرداری ئنسان لەو سیستەمە تیورییانەی کە توانستی تەفسیرکردنی زانستییانەی دیاردەکانی نەبوو.

مێژوونووسی[iv] ئایدیای ‘یاساکانی سرووشت’ پێشنیازی ئەوەی کردووە کە زاراوەکە لە سەرچاوەی سەرەکییەوە هاتووە: یەکەم، لەو مورادیفەوە کە بەندە لەسەر پراکیتیکی دەوڵەتی مەدەنی بەو یاسا واقیعییانەی کە پادشای خاوە دەسەڵاتە ڕەهاکانی سەدەی شازدە و هەڤدە پێشکەشیان کردووە، دووەمیش ئەو چەمکە جووییەی(ئایینی یەهودی) لە نێو کریستیانیەتدا هەیە بەرانبەر بە خودا وەک یاسانووسی ئیلاهی گەردون کە ئەمیش لە ئەسڵدا لە حوکمڕانە زاڵمەکانی بابلییەکانەوە هاتووە. وشە یان زاراوەی، یاسای سرووشت’ لە زەمەنی کۆندا بە بەردەوامی لە لایەن قوتابخانەی فەلسەفی ستۆیکەکانەوە بەکارهاتووە، کە ئەمانیش لە بناواندا لە ژێر کاریگەری ئایدیای بابلییەکان، بە تایبەتی ئەسترۆلۆژی، کە لە قۆناغی دەسەڵات-رەهایی کۆندا باڵادەست بوو، قوتابخانەکە لە سەردەمی ئەسکەندەری گەورەدا سەریهاڵدایەوە و لە سایەی ئیپراتۆرەکانی ڕۆمانیشدا گەشەیکردەوە. لە چەرخەکانی ناوەڕاستدا، زاراوەکە زۆر لە نێوەندەکاندا برەوی نەبوو و بەکارنرهێنرا، بەڵکوو کۆمەڵگای مەدەنی زیاتر بە شێوازی کڵتوری فەرمانی پێدەدرا وەک لەوەی بە یاسای پۆزەتیڤی بڕوات بە ڕێوە، بۆ نموونە پادشا نوێنەری دەسەڵات و فەرمانڕەوای خۆی دەناردە نێو هەرێمە جیاوازە دەربەگایەتییەکانەوە و هەر هەرێمێک لە چوارچێوەی ئەرک و کڵتو ڕ و نیزامی خۆیدا یاساکەی گەڵاڵەدەکرد. پادشاکانی سەدەی شازدە و هەڤدە دەسەڵاتی فەرمانڕەواییان زۆر بە قودرەتتر و هەیبەتی زۆر زیاتربوو، هەموو بەندەکانی خۆیان بە یاسای نیزامی بنەڕەتی دەچەسپاند و ڕاڤەدەکرد کە خۆیان دایانڕشتبوو.

لە نیوەی دووەمی سەدەی شازدەدا، جین بۆدین هانی پەرەپێدان و گەشەکردنی حکومەتی مەدەنی دا کە نیزامی بنەرەتی لەخۆبگرێت، ئەمە سیاسەتێک بوو بە فراوانی لە فەرەنسا، نیشتیمانی دێکارت و بۆدین خۆی، واریکرا. لەم بارەیەوە زیسێڵ دەنووسێت، ” لەخۆڕا و بە ڕێکەوت نییە کە ئایدیای کارتیزیان لەمەڕ خودا وەک داڕێژەری یاسای گەردون تەنها چل ساڵ دوای تیورییەکەی بۆدین لەمەڕ تیوری هەیمەنەت پەرەی سەند”، پێدەچێت دیسانەوە مەسەلەکە هەروا ڕێکەوت نەبێت کە چل ساڵ بەر لە بۆدین کەسێکی فەرەنسی تر، بە ناوی جۆن کاڵڤنەوە، لە کایەی تیولۆژیدا، سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژەیەک بوو کە چەمکی خودا حاکمی ڕەهای گەردونە خودا خۆی هەموو یاساکانی لەسەرەتاوە نووسییوە و بەڕێوەبردووە. هەروەک دەبینین، لە نێوان بەها کۆزمۆییەکانی کاڵڤینستەکان و ئەوانەی ڕابەرانی شۆڕشی زانستی وێکچوونی بەرچاو هەبوو. لەوەش زیاتر فەلسەفەی کارتیزیانی مەیلی بە کاڵڤنیستەکان هەبوو کە حەزیان لە زانست بوو. لە سەدەی هەڤدەهەمدا تیورییەکانی دێکارت لە زانکۆی هۆڵەندی کاڵڤێنستی و کامبریچ دەخوێندران و قوتابیان فێری دەبوون، ئەم دوو زانکۆیە زیاتر پیوریتانی[v] بوون، ئەمە لە کاتێکدا لە فەڕەنسا بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن یانسێنیستەکانەوە پشتگیری دەکران، کە کاڵڤینی بوون لە نێو مەزهەبی کاتۆلیکیدا. فەلسەفەی دێکارت لای تیولۆژیستە کاتۆلیکەکانی سەدەی هەڤدەهەم شتیکی مەحبوب نەبوو چونکە بە تەرزێکی کاریگەرانە ڕەقیبی سیستەمی ئەرستۆیی دەکرد، لای هەموان ئاشکرایە کە کۆزمۆلۆژیای ئەرستۆیی فۆرمێکی بە تیۆلۆژیای کاتۆلکیکەکان بەخشی و لە ئایینی کریستیانیەتدا خۆی بەرجەستەی کرد. دێکارت بەدیلێکی(ئەڵتەرنەتیڤ) بونیاتنەرانەی بۆ هەر یەکە لە میتۆد و کۆزمۆلۆژیای ئەرستۆیی پشکەشکرد، ئەمە لە کاتێکدا لەوانەیە لە ئەرستۆ خۆی کەمتر سەرکەوتوو بووبێت، چونکە نەیتوانی هەموو شەپۆلە ڕۆشنفکرییە نایابەکانی فەلسەفەی سرووشتی سەردەمەکە لە یەک ڕێباز یان بۆتەدا کۆبکاتەوە و یەکبخات. بەیکن چەمکی میتۆدێکی زانستی تری خستەڕوو، ئەمە لە کاتێکدا گالیلۆ و کێپلەر، هەر یەکەیان، بێگومان بە بابەتی خۆی، میتۆدێکی ماتماتیکی تۆکمەیان بۆ زانست خستەڕوو. لەوەش زیاتر، نیوتن کە دوای دێکارت هات، مەبەستی بوو جوانترین دوا سیستەمی دونیا پێشکەش بکات، ئەویش دوای خستنەگەڕی میتۆدی گالیلۆ زیاتر وەک لەوەی پشت بە دێکارت ببەستێت.[1]
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پارت و ڕێکخراوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: میکانیک
پۆلێنی زانست: ماتماتیک
پۆلێنی زانست: فیزیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 267 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!